🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
بیست ساڵان له ژێر چەنگاڵی عەجەم
ناڵاندم به سەد دەردو هەمم و غەم
کێوی بەختمان دایگرتبوو تەم
کەس یارای نەبوو بێژێ ئەمن هەم
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
بیست ساڵان له ژێر چەنگاڵی عەجەم
ناڵاندم به سەد دەردو هەمم و غەم
کێوی بەختمان دایگرتبوو تەم
کەس یارای نەبوو بێژێ ئەمن هەم
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
🍁 فەلەک بێزارم لە ئا کارەکەت
بێزارم لەدەس چەرخەلارەکەت
فەلەک چەرخەکەت لەسوڕیان کەوی
ۆا ساتێ هەژار بێ خەم ناخەوێ
چەپ گەردی گەردوون! گەڕان کوشتمی
نەزان پەرەستی بۆنان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لەی کوێی؟ ژیان کوشتمی
#هەژار
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
🍁 فەلەک بێزارم لە ئا کارەکەت
بێزارم لەدەس چەرخەلارەکەت
فەلەک چەرخەکەت لەسوڕیان کەوی
ۆا ساتێ هەژار بێ خەم ناخەوێ
چەپ گەردی گەردوون! گەڕان کوشتمی
نەزان پەرەستی بۆنان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لەی کوێی؟ ژیان کوشتمی
#هەژار
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
له پاش تێکچوونی کۆماری کوردستان، منیش دەربەدەر بووم به شارانەوە. تاسا بووم و وەکو کەو له فڕە چووبووم. نان پەیدا کردن بۆ من زۆر دژوار بوو، ئەبوایه شەو و ڕۆژ بچەوسێمەوە له ڕێی بژیوێکی نەمر و نەژیدا سەرباری دەربەدەری و هەژاریشم دووچاری لەش بەبارییەکی زۆر گران و حەستەم بووم. جا لەبەر هەڵوەدایی بەشوێن نان و لان و دەرمانا، زۆر کەم پەرژاومەتە سەر نووسین و بیر کردنەوە. ئەوانەش کە نووسیومن یان له نەخۆشخانه یان کاتی وابووە که دەستم له هیچ ئیش و کارێک بەند نەبووە...
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
له پاش تێکچوونی کۆماری کوردستان، منیش دەربەدەر بووم به شارانەوە. تاسا بووم و وەکو کەو له فڕە چووبووم. نان پەیدا کردن بۆ من زۆر دژوار بوو، ئەبوایه شەو و ڕۆژ بچەوسێمەوە له ڕێی بژیوێکی نەمر و نەژیدا سەرباری دەربەدەری و هەژاریشم دووچاری لەش بەبارییەکی زۆر گران و حەستەم بووم. جا لەبەر هەڵوەدایی بەشوێن نان و لان و دەرمانا، زۆر کەم پەرژاومەتە سەر نووسین و بیر کردنەوە. ئەوانەش کە نووسیومن یان له نەخۆشخانه یان کاتی وابووە که دەستم له هیچ ئیش و کارێک بەند نەبووە...
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
فرمێسکی هە تیو
ڕۆژێ بە کووچە یە ک دا دەڕۆیی پادشایە ک
لە هە رکۆڵان و بانێک بوو بە هە را و قریوە
پرسی هە تیوی بێ کە س چییە دە دا تروسکە
لە تاجی پادشا دا؟جوانی وە هام نە دیوە
کە سێ وڵامی داوە:لە کوێی دە ناسین ئێمە
هێندە ی هە یە بە پووڵی زۆر وفرە ی کڕیوە
پیرێژنێکی بێکە س گوتی:ئە من دە زانم
فرمێسکی چاوی ئێمە وخوێنی دڵی هە تیوە
بە بە رگ و چێوی شوانی ئێمە فریو دراوین
گورگە لە پێستی مە ڕدا،هە زار زگی دڕیوە
ئە و شێخی گوند وئە سپی کڕیوە ڕێگرێکە
گە دایە شا کە ماڵی مسکێنە کە ی بڕیوە
لەدوڕڕی تاجی پاشا دیقە ت بکە ی دە زانی
فرمێسکی دانە دانە ی هە تیوە هەڵوە ریوە
هە ژار لە پە ندی بێ سوود چتە دە گە ڵ نە زانان
نازانی ئێستە ناهە ق پرزە ی هە قی بڕیوە
#پەروین_ئیعتسامی
وەڕگێڕ: #هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
فرمێسکی هە تیو
ڕۆژێ بە کووچە یە ک دا دەڕۆیی پادشایە ک
لە هە رکۆڵان و بانێک بوو بە هە را و قریوە
پرسی هە تیوی بێ کە س چییە دە دا تروسکە
لە تاجی پادشا دا؟جوانی وە هام نە دیوە
کە سێ وڵامی داوە:لە کوێی دە ناسین ئێمە
هێندە ی هە یە بە پووڵی زۆر وفرە ی کڕیوە
پیرێژنێکی بێکە س گوتی:ئە من دە زانم
فرمێسکی چاوی ئێمە وخوێنی دڵی هە تیوە
بە بە رگ و چێوی شوانی ئێمە فریو دراوین
گورگە لە پێستی مە ڕدا،هە زار زگی دڕیوە
ئە و شێخی گوند وئە سپی کڕیوە ڕێگرێکە
گە دایە شا کە ماڵی مسکێنە کە ی بڕیوە
لەدوڕڕی تاجی پاشا دیقە ت بکە ی دە زانی
فرمێسکی دانە دانە ی هە تیوە هەڵوە ریوە
هە ژار لە پە ندی بێ سوود چتە دە گە ڵ نە زانان
نازانی ئێستە ناهە ق پرزە ی هە قی بڕیوە
#پەروین_ئیعتسامی
وەڕگێڕ: #هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
-
نە ڕەزیل و چرووک بە، نە دەست بڵاو. بابم دەیگوت: " دەوڵەمەندی خەسیس و فەقیری سەخی دەبێ هەردووکیان بۆ بابیان عاقڵ کرێن".
ئەگەر هەتە، ببەخشە، بەڵام بە ئەندازە. پاشەڕۆژت لەبەر چاوبێ؛ دنیا بێ ئیحتوبارە. ئەگەر بتوانی شتێكت پەزمەندە هەبێ بۆ لێ قەومان و نەداربوون . ئەگەر نیتە و فەقیری، چاو لەوانە مەکە زۆریان هەیە و زۆر خەرج دەکەن.
ئەو وردە نسحەتانەی من هەموو زیادین، کتێبی باش زۆر بخوێنەوە. بەتایبەتی لە بیرت نەچێ ئەدەبیات و نووسراوی ڕابردووان، لە هەموو بابەتێكەوە پڕن لە پەندی زۆر بە قیمەت؛ دەتوانی بەرنامەی ژیانی ئابڕوومەندانە لەوانە فێر بی و دەکاری بێنی.
#چێشتی_مجێور
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
-
نە ڕەزیل و چرووک بە، نە دەست بڵاو. بابم دەیگوت: " دەوڵەمەندی خەسیس و فەقیری سەخی دەبێ هەردووکیان بۆ بابیان عاقڵ کرێن".
ئەگەر هەتە، ببەخشە، بەڵام بە ئەندازە. پاشەڕۆژت لەبەر چاوبێ؛ دنیا بێ ئیحتوبارە. ئەگەر بتوانی شتێكت پەزمەندە هەبێ بۆ لێ قەومان و نەداربوون . ئەگەر نیتە و فەقیری، چاو لەوانە مەکە زۆریان هەیە و زۆر خەرج دەکەن.
ئەو وردە نسحەتانەی من هەموو زیادین، کتێبی باش زۆر بخوێنەوە. بەتایبەتی لە بیرت نەچێ ئەدەبیات و نووسراوی ڕابردووان، لە هەموو بابەتێكەوە پڕن لە پەندی زۆر بە قیمەت؛ دەتوانی بەرنامەی ژیانی ئابڕوومەندانە لەوانە فێر بی و دەکاری بێنی.
#چێشتی_مجێور
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
له کوردستانی ئێمه دا گەورەیی به میراته
نەک به هونەر و جەوهەر
#هەژار
چێشتی مجێور
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
له کوردستانی ئێمه دا گەورەیی به میراته
نەک به هونەر و جەوهەر
#هەژار
چێشتی مجێور
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
سەربەخۆ بوون و ئازادی ئاواتی هەموو کوردێکە
لە بەرانبەر داگیرکەران هەموو کوردێک نەبەردێکە
چیتر کورد ناژی بە دیلی بە داگیرکەران ناخورێ
بڕوامان کێوی پۆڵایە بە هیچ هێزێک لانادرێ
بە خەباتی خوێناویمان ڕێگای ئازادی تەخت دەکەین
بۆ مافی چارەنووسی کورد،خوێن و سەر و ماڵمان بەخت ئەکەین
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
سەربەخۆ بوون و ئازادی ئاواتی هەموو کوردێکە
لە بەرانبەر داگیرکەران هەموو کوردێک نەبەردێکە
چیتر کورد ناژی بە دیلی بە داگیرکەران ناخورێ
بڕوامان کێوی پۆڵایە بە هیچ هێزێک لانادرێ
بە خەباتی خوێناویمان ڕێگای ئازادی تەخت دەکەین
بۆ مافی چارەنووسی کورد،خوێن و سەر و ماڵمان بەخت ئەکەین
#هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
وا باشی پەنا بەرینە بەر مەی خــانە
حەفتــاو دوومیللەت بەمن چی شەڕیانە
کەوتوونە بیــابانی نەزانی، بێ ڕێ
کوێرن،لە شەوی ڕەشــان و خۆ لێکدانە
گەردوون مەیەکەی مەرگە،جیهان مەی خانە
دەرخواردی دەدا هەر کەسێ لێی میوانە
بینۆشە بە ڕووی خۆشەوە گەر نۆرەت هات
جەژنێکە شەپۆڕێکــی دەگەڵ یارانە
زستــانە هەتا ڕوو دەکەمە مەی خــانە
هەر لاسکی گوڵە و لە دەوری ئاگـر دانە
وە دیارە نەیاری جوان و ڕووخۆشە جیهــان
تۆڵەی دەمی پێ کەنینــە ئەم سووتانە
دوو ڕوویی بەسە، ڕوو دەکەمە مەی خانە
ئەم ڕیشی سپی بە مەی بــڕەنگێ جوانە
پێوانی تەمەن گەییشتە حەفتــا، تا کەی
خۆم وەکوو هەم نیشــان نەدەم شێتانە
هەر خــاکێ هەیە خۆڵی لەشی یارانە
هەر چاو و دڵی دڵبەر و دڵــدارانە
وەک ئاو کە خۆڵ و گڵیش هەڵبگـرێ
تا ڕۆژی حەشــر تەوژمی خوێن بارانە
خــاکێ کە لە ژێر پێ و پلی شوانانە
سنگ و مەمک و کوڵــم و دەمی جوانانە
هەر خشتێ لە لاقوژبنــی دیوارێکە
یان شـانی وەزیرە یان سەری سوڵتانە
بایی مەبە بە ژیان و کەمێ ڕامێنە
زۆری وەکوو تۆ ئێستە سەتی لە شوێنە
دڵخۆش بە هەتا ماوی ،مەرگ وا لە کەمینە
تا تۆش نەڕفێنراوی بەشت بــڕفێنە
دنیـا بە خەیاڵی خۆ لە توربێن نــاوە
زێڕت هەیە،عەرزت هەیە،دێمە و ئاوە
ئەو ڕۆژی مەرگ سەرت ئەدا سەربەسەرین
هەر دوو گەزە خاکی گۆڕ و تۆپێک جاوە
ئەم کۆنە سەراوپەردە کە دنیــای ناوە
شایی لە بەرێک ،شینە لە پێنسەد لاوە
ئەم خوانچەیە بە ماوی هەزار جەمشیدە
گۆڕە و گەلێ بارامی تێا نێــژراوە
#چوارینەکانی_خەییــام
#هەژار_موکــریانی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
وا باشی پەنا بەرینە بەر مەی خــانە
حەفتــاو دوومیللەت بەمن چی شەڕیانە
کەوتوونە بیــابانی نەزانی، بێ ڕێ
کوێرن،لە شەوی ڕەشــان و خۆ لێکدانە
گەردوون مەیەکەی مەرگە،جیهان مەی خانە
دەرخواردی دەدا هەر کەسێ لێی میوانە
بینۆشە بە ڕووی خۆشەوە گەر نۆرەت هات
جەژنێکە شەپۆڕێکــی دەگەڵ یارانە
زستــانە هەتا ڕوو دەکەمە مەی خــانە
هەر لاسکی گوڵە و لە دەوری ئاگـر دانە
وە دیارە نەیاری جوان و ڕووخۆشە جیهــان
تۆڵەی دەمی پێ کەنینــە ئەم سووتانە
دوو ڕوویی بەسە، ڕوو دەکەمە مەی خانە
ئەم ڕیشی سپی بە مەی بــڕەنگێ جوانە
پێوانی تەمەن گەییشتە حەفتــا، تا کەی
خۆم وەکوو هەم نیشــان نەدەم شێتانە
هەر خــاکێ هەیە خۆڵی لەشی یارانە
هەر چاو و دڵی دڵبەر و دڵــدارانە
وەک ئاو کە خۆڵ و گڵیش هەڵبگـرێ
تا ڕۆژی حەشــر تەوژمی خوێن بارانە
خــاکێ کە لە ژێر پێ و پلی شوانانە
سنگ و مەمک و کوڵــم و دەمی جوانانە
هەر خشتێ لە لاقوژبنــی دیوارێکە
یان شـانی وەزیرە یان سەری سوڵتانە
بایی مەبە بە ژیان و کەمێ ڕامێنە
زۆری وەکوو تۆ ئێستە سەتی لە شوێنە
دڵخۆش بە هەتا ماوی ،مەرگ وا لە کەمینە
تا تۆش نەڕفێنراوی بەشت بــڕفێنە
دنیـا بە خەیاڵی خۆ لە توربێن نــاوە
زێڕت هەیە،عەرزت هەیە،دێمە و ئاوە
ئەو ڕۆژی مەرگ سەرت ئەدا سەربەسەرین
هەر دوو گەزە خاکی گۆڕ و تۆپێک جاوە
ئەم کۆنە سەراوپەردە کە دنیــای ناوە
شایی لە بەرێک ،شینە لە پێنسەد لاوە
ئەم خوانچەیە بە ماوی هەزار جەمشیدە
گۆڕە و گەلێ بارامی تێا نێــژراوە
#چوارینەکانی_خەییــام
#هەژار_موکــریانی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
سۆفی بەسەرت پردی سیراتیش کەڵەکە
سەیرانی بەهەشت سەیری دووچاوی بەڵەکە
زۆرم لە خودا ویست کەمیشی نەگەیی
هەر تۆبەیە دەمداتێ ئەویش نەمگەرەکە
#هەژار موکریانی
🆔 @nawandi_adab_honar
سەیرانی بەهەشت سەیری دووچاوی بەڵەکە
زۆرم لە خودا ویست کەمیشی نەگەیی
هەر تۆبەیە دەمداتێ ئەویش نەمگەرەکە
#هەژار موکریانی
🆔 @nawandi_adab_honar
وەرە ئەی بەندی جەرگ و ماکی ژینم
وەرە هەتوانی گش دەرد و برینم
شەوی ڕەش ڕۆژی ڕوونی بەختی من بوو
کە لەودا تۆ نزیکی خۆم دەبینم
#هەژار
@nawandi_adab_honar
وەرە هەتوانی گش دەرد و برینم
شەوی ڕەش ڕۆژی ڕوونی بەختی من بوو
کە لەودا تۆ نزیکی خۆم دەبینم
#هەژار
@nawandi_adab_honar