📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
دە تۆخوا باران بەسیکە با نەبێ تەڕ سوور گوڵم
با نەبێ چیتر زیاتر سەد بەرانبەر مشکوڵم

با بخوێنین بۆ سەماوات ئایەتی نوون و قەڵەم
نا نەڵێ وەرزی خەزانە نایەتە گۆ بولبولم


مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان "سەرمەس"
برگزاری همایش زبان انگلیسی دانش آموزان به طور خود خواسته با شعر و آهنگ انگلیسی و نمایش کوردی و انگلیسی شهرصاحب سالن کودکان و نوجوانان.
@HANARENGLISH.
من به‌ ئه‌م شاره‌م چ کاره‌، تۆ له‌ ئارای هێمنیم

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🌾کــــــــــام ڕێــــــــگا

🌾بێ کــــــــۆتایە

🌾تــــــۆی ونکرد لێـــــــــــم

🌾تــــــۆ وەستـــاوی مــــن لە دواتا هەنگاو دەنێـــــــم

🌾هــــەر دێــــــم ...... و دێــــــم و .... دێــــــم

🌾بە تــــــــــۆ ناگــــەم

🌾هێــــــزم نـــــەما

🌾پشتـــــم چــــــەما

🌾لــــــــەم ئـــەوینــــــــە ســـــەردەر نـــاکــــەم.
🆔 @nawandi_adab_honar
شێخ حەسەن نەکەی یاڕەب کۆرپەت لە داوان
بە بێوەژنی بۆم بێنە باوان
لایە لایەت بۆدەکەم بەڵکم خەو بتباتەوە
دەست خەمە نێو مەمکۆڵانت
تاکوو ڕۆژ من بە لاتەوە
یان خڕخاڵ بم شەو بە پاتەوە
#ڕۆحت_ئاسوودە 1921/11/29
به‌ڵێن و
تۆ و
من و
مانگه‌شه‌وو
ئه‌ستێره‌ له‌ کوێ
به‌ڵام
په‌لاماری له‌شی ئاسوده له‌ کوێ؛
خه‌ساری ماچی بێ ئه‌ندازه‌ له‌ کوێ و
ئه‌م
شه‌وی بێ تۆیه له‌ کوێ...

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
همه چيز درست خواهد شد
و شبِ تاريک نيز از چراغِ ترک‌خورده
عذر خواهد خواست...

#سيدعلى_صالحى
🆔 @nawandi_adab_honar
کە تۆی قیبلە دەمت سا بێنە قوربان
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنە قوربان

وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم
حەنایی چی ھەموو خۆ خوێنە قوربان

شەقی کە غەیری حوببی تۆی تێدا بێ
بەدەستی خۆت دڵم دەربێنە قوربان

لەبۆ خعەڵقی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من ھەموو خۆ جوێنە قوربان

فوتووری چاوەکانت نانوێنی
بە [نالی] فیتنە بەس بنوێنە قوربان.
🆔 @nawandi_adab_honar
هه‌موو شه‌وێ
کورته شیعرێ بۆ خۆشه‌ویستیت ئه نوسم و
له خۆمدا پاوانه‌ی ئه‌که‌م
لێم ببوره
گیرۆییه و زۆر ئه‌ترسم
له منه‌وه عاله‌م گیر بێ. . .

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
وەنەوشەی لارە مل، قاچی تەزیوە
تەزووی کوێستانی قەت ئاوا نەدیوە
لەگەڵ شەوبا سەمای گەرمە بەڕوودار
گەلێک جاری گەڵا لێ هەڵوەریوە

#ناسری_حیسامی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
رقصی چنین میانه‌ی میدانم آرزوست...

#Scentofawoman
#Alpacino
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
چى ده‌بێت......!!!؟؟؟
ئێواره‌یه‌كى هه‌ینى شه‌قامه‌كان بۆ (من) و (تۆ) چۆڵبێت....؟
شه‌مه‌یه‌كى شه‌رمن....باغه‌كان (من) و(تۆ) ئاشت كه‌نه‌وه‌...
یه‌كشه‌مه‌یه‌كى عاشق بازاڕه‌كان ..... گوڵاوى (من) و (تۆ) بفرۆشن....
دوو شه‌مه‌یه‌كى نازه‌نین.... نازى پیرێتى (من) و (تۆ) بكێشێت...
سێشه‌مه‌یه‌كى باران... هه‌ورى (من) و (تۆ) لێره‌دا ببارێنێت...
چوارشه‌مه‌یه‌كى بیمار.... به‌ ئه‌سرینى (من) و (تۆ) بگرى....
پێنج شه‌مه‌یه‌كى پیر.. بۆ (من) (تۆ) بچه‌مێته‌وه‌...
چیده‌بێت ئه‌ى (هاوڕێم)... چى ده‌بێت...ها..؟‌

#بەختیار_عەلی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
ساڵیت و
من
تاوێکی بێ تاوی ئه‌وین...

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
چواردە هەمیین فیستواڵی شانۆگەری کوردی شاری سەقز، بە بۆنی بوومەلەرزەی کرماشانەوە.
@asoyzhyanisaheb
به‌فر هات و خه‌می پاییز نه‌ڕۆیی
ته‌می دووری له تۆی ئازیز نه‌ڕۆیی
هه‌زار جارم و‌ه‌د‌ه‌رنا خه‌م له سینه‌م
نه‌بوو دڵگیر نه‌بوو لێم زیز نه‌ڕۆیی

🆔 @nawandi_adab_honar
وەرە ئەی بەندی جەرگ و ماکی ژینم
وەرە هەتوانی گش دەرد و برینم
شەوی ڕەش ڕۆژی ڕوونی بەختی من بوو
کە لەودا تۆ نزیکی خۆم دەبینم

#هەژار
@nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
لاوی


داخەکەم دەرچوو لە دەستم عومری لاوی داخەکەم
لاشە شەمزیوە و نەماوە تین و تاوی داخەکەم

سەردەمێک وەک شێری بێشە ئاسکی تیژم ڕاو ئەکرد
ئێستە پیرم نیمە هەرگیز مەیلی ڕاوی داخەکەم

گەرچی ئەشق و خۆشەویستی پیر و لاوی بۆ نییە
ئێستە هەرگیز نیمە توانای نازی چاوی داخەکەم

سەردەمێک زنجێر پسێن بووم ، سەردەمێکیش دێو بەزێن
ئێستە گیرۆدەم لە داوی بسکی خاوی داخەکەم

مەزرەعەی جوانیم لە دەس چوو شەق‌شەق و دەم وشک بووە
ئەستەمە پاراوی چیتر نیمه ئاوی داخەکەم

دوژمنی خوێنیم دەبینێ من بە پێوەم گرژ ئەبێ
پێم ئەڵێ "سەرمەس" نەمردووی هێشتە ماوی داخەکەم؟




مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان "سەرمەس"


٨ی خەزەڵوەری ۱۳۹٦
ساحێب
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ئەمێستەش نوێیە هەر نوێ
خۆشەویستیت.
چەنێ تۆ خۆشەویستی،
چەنێ!؟
بە ڕێکەوت ئێمە "نا"...
"با"، بە تارسەی ئانێ دڵخوازی گلاندین؛ با
ها لە بەڵگەی
نەبز و میناهی قەتارە
گیانەکەم
هانێ خولیای جاروبارە
نا، بە ڕێکەوت ڕێ نەکەوتە ئاشقیت
بێ سەبەب دڵ بۆ نیگات حەیران نیە
"نا" و "نیە" بەر لە بزاڤی "با" نیە...
من چەنێ تۆ خۆشەویستم
هەی لە من
وا بە دەر من کەس لە "بۆت"
شەیدا نیە.
#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂