📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
Audio
🎻📚ئێمەین نەوه ی ڕاهاتوو
ئێمەین هیوای داهاتوو
هیوای بەرزی داهاتووین
له سەر زانین ڕاهاتووین
جیلی هیوا وئاواتین
کانگای گەشه وداهاتین
به فێر بوونەوه ی وانه
داهاتوو هی خۆمانه
ماڵمان قۆتابخانەیه
پر له تیشکی وانەیه
هەست وبیرمان گه ورەیه
ئاڵامان پەروەردەیه
تیشکی زانین دەر ئەخەین
داهاتوومان سەر ئەخەین
بو زانین تێ ئەکۆشین
وەک ئەستێره ئەدرەوشین
وره و ئاکارمان بەرزه
تێکوشینمان لا فەرزه
داهاتوومان ئاوانه
گشت وانه ی تێکۆشانه

📚شێعر لوقمان ئەڵڵامورادی.

🎻مووسیقی :مامۆستا جەلیل کەریمیان کانوونی شاری ساحێب.
@asoyzhyanisaheb
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا محەممەد تۆفیق وردی، شاعیر و نووسەری کورد ـ ٢ دێسامبری ١٩٧٥

▪️جێگەی باسە شێعری " ئەی شەهیدان " لە هۆنراوە بەناوبانگەکانی محەممەد تۆفیق وردییە. ئەی شەهیدان

ئەی شەهیدان
ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشانتان
ئێوە بوونە ڕەهبەری ئێمە
بوونە پشت و سەنگەری ئێمە
ئەی شەهیدان ..... ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشانتان
تاجی بەرزیتان لە سەرنا
دوژمنی گەلتان وە دەرنا
ئەی شەهیدان .... ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناونیشانتان
تا شەهید خوێنی نەڕێژێ‌
تاكو گەل تاڵی نەچێژێ‌
ئەی شەهیدان . ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشنتان
داری ئازادی شین نابێ‌
باخی ژینمان ڕەنگین نابێ‌
ئەی شەهیدان ....ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشنتان

▫️هۆنراوە : محمد تۆفیق وردى https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
ئەنجومەنی "ئاسۆی ژیاری ساحێب" به هاوکاری تالاری گەورەی "لۆرد" بەڕێوە دەبەن


کۆڕی پەردەلادانی #چریکەی_دڵ دووهەم بەرهەمی مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان #سەرمەس

وتاربێژان:
۱. مەحەممەد سەعید نەجاڕی #ئاسۆ
۲. ئەیوب حەق‌بین #قەرزار

بە بەشداری:
ئەمین گەردیگلانی و عەلی گڵێنانی

کات: ڕۆژی چوارشەممه ۲۰ی سەرماوەزی ۲۷۱۹
کات‌ژمێر: ۲ تا ٤ی پاش نیمەڕۆ
شوێن: شاری ساحێب، تالاری لۆرد خوار ئیداری پەروەرده

هاتن بۆ هەموانه

@asoyzhyanisaheb
Forwarded from کافه کتاب کولاژ (Jamil m)
این هفته اکران فیلم در کافه کتاب کولاژ

🎞 فیلم: SHUTTER ISLAND

🔺 ژانر: نئونوآر، روان شناختی
🔺 بازیگران: لئوناردو دی کاپریو_مارک رافالو
🔺 کارگردان: مارتین اسکورسیزی

🕓 پنجشنبه راس ساعت 16:00

#کافه_کتاب_کولاژ
@collagesaqqez
Forwarded from کافه کتاب کولاژ (Jamil m)
دوستان و همراهان گرامی کافه و‌ موسسه فرهنگی هنری کولاژ.

در سه سال گذشته همواره سعی کرده‌‌ایم گوشه‌ای امن و آرام برای خودمان و شما فراهم آوریم. جایی برای دیدار و گفتگو. شاهد لحظه‌های شادی و اندوه یکدیگر بوده‌ایم. بی‌گمان شما روزهای پر فراز و نشیبی را پشت سر گذاشته‌اید و کولاژ نیز هم.
حتی نادیدن یک روز دوست‌های‌مان ما را غمگین می‌کند. اما چاره چیست؟
قرار است به مدت ٩ روز کولاژ تعطیل باشد. بنا به درخواست مصرانه‌ی صاحب ملک برای استفاده‌ی بخشی از فضای حیاط و گالری، در روزهای تبلیغات انتخابات ناچار هستیم چند روز خودمان را از دیدار شما محروم سازیم.
صد البته که کولاژ هیچ نسبت و مسئولیتی نسبت به ستاد انتخاباتی که قرار است در فضای کافه برقرار باشد ندارد و این امر صرفا به درخواست صاحب ملک صورت گرفته.
ترجیح می‌دهیم‌ به جای این ٩ روز، دوری و تعطیلی کافه، مصائب و‌ مشکلات آن، به این فکر کنیم که شما را دوباره خواهیم دید.

تا زود
کولاژ
📚🔸 کتێیب خوێنەکانی ساحێب چووینە
پێشوازی دووی ڕەشەمە.

🔸رۆژ جیهانی زمانی دایک.

🔸ساڵوەگەری کۆچی دوایی بلیمەتی زمانی دایک مامۆستا هەژار و ناساندن و خوێندنەوەی بەرهەمەکانی.

👌کتێب هێمای ژیانە و چرای رووناکی داهاتوومانە.

🌱چوارشەممانەی ساحێب لە ئامێزی کتێبدا.


@asoyzhyanisaheb
Forwarded from کافه کتاب کولاژ (Jamil m)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📚چاوشارکێ

🔹با منیچ هەر لەخۆڕا داکێڵمە سەریا و خۆش وخۆشەمەنی پەل هاوێژمە کووجیەکانی کورسان و هەڵوەزێم بە قەویا دوای کەڵەمشکانێ گورپ کەم و بچمە پۆڕا تا زرانیم زەخم ئەوێت ولە بان کەتێکا دائەکەفم و یا نەخەیر پەل ئا خەلیلە سەرەخۆرە بگرم و تەزوێحە ناجیلەکەم لە مووچی دەسم کەمۆ بە هەڵەتاوان چاو لە کاردەپەلەکان کەم کە باڵ ئەوەشنن، ئەمجار بە چاو قووچانێک بە کاک سراج بنگار بێژم فرە خۆشبووگی ئابرا!

🍀کتێبە کوردیەکان لە یاد نەکەین.
عابید حسەینی


ناساندنی کتێب
ناو کتێب : چاوشارەکێ
:سراج بناگەر
بابەت: کۆمەڵە چیرۆک
ژومارەی لاپەرە : 140

ئەم کۆمەڵە چیرۆکە بە زاراوەی سنەیی نووسراوە و لە ڕوانگەی یەکەم کەسەوە( مێرمنداڵێک بە ناوی خەلیل) ڕەوایەت دەبێت و لە ۱۵ چیرۆک پێکهاتووە.
کەڵک وەرگرتنی زانایانەی نووسەر لە هەموو چوارچێوەو تەکنیکەکانی چیرۆکنووسی مودێڕن هاوکات لە گەڵ شێوە رەوایەتی سەرنجڕاکێش و ناوەڕۆکی مرۆیی و جۆراوجۆری کەسایەتیەکان چاوشارەکی خستووەتە ریزی بەرهەمە کەلاسیک وهەرمانەکانی چیرۆکی کورت و لە زەینی خوێنەردا دەمێنێتەوە.
🏳چاپەمەنی خانی

@asoyzhyanisaheb
Forwarded from کافه کتاب کولاژ (Jamil m)
چاوم ناچێته‌ خه‌وتن
چی بڵێم پێت!
چلۆنی ئاشکرا که‌م
دڵ پڕم لێت...
چلۆنی ده‌ر بڕم ئه‌م کاره‌ ساته‌
به‌یانی تۆ بڕۆیی په‌روانه‌م ئه‌مرێت...

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @collagesaqqez
📚روز جهانی کتاب و حق مٶلف.

روز جهانی کتاب یک رویداد سالانه است که در ۲۳ آوریل، برگزار می‌شود. این روز توسط یونسکو نامگذاری شده‌است.در سال ۱۹۹۵ یونسکو تصمیم گرفت که روز جهانی کتاب و حق نشر در این روز جشن گرفته شود. این روز همچنین مصادف با سالگرد در گذشت ویلیام شکسپیر و سروانتس است.
🔸نام رسمیWorld Book Day

ایده اعلام این روز به عنوان روز جهانی کتاب و حق مؤلف اولین بار در کاتالونیا نشأت گرفت. آنجا در روز 23 آوریل،روز سن ژورژ، به ازای هر کتاب که فروخته می‌شود یک شاخه گل رز،به خریدار کتاب هدیه داده می‌شود. موفقیت روز جهانی کتاب براستی بیش از هر چیز، به حمایت کلیه گروه‌های ذی‌نفع از این روز بستگی دارد. این گروه‌ها عبارت‌اند از: نویسندگان، ناشران،معلمان، کتابداران، مؤسسات خصوصی و دولتی، سازمان‌های غیردولتی بشردوستانه و رسانه‌های عمومی. دور هم جمع‌کردن گروه‌های ذی‌نفع در هر کشور، از مسئولیت‌های کمیسیون‌های ملی یونسکو، کلوپ‌های یونسکو،مراکز و انجمن‌ها، کتابخانه‌ها و مدارس مرتبط با یونسکو و تمام کسانی است که مایل‌اند در این روز جهانی بزرگداشت کتاب‌ها و نویسنده‌ها، با هم و در کنار هم فعالیت کنند.

@asoyzhyanisaheb
📚ناساندنی کتێب.
🔸میخاییل باختین و سەودای وتووێژ ، پێکەنین و ئازادی.
کۆمەڵە وتار دوکتۆر بەختیار سەجادی.

🔸ڕۆمان خوێنەکان پێویستە میخاییل باختین ڕخنەگر و گریمانەوانی ڕووسی بۆ تێگەیشتن لە ڕهەندەکانی نووسینی ڕۆمان بناسن .

🔸خوێندنەوەی پێویستە.

🔸چاپی گوتار
@asoyzhyanisaheb
كورته‌ چیرۆك( Short Story )

چۆن سه‌ره‌تای كورته‌ چیرۆك ده‌ستپێبكه‌ین؟
1-فه‌زا درووستكردن:
ره‌نگه‌ ده‌ستپێكی چیرۆك به‌ «فه‌زا دروستكردن یان زه‌مینه‌خۆشكردن- Scene-setting» باوترین شێوه‌ی ده‌ستپێك بێت. له‌ په‌ره‌گرافی یه‌كه‌مدا هیچ روونادات، به‌ڵكو سه‌ره‌تا چیرۆكنووس خوێنه‌ر به‌و شوێنه‌ ئاشنا ده‌كات كه‌ كاره‌كته‌ر یان كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م یان سه‌ره‌كی لێیه‌.
2- ململانێ:
هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه‌ ئه‌گه‌ر چیرۆك له‌ ململانێ یان «Conflict»ه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و خوێنه‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بزانێت چی روویداوه‌. ململانێ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ نووسه‌ر ده‌دات كه‌ ورده‌كاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ فه‌زاسازیی یان كاره‌كته‌ر به‌ وه‌رگر بدات.
3- ره‌مز و راز:
كاتێ چیرۆكێك به‌ ره‌مز و راز «mystery» ده‌ستپێبكات، ئاسایی رسته‌كانی سه‌ره‌تا شتێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی چیرۆكه‌كه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ن به‌ڵكو ئاماژه‌ بۆ ئه‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ رووبدات. به‌ واتایه‌كی دیكه‌، سه‌ره‌تایه‌كی ئاوا تا راده‌یه‌ك وه‌رگر ده‌خاته‌ حاڵه‌تێكی نیگه‌رانیی و دوودڵییه‌وه‌ و ده‌زانێت بڕیاره‌ شتێك رووبدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و شته‌ چییه‌. ئه‌م شێوازه‌ ده‌ستپێكردنه‌ ده‌توانێت به‌ خێرایی سه‌رنجی وه‌رگر یان خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا رابكێشێت و ناچاری بكات به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌ بخوێنێته‌و
٤-روونكردنه‌وه‌ی گێڕه‌ره‌وه‌:
له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی خاڵێك یان بار و دۆخێكدا كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چیرۆكه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، ده‌كرێت ده‌ست به‌ نووسینی كورته‌چیرۆك بكرێت. ده‌شێ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ چه‌ند زانیارییه‌ك بێت ده‌رباره‌ی چیرۆكه‌كه‌ یان كاره‌كته‌ره‌كان یان بار و دۆخێك كه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر رابكێشێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت رسته‌كانی سه‌ره‌تا ئاواز و ریتمی تایبه‌تی گێڕه‌ره‌وه‌ بن، هه‌مان ئه‌و ریتم و ئاوازه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌تا كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.
5 - دانانی قسه‌یه‌ یان دیالۆگ:
ده‌ستپێكردنی چیرۆك به‌ دیالۆگ-یش رێگایه‌كی تره‌ بۆ ده‌ستپێكردنی كورته‌چیرۆك. ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ ته‌واو دڵگیر بێت، ده‌توانێت هه‌ستی به‌ دواداچوون و پشكنینی وه‌رگر ببزوێنێ و هانی بدات بۆ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌. ئه‌و چیرۆكه‌ی به‌ دیالۆگ ده‌ستپێده‌كات، ئاسایی وه‌رگر ده‌باته‌ ناوجه‌رگه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌وه‌ و له‌ وێوه‌ وه‌رگر دوای پێشینه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ ده‌كه‌وێت. ده‌ستپێكردنی كورته‌چیرۆك به‌ دیالۆگ له‌ ده‌ستپێكردنی ره‌مز و راز ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازییه‌دا كه‌ له‌ دیالۆگدا ده‌نگی كاره‌كته‌رێكه كه‌ ده‌نگی ره‌مز و رازی سه‌ره‌تا دروست ده‌كات، نه‌ك ده‌نگی گێڕه‌ره‌و
6- مه‌ته‌ڵئامێز:
ده‌شێ هه‌ندێ جار كورته‌چیرۆك ده‌ستپێكردنێكی مه‌ته‌ڵئامێز یان (puzzle-گه‌مه‌یه‌كی قورس) ی هه‌بێت، له‌ ده‌ستپێكردنێكی ئاوادا ده‌توانێ ململانێی چیرۆك بخاته‌ بار و دۆخێكی پڕ ره‌مز و رازه‌وه‌ و وه‌كو مه‌ته‌ڵێكی لێبكات. زیاتر چیرۆكه‌ پۆلیسییه‌كان و ژانری ترسناك و پڕ ره‌مز و راز ده‌ستپێكێكی ئاوایان هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ كه‌ ده‌بێت ریتم و شێوازی سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌ هه‌تا كۆتایی به‌رده‌وام بێت. به‌م پێیه‌، له‌ ده‌ستپێكردنی مه‌ته‌ڵئامێزدا ده‌بێت بتوانرێت هه‌مان هه‌ستی پڕ ره‌مز و رازی رسته‌كانی سه‌ره‌تا به‌ شێوه‌ی په‌یوه‌ست بهێڵرێته‌وه‌.

٭ پێوه‌ره‌كانی كورته‌ چیرۆك.
١- ئیجاز و کورتکردنه‌وه‌ی ته‌با له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی (هه‌ست نه‌کردن به‌ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن) و راهێڵانی (تعلیق) خوێنه‌ر،
٢-گه‌مه‌کردن به ‌(پارادۆکسی من و ئه‌و و ئه‌م)
٣-راهێڵانی خوێنه‌ر و کۆتایی به‌جێی چیرۆک(پایان داستانی)
٤-خولقاندنی که‌ش و هه‌وای ته‌با و هه‌ڵبژاردنی به‌جێی گۆشه‌نیگا و نوستالژیک بوونی ناوه‌رۆک و که‌ڵک وه‌رگرتنی به‌جێ له‌ فولکلۆر بۆ سازکردنی پێوه‌ندی نێوان که‌سایه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ها یاری کردن به‌زه‌مه‌ن.
٥-سه‌رنجدان به‌ نێوانده‌قێتی و تێهه‌ڵکێشکردنی چیرۆکی گوێی ئاگردان. کۆكردنه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كان ( عابید حسه‌ینی) https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
🔸کورتە چیرۆک.

☘️بەهاره‌ شێته‌ی خوانارده‌.

✍️عابید حسێنی

🔸لە ئێواره‌ساتێكی دوای خه‌وی نیمه‌ڕۆ و ده‌نگی گۆرانی به‌هاره‌شێته‌ی ده‌ری ودێوانه‌ی نه‌جمه‌ی غوڵامی سه‌ر كاناڵی كوردسات، ‌تێشكی خۆرێك به‌ په‌ڕتاو خۆیی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌وه‌ هاوێشته‌ سه‌رشیشه‌ی موبایله‌كه‌ی و نگای له ‌پڕی بۆ گوژمه‌ و وژه‌یی له‌ناكاوی باو و گێژه‌ڵووكه‌ی له‌ پڕ و ئاسمانی ساو و تریشقه‌ و شریخه‌ی هه‌ورێكی توش و ڕه‌شداگیرساو كه‌ وه‌ك ئاژاوه‌گێڕێك به‌ په‌له‌ به‌یه‌كدا ده‌هاتن و توند توند له‌یه‌كده‌هاڵان، ڕاكیشا.
تا بێت هه‌ستێته ‌سه‌رپا و مه‌له‌تاتكێیه‌ك له‌ په‌نجێره‌ بكات، ته‌رزه‌ به‌ له‌ز دایگرت و سه‌ر و ملی به‌ر دڵۆپه‌ئاوی بڵقاوی باران و شه‌للاقی باو و گڤ كه‌وت، به‌ په‌له‌ ملی كێشاوه‌ دواوه‌.
كاك كارزان ماقی ته‌ق و تۆق و زرم وكوتی ته‌رزه‌ی به‌ گوڕ و بارانی به‌ لێشاوی كۆڵان و گڤه‌ و لرفه‌ی له‌ ناكاوی هێرشی ئاسمان بوو. بزێكی خۆشی پڕ مچووڕكاوی هاوكات له‌گه‌ڵ برووسكێك له‌شی داگرت. سه‌روبه‌ری كوڵان كه‌وتبوه‌ به‌ر گه‌مارۆی له‌ناكاوی چاو. كاك كارزان به‌ هۆیی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆناوه‌ ملی قیت ده‌ینواندو هه‌روا قیتانه‌ش چاوی خشانده په‌نجه‌ره‌ ئابڵۆقه‌دراوه‌كانی ماڵه‌هاوسێكانی و نیگایی له‌ نێو ئارام بوونه‌وی باران و لێشاوی ئاوی كۆڵان بۆ سه‌ربانی ماڵه‌كان گوازته‌وه‌. له‌ پڕ به‌ ده‌نگی ماشه‌ڵڵا ماشاڵڵای خێزانی و وتنی حه‌ك چ قیامه‌تێكه! گۆازته‌وه‌.
كارزان ڕووی كرده‌ شاشه‌ی كاناڵی ماهواره‌كه‌یان كه‌ ئه‌ویش له‌ حه‌یوه‌ت گڤه‌ و شه‌كه‌ی با هه‌ڵوێسابوو. له‌ پڕ رووی كرده‌ ژنه‌كه‌ی و وتی ژنه‌كه‌ خواگه‌یاندی و به‌ په‌له‌ به‌ره‌و سه‌ربان له‌ كۆمانجكه‌ی ماڵیانه‌وه‌ سه‌ركه‌وت و چاوی تێژی له‌ دیشه‌كانی هه‌موو سه‌ربانه‌كان كرد و به ده‌سدان له‌ پێچه‌كان ناو گیرفانی كه‌ به‌ ده‌م باوه‌ شه‌كه‌ی ده‌هات، بزه‌ی كاسپی گرتی.
http://abed547.blogfa.com/ ☘️@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
📚کتاب خوانان شهر صاحب 🔶معرفی رمان استاد و خدمتکار
کتاب استاد و خدمتکار اثری‌ خوش‌خوان و سراسر مهر و عاطفه است که با وجود جزییات فراوانش، روایتی روان و خواندنی دارد. یوکو اوگاوا با این کتاب توانسته طیف‌های مختلفی از خوانندگان را مجذوب کند.
کتاب استاد و خدمتکار یک داستان زیبا و بسیار آرام در مورد یک پروفسور است که دچار یک حادثه شده و شرایطی عجیبی پیدا کرده است. به گفته بسیاری یکی از شاهکارهای ادبیات معاصر است. اوگاوا در این کتاب با برداشت‌های روانشناختی خود، تصویری جاندار، زنده و فوق‌العاده انسانی را در پیچیدگی‌های زندگی سه انسان به تصویر می‌کشد.
در استاد و خدمتکار (The Housekeeper and Proffesor)، راوی زنی است با تحصیلات ابتدایی و خانه‌دار که پسر نوجوانی دارد.
استاد در حقیقت یک نابغه و استاد ریاضی دانشگاه بوده که بعد از یک حادثه رانندگی حافظه کوتاه مدت خود را از دست می دهد او اطلاعات و خاطرات قبل از تصادف را کاملا به یاد دارد اما بعد از آن حافظه اش تنها 80 دقیقه است و بیش از 80 دقیقه گذشته را به یاد نمی اورد. خدمتکاری که نزد او آمده سعی در مدارا با وی دارد و استاد او را با دنیای بی نظیر ریاضیات آشنا می کند.
شاید ابتدا تصور کنید یک پروفسور ریاضی باید آدم خشک و کسل‌کننده‌ای باشد. مردی ۶۴ ساله و عاشق اعداد، استاد دانشگاه و متخصص نظریه اعداد و ریاضیات محض، اما نویسنده آن‌قدر هوشمند هست که با یک ویژگی منحصربه‌فرد همه‌چیز را دگرگون کند و او را به آدمی جذاب بدل کند.
"استاد و خدمتکار" نثری ساده‌ دارد و در عین حال اگر شروع به خواندن کتاب کنید، احتمالا نمی‌توانید دیگر کتاب را روی زمین بگذارید. بعد از موفقیت این رمان در ژاپن، در سال ۲۰۰۶ فیلمی سینمایی بر اساس این رمان نیز نوشته شده است.
در بخشی از متن کتاب می خوانید:
استاد صدایش می‌کردیم. و او پسرم را روت صدا می‌کرد، چون می‌گفت پخیِ بالای سرش او را یاد علامت رادیکال می‌اندازد.
استاد درحالی‌که موهای پسرم را به هم می‌ریخت گفت: «مغز خیلی خوبی این تو هست.» روت که کلاه سرش می‌گذاشت تا دوستانش دستش نیاندازند محتاطانه شانه بالا انداخت. «با این علامت کوچک می‌توانیم به شناخت دامنه‌ی نامحدود اعداد برسیم، حتی آن‌هایی که نمی‌توانیم درک کنیم.» روی لایه‌ی‌ضخیم گرد و خاک میزش علامت رادیکال کشید. لینک دانود فیلم کتاب زبان اصلی ژاپنی https://hiva.site/title/Q9jte/the-professor-and-his-beloved-equation-2006 https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
ناساندنی کتێب
📖نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم
سەیدقادر هیدایەتی

❇️ کتێبەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە:
1. نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم
2. هەژار مێعماری بورجی بابێلی زمانی کوردی
3.نەسری کریستالیی هێمن.

❇️لە بەشی نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕمدا تا ڕادەیەک ڕوانگەی دیسکۆڕسیڤیی فۆکۆ و ڕوانگەی دابڕانی مەعرەفەتیی بێنیامین زاڵە و هەرکام لە شێوە نەسرەکان وەک گوتار و دیسکۆرسێک باس کراون.
نووسەر پێیوایە کە ئەو گوتارانە لە نەستی مرۆڤی کورددا وجوودیان هەیە و تاووتوێ کردنی شێوازەکانی نەسرنووسی ئەتوانێ ڕسووبە فکرییەکانی کۆمەڵگا ئاشکرا بکا.

❇️ نەسری کوردی دابەش کراوە بەسەر حەوت شێواز:
نەسری دینی
نەسری مەلایانە
نەسری مریدانە
نەسری میرزایانە
نەسری نوکتە وقسەی خۆش
نەسری ئەدەبیی
نەسری زانستی
لە هەرکام لەو بەشانەدا باسی سەرهەڵدان وشوێن و پێگە و پێشەنگەکانی ئەو پەخشانانە کراوە و هەوڵ دراوە شێوازی ڕستەبەندی و جیاوازیی تۆن و لایەنە زمانییەکانی ئەو شێوازانە بخاتە ڕوو.

❇️ هەروەها باسی چەند ڕۆمان و کورتە چیرۆک ئەکا کە توانیویانە لە پەیوەندیی لەگەڵ سوننەتەکانی نەسر و گێڕانەوەی کوردی گۆڕانی فۆڕم و دگەردیسیی زمانی پێک بێنن.
@asoyzhyanisaheb
گۆڤار.pdf
14.2 MB
📚🔸یەکەم گۆڤاری ناوخۆیی ئەنجومەنی ژیار بە شێوازی ئیلکترۆنیکی .

نوێترین قەڵەمەکانی ساحێب، بەرهەمی لاوەکانی فێرگەی هەنار، ئەنجومەنی ژیار شاری ساحێب.
دەسپێک و سەرەتا.
ڕازاندنەوە و چێکردن:ئامانج عەلی موحەمەدی، هەژیر غەفووری.

نووسین.
🔸مەهدی فەلاحی ڕۆستەمان( سەرمەس)
🔸هانییە مرواری
🔸ئارینا گوڵزاری
🔸دەریا ئازەرپوور
🔸موبین وەلی پوور
🔸مینا شوکڕوڵاهی
🔸ساکار ئازەرپوور
🔸شەبنەم مەعرەفەتیان
🔸رێزان عەلی پوور
🔸سروە چووپانی
🔸عابید حسەینی
🔸تریفە فەلاحی ڕۆستەمان

فایلی سەرەکی لە pdfێکدا.

🔹فایلی داهاتوو ، چێرۆک و بەرهەمی نووسینی قوتابیانی فێرگەی ژیار، باشگای کتێب خوێنی و ئەنجومەنی ئەدەبی شنەی ئەوینی کانی گۆمەیان.
@asozhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
💐مامۆستای بزه‌ی ڕادیكاڵه‌كان بێ كاغه‌زه‌ ، ئه‌سته‌مه‌ نموونه‌ بێت.


🔸دیارده‌ێكی سه‌ره‌كی هه‌موو ساڵێك ده‌بێ سیپاره‌ له‌ ده‌ست ،خۆ خوازه‌ كاغه‌ز بنیته بان یه‌ك و داوابكه‌یت له‌ ناوه‌ندی ڕاهێنان هه‌ڵتبژێرن تا ببیته مامۆستای نموونه‌ ، ئه‌م شێوازه ‌بوه‌ته‌ هۆیی ئه‌وه‌ زۆربه‌ی مامۆستاكان له‌ چوونه‌ نێو نه‌م پرۆسه خۆبپارێزن.

به‌م پێیه مامۆستا ئێسك سووكه‌ پڕ له‌ بزه‌كه‌ی ئێمه‌ تا كۆتای ژیانی له‌ ژێر ڕادیكاڵه‌كانیدا جووڵه‌بڕ كراوه و قه‌ت نابێته نموونه. مامۆستای بێ خاڵ و پله‌ی ئێمه‌ قه‌ت كاغه‌زی بانیه‌ك نه‌ناوه‌. ئه‌م نموونه‌ خاكینه‌ ڕۆح سووكه‌ له‌ قوڵای دڵی هاوكاران و قوتابیانی ده‌ژی و نموونه‌ی ڕۆحسووكی و هه‌ڵبژارده‌ی بێ ناو ونیشانی قوتابخانه‌كانی زێویه‌یه.

🔸مامۆستا هیوا مه‌حموودی ،ئارام و پڕ له‌ هیوا دڵی داوه‌ته‌ فێركاری ریازی و تاكه‌ نائارامی نێو فڕمووڵه‌كانی بزه‌ی هه‌موو كاتیه‌ كه‌ داییم خه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ران و قوتابیانی ده‌كات. ئه‌توانین خه‌ڵاتی ڕێز و پێزانین به‌ قه‌دوباڵای شه‌نگی ئه‌م مامۆستاخوێنشیرین و به‌ دڵنزیكه‌وه‌ بئاڵێنین و دیارده‌ و پێناسه‌كانی وه‌ها ده‌سته‌به‌ربكه‌ین.

٭ ڕێك و پێكی له‌ كار و به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌دا.
٭ ئاكار جوان و ڕه‌وشت به‌رز.
٭ دڵسۆز و خه‌م خۆری فێربوونی قوتابیانی.
٭ هۆگری له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری كتێب و ڕۆمان خوێنێكی شاره‌زا.

🔸ئه‌م پێناسانه كه‌من بۆ ده‌ربڕینی نموونه‌ی ئاكارجوانی و ڕه‌وشت به‌رزی مامۆستا نموونه‌كه‌ی به‌شی ریازی زێویه. هیوادارم مامۆستا هیواكان چرای ڕووناكی هیوای دواڕۆژی وڵات و ئاخی پیرۆزی نیشتمان بن.‌

✍🏾 عابید حه‌سه‌ینی