سریوەی ئاڵۆت/Alot
332 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
٭٭خەنجەری بن پشتێن ٭٭
دەگێڕنەوە کە لەزەمانی زوو دا دوو چەتە و ڕێگر لە گەردەنەیەک کابرایەکیان ڕووت و بێ حورمەت کرد ، کە تەماشایان کرد کابرا شمشێرێکی پێیە دەتوانێ بەو سیلاحە لە بەرانبەر دەکەس بەر گری بکات ، گوتیان باشە تۆ کە ئەمەت پێ بوو بۆ کەیت هەڵگربوو ، وتی هەڵمگرتبوو بۆکاتی:

تــــــــــــــــە نــــگــــــانــــــە

لە بڕیاڕی ڕاوەستانی کاتی سێ ڕۆژەی شەڕی نێوان ئیسڕاییل و فەلەستین ، مەلیک عەبدوڵڵا پاشای ئۆردۆن و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی عەرەبستان و قەتەر و..... بە جۆرێک دەدوان کە دەست پێکردنەوەی شەڕی غەززە ئیسڕاییل قەبوڵ کراو نییە و پێویستە بەربەست بکرێ ، بە شێوەیەک دەدوان کە ئەوان هەموو هێزیان بخەنە گەڕ بۆ وەستانی شەڕەکە ، دیارە وڵاتێکی وەک عەرەبستان یان ئیمارات لە بواری وزە دەتوانن ببنە هەڕەشە بۆ هەموو جیهان و زەخت بخەنە ڕۆژاواو ئەمریکا ، هاوینی ئەمساڵ عەرەبستان لە سەر بێ دەنگی ئەمریکا لە هێرشی حووسیەکان بۆ سەر سعودیە گرێبەستێکی پێنسەد ملیارد دۆلاری لە گەڵ چین واژۆ کرد ، ئەمریکا بۆ ڕۆژی دوایی وەزیری دەرەوەی خۆی واتە بلینکێنی ڕەوانەی سعودیە کرد و وت و وێژی شاراوەیان کرد و دیار بوو کە پەیمان و بڵێنی تازەیان دا بە سعودیە بۆ دڵنەوا یی کردن و بەرگری کردن لە لادان لە هاوپەیمانی لە گەڵ ئەمریکا .
بێ گومان شەڕی ئێستای ئیسڕاییل غەززە بژاردەی یەکەمی بۆ ڕاوەستانەکەی ، هەڵوێستی جیددی سعودیەو وڵاتانی کەنداوە کە هاوپەیمانی ئستیڕاتیژیکی ئەمریکان . هەڕەشەو گوڕەشەی خەتیبەکانی لای خۆمان و دەنگ بەرز کردنەوەیان چ دەردێکی ئەو میللەتە لێقەوماوە دەرمان ناکات بێجگە لە ژانە سەرپێ کردن بە ئامادەبوان . و فارس بەم جۆرە خۆنواندنە دەڵێ (ژاژ خاییدن)
و لە کۆتایی دا با ئەم وتە زێرینە کوردیەش بڵێینەوە کە پێشینیانمان فەرموویانە کەچەڵ کە دەرمانی دەست کەوتایە ، دەرمانی سەری خۆی پێ دەکرد .
@s_Aloot
پەپولەیەک بە ورچێکی گوت خۆشم دەوێی ، ورچەکە گوتی جارێ زستانەو خەوم دێ و هەڵیگرە بۆ دوایی .
ڕۆژ هاتن و چوون تا بەهار هات و ورچ کە هەستی کرد هێلانەی گەرم بۆتەوەو وەرزی زستان و کڕێوە کۆتایی هاتوەو بەهار و سەوزەو گوڵ وچیمەن و بولبول هاتوونەوە ، لە سەر پەیمان و بەڵێنیەک کە بە پەپولەی دابوو ، لە ئەشکەوتەکە هاتە دەرێ و ڕۆی بۆ شوێنی مەبەست ، ورچ ئاگای لەوە نەبوو کە پەپوولە ژیانی هەفتە ناباتە سەرێ و دەمرێ .
مرۆڤەکان بە زۆری بۆ یاد کردنەوەو ڕێز لێنانیان دەستە گوڵ لە سەر گۆڕی مردوەکانیان وئازیزانیان دادەنێن کە دەبوو کاتێک زیندوو بوون ئەوەیان بکردایە ، زیندوو پێویستی بە گوڵ و سۆز و لاواندنەوە هەیە ، واچاکە ئەوەی ئێستا لە دەستمان دێ لە سۆز و خۆشەویستی و سڵاوو ئاشتی لە یەکتر درێخی نەکەین . مامۆستا هێمن لە شاکارە شێعری[[ لە بیرم مەکە]]دا دەڵێ :

زیندوو پێویستی بە هاودەم هەیە
بۆ مردوو مردن هەر ئەفسانەیە
@s_Alot
٭٭شێرێک و کەڵە شێرێک٭٭

گومانم نییە کە ئەو بەسەرهاتەی ئێستا وەبیر تان دێنمەوە ، زۆربەتان بیسووتانە ، کە بازە جارێک دەڵێن تاژیەک و کەڵە شێرێک بوون.
دیارە داستانێکی کۆنی کوردەواریە و پشت بە پشت و زار بە زار لە پێشونان بە ئێمە گەیشتووە کە دەڵێت ساڵ و عەیامێک شێرێک وکەڵە شێرێک وەک هەڤاڵ وردە وردە لە بەندەنێ قووچیەوە هاتنە خوارێ و هەتا گەیشتنە گوندی وێران بوو (دێکۆن)کە هەموو خانوەکان تەپیبوون و دانیشتوانی یان مردبوون و ژێر دار و پەردوو کەوتتبون یان کۆچیان کردبوو بۆ هەندەران، ئەم دووە بوونە خاوەنی شەشدانگی ئەو دێ کاولبووەی . ڕۆژێکیان کەڵە شێر بەیانی شەوەکی چووە سەر دارێک و لە شەقەی باڵانی دا و بانگ وسەڵای دا ، ڕێوی کە قەت پێی وانەبوو کەڵەشێرێک بە جێ مابێ ، زۆری بە لاوە سەیر بوو کە ئەم میوانە خوشەویستە کەی و چۆن هاتۆتە ئێرە ، هەر بۆیە بە پەلە خۆی گەیاندە شوێنی مەبەست و کەڵە شێری چاو پێکەوت کە لە سەر دارێکە و هێشتا لە بانگ و سەڵایە نەبۆتەوە ، سڵاوی لە کەڵە شیر و بەخێر هاتنی کرد[سڵاو لە حازریان ] و گوتی بە ڕاستی شەرەفێکی گەورەت بە ئێمە بە خشیوەو تەشریفت هێناوەتە ئێرە تا ئێڕشادمان فەرمووی و ڕێی ڕاستمان پێ نیشان بدەی ، دەفەرموو وەرە خوارێ پێش نوێژیەکەی بفەرموو با جەماعەتەکەمان بکەین ، کە دیارە تۆ چاتر دەزانی کە خێرەکەی بە جەماعەت چەند قاتە .
کەڵە شێر گوتی وەک دەفەرمووی بێ شک وایە ،بەڵام ئەو هەڤاڵەش هەستێنە با لەم خێرە بێ بەش نەبێت ، ڕێوی بە خەیاڵی خۆی هەڤاڵەکەی دیکە قەلێک ، مریشکێک یان قازێک بێت ، بانگی کرد و شێر ڕاست بۆوە .
هێشتا شێر لە جێی خۆی نەبزوابوو کە ڕێوی بەرەو شاخ و هەڵدێرێک هەڵات ، لە بەرامبەر ئەوان چۆکی دادان و کەڵە شێر گوتی بڕیار وابوو نوێژی بە جەماعەت بکەین ئەوە بۆ؟
ڕێوی گوتی چ بکەم بە بینینی سەر و سەکوت ویاڵی ئەو سەگبابەی دەست نوێژەکەم پێڕاناگیرێ و دەبێ بمبووری کە بێ دەست نوێژ نوێژ ناکرێ ، هەرکات زانیم بە تەنیای بە شانازیەوە دێمەوە خزمەت و نووێژت لە دواوە دەکەم .
تۆ دەڵێی وێکچوون و شەباهەتێک نییە لە نێوان ئیسڕاییل و حەماس و ئەمریکا و........ لە گەڵ ئەم داستانەی کە باسمان کرد ، بۆخۆت تۆزێک خۆ زەحمەت بدە و هەڵیهێنە .
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کورتە فیلمە یەکێک لەو گرتە ویدۆیە دڵ هەژێنانەی مێژووی دونیای  مرۆڤایەتیە کە ڕوحی هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی زیندوو دەهەژێنێ ، سەددام حسێن  کە لە کاتی  گرتنەکەی  لە کۆتایی دەسەڵاتەکەی دا لە دانیشتنەکانی بۆ دادگایی کردنی دایمە قوڕئانێکی لە بن هەنگڵی دابوو . لەم  دانیشتنە دا وەک دەڵێن ناوی نێزیک بە چوارسەد ئەندامی حیزبەکە ی خۆی واتە حیزبی بەعس وەک خایین  دەخوێنێتەوە و داوایان لێدەکا بێنە دەرێ ، ئەم ژمارە لە حەوشەی ئەو ساڵۆنە تیر باران دەکرێن و سەددام یەک دوو فرمێسک بۆ هاوڕێیانی قەدیمی دەڕێژێت ، بە باوەڕی  دیکتاتۆر دەبێ هەموو لە خزمەت ئەو دابن و لادان لە بۆچوون و ڕێبازی  بەڕێزیان  تاوانەکەی کوشتن و سەر پەڕاندنه .

دانیشتوانی ئەم کۆڕە لە خۆشی ئەوەی ناویان لەم لیستە ڕەشە دا نەهاتووە ،لە خۆشیان دەیکەنە سەما و دیلان و شادی .
دیکتاتۆرو مل هوڕ  بە بپشتیوانی دەوروبەری خۆی  بە سەر خەڵق دا دادەسەپێنێ و ئارامش و ئۆقرەیی خەڵق تێک دەدا .
داخی سەد داخان زۆرن ئەوانەی کە شیعاری ڕۆژانەیانە و دەڵێن:
ســــــە د ڕەحــــــــمــــەت لە ڕەحمەتـــیـــەکـــــــەی پێشوو

@s_Alot
Forwarded from قادر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەنگی شمشاڵت سروودی نیشتمانی ئەم گەلەم
پێم دەڵێ کە زۆر لە مێژە وەک گەلێ خوێنم ئەدەم
دێ نەوایەک وپەیامێک لە گەروی شمشاڵەوە
پێم دەڵێ کە شاییدن بۆت لێرە کێوو دۆڵ وچەم
دەنگی سیحراوی دەبیستم مامە گیان ئەوسا دەڵێم
ماوم وقەت نامرم من ڕۆڵە کوردی ئەم سەدەم


یەکی بەفرانبار ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شمشاڵ ژەن و وڵات پەروەری مەزن مامە قالەی عەبدوڵڵا زادە (قالە مەڕە))

@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیارە بە پێی ناوەرۆکی ئەم هەڵبەستە بێ هەموو ئەو دوعایانە کە کراون بەرپرسانی ئەم وڵاتانە بە تێکڕا دەگرێتەوە .

وەک لە وتەکانی کچەکەی مامۆستا پێنجوێنی کە ئێستا تەمەن هەشتا ساڵێکە دەر دەکەوێ موفتی پێنجوێنی کە ناوی تەواوی مەلا عەبدوڵڵای پێنجوێنییە ، کەسایەتیەکی خاوەن بڕوا بە خواو ئایینی ئیسلام و لە گەڵ ئەوەش دا ڕۆشنبیر بووە کە ساڵی 1881ی زایینی لە دایک بووە ، ئەم مامۆستا پایەبەرز و شاعیرە لە کاتێک دا کچەکانی بەر خوێندن ناون کە بە گشتی کۆمەڵگای کوردەواری دژی خوێندنی کوڕ وکچ بە وتەی ئەوان دەرسی شەیتانی بوون . لەم شێعرە ش دا بەڕوونی دەریدەخا موفتی پێنجوێنی چەندە مزۆڤێکی وشیار و زانا و بە پەروشی کەم وکوڕیەکانی کۆمەڵگابووە .
هەزار ڕەحمەت لە گۆڕ و ڕووحی مەزنی بێت
@s_Alot
سکۆبەرد یان بەردە دانیشتنەکانی زیارەتان


من بڕوام وایە کەسێک وڵات وزێدەکەی خۆی خۆش بوێ و هەستێکی بێ گەردی بەرانبەر شوێنی لە دایک بوونی باووباپیری هەبێت ، هەرگیز بۆ چرکە ساتێک بیر لە خەیانەت و خەنجەر لە پشت دانی هاوڵاتیانی ناکاتەوەو هەمیشە بەو ئاوو خاکەوەەفادار دەمێنێتەوە . ئەگەر بینیتان کەسێک هەستێکی بەرابەر بەو نیشتیمانە نەبوو پێویستە لێی دوور وەکەوی ، چوونکە ئەو دیاردەیە مەحەکە بۆ ناسینی کەسێکی ئاوا کە دەتوانێ لە هەر هەلێک کە بۆی بگونجێ بێ ئەمەگی خۆی بسەلمێنێ وببێ بە داردەستی نەیاران.

لە سەرەوە ئاماژەم بە شتێک کردووە کە لەوانەیە هەر ئەو دۆستانە لێم تێبگەن کە وەکو من بینیبێتیان ئێواران سەر سەکۆ بەردەکانی زیارەتانی بەرامبەر نێودێ دەبوو بە شوێنی گرد بوونەوەو وت ووێژی ئەو پیاوانەی کەلە مێو بڕین یان کەڵەژ بەردان بەرەو ئاوایی دەهاتنەوە و بەکوردی توتنو پەرەیان دەردێناو سیغارێکیان دەکێشا ، وەکو قەرارداد و گرێبەست لەو شوێنە کۆ دەبوونەوەو ڕاوو ڕاوێژیان دەکرد ، ئێستا بە داخەوە ئەو بەردەی کە وەک مەکۆیکی یادگار بوون لێی نەماون و فڕێ دراون ، وەک چۆن زیارەت و کێلی گۆڕەکانیش شێوێندراون . جێی خۆیەتی کە بۆ وەبیر هینانەوەش بێ شوێنی ئەوتۆ هەروەک خۆیان بمێننەوە تا وەکوو بەرگێک لە مێژودا بمێنێتەوە و نەوەی نوێ ئەزموونی لێ وەرگرێت ، سەکۆ بەردەکان لەوانەیە سەد ساڵ تەمەنیان بوایەو کەسانێکی زۆرلە سەریان دانیشتوون و لە سەریان حەساونەوە .و ئێستا لە توێی خاک دان و تەنانەت زۆرینەیان ئێستا هیچ کەس نایانناسێ و لە یاد چوونەوە .
سڵاوو سەری ڕێز دانەواندن بۆو کەسانەی تاسەو خەمی زێد ونیشتیمانیان لە دڵ دایەو بۆی بە پەرۆشن و وەک گلێنەی چاویان دەیانپارێزن و ئەمەگ ناسن بە زێدەکەیان .

@s_Alot
٭٭٭٭٭٭٭وانەیەکی سەدپاتە کراو٭٭٭٭٭

دێهاتیەکی کۆپەی خۆم ئاسایی بە دەم و پلی خوێناوی بە ناچاری وترس ولەرزەوە بۆ ئەو دەردەی کە پێڕرەژنی کەڵەشاخ گر دابوویە بەرەو ماڵی حاکم وەڕێکەوت . کاتێک گەیشتە ئەوێ چ ببینێ دەیان کەسی دیکە لە زێڕینگەر و کوتاڵ فرۆش و......... لە بەردەمی ماڵی حاکم بوون ، حاکم فەرمانی گرتنی دا ، ئەوەبوو دوای سێ ڕۆژ پیرێژن دۆزرایەوەو بە رەو بارەگای حاکمیان برد ، دیارە شکایەتکارێکی زۆری بە دواوە بوون ، کاتێک گەیشتنە ئەوێ حاکم لە دوای نێوەڕۆیە خەوتبو ، پیرەژن ڕووی کردە جەماعەت و گوتی ئێستا کەکاتی نوێژە ئیجازەم بدەن بچمە ژورێ و دەسنوێژێک بگرم و نوێژەکەم بکەم ، ئەوانیش دیارە بەری دەرکەیان گرتبو ، ماڵ ماڵی حاکم بوو ، بەم داواکاریە ڕازی بوون .
پیرەژن خۆی گەیاندە ژنی حاکم و گوتی کچی خۆم من باوکم بازرگانێکی زۆر دەوڵەمەند بوو ، زەوی و زار و کارەکەر جوتیارێکی زۆری هەبوون ، پاش فەوتی باوکی بەڕێزم وردە وردە سەرمایەکەم لە دەست چوو ، کەوتمە فەقیریەوە ، بەڵام سەرباقی هەژاریم گرفتێکی گەورەی کەبۆم ساز بووە ئەم بەردە وکەنیزە هێندەیان خۆش دەوێم دەست بەردارم نابن و لێم دوور ناکەونەوە . ئێستا هەمووم هێناونە ئێرەو دەیانبەخشم بەتۆ ، لێت مەمنوونم کە وەک دیاریەک لێم وەرگری ، ژنی حاکم زۆر بەم هەدیەوخەڵاتانە خوشحاڵ بوو ، پیرەژن گوتی ئێستا با ئەوان نەزانن و بە ئیزنی خۆت لەو دەریچەیەوە دەڕۆمە دەرێ ، ژنی حاکم دەرکەی بۆ کردەوە و پیرەژن ئەمجارەش ڕزگاری بوو ، کەس لەمەو دوا چاوی پێ نەکەوتەوە و ڕۆیی هەتا کڵاو لە سەر دەیان کەسی دیکە نێت .
ئەم فریوو کەڵەک وکڵوکە هەتا ئەو کاتەی بازاڕی گەرمە و هەر درێژەی دەبێت کە مشتەری تایبەتی خۆی دەبێت وکوناو کون بەدوای دادەگەڕێت و دەبێتە پاڵپشت و هاندەری .

@S_Alot
٭٭بەشێخە سوور نەمردووم ٭٭
دەگێڕنەوە ساڵ وحەیامێکی دوور(ایام)
کابرایەکی تاجر و دەوڵەمەند سەفەرێکی دوور و درێژی هاتە پێش بۆ توجاڕەت و بازرگانی ، ماوەیەکی خایاند وکابرا نەهاتەوە ، کابرا منداڵ و واریس و کەس وکاری نەبوو ، ئەوەبوو کە قازی شار بە کۆ کردنەوەی چوار شاییدی عاقڵی موتتەقی واتە خۆپاڕێز فتوایان لە سەر دابەش کردنی سامانەکەی دەرکرد ، بۆ خۆی ژنەکەی مارەکرد و بڕێکی لە سەرمایەو ومڵک وماڵەکەی بەرخۆی ڕاکێشا و ئەوەی دیکەشی بەسەر کەسانی دەست ڕۆیشتووی شار دابەش کرا .
پاش ئەوە ڕۆژێک بازرگان هاتەوە ، قازی و گەورەپیاوان کە ئەوەیان بینی بڕیاریان دا کابرا بشۆن وکفنی تێوە پێچن بە خێر بەرەو گۆڕستانی بەرن ، کابرایەکی موسافیر کە توووشیان بوو ، گوێی لە هاواری بازرگانەکە بوو ، موسافیرەکە گوتی کاکە دایگرن ئەو پیاوە شکور زیندوە ، جەماعەت گوتیان کاکە تۆۆ نازانی ئەوە فاسیقە ، چوار شاییدی لە خواترسی و عادڵ شاییدیان لە سەر مردنەکەی داوە ئێستا ئەم فاسیقە وتە وشاییدی ئەو پیاوە گەورانە بە درۆ دەخاتەوەو دەڵێ بەژشێخە سوور من نەمردووم و زیندووم ، هەی فاسیق .
@s_ALOT
تەنیا نێزیک بە پەنجا شەست ساڵ لەمەوبەر چەندین نەخۆشی وەکوو سورێژەو خلوێلکەو مێکوتەو بینەخڕەو ئیفلیجی دەبوونە هۆی مردنی بە هەرەوەزی منداڵان ، جاری وابوو دایک وبابێک پێنج شەش منداڵیان بە حەوتوێک بەڕێ دەکرد بۆ گۆڕستان هەتا لە توێی خاک دا وەیانشێرن و ئەوان وەجاخ کوێر دەمانەوە . من لە پیاوێکی تەمەن هەڵکشاوی بە ساڵ دا چووم بیستوە (خوا بە بەهەشتی بەرینی شاد کات) لە ئاڵۆتێ زیاتر لە حەفتا منداڵ و مێرمنداڵ لە زستانێک دا مردوون ئەویش لە دێیەک کەتەنیا دووسەد کەسی تێدا ژیاون . بەو پێیە هەر ماڵێکی ئاواییەکە ئەو ساڵەی جەرگی سووتاوە و تازیەبار بووە .

لێرەدا شێعرێکی مامۆستا گۆرانمان هێناوە کە وەک شین گێڕی بۆ کچۆڵە کەم تەمەنە جوانە مەرگەکەی هۆنیویەتیەوە

کچم، مایەی ژیانم، یادگاری
شەبابم، نۆبەرەی شیرینی داری

غەرامی کەم دەوامی عومری لاویم!
دڵۆپی خوێنی گەرمی ئاگراویم!

جگەرگۆشەی عەزیزم، نووری چاوم!
سەری تاڵە دەزووی ئامالی خاوم

چ زوو مردی؟ کچم هەیهات کچی خۆم،
چ زوو مردی؟ چ زوو کەوتیتە بن گۆم؟

چ زوو کەوتیتە بن گۆمی عەدەم؟ خۆ
بە ئۆخەی تەڕ نەبوو لێوم وتم ڕۆ!

دەمێ پشکووتی تێر بۆنم نەکردی،
گوڵاڵەی خۆشەویست دەرلەحزە مردی!

ئەجەل داد! ئاسمان داد! عەرشی خوا داد!
حەکیم، عیلمی بەشەر، دەرمان، دەوا داد!

کچێکم بوو، کچێ، تەنیا کچێ، بەس!
ئەویشت ئاخری کوشت چەرخی ناکەس!

قەبر! ئەی خاکی ڕەش، ئەی چاڵی تاریک:
دڕندەی لاشەخۆری باوک و داییک!

لە دەورت هەڵچنیم خوشک و برا پاک،
کچێکم بوو ئەویشت کردە خۆراک!

چ داوێکە؟ چ ئینسافێکە، زاڵم؟
جەهەننەم تاو ئەدەی ئەیکەی بە حاڵم؟

لەبەر یەک لوقمە، یەک پل گۆشتی مەعسووم،
منت بۆچ کرد لە نووری دیدە مەحرووم؟

ئەگەر، ئەی خاکی زاڵم، ئیختیارت
نییە، ناچارییە تۆیش کاروبارت،

لە کردارت ئەگەر مەسئوول سەمایە،
تەبیعەت، هەرچی... حەتتا زاتی خوایە

بەڵێ: هەرچی و هەچ کەس بێ سەبەب کار،
پرۆتستۆی ئەوم مەتڵووبە ئێجگار:

ئەڕێژم ئەشک، ئەکێشم ئاهی بێ بن:
سیلاحی عاجزی زنجیر لە گەردن!

***

کچم خۆ تو نەماوی تا ببینی
کە باوکت چەن بە ناسۆرە برینی!

نە تۆی پێ دێتەوە نە عەقڵی ئەبڕێ،
لە سەر تۆ کام یەخە، کام ئەستۆ بگرێ؟

کچم تەنیا گوڵم، نەشئەی ژیانم،
دڵی شادم، ترووسکەی چاوەکانم،

کچم، ڕۆحم، کچم، هەیهات! هەیهات!
چ کۆچێ بوو! چ کۆچێ؟ وا کش و مات؟ !


🔸گۆران
@s_Alot
٭٭٭٭ وردە ئەزموونێک ٭٭٭٭

مێشێک کـــەوتــە جام بۆ قومێ شەڕاو
منداڵێــــــک  گرتی ڕێـــــــگەی لـە پڕتـاو

مێش بۆ شیرناییەک خۆی خستە نێو چاڵ
لە قــــەفەس کرا هــەرزەی کرچ و کاڵ

ئـــــەو کە وای بیــنــــــی  قــەراری نەما
لـــه ئــــاست ئـــەم فێـــڵە چ چــاری‌نەما

کاتـــێکی زانـــی ئــــــەسیر ودیــــــــــلە
ویـــــــستی وەدۆزێ ڕێـــــچارەو حیــلە

کـــــە بەدیـــــنەکــــــرد بـوارێک بۆ ژیـن
بـــــۆ دەربــــــاز بـوونی دەلاقەی نەدیـن

لە خــۆی دەنـــووسا  وەکـوو شێت وهار
بــــۆ دار و دیــــوار دەیـــبرد پـــەلامـــار

بە هەمـوو هێزی دەیویست ئەم جارەش
ڕزگـــــاری ببـــــێ لە چــنگ  ڕۆژی ڕەش

تازه زانیــــبووی  نـــــرخی ئـــــــــازادی
کـــــــاتــێک کە چـــێژتی تــــامی بێدادی
                ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بــــــەبـێ ئازادی  ئــەو بــاش دەیــــــزانی
قــــــــۆشــــێـک ناهــێــــــــنن ژیان و گیانی

دوای هـــــەوڵێکی زۆر گیانی بەخت کرد
هێنــد تەقەللای کردهـــــەتاوەکـــوو مــرد

ئـــەگــــەر لە زیــندان بەسەر بەرین ژین
واچــــاکە مـــــەرگ  لە ئــــامێز بگریـــــن

شای پێوەند لە دەست کۆیـــلەو گـەدایە
مـــــرۆڤی ئـــازاد بێ تاجیــــش شـــــــایە

خدرزادە
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنێکی جوان و عیڕفانی و زۆر سەرنج ڕاکێش کە لە مزگەوتێکی ئیندۆنزی ، پێش نوێژەکە بێهۆش دەکەوێ و دڵی دەوەستێ ، کاتێک نوێژخوێنەکان ئەم دیمەنەی دەبینن ، کەسێکیان دەچێتە جێی ئیمام و نوێژکەی بە جەماعەت درێژە پێدەدەن . بە حەق ئەوەه دیاردەیەکی عیڕفانی ئەو موسوڵمانە خۆشەویستانەیە .
@s_Alot
ئاگادارتان دەکەینەوە لە کۆچی دوایی خوشکی ئازیزمان خوشکە  زینب ظاهیری
خیزانی کاک رشید صالحی
جەنازەکەی لە سنە وە بەڕێ کەوتوە
شوێنی سەرە خۆشی  مزگەوتی گوندی ئاڵۆت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم
دۆندی قەندیل و گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزایی دەچم گەرچی وردم
خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم
مامۆستا هێمن
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆزگە بە زەمانی چرای تۆڕ و نەوتی😍😍
🍁🍁
@Baytohayran
Forwarded from R-M
#خبرخوب | «شگفتی آفرینی نو معلمان»

💠مشارکت فوق العاده اولیا با معلمان در روستای آلوت

💠به گزارش روابط عمومی مدیریت آموزش و پرورش شهرستان بانه،مدیر آموزش و پرورش شهرستان بانه،کارشناس مسئول آموزش ابتدایی از مدرسه روستا آلوت جهت مشاهده از فضای مدرسه و افتتاح کتاب خانه« ژیانەوەی ئاڵۆت» بازدید به عمل آوردند.


💠این مدرسه با اقدامات چهار نو معلم«مبین محمودزاده،زانکو زارعی،عرفان صالحی،ایمان محمدزاده»  جان تازه ای به فضای مدرسه القا کرده اند.

💠از اقدامات موثر این نو معلمان چنین می باشد:

رنگ آمیزی فضای بیرونی مدرسه
طراحی نقاشی بر روی دیوار سالن
نور پردازی مدرسه
افتتاح کتابخانه «ژیانەوەی ئاڵۆت» که بالغ بر ۲۸۰ جلد کتاب در حوزه های کودکان،کوردی،فارسی


💠شایان ذکر است هزینه های صرف شده در این اقدامات بالغ بر ۶۵ میلیون تومان توسط اهالی روستا و معلمان عزیز بوده است.
R-M
#خبرخوب | «شگفتی آفرینی نو معلمان» 💠مشارکت فوق العاده اولیا با معلمان در روستای آلوت 💠به گزارش روابط عمومی مدیریت آموزش و پرورش شهرستان بانه،مدیر آموزش و پرورش شهرستان بانه،کارشناس مسئول آموزش ابتدایی از مدرسه روستا آلوت جهت مشاهده از فضای مدرسه و افتتاح…
وەک لەو ڕاگەیێندراوە دا دیارە ، مامۆستایانی قوتابخانەی ئاڵۆت بە هاوکاری و یارمەتی خەڵق و شۆڕای گوندەکە لێبڕاوانەو ماندونەناسانە ئەرکی ڕازاندنەوەو و جوان کردنی چوار دەوری قوتابخانەیان گرتۆتە ئەستۆ ، ئێمەش زۆر بە پێویستی دەزانین کە بۆ ئەم هەڵوێست وکردارە جوانەیان سەری ڕێز دانەوێنین و سپاسی خۆمانیان ئاراستە بکەین ، تەمەن درێژ و لەش ساغ و سەرکەوتووبن مامۆستایانی ئازیز و خۆشەویست .
@s_Alot
دە بەندی یاسا بە نێو بانگەکەی ماکیاولی

1-هەمووکات بیر لە سوود و ڤازانجی خۆت بکەرەوە

2-بێجگە لە خۆت ڕێز بۆ کەس دامەنێ

3-تابۆت دەکرێ و دەگونجێ خراپەی بکە بەڵام واخۆت بنوێنە کە چاکەی دەکەی

4--بە تەماح و چاوچنۆک بە و هەر بۆلای خۆت ڕاکێشە

5-دایمە دەست قونجاو چاولە دەستی ئەم وئەو بە

6-وەکوو گورگی هاربە و هێرش بەرە

7-دوژمنەکانت بکوژە و ئەگەر دەرفەت و پێویست بوو دۆستەکانیشت بەو دەردە ببە

8-تا دەتوانی کەسانی دەورو بەری خۆت فریو دە و کڵاویان سەرنێ

9--بۆ بەرەو پێشوەچونی ویستەکانت ملهوڕ بە نەوەک مێهربان بی

10ٓ--هەموو هێز وتوانات بۆ هەڵگیرسانی شەڕ و خوێن ڕێژی بخەرە گەڕ

@s_Alot