بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خە دێتە بەرچاوم
#ئەحمەدهەردی
@nawandi_adab_honar
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خە دێتە بەرچاوم
#ئەحمەدهەردی
@nawandi_adab_honar
Forwarded from 📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
به‌ره‌و
ئێواره بارانی په‌پوله و
من و تۆ و ئیشتیای
ماچێ خودایی
من و
تۆ و. . .
#جه‌میل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
ئێواره بارانی په‌پوله و
من و تۆ و ئیشتیای
ماچێ خودایی
من و
تۆ و. . .
#جه‌میل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
Forwarded from 📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
کیژی کوردی زۆر له مێژه فه‌خر و هاوشانی گه‌لی
ره‌مزی ئازادی و ئه‌وینی بۆ هه‌ۆێنی شێعری کورد
#جەمیل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
ره‌مزی ئازادی و ئه‌وینی بۆ هه‌ۆێنی شێعری کورد
#جەمیل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
داگیرم که..
بمکه به نیشتمانی خۆت
جوانێک به ،
دیکتاتۆر ....
ئاڵایه‌ک هه‌ڵکه
له ره‌نگی چاوت ..
🆔 @nawandi_adab_honar
بمکه به نیشتمانی خۆت
جوانێک به ،
دیکتاتۆر ....
ئاڵایه‌ک هه‌ڵکه
له ره‌نگی چاوت ..
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
تۆ هه‌ر ئه‌و یاده‌ی له دڵما بوو به په‌روانه و فڕی
تۆ هه‌ر ئه‌و هێمای ئه‌وینه‌ی په‌ڵپی شیعری دادڕی
تۆ هه‌ناسه‌ی سوورگوڵیکی کاتی بارانه‌و بڕان
ره‌ونه‌قی ساڵی ئه‌وینی و شه‌رمی زستانت کڕی
#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
تۆ هه‌ر ئه‌و یاده‌ی له دڵما بوو به په‌روانه و فڕی
تۆ هه‌ر ئه‌و هێمای ئه‌وینه‌ی په‌ڵپی شیعری دادڕی
تۆ هه‌ناسه‌ی سوورگوڵیکی کاتی بارانه‌و بڕان
ره‌ونه‌قی ساڵی ئه‌وینی و شه‌رمی زستانت کڕی
#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#کووچە
#فەرەیدوون_موشیری
#وەرگێڕ_ناسر_حیسامی
تۆ نه‌بووی، مانگه شه‌وێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا
هه‌موو گیانم بووه چاو و، له‌وێ بۆ تۆ ده‌گه‌ڕا
له حه‌ز و تاسه وه‌ها پڕ بوو دڵم ، لێی ده‌ڕژا
سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ئه‌و عیشقه که جاران
له که‌ژ و کێوی ده‌دا
له هه‌موو چۆڵی ده‌روونم گوڵی یادت ده‌ڕوا،
ده‌می سه‌د بیره‌وه‌ری پێده‌که‌نی،
عه‌تری سه‌د بیره‌وه‌ری بوو ده‌گه‌ڕا.
هاته بیرم که شه‌وێ
پێکه‌وه له‌و کووچه‌یه بووین
به په‌ڕوباڵی ئه‌وین
کوێیه که دڵگر بوو، ده‌چووین.
له‌سه‌ر ئه‌و جۆگه‌یه ساتێ به وچان دانیشتین.
تۆ هه‌موو ڕازی جیهان مه‌یبوو له نێو چاوی ڕه‌شت
من توابوومه‌وه به‌و تینی نیگای گه‌رم و گه‌شت.
شین و ساماڵ بوو شه‌و و،
هێمن و مه‌ند و ئارام،
به‌ختی گه‌ش پێده‌که‌نی و،
ده‌وری زه‌مان ئه‌سپی ڕام.
مانگه‌شه‌و هێنده نه‌وی،
هێشووه گزنگی له ده‌راو هه‌ڵدێنا
دار هه‌موو ده‌ستی لق و پۆپی به‌ره‌و
مانگی ته‌واو هه‌ڵدێنا.
شه‌و و، کۆڵان و، گوڵ و، ده‌شت و په‌رێز
هه‌موو گوێی دابووه ئاوازی مه‌لی شه‌وئاوێز.
دێته بیرم که وتت: ”واز له ئه‌وینم بێنه!
”وه‌ره بڕوانه له ئاو، تۆ له خوڕه‌ی ڕامێنه
”وه‌کوو عیشق تێده‌په‌ڕێ، سه‌یری که ئه‌م ئاوێنه!
”گه‌ر به عیشقی منه ئه‌مڕۆ دڵی تۆ دێته سوێ
”چ ده‌زانی که سبه‌ی چیده‌وێ، ده‌تباته کوێ؟
”تا فه‌رامۆشی بکه‌ی تۆ که گرفتاری منی،
”بڕۆ له‌م شاره مه‌مێنه، بڕۆ جێگایه‌کی دی!“
من وتم: ”کوانێ ده‌توانم له ئه‌وینت لاده‌م؟
”چۆن بڕۆم؟ خۆ له نه‌هاتی سه‌فه‌ری وا ناده‌م.
”ڕۆژی ئه‌ووه‌ڵ که دڵم باڵ و په‌ڕی گرت به هه‌وات
”وه‌کوو کۆتر ده‌فڕی ده‌نگی شه‌قه‌ی باڵی ده‌هات،
”هاته گوێسوانه‌یی تۆ و ئیدی نه‌ڕۆی، نیشته‌وه لات.
” نه‌ڕه‌وی لێت، نه‌فڕی ئه‌و به هه‌موو به‌ردی جه‌فات.“
ئه‌وه‌شم وت که: ”وه‌ره! جوانێ ئه‌گه‌ر ڕاوچی تۆی،
”ئه‌وه‌تا ئاسکی دڵم که‌وته هه‌واری ڕاوت
”ده‌ر و ده‌شتان ده‌گه‌ڕێ
تا بکه‌وێته داوت.
”ئه‌وه داوا مه‌که لێم، خۆ له ئه‌وینت لاده‌م
”پێم له گه‌ڵ نایه بڕۆم، قه‌ت سه‌فه‌ری وا ناکه‌م.“
له لقی داره‌که‌وه، قه‌تره‌یێ ئه‌سرین باری
مه‌لی شه‌و ناڵه‌یه‌کی کرد له دڵی زاماری
ته‌ڕ ببوو چاوه‌که‌ت و دیم که نمی تێزابوو
مانگه‌شه‌و پێده‌که‌نی هێنده سه‌ری سوڕمابوو.
دێته بیرم که خه‌مۆش بووی و چ ده‌نگت نه‌ده‌هات
دڵی من مایه‌وه بۆ حه‌سره‌ت و بۆ ده‌رد و به‌ڵات
دڵ هه‌ر ئه‌و کۆتری جاران بوو که هه‌ڵنه‌فڕی له لات.
به غه‌م و ناڵه به‌سه‌رچوو شه‌وه‌که و،
به خه‌فه‌ت زۆری تریش هاته‌وه شه‌وگاری وا؛
نه‌بوو جارێ که بپرسی له دڵێ لێت ڕه‌نجا
نه‌بوو جارێ به گوزه‌ر بێیه‌وه به‌و ژوانگه‌یه‌دا ،
من به‌ڵام ...
چۆن؟ به چ حاڵێک
به ته‌نێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا!
#کووچە
#فەرەیدوون_موشیری
#وەرگێڕ_ناسر_حیسامی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#کووچە
#فەرەیدوون_موشیری
#وەرگێڕ_ناسر_حیسامی
تۆ نه‌بووی، مانگه شه‌وێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا
هه‌موو گیانم بووه چاو و، له‌وێ بۆ تۆ ده‌گه‌ڕا
له حه‌ز و تاسه وه‌ها پڕ بوو دڵم ، لێی ده‌ڕژا
سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ئه‌و عیشقه که جاران
له که‌ژ و کێوی ده‌دا
له هه‌موو چۆڵی ده‌روونم گوڵی یادت ده‌ڕوا،
ده‌می سه‌د بیره‌وه‌ری پێده‌که‌نی،
عه‌تری سه‌د بیره‌وه‌ری بوو ده‌گه‌ڕا.
هاته بیرم که شه‌وێ
پێکه‌وه له‌و کووچه‌یه بووین
به په‌ڕوباڵی ئه‌وین
کوێیه که دڵگر بوو، ده‌چووین.
له‌سه‌ر ئه‌و جۆگه‌یه ساتێ به وچان دانیشتین.
تۆ هه‌موو ڕازی جیهان مه‌یبوو له نێو چاوی ڕه‌شت
من توابوومه‌وه به‌و تینی نیگای گه‌رم و گه‌شت.
شین و ساماڵ بوو شه‌و و،
هێمن و مه‌ند و ئارام،
به‌ختی گه‌ش پێده‌که‌نی و،
ده‌وری زه‌مان ئه‌سپی ڕام.
مانگه‌شه‌و هێنده نه‌وی،
هێشووه گزنگی له ده‌راو هه‌ڵدێنا
دار هه‌موو ده‌ستی لق و پۆپی به‌ره‌و
مانگی ته‌واو هه‌ڵدێنا.
شه‌و و، کۆڵان و، گوڵ و، ده‌شت و په‌رێز
هه‌موو گوێی دابووه ئاوازی مه‌لی شه‌وئاوێز.
دێته بیرم که وتت: ”واز له ئه‌وینم بێنه!
”وه‌ره بڕوانه له ئاو، تۆ له خوڕه‌ی ڕامێنه
”وه‌کوو عیشق تێده‌په‌ڕێ، سه‌یری که ئه‌م ئاوێنه!
”گه‌ر به عیشقی منه ئه‌مڕۆ دڵی تۆ دێته سوێ
”چ ده‌زانی که سبه‌ی چیده‌وێ، ده‌تباته کوێ؟
”تا فه‌رامۆشی بکه‌ی تۆ که گرفتاری منی،
”بڕۆ له‌م شاره مه‌مێنه، بڕۆ جێگایه‌کی دی!“
من وتم: ”کوانێ ده‌توانم له ئه‌وینت لاده‌م؟
”چۆن بڕۆم؟ خۆ له نه‌هاتی سه‌فه‌ری وا ناده‌م.
”ڕۆژی ئه‌ووه‌ڵ که دڵم باڵ و په‌ڕی گرت به هه‌وات
”وه‌کوو کۆتر ده‌فڕی ده‌نگی شه‌قه‌ی باڵی ده‌هات،
”هاته گوێسوانه‌یی تۆ و ئیدی نه‌ڕۆی، نیشته‌وه لات.
” نه‌ڕه‌وی لێت، نه‌فڕی ئه‌و به هه‌موو به‌ردی جه‌فات.“
ئه‌وه‌شم وت که: ”وه‌ره! جوانێ ئه‌گه‌ر ڕاوچی تۆی،
”ئه‌وه‌تا ئاسکی دڵم که‌وته هه‌واری ڕاوت
”ده‌ر و ده‌شتان ده‌گه‌ڕێ
تا بکه‌وێته داوت.
”ئه‌وه داوا مه‌که لێم، خۆ له ئه‌وینت لاده‌م
”پێم له گه‌ڵ نایه بڕۆم، قه‌ت سه‌فه‌ری وا ناکه‌م.“
له لقی داره‌که‌وه، قه‌تره‌یێ ئه‌سرین باری
مه‌لی شه‌و ناڵه‌یه‌کی کرد له دڵی زاماری
ته‌ڕ ببوو چاوه‌که‌ت و دیم که نمی تێزابوو
مانگه‌شه‌و پێده‌که‌نی هێنده سه‌ری سوڕمابوو.
دێته بیرم که خه‌مۆش بووی و چ ده‌نگت نه‌ده‌هات
دڵی من مایه‌وه بۆ حه‌سره‌ت و بۆ ده‌رد و به‌ڵات
دڵ هه‌ر ئه‌و کۆتری جاران بوو که هه‌ڵنه‌فڕی له لات.
به غه‌م و ناڵه به‌سه‌رچوو شه‌وه‌که و،
به خه‌فه‌ت زۆری تریش هاته‌وه شه‌وگاری وا؛
نه‌بوو جارێ که بپرسی له دڵێ لێت ڕه‌نجا
نه‌بوو جارێ به گوزه‌ر بێیه‌وه به‌و ژوانگه‌یه‌دا ،
من به‌ڵام ...
چۆن؟ به چ حاڵێک
به ته‌نێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا!
#کووچە
#فەرەیدوون_موشیری
#وەرگێڕ_ناسر_حیسامی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#بیداهه‌ی_دووهه‌م
چۆن بژیم بێ تۆ، مەڵێ جارێ زووە
حەزرەتی عەشق تاقەتی دڵ سەرچووە
#دڵارام
تاقەتی دڵ سەرچوەو بێ تۆ هەدادانم نیە
بێ تۆ سووکنایی ژیان هیچ، زیندەگانیم بۆچیە!؟
#جەمیل_م
ئەی لە بۆ ناکۆکی ژینم هێمنی
با هەموو عالەم بزانێ هی منی
#دڵارام
گیان و رۆحم بۆ بە جەستە لێم ونی
هیچ دەزانی تا قیامەت هی منی؟
#جەمیل_م
دەستەکانم بەس لە دەستی تۆ ئەوینیان دیتەوە
باسی گیان کێشان و خەم کەی من لە ژین ئەسڕێتەوە
#دڵارام
بەو دەس و پەنجە چکۆلەت بێ بکێشە گیانەکەم
دوور لە باڵات داییمە، دڵ تەنگ و ڕێشە گیانەکەم
#جەمیل_م
عەشقی ئێمە گیانەکەم خۆی ویردی سەر زاری شەوە
مەی لە چاوی تۆ دەنۆشم، مەی بە مەی ناگۆڕمەوە
#دڵارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#بیداهه‌ی_دووهه‌م
چۆن بژیم بێ تۆ، مەڵێ جارێ زووە
حەزرەتی عەشق تاقەتی دڵ سەرچووە
#دڵارام
تاقەتی دڵ سەرچوەو بێ تۆ هەدادانم نیە
بێ تۆ سووکنایی ژیان هیچ، زیندەگانیم بۆچیە!؟
#جەمیل_م
ئەی لە بۆ ناکۆکی ژینم هێمنی
با هەموو عالەم بزانێ هی منی
#دڵارام
گیان و رۆحم بۆ بە جەستە لێم ونی
هیچ دەزانی تا قیامەت هی منی؟
#جەمیل_م
دەستەکانم بەس لە دەستی تۆ ئەوینیان دیتەوە
باسی گیان کێشان و خەم کەی من لە ژین ئەسڕێتەوە
#دڵارام
بەو دەس و پەنجە چکۆلەت بێ بکێشە گیانەکەم
دوور لە باڵات داییمە، دڵ تەنگ و ڕێشە گیانەکەم
#جەمیل_م
عەشقی ئێمە گیانەکەم خۆی ویردی سەر زاری شەوە
مەی لە چاوی تۆ دەنۆشم، مەی بە مەی ناگۆڕمەوە
#دڵارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#شار
گوڵم دڵم
پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت.
دەڵێم بە جامێ ئاوی
کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم لە دەردی ئینتیزارەکەت.
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکنی نەخۆش و تاو و یاوی شەو
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت.
لە شاری چاو لەبەر چرای نیئۆن شەوارەکەت
بڕۆمە دێ
کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت
کە پڕ بەدڵ دژی گزەم؟
لە شارەکەت کە
ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
دەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە،
کەلەپچەیە.
ئەوەی پەیکەرە میسالی داوەڵە
ئەوەی کە دارتێلە مەزهەری قەنارەیە.
لە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتەدەر لە ماڵی دەوڵەمەند
وە تیشکی بێ گوناهی خۆرەتاو دەخاتە بەند.
لە هەر شەقام و کووچەیەک شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە دەیگوشم
دەستی چێوییە
لە شارەکەت زەلیلە شێر
باوی ڕێوییە!
بە هەر نیگایەک و پەتایەکا
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت.
گوڵم
هەرێمی زۆنگ و زەل
چلۆن دەبێتە جاڕەگوڵ؟
لە شاری تۆ
لە بانی عەڕشە قۆندەرەی دراو
شارەکەت ئاسکە جوانەکەم!
تەسکە بۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو
کێ لە شاری تۆ لە شاری قاتڵی هەژار
گوێ دەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ
منێ کە گۆچی تاوی گەرمی بەردەوارەکەی عەشیرەتم
بە دارە تەرمی کووچە تەنگەکانی شارەکەت ڕانەهاتوە لەشم.
بناری پڕ بەهاری دێ
ڕەنگی سوور و شین دەدا
لە شیعر و عاتیفەی گەشم
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم!
#سواره_ئێلخانیزادە
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#شار
گوڵم دڵم
پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت.
دەڵێم بە جامێ ئاوی
کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم لە دەردی ئینتیزارەکەت.
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکنی نەخۆش و تاو و یاوی شەو
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت.
لە شاری چاو لەبەر چرای نیئۆن شەوارەکەت
بڕۆمە دێ
کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت
کە پڕ بەدڵ دژی گزەم؟
لە شارەکەت کە
ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
دەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە،
کەلەپچەیە.
ئەوەی پەیکەرە میسالی داوەڵە
ئەوەی کە دارتێلە مەزهەری قەنارەیە.
لە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتەدەر لە ماڵی دەوڵەمەند
وە تیشکی بێ گوناهی خۆرەتاو دەخاتە بەند.
لە هەر شەقام و کووچەیەک شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە دەیگوشم
دەستی چێوییە
لە شارەکەت زەلیلە شێر
باوی ڕێوییە!
بە هەر نیگایەک و پەتایەکا
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت.
گوڵم
هەرێمی زۆنگ و زەل
چلۆن دەبێتە جاڕەگوڵ؟
لە شاری تۆ
لە بانی عەڕشە قۆندەرەی دراو
شارەکەت ئاسکە جوانەکەم!
تەسکە بۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو
کێ لە شاری تۆ لە شاری قاتڵی هەژار
گوێ دەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ
منێ کە گۆچی تاوی گەرمی بەردەوارەکەی عەشیرەتم
بە دارە تەرمی کووچە تەنگەکانی شارەکەت ڕانەهاتوە لەشم.
بناری پڕ بەهاری دێ
ڕەنگی سوور و شین دەدا
لە شیعر و عاتیفەی گەشم
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم!
#سواره_ئێلخانیزادە
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
ڕەش لە دڵ ئاڵایە بێ شەو داگرە
تیشک بهاوە دەس بەسەر شەودا گرە
هەر ئەزەل خولقا بە لەنگی لاقی بەخت
لەم هەرێمە دیلە ڕۆژ ، شەو داگرە
#دڵارام
🆔@nawandi_adab_honar
تیشک بهاوە دەس بەسەر شەودا گرە
هەر ئەزەل خولقا بە لەنگی لاقی بەخت
لەم هەرێمە دیلە ڕۆژ ، شەو داگرە
#دڵارام
🆔@nawandi_adab_honar
ده‌زانم
باده‌یی عیشقه خه‌ته‌رناک
که‌چی هه‌ر‌چووم
ئه‌گه‌ر مام و ئه‌گه‌ر چووم. . .!
#مه‌حوی
🆔 @nawandi_adab_honar
باده‌یی عیشقه خه‌ته‌رناک
که‌چی هه‌ر‌چووم
ئه‌گه‌ر مام و ئه‌گه‌ر چووم. . .!
#مه‌حوی
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
هوا بس ناجوانمردانه سرد است ...آی...
دمت گرم و سرت خوش باد
سلامم را تو پاسخ گوی، در بگشای
منم من، میهمان هر شبت، لولی وش مغموم
منم من، سنگ تیپاخورده ی رنجور
منم، دشنام پست آفرینش، نغمه ی ناجور
نه از رومم، نه از زنگم، همان بیرنگ بیرنگم
بیا بگشای در، بگشای، دلتنگم
#مهدی_اخوان_ثالث
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
هوا بس ناجوانمردانه سرد است ...آی...
دمت گرم و سرت خوش باد
سلامم را تو پاسخ گوی، در بگشای
منم من، میهمان هر شبت، لولی وش مغموم
منم من، سنگ تیپاخورده ی رنجور
منم، دشنام پست آفرینش، نغمه ی ناجور
نه از رومم، نه از زنگم، همان بیرنگ بیرنگم
بیا بگشای در، بگشای، دلتنگم
#مهدی_اخوان_ثالث
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂