سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
گاندی ڕێبەری مەزن وبەنێوبانگی هیندی بزنێکی بوو کە ببوە هێمای بێ نیاز بوون وسەربەخۆیی ژیانی‌ ئەو ڕێبەرەی کە هیندستانی لە بندەستی ڕزگار کرد ، بۆخۆی شیرەکەی دەدۆشی و دەیخوارد ، لە موەکەی جل وبەرگی خۆی دابین دەکرد .

کاتێک لە لایەن بریتانیاوە داوەت و بانگ هێشتن کرا بزنەکەشی لە گەڵ خۆی برد لە تەیارە خانە بەرگریان لێکرد ، چوونکە یاسای بریتانیا ڕێگەی پێ نەدەدا ، ئەویش پێداگربوو لەوەی کە بێ بزنەکەی ناچێ ،
ناچار پەرلەمانی بریتانیا یاساکەی گوڕی بەم شێوە کە کەس بۆی نییە ئاژەڵێک لە گەڵ خۆی بهێنێ بۆ بریتانیا و هەموو ئاژەڵێک بەرگری لێدەکرێ بیجگە لە بزنەکەی بەڕێز‌ گاندی

@s-Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کورتە فیلمە وانە ودەرس وئەزمونێکی بەنرخی بۆ مرۆڤ تێدایە ،ئەویش ئەوەیە کە بازێک لە دەوروبەرت دەیانهەوێ ئاسایشت تێک دەن ، بەڵام مرۆڤی ژیر دەتوانێ بە سەر ڕق و توڕەیی و هەڵچوونی خۆی دا زاڵ بێت و لەسەر شتێکی کەم بایەخ دەردی سەر بۆخۆی دروست نەکات و هەلێک بۆو کەسانەی کە بۆخۆیان ژیانێکی نائاساییان هەیە نەڕەخسێنێ و دەرفەتیان پێ نەدات ، چوونکە ژیان گەلێک کورتە و حەیفە بە ناخۆشی وبە دەردی سەری ڕابوورێت

@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەڵۆ ئەو باڵندەی کە لە لای مرۆڤ واناسراوە کە ئامادەیە بمرێ بەڵام ژیانێک نەباتە سەر کە نزم نەفسی و پەستی بەدواوە بێت
@s_Alot
 
 تێڕوانینێک لە پارچە شێعرێکی خوالێخۆشبوو عەبدوڕەحمان بەگی بابان:

مامۆستا سالم لەم شێعرە دا سەر کۆنەی ژن و خووخدەی دەکات و پێشنیاری هەیە بۆ پیاوان کە خۆیان تووشی بەڵای ژن هێنان نەکەن و ئەو تۆقە لە مل نەکەن یان لە ملی خۆیان دایڕنن ودایماڵن.
مامۆستای عەللامە مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس خوا دەرەجاتی عالی کا دەفەرموێت وەنەبێ کە ئەوە باوەڕ وشوعاری هەمیشەیی  سالم لە ژیانی دابووبێ ، ئەو دەڵێ وێدەچێ کە ئەم شێعرەی لەو ئاخروئۆخری و کۆتایی تەمەنی دا گوتبێت و کێشەیەکی بۆ دروست بووبێ وهەر ئەو دەفەرموێ لەوانەیە ئەو بەیانیەی یەک دوو شەقیشێ خواردبن .
ئەوەی کە ئێمە دیومانە و لە ڕێی زمان و نووسینەوە بە دەسمان گەیشتوە ، ژن لە دیوەخانی سەرۆک خێڵەکانی کورد ڕێزێکی تایبەتیان بووەو  تەنانەت بواری ئەوەیان بۆ ڕەخسیوە کە بتوانن بخوێنن و لە نێویان دا شاعیر و نووسەریان لێ پەیدا بووە ، لە تەواوی دیوانە شێعرەکەی عەبدوڕەحمان بەگ دا بێجگە لەو پارچە شێعرە دێڕێکی دیکە نابینی کە نیشانی بدات بەڕێزیان هەڵوێستێکی خراپی دژ بە ژن بووبێت .
جگە لەو پارچە شێعرە نەتەنیا لە مامۆستا بابان ژن لە دیوانی شێعری هیچ شاعیرێکی کورددا سەرکۆنە نەکراوە و زۆرینەی شاعیر و مامۆستایانی ئەدەبیاتی کوردی بە شێعرەکانیان پێگەی ژنیان بەرز کردۆتەوە وهەموو کات  بەرزیان نرخاندوون .
هر وەک مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕڕیس فەرموویەتی ئەو بۆ چوونەی سالم کاتی بوەو وادیارە لە سەر بابەتێک هەڵچووبێ و دەستی بۆ پێنوووس بردبێ و ئەو چەند دێڕە شێعرەی نووسیبێ . بەبێ شک لەوانەیە لە ژیانی پڕ چەرمەسەرە وپڕ هەورازو نشێوی هەموومان دا پێش هاتبێ کە هەڵوێست و بۆچوونێکی وەک عەبدوڕەحمان بەگی بابانمان دژ بە ژن گرتبێتەبەر .
ئێمە بە خوێندنەوەی دیوانە شێعری شاعیرانی هەتایەک سەدەی پێش ئێستای کورد کە  بە خۆشیەوە زۆربەی هەرەزۆریان مامۆستای ئایینی و مەلای مینبەر  بوون ، بۆمان دەرکەوتوە کە ژن هەوێنی شێعرەکانیان بووە و بە ڕاشکاوی دەریدەخەن کە بیرۆکەی شێعر گوتنیان لە پێداهەڵگوتن بە ئافرەت دا بۆ درووست بووبێ .
بە بۆچوونی من بە نرخترین شێعری شاعیرانی کورد لە وەسف و پێداهەڵگوتن بە ژن دا هۆنراوەتەوە .
لە دیوانی شێعری سالم دا دەبینی کە بەو پەڕی ئوستادی و جوانیەوە مەدحی ژن و ئەوین و خۆشەویستی لە گەڵ ژن کراوە . فەرموو ئەم چەنددێڕە وەخوێنن:

پەنجە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیڕەوی مانی ئەکا
خامە بۆ زنجیری گێسووت عەنبەر ئەفشانی ئەکا
قووتی ڕووحە لێوەکەت، یاقووت وەها ئاودارنییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی ئەکا
لێوی یاقووتت نگینە، خاتەمی نادر زهوور
مۆری دەستی ئاسەفەو ئەمری سولەیمانی ئەکا
کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
پێی بڵێ سالم لە عیشقت واغەزەل خوانی ئەکا

لە کۆتایی دا دەڵێم بە چاو خشاندنێک بە دیوانەکەی سالمدا بۆت دەردەکەوێ کە ئەویش بە بێ ژن نەیدەتوانی شاعیر بێ و شێعرەکانی توورێکیان نەدێنا و فەرموودەکەی مامۆستا نامی واتە مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیسمان بە دڵ وەردەگرت . هەزاران ڕەحمەت لە گۆڕی پیرۆزی ئەم دوو مامۆستا پایە بەرزەی کوردبێ کە بە قەڵەمەکەیان دونیایئەده بیات و کتێبخانەی کوردیان دەوڵەمەند کرد .

ئەوەش کۆپلە شێعرەکە کە لە دیوانی سالم دایە:


ژن مەهێنە! ئاگری نەمروود لە عومرت بەرمەدە
خوێن و زووخاوی دڵ و جەرگت بە کەوچک دەرمەدە

بەو هەوایە تاکوو ماوی خۆت بە دەردیسەر مەدە
ژینی حوڕڕ تەنهایییە، داوێنی بگرە و بەرمەدە

ژن مەهێنە! کامی شۆخە حوسنی سەرپشکی هەیە
تینەتی مەلعوون و پیسە، نێشی دووپشکی هەیە

ژن سروشتی ماری دێمە، مەیخەرە ناو جێتەوە
با دەماوی غیرەتت نەمژێ و نەداتن پێتەوە

بۆ زەڕ و زینەت بە وێنەی سەگی هار نەڕشێتەوە
گەر فەقیر بوویت، ڕابکات و دانەنیشێ پێتەوە

عوقمی خۆی، ڕانەگرت شیرین، لە بەر نەفەس و هەوا
کوهکەندی دا بە کوشت خۆی دا بە - - - خەسرەوا

ژن بە قەد مووی پرچ و ئەگریجەی زمانی پێوەیە
هەر زمانێکی هەزار سیحر و بەیانی پێوەیە

ناو دڵی پڕ کینەیە ڕازی نیهانی پێوەیە
کینە و ڕازی دڵی ئاشووبی جانی پێوەیە

هەر زولەیخایێ هەبوو، تەنها لە حوسن و شێوەدا
شەو چووە لای یووسف و دەرگای لە سەر خۆی پێوەدا

ژنی بە جوانی و حوسنی ڕوو، جینسی لەتیفی ئادەمە
چون بە هۆی حەيز و مناڵ و شیرەوە خوێنی کەمە

فکری دوور بینی نییە، ئیشی هەموو واتەی دەمە
نەفسی ئەممارەی بجووڵێ هەر لە عالەم بێ غەمە

ژن ئەگەر لەیلایە بابە ئارەزووی وەسڵی نەکەی!
حاڵی مەجنوون بوو بە عیبرەت بۆ قەبیلە و شێخی تەی
 
  @s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قوڕئان دەفەرموێ ولا تبذر تبذیرا
له ئایەتێکی دیکە دا دەڵێت اناالمبذرین کانوا اخوان الشیاطین

ئەوەی ڕاستی بێ وتەی زل و پڕوپاگەندە و فڕوفیشاڵ میللەتێک و گەلێک بە ناخی ڕەش دا دەباتە خوارێ ،

سەیری ئەم کورتە فیلمە بکەن کە چۆن پیاوێکی ژاپۆنی بە کردەوە زێدە مەسرەفی نەکردن ڕەچاو دەکا و بەرماوەی ئەو ژن و پیاوەی دەخوات و ئەوانەی دەور وبەری پێی پێدەکەنن ، بەڵام کاتێک هەڵدەستێ بڕوا پوڵی خواردنەکە لە سندوقەکە دەخات و گەورەیی کەسایەتی خۆی دەردەخات .
بەڵێ کۆمەڵگایەکی ژاپۆنی لەم کۆمەڵە مرۆڤ گەلە دروست بووە ،

لە وڵاتی ئێمە خەڵقەکەی خەریکن بە شەوانە دارستانەکان دەبڕنەوە .
بەرپرسەکانی کارەباو بەرقی پێوویستی خەڵق بۆ بەرهەم هێنانی دراوە دیجیتاڵیەکان دەدزن و بەم جۆرەش‌خۆ بە سەد مانگای گوێرەکە لەبەری زاو ناگۆڕنەوە

ئەوەیە کورد دەڵێ هەمە هەمە شەرتە نەوەک بوومە بوومە،
پێم وابێ ئێمە بە دەیان قاڕن وسەدە لە ژاپۆنیەکان لە دواین و ئەگەر درۆ نەکەین و ڕووڕاست بین ئێمە تەپڵێکی نێو بۆش و بەتاڵین

بۆ ئاگاداریتان ئەم کورتە فیلمە 27جایزە و خەڵاتی نێودەوڵەتی بە دەست هێناوە

@s_Alot
سڵاوو ڕێز .، ئەم شێعرەی مامۆستا قانع بۆ هەر دەوران و ڕۆژگارێک دەبێ ، بەڵام بۆ ئێستێ پڕ بە پێستەکەیەتی ، بەڵام واچاکە بە جێی نان بڵێی ئەی پارە ، ئەی دراوو زێڕ و لیرە ، چوونکە شەڕ و کێبڕکێکە بۆنان نییە بەڵکوو بۆ ماڵ و زەوی و دراوو باڵاخانەیە . لەم ڕۆژگارە دا گرینگ نییە دراو چۆن بە دەست هاتوە گڕینگ ئەوەیە هــــەر وەدەســــت کــــــەوی ، جا حەز دەکا لە ڕێی بڕینی قووتی خەڵک ، جەردەیی و جاسووسی ، یان کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆش بەر و دەیان ڕێگەی چەوت وەگیر کەوتبێ ، ئەوەی کە ئێمە ڕۆژانە بە چاوی خۆمان دەیبینین ئەوەیە کە پێوەری ئازایەتی و خاوەن پلەو ڕێز بوون دراوە ، تەنانەت لە ساڵ دا دەتوانی بەو دراوانە دوو سێ حەجی عەمرەو وحەجێکی تەمەتتوعی پێ بکەی و پێگەی کۆمەڵایەتیت بڕواتە بان و بۆ سەرهەوران . و نوور لە نێوجاوانت ببارێ ولەم بێ کارەباییە دا شۆق و ڕووناکی شارێک بدات
فەرموون ئەوەش هۆنراوەی قانعی نەمر لە سەر نان :



#مامۆستا_قانع
#من_و_نان
#شێعری_ژمارە ۲۲۹
دیوانی قانع لاپەڕە ۳۵۰

ئەی نان! بۆ تۆیە شەڕی برایی
ئەی نان! بۆ تۆیە ئاژاولەی جیایی

بۆ تۆیە، برا، برا ئەکوژێ
لە ڕوی مەیدانا، مێشکی ئەپژێ

بۆ تۆیە، دنیا، کەوتە گیر و داد
بۆ تۆیە، تۆرا، دایک لە ئەولاد

بۆ تۆیە، باوک فرزەند دەر ئەکا
کوڕی خۆی دوچار سەد خەتەر ئەکا

بۆ تۆیە جەردە ڕێگە قەتع ئەکا
ڕێگەی هاتوچۆ، لە عام مەنع ئەکا

بۆ تۆیە ئاوسێ، لە ئاوسێ زیزە
ماشەڵا، شکڵت چەندە تەمیزە!

تۆ هەر ئەو نانی، چەن هەزار فەلا
بۆ تۆ داماوە و کەوتە حەلوەلا

کۆڕەی زیکری شێخ، بۆ تۆیە ئەی نان!
زامی دڵ بۆ تۆ بەسۆیە ئەی نان!

هەوڵ و تەقەلای پاشا بۆ تۆیە
ئابڕوو چوونی گەدا بۆ تۆیە

ئاسنگەر، بۆ تۆ پیک ئەوەشێنێ
زارع بۆ تۆیە ئارەق ئەڕژێنێ

هەر کەس نانی بوو ئیمانی هەیە
ڕووسووری مەجلیس، دیوانی هەیە

ڕێوی نانی بێ شێرێ تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە؟
@s_Alot
Forwarded from ghadr khedrzade
🏵تووتنەوانی و تووتن ناشتن لە ئاڵۆت 🏵


ڕەنگ بێ زۆر بە جی بێ کە مرۆڤ جارەجارێک چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی ژیانی باوو باپیر و پێشونانی خۆی هەڵداتەوە کە وێدەچێ کەڵکی لێ وەرگرێ .
ئێمەش تەنیا چل پەنجا ساڵێک لا پەڕەی مێژوو هەڵدەدەینەوە و دەچینەوە ئەو ساتانەی کە دانیشتوانی گوندی ئاڵۆت بۆ بژیوی ژیانیان لە چوار چێوەی بەرینایی و جوغڕافیای گوندی ئاڵۆت دوور نەدەکەوتنەوە ، کە وەرزی بەهار دادەهات خەڵق بە گشتی دەستیان دەدایە کار و هێندە پڕ کار دەبوون کە سەری خۆیان پێ نەدەخورا
تووتنەوانی یان توتن کاری پیشەی سەرەکی زۆربەیان بوو ، خەڵقەکە هەر لە زستان دا زەوی و دووکانێکیان لە تۆو تووتن دادەچاند هەتا کاتی تووتن ناشتن پەروەدەیان دەکردن ، تەدارەکی تووتن ناشتن بەم شێوە بوو کە ڕۆژی پێش تووتن ناشتنەکە چەند کەسێک دێراویان بە ئامێری کەرتوو هەڵدەدا و بۆ ڕۆژی دوایی ئامادەیان دەکردن شتڵەکانیان هەڵده قەند و لە شوێنی نێزیکی تووتن ناشتنەکە ڕیشەکەیان لە ئاوێ دەخستن تا وشک نەبنەوە ، ئەوجار دەستیان دەکرد بەهەرەوەز کۆکردنەوە ، هەر شەوێ پێخۆری هەرەوەزکە کە بریتی لە قولیچە و کولێرە بوو ساز دەکرد .بەیانی خۆ دەکەوتن وئەندامانی هەرەوەز یەک یەک پەیدا دەبوون ، کارەکان دابەش دەکران و ئەوجار دەست پێدەکرا ، دیارە هەرەوەزەکە لە پانزە ساڵەوە هەتا حەفتا ساڵی تێدابوو ، بە دەم کارێوە دەست دەکرا بە قسەو باس و جاری وابوو بەزمی خۆش و ناخۆشی لێ پەیدا دەبوو ، پێم وابێ سەختترین قۆناخی تووتنەوانی تووتن ناشتنەکە بێ ، دیارە تووتن کردن کارێکی زۆر دژوار بوو ، وشەگەلی شاجۆ ، بەرەجۆ ،دێراو ، پشتە دێراو ، قەمتەرە و زمبە وسوژن و پەتە تووتن وشەگەلێکن کە خەریکە نەوەی نوێ لە بیری نامێنن یان هەر لە گەڵیان دا ئاشنا نییە و وشە گەلێکی نامۆن . نێزیک بە سێ مانگەی هاوینێ تووتن ڕنین لە بەیانیان و پێوەکردنی لە کەپرێ هەتا ئێوارێ ولە ماڵێ درێژەی دەکێشا ، جاری وابوو شەوانەش تووتن پێوەکردن هەر دەما ، میوانیش مەگەر زۆر بە چاووڕوو بوایە ئینا نمەک دەیگرت و دەبوو بەهاتەیە پڕۆسەکەوە و چەند زمبەیەکی پێوەکردایە.
دیارە چەرداخ و دارچەرداخ و گڵۆزە تووتن وزێندان و سندوقی داگرتن و چەپکە کردن وداگرتی توتن لە فەردەی نێزیک بە سی کیلۆ ، ئەمانە قۆناغی‌ کۆتایی بوون کە دەچوونە وەرزی پاییزەوە .
کۆتا پڕۆژەی تووتنەکە هێنانی بۆ دوخانیاتی شار وبە پێی نۆبە ڕاخستنی لە بەردەم موهەندیس یان غەریبە کوێر بوو .کە بە سێ چوار پلەو دەرەجە دیاری دەکراو هەر پلەیە ک بەنرحی خۆی دەکڕا .

زۆر جاران کابرا کە سەپان بوو بە هۆی کڕینی دوور لە ویژدان و ناجوێمێرانەو بێ بەزەییانەی ئەرزیاب مایە پووچ دەهاتەوەو بەرهەمی ئەو هەموو ماندوو بوون و ڕەنج کێشانەی هەموو ئەندامانی بنەماڵەیەک دەبوو بە هیج و ساڵێکی دیکەش بۆئەوەی سەر بەهارکەونەە هەژاری و بێ دەرەتانی تەنگی پێ هەڵدەچنین .
جا تۆ هەر بڵێ قەدیم خۆش بوو.
@s_Alot
Forwarded from ghadr khedrzade
 
 
شیعرەکانی مەلا ئاوارە > هاواری تووتنەوانێکی ناوچەی سەردەشت
هاواری تووتنەوانێکی ناوچەی سەردەشت
لە کتێبی:
شیعرەکانی مەلا ئاوارە
بەرهەمی:
مەلا ئاوارە (1933-1968)
 7 خولەک  2482 بینین
تووتنەوانێکی هەژارم
بێخانوو و بێزەوی و زارم
منداڵم ڕووت و برسییە
ژیانم پڕ مەترسییە
ڕووم نییە بچمە نێو خەڵک
بێبەرگ و پێڵاو، بێکەڵک
بەڵام چ بکەم چارەڕەشم
خەرمانم زۆرە و بێبەشم
خۆم و خێزان، گەورە و بچووک
ڕادەپەڕین وەکوو هەلووک
یا قوڕەکاری و خشتەبڕین
یا جووتە و زەوی هەڵدڕین
بە گاسن، پێمەڕە، بە پاچ
بە چنگ و نینۆک و بە قاچ
ئەوجا توو و شەتڵ پێ دەکرێ
بە چیلکە و چاڵ سەری دەگرێ
بژاری چەن ناخۆش و ورد
پیشەیی کوڕ و کیژی کورد
زەوییەکەم بوورە، دێر بکەم
نەوەک سیس ببن شەتڵەکەم
دێراو هەڵدان، خاکاو کردن
کوڕ و کچ وەکۆوە کردن
بێپووڵ و باغ و بزن و مەڕ
دوورم لە خێر، نزیک لە شەڕ
قەرزدارم، دەردەدارم
شەرمەندەی خەڵکی دێ و شارم
خەڵکی پێی وایە تەمبەڵم
بێکەسب و کار و چەپەڵم
هەرکە کوتیان سەری ساڵە
وادەی جووت و کشتوکاڵە
هەڵدەبەزین لێرە و لەوێ
بەڵکوو کارێکمان دەس کەوێ
وا بەهارە دەرکەوت گڵ
جێگە خۆش دەکرێ بۆ شەتڵ
دەیبێژین و خۆشی دەکەین
تێکەڵ دەبێ لە گەڵ پەین
دوو ڕۆژ جارێک ئاوی دەوێ
تا شین دەبێ و دەردەکەوێ
شەو و ڕۆژ خەو ناچێتە چاو
کەنگێ بەرم کەوێ ئاو؟!
بە شێوبڕین و وەرد و خەت
کێڵان دەگاتە پێنج کەڕەت
ناخۆشە تووتن چەقاندن
هەڵترووشکان و پشت چەماندن
لە ئاو داشتن سستی نەکەی
تا دەگوورێ وشکی نەکەی
نۆرەی پشک و بژاربڕە
جەرگبڕە، بژار پڕە
وا نیوگوڵ کرا ئاو درا
لە دوورەوە بەرچاو کرا
کڵاو کەرگەری وەدەرکەوت
ئەژنۆم شکا، نێوکم کەوت
ڕەببی کوێر بێ و چاوی نووسێ
بە زیادم لە سەر نەنووسێ
دەردی پێرارم نەگاتێ
نە کەسریم بێ و نە چیم داتێ
تووتننووس، بۆ خاتری خودا
ڕوحمێ بکە بە منی گەدا
مەیسووتێنە ڕەنجی ساڵم
خاوەنی کۆشێک منداڵم.
تازە هەڵیوەشێنمەوە
بشمری نایکوژێنمەوە.
من کاربەدەستی دەوڵەتم
دوژمنی خاک و میللەتم!!
زۆر لەبەری پاڕامەوە
بێ پووڵ جوانی نەدامەوە
نووسی بە چڵ پووتی تەواو
تەپڵە بە سەری دوا بڕاو
بە فیزەوە سوار بوو ڕۆیی
بو من چی ما؟ ڕەنجەڕۆیی
ئەوجا بارین دەرد و بەڵا
بۆ تووتنەوانی بێسەڵا
بە لەرز و تا، بە دەردی چاو
سیس بووم وەک تووتنی بەر هەتاو
بێ پووڵ و پارە، بێخەرمان
بێ دوکتۆر و داو و دەرمان
کرم و مڵەش، کەڵە و گەزۆ
لە تووتنی تایین بوون وەکۆ
ئەویش وەک من سیس و داماو
چرچ و بێشەفاف و ژاکاو
نەخۆش و هەژاریم بران
کارم زۆرە، دەردم گران
جوچکە وەچە، سەر پسان
بنپەل تەڕە داشکان
چارداخ و بەن پێوە کردن
وەبەر تاو دان و وشک کردن
تەلیس، شریت و حەمباڵی
خەسار نەکەی نیو مسقاڵی
ئەوا داگیرا و دانرا
پەتەی بار کردنی درا
خۆشی خۆشی دڵم شادە
خاوەن قەرز بەس خۆ بادە!
تووتنەکەم زۆر جوان و ڕەندە
بۆن خۆش و باش و پەسەندە
ئەوڕۆ و سبەی باری دەکەم
وارید بە ناو شاری دەکەم
دوخانیە چاکم لێ دەکڕێ
پووڵێکی باشم پێ دەبڕێ
هەر قەرزێکی بە سەرمەوە
دەیدەمەوە بە گەرمەوە
جلک و پێڵاو، دەسرە و کڵاو
برنج و ڕۆن، بۆ چڵاو پڵاو
هەرچی پێویستە بۆ ماڵم
بۆ خۆم و ژن، بۆ منداڵم
هەمووی دەکڕم بە هەرزانی
لە چاو ساڵان بە مەرجانی
قەرزدار نیم، نەختکڕم
چیدی ناڵێم بەرگشڕم
حاجی قادر، عەلی قەساب!
چایی بێنن لەگەڵ کەباب
شەو لە ئوتێل لە سەر فەنەر
دەخۆم، دەنووم بە بێ خەتەر
بە ڕۆژ تا شەو بازاڕ پێوان
بە فیزەوە قەدەم لێدان
دەگەڕێم دووکان بە دووکان
سەودا دەکەم جلکی بووکان
لە دەرزی تاکوو پەشمینە
هەر شتێ جوان و ڕەنگینە
نرخ و قیمەتی دەپرسم
تووتنم هەیە، چاو نەترسم
منداڵیش تلیتلییانە
لە ماڵێ خۆشی خۆشییانە
باب لە شار دەگەڕێتەوە
هەموو شتێکمان بۆ دێتەوە
دوو ڕۆژ بەم جۆرە ڕامبوارد
بە قەرز نان و چاییم خوارد
دڵ پڕ لە ئاهەنگ و خۆشم
ئەمڕۆ تووتنەکەم دەفرۆشم
ئاغای ڕەئیس وەدەرکەوت
ئۆخەی نۆرەم وەبەر کەوت
دە فەردە تووتن ڕیز کراو
لە بەر شەوقی هەڵنایێ چاو
بۆ دیتن و چاو لێ کردن
هەمووی پەرت و بڵاو کردن
سەر و بنی هەڵتەکاندن
نیوەیەکی لێ وەراندن
منیش لە جێی خۆ هەستاوم
بە بێ زمان ڕاوەستاوم
لە ناکاو هاتە گوێم دەنگێ
دای لە جەرگم وەک خەدەنگێ
گوتی: لێدەن بە واگوزار
ئەمساڵ خراپترە لە پار
بە ڕوویەکی ترش و تاڵەوە
گوتی زوو بگەرە ماڵەوە
دە پووتت کەسری لە سەرە
بیهێنە بێ بێنە و بەرە
کە گوێم گرت لەم دەنگ و سەدا
ڕەق بووم لەوێ وەک مقەبا
پاش تاوێ تاسان، حەپەسان
بە دەنگێکی پڕ لە ترسان
هاتمە زمان، هاوارم کرد
لێم وەکۆ بوون درشت و ورد
کوتم: هەی داد و هەی هاوار
هەر لە ڕێگەی پەروەردگار
ئاغای ڕەئیس! قەرزدارم
@s-Alot
Forwarded from ghadr khedrzade
نەخۆشم، برسیم، هەژارم
هیچ نەبێ قەرزی ئەمساڵم
قووتی خێزان و منداڵم
بمدەنێ با ئەربابەکەم
هەقی چایی و کەبابەکەم
ڕازی بکەم بیدەمەوە
ڕێم بێ بۆ شار بێمەوە
یا بمگرن، یا بمکوژن
یا کەسریم لە سەر هەڵگرن
بمبەخشن لە ڕێگەی خودا
خەرجیم نییە بۆ دادگا
هەڵدەلەرزیم هەڵدەچۆقام
نەڕاندی بە سەرما، تۆقام:
ئەی بێشەرمی پەردە دڕاو
ئەی چڵمنی پیس و گڵاو
بێدەنگ نەبی، بێئابڕوو!
تێت هەڵدەدەم بە ئارەزوو
دا کوڕینە، لێرە دەری کەن
نەک لێرە، شاربەدەری کەن
بەم چەشنە دەریان پەڕاندم
بەرهەمی ساڵیان فڕاندم
بە دزی خاوەن قەرز و ئەرباب
بێ پووڵی قاوەچی و کەباب
ملم بۆ نا بە لارەوە
دەرکەوتم لە ناو شارەوە
بە چاوی پڕ گریانەوە
بە دڵێکی وەک بوریانەوە
هاتمەوە ناو خاو و خێزان
وەک بارانی گەڵاڕێزان
فرمێسکی ڕووتی و هەژاری
لە چاوی گشتمان دەباری.
دوژمن تاکەی بدەم باجت
دەک وەرگەڕێ تەخت و تاجت
ئەی وەرزێڕان، ئەی جووتێران
ئەی تووتنەوانی ماڵوێران
با یەکدڵ و یەکزبان
بە خەباتی شێلگیرمان
تا دوا پشوو هەوڵ دەین
شەق دەو ڕەژیمە هەڵدەین
یەک گرتن هۆی سەرکەوتنە
خەبات ڕێگەی دەسکەوتنە
ئەگەر یەک بین و یەک بگرین
لەگەڵ یەکدا بژین بمرین
زاڵ دەبین و سەر دەکەوین
بەرز دەبین و نانەوین
هەوڵ و تەقەللای بێوچان
بێ ماندوویی و بێپشوو دان
تاقە ڕێگەی ئازادییە
هێنەری ڕۆژی شادییە
لە دوازدەی شەشی چل و شەشدا سەعات دوازدەی بەیانی لە یەکێک لە چیا بەرز و سەخت و سازگارەکانی نیشتمانی ئازیزمان کوردستانی ڕەنگین لە ژێر کەپرە شینکەیەکی خنجیلانەی نەشمیلانەدا کە چۆڕەچۆڕی کانیاوە ساف و ساردەکەی تەنیشت کەپرەکە، قاسپەی کەو و کەوباڕە نەخشینەکانی دەوروبەریان تێکەڵ بە شنەشنی شەماڵ و بای کوێستان کە دەیدا لە لقوپۆپی دار و دەوەن، وەک لایی لایی دایکێکی دڵسۆز کە لە حەدەحەدی نیوەشەوی گەڵاڕێزانی پایزدا، بە دەنگێکی نەرم و ناسک و خۆش کۆرپەی تاقانە و خۆشەویست بلاوێنێتەوە، لە پەردەی گوێچکەماندا دەزرینگایەوە و هانی دەداین بۆ ئاهەنگ و هەڵبەستی هەڵپەڕکە و گۆرانی، بەڵێ ئا لەم شوێنە و بە هەوای خۆش و دڵگیری ئەمانە بووژامەوە و هاتمەوە حاڵ و ئەم پارچە هۆنراوەم نووسییەوە تا ببێ بە یادگار، هەرکاتێ لە هەر شوێنێ خوێندرانەوە، ئەوانەی ناحەزن تف و نەحلەت و نفرینێکی زۆر و ئەمانەش کە دۆست و برادەر و هاوڕێن دوعا و سڵاو و ڕۆژباشێکی لەبەردڵانم بۆ بنێرن و یادم بکەن و وەبیریان بێمەوە.
ئاوارە
1967/09/03
  @s--Alot
🥰1
خوێنەری هێژا خوا لێخۆش بوو مەلا ئەحمەد، نازناو مەلا ئاوارەی شڵماشی کە دەردی تووتنەوانی دیوە زۆر بە جوانی باسی بەسەرهاتی تووتنەوانێکی هەژاری کردوە ، [[مەلا ئاوارە 58 ساڵ پێش ئێستا بە هۆی کەسێکەوە ژەهر خواردوو کرا و شەهید بوو]] ، ئەوە دەردی هەر تووتنەوانێکی ئێمەش لە گووندی ئاڵۆت بووە
@s-Alot
1
وێنەی مەلا ئاوارە
@s_Alot
4👍1
مەرجی دڵخۆش بوون

دەگێڕنەوە کابرایەکی فەلا وجوتێر هەر سەری ساڵێک لەو تۆو گوڵە کابەی کە بۆخۆی دایدەچاند و پێی زۆر چاک بوو دەیدا بە هاوماڵ و دراوسێ مڵکەکانی کە ئەوانیش دایچێنن ، خەڵق لێیان دەپرسی بۆوادەکەی سوودی ئەم کارەت چییە؟ لەوڵام دا دەیگوت ئەگەر تۆو گوڵەدانەکەی هەموویان چاک بێ ، ئەوا کەس بەخیلی بەوەی دیکە نابات و هەموویان بە بەروبوومی باشی کێڵگە کەیان دڵخۆشن و بۆ ساڵانی داهاتووش هی هەموویان بە هۆی بابردنی دەنک وگەراکەی بۆ مەزرای دەوروبەرچاک دەبن ، و پێوەندی برایەتی نێوانیان بەو هۆیەوە پتەوتر دەبێت

خوێنەری ئازیز وهێژا بەڵی بۆمان دەرکەوت بەڕاستی کاتێک مرۆڤ دڵخۆشە کە دەوروبەرەکەشی دڵ خۆش بن ،

مرۆڤی بەختەوەر و ساخ وسەلیم ئەوەیە کە خۆشیەکانی لە گەڵ خەڵقی دەوروبەری دابەش بکا .
@s_Alot
2👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە وتاری چارلی چاپلین دوای دروست کردنی فیلمی سینەمایی دیکتاتۆری مەزن :

دیکتاتۆرەکان دەمرن و دەسەڵات دەست گەل و کۆمەڵگا دەکەوێتەوە ، هەتا مرۆڤ لە سەر گۆی زەوی بمێنێ ، ئازادیش هەر دەمێنێ
👏4
بەناوی خودای بێ وێنەوو میر

جەژنی قوربان ساڵی جارێ خەڵکی قوربانی دەکەن
بۆ وەتەن من ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربان ئەکەم
(ئەحمەد موختار جاف)

هاووڵاتی ئازیزم ، جێژنی قوربانە و بەم بۆنەوە لە ناخی دڵەوە وێڕای سڵاوو ڕێز ، جێژنەپیرۆزەتان لێ دەکەین وهیوادارین دڵتان خۆش وسەرتان سەلامەت بێت .
هەر وەها ئاوات و داواکاریمان ئەوەیە کە هاووڵاتی ئازیز هەر کێشەیکی کۆمەڵایەتی پێش دێ بە کەڵک وەرگرتن لەهزر وئەندێشە و بەپێڕەوی لە باوو باپیرانمان بە یارمەتی ڕیش سپی و گەورەکان ڕووبەڕای کەن .
مزۆڤ و بەگشتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کاتێک گەشەی سەند کە لە کاتی پێش هاتنی گرفت و ئاڵۆزیەک دا ، ئامرازی شەڕ و دار وبەردو خەنجەر و تیخی وەلاناو کەڵکی لە مێشک و هزر و زمان و وت و وێژ وەرگرت .
ئێمەش لانی کەم با بۆخۆمان وەک کۆمەڵگایەکی بچوک هەر کێشەیەک پێش هات لەم ڕێیەوە بۆی بچین ، بێ گومان جێژن و بۆنە شادیەکان لە کۆمەڵگایەکی ئەوتۆدا جوانە و ڕەنگدانەوەی شایستەی دەبێت .
جێژنــــــــــــــتـــــــــــــان پـــــیرۆز

@s_Alot
قانع ›

وەرە قوربان لە سەیری جەژنی قوربان
کە سەیری وای نەدیوە ڕوویی دەوران

لە شەوالا وتی پێم دایکی منداڵ
موهەییابە لەبۆ تەجهیزی قوربان

نەوەک ئەم جەژنی ڕابوردووم بە سەربێ
بە کاسەی ڕەش لەگەڵ کۆشێ مناڵان

بەوەڵڵا سیی غەرام ڕۆنم ئەوێ لێت
لەگەڵ مشتێ برنجی بێ دڕ و دان

چڵێ پیاز و لەوێچێ نۆکەڕەشکە
دووسێ دانە هەڵووژەی کۆنی ساڵان

نەڵێی هەرزن هەیە بۆ نانی جەژنت
کولێرەی جۆم ئەوێ بۆ نانی دیوان

ئەمانە پێم وتی نەیخەیتە پشت گوێ
ئەگەر نایکەی ئەڕۆمۆ بۆ مەریوان

وتم: خانم لە ڕێی جوانی و لەقای خۆت
عەفوو فەرموو بڕ و بیانووی فراوان

کە من ناوی مەلایی تەوقی ملمە
چ تەکلیفێ ئەکەی ئەی شێتی نادان

ئەگەر من موقتەدیر ڕۆن و برنج بم
بە قانع چۆن ئەبم مەشهووری دەوران؟

خولاسە هاتە سەر چنگ دایکی منداڵ
لە چاوی بەد بە دوور بێ، دێوی مەیدان

تەکانی دا هەڵیگرت کلکەبێڵێ
گەهێ زرمە لەسەرمۆ، گاهێ ناوشان

لە زرمەی لیس و قیژە و باوکەڕۆی من
شڵیژان خەڵک و بەرئاوسێ هەموویان

سوئالیان کرد: چیە ئەم زرم و کۆیە؟
وتم: فریاکەون ئەهلی موسوڵمان

کە حاڵی بوون لەسەر ئەسپابی جەژنە
برنج و ڕۆنیان پێدام بە ئیحسان

دە جەژنی وا خوا نەیدا بە هیچ کەس
موبارەک با نەبێ تا خەتمی دەوران

# ڤانع

@s_Alot
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یادێک لە نووسەر و بێژەری ڕادوێ کوردیەکانی تاران ، ورمێ ، کرماشان وسنە خوالێخۆشبوو شوکروڵڵای بابان.:

مامۆستا شوکروڵڵای بابان لە ساڵی 1923ی زایینی لە سنە لە دایک بوەو لە ساڵی 2012 لە شاری تاران بە خاکی دەسپێرن ، شتێک کەجێی داخە ئەوەیە کە گوایە وەسیەتی کردبوو کە بە خاکی پیرۆزی نیشتیمان لە شاری سنە هەسپێردەی خاک بکرێت ، بەڵام وەک دەڵێن کوڕەکەی فواد بابان بێژەری هەواڵی ڕادوێ و تەلەفزوێنی تاران ئەو وەسیەتەی باوکی بە جێ نەهێنا ،شوکروڵڵای بابان لە سێ بەشی ئەدەبیات ، دەروون ناسی و یاسادمەدرەکی لیسانسی بوو
بەڕێزیان لە ڕادوێی کرماشان لە بەرنامەی وتنەوەی شێعری شاعیرانی کورد نێوبانگی باشی دەرکرد ، پێویستە بگوترێ کە شێعری قەسەم نامە هی شاعیری کۆچ کردوو مامۆستا عەبولغەففار وارستەگانە کە ئەویش سنەیی بووە

بۆ ئێمە کە لە منداڵی دا کە ئەو دەنگەمان لە ڕادوێ بیستوە جێژی زۆر تایبەتی هەیە وگەلێک بیرەوەریمان دێنێتەوە یاد و بەتاسەوە ئاخ بۆو ساڵ و ڕۆژگارەی هەڵدەخوازین

@s_Alot
2👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بێ گومان شاعیران ونووسەران پێشەنگی کاروانی پاراستنی زمان وئەدەب و کولتور و فەرهەنگی گەلن ، کۆچ کردوو مامۆستا خالید حیسامی ناسراو بە هێدی یەک لەو کەسانەیە کە لەم پێناوە دا کوێرەوەری و ماڵ بە کۆڵی و دەربەدەری زۆری بینی و ئەرکی مێژوویی خۆی زۆر زێدەتر بەڕێوەبرد و لە ئەستۆ گرت ،
پێویستە سپاسی هیممەتی مەردانەی بکەین و بلێین سەدان ڕەحمەتی خوا لە گۆڕی تۆو کەسانی خەم خۆری نیشتمان پەروەری وەک تۆبێت و بەهەشتی بەرین جێگا و قۆناغی هەتا هەتاییتان بێت

@s_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەر بژین و نامرن و خاوەنی شەرەف وڕێزن وبە سەربەرزی دەژین و بە شانازیەوە  سەردەنێنەوەو بە خاک دەسپێردرێن ئەوانەی کە بە قەڵەم و هوونەر و تەنانەت بە کار و عارەقی ناوچاوان خزمەت بە ئاوەدانی و زیندوو ڕاگرتنی فەرهەنگ و زمان و ئەدەبی گەل و نیشتیمان دەکەن

@s_Alot
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەش لە زیرەکی و لێهاتوویی و هونەری مرۆڤە ، ئەمە و هەزاران داهێنانی پڕ سەیر وسەمەرەیە کە کاتێک خوای مەزن مرۆڤی دروست کرد فەرموویەتی :
فتبارکَ اللەُ أَحسنُ الخالِقینَ
@s_Alot
3
@M_Ahmad_Kamangar
mavlana ahmad kamangar
موناجاتی سەیید ئەسغەر کوردوستانی
هەزار ڕەحمەت لە گۆڕت
مۆسیقای ڕەسەن هێورکەرەوەی گیانی مرۆڤ و بەجۆرێک پێوەندی ڕووحی و عیرفانییە
@s_Alot
1