سریوەی ئاڵۆت/Alot
332 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
Forwarded from سریوەی ئاڵۆت/Alot (Shapol)
🕋اناللە واناالیه راجعون🕋
ئاگادارتان ئەکەینەوەلەکۆچی دوایی؛

کاک رسولی ابراهیم زادە‌)(رسولی مام برایم

شوێنی بەخاک سپاردن؛
لە گوندی ئاڵۆت

شوینی سەرەخۆشی؛
مزگەوتی

🤲لەخوای گەورە داواکارین روحی بە.بەهەشتی هەتاهەتایی شاد بکاو سەبووربدابەکەسوکاری و.خودای گەورە قەبرەکەی بۆبکا باغیک لە
باغەکانی بەهەشت)(ئامین)

@S_
A lot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەی کە دەتکاتە بەندەو ژێرچەپۆک و ورکە خۆر وتەنانەت چاوەش و دیزە لووس کەر و گزیر و دەرگاوان و مەیتەری خان و مان و ئەم وئەو تەنبەڵی و هەوڵ نەدان و عارەق نەڕشتنە لە ژیانت دا .
ئەم کورتە ویدۆیە بە قەدەر تەمەنێک وانە خوێندن لە قوتابخانە ئەزموونی بە کەڵکی تێدایە .
@s_Alot
ئەو دەقە بە نرخەی خوارەوە لە بیرەوەریەکانی دوکتۆر سۆهراب سادقی پسپۆڕی مێشک و دەمار ە . پوختەی باسەکە ئەوە دەگەیێنێت کە سۆز ومێهرەبانی پەڕجوو و موعجیزە دەخوڵقێنێ . ئەم بیرەوەریە پڕ بایەخە ، شێعرە بە ناوبانگەکەی مەولانا جەلالەددین ڕۆمی مان وەبیردێنێتەوە کەدەڵێ :
ار محبت سرکەها مل می شوند
وز محبت خارها گل می شوند

فەرموون ئەوە ئێوەو ئەو دەقە پڕ ناوەرۆک و جوانە:



‍ یەکەم ماچ

یەکەم جار کە دەستم بە خوێندن کرد، تەمەنم لە شەش ساڵ کەمتر بوو و بچووک بووم.
مەئمووری سپای تەندروستی بە دایکمی وت: ئەم منداڵە بەدخۆراکیی هەیە.
هەرگیز تێ نەگەیشتم بۆچی دایکم بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام ئەو ڕستەیەی بۆ کەسانی تر دەهێنایەوە.
لەو کاتەدا لە گوندەکەدا باخچەی ساوایان و پێشقوتابخانە نەبوو و قوتابییانی نافەرمی، بە ناوی (مستمع آزاد) لە پۆلی یەکەم دادەنیشتن.
شوێنی من لە ئاخری پۆل و هاوکورسییەکەی من "سەکینە"؛  کچێک لە خزمانی باوکم و دراوسێمان بوو کە جەستەیەکی گەورە و جووڵەی خاو بوو.
دواتر بۆم دەر کەوت کە بەرهەمی لەدایکبوونێکی سەخت و تووشبوون بە "ئیفلیجی مێشک" بووە.
هەردووکمان لەلایەن مامۆستا و خوێندکارەکانی ترەوە لەبەرچاو نەگیراین و سەرقاڵی کارەکانی خۆمان بووین.
ئیشی من ئەوە بوو کە دەستی سەکینە بگرم تا بەسەختی بتوانێت وشەکان لەسەر کاغەزەکە بنووسێت.
شەوانە لەگەڵ دایکم دەچووینە ماڵی ئەوان. دایکی و دایکم نێرگەلەیان دەکێشا و ئێمەش لە گۆشەیەکدا دەمان خوێند.
لە ژوورێکدا کە دیوارەکانی خشت و سەقفێکی دار و دووکەڵاوی و دەرگایەکی لە تەنەکە و دار دروستکراوو. زۆر جار گوێدرێژ یان بزنێک لە گۆشەکەی تری ماڵەکەدا دەژیا و خواردنەکەمان پەتاتەی کوڵاو بوو. ڕوخساری "هەژاریی لەڕادەبەدەر".
پاییز کۆتاییی نەهاتووە؛ سەکینە هەڵوەری و جەستە بێگیانەکەی بە بەتانییەکەوە پێچرا و لەسەر تەختە دانرا.  باڵابەرزتر بووبوو. بوومەلێڵەی یەکێک لە دوا خۆراوابوونەکانی مانگی سەرماوەز بوو و ئەوە بێماناترین ناوە کە بەم مانگە سارد و ئازارە دراوە.
لەبەردەم چاوە ترساو و خەمگینەکانم و لەنێو هاوار و شین و شەپۆڕی ئەو ژنانەی کە بە نینۆکەکانیان دەموچاویان ڕنیبوو، پیاوەکانی دێ، تەختەیان خستە سەر شان و بردیان بۆ ئەوەی لەتەنیشت خەوتووەکانی بێتاوانەوە بینێژن.
کە سەکینە ڕۆیشت منیش حەوسەلەم نەما و وازم لە خوێندن هێنا.
ساڵی دواتر کە گەیشتمە تەمەنی خوێندن، هێشتا بچووک بووم. بەو بڕوایەی کە من هێشتا گوێگرێکی ئازاد(مستمع آزاد)م، منیان خستە سەر دوا کورسیی پۆلەکە.
مامۆستاکەمان خاتوونێکی تازەپێگەیشتوو بوو کە لە قوتابخانەیەکی کۆچەر(عشایر)ـییەوە هاتبوو. ناوی "سۆڕڕەیا" بوو، هەم هەرزەکار بوو و هەم نوێبووک؛ بە جلی کۆچەریی ڕەنگاوڕەنگەوە وەک تاوسێک بە هێڵ و پەڵە دەر دەکەوت. چەندە بەسۆز و بێ چاوەڕوانی، ئەوەی دەیزانی دەیڕژاندە ناخمانەوە تا بیسەلمێنێت کە مامۆستابوون و فێرکردن تەنها لە ڕێگەی خۆشەویستییەوە بەدەست دێت نەک لە ڕێگەی پووڵەوە.
پایز و زستان تێ پەڕین و بەهار هات.
خوێندکارە فەرمییەکە، لەسەر کورسیی کۆتایی دانیشتووە، بێدەنگ و چاوەڕوانە و ناوی "گوێگری ئازاد"ی هەڵگرتووە.
دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی نەورۆز مامۆستا دەستی کرد بە پرسیارکردن.
وێ دەچوو لە ماوەی چواردە ڕۆژی پشوودا، قوتابییان هەموو وانەکانیان لەبیر چووبێتەوە. هەربۆیە کەس وەڵامی نەدایەوە.
مامۆستا دیسان پرسیی. لە ترسی بیستنی وەڵامی "نا"، دەستم بەرز کردەوە و گوتم: خانم ئیجازە!
ـ یانی تۆ دەزانیت؟
- بەڵێ خانم!
ـ فەرموو.
بەپەلە هاتمە پێشەوە، بۆ یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی فەرمی لەگەڵ تەختەڕەش. باڵام نەگەیشتە تەختەڕەشەکە. مامۆستا بەگەورەیی و میهرەبانی یان ڕەنگە بەزەیی، چوارپایەکی لەژێر پێم دانا و منیش زاڵ و چالاک هەموو گۆڕەپانی تەختەڕەشم بە چەکی "گەچە سپی" و ڕەگباڕی "وشە" داگیر کرد!
مامۆستاکەم هاوارێکی کرد و سوور بووەوە. ئایا لەخۆشیان بوو یان لە شەرمی بایەخنەدان بە من؛ نازانم. هەرچییەک بووبێت، خاکەڕا کڕنۆشی برد،
لە باوەشی گرتم و ماچی کردم.
میهرەبانییەکەی ئاوێتە لەگەڵ شەپۆلی بۆنی خۆشی مێخەکبەندەکەی، دووهێندە لە دڵم نیشت.
یەکسەر منی خستە سەر کورسیی یەکەم و دەفتەرێکی کەلوپەلی تایبەتیی خۆی پێ دام.
لە هەمان ساڵ و ساڵانی دواتردا بووم بە قوتابیی پلە یەک.

ئەمڕۆ بە تێپەڕبوونی نێوانساڵی، لەگەڵ خۆمدا بیر دەکەمەوە کە ئەگەر لە ژیاندا سەرکەوتوو بووم و ئەگەر لە "مرۆڤایەتی" شتێک لەسەر ڕۆحم دانیشتووە بەهۆی پەڕجوو(معجزە)ی "میهرەبانیی بێدرێخ" و ئەو یەکەم "ماچی مامۆستا" بوو.

دکتۆر سۆهراب سادقی، پسپۆڕی نەخۆشیی دەمار

لە فارسییەوە: ساردین

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@s_Alot
ئاگاداری کازم بێ
دەڵێن ساڵێک لە شێت خانەیەک موزەففەر ناوێک لە ئیستەخری مەلە کردن خۆی لە لای قوڵایی ئەستێرەکە هاویشت و مەلەشی نەدەزانی و کەوتە ژێر ئاوەکەوە ، کازم کە ئەوەی بینی خۆی خستە ئیستەخرەکەو موزەففەری لە ژێر ئاوەکەوە هێنایە دەر .
سەرۆکی مەلەوانگەکە بانگی کازمی کرد و زۆری سپاس کرد بۆ ئەو هەڵوێستە بوێرانەی و گوتی دەستت خۆشبێ بەڕاستی هەڵوێستەکەت جێی سپاسە و من بۆم دەرکەوت کەتۆ ئازادبی‌ و ژیانی ئاسایی خۆت لە دەرەوە دەست پێ بکەیەوە ، بەڵام خەبەرێکی ناخۆشیشم پێیە بۆت ، ئەوکەسەی کە تۆ لە مردن ڕزگارت کرد بە داخەوە بە دۆخینی پانتۆڵەکەی خۆی هەڵاوەسیوەو خۆی کوشتووە .
کازم فەرمووی ئەوە من وام لێکرد بۆ ئەوەی ئاوەکەی لێ وەچۆڕێ و زوو وشک وەبێ .

ئێمە کازمی وامان زۆر لە دەورەن کە پێویستە‌زوو بیانناسین و نەیانکەینە کوێخا و دەم سپی خۆمان و دوایە بمانفەوتێنن و جێی خۆمان نەگرینەوە.
@s_Alot
بۆنی نەوت
کەسێک دەیگێڕایەوە کە کابرای خاوەن گاریم بینی و گوتی ببورە وادیارە ماڵەکەتان گاز تان بۆ کێشاوە؟
گوتم چۆن دەزانی؟ گوتی ماوەیەکە بۆخۆم دەبێ سڵاوت لێبکەم ، بەوجۆرەش گوێم لە وەڵام دانەوەت نییە.هەر تۆ وانی ئەهلی گەڕەک هەموو وایان لێهاتوە!!!!
تۆزێک ڕامام و بەدڵ هەستم کرد ئەم دە پازدە ساڵەی کە گەرم و گوڕ لە دوورەوە سڵاوم لێدەکرد سڵاوەکانم بۆنی نەوتیان لێهاتوە ، ئەو وەک ئینسانێکی خۆش ئەخلاق چاوەڕوانی نەدەکرد سڵاووچاک وچۆنی دەیان ساڵی من لەبەر نەوت و تەماحی دوونیایە بووبێت .

لەم ڕۆژانە دا گەلێک کەس هەن کە سڵاوەکەیان بۆنی نەوتی لێدێ و قۆشێک ناهێنێ .
بەڵێ ئەمە خوو خدەی دونیایە ، مرۆڤیش لەم خاک و خۆڵە دروست بووەو خووخدەو ئاکارەکانی دچنەوە سەر زەوی وسەرچاوەکەی خۆی .
@s_Alot
(( أَلفَقرُ فَخ٘ری ))
ڕەنگە جار وبار ە بیستووتانە کە دەڵێن پێغەمبەر فەرموویەتی فەقیری مایەی شانازیمە ، ئاخر فەقیری و دەست بەتاڵی و ڕووت و ڕەجاڵی و برسیایەتی خۆت و منداڵ و خزم و دراوسێ چ شانازیەکی بەدواوە دێت . چ مروڤێکی تێگەیشتوو بە ویست و خواستی خۆی فەقیری هەڵدەبژێرێ .
دەڵێن لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە هیندوستان لە دوو وەرز دا لە فەلا و کەشاوەرزەکان کراوە ، جارێکیان کە بەروبوومەکەیان دەفرۆشن و جارێکیان کە ماوەی چەند مانگێکی خایاندووە .
لەم لێکۆڵینەوە دا دەر کەوتوە کە کاتی فرۆشی بەروبوومکەیان دە یەکە(دە واحد) لە کاتی بڕانەوەی پووڵ و پارەی بەروبوومەکەیان هۆشمەندترن .
فەقیری بیر کردنەوە لە ئازادی ، یەکسانی و برایەتی و حورمەتی مافی کەسی بەرامبەرت دەفەوتێنێ .
ئەو حاکم و سەرکردە و واعیزەی کە دەم لە موقەددەس بوونی فەقیری وەر دەدا ، بێ گومان خەرێکی کڵاو سەرنان و گەوج کردنی خەڵقە . لەبیرمان نەچێ فەقیری چ شانازیەک بە مرۆڤ نابڕێت و پێویستەئەم حەدیسە کە دەڵێن وتەی پێغەمبەرە(د.خ) وەبیر بێنینەوە کە دەڵێت :

هەرکاتێک فەقیری و هەژاری لە دەرگایەکەوە هاتە ژوورێ ، دین و باوەر لە دەرگایەکی دیکەوە دەچێتە دەرێ

@s_Alot
"بە ناوی خوای بێگرد و تەنیا "

کل نفس ذائقه الموت ثم الینا ترجعون
به ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست ڕادەگەیێنین کە کاک حەمیدی ساڵحی کەریم کۆچی دوایی کردووە ، لە خوای گەورە داواکارین کە بەر ڕەحمەتی میری کردگارکەوێت و بە بەهەشتی بەرین شادبێت و هەروەها داواکارین ولێی دەپاڕێینەوە کە سەبوری و هێوری بەدڵی کەس و کاری ببەخشێت ئاممین
@s_Alot
بەناوی میری میران ودلۆڤان
کل من علیها فان
خوشەویستان و ئەندامانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت
مام ڕەحمانی کوێخا کەریم بانگ بێژ و خزمەتکار ی ئایین و مزگەوت زێدەتر لە نیو سەدە کۆچی دوایی کرد و بە پێویستمان زانی کە خزمان و هاوماڵە خۆشەویستەکان ئاگادار کەینەوە . خوای مەزن لە گەڵ ئەولیاو پیاوچاکان لە بەهەشتی بەرین هاونشینی کات و هێوری وئارامی بە دڵی کەس و کار و خزمانی ببەخشێت ئیشاڵڵا
@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاتێک ئەو دەنگە ئاسمانی و عیڕفانیەی دەبیستم دەچمەوە ئاڵۆت و ئەو دەنگە لە گوێم دا لە گەڵ سروشت و دەر ودوڵ و سەربان و کۆڵان وکێوەکانی دەووروبەری ئاوێتە دەبێت و لە چوار دەوری دەنگ دەداتەوەو هەست و سۆزی هەر کەسێک کەوەک من لە منداڵیەوە بۆ دەیان ساڵ لە مزگەوت و مینبەری ئاڵۆت گوێی لێ بووە دەبزوێنێ و باوەڕم وایە کە پێی هەم دڵگران دەبێت و هەم کوڵی گریانی دێت ، چوونکە ئەو دەنگە بۆ ئێمە ئاوێتەی هەمو شادی و خەمەکانمان دەبێت و بە بیستنی سیما وشکڵی سەدان کەسمان دێنێتەوە بەر چاو کە دوای بانگی مام ڕەحمان خۆیان بۆ نوێژی جومعەو جەماعەت ئامادە دەکردو ئێستا لە توێی خاک دان .
هەر بۆیە و پێویستە سەرو خۆشی نە تەنیا لە خزمان وکەس وکاری مام ڕەحمان بەڵکوو لە هەموو خەڵکی گوندی ئاڵۆت بکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان بزانین.
@s_Alot
خوالێخۆشبو رحمان کریمی
⚫️
کات وساتی بەخاکسپاردن:
کاتژمێر ١١٠٠هەینی،گۆڕستانی سڵێمان بەگ
لەشەڕی نێو خۆی ژاپۆن دا سەربازێکی ژاپۆنی ئەم منداڵەی بینی کە جەستەی بێ گیانی منداڵێکی لە کۆڵ بەستووە تا بیگەیێنێتە شوێنێکی دیاری کراوو تەسلیم بە خاکی کات ، سەربازە کە گوتی ئەو ە قورسە لە کۆڵێی وەکەو فڕێی دە ، منداڵەکە گوتی قورس نییە برامە .
سەر بازەکە بەم وتەیە ڕۆنیشت و گریا.

ئەم وێنە ئێستا لە هەموو ژاپۆن ناسراوەو بۆتە هێمای هاوکاری ودەست لە نێو دەست نانی دەوڵەت و گەلی مەزنی ژاپۆن

خۆزگە ئێمەش وادەبوین و کاتێک کەسێکمان دەبینی کە ماندووە ، نەخۆشە ، خەم وخەفەت بەرۆکی گرتووە ، لەبێکاری ونەداری دا ژیانی خێزانی کەوتۆتە مەترسیەوە .بە هۆکارێکەوە مەترسی لە سەرە
بەهانایەوە بچین و بڵێین گرینگ نییە و بە دڵ یارمەتی دەکەم چونکە:
بـــــــــــــــرا مــــــــــــــــــــە
@s_Alot
لە سینەمایەک دا لە کاتی نمایش کردنی فیلمێک دوو پیاو یەکیان جەوان و یەکیان پیر لە لای یەکەوە دانیشتبوون .
لە و فیلمە دا دەبوو ئەسپێک لە شیواوێک بازی بدایەو وەپەڕێت.
کابرای بە تەمەن بە گەنجەکەی گوت وەرە گرێوێک بکەین لە سەر سەد هەزار تمەن . تۆ دەڵێی ئەو ئەسپە لەو جێگایە
بە بازدان دەپەڕێتەوە ، گەنجەکە گوتی ناتوانێ وەپەڕێ ، پیرەکە گوتی بەڵام من دەڵێم دەپەڕێتەوە . کاتی نمایشی فیلمەکە ئەسپەکە نەیتوانی بپەڕێتەوە و کابرا سەد هەزاری دۆڕاند .
پاش تەواو بوونی فیلمەکە گەنجەکە پوڵەکەی وەرنەگرت وگوتی ڕاستیەکەی من جارێکی دیکەش ئەو فیلمەم بینیبوو ، هەر بۆیە پێم نامەردییە ئەو پووڵەی وەرگرم ،
کابرای بە تەمەن گوتی منیش شەش جاری دیکەم دیوە ، بەڵام وام دانابوو کە ئەم ڕایەی بە ئەزموونتر بووبێت و بتوانێ وەپەڕێ .

ئێمەش لەم هەڵبژاردنانە دا هەر ئەم جار بۆ ئەوجار دەڵێین بەشکم حاڵ و گوزەرانی ئابووری خەڵق بە رەو باشتر بڕوا و هەموو ڕایەک بە پێچەوانەی دەبینینەوە و بێ هیواتر دەبین و وامان لێدێ بڵێین :

هــــەر ئەمـــــــساڵ و خــــــۆزگـــەم بـــــە پــــــــــار
@s_Alot
باوەڕت بە خوا هەیه؟


ژان ژاک ڕۆسۆ فەیلەسوفی فەڕانسەوی بە پێشەوا ئایینیەکان دەڵێت من لە پیاوە ئایینیەکان ناترسم و متمانەی تەۆاوم پێیان هەیە .
بەڵکو لەوانە دەترسم کە پۆشاک و بەرگی ئایینی دەپۆشن و بە پێشەوای ئایینی خۆ دەنوێنن ، بەڵام ناوەرۆک و مەرامیان بە پێچەوانەی ئایینە
ئەوان بەڕادەیەک گەیشتوون کە هەرچی بۆخۆیان پێیان خۆشە بەناوی دینەوە بیکەن و پاساوی شەرعی بۆ بێننەوە .
باشترین پێشەوای ئایینی ئەوەیە کە بە ئاکار و وتەی خۆی هەوڵ بدات ڕێ چوونە بەهەشت بۆخۆی خۆش بکات .
ئەوانە هاندەر و ڕێبەر و پێشەوای ئایینی من بوون .
خرابترینی ئەوانیش کەسانێکن دەیانهەوێ بە زۆر  خەڵق لە گەڵ خۆیان بەرنە بەهەشت .  دووڕویی و ڕێابازی لە سەر وچاویان دەبارێت .
واچاکە بەوانەی بە ڕواڵەت دیندارن بڵێین هەوڵ مەدەن کە بە خەڵق بسەلمێنن خودا هەیە ، چوونکە ئەوە ئاشکرایە ، ئێوە بە ئاکار و ڕەوشتی جوان ئیمانداری خۆتان بە خوداو ڕۆژی پەسڵان  بسەلمێنن و وەها  لە نێو خەڵق دا دەرکەون کە خودای ئێوە پارەو دراوو کورسی دەسەڵات نییە .

@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مێژوی دوورو درێژی ژیانی مرۆڤ لە سەر گۆی زەوی ئەم ڕاستیەی سەلماندووە کە کورسی دەساڵت بۆ کەس هەتا سەر نامێنێتەوە
@s_Alot
٭٭بە نێوی خودای دلۆڤان ٭٭
یاایهاالناس انا خلقناکم من ذکر و انثی وجعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا ،ان اکرمکم عندالله اتقاکم ان الله علیم خبیر
(ایەتی 13 سوورەی حُجُرات٘ )


ئایەتێکی پیرۆزی قوڕئانە لە سورەی حوجوڕات دا دەفەرموێ :
ئەی خڵقینە ئێمە ئێوەمان لە نێر و مێیەک درووست کردوە ، و ئێوەمان کردۆتە چەندین نەتەوەو قەبیلە ،هەتا یەکتر باش بناسن ، بەڕاستی کە ڕێزدارترینی ئێوە لای خودا ، خۆ پارێزترینی ئێوەیە .بەڕاستی خودا داناو ئاگایە .

هەر وەک دەزانین موسوڵمانانی سەرانسەری جیهان تەنیا نەتەوەیەک نین ، بەڵکوو لە چەندین گەل و نەتەوەن .
لێرە دا قوڕئان بە ئاشکرا دەفەرموێ کە هیچ نەتەوەیەک شانازی بە سەر گەلێکی دیکەوە نییە .
ئێستا پرسیارێک دێتەگۆڕێ کە ئایا نەفسی ئەوەی کە من کوردم ، دەبێ چەندین پلە نزمتر سەیر کرێم .
نووکتەیەک کە زۆر جێی داخە ، قەیناکە نەتەوەیەکی پاوان خوازی دیکە خۆی بە مەزنتر و گەورەتر لە ئێمە دانێ ، گەرچی زۆر ناحەقە ، دەردە هەرە کوشندەکە ئەوەیە کە ئێمە زمان و فەرهەنگ و کەلەپوور و نەریتی باوو باپیرانمان فڕێدەین و وەلاهاوێین بۆ ئەوەی ئەربابمان جوانتر بە نۆکەری خۆی وەرمان گرێت .
ئەو ئایەتە مەزنە ئێمەی بەرپرسیار کردوە کە وەک مرۆڤێکی دەستکردی خودای مەزن پێویستە وەک کورد بمێنینەوەو بەو زمانە هەڵس وکەوت کەین و لە گەڵ خودای بەتوانا گازندەو موناجات بکەین و بیپەرستین و کڕنوشی بۆ بەرین .
@S_Alot
کاتێک سێڵاو یان لافاو دێ و هێلانەی مێرولە ڕادەماڵێ بۆ نێو دەریا ماسی مێروولە دەخوات ، بەڵام کاتێک چەم و دەریا وشک بوو ئەمجار مێرولە ماسی دەخوا .
هەروایە کورد دەڵێ ئاشیش بە نۆبە . نۆبەی هەموان دێت ، سەبر و ئارامیەکی دەوێت .
@s_Alot
= ڕۆژی جیهانی ژن =
لە ساڵی 1857ی زایینی لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا ژنانی کرێکار بە مەبەستی زیاد کردنی مووچەکانیان مانیان لە کار گرت ، خاوەنی کارگەکە بۆئەوەی ئەم مان گرتنە بۆ بەشەکانی دیکەی کارگەکە تەشەنە نەکات دەرگاکەی داخست ، بە هۆکارێکی نادیار کارگەکە ئاوری گرت و 129 ژن جەستەیان بوو بە پۆلوو ، ئەوە یەکەمین چەخماخەی شۆڕشی ژنان بوو .
وردە وردە ئەم پرسە پەرەی سەند و تا لە وڵاتی نیوزیلەند یەکەمین ڕێپێوانی جووڵانەوەی ژنان بە ڕەسمی دەستی پێکرد .
لە ساڵی 1917 پارلمانی ڕوسیە مافی دەنکدانی لە ڕاپرسیەکان دا بە ژن .
بە خۆشیەوە ئێستا پاش ڕووداوگەلێکی نەشیاوو ناخۆش و بەرهەڵست کاری بە پاساوی بێ بنەما ، لێرەش ژن لە مافی دەنگدان . خوێندن و تەنانەت کار کردن شان بەشانی پیاو بەهرەمەندە .
پێویست بە ئاماژەیە کە لە ئایینی ئیسلام دا لە سەرەتای دروست بوونی مزۆڤەوە ژن گەورەترین ڕۆڵی گێڕاوە وەک لە بە سەرهاتەکەی بابەئادەم و دایە حەووا لە قوڕئانی پیرۆز دا دەیبینین .

ئێستا ڕۆژی هەژدەی ڕەشەمێی هەموو ساڵێک (8ی مارس) بە نێوی ڕۆژی ژنەوە نێوزەد کراوە .

@s_Alot
""ستارالعیوب ""
ئەم دوو ووشە لێکدراووە زۆر پڕ واتایە ناوێکی میری کردگار ە ، واتە داپۆشەری هەڵە و پەڵەکانی مرۆڤ بە تەواوی واتا . ئەم تایبەتمەندیە بە پێچەوانەی ڕەفتاری واعیزەکانە کە دەنگ بەرز دەکەنەوەو بە ناوو لوتکە و تەشەر و تەنانەت قسەی سووک خۆ بە نوێنەری بێ ئەم لاولای خودا دەزانن و هەموو دین و دینداری بە هەڕەشە و گوڕەشە دیاری دەکەن.
شێخ حەسەنی خەرەقانی دەگێڕێتەوه ڕایەک لە نیوەی شەو دا وتەیەکم گوێ لێبوو کە دەیگوت پێت چۆنە لەم ڕۆوە ئەوەی هەی و بووی ولە دەروونت دایە ئاشکرای کەین تا کەست لەدەورو بەر نەمێنێ و هەموو لێت دووروەکەون .
لە وڵام دا وتم ئەی پێت چۆنە منیش دەریای کەرەم و مێهرەبانی تۆ بۆ هەموان ئاشکرا کەم کە لە سبەینێوە کە س پێویست نەکات سووجدەت بۆ بەرێ .
بەڕاست ناسینی خودای بانی سەر هەر لە شێخ حەسەن جوان بووە کە بێجگە لە سۆز و مێهرەبانی چیدیکەی لە زاتی پەروەردگار نەبینیوە .
@s_Alot