#دڵ_بە_غەم_ئاوێتە_بوو
دڵ بە غەم ئاوێتە بوو یەکجار لە شادی بوومەوە
مەیلی بۆ گۆڕاوە لێم ئاوا لەبیری چوومەوە؟
چەرخی گەردوون چی دەوێ تاکەی لە کۆڵ نابێتەوە؟
من غەمێکی دەردەکەم ئەو دوانی بۆ ناردوومەوە
ئاوی ژینی کەی بە دەم کوردان ڕەوا دیوە فەلەک؟
ژاری تاڵ بوو هەرچی من لەم ژیندا خواردوومەوە
بۆیە باسی خۆشەویستی نیشتمان ناکەم ئەمن
تا حەسوود لێم تێنەگا لەم سینەیەم شاردوومەوە
من لە شار و ماڵی خۆمدا بێ وڵاتی کوشتمی
دەردی خۆخۆری گەلیش دەستی لەپشت بەستوومەوە
شەو هەنیسکی بێکەسیم دەستم لە مل ناکاتەوە
ڕاپەڕیوم چەن چەلێ، بەو دەردەوە خەوتوومەوە
تۆ بڵێی جارێ بە هەتڵە ڕووی لە ماڵی من نەکا؟
ڕەنگی خۆشبەختی، ئەگەر دەرگای دەوێ کردوومەوە
بۆ زوحاکی غەم ئەگەر "کاوە"ی دەوێ پیرە وڵات
چاوەڕوانی چی دەکا؟ دەی پێی بڵێن هاتوومەوە
✍ #کاوە_داشبەندی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

👍4👌2