This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
منداڵێکی فەلەستینی داوادەکات کە بۆ دواجار ماڵاوایی لە باوکە کوژراوەکەی بکات .
بکوژی ئەم پیاوە تەنیا ئیسڕاییلیەکان نین بەڵکوو ئەوانەشن کە هۆکاری هەڵاییسانی شەڕەکە بوون و ئاگری شەڕەکەیان خۆش کرد ،ئەوەیە کە قوڕئان دەفەرموێ :
أَلفِتنهُْْ أَشَدَُ مِنّ القَتلِ
واته فیتنه یی و شه ڕئەنگێزی لە کوشت و کوشتار خراپتر وکاریگەرترە
@s_Alot

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕێووڕەسمی بە خاک هەسپاردنی تەرمی هونەرمەندی خۆشەویستی کۆچ کردو کاک خزر ڕەش ئەحمەدی لە مەهاباد
@s_Alot
@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کورتە ویدۆیەکی تایبەت هی تەنیا بیست وسێ ساڵ لەمەوبەر کە چەند کەسێکی تێدان و ماڵائاوییان لە ژیان کردوە وئێمەیان بۆ چەرمەسەرەی دونیایە بە جێ هێشتوە هەر کەسە بۆ خۆی مێژوێک و سەربووردە یەکی خۆی هەیە . خوا لێخۆشبوان مامەعەبڵا ، مام سەعید ، مام عەلی ، مام عەزیز وفەقێ محەممەد و هەروەها مەحەمەدی پورایشێ ، زەمانێک ئەوانیش ئاڵۆتی بوون کە ئێستا تۆماری ژیانیان پێچراوەتەوەو خاوەنی چشتێک نین و وەکوو خۆر لە ئێوارەیەک دا ئاوابوون بەڵام وەک خۆر تازە سەرهەڵنادەنەوە ، ئەوە ئەزموونێکی مەزنی بۆ ئێمە تێدایە کە ئاگادارببینەوە و بۆ ماڵی دونیایە خۆ بە دار و بەرد دانەدەین دڵی کەسانی دەوروبەرمان ڕاگرین ، مردن لە هەموان نێزیکە و بەرداشی دەوران هەموان دەهاڕێ ، هە ژار لە شێعری پیرە هەڵۆ دا دەڵێ :
چم بە سەر دێ کە نەمام و مردم
تۆزی بەربایەک و خۆڵی وردم
تۆ بڵێی ڕاوێ هەبێ لەو بـــــەرزە
پاش هەموو چـــــــەرمە سەرەی ئەم عەرزە
""نــــــــــــــــــــــــــــــــــــازانــــــــــــــم""
لە گەڵ سپاسی تایبەت بۆ وێنە هەڵگر قالەبەگ و هەر بە لەش ساغی بمێنێت ئیشاڵڵا

حاتەمی تاییەکی لای خۆمان و وانەیەک بۆ مێژوو
کورد دەڵێ ئەگەر یەزد دوورە گەز نێزیکە ،ڕەنگە نێوی حاتەمی تاییتان بیستبێ ، حاتەم دەوڵەمەندێکی عەرەب بوو ، لە پێش ئیسلام دا گاور واتە مەسیحی بوو ، لە گوندێکی باکوری عەرەبستان دەژیا ، دوای ڕاگەیاندنی دینی ئیسلام هاتە سەر ئەو دینەو و لە ساڵی 26ی کۆچی یان هیجری دا کۆچی دوایی کرد.
تایی لە قیبلەی تەی بوو ، لە گەڵ دەوڵەمەندیەکەی دا یەک جار دەست ودڵی بوو ، هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی ناوی لە مێژوو دا وەمێنێ ، لێرە دا تایی بە پێچەوانەی ئەو دێڕە شێعرەی ماموستا هێمنی مەزن خۆی دەر دەخا کە دەڵێ :
چڵکی دەستە ماڵی دونیا وەک دەڵێن
ماڵ پەرست پەیمان شکێنەو بێ بەڵێن.
لەم وڵاتەی خۆشمان جارەجارە ناوی کەسانێک دەبیستین کە لە دەست ودڵ فراوانی دا شڕێکیان لە حاتەمی تایی دڕێوە و سەرێکن و چوونە نێو سەرانەوە .
یەک لەوانە خوا لێخۆشبو حاجی ئەحمەدی چۆمانە .
دەڵێن لە سێ ساڵی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران دا بنەماڵێکی عەجەم بۆ چاو پێکەوتنی کوڕەکەیان کە موجاهیدینی بووە ڕوو دەکەنە کوردوستان و لەوێوە یاڵڵا بۆ چۆمانێ وماڵی حاجی حمەد . ئەم بنە ماڵە ماوەی یەک مانگ لە ماڵی مامە حاجی دەمێننەوە هەتا ئەوەی چاویان بە کوڕەکەیان دەکەوێ ، لەدوای مانگێک کابرا دەچێتە خزمەت حاجی و دوای ئەوەی داوای (حلالیت) لە حاجی و بنە ماڵەی ڕێزداری دەکات دەڵێت :
[ حاجی بی زحمت هزینەی یک ماهەی ماراحساب کن ، چند میشە ؟] کە سانی دەوروبەری ،حاجی جوان لە وتەکانی عەجەمەی دەگەیێنن ، حاجی دەفەرموێ کاکە ئێرە ماڵە و ماڵی منە هەتا پێتان خۆشە و پێمان ڕازی دەبن لە خزمەتتان داین .
کابرای فارس لە نێو چاوانی خۆی دەدا و دەست لە ملی حاجی دەکاو دەڵێ من زۆر خۆم بە شەرمەندەو تاوان بار دەزانم کە بە بێ منەت ئەم ماوە ئێوەمان زەحمەت داوە ، ئێمە وامانزنی کە ئێرە موسافیر خانەیە کە دەبێ دوایی بێینە پای حیساب کردن .
ئەوە نموونەیەک لە سەدان پیاوو ژنی ئەوتۆیە کە لەم کوردەواریەی خۆمان سەردەمێک لە خزمەتی خەڵک دابوون ، هەزار ڕەحمەت لە ڕوحی خوالێ خۆشبو حاجی ئەحمەدی چۆمان و ئەوانەی وەک ئەو وابوون لە سەخاوەت و بەخشەندەگی دا. ئاممیـــــــــــــــــــــن

٭٭هێڵی خوار لە ژێر سەری گای پیر دایە٭٭
ڕەنگ بێ ئەم وتە بەنرخەتان بیستبێ یان بۆ خۆتان بەبۆنەیەکەوە بە کارتان هێنابێ ، بێ گومان ڕۆژگارێک دێ ئەم ڕستە زۆر غەریب بێ و کەس لێی تێ نەگا مەگەر لە فەرهەنگۆکێک یان پەڕتوکێک دا نووسرابێت
وشی کرابێتەوە ، ئێستاش لەوانەیە زۆربەی منداڵ و لاوان نەزانن هێڵ چیە و چ پەیوەندیەکی بە گاوە هەیە ئەویش گای پیر ، بەڵام بۆ نەسڵ وبەرەی ئێمە جووت و گاو هێڵ و ئاموور ونیر ئاشنان و دیومانە کە جووتیار چۆن بە جووتێک گا زەویەکی کێڵابێ و وهەرلە بەیانی هەتا ئێوارێ دەنگی هۆهۆو بار بار و ئۆو مەچۆرەوەی جوتیاری بیستبێ .
لێرە دا گای پیر کە خاوەن ئەزمون تر و قونەکەو ی زۆرتری لە دونیا کردووە بە بەراورد لە گەڵ گای کەم تەمەنتر لە خوار کردنی هێڵە جووتێک دا بەتاوان بارتر دەناسرێ ، ئەگەر هێڵە جووتەکە خواربێت تاوان باری سەرەکی گای پیرە وئەم پیلانە لە ژێر سەری ئەویدایە .
ئەم ڕستە گواستراوەتەوە و ئێستاش دەگوێزرێتەوە بۆ دونیای سیاسەت وکار و باری کۆمەڵایەتی و کێشەکانی ناو کۆمەڵگا . ئەگەر لە لایەن حوکمڕانانی وڵات هەڵەیەک بکرێت ، دیارە هەموان دەڕواننە ئەوەی کە جومگەو جەمسەرەکان دەچنەوە لای هەرەگەورەکەیان و ئەو پتر لە هەموان بەر ڕهێڵەی ڕەخنە و گلەیی وگازندە دەکەوێ و دەگوترێ :
"٭ هێڵی خوار لە ژێر سەری گای پیر دایە ٭"

[[ئافرەتێکی تەمەن سەدو هەشتاوودو ساڵە]]
نازانم بۆ جەماعەتی بە ڕواڵەت ئایینی کە شتێکی ئاوا نیشان دەدەن . ئایەتێکی هەڕەشە ئامێزی لە گەڵ دەخوێننەوە ، بۆ نموونە لێرە ئەم ئایەتە یان داناوە کە دەفەرموێ ئەی مرۆڤ چشتێک بۆتە هۆی ئەوەی کە تۆ لە پەروەردگاری کەریم وخاوەن ڕێز وقەدری خۆت یاخی ببی و سەرکێشی بکەی لە کاتێک دا تۆی درووست کردوەو ڕواڵەتی جوانی پێداوی و هەتا دوایی .
سروشتی مرۆڤ وایە کە سەرنجی بۆ ئاکار وشتی جوان ڕادەکشێ و لە پەیام و وتاری هەڕەشە ئامێز و تۆقێنەر بێزارە . بە پێچەوانەی ڕوانگەی بەڕواڵەت دیندارانی ساویلکە خوا زور لەوە مەزنترە و دەریای مێهر وسۆزی زێدەترە کە دایمە هەوڵ بدات بە هەڕەشە وگوڕەشە و تۆقاندن وسوتاندن وبرژاندن کۆمەڵێک بێنێتە سەر ڕێی ڕاست ،بازێک پێیان وایە یان لە بەرژەوەندیان دایە کە لە چەکی هەڕەشە و ئاوری جەهەننەم کەڵک وەرگرن ، بێ گومان ئەم ڕەوتە زۆر بە داخەوە بەشێنەیی تاک بەرەو بێزاری لە ئایین و مەعنەوییەت دەبات . هەمومان بەر وبوومی ئەو شێوازە هەڵس وکەوتە ی دەبینین کە چەندە ڕۆڵی نەرێنی لە سەر ڕەوانی تاکەکانی کۆمەڵگادا هەبوە .وبەداخەوە ئەو بیرۆکە کاریگەری خراپی بە جێ هێشتووە .

ژیانی مرۆڤ و تەنانەت ئاژەڵەکانیش پڕە لە سەختی و تەنگ و چەڵمە ، بەڵام کاتێک کەسێکی ئاوا دەبینی بۆت دەردەکەوێ کە تۆ مادام لەش ساغی سەرمایەدارێکی مەزنی .
زانایەک دەڵێت خۆشبەختی ئەوە نییە کە قەت بەردی سارد وگەرم نەیەتە سەرڕێت و دایمە خۆش ڕابوێری بەڵکو خۆش بەختی لەوەدایە کە لە هەمبەر سەختیەکان و گرفتەکانی ژیان خۆڕاگر وهێور بی و بێ هیواو ماندوو نەبیت .
@s_Alot
زانایەک دەڵێت خۆشبەختی ئەوە نییە کە قەت بەردی سارد وگەرم نەیەتە سەرڕێت و دایمە خۆش ڕابوێری بەڵکو خۆش بەختی لەوەدایە کە لە هەمبەر سەختیەکان و گرفتەکانی ژیان خۆڕاگر وهێور بی و بێ هیواو ماندوو نەبیت .
@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیست وحەوتی خەزەڵوەر ساڵڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستا عەبدوڵڵا گۆرانی شاعیر و نوسەر لە ساڵی 1905ی زایینی و کۆچی دوایی لە ساڵی 1962بووە ،
گۆران لە تەمەنی کورتی خۆی دا (57ساڵ) بەهۆی تێکوشانی ئەدەبی وفکری سیاسی دوو کەڕەت خراوەتە بەندی خانە . بێ گومان مانەوە و پاراستتنی فەرهەنگ و زمان ومێژوی گەلێک لە لایەن کەسانی خەم خۆر و زۆربەی ڕۆشنبیر ەوە بووە و ئەم پرسە بۆتە بارگرانی وکەوتۆتە سەر شانی شاعیران و ڕۆشنبیران کە لەم پێناوە دا تووشی گیران وحەپس و زیندان بوونەوە ، ئەرکی ئەخلاقی گەل ونەتەوە ئەوەیە کە یادی ئەم کەسانە بەرز ڕاگرێ و بە منداڵانی نەتەوەکەیان بناسێنن . هەتا لە داهاتوودا رێگەی پیرۆزیان پڕ ڕێڕەو بێت .

مەحەممەد زەکەریای ڕازی مەشهور بە هەموو شت زان ، فەیلەسوف، پزیشک و ڕەحنەگر لە ساڵی 285ی کۆچی مانگی لە شاری ڕەی لە دایک بووە ، لە تەمەنی سی ساڵی بە فەرمانی المعتضد خەلیفەی عەبباسی بەڕێوەبەردنی نەخۆشخانەی بەغدای لە ئەستۆ گرتوەو
لە دوای مردنی خە لیفە چۆتەوە شاری ڕەی ، ڕازی بە دۆزەرەوە یان کاشفی ئەلکول و نەوتی سپێ ناسراوە .
ڕازی بە هۆی بیرو ڕای جیاواز لە گەڵ دەقە ئاسمانیەکان لە بارەی پێغەمبەران و ڕۆژی پەسڵان یان ئاخیرەت دەخرێتە زیندانەوە ، وەک دەڵێن ڕازی بە هۆی کار کردن لە گەڵ موادی شیمیایی دا کوێر بووە ، گوایا دەوترێت کە ڕازی نەیارانی ئەوەندەیان بە کتێبەکانی خۆی لە سەرو چاوی دا هەتا بە لا داهات و کۆچ و ماڵئاوایی لە ژیان کرد .
پێویستە بگوترێ کە ڕازی بە دەربڕینی ڕاوو بۆ چونی جیاوازی ئاشکرای لە سەر دەقە ئایینیەکان ژیانی لە دەست دا
و فکر وهزری جیاوازی ملی بە پەتی سێدارەدا کرد . ڕازی لە ساڵی 313 کۆچی مانگی دا کۆچی دوایی کرد .

سووکە ئەزموونێک
له وە دەچێت کە دۆستان ئەم بەسەرهاتەیان بیستبێ کە دەڵێن ساڵێک دوو برادەر تەماشای فیلمێکیان دەکرد ، لە فیلمەکە دا دوو سەگیان بە شەڕ دابوون (دیارە کارێکی ناشیرین و دور لە ویژدانە). یەکیان وتی باگرێوێ بکەین لە سەر ئەوەی کامیان دەیباتەوە ، ئەوەی دۆڕاندی سەعاتی دەستی دانێ ، برادەرەکەی گوتی باشە من دەڵێم سە بۆر دەیباتەوە و ئەوەی دیکە کە سپی بوو . بوو بە پشکی ئەویدیکە ، لە کۆتایی دا سەبۆر بردیەوە و هەڤاڵەکەی خێرا سەعاتەکەی دایە ، و براوەکە قەدەرێک ڕاماو گوتی کاکە هەڵیناگرم چوونکە من لە پێش دا سێ جارم فیلمەکە بینی بوو .هەڤاڵی دۆڕاو گوتی ممبارەکت بێ منیش پێنج ڕا دیبووم کە سەگە سپی دۆڕابوو بەڵام لە دڵی خۆم دا گوتم بەشکم ئەم جارەی سەگە بۆر بدۆڕێ ،
ئەم ئەزموونە لە ژیانی ئێمەش دا زۆر جار دوپاتە و چەند پاتە دبێتەوە ، لە هەڵبژاردنی دۆست وبرادەر ، لە هەڵس وکەوت لە گەڵ کەسانێک کە چەندین جار بینیۆمانە کە نە تەنیا بۆ خۆمان خەڵکی دیکەش لە گەڵییان کەوتوونە کێشە و دەردی سەرەوە ، یان لە هەڵبژارنەکان دا زۆر جار ئاکامەکانمان بینیون و ئەزموونی بە کەڵکمان لێ وەر نەگرتوون . لە کۆۆتایی دا چاکە وەبیرمان بێتەوە کە کورد دەڵێ مرۆڤی دانا وژیر لە کونێکەوە جارێک دووپشک پێوەی دەدات .

ڕێکەوتن نامەی زەهاو
وەک لە مێژو دا تۆمار کراوە ،ساڵی 1639ی زایینی دوای سەد وپەنجا ساڵ شەڕی ناوە بەناوەی نێوان دوو دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی لە شاری زەهاو و قەسری شیرین ڕێکەوتن نامەیەک ڕووی دا ، بە پێی ئەو ڕێکەوتن نامە کودوستان بە درێژایی هەزار کیلۆمیتر کرایە دووبەش و قاش کرا ، بۆ یەکەمین جار و بەڕەسمی کوردووستان لە بەرژەوەندی دوو دوژمنی زەبەلاح و پاشی سەدان ساڵ خوێن ڕشتن توووشی ئەو کارەساتە بوو. ئەو دوو وڵاتە لە سەر چەند خاڵێک ڕێکەوتن . پێویستە بگوترێ لە شەڕی نێوانی ئەم دوانە قوربانی یەکەم و سەرەکی هەر دوو بەرەی شەڕ کورد بوو . دیارە ئەمە لە لایەن ئەوانەوە بەرنامە داڕێژراو بوو ، دەڵێی بۆ ؟ چوونکە کورد وەک هاوڵاتی سەیر نەدەکرا و وەک قەڵغان لە سنووورەکان جێگیر دەکران . کە ئێستا بەم کارە دەڵێن (سپر انسانی) ْ دوای ئەم پەیمان نامە هەتا ئێستا شەڕی گەورە لەنێوانیان دا ڕووی نەداوە ، پێویستە بگوترێ کە هەموو بەڵێن نامەکانی دوایی وەک لۆزان و سێوەر و ئەرزەڕومی 1و2 و هەروها بەڵێن نامەی سایکس بیکۆ لە سەر ئەو پەیمان نامە داڕێژراون و سنوری دیاریکراو ئێستاش هەر ئەوەیە کە ئەوکات دیاری کرا هەر چەندە پاش ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی وڵاتانی عەرەبی ژێر دەسەڵاتی وەک عێراق و سوریەی لێ سەندرانەوە .
لە کتێبی ڕشتەی مرواری کە خاوەنەکەی مامۆستای خوالێخۆشبوو عەلائەددین سەججادیە ئەم بەسەرهاتە نووسراوە کە گوایە پێش نوێژ و وتارخوێنی هەینی گوندێک لە دەڤەری سابڵاغ لە گەرمەی شەڕی نێوان سەفەویو عوسمانیەکان دا داوای لە خەڵق دەکرد کە بۆ پشتیوانی لە برایانی دینی عوسمانی و دژ بە سەفەویەکان بچن بۆ جیهاد و قیتال لە بەرەکانی پیرۆزی!!؟ شەڕدا ، بە وتاری گەرم وگوڕی وتارخوێن خەریک بوو هەموو پیاوانی گوند خۆیان ناونوووس بکەن هەتا بەیانی بڕۆن بۆ بەرگری و شەڕ لەگەڵ سەفەوی لە بەرژەوەندی عوسمانیەکان ، ئاغا لاتێکی دێکە کە هەستی کرد خەریکە ڕەعیەتەکانی بە وتەکانی وتارخوێن لە دەست دەچن و گوند بێ پیاو دەبێ ڕوی کردە خەتیب و گوتی باشە مەلا ئەو خوڵایە ناتوانێ بە کووفلەوەکونێک (کن فیکن) هەموو ئەو کافرە لە دین دەرچوانە وەک گڕۆڵە وەپێچێ وبیانفەوتێنێ ؟ مەلا گوتی بێ گومان دەتوانێو ئەو قادری موتڵەقە ، ئاغا گوتی دە مەردی خوڵای بە ئەم شڕە سەیەی لە مل ئێمەوەکە با منداڵی ئەم گوندەی هەتیوو دایکیان بە بێوەژن نەکەونەوە ، هەر کە ئاوای گوت خەڵقەکە لە چوون بۆ غەزا و گۆڕەپانی شەڕ خاو بوونەوەو ڕیسەکەی مەلایان کردەوە بە خوری .
لە کۆتایی دا پێویستە بگوترێ لە هەزاران گوندو شارۆچکەی کوردوستان خەڵق ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکران و زۆربەیان نەدەهاتنەوەو وەک ئاغا گوتی منداڵانی گوند بێ پەناوپەسیو دەکەوتنەوەو بێ باب دەمانەوە و کۆڵێک دەرد وئەرک و کوێرەوەری بۆ دایکیان بە جێ دەما .
دیارە وەک دەزانن ئەوە دەرسێکی گەورەو یەکجار بە نرخی بۆ هەموان تێدایە ئەگەر ورد سەرنجی بدرێتێ .

بانێک و دوو هەوای ئۆڕدوغانی کەمالیست . لەم لاوە شەریکی بازرگانی وتیجاڕی و ئەمنیەتی ئیسڕاییلە و لەو لاوە ش فرمێسکی تیمساح بۆ گەلی فەلەستین هەڵدە ڕێژێ
دەڵێن زەمانی زوو ئاغایەک کە پۆلێک چەتە و دەست وپێوەندی بە دەورەوە بوون و ئاغا بۆ مەبەست و کاروباری خۆی جارەجارە سمێڵی چەور دەکردن مڵکی کابرایەکی داگیر کرد ، کابراش بە ناچاری ڕۆی لە حاکمی ئەو کاتەی ئەو وڵاتە کرد و سکاڵای کرد بەشکم مڵکەکەی بۆ وەستێنێ ،داستان وبەهای خۆی بۆ گێڕایەوەوداوای یارمەتی لێکرد .
حاکم لە وڵام دا دەستی کرد بە فرمێسک ڕژتن وهاوسۆزی کردن لە گەڵ فەلای مڵک داگیر کراو و دوعاو پاڕانەوە لە پەروەردگار بەشکم بیکاتە دارو بەرد و ڕەقی کات .
کابرا کە ئاوای دی بێ سێ وو دوو کەوشەکەی هەڵگرتن و بەرەو دەرێ ڕۆیی . حاکم گوتی بۆکوێ ئاوا زوو .
فەلا گوتی جەنابی حاکم دایکێکی پیرم هەیە زۆر لە تۆ بە دین و تەقواترە ئەگەر بە دوعا لێ کردن بێ زۆر لە تۆ لێزانترە و گومانم نیە کە دوعای چاتر وەردەگیرێن ،دەچمە لای ئەوی بەشکم لە قاپی خودا سکاڵام بۆ بکات .
ئەم فەلەستینە لێقەوماوەش بڕوانن چۆن بە فڕ وفیشاڵ ودوعای ئوردوغان و ئوردوغانیەکان!!!! بوونە نێچیری ئیسڕاییل .

لە سەدەی شازدەی زایینی دا شاژنی دوو وڵاتی هیندوستان و بریتانیا بە نەخۆشیەک مردن ، پاشای هەردوو وڵات خۆشەویستی تایبەتیان بۆ هاوسەرەکانیان هەبوو ، هەر بۆیە لە پاش مردنیان شای هیندوستان فەرمانی دروست کردنی قەسرێکی مەزنی لە سەر گۆڕی شابانو دا کە ئەو بینایە ئێستا نێوی تاج مەحەللە ، شای بریتانیا فەرمانی دا نەخۆشخانەیەک تایبەت بەو نەخۆشیە کە شاژن پێی مرد دروست کەن تا لە مەودوا هاووڵاتیانی بەو نەخۆشیە نەمرن .
ئەوە جیاوازی بیر و بۆچوونە کە دەبێتە جیاوازی نێوان گەلان و نەتەوەکان لە جیهان دا .
@s_Alot
ئەوە جیاوازی بیر و بۆچوونە کە دەبێتە جیاوازی نێوان گەلان و نەتەوەکان لە جیهان دا .
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێخۆ لە شێخێک دەپرسێ مامـــــە
بۆ دەف حەڵاڵەو دەهۆڵ حەرامــــە
پێستی هەردوکیان هەر ورگە مـەڕە
هی دەهۆڵ قەڵەو هــینی دەف لەڕە
شێخ فەرموی چونکە دەفە بــــڵاوە
دەهۆڵ گیراوە ، پــــیس و گــــڵاوە
وتی ئەی چۆنی بۆ شـــوتی وکفتـە
گفتت کە تفتە، نانــخۆری مفـتـــــە
شێعرەکەم لە کتێبی بۆ کوردوستانی مامۆستا هەژار وەرگرتووە

هێمن موکوریانی:
ئێوارەیـــــەکی پاییـــــزی
دوور قاقایەکم گوێ لێ بوو
دەتگوت گوللەم پێوە دەنێ
چۆن بە ئێوارەی پاییزیش
هی وا هەیە پێبکـــــــەنێ
نازانم هەموو کەس ئەو هەستەی هەیە یان نا کە لە ئێوارەیەکی پاییز دا بڕوانێتە ڕۆژ ئەو کاتەی کە تاریکی و زەردەپەڕ تێکەڵ دەبن وەکوو گۆمێکی خوێن دەنوێنێ .
بەتایبەتی لە زێدی خۆت ، بۆ نموونە من وتۆ کە لە دایک بووی گووندی ئاڵۆتین ، هەموو بیروەریە بە سەر چوەکانی منداڵی و لاوی و هەتا ئێستا تێکەڵ و ئاوێتەی ئەو ڕۆژئاوابوون و زردەپەڕی پاییز دەکەین ،نموونەی یەک لەو بیروەریانەی من حەوەلێن وکایەکردن هەتا تاریکایی داهاتن و بانگی شێوان گوتن ، ناچار کەللاو دوووسێ قڕانمان تووندلە گیرفانمان دەهاوویشتن و لە کووچە تەنگ و تاریکەکانی نێو دێ بەرەو ماڵ دەبووینەوە ، ئەو ماڵەی کە دایک وباوک و خوشک برا هێشتا لە ژێرسەرپەنایەک دا دەژیاین .
کەوابوو وەک هێمن دەفەرموێ لەتەمەنی هەڵکشاو لە چل ساڵ بەرەو سەر و لە زێدی خۆت و لەکاتێک دا کەس وهەڤاڵ و دراوسێ و هاوماڵت وەک ئەو خۆرەی ئاوا بوون و زریان وشەختە ڕایماڵیون و ئێستا لێت ونن وبە فەرموودەی هێمن ڕوو لە هەر کوێیەک دەکەم نامۆیە بۆم ، ئەستەمە پێکەنینت بێ ، هەر ئەوەشە مام هێمن دەفەرموێ دەبێ ئەوە چ خودا پێداوێک بێ کە لە ئێوارەیەکی پاییز دەنگی قاقای ببیسی . زەردەپەڕ و پاییز و گەڵاڕێزان و وزە و هاژەی گژەبا وهەڵوەرینی گەڵای دارەکان و هاژە وهاڕەی ئاوی شیوی گەورەو چەمی کەڵوێ بیروەریەکان کە تێکەڵ دەبن زۆر ئەستەمە مرۆڤێکی خاوەن هەست پێ بکەنێ ، گەرچی هەمو ڕۆژ وسات و وەرزو سەڵێک هەر هی خودان .
ئەگەر سەردەمی منداڵی لە ئاڵۆتێ ژیاوی لە ئێوارەیەکی درەنگی پاییزێ دا بچۆ لە سەری بریتیەوە بڕوانە ئاوایی و زیارەتان و قوڵێ هەرمێیان و لاپەڕەیەک لە ژیانت لە گەڵ ئەوەی لە گەڵیان دا ژیاوی و ئێستا بە هۆی مردن یان کۆچ بۆ هەندەران و ئێر و ئەوێ چوون لێت دورن و لێک هەڵبڕاون هەڵدەرەوە ، بەبێ شک نە تەنیا پێ ناکەنی بەڵکوو زەردەخەنەیەکیش نایەتە سەر لێوت و خەمێک بە قەد کێوی بێندروێ لە سەر دڵت دەنیشێ .
٭"نیشتمان ئاوەدان و ئێوەش لەش ساخ و تەمەن درێژ بن"٭
@S_Alot

مامۆستا تاهیر خەلیلی
@kurdy20 نوای کردستان
هونەرمەند تایر خەلیلی ، تەمەن شەست و هەشت ساڵ لە شاری سلێمانی بە هۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد ، بێ گومان یادی لە دڵمان دا هەر دەمێنێ ئیشاڵڵا کە بە بەهەشتی بەرین شادبێت
@s_Alot
@s_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
هێمن موکوریانی: ئێوارەیـــــەکی پاییـــــزی دوور قاقایەکم گوێ لێ بوو دەتگوت گوللەم پێوە دەنێ چۆن بە ئێوارەی پاییزیش هی وا هەیە پێبکـــــــەنێ نازانم هەموو کەس ئەو هەستەی هەیە یان نا کە لە ئێوارەیەکی پاییز دا بڕوانێتە ڕۆژ ئەو…
👏👏👏بەڕاستی دەستو چاوت خۆش بێ زۆززۆروتەکانت جوان و بەنرخن
٭٭ مشورێکم لۆ بخۆ ٭٭
دەگێڕنەوە ئەو زەمانەی کە ئاغا دەور وباوی بوو ، دیوەخان وکوێخا و گزیر و مەیتەر و کارەکەر ونۆکەر و قەتارچی وجوتێری هە بوو ، شەوێک لە دیوە خان یەک لە ڕەنجبەر و جوتێرەکانی کە دووساڵێک دەبوو کەبانوەکەی مردبوو ، بە شەرمەوە ڕووی لە ئاغای کرد و گوتی جەنابی ئاغای خۆم دەبێ ئەم پاییزەی مشورێکم لۆ بخۆی (یانی دەبێ چارەسەرێکم بکەی و لەم تەنیایی وبێ ژنیەی دەرم بێنی) . ئاغا خێسێکی لێ کرد و گوتی چیت لێ بکەم کاکە مەگەر گ.......ت لۆ بحۆم .
ڕەنجبەرەکە گوتی بە خوڵای ئاغام نازم هەیە و زۆرم نییە دەبێ لۆم بخۆی ، ئێستاشم لۆ نەخۆی دەبێ بەهارێ لۆم بخۆی .
ئێمەش با بزانین ئاخۆ ئاغامان کەی وچۆن مشورێکمان لۆ ئەم قەیران و مەیرانەی دەخوا ، بەشکم ڕوحمەکەی بجووڵێ و بیخوا با چاوەڕوان بین .
@s_Alt

خوشنرین ڕۆژگار لە تەمەنی مرۆڤ دا ، کە دوورە لە هەر کێشەیه کی فکری ئایینی ، سیاسی ، کۆمەڵایەتی . ئاهەنگ و گۆرانی ئەم منداڵە تەمەن شەش مانگە لە گوێی هەموو مرۆڤی گۆی زەوی لە هەرنەتەوەو قەومێک بێ خۆشە و دڵگیرە ، له قۆناغێک دا کە ئەم منداڵە ئەو گۆرانیەی بۆ دایکی دەڵێت ، ئاماژیە بە گۆڕینەوەی سۆز و خۆشەویستی لە گەڵ دایکی دا ، خۆزگە مرۆڤ هەتا لە دوونیا دا دەژیا ئەو هەستەی بەدوور لە هەر خوو خدەیەکی نەشیاوو ناشیرین جێگیر دەبوو ، بەڵام هەی داخ.،.......
@s_Alot
@s_Alot