Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
✅له سه ر گڵكۆی هەژار و شكسپیێر چ نووسراوه.
گڵكۆی شكسپیەر.
Good friend ,for Jesus’ sake forbear
To dig the dust enclosed hear.
Blessed be the man that spares these stones
And cursed be he that moves my bones.
چاوەكەم، له بەر هۆیی مەسیحیش بوه لێره
خۆ له هەڵكەندنی خۆڵه مێشەكەم ببوێره.
خوایه بپارێزه ئەوەی دەپارێزێ مەزارم
لەعنەت بێ له ڕاگوێزه رەی ئێسكی بێ ئازارم.
٭٭٭
له سەر گڵكۆی مامۆستا هەژار ئەمه هەڵبەسته نووسراوه.
لاوەكان گەوره كچان، نازاران.
دڵبەران، دڵتەڕەكان، دڵداران
دەمەڕۆن تاوێ بمێنن لێره
فاتحایێكی بخوێنن خێره
له نێو ئەم گۆڕه هەژار نێژراوه
زۆر له ڕێی ئێوه جەفای كێشاوه
ژینی خۆی كرده فیدای خۆشی كورد
له ڕێی ئازادی به ناكامی مرد
تۆ خودا كاتێ كه ئازادی‌و سەند
ڕەگەزی خوێن مژەكانو هەڵقەند
كیژ وكوڕ هەرچی به لامدا لادا
پێم بڵێ و پایێ به قەبرم دادا
ئەی هەژار بەسیەتی مردن هەسته
موژده بێت مەوتنەكەت سەربەسته.
ئەم دوو نووسراوەیه جیاوازیان زۆره :
شكسپێەر دەڵێن: بڤه نەكەن دەردم نەماوه. ئازاری ئێسك و پرووسكم مەدەن. بەڵام هەژار به مەرجێكی گرنگ ئازارێكی به تام و چێژی دەوێت.
هەژار دەڵێن : وەرن له دەورم كۆ بنەوه بەڵام كابرای ئینگلیزی دەڵێت دوور كەون . ئەم هۆی تێر و تەسلی و خۆش ڕابوێری له كاتی خۆیدا بوه ، هەژاریش هەژارانه به هەژاری ژیان بوه بەژەهری ماری.
كاكی ئینگلیسی له سێبەری گەوره پێواندا به ئازادی ژیاوه ،كاكی ئێمەش دایمه و درهم كۆڵه پشتی تێكناوه.
ئێوه چیتان دەوێت ؟ ...................
✍🏾عابید حسه‌ینی. https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb

Telegram
📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq
یارمه‌تی دڵخوازانه‌ی ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب بده‌ن.
شمارە حساب وکارت: 870836544
6037707000379291
شاری ساحێب
@naserrahmani57
@abed547
@kamil7633
@Ahvan90
@Dillon_honey
@Kur_ddm
@sahari8381
@dazarpour

Forwarded from اتچ بات
📚🔸به زمانی جێژبه‌خشی دایكی بچینه نێو ناوه‌رۆكی ئازار نووسین و ده‌رده مرۆڤ
له ڕۆمانی گۆڕه‌شاری سه‌یی قادری هه‌دایه‌تی و هه‌را تووڕه‌یی( The sound and fury ) ویلیا‌م فاكنێر به وه‌رگێڕانی به‌جێژی موحه‌مه‌دی ڕه‌مه‌زانی.
✍عابید حسەینی
🔸"بڕوانه له‌ڕووی گه‌ڕانی گه‌ردوون
جارێك بزه‌یه ده‌جار گرژ بوون.
تووشی ببو ده‌ردی گۆڕه‌شارێ
هه‌ر تاوه هه‌زار چه‌لان نه جارێ"
(مه‌م و زینی خانی مامۆستا هه‌ژار)
🔸بۆ ده‌رد و ئازاری زۆر( گۆڕه‌وشار ) ئازادی مۆنۆلوگ بێژ له ئاپۆڕه‌ی خوێن و ده‌نگی كه‌ره‌سته‌ی دیالێزی خه‌سته‌خانه و له‌ده‌لاقه‌ی ئیمۆجی و ستیكێری تیلگرام و هه‌واڵی ڕووكه‌ش و په‌یتا په‌یتای شووشه‌بریقه‌داره‌كه‌وه كاتمان زه‌وت و چركه بڕده‌كات. له گه‌ڵ ده‌نگی سه‌رده‌م و له گه‌ڵ كه‌سانی كه‌م ئه‌ندامی كومه‌ڵگادا ده‌چینه ناو بێتاقه‌تی ئازار و گۆڕه ده‌سكرده زه‌به‌لاحه‌كی ناخی خۆمان له شیله‌نگی ته‌سكی ده‌زگای دیالیزه‌وه به ڕه‌گه ئه‌ستووره‌كانی ئازادا بۆ كوشتنی كات و بۆ ئاهنگی زه‌مه‌ن ده‌گڕێین و له نێو بۆشایی قولۆراویی موبایه‌له‌كانه‌وه نیشتمان و كاره‌سات و ئازار ده‌گێرینه‌وه.
🔸 كاتێ مشتم له‌گۆڕه‌شار گرت و مرخم لێ خۆش كرد و بێ هه‌دادان و یه‌ك بین بێ سرت و خورت له نێو لاپه‌ڕاكانیدا نوقم بووم و لە ڕسته كو‌رت و پچڕ پچڕه‌كانی ڕامام، ته‌نگه‌تاو و وه‌ڕه‌س و جارز بووم. بیری ڕسته و ناوه‌رۆكی هه‌را و تووڕه‌یه‌كی ویلام فاكنێر و كه‌سایه‌تی دیسان كه‌م ئه‌ندامی بینجامین و چه‌له‌حانێی بنه‌ماڵه‌یی له سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی ڕۆژ وای سه‌لماند لام ئه‌م ئازادی جسته شیتاڵكراوه‌ی گۆڕه‌شار شێوازێك له هه‌مان بینجی كه‌سایتی ڕۆمانه‌كه‌ی ویلیا‌م فاكنێره كه له ده‌لاقه‌ی تێلگرامه‌كه‌یه‌وه به زمانی ساكاری خۆماڵی وسه‌رده‌میانه‌تر و بێ گرێ وگۆڵی فه‌لسه‌فی له گه‌ڵ ئێمه ده‌دوێت.
به‌ڵام ده‌بێ به كاك قادر هه‌دایه‌تی بڵێین – گابۆڕ- چێژێكی تری هه‌بوو . دووپات بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێمه‌ی كورد له‌ڕووی گرفت و به‌ربه‌سته‌كانی وه‌ك كه‌سی دوو یان سێیش زیاتر له ئاستی شارۆمه‌ندیدا به ڕای هه‌ندێك له دۆستان وه‌ك گیركردن بۆ ناو نانی منداڵه‌كان به دڵخوازی خۆمان- باسه هه‌نۆكه‌یه‌كانی بوونی ده‌مارگرژیی ئاینی هه‌مان باسه‌كانی گابۆڕن و ده‌ق بازی و ئیمۆجی گۆڕكێ به شێوازی گۆڕانی فۆرم و گێڕانه‌وه نه‌یتوانی لای من خۆشه‌ویستی گابۆڕ كه‌م كاته‌وه .
🔸له ده‌لاقه‌ی كتێبه‌وه و به قه‌ڵه‌می جوانی سه‌رده‌میانه له كتێبه كوردیه به چێژه‌كان چێژ وه‌ربگرن ، درووس بوونی كۆمه‌ڵگای هوشیار و زانا به خۆڕایی سه‌ر ناگرێت. خوێنی دڵی ئازاده‌كان و قه‌ڵه‌می پسپۆڕانی ده‌وێ له هه‌موو بواره‌كاندا ، له گۆڕه‌شار و گابۆڕ و هه‌را و تووڕه‌یی خۆ نه‌بوێرن باسی ئازاره‌كانتان ده‌كه‌ن و كات و كات و كات له بیر نه‌كه‌ن.
📎abed547.blogfa.com
📚@asoyzhyanisaheb

attach 📎
Forwarded from اتچ بات
👌📚شاكاری ئه‌ده‌بی زمانی كوردی و پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی به قه‌ڵه‌می به چێژی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له بیر نه‌كه‌ین.
" سه‌رنامه‌یێ نامه نا مه: ئه‌ڵڵاه بێ نامێ وی ناته‌مامه وه‌ڵڵاه" خانی
"سه‌رنامه به ناوی تۆ خودایه چی بێ ئه‌مه پیت وپێزی نایه" وه‌رگێڕان: مامۆستا هه‌ژار.
وه‌رگێڕانی ئینگلیزی: In the pre-written book is the name of God”
Without his name, it is incomplete, by God”
🔸مه‌م و زینی خانی چییه؟
ئه‌و کیژه کورده پاکانه، ئه‌و له‌وه‌نده لاو چاکانه‌ی خوێنده‌وارن ،و ده‌زانن کوردی وه‌خوێنن و حه‌ز له باری وێژه و بێژه‌ی هه‌ره جسن و هه‌ره بایه‌خدارو هێژا و هه‌ره چێژه و بارامه ده‌که‌ن و دڵبژۆکی چیرۆکی ئه‌وینداریشن ...ئه‌گه‌ر مه‌م و زین ببینن ، ئه‌و مه‌م و زینه‌ی سێ سه‌ده به‌ر له ئێسته خانی شانی کردی داوه و به به‌ند بۆ کوردی داناوه ، من لێره لێم روونه زۆر به هه‌ڵپه و به په‌له‌په‌ل روپه‌لان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ، به له‌ز و به‌ز کاڵه‌شومێکی ده‌بڕن و، خواخوایانه هه‌رچی زووه چاره‌نووسی دوو دڵداری چاره‌ڕه‌ش ده بنا‌وان بکه‌ن.ئه‌وسا له سه‌ر ته‌رمی جوان و نه‌رمی ئه‌و دو نه‌مامه ناکامه چه‌مه‌ر و گه‌رمه شینیان گرت و ، له ڤه‌شارتنیان بوونه‌وه ...به چاوی ئه‌سرین تێزاو ، به دوو هه‌ناسه‌ی سارده‌وه ، بێژن به خوا فریه خۆش و دڵته‌زێن بو ، ره‌حمه‌ت بوی خانی بکه‌ن و به ئه‌سپایی بیخه‌نه‌وه سه‌ر ده‌لاقه‌ی جێ کتێبان ، ئیتر چی تر له سه‌ر ڕا پێدا ناچنه‌وه ، به وردی لێی ورد نابنه‌وه و شیوه‌که وه‌رد ناده‌نه‌وه .تا ئه‌و هه‌موو کاکڵه خۆشانه‌ش وه دۆزن که بوونه‌ته ناوئاخن و چیرۆک گرتونیه ناوه‌خۆ ، و به هێوری و به کاوه‌خۆ . ده‌گش له گشتی رامێنن ، زانیارانه به‌شه‌ی که‌ن و به دانسته شی که‌نه‌وه ، و به‌ند به به‌ند و گه‌و به گه‌وی تێکه‌نه‌وه ، لێک ده‌نه‌وه ... ماڵم هه‌قه هه‌قیشیانه له خوێندنه‌وه‌ی به په‌له بن و په‌لیه‌کی به‌س بکه‌ن و قوڵتر نه‌ڕۆن . بۆ چی ؟ چو‌نکه : ئه‌م سه ر به‌وردی ئه ڤینه که‌زۆرخۆشتر وشیرین تر له‌تۆڵا گه‌زۆ و هه‌نگوینه . هه‌رکێ یه‌که‌مجاربیدینێ وله‌وزه‌یدا بێ وه‌یخوێنێ. وه‌ها نوقمی گۆمه‌شینه‌ی ئه‌وین ده‌بێ که هۆش وگۆشی نامێنێ وتابله‌ز قوتاری نه‌کات نه گوێ له هیچ‌شتێ ده‌گرێ ونه ده بۆی ده‌کرێ که‌س بدوێنێ کواده‌یپه‌رژێ وازله‌و سه‌رگوروشته‌یه‌بێنێ وله‌وگه‌نجینه‌پڕله‌گش جۆره‌گه‌وهه‌ره وه‌کۆڵێ وبتۆژێته‌وه. تابزانێ شێخی خانی له‌م چیرۆکه‌ی به‌ڕواڵه‌ت ئه‌ڤین نامه‌دا چه‌ی کردوه؟ پایه‌ی زانست وهونه‌ری تاکوێ چوه ،خانی چه‌ند هونه‌رمه‌ند بووه؟! هه‌ر مه‌گین جودا بیزانێ...کورد گوته‌نی ئه‌م کاره هه‌ر به ده‌م خۆشه...ده‌نا کێی هێنده زانا هه‌سه‌م هه‌موو شیرین باریانه و له‌و هه‌موو ورده‌کاریانه‌ی له‌م ناو خه‌زێنه خزاون سه‌ری ده‌رده‌چێ و ،به تای ته‌نێ بتانێ ئه‌و چه‌ند هه‌زار تان و پۆیه ئاوریشمینه و تاڵه زێڕین و زیوینه و ئه‌و گش گآته که نه‌خشینه‌ی خاسه ره‌نگه ،ئه‌و کره جوان و ره‌نگینه واخودان رێز و به سه‌نگه بناسێت و نه‌تاسێت و له تاریف و په‌سن دان ناساندنیان سه‌رپه‌نجه‌و نه‌می گۆ نه‌کا و قه‌ڵه‌می نسکۆیه نه‌با و ، زانی ره‌وان و \اراوی نه‌که‌وێته توره‌تور و لاڵ و پاڵی و خۆی ته‌واو لێی حاڵی ببێ و بشتوانێ حاڵیمان بکا؟؟! هه‌یهاته که‌سێکی وا هه‌بێ که به ته‌نیا ئه‌و ئه‌رکه وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و گرێ نه‌کا...
🔶به‌ڵێ مه‌م و زین بۆ ئه‌ڤین و ئه‌ڤینداری چویته سه‌ر ترۆپکی داری هه‌ره به‌رز و هه‌ره ته‌رزی وێژه و ،ئه‌ده‌بی جیهانی.
ئه‌گه‌ر نیزامی گه‌نجه‌وی به‌چکه کوردی فارسی چه‌رخی شه‌شه‌مینی کۆچی به پێنجینه مه‌نشووره‌که‌ی به ناوبانگه، ئه‌گه‌ر ناوی فه‌رهادی کوردی که‌لهوڕی زه‌رد و ماهی بێستوون دڕی شیرینکار ،که له سوێی شیرین مردووه. تا هه‌تا نه‌مر کردووه؟... ئه‌گه‌ر له‌یل و مه‌جروومه‌که‌ی ناوی دوو به‌چکه عاره‌بی به عاره‌بی و بێ مرادی ده‌ناخێ ئاخێ راکردوون و له سایه‌ی ئه‌و ئێستا و ئێستا ش وه‌له‌وه‌ش پاش هه‌ر زیندوون و قه‌ت نامرن و قه‌ت نه‌مردوون ...ئه‌گه‌ر رۆمیۆ و ژۆلیتی ئیتالیایی که له رای دڵداری مردوون. به ده‌ست و په‌نجه‌ی شکسپیر وه‌ک مۆمیایی کراوی به دانسته و ،به ناو ، دا‌و هه‌ڵگیراون.نه‌ڕزاون. نه‌پواون .نه‌ش سواون و ، له رۆژگاری سه‌رزه‌مینیان داچۆن بووگن ، ئێستا به قه‌در و به‌ڕێزتر ،............درێژه‌ی بابه‌ت .......👈🏾
http://abed547.blogfa.com/ https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb

🥣تیكه خۆشه !
✍عابید حسەینی
🔸یادی به خێر بێت یان به‌خێر نه‌بێت نازانم چۆن بێژم كاتی منداڵی ئێمه هه‌ر كاتێ گۆشتاومان بوو .چێشتمان به ئیشتیایی دڵ تریت ئه‌كرد و دوو پله گۆشتمان به‌ر ئه‌كه‌وت دامان ده‌نا بۆ دواتیكه و پێمان ئه‌وت تیكه‌خۆشه.
🔸خۆشك و برا جارجار چاوچنۆكیمان ئه‌كرد و بیری گزه وفزه‌دان له مێشكماندا وه‌گه‌ڕ ئه‌كه‌وت. بۆ گاڵته‌یش بواێی چنگێكمان له پله گۆشته‌كه‌ی ئه‌وانی تر ئه‌دا . زاق و زیقمان به‌یه‌ك ئه‌خست و هاڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی باوك و دایك دای ئه‌مركانینۆ. جا خاڵۆزایه‌ك له خۆم ناڕه‌سه‌ن ترم هه‌بوو له من گزه‌ون تربوو وه‌ك پشیله‌ی سمێڵ كرۆشته داییم له مڵاسدا بوو،وه‌ك چزووی برووسكه‌ێك پله گۆشتی برژاوی لێ حه‌شار ده‌دایت و بزری ده‌كرد و قیت وقنج خۆی لێ هه‌ڵه‌ده‌كره كه ئه‌ننه‌هوو مێشێك میوانی نییه.
🔸زۆر جاریش ده‌ترساین نه‌كا له‌ناكاو كه‌سێك بێت وئه‌بێ به‌شی به‌ده‌ین .هه‌ر ده‌نگی دریا ئه‌هات گۆشته‌مان به په‌ڕتاو ئه‌ماڵێه نێو ئاشی ده‌مان وا ئه‌مان هاڕی، به‌زه‌یمان به گه‌رووی خۆماندا نه‌ده‌هات ،واچاومان ده‌رئه‌په‌ڕی وه‌ختابوو بخنكێین.
🔸تیكه خۆشه بۆ من له سه‌ره‌تادا ڕووی ئه‌دا .هه‌ر یه‌كه و هه‌ڵپه گۆشته‌كانم ده‌ماڵێو و لێساولێسم ده‌كرد ئاوه‌كه‌یشم ده‌كرد به شوێنی‌دا تریت ومریتم نه‌ده‌زانی. كاتێ مریشكمان بوایه سینه و ڕانەکانی به‌ر گه‌وره‌كان ده‌كه‌وت و ئێمه‌ش پشته قنگه‌ڕه‌قه ومله‌قۆچه ده‌سی ماچ ئه‌كردین. جا من زۆرم بۆ دایه‌گه‌ورم ده‌هێنا و ده‌موت ده‌بێ سینه‌م بۆ تێكه‌یت. پشته ڕه‌قه‌ی مامره بۆرم لێ ببوه سینه وشه‌ڕم له‌سه‌ر ده‌كرد. وام ئه‌زانی ئه‌وه سینه مریشكه.
🔸ئێسته منداڵی ئێمه هه‌موو ڕۆژێك وهه‌موو ساتێكی تیكه خۆشه‌یه. به‌ڵام هه‌ر جیقه وفیقه‌ی دێت. نه‌ك به‌شی خۆیی به‌شی بابیشی ده‌ماڵێتۆ.
abed547.blogfa.com
@asoyzhyanisaheb

🔸قەپە گۆڵ
✍عابید حسەینی
🔸وێڕای دوو هاو پۆلی خۆم كه دایكی هاودێییم بوو و كوڕێكی تر به ناو نووره‌ددین كه -ئێسته قه‌ڵوه و خەپه‌ره بوه و من ناناسێته‌وه - له سه‌ر مێز و نیمكه‌تی له‌ق و لۆق و زۆركه‌س ناسراو ، سێ نه‌فه‌ری له پێشه‌وه وه‌ك بووچكه‌له‌ی كلاس و نووساو به دیوار و ته‌خته‌ی ده‌رس داده‌نیشتین ،پۆل به‌و شێوازه قرخه‌چن كرابوو، هه‌موو منداڵی خوار و خێچ و درێژ و بۆر وه‌ك شه‌تڵه ته‌ماته‌ی كه‌ردوو ڕه‌دیف كرابووین و مامۆستاێكی داماو بێت چل كه‌سی بزۆز و ناڕه‌سه‌ن و چڵكن و بۆڕ هه‌ریه‌ك له بنه‌توێك، ڕابهێنه و ده‌رس مانای نه‌بوو . پێم وابێ ئه‌و وشه‌ی منداڵه له خۆوه سازنه‌كراوه وه‌ختی گوترا منداڵ یانی من وه‌ك داڵ وام.
🔸مامۆستاێكی وانه‌ی علومان هه‌بوو ده‌ستی ده‌خسته نێو نیفۆكی پانتۆڵه‌كه‌ی و قامكه كه‌ڵه‌ی له ژێر پشتوێنه‌كه‌ی توند ده‌كرد و چوار قامه‌كه‌ی تری له سه‌ر یه‌ك كاتێ ئه‌یوت – ئه‌سڵێ مه‌تڵه‌ب ئینجاست- ده‌یدا به سه‌ر زگه هه‌ڵماسیوه‌كه‌ی كه له ژێر پانتۆڵه‌كه‌یدا ته‌پۆڵكه‌كه‌ی كاتێ ده‌ینووسانده مێزه‌كه‌ی ئێمه‌وه وه‌ك ته‌پڵ دیار ده‌كه‌وت، له‌و كاته‌دا سه‌رقاڵی وانه گوتن ده‌بوو لۆێه‌ك له بەنه‌خوێنه‌كه‌ی ده‌ر ئه‌هات و توند خۆی ده‌چه‌سپانده مێزه سێ نه‌فه‌ره‌كه‌ی ئێمه، ئێمه‌ش سێ كه‌سی ته‌نیا تماشای ده‌ستی مامۆستا و به‌نه‌خوێنه شۆربوه‌كه‌مان ده‌كرد ، وانه‌ی علوومی چی و شتی چیی هه‌ر گاڵته به علووم ده‌كرا و تێكه و لێكێك بوو ئه‌وسه‌ری ناپه‌یدا یه‌كێك ده‌یمیاواند و یه‌ك ده‌یوت ئاغا پڵتۆك له گوێم ئه‌ده‌ن.
🔸له پڕ قه‌رمه‌شه‌یه‌ك دای له مێشكی كاكی دایك هاو وڵاتیم ، ئه‌و مێز و نیمكه‌تانی ئێمه مێخی پانچكراوی پێوه بوو هه دوو سه‌ره‌كه‌ی پانۆ ده‌بووه و كاتێ شل وشه‌وێق ده‌بوو ده‌رنه‌ده‌هات، به ئیسپایی و چاو له سه‌ر ، ده‌ستی برد دۆخێنه به‌ربووه‌كه‌ی مامۆستای له ملی مێخه شه‌وێقه‌كه‌ی مێزه‌كه گیردا و خۆمان بێ چركه مت كرد و پیشكه پیشك ده‌م خۆمان لێ ده‌قووچاندو ملمان توند ده‌كرد و له ژێر لچه هه‌لقورتاوه‌كانماندا جارجار له حه‌یوه‌ت ئه‌وه‌ی تماشایی یه‌ك نه‌كه‌یین سه‌رمان له مابیه‌ن هه‌ردوو ده‌ستمان توند ده‌كرد و ده‌پیشایین.
🔸مامۆستا كاتێ ڕووی وه‌رگێڕا بۆ لای ته‌خته سیاكه ، میزه‌كه به دواییدا كێشرا و به‌نه‌خوێنه‌كه‌ی درێژ بوه و كه‌لاس له ژێر لرقه و تریقه و قاقای یه‌كبیندا ته‌قییه‌وه . مامۆستای ده‌س گیركراو له دۆخینه‌كه‌ی چاوی په‌ڕییه ته‌وق سه‌ری و خۆیی لێ ڕاپسكاندین و شه‌ق و زللە كه‌وته گه‌ڕ و كلاس شله‌ژا و مامۆستا سوور ره‌نگاڵه‌كه‌ی ئێمه وه‌ك فیشكه شێته ده‌یزیكاند و ده‌ی قرماند و ئێمه‌ش به پاڵه په‌ستۆ ، هه‌لێره ها له‌وێ قه‌زات له‌ماڵم ،شان داچه‌كاو كراس هه‌ڵته‌قاو ئاوقه‌ی ده‌فته‌ری مه‌دره‌سه و بگره و به‌رده و بكوژ و ببڕ كرایین ،مه‌قۆ مه‌قۆ و ده‌س نیشان كردنمان بوه بنێشته خۆشه‌ی منداڵۆكه‌ی ده‌م داچه‌كاو و منیش چاوشێنێكی مل بۆری خۆرگه‌سته‌ی سه‌ر تاشیاوی كراس دڕیاو ، تازه له ده‌س به‌رغه‌ل له‌وه‌ڕاندن هه‌ڵهاتبووم وێڕای دوو زه‌رگه‌ته چاوداشۆڕیاوه‌كان تر ملمان داخستبوو لووشكه و بۆڕه‌یان ده‌هات.
🔸به‌رپه‌رسی قوتابخانه یان مودیر به‌ڕێز مووكری بوو. شووڵی هاورد و ده‌س هه‌ڵێنه و قەسته كوشت له لپ و پانتای ده‌س و فڕكه‌ی توێكڵ وله‌ت بوونی تووڵه شووشه‌كه و قیژه‌ی بێ ئه‌مانی وه‌ی باوه‌كه‌رۆ وجووته‌پا هه‌ڵخستنه‌وه و ده‌س له ناوگه‌ڵ تووندكردن و ئازاری له ڕاده‌به‌ده‌ر و هێرشی له په‌ستای تووڵه بۆر بۆ قاچ و قول و پشووسواری و هه‌ناسه‌بڕكێی كاكی مودیر، هه‌رسێكمانی له كه‌له‌به‌رێكی كومیتێكی نێو ده‌فته‌ره‌كه توند كرد و مووشه مووش و بڵقه بڵق و لۆزه‌وه‌ی فرمێسك و قێره‌ی بێ ئه‌مانی ئه‌و دوانه بڕانه‌وه‌ی نه‌بوو. وه‌ك هاواڵی راسته‌قینه‌ش هه‌رسێكمان رفێقه‌كه‌ی ترمان نه‌دابه‌د‌اوه وهه‌ر وه‌ك پێكۆ پێ ده‌كه‌نیایین، پێكیشۆ ئازارمان چێشت ....
درێژەی بابەت ..👇

👆🔸له پڕ كاكی مودیر وه‌ك تازه پێمی زانیبێ كه چاوم بێ فرمێسكه و نووزه و گریان و قێڕه‌م ناییه ،حرسی هه‌ستا وتی ئه‌شا ئه‌و چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زه خۆ نقی لێوه ناییه‌ت. نه‌وی له په‌له‌م و ڕاكێشان ڕاكێشان و منیش ده‌س تووندكراو له ئه‌ڵقه‌ی كومیتی خه‌ڵاتی وه‌رزشی چنراو ،خۆم نه‌ئه‌دا به‌ده‌ستۆ و یاری ده‌ده‌ریش بیرم نه‌ماوه ناوی چی بوو هاته هانای مودیر وتی كوره بێ ده‌ر له‌وه سووچه نائینسان كومیته‌كه ده‌خه‌ی ، نه‌خه‌یر په‌لكێشیان كردم و كه‌شیه و گۆنا ڕه‌شداگرساوه‌كان كه‌وتنه مه‌شقی كوته‌ك ، شووڵی تازه ساودراو كه‌وته ده‌ست كاكی مودیر و به ئیشتیای دڵ گوڕه‌شه‌ی ده‌سهه‌ڵێنه بارییه سه‌رما و شووڵ له بان شووڵ كه‌وته ناو لپی ده‌س وتوند شوڵم گرت و متقم له خۆم بڕیی و بێ تنۆكه فرمێسكێك و ده‌س گوزاتنه‌وه و بێ چركه هه‌تا هێزم تێدا بوو له گه‌ڵ شووڵه به ئازار و جرگبڕه‌كانی كاكی مودیری ڕه‌ق هه‌ستاو، به‌ره‌ڤانیم كرد و ملم به چێژی گریانی مودیر نه‌دا. هه‌تا كرۆشتنی ناخ و سه‌ر ئێسقان ئازارم چێشت به‌ڵام فرمێسك و گریانم له ناخی داهێزراو و پۆنگ خوارده‌وه ده‌رنه‌بڕی.
🔸كاكی مودیر هه‌راسان و شه‌كه‌ت و ماندوو و بێ ده‌رەتانی و بێ وزه‌بوون، ڕای وه‌ستان و قێڕاندی قه‌په‌گۆڵی به‌رازی به‌رده‌سیمان ساخ ئه‌بێتۆ به‌سه‌ره‌مدا گومبه له به‌رچاوم. ده‌ریان بكه‌ن ! با بچن بنه‌ماڵه‌یان بێنن !
تا مانگێك شووشی ده‌ستم هه‌ستابوو و هه‌رچڵی ئه‌دا و علوومیش فێر نه‌بووم.
@asoyzhyanisaheb
🔸كاكی مودیر هه‌راسان و شه‌كه‌ت و ماندوو و بێ ده‌رەتانی و بێ وزه‌بوون، ڕای وه‌ستان و قێڕاندی قه‌په‌گۆڵی به‌رازی به‌رده‌سیمان ساخ ئه‌بێتۆ به‌سه‌ره‌مدا گومبه له به‌رچاوم. ده‌ریان بكه‌ن ! با بچن بنه‌ماڵه‌یان بێنن !
تا مانگێك شووشی ده‌ستم هه‌ستابوو و هه‌رچڵی ئه‌دا و علوومیش فێر نه‌بووم.
@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
🔸شكاری خانه‌زا
✍عابید حسه‌ینی
🔸مامۆستا نالی ده‌فه‌رموون " شــــکاری وه‌حشیـان بــه‌س ده‌سته‌مـۆ کـه‌ن نــــه‌وه‌ک بـــه‌ر بـــێ شــــکاری خـــانــه‌زاتـان"
فارس وتنی: "چراغی كه به خانه رواست به مسجد حرام است"
🔸سه‌رده‌مانی به‌خۆداچوونه‌وه و ئه‌رك و نیشتمان و خۆت و ده‌ره‌وازی خۆناسین وئاوابوونی گرفته‌كانی سه‌رده‌مانی ، ئیبراهیمی یوونسی و موحه‌مه‌دی قازی و یاشار كه‌ماڵ و كوردان پارسی گویی به وته‌ی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر كوردزمانی فارسی خوێنی عه‌ره‌بی نووس به سه‌رهاتوه و پانتای به‌رینی كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی زمانی كوردی له داكشانداییه و پێم وانه‌بێ ئیتر جێی هه‌بێ من به حه‌مه‌دۆكی خۆم بڵێم" ئینجی مه‌مه‌د و به زارا ئه‌وینی شوانه‌كه‌ی موحه‌مه‌دی قازی بڵێم " زارا عشق چوپان" .
ئەمه به مانایی ده‌مار گرژیی چه‌قبه‌ستوانه نییه و ئه‌ركه ئه‌بێ ئه‌م شێوازه چوونه نێو بچكۆله‌كردنه‌وه‌ی خۆت و قه‌به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه به‌ره‌و ده‌ربازبوون ببه‌ین و باسی گۆڕینی ده‌وران بكه‌ین بۆ نموونه ئه‌بوو عه‌لی سینا یه‌ك وشه فارسی نه‌نووسیه و به زمانی زانستی ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌مه كه عه‌ربی بوه به‌رهه‌مه‌كانی داهێناوه. پێی ناوێ به زمانی شیكاری كۆمه‌ڵناسانه هه‌ڵی سه‌نگێنین و توێكارێ بۆ بكه‌یین. بانه‌یی وتنی : ئه‌بێ بده‌یت له بنی كووله‌كه، ئه‌مه به‌م هۆوه ده‌ڵێم : كاتێ كتێبی " خاطرات یك مترجم"ی موحه‌مه‌دی قازی و ڕۆمانه‌كانی" گۆڕستانی غه‌ریبان و دلداده‌ها وخوش آمدی " ئیبراهیمی یونسیم ده‌خوێنده‌وه وه‌ك ئه‌وه وابوو له پشت ملمه‌وه تیكه‌نان بهێنمه‌وه بۆ ده‌مم. من له ساحێب دانیشتوم مه‌حه‌مه‌دی قازی له تارانۆ باسی گوندی چاخلوو و یه‌كه‌م وانه‌ی خوێندنی له مزگه‌وتی چاخلووی پاڵ ساحێب ده‌كات. ئیبراهیمی یونسی له سڵێمان به‌گه‌وه ده‌چێته نێو چاوه‌خانوێك له تاران و دوایی به هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی بانه‌دا ده‌مان هێنی و ده‌مان بات و ئه‌بێ باوه‌گه‌ورم وتنی" بێژم ئه‌رێ سوغان چه‌س باوك و براكه‌م"
🔸ئیترشكاری خانه‌زا پێویستە و باشتر واییه پێنووس به‌ده‌ستان به زمانی زگماگی بنووسن و كه‌سانی شاره‌زا وه‌ری بگێڕنه‌وه‌ی سه‌ر زمانی ئیداری و دراوسێ كه ئه‌م ڕه‌وته خه‌ریكه به ده‌ستی ره‌زا كه‌ریم مجاوه‌ر به ڕێك و پێكی به وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار عه‌لی و شێرزاد حه‌سه‌ن و هتد و به شڵەژاوی و ناپووختی مه‌ریوان هه‌ڵەبجه‌یی خه‌ریكه دۆخ ده‌گرێت.
🔸ئێوه ڕاتان چییه؟......................

دایەڕابێ و هەموو شێرەژنانی کوردەواری.
✍بیرەوەری ئەو گەورانەی نەیانزانی منداڵی چییە و چۆنە.
عابید حسەینی
🔸ئه‌نگوسته چاوی به‌یان،بووڵێڵی دایه‌گه‌ورێكی خڕ وخۆڵی بچكۆلانه و سێكوچكه‌ی ئاگردانێكی ڕه‌شداگرساوی گۆشه‌ی حه‌سارێكی خوار و خێچ و خڕه‌به‌رداوی،
باڕه‌باڕی مه‌ڕ و ماڵات و ده‌نگی زه‌نگۆڵی مه‌ڕه‌سه‌ره و بۆڕه بۆڕی مانگا سوور و گاوگۆل، ده‌نگه ده‌نگی كاسبكاری به‌ره‌و شاخ و جه‌نگه‌ی گیادوورین و كه‌مای كوێستان كه‌ندن، شه‌غره‌لێدان و چاشت و دیسان ژنێكی پیتۆڵ و بەزیپەک و زاکۆن ، پاتۆڵ شۆڕی سه‌روپێچ شێواو.
🔸هه‌ناسه بڕكێیەتی، ئه‌بێ مه‌ڕكانمان پێشڕه‌وه‌ی مه‌ڕی ئاوایی بن و نابێت ته‌پ و تۆزی ڕێگه‌خۆڵه‌پۆته‌كه، به‌ر ده‌م و چاوی مه‌ڕه‌كانمان بكه‌وێت.
🔸دیسانه‌وه چاره‌كه‌نان و هه‌مانه و شیشه ماسێكی خه‌ستی مه‌ڕ و په‌لی منداڵێكی قژ ئاڵۆزی ره‌نگ بزركاو له خه‌ونێكی خۆرنه‌گه‌سته‌ی ده‌م به‌یاندا ، ها به‌ده‌ست پاتۆڵ هه‌ڵكێشراوێكۆ ،به گوڕێكی ده‌ماره‌كانت ڕه‌ق ده‌بن، ده‌گوڕێنی به سه‌رت دا و هه‌سته هه‌سته ئامانت لێ ده‌بڕێ و خۆكێشانه‌وه و خۆبادان و جینگڵ خواردن مانایی نییه و ته‌نیا قنجه‌پا قیت بوونه‌وه و بێ دم وچاو شۆردن و ڕێپۆق داماڵێن ،کرژ و زیتەڵە بوون باو و مەیلی دایەگەورەییە.
🔸شووڵێكی ناسك و هه‌مانه نانێكی گونیه‌گوش و كترێك و دوو پرێسكه‌ی پێچراوه له قه‌ن و چایی و شیشه‌ماستێك و یاڵا كه‌وشی که‌لاجزی لاستیقی لێ هه‌ڵكێشه و بابۆڵه‌كه‌ره‌ی هه‌ڵخوشاوی نانی ئاوكراوی ناو ناندین كه هه‌ر لقێكی بۆ لایه‌ك ڕۆییشتە و ده‌ڵێی چه‌قه‌بییه لپی ده‌ركێشاوه ، بیده‌ره به‌ر قه‌پاڵ نه زوان بۆی خڕده‌بێتۆ و نه لێو دەیپێکێ.
🔸دیسان وانه‌ی دایه ڕابێیه، ده‌بێ ئه‌ڵقه‌ی گوێتی بكه‌یت، نابێت به‌رغه‌له‌كه‌ت بكه‌وێته پشت سه‌ر به‌رغه‌لی ئاوایی و گوناحبار ده‌بیت و خوێڕی بوون و به‌قڕدان و زۆر شتی تر ده‌خزێته نێو بابۆڵه‌كه‌ره تۆزگرتوه‌كه‌ت ،مله پیچكه باریكه بۆره‌كه‌ت ئه‌وه‌نه به دوایی كۆكردنه‌وی بابۆڵه هه‌ڵخووشاوه‌كه‌ت هه‌ڵسووڕانه لاتراسكه‌ی دێت. 🔸ده‌بێ تا خۆروبان گه‌رم دانه‌هاتوه له ئاوای ده‌ركه‌وی، ده‌نا دایه ڕابێ هه‌رچێك تانه‌و ته‌شه‌ره بارت ده‌كات " به خاسه خاسه گوی كرده كاسه" چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زی وا لێهاتوو" زه‌رده‌ڵێ بابرده‌ڵه و....
🔸ئێوارانیش بۆت نییه هه‌رخۆر داهات به‌رغه‌ل ڕاپێچی ماڵه‌وه‌بكه‌یت ده‌بێ به ده‌مه‌له‌وه‌ڕ و به لاپاڵه‌كاندا، كه‌مێك زووتر له ڕانی ئاوایی بگه‌یته ماڵۆ.
🔸هه‌ر به‌ده‌م تەپ و تۆزه‌وە ئه‌بێ تا‌ماوا ئاماده‌بكه‌یت و خوێ له به‌رده خوێ ڕووبكه‌یت و تا مه‌ڕی ئاوایی نه‌هاته بەرخ و کاژەلە ڕاپێچی كۆزه‌كه‌ی خۆیان بكه‌یت و درگا لە گرێژنە دەرهاتوەکە کە ڕزاویشە بە لەتە گوریسێک لە مل کەڵە بزماڕێک توند بکەیت و توند دایبه‌خه‌یت.
🔸كاتێ به‌رایی مه‌ڕی ئاوای ده‌گاتە بەرۆ، ئه‌بێ بچیته به‌ردرگای ماڵ به وشەی ،گورێ گورێ كردن، مه‌ڕه‌كانی ماڵی خۆتان بانگهێشتی ماڵه‌وه بكه‌یت، نه‌كا یه‌كێكیان ته‌ره بێت بچێته نێو مه‌ڕی ماڵان. 🔸ئه‌مجار بە گەڵەگەڵ مەنجەلە پڕ لە سزی سارده‌وبووی په‌نیرە ده‌ڵمه‌گوشراوه‌كه‌ی به‌یانی کە لە سەر ئاگری تەپاڵە دانراوە و کەشکی لێگیراوە، بده‌یته مانگا شه‌ماڵ.
🔸لەو سەر و بەندەدا، گوێ هه‌ڵخستن بۆ گه‌مه‌ی منداڵه‌ورتكه‌ی ئاوایی ساتێک دەتخاتەوە بیری منداڵ بوونت ، بۆت نییه بچیت، هێشتا كاری دایه‌گه‌وه كۆتایی نه‌هاته و ده‌بێ مل مه‌ڕه ڕه‌ش و مه‌ڕه كه‌ڕی و قزڵ و بوره و یه‌ك گوان و هه‌ر مه‌ڕ و ناوێكی هه‌یه ، بگریت و ڕاكێش ڕاكێش بیهێنیته به‌رده‌م دایه و جارجار مه‌ڕه‌كه به خۆوەیه و هێزت پێ ناشكێت بیهێنیت و دایه به قاوله‌مه شیره‌كه‌ی كۆمه‌كۆم نه‌كا بڕژێت دێته لاپاڵی مه‌ڕه‌كه و خوژ خوژ ده‌نگی دووشینی مه‌ڕ سه‌رنجت ڕاده‌كێشرێته ناو قاوله‌مه شیره پڕ له كه‌ف و تۆقله‌كراوه‌كه.
🔸بڕێ له ئێواره‌كان وه‌ك پشیله خۆت مڵاس ده‌ده‌یت و بێ گوێدان به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی دایگه‌وره ده‌رده‌چیت بۆ ناو هه‌تیمیه‌ل ئاوایی و دایه‌گه‌وره و مه‌ڕه‌كان بەجێ ده‌هێڵیت و دایه‌گه‌وره ناچاره ده‌سره‌یه‌ك حه‌ڵقه بكات لە ده‌س خۆیی و ده‌یخاته مل مه‌ڕه‌كه تا ڕاوه‌ستێ و بیدۆشێت و تۆیش تا تاریكان و نان خواردن خه‌ریكی حه‌لمه‌جووزێ وشه‌ڕه‌شه‌پانییت، به مله‌تاتكێ و پسكان پسكان له حه‌یوه‌ت قسه‌ی دایگه‌وه‌ره و هێرشی چاوێ گه‌وره‌كان خۆت له سووچێك ده‌خنیت و لاره‌مل لارده‌بێتۆ و هه‌ر وا چڵكن و پڵكن وقاچت قەتماخەی بەستە و بێ نان وچا ، خه‌و ده‌تخات به‌لادا.
🔸 هەر وەک ئەم شێعرە بەرزەی مامۆستاهێمنی نەمر :
"ڕێگە سەخت و کەند و لەند و پڕ لە هەڵدێر و گەوەس ، هەر دەبێ ببزووی، دەبێ بکشییت ، وچانی لێ نەدەیت"

🔸ساتێكك له گه‌ڵ هێزی نه‌بڕاوه‌ی دایك له ڕۆمانی
📚" A Fraction of the Whole " "
جزء از كل: ئستیو توڵتز
✍🏾وه‌رگێڕان به كوردی : عابید حسه‌ینی.
هیواردارم كات موڵه‌ت بدات هه‌مووی وه‌ربگێڕمه‌وه سه‌ر زمانی به پیتی كوردی.
As it became clear that I wasn’t going to die any day soon and might be in this petrified state forever, the voices became fewer and fewer, until only one voice remained: my mother’s. The rest of the town gave me up for a block of wood, but my mother kept on reading. My mother, a woman who had only several years earlier left her native land having never read an English book in her life, was now churning through them by the hundreds. And the unexpected consequence was, as she stocked up my mind with words, thoughts, ideas, and sensations, she did as much to her own. It was as though great big trucks filled with words drove up to our heads and dumped their contents directly into our brains. All that unbound imagination brightened and stretched our minds with incredible tales of heroic deeds, painful loves, romantic descriptions of remote lands, philosophies, myths, the histories of nations rising, falling, chafing, and tumbling into the sea, adventures of warriors and priests and farmers and monsters and conquerors and barmaids and Russians so neurotic you wanted to pull out your own teeth. It was a prodigious jumble of legends my mother and I discovered simultaneously, and those writers and philosophers and storytellers and prophets became idols to us both.
٭ كاتێ روون بوه‌وه له‌وه ناچێت به‌م زوانه بمرم و پێم وابێ تا كۆتایی ژیان هه‌ر وا له‌م دۆخه قه‌یراناوه‌یدا ده‌مێنمۆ. ده‌نگه‌كان كزتر و كه‌متر ده‌بوونۆ جگه له ده‌نگێگ كه داییم به‌رده‌وام بوو : ئه‌ویش ده‌نگی دایكم بوو.هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه له‌و له‌ته داره كه‌وتوه هیوا بڕاو بوون. به‌ڵام دایكم هه‌ر ده‌ی خوێنده‌وه. دایكم ، ئه‌و ژنه‌یی كه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وڵاتی خۆیی جێهێشتبوو و ته‌نانه‌ت تاقه كتێبێكی ئینگلیزیشی نه‌خوێندبوه‌وه ، ئێسته سه‌د دانه سه‌د دانه ده‌یخوێنێتۆ.سه‌ره‌ئه‌نجامه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه‌یشی ئه‌مه‌بوو هه‌روا كه مێشكی منی له وشه‌كان، هزره‌كان ، بیر و هه‌سته‌كان پڕ ده‌كرد ،خۆیشی فێر ده‌بوو.هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره باربه‌كه‌یت له وشه و ڕاسته‌وخۆ له نێو مێشكی ئێمه‌دا هه‌ڵیبرێژێت. هه‌موو ئه‌و خه‌یالپڵاوه به‌رته‌سكانه مێشكمانی له چێرۆكی كه‌ونارایی و كاری به‌وه‌جه‌كان،ئه‌وینه سۆزناكه‌كه‌ن،خه‌مڵاندنی جوانكارانه‌ی وڵاته دووره‌كان،فه‌لسه‌فه‌كان ، دیرۆكه‌كان، مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و داڕمان و تێكڕۆخانی شارستانییه‌ته‌كان بۆ ناو زره‌یا.سه‌ربورده‌یی شه‌ڕڤانان و قه‌شه‌كان و جووتیاران و دێ‌و و درنجان و سه‌ركه‌وتوان و كڵفه‌ته‌كان و رووسه‌كان كه ئه‌ونه دڵبه‌یه‌كاهێنه‌ره‌ن ، پێت باش بوو له داخیاندا ددانت هه‌ڵبكه‌نی، ڕۆشنكردۆ و به‌رفراوانی كرد.تێكه‌ڵاوێكی سه‌ر سووڕهێنه‌ر بوو له دیرۆكه‌كان كه من و داێكم پێكۆ دۆزێبوومانه‌وه و ئه‌و هه‌موه نووسه‌ر و فیلسووف و چیرۆكبێژ و پێغه‌مبه‌رانمان بۆ بوون به بوت.
abed547@yahoo.com

🔸بۆ گۆزە کڕین دەچوومە لای گۆزەکەرێک
سەد گۆزە بە من پێکەنی، هەر یەک لە بەرێک
ئێمەی وەکوو خۆت ئەبەی سبەینێ خۆشت
وەک ئێمە دەبی بە گۆزە لای بێخەبەرێک.
(خەییام وەرگێڕانی مامۆستا هەژار)
🔸لەم ڕۆژانەدا باو باوی کووپە پەنیر داگرتنە، کاتێ دەیان سەنیت،سێ ناویان هەییە، جەڕەی گەورە، نیو جەڕە، زاواخڵەتێنە ، کاتێ لە چاڵ دەری دەهێنی پەنیری کووپەی پێ دەڵێن.
🔸کاتی کابانی ماڵ مەنجەڵی شیر لە بان ئاگردان دادە مەزڕێنێت، مایەی شیری تێدەکات،قەدیم شیلاوکیان تێ دەکرد کە لە ڕیخۆڵەی حەیوانە وردە درووستیان دەکرد و ئێستە دەرمانی گیراوە و ئامادە،پەسای پەنیری پێ دەڵێن،
کاتێ شیرەکە دەڵەمە بوو،لە سەر ئاور دایدەگرن و دەڵمەکە لە ناو ئاو سزی دەردەهێنن، بە خوێی زبروە دەیگووشن و دەیکەنە پەنیری سەلک،بۆ ماوەی سێ چوار مانگ لە ئاو و خوێدا هەڵی دەگرن،دوایی لە سەرەتای جۆزەرداندا، پەنیری سەلک لە ئاو دەخووسێنن با نەرموە بێت .دوو سێ کەس،ڕنە و کوتەکەی لێهەڵدەگرن و وردی دەکەن لە پێشووتردا لە سەر پنە بە قەنەشکێن دەیانکوتا، وەستای کووپە داگرتنەوە ،جەڕەی لێ دەشێڵێت.
🔸 مانگێ زووتر چاڵە پەنیری بۆ خاوێن دەکەنەوە، تا خۆر بیگەزێ ، بەردی ساف لە ژێرەوە دادەنێن و ئەمجار جەڕەکە سەرە و نخون دادەنێن، لە قەدیمدا، سەر جەڕەکانیان بە گەڵامیو،مووی بزن و قوڕە سوورە سواخ ئەدا ، ئیستە بە بستێک خامی سپی سەرەکەی دەپێچن، دایدەنێن و خۆڵی تەڕ و شێداری تازەی لە سەر دەکەن،دڕەنگانی پاییز و زمستان بە ئیشتیای دڵ بابۆڵە پێچی دەکەن و دەفەرموون: "کەمی تێکە و وردی جاوە ، لەزەتەکەی ها لە دواوە"
🔸وێنەی کووپە داگر: کاک عەبدوڵڵا درەخشانیان ، ساحێب.
🔸کو‌لتوور و ژیان: عابید حسەینی.

🔸وتەی ڕۆژ:
📚جەی .کەی ڕۆلینگ نووسەری ئینگلیزی ڕۆمانەکانی هاری پاتر دەڵێن:
🔸خۆشەویستی دەتوانرێ لە نووتەک تریین کاتەکانیشدا، بدۆزرێتوە، بەڵام بەمەرجێک، کەسێک ئەبێ لە بیری نەچێت، چراکەی بۆ دابگرسێنێت.
🔸چرای ژینتان بۆ تاریکییەکان دابگرسێنن.
✍عایبد حسەینی

📚بەیانی
🌺بەیانی یانی بفڕە ها
گەز گەز باڵاکە
لە گەڵ با
کێ دەڵێ
پشتی ئەم چرکە ساتە تاریکە ؟
هەنگاو بنێی ڕووناکی نزیکە.
-نزا -
@asoyzhyanisaheb
🌺بەیانی یانی بفڕە ها
گەز گەز باڵاکە
لە گەڵ با
کێ دەڵێ
پشتی ئەم چرکە ساتە تاریکە ؟
هەنگاو بنێی ڕووناکی نزیکە.
-نزا -
@asoyzhyanisaheb
Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸نرخێک بۆ ژیان و بنەماێک بۆ دواڕۆژ.
✍️عابید حسەینی
🔸بۆ هەموو فەرمانبەرێک پێویستە لە دەورانی کارییدا بنەماێک بۆ ڕۆژانی خانەنشینی دابمەزرێنێت، پێموابێ زۆربەی فەرمانبەران پشت گوێیان خستوە.
لای من وەک مامۆستایەک سێ شتم بۆ بوەتە بنەما.
🔸کێو،کتێب و دۆستانێکی ناخ داڕێژراو.
🔸زەردەی بەیانی لە هەرێمی شاخ هەناسە تۆکمە بکە و دوای پشوودان لە هەرێمی کتێب بۆ سەردەمانی کڕۆنایی ئۆقرە بگرە و وچانەکانت
لای ڕفێقانی هاوتەریب، بەردەوام بکە.
📚لە کاروانی خەیاڵی مامۆستا هێدییەوە سەرێکی مهاباد بدە و بچۆرە لای سراج بناگەری سنەیی و بە ڕۆحی کووجیەکانی سنەدا بچۆرە خوارەوە و دیسان لە باڵەندەکانی دەم بای مامۆستا عەتا نهایی پەل هاوێژە بۆ لای باڵزاکی فەڕانسەویی و سەرێک لە پیر دوختەرەکەی بدە و بچۆرە دەرگای تەنگەبەری ئاندرە ژید و لە گەڵ ئولیسی جویس دا سەرت تێکەڵی ناخی بکە و دوای هیلاک بوون بۆ وچانێک لای دۆستێکی ناخ هەژێن ڕۆحت بخەرە سه‌ما.
☘️@asoyzhyanisaheb

🔸📚دڵە گەورەکان خەم و خەفەتەکانیان نادرکێنن.
✍عابید حسەینی
ڕۆمانی دەرگای تەنگەبەر، درِ تنگ،
La porter etroite,Strait is the gate.
🔸هەوڵ بدەن لە دەرگای تەنگەبەرەوە بێنە ژوورەوە
ئینجیلی لۆقا، بەشی سێزدەهەم، ئایەتی 24.
👌وتە بەنرخی نێۆ ڕۆمانەکە:
چەند جوانە وێنەی دونیا لە ڕۆح‌دا.
بیرەوەی من لەو زەمانە خزەدا هیچی تێدا نەمابوو.
بەدیهێنان و ڕسکاندن زۆر سەیر و سەمەرەیە، بەڵام ئێمە چونکوو سەرنجی پێنادەین، پێمان سەیرنییە.
شەو وەک خێزاوی دەریایەکی خۆڵەمێشی بە سەر هەموو شت‌دا زاڵ دەبوو.
ڕۆحم تووشی کەڵێن و گلان و گومان و دوودڵی ببوو.
وتەکانی وەک باڵەندەی بریندار دەکەوێتە سەر زەوی.
🔸ڕۆمانەکانی ژید فۆرمێکی بەرز و ڕەوشتێکی ساکار و یەکدەستیان هەیە. حاڵەت و ڕەوتی ئەخلاقی جۆراجۆر دەخەنە بە دەستی خوێنەر.
📚لە نێو دڵەڕاوکێی پەتای کڕۆنادا، کتێب هەناسەدانە و بەرەو هیوا و دوڕاڕۆژ هانتان ئەدات، لە نێو لاپەڕەکانیدا نووقمی ژیان و سەروەری دەبن. کتێب و زمان وخۆتان لە بیر نەچێت.
☘📚@asoyzhyanisaheb

قادر فتاحی قاضی (زاده ۱۳۱۴ )
زندگی‌نامه
قادر فتاحی قاضی در سال ۱۳۱۴ خورشیدی در روستای قزلجه علیا (مهاباد) در ده‌ستان آختاچی غربی از توابع شهرستان مهاباد در آذربایجان غربی به دنیا آمد. قزلجه در ۱۵ کیلومتری جنوب شرقی مهاباد واقع است و ملک پدربزرگ وی بود.
پدر او، میرزا خلیل فتاح قاضی[۱][۲] فرزند میرزا رسول، فرزند حاجی خلیل، فرزند میرزا رحمن قاضی مشهور به «خوشنویس» بود. مادر ایشان بان‌و فاطمه دختر ملا جلال معتمد، فرزند ملا حکیم، فرزند ملا محمد یایی بود.
پدرش در مهاباد کارمند اداره دخانیات بود و در سال ۱۳۳۰ به تبریز منتقل شد، بنابراین او نیز که در آن هنگام کلاس ده‌م بود بقیه تحصیلات دبیرستان را در تبریز ادامه داد. وی سپس وارد رشتهٔ ادبیات فارسی در دانشگاه تبریز شد و در سال ۱۳۳۸ موفق به اخذ درجه لیسانس گردید. در همان سال در وزارت فرهنگ استخدام و جهت تدریس در دبیرستان به شهرستان سراب در آذربایجان شرقی اعزام شد. در مرداد ۱۳۴۹ به دانشکده ادبیات دانشگاه تبریز (که بعدأ به دانشکده ادبیات فارسی و زبان‌های خارجی دانشگاه تبریز تغییر نام داده شد) منتقل شد و اندکی بعد در آن‌جا شروع به تدریس کرد تا اینکه در سال ۱۳۵۱ مدرک فوق لیسانس ادبیات فارسی را گرفت. او در سال ۱۳۳۷ با دختر عموی خود بان‌و رقیه ازدواج کرد که حاصل آن یک پسر بنام یونس و دو دختر به نام‌های فریده و لاوین است. استاد در سال ۱۳۷۵ بازنشست شد، ولی طی سال‌های بعد از بازنشستگی همچنان به کار تدریس و پژوهش و تألیف در دانشگاه تبریز مشغول هستند.
او در طول سال‌های طولانی پیوسته به امر تحقیق و آموزش زبان‌های فارسی و کردی پرداخته و در این راستا کتاب‌ها و مقالات فراوانی را به چاپ رسانیده‌است. دکترمنوچهر مرتضوی رئیس دانشکده ادبیات دانشگاه تبریز همواره از مشوقین و حامیان آقای فتاحی قاضی بودند. کارهای استاد همواره مورد توجه و تشویق نویسندگان و شاعران نامی کردستان از جمله عبدالرحمن شرفکندی مشهور به «هژار»، محمد امین شیخ الاسلامی مشهور به «هیمن»، احمد قاضی، احمد شریفی [۱]و دیگران بوده‌است و به وی لقب دانشمند کرد نیز داده شده‌است٫
آثار او
منظومه کردی مهر و وفا (سال ۱۳۴۵)
منظومه کردی شیخ صنعان (سال ۱۳۴۶)
منظومه کردی بهرام و گلندم (سال ۱۳۴۷)
منظومه کردی شور محمود و مرزینگان (سال ۱۳۴۸)
منظومه کردی شیخ فرخ و خاتون استی (سال ۱۳۵۱)
منظومه کردی سعید و میر سیف ا‌لدین بگ (سال ۱۳۵۵)
امثال امو حکم کردی، بخش یکم (سال ۱۳۶۴)
امثال و حکم کردی، بخش دوم (سال ۱۳۷۵)
منظومه کردی لاس و خزال (سال ۱۳۷۹)
منظومه کردی شیرین و فرهاد (سال ۱۳۸۴).
کتاب «سئ به یتی فولکلوریک». انتشارات ئاراس
نمونه‌های از ادبیات شفاهی (فولکلوریک) کردی. انتشارات دانشگاه تبریز ۱۳۹۵-اول
بیت ماکو و چه رداری
بیت ساییل
بیت قبر
بیت سید برایم (ابراهیم)
بیت محمد حنیفه
نان و هه ویر
منظومه کردی گه لو
منظومه کردی که ل و شیر
صنعت جولایی و لغات و اصطلاحات آن در مهاباد
ئاشی ئاوری
عبدالله خان مکری (سال ۱۳۵۹).
حاشیه بر فرهنگ مهاباد (مقدمهٔ فارسی، متن کردی).
«سئ به یتی فولکلوریک» شامل بیت‌های «مه م و زین»، «خه ج و سیامند» و «ئه حمه دی شه نگ» در اربیل کردستان از سوی مؤسسه انتشاراتی ئاراس (ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وهٔ ئاراس) در سال ۲۰۰۹.
ویرایش و به چاپ رساندن دو کتاب از تألیفات پدرشان (۱ـ سال‌های اضطراب ۲ ـ تاریخچه خانواده قاضی در ولایت مکری). asoyzhyanisaheb@

منظومه_کردی_شیخ_فرخ_و_خاتون_استی_1.PDF
1.8 MB
به‌یتی شێخ فه‌رخ و خاتوون ئه‌ستێ.
✍عابید حسەینی
🔸بەیتی کوردی و سرنجێک بۆ داب و نەریت و بەسەر بردن لە نێو وشەی ڕەسن و ناوازە و ئەوین و مەرگ.
ئەمڕۆ لەگەڵ ئەم بەیتە کوردیەدا ژیام لە پەڕتووکە شیکاری و هەمەلاینەی زانای گەورەی کورد قادر فەتاحی قازی، بچنە نێو ناخی ئەم بەیتە و جگە لەمە بە قەڵمی ئوسکارمان و لە کتێبی توحفەی موزەفەرییە بە وەرگێڕانی مامۆستا هێمنی نەمر دەتوانن بە ناخی ئەوینی شێخ و ئەستێدا بچنە ڕۆحی نەمری.
🔸ئه‌وه مانگه له‌من ده‌نگوته‌وه به یه‌كه.
پشت و په‌ناهم وه‌به‌ر تۆ ئه‌ی فه‌له‌كه
ئه‌گه‌ر به منت ڕه‌وا دیوه ده‌ست و په‌نجه و قاڵب و به‌له‌كه.
نووسه‌ره‌تێ دووایه‌م له دوایی خاتوون ئه‌ستێ چاوبه‌ڵه‌كه.
ترجمە:
٭ اینك ماه یكم من فرا می رسد.
پشت و پناهم بر تو ای فلك
كه به من دست و پنجه وبدن و ساق پا روا دیده‌ای
سرنوشت من بدنبال خاتون استی چشم سیاه است.
ده‌نگوته‌وه : ئه‌نگوت. نه‌ما
نووسره‌ت: نوشتن، سرنوشت.
قاڵب: بدن.
📚✍نووسین و وەرگێڕانی :
قادر فەتاحی قازی (زاده ۱۳۱۴ )

Media is too big

چیرۆکە عاشقانەکەی شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی
گوندی داودييەی زێدی (شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی) بەدووری (5کم)دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری قەڵادزێ. هەرچەندە مێژووی ئەو رووداوە نازانرێت، بەڵام بەپێيی قسەی پياوانی بەتەمەنی گوندەکە نزيکەی(500)ساڵ بەرلەئێستا لەو گوندەدا کوڕ‌و کچێک بەناوی(فەرخ و ئەستی) بەشێوەيەک عاشقی يەکتربوون کە لەئێستادا گێڕانەوەی بەسەرهاتەکەيان بەبەيت و هۆنراوە شوێنێکی ديارو بەرچاوی هەيە لەناو داستانەکانی ئەدەبياتی فۆلکلۆری کوردەواريدا.
بەپێيی گێڕانەوەکان: پياوێک بەناوی (مامادين) کە خەڵکی گوندی داودييە بووە، دوای مردنی(12)کوڕی لەتەمەنی پيريدا خوا کوڕێکی تری پێ بەخشيووە بەناوی(فەرخ). ئەو منداڵە هەردوای لەدايک بوونی دەستيکردوە بەقسەکردن و پێکەنين! هەربۆيە خەڵکی گوندەکە پێيی سەرسام بوون. لەوکاتەدا(مام خەليفە)ی برا گەورەی مامادين و باوکی(خاتوون ئەستی)لەترسی سوڵتانی ئەوکاتەی ئيمپڕاتۆريەتی عوسمانی بڕياريداوە ئەو منداڵە مەترسيدارە نەگبەتە بخاتە ناو تەويلەی ئێسترو ئەسپەکانييەوە بۆ ئەوەی بەناڵی قاچەکانيان بيکوژن، بەڵام دواتر ئەو کارەی مامی فەرخ بێ ئاکام بووە. پاشان خەڵکی ناوچەکە بۆيان دەردەکەوێت کە ئەو منداڵە مرۆڤێکی ئاسايی نييە، بەڵکو لەداهاتوودا دەبێتە شێخ و کەسێکی ناودار. دوای گەورە بوونی شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی، هەردووکيان بەشێوەيەکی سەرشێتانە عاشقی يەکتر بوون. هەرچەندە خاتوون ئەستی لەبری شوانيکردن بۆ باوکی لە(شوخاڵ)ناوێک مارەکراوە، بەڵام فەرخ و ئەستی گوێيان بەو کارە نەداوە. سەرئەنجام دوای ئاشکرابوونی پەيوەندييەکەيان شێخ فەرخ بەناچاری گوندی داودييەی جێهێشتووەو روويکردۆتە وڵاتی شام بۆلای ماڵی خاڵانی. دوای ماوەيەکيتر کاتێک شێخ فەرخ هەواڵی نەخۆشکەوتنی ئەستی مەعشوقی دەزانێت بڕياريداوە بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەيان. دوای گەڕانەوەی لەخوار گوندی داودييەو لەنزيک کانی(بەيبوون)ی ئێستا، کۆمەڵێک منداڵ دەبينێت و پرسياری دەنگ و باسی ئاواييان لێدەکات. ئەوانيش لەوەڵامدا دەڵێن: (خاتوون ئەستی نەخۆشەو خەريکە دەمرێت!)وەک توانجێکيش دەڵێن: (بڕۆ گۆشت و پڵاو بخۆ). ئەويش لەداخی ئەو هەواڵە ناخۆشەدا دەسکە بەيبوونەکەی ناوپشتێنی فڕێدەداتە سەر زەوی. هەربۆيە لەئێستادا ئەوشوێنە بەکانی بەيبوون ناسراوەو تاوەکو ساڵانی رابردووش ئەو گوڵە لەشوێنەکە سەوز بووە. دواتر لەنزيکی گوندەکە شێخ فەرخ (زەنوون)ی شوانی مێگەلەکەی خۆيان دەبينێت، ئەويش لەبەرامبەر نەخۆش کەوتنی خاتوون ئەستيدا زۆر دڵی دەداتەوە. هەربۆيەو لەئەنجامی ئەو دڵدانەوەيەدا دواتر شێخ فەرخ دەڵێت: (کاتێک کە مردم و کەسێک ويستی سەردانی گۆڕەکەم بکات دەبێت پێشتر سەردانی گۆڕی(شێخ شوان)واتا شێخ زەنوون بکات، چونکە خۆشەويسترين کەسی منە). لەکۆتاييدا بەداخەوە مردن رێگە نادات شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی بەيەک بگەن، چونکە خاتوون ئەستی بەهۆی نەخۆشييە کوشندەکەيەوە کۆچی دوايی دەکات. جێگای ئاماژەيە ئێستا هەرسێ گۆڕی(شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی و شێخ شوان)لەيەک گۆڕستاندا بەدووری چەند مەترێک دەکەونە خۆرهەڵاتی گوندی داودييە.
عومەر ئيسماعيل مارف
ئەو بابەتە لەژمارە(11)ی گۆڤاری(کەپر)دا بڵاوکراوەتەوە.

📚🔸وەرگێڕانی چیرۆکی کۆشکی بلوورین، کتێبی ئەحمەدی بەهرامی وەرگیراو لەمامۆستا هەژاری نەمر.
🔸وەرگێڕان لە زمانی کوردییەوە بۆ ئینگلیزی.
✍ هانیە مرواری کیژی بەتوانی پۆلی یازدە و قوتابی فێرگەی هەنار شاری ساحێب.
🔸In the little village with mountains around, full of trees ,long river that have kind Kurdish people live a smart mindful men who he's names *Mum Bayz. Mum Bayz is a very talented narrator that narrate the stories in interesting way .that winter is more different then every year. snow filled every allies so men of the village went to mosque every evening
And congregate around Mum Bayzi .
🔸Around 5 and 6 o'clock in the evening ,he started narrating story.
🔸"once upon a time in the time before us and our forefathers there were three ugly, lazy and elephantine men. they were so idler. they lived with each other. to be honest they lived very hard. hangering out was thier work in the day and robbery was thier work at nights. they don't know what is hard working. every night they knocked on someone's door and with request or force found thier food for that day. they knocked every door and request for food from Ironsmith's house to the end of the town, the house of *Hamah charchi.
🔸They passed 365 day of year in this way. thence they became ugly and bad for people by and by. snickersnee, bargery and robbery weren't useful.people didn't frighten of them and they didn't give them anything. honestly no one counts them. some years passed in this way. they went to village for barggery, charity, robbery and inventing. thier works made the other barggers of the town depressed even shiekhs , mullahs and darwishes. they all said either people increase or people became cruel . the crazies of town said our money and foods are with lazy's we must kill them or through them from the village away.
🔸 Lazies frightened that crazies really wanted to kill them so they must immigrated perforcly so they decided to go back to town. they congregated to decide which towns they went to . They started going to south at that day and became the guest of farmer and sheepherder. the day went to night and the darkness covered the government. they can't walk anymore and became so disappointed. suddenly the light of the next town appeared they made thier steps faster happily till reached To the edge of the town . It was a big town with alleys and streets. a long and watery River had split the city. fear gripped them that how they can live there. Death came before their eyes. what will happen to us we are so idler.
🔸*Qoli Bag is the most wise and defruader among them. he hearting to them and said guys I have a good idea I will tell you in the future. they slept till day in this way. in the next morning Qoli Bag put across them about the plan.
🔸پاژی یەکەم. درێژەی هەییە.....
*مام باییز _Mum Bayz
٭حەمەچەرچی- Hamah Charchi
*قوڵی بەگ -Goli Bag

🔸وەرگێڕان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی👆
✍هانییە مرواری.
🔸لە دێیەکی خنجیلانەی دەوروبەر شاخاوی، پڕ لە دار و ڕووباری سەرکێش، خاوەن خەڵکێکی خوێن شیرینی کوردستان، پیاوێکی عاقڵ و ژیر و بیرمەند دەژیا، ئەم پیاوە مام باییزی ناو بوو . مام باییز چیرۆک زانێکی لێهاتوو بوو هەر وەها زۆریش بەتام چیرۆکی ئەگێڕایەوە.
🔸زستانی ئەوساڵ جیاواز بوو لە هەموو ساڵێ ، بەفر هەموو کۆڵانەکانی ئاخنیبوو. هەر بۆیە پیاوانی لادێ هەموو ئێوارەیێک لە مزگەوت بە دەوری مام بایزیەوە تەموورەیان ئەدا. ساعەت بوو بە پێنج و شەشی ئێوارە مام باییز سەری حەکایەتی دامەزراند :
🔸هەبوو نەبوو ڕۆژگارێ زوو لە دەورانی پێش ئێمە و باپیرانی ئێمەشدا سێ زەبەلاحی تەمبەڵی بێکارەی شان و مل قەوی پیس و بۆگەنی خاڵداری دەس و پێ سپی، یەک لە یەک خوێڕی تر یەکیان گرت؛ سێ کوچکە لە شار ئەژیان، لە ڕاستیدا بە سەگمەرگی ڕۆژگاریان ئەبردە سەر، مفتە خۆری ، پیشەی ڕۆژانە و دزی و تاڵان کاری شەوانەیان بوو. ئەوەی ڕەنجی شان بێ نەیان دەزانی. هەر شەوێ لە دەرگای ماڵێ یان سفرەی خێرخوازی بە خوایش یان زۆرەملی بژێوی ئەو ڕۆژەیان پەیدا دەکرد. سەریان بە هەموو ماڵێکدا دەکرد ، لە دەرگای ماڵی ئاسنگەرەوە بگرە تا ئەو پەڕی شار ، ماڵی حەمە چەرچی.
وای لێ هات سێسەد و شەست و پێنج ڕۆژی ساڵیان تێپەڕاند. ئیدی وردە وردە لە پێش چاوی خەڵکی، قەڵب و ناشرین بوون. چەقۆکێشی و سواڵ کردن و دزییش سوودی نەما. خەڵکی ترسیان شکابوو، ئیتر هیچ شتێکیان پێ نەئەدان. لە ڕاستیدا کورد وتەنی کەس گووی بە کڵاویان نەدەپێوا.
🔸چەند ساڵێک بەم چەشنە تێپەڕی، بە ناچاری ڕوویان کردە لادێ بۆ سواڵ و سەدەقە و ساختەچیەتی. وایان کرد سواڵکەرانی و شێتی لادێ بازاڕیان کەساد بوو تەنانەت شێخ و مەلا و دەروێشیش بەزین. گوڵۆڵەی ئەوانیش کەوتبووە لێژی. وتیان یان دەس زۆر بوە یان خەڵک بێ بەزەیین . شێتەکانی لادێ وتیان بەشی ئێمە لای تەمبەڵەکانە ئەبێ بیانکوژین یان لە گوندەکە وەدەریان نێین. خوێڕییەکان لەوە ترسان کە شێتەکان ڕاستی ڕاستی بیانکوژن. بە ناچاری دەبوو دیسان کۆچ بکەن، بۆیە بڕیاریان دا بگەڕێنەوە شار.
🔸کۆڕیان بەست ڕوو لە کام شار بکەن. هەر ئەو ڕۆژە ڕێگەی باشووریان گرتە بەر، لە دەشت و سەحرا بوون بە نێوانی شوان و جووتیار، ڕۆژ بەرەو کۆتایی ئەچوو تارمایی شەو وڵاتی داپۆشی، هێزی ئەژنۆیان نەمابوو. نائومێدی دایگرتن، لە پڕ ڕۆشنایی و چراخانی شار دەرکەوت ، لە خۆشیا بە پەلە هەنگاویان توند کرد تا گەیشتنە قەراغی شار. شارێکی گەورە، شەقام و کۆڵانەکانی پان و بەرین. چەمێکی درێژ و پڕئاو، شاری شەق کردبوو. ترس دایگرتن چۆن ئەتوانن لێرە بژین، مردنیان هاتە پێش چاو و گوتیان ئێمەی نەکردە کار و بەڕەڵا چمان بە سەر دێ ؟ بە ماندوویی و سکی برسی خەونۆچکە دایگرتن،
🔸قولی بەگ کە لە هەموویان زاناتر و فێڵەبازتر بوو، هومێدی پێدان و گوتی: هاوڕێیان! بیرۆکەیێکم هەیە لە داهاتوودا بۆتان باس دەکەم .بەم جۆرە ڕۆژیان کردەوە. سەر لە بەیانی قولی بەگ لە نەخشەکەی تێی گەیاندن بە جوانی ئەلفبێی بیرۆکەکەی فێر کردن........
🔸پاژی یەکەم. درێژەی هەس......
🔸📚☘@asoyzhyanisaheb