📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

خدا را چه دیدی شاید دوام آوردم !
هر تمام شدنی که مرگ نیست !؟ گاهی میتوان کنارِ یک پنجره سیگار به دست و منتظر “پوسید” …
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

اگر مغز خالی مثل شکم خالی سر و صدا

می کرد انسان خیلی عاقل تر از این ها

بود....
#موریس_مترلینگ
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا
نەسیم بێ سیم دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا
گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما
لە کورتیدا تەمەن وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا
وەکوو پەروانە دەوری لێدەدەن لاوانی خۆوڵاتی
گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا
نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک
بە حاڵی ئەم دڵە پڕ ژان و پڕ ئازارە ڕاناگا
دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ
دەنا جوانێک بەدەردی عاشقی بێچارە ڕاناگا
هەتا کۆمتر دەبێ پشتم، پتر هەڵدەکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دەستم بەداوێنی کچی ئەم شارە ڕاناگا
دەبێ بولبول لە من فێر بێ غەزەلخوێنی، بەڵام چبکەم
گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا

#هێمن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

هەواڵــی مانگ لە ئاوی مـەند بزانە
لە دیدەی مـن کە دەریایە، مەپرسە
وڵاتـی بــەخــتـەوەر ئـاڵا بـڵـنـدن
لەوەی هەر خوێنی ئاڵایە، مەپرسە

#ناسری_حیسامی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
وا باشی پەنا بەرینە بەر مەی خــانە
حەفتــاو دوومیللەت بەمن چی شەڕیانە
کەوتوونە بیــابانی نەزانی، بێ ڕێ
کوێرن،لە شەوی ڕەشــان و خۆ لێکدانە

گەردوون مەیەکەی مەرگە،جیهان مەی خانە
دەرخواردی دەدا هەر کەسێ لێی میوانە
بینۆشە بە ڕووی خۆشەوە گەر نۆرەت هات
جەژنێکە شەپۆڕێکــی دەگەڵ یارانە

زستــانە هەتا ڕوو دەکەمە مەی خــانە
هەر لاسکی گوڵە و لە دەوری ئاگـر دانە
وە دیارە نەیاری جوان و ڕووخۆشە جیهــان
تۆڵەی دەمی پێ کەنینــە ئەم سووتانە

دوو ڕوویی بەسە، ڕوو دەکەمە مەی خانە
ئەم ڕیشی سپی بە مەی بــڕەنگێ جوانە
پێوانی تەمەن گەییشتە حەفتــا، تا کەی
خۆم وەکوو هەم نیشــان نەدەم شێتانە

هەر خــاکێ هەیە خۆڵی لەشی یارانە
هەر چاو و دڵی دڵبەر و دڵــدارانە
وەک ئاو کە خۆڵ و گڵیش هەڵبگـرێ
تا ڕۆژی حەشــر تەوژمی خوێن بارانە

خــاکێ کە لە ژێر پێ و پلی شوانانە
سنگ و مەمک و کوڵــم و دەمی جوانانە
هەر خشتێ لە لاقوژبنــی دیوارێکە
یان شـانی وەزیرە یان سەری سوڵتانە

بایی مەبە بە ژیان و کەمێ ڕامێنە
زۆری وەکوو تۆ ئێستە سەتی لە شوێنە
دڵخۆش بە هەتا ماوی ،مەرگ وا لە کەمینە
تا تۆش نەڕفێنراوی بەشت بــڕفێنە

دنیـا بە خەیاڵی خۆ لە توربێن نــاوە
زێڕت هەیە،عەرزت هەیە،دێمە و ئاوە
ئەو ڕۆژی مەرگ سەرت ئەدا سەربەسەرین
هەر دوو گەزە خاکی گۆڕ و تۆپێک جاوە

ئەم کۆنە سەراوپەردە کە دنیــای ناوە
شایی لە بەرێک ،شینە لە پێنسەد لاوە
ئەم خوانچەیە بە ماوی هەزار جەمشیدە
گۆڕە و گەلێ بارامی تێا نێــژراوە

#چوارینەکانی_خەییــام

#هەژار_موکــریانی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

گـیـانه گەر جـار جـار، ناچـار له تاوا
ئەسرینم هەڵڕشت، له گۆشەی چاوا
بـمـلاوێـنـەوه، سـەر لەســەر ڕانــت
کپ ئەبمەوه بۆت، وەک کۆرپەی ساوا

#پەشێو
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

خۆشەویستم،
بوو به ساڵێ،
چاوت دەستی چاوەکانی نەگوشیوم
بوو به ساڵێ،ئاوریشمی قژ،
شان و ملی نەپۆشیوم
بوو به ساڵێ،
گوێم تامەزرۆی ڕۆژباشێکه
گوێم تامەزرۆی گیان باشێکه
بوو به ساڵێ،
تینووترم،
له گەڵای زەردی هەڵوەریو
تینووترم،
له بیابانی هەزاران ساڵ باران نەدیو

#پەشێو
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
کاتێ هاتم نویژی ئه‌م ئیواره‌م دا ببه‌ستم


قه‌ستی دوو رکاتی به‌یانم
لێ هێنا

ئه‌ویش قه‌زا


هه‌موو ڕامان

وایان زانی تێک هاڵاوم


خافڵ له‌وه‌ی لێم ده‌رکه‌وتی. . ..



مەهدی فەڵلاحی رۆستەمان "سەرمەس"
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
سوێند بە پاییز
ئیمانتان ترساوە له زەردایی....
سەفەرم
بە سەنگەری شەهیدێکی چۆل
پڕ له گمەی کۆترەکانی شین گێڕ

بەو دوو رێیانەیدا
کە نامگاتێ هیچ وێسگەیەک!
؛؛ سەفەرم

سەوزانە بەهارێک..سەفەرم سوورە
لقتان له ویشکایی
ئاپارتمانێک تەنافە.....
وەباڵی گەردن

شێدار هەنارێک خۆی هەڵخستووە بەسەریا
رۆشنایی چرا سوورەکان
سووری کەن له ئەوین!

دادەی ئەسپە ئاوێکە..
به هەرچی ئاڵ و گۆڕه ..سوێند
ئاویت دەدوێنم
باوێشک مه ڕێژە بە زەردایم
سوور بم....ئاخۆ گوێچکەی زەریا چارەنوسی باران ببیستێ
کەهەرچی ئاوە پاوان بێت لە من؟!

بە ویژدانی خۆتان...سوێند
ئیمانتان پەیکەری ئازادی شەق کرد
کەلەکەی راستی دەق خۆمم
تراژیدیای زەردایم ئاگرترین زەرتەشت دادەگیرسێنێ
کەلەکەی چەپی...ئاخ هەنارێک
هەنارێک زامە
هەنارێک دروشمی رسوایی سەفەرمە!

پەلاپیتکەی کوێرترین ناسیونالیزم
شارەزای مردن!...
برینمە


ئەگەر
بوردومانی دژوارترین سێرە
بە کارمامزی سەفەرم فێرە!

با سوێند نەخۆم بە...ڕەهایی
وەها هەڵچۆڕێم له بێ ئیمانیتان
لقتان له ویشکایی و
هەنارتان له ئاپارتمان
موعجیزەی ئاوو بنوسنەوە
بە ئەلف وبێی چۆڕانەوەم

#شوانە_فازڵنیا
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

من ئەمەوێ، ئەو تارایه
له پەنجەره و سەر گومەز و درەختەکان
بکەمەوه و بیدەم به سەر سەری تۆدا
من ئەمەوێ،
تۆ شاژنی ئەرخەوانیی
خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێبەربووی،
ئەو دیداره ...

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

ئاڵای سێ ڕەنگی ڕەنگینم
لە پۆپەی بەرزان دەبینم

دەلەرێ و دەشەکێتەوە
دەردم ساڕێژ دەبێتەوە

برین لە گیانم نامێنێ
دەمودەست گۆشتەزوون دێنێ

ئەودەم بە کوێری نەیاران
گشت خاکەلێوەی بەهاران

بۆ جێژنی ئازادی سەری ساڵ
کیژۆڵەی کورد و کوڕو کاڵ

باڵا بەرزان و چاو مەستان
دێن لە هەموو لای کوردستان

#مامۆستا_هەژار
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁


آغوش

ترکیب پیچیده ای ست

از من و خیال تو

که هر شب

مثل سایه

روی دیوار خانه می افتد ...


#کامران_رسول_زاده

🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
(تازه یار)
ماچی لێوی سوری چه ندخۆش و به تامه تازه یار!
پێکه نینی مه رهه مـــی سه د کۆنه زامه تازه یار!
ره وت و رۆینی ئاسک ئاسایه ئه گه ردێتو ده چی
بۆیه وا سه ودا ســـــــه رم ،مامز خه رامه تازه یار!
ئاو رێکــــم وێ ده تاکوو چه قڵی به ینمان تێ بگا
خوشه ویستی ئێمه ، چیـــــڕۆکه ، دڕامه تازه یار!
نه قشی خاڵت وێنه گه ربۆی ده رنه هات و،بۆیه وا
گــێژو وڕ ماوه ، ده سی ناچێتــــــــه خامه تازه یار!
نرخی گـــۆشه ی چاوه کانی تۆ به بڕوای من،گوڵم
هه ر له "ئێران" و "عێراق" تا مڵکـی شامه تازه یار!
وه ک مناڵی بێ وچان ئه گرێ گــڕوو لێم، بۆیه دڵ!
نوستنی ئامێـــزی تۆی ، ویست و مه ڕامه تازه یار!
به سیه ئیترشه و درنگه ،باشه"بی لان"پال که وی
تا دڵت لای کۆنه یار بێ ، لێت حــــــه رامه تازه یار!
قوڕه یشی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ئه‌ى موتريبى حه‌ريفان ده‌ست كه‌ن به‌ نه‌غمه‌ خوانى
ئاوازى تۆيه‌ بۆ دڵ وا ده‌فع ئه‌كا غه‌مانى

به‌زمت شيفايه‌ ساده‌ى بۆم لێده‌ به‌ڕبه‌ت و نه‌ى
ئه‌و ده‌ردى دڵ هه‌تاكه‌ى چى ماوه‌ عومرى فانى

موتريب به‌ ساز و نه‌ى بێ ساقى به‌ جامى مه‌ى بێ
تا عادزى مه‌ ته‌ى بێ ڕوو كه‌ينه‌ شادمانى

ڕه‌نگ و هه‌وايى تۆيه‌ ده‌نگ و سه‌دايى تۆيه‌
كه‌يف و سه‌فاى تۆيه‌ بۆ عه‌يشى جاويدانى

با ساقى ڕوو له‌ مه‌ى كا بێ ده‌فعى ئه‌و غه‌مه‌ى كا
جه‌مشيدى جام و كه‌ى كا؟ كێ داى ئه‌مانى مانى

بۆم لێده‌ چه‌نگ و عوده‌، ره‌مزه‌ له‌ ياوه‌دووده‌
با كۆره‌بێ حه‌سووده‌ ئه‌م سيره‌ با نه‌زانێ

ساقى له‌ دڵ حه‌زه‌ركه‌ چاره‌م له‌ ده‌ردى سه‌ر كه‌
جارێكى يه‌ك نه‌زه‌ر كه‌ بۆ (صافى)ى هيرانى

#سافى_هيرانى

🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

به دڵدارانی شەم بڵێن
حەریقێ بەربۆته دڵم
هەر که ئەدوێم،
ئەبێ به وەرزی ژیلەمۆ و پشکۆ بارین
به دڵدارانی شەم بڵێن،
لەبەر بۆن و بۆکروزی جەرگی منه
باخان چاویان پڕ ئەبێ له ئاو و
کەژان، هەموو وەکوو دایکم ئەگرین
به دڵدارانی شەم بڵێن،
با به دەروونما هەڵگەڕێن
بەڵام هێواش،
نەبا پەیژەی ئێسکم بشکێ،
وا ئەکەوم
به دڵدارانی شەم بڵێن،
با دەست بەنه پەلی شەم و
له ناو دڵما دەری بێنن
با بسووتێم، ئەو نەسووتێ

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

هەموو شەوێ،
به قەڵەمەکەی خۆم ئەڵێم
ئەگەر گڵۆپێ شێعری تۆ،
هەر به خوێنی شەهیدی نوێ
دابگیرسێ،
ده با ئەوسا،
ئەو خۆزگەیەم بۆ بێته دی،
دەست بشکێ و
تەمەن کورت بێ
دە با ئەوسا،
چش له تۆ بێ،
خەڵک بژی و
شێعر بمرێ

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
به باران می سپارم تا
به روی شیشه ات از من

هزاران بوسه بنویسد،
هزاران دوستت دارم

#MY_Delaram
#MY_Love
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

ئێوارەیەک،
کوێرێک و کەڕێک و لاڵێک
هەتاوەکوو چەند سەعاتێک
لەسەر کورسی نێو باخچەیەک
قنج و قیت و لێو به بزه، دانیشتبوون
کوێرەکه به چاوی کەڕەکه ئەیبینی و
کەڕەکه به گوێچکەی لاڵەکه ئەیبیست و
لاڵەکەش به جووڵانەوەی دەم و لێوی هەردووکیاندا تێ ئەگەیی
هەرسێکیان به یەکەوه و له یەک کاتدا
بۆنی گوڵەکانیان ئەکرد ...

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

ئەوەی که بتانهەوێ ژیانتان تەنیا بۆ کۆ کردنەوەی پووڵ و پاره تەرخان بکەن، نیشاندەری بێ هێزی ئێوه له ئاست بەرزەفڕی و ڕوانین بەرەو لوتکەدایه. ئەوه داخوازێکی یەکجار کەمه له خۆتان. ئێوه تەنیا کاتێک که واگۆنی خۆتان بەرەو شتێکی گەورەتر پاڵ بنێن، پەی به هێزی ڕاستەقینەی خۆتان دەبەن.

#باراک_ئۆباما
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

تەنیا له لوولەی تفەنگدا،
ئازادی چاوی هەڵدێنێ
حەق بانگ ئەدا
تەنیا هەر له ئاستی چەکا،
داگیرکەر ملی کەچ ئەکا

#شــــــــێرکۆی_مه‌زن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂