📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
وا باشی پەنا بەرینە بەر مەی خــانە
حەفتــاو دوومیللەت بەمن چی شەڕیانە
کەوتوونە بیــابانی نەزانی، بێ ڕێ
کوێرن،لە شەوی ڕەشــان و خۆ لێکدانە

گەردوون مەیەکەی مەرگە،جیهان مەی خانە
دەرخواردی دەدا هەر کەسێ لێی میوانە
بینۆشە بە ڕووی خۆشەوە گەر نۆرەت هات
جەژنێکە شەپۆڕێکــی دەگەڵ یارانە

زستــانە هەتا ڕوو دەکەمە مەی خــانە
هەر لاسکی گوڵە و لە دەوری ئاگـر دانە
وە دیارە نەیاری جوان و ڕووخۆشە جیهــان
تۆڵەی دەمی پێ کەنینــە ئەم سووتانە

دوو ڕوویی بەسە، ڕوو دەکەمە مەی خانە
ئەم ڕیشی سپی بە مەی بــڕەنگێ جوانە
پێوانی تەمەن گەییشتە حەفتــا، تا کەی
خۆم وەکوو هەم نیشــان نەدەم شێتانە

هەر خــاکێ هەیە خۆڵی لەشی یارانە
هەر چاو و دڵی دڵبەر و دڵــدارانە
وەک ئاو کە خۆڵ و گڵیش هەڵبگـرێ
تا ڕۆژی حەشــر تەوژمی خوێن بارانە

خــاکێ کە لە ژێر پێ و پلی شوانانە
سنگ و مەمک و کوڵــم و دەمی جوانانە
هەر خشتێ لە لاقوژبنــی دیوارێکە
یان شـانی وەزیرە یان سەری سوڵتانە

بایی مەبە بە ژیان و کەمێ ڕامێنە
زۆری وەکوو تۆ ئێستە سەتی لە شوێنە
دڵخۆش بە هەتا ماوی ،مەرگ وا لە کەمینە
تا تۆش نەڕفێنراوی بەشت بــڕفێنە

دنیـا بە خەیاڵی خۆ لە توربێن نــاوە
زێڕت هەیە،عەرزت هەیە،دێمە و ئاوە
ئەو ڕۆژی مەرگ سەرت ئەدا سەربەسەرین
هەر دوو گەزە خاکی گۆڕ و تۆپێک جاوە

ئەم کۆنە سەراوپەردە کە دنیــای ناوە
شایی لە بەرێک ،شینە لە پێنسەد لاوە
ئەم خوانچەیە بە ماوی هەزار جەمشیدە
گۆڕە و گەلێ بارامی تێا نێــژراوە

#چوارینەکانی_خەییــام

#هەژار_موکــریانی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂