📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"ئەگەر ئەمجارە بێمەوە"

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
بەیانیان،
وەک بەرخۆڵەیەکی ساوا،
لەناو قەرسیلی پاراوا
تل دەخۆم و
گیایەکی تفت...تێرتێر دەجووم،
تا کفت دەبم،
پێ و بەلەکم
لە شەونمی سارد هەڵدەسووم !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
وەک سمۆرە،
بە دارگوێزە بەرزەکانا هەڵدەگەڕێم،
وەک پەڵەیەک هەوری نەوی
بەسەر کێڵگە سەوزەکانا دەخولێمەوە،
وەک شەنگە بی
بەسەر چەما،
بەسەر گشت زنارەکانی
کەنارا...دەچەمێمەوە،
ئاخ ، بەس ئەمجارە بێمەوە !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
سەرنج دەدەم
گوڵەگەنم چۆن زەرد دەبێ،
هەنارو سێو چۆن پێ دەگەن،
قەتێیەکان
هێلانەیان چۆم چێ دەکەن !

سەرنج دەدەم،
زەڕنەقووتە چۆن باڵ دەگرێ،
پەڕەسێلکە کۆچەرەکان،
لەسەر تێلی کارەبای ڕێ،
چۆن ڕیز دەبن ،
جۆگەلەکان لە کوێوە دێن ،
بۆ کوێ دەچن !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
لە گۆی مەمکی هەر کانیەک
قومە ئاوێک دەخۆمەوە،
گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم ،
لە هەر ئەشکەوتێکا، شەوێک
سەر بە گاشە بەردێک دەکەم ،
گشتیان دەکەم بە لانکی خۆم ،

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان،
شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە
بۆ فڕندە بێ باڵەکان !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
ناهێڵم لاوان گوڵ بچنن
بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز!
فێریان دەکەم ،
کە چوونە ژوان ،
لە بەرۆکی کچانی دەن ،
ئەوسا بیان کەنە ئامێز !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
- مناڵانی مۆسکۆی چاوشین فێریان کردووم -
بێ شیرینی
سەر ناکەم بە هیچ ماڵێکا،
زۆر جۆلانەی نەرم و سادە
بۆ مناڵان هەڵدەبەستم.
لە جەژنی لەدایکبوونیانا
- کە نییانە -
بەشدار دەبم ...
لەباتی مۆم دادەگیرسێنم ئەنگوستم .
گڕ بەردەدەم
لە گلێنەی چاوەکانم ،
لە ساواترین هەڵبەستم !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
هەر بێشکەێیک بێتە ڕێگەم ،
بە شێنەیی بە سەریا دەنووشتێمەوە
ئاخ ، مناڵان !
ئاخ ، بەس ئەمجارە بێمەوە !

#پەشێو

🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

"دەگەرێیتەوە سوێند دەخۆم"

سوێند دەخۆم دەگەریتەوە
گەر یەك یەكیش سنورەکان میین ڕێژبکەن
بە گولـلە و تیر
دنیا دابێژ دابێژ بکەن
هەموو رۆژێ
لەگەڵ بەری بەیانیدا
بەرەو ئاسۆ
لەدوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم
تۆ دەبیتە باڵدارێکی ئەفسانەیی و
بەیانییەك دێیتەوە لام
دەگەرێیتەوە سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم دەگەرێیتەوە
بۆیە ئەگەر
بست بە بستی ئاسمانیشت لێبتەنن
هەموورۆژێ
لەگەڵ بەرەبەیانیدا
پەنجەرەکان دەکەمەوە
واهەست دەکەم
کەتۆ وەكوو توولە نەمام
بەیانییەك
لەپەنجەرەکەم دەروێی
بەدیواردا هەڵدەگەرێی
دێیتەوە لام..!

#پەشێو
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"ئەگەر ئەمجارە بێمەوە"

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
بەیانیان،
وەک بەرخۆڵەیەکی ساوا،
لەناو قەرسیلی پاراوا
تل دەخۆم و
گیایەکی تفت...تێرتێر دەجووم،
تا کفت دەبم،
پێ و بەلەکم
لە شەونمی سارد هەڵدەسووم !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
وەک سمۆرە،
بە دارگوێزە بەرزەکانا هەڵدەگەڕێم،
وەک پەڵەیەک هەوری نەوی
بەسەر کێڵگە سەوزەکانا دەخولێمەوە،
وەک شەنگە بی
بەسەر چەما،
بەسەر گشت زنارەکانی
کەنارا...دەچەمێمەوە،
ئاخ ، بەس ئەمجارە بێمەوە !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
سەرنج دەدەم
گوڵەگەنم چۆن زەرد دەبێ،
هەنارو سێو چۆن پێ دەگەن،
قەتێیەکان
هێلانەیان چۆم چێ دەکەن !

سەرنج دەدەم،
زەڕنەقووتە چۆن باڵ دەگرێ،
پەڕەسێلکە کۆچەرەکان،
لەسەر تێلی کارەبای ڕێ،
چۆن ڕیز دەبن ،
جۆگەلەکان لە کوێوە دێن ،
بۆ کوێ دەچن !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
لە گۆی مەمکی هەر کانیەک
قومە ئاوێک دەخۆمەوە،
گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم ،
لە هەر ئەشکەوتێکا، شەوێک
سەر بە گاشە بەردێک دەکەم ،
گشتیان دەکەم بە لانکی خۆم ،

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان،
شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە
بۆ فڕندە بێ باڵەکان !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
ناهێڵم لاوان گوڵ بچنن
بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز!
فێریان دەکەم ،
کە چوونە ژوان ،
لە بەرۆکی کچانی دەن ،
ئەوسا بیان کەنە ئامێز !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
- مناڵانی مۆسکۆی چاوشین فێریان کردووم -
بێ شیرینی
سەر ناکەم بە هیچ ماڵێکا،
زۆر جۆلانەی نەرم و سادە
بۆ مناڵان هەڵدەبەستم.
لە جەژنی لەدایکبوونیانا
- کە نییانە -
بەشدار دەبم ...
لەباتی مۆم دادەگیرسێنم ئەنگوستم .
گڕ بەردەدەم
لە گلێنەی چاوەکانم ،
لە ساواترین هەڵبەستم !

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە :
هەر بێشکەێیک بێتە ڕێگەم ،
بە شێنەیی بە سەریا دەنووشتێمەوە
ئاخ ، مناڵان !
ئاخ ، بەس ئەمجارە بێمەوە !

#پەشێو

🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

گـیـانه گەر جـار جـار، ناچـار له تاوا
ئەسرینم هەڵڕشت، له گۆشەی چاوا
بـمـلاوێـنـەوه، سـەر لەســەر ڕانــت
کپ ئەبمەوه بۆت، وەک کۆرپەی ساوا

#پەشێو
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

خۆشەویستم،
بوو به ساڵێ،
چاوت دەستی چاوەکانی نەگوشیوم
بوو به ساڵێ،ئاوریشمی قژ،
شان و ملی نەپۆشیوم
بوو به ساڵێ،
گوێم تامەزرۆی ڕۆژباشێکه
گوێم تامەزرۆی گیان باشێکه
بوو به ساڵێ،
تینووترم،
له گەڵای زەردی هەڵوەریو
تینووترم،
له بیابانی هەزاران ساڵ باران نەدیو

#پەشێو
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

خۆشەویستم،
که شەو دادێ، شەوی بەهار
که تاریکی وەک تاڤگەی کل
ئەڕژێته ناو گلێنەی شار
که ئەستێره گەڕانەوه،
له ناشتنی،
تەرمی ماتی زێڕ کفتی خۆر
که پەنجەیێ هات بزواندی
تەلی گیانی پڕ له ناسۆر
بڕوا بکه خۆشەویستم،
لەو کاتەدا
بۆ خەوێکی سەر مەچەکت،
ئەگریم، ئەگریم ...
به گیان، به لەش، به چاو، به گوێ
هاوار ئەکەم:
برسیم، برسیم ...

#پەشێو
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

خۆشەویستم،
که شەو دادێ، شەوی بەهار
که تاریکی وەک تاڤگەی کل
ئەڕژێته ناو گلێنەی شار
که ئەستێره گەڕانەوه،
له ناشتنی،
تەرمی ماتی زێڕ کفتی خۆر
که پەنجەیێ هات بزواندی
تەلی گیانی پڕ له ناسۆر
بڕوا بکه خۆشەویستم،
لەو کاتەدا
بۆ خەوێکی سەر مەچەکت،
ئەگریم، ئەگریم ...
به گیان، به لەش، به چاو، به گوێ
هاوار ئەکەم:
برسیم، برسیم ...

#پەشێو
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
بۆم نانووسرێ ،
بە خوێن نەبێ بۆم نانووسرێ
نووکی ڕمەکانتان تیژ کەن
خەنجەرتان سواری هەسان کەن
سەرانسەرم با ببێتە کێڵگەی برین
من ڕا هاتووم
خوێن بکەمە مەرەکەبی شێعر نووسین .

#پەشێو
🆔 @nawandi_adab_hon
‌نە تۆ خوشکەی، نە من کاکم🤷‍♂
خــۆشەویستی دەروونپاکم!💏

#پەشێو
🆔 @nawandi_adab_honar