ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
#سڵاو_مێهرەبانان
#وشەکان

#سی= ریە
#گورچیلە= کولیە
#سپڵ_جەرگ_جگەر= کبد
#دڵ= قلب
#میزەڵان= مثانە
#ڕیخۆڵە= رودە
#ناوچاوان_تەوێڵ= پیشانی
#برۆ_ئەبرۆ= ابرو
#چاو_چەو_چەم= چشم
#گوێچکە_گوێ_گۆش= گوش
#لووت_کەپۆ= بینی
#گۆنە_گۆنا_سەرگۆنا_کوڵم_کوڵما= گونە
#دەم_دم_زار= دهان
#کاکیلە= فک
#چەناگە_چانە_چەنە_چناکە_چوونە= چانە چونە
#قامک_ئەنگوست_پەنجە_کلک= انگشت
#مەچەک= مُچ
#بەرەدەست_بەردەست_لەپەدەست= کف دست
#ئان_سات_کات_دەم= وقت
#کاتژمێر_دەمژمێر_ساتبێژ= ساعت
#خولەک= دقیقە
#چرکە= ثانییە
سپڵ= طحال
کاکیلە= دندان آسیا
شه‌ویلکە= فک
مەچەک= ساعد
مووچ= مچ
کاتژمێر= خود دستگاە ساعت
کاژمێر= ساعت = ٦۰ دقیقە
واتە کاتپێوی لە یەک تا شەست خولەک ئەبێتە کاژێرێ ئەبێتە کاتژێرێ

عوسمان تیژباڵ سەقز



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
((کەپرێ بۆ ڕابردوو))

کەپرێک
لە سێبەری دارەمێو و
بۆڵەهەنگووری شۆڕۆبوو،
شنەی فێنکایی و
گڵێمێ کۆنە و حەسیری دڕاو،
کوانگێ لەگەڵ مشتێ خۆڵەمێش
خەونێکی زۆرخۆش لەگەڵ
خەم و ئێش...

پیرەپیاوێک
بە دەمەجگەرەی بەڵاڵووک و
سیگاری دەسپێچ،
خەریکی کێشانی خەم و جگەرە،
مژی قووڵی سیگار و
چەند قۆزە و دووکەڵی زۆر شین،
هەڵکێشانی هەناسەی سارد
لە ناخێکی بەتاسە و چەند
دڵۆپ ئەسرین...

سەردەمانێک
گوڵەگەزیزە و سوێسەن
فەرشی ژێر پێی بوون،
لەگەڵ کەڵان ڕێی دەپێوا،
لەگەڵ هەڵۆ دەفڕی
لەگەڵ شێری شاخ
ڕەوەز و هەڵدێری دەبڕی،
فەرەنجیپۆشی پووزەوان لەپێ
بەورەی پۆڵایین،
بەبێ ڕاوێستان دەیپێوا
هەورازی کوێستان...

هاتەوە بیری
تاڵترین خەیاڵ،
کاتێک
لەگەڵی تاقمی هاوڕێیان
ماندوو و تینوو هاتن بۆ کانی،
کەوتنە گەمارۆ و
لەو بۆسەیەدا غەزەب وەک باران،
بوو بە فیشەک و باری بە
سەری خۆی و یارانی...
ئەمیش خەڵاتی دوژمنی بەرکەوت
چەند دانە گولەیش
دای لە ڕانی و جا بە پێکیاویی
هەر لەوێ داکەوت،
قرمەی فیشەک بوو،
پەردەی بێدەنگی ئاسمانی دڕی،
خێرا هەر لەوێ ڕۆحی
چەن هاوڕێی بۆ
ئاسمان فڕی...

دیسان
کەڵکەڵەی بیری ڕابردوو،
حەز و ئاوات و خەیاڵاتی زوو
تاڵ تاڵ سەروڕیش
یەکدەس سپی بوو...
هەمووی ئەمانە وەکوو
لاپەڕەی پەرتووکێک،
لە شانازی و ژان ،
هاتە پێش چاوی، وەک بیرێک
هەرمان...

ئێستاش تەنیایی و
لاقێکی پەڕیو،
دوو چێوەشەقە لەبۆ ژێری باڵ،
کترییەک ڕەش و قوریشکەیی چا
ئێزتگە و پارازیت ڕادوێی شکاو
چاویلکە و فرمێسک
خەمێکی قووڵ و زەردەی
خۆرەتاو...

هەورازـجوانڕۆ


#هەوراز‌‌‌_جوانڕۆ
#کوردستان #نیشتمان #وڵات #کوردەواری #ڕۆژهەڵات #باکوور #ڕۆژاوا #باشوور #خۆشەویستی #دڵداری #قەڵا_گیان #کورد #دڵ #ئەویندار #ماندوو #شێعر #کتێب #شاعێر #کوێستان #نشێو #نووسەر #وەرگێر #دوایین_گەڵا #مۆمی_تەمەن #خەونەکانی_ماریا #پەپوولەکان #مۆچیاری
#hewraz_ciwanrro
@fa.sarezh
@xalid-graphic
@borhan-behzadi
@hossein.kohkan
@farhad.kohzadi
@namo
#دڵ_بە_غەم_ئاوێتە_بوو


دڵ بە غەم ئاوێتە بوو یەکجار لە شادی بوومەوە
مەیلی بۆ گۆڕاوە لێم ئاوا لەبیری چوومەوە؟

چەرخی گەردوون چی دەوێ تاکەی لە کۆڵ نابێتەوە؟
من غەمێکی دەردەکەم ئەو دوانی بۆ ناردوومەوە

ئاوی ژینی کەی بە دەم کوردان ڕەوا دیوە فەلەک؟
ژاری تاڵ بوو هەرچی من لەم ژیندا خواردوومەوە

بۆیە باسی خۆشەویستی نیشتمان ناکەم ئەمن
تا حەسوود لێم تێنەگا لەم سینەیەم شاردوومەوە

من لە شار و ماڵی خۆمدا بێ وڵاتی کوشتمی
دەردی خۆخۆری گەلیش دەستی لەپشت بەستوومەوە

شەو هەنیسکی بێکەسیم دەستم لە مل ناکاتەوە
ڕاپەڕیوم چەن چەلێ، بەو دەردەوە خەوتوومەوە

تۆ بڵێی جارێ بە هەتڵە ڕووی لە ماڵی من نەکا؟
ڕەنگی خۆشبەختی، ئەگەر دەرگای دەوێ کردوومەوە

بۆ زوحاکی غەم ئەگەر "کاوە"ی دەوێ پیرە وڵات
چاوەڕوانی چی دەکا؟ دەی پێی بڵێن هاتوومەوە


#کاوە_داشبەندی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍4👌2