📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
نالـــــــی
......................،،،،،،،....................ە

شەوی یەلدا

شــه‌وی یه‌ڵدایه‌ یان ده‌یجوره‌ ئه‌م شه‌و
كه‌ دیده‌م دوور له‌تۆ بێ نووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵـــــم وه‌ك حاكمــی مه‌عــــزوله‌ قــوربان
خه‌ڵاتــی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵیـش مایـل بـــه‌ دیـده‌ی تـۆیـــه‌ بـــۆیــه‌
له‌ من وه‌حشی و ڕه‌میده‌و دووره‌ ئه‌مشه‌و

كه‌ تۆی شای كه‌چ كولاهــی دیده‌ مه‌ستان
چ باكــــم قه‌یسه‌ر و فه‌غفـــووره‌ ئه‌مشه‌و

لــــه‌ خـــه‌و هه‌لســـاوه‌ یـــا ئاڵــۆزه‌ چـاوت
هـه‌میشـه‌ وایـــه‌ یا مـه‌خمــــووره‌ ئه‌مشه‌و

سروشكــم نه‌قشـــی چاوی تــۆ ده‌كێشێ
جێگه‌م سه‌ر داره‌كه‌ی مه‌نسوره‌ ئه‌مشه‌و

مــوســوڵمانان ده‌پرســـن حاڵـــی (نالــی)
له‌ كونجی بێ كه‌سی مه‌هجوره‌ ئه‌مشـه‌و


حەزرەتی نالی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
ته‌زووی گه‌رمی هه‌ناسه‌ی با شه‌وچله‌ی زستانی ناخم بێ

بریسكانی دڵی ئه‌مشه‌و ده‌با هه‌رده‌م هه‌ناری پڕده‌ماخم بێ. ع.ح
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#یه‌ڵدا
#شیما_نادرسەرا_دڵارام

شه‌وی یه‌ڵدا ئه‌گه‌ر عه‌یش و سه‌فا و سامانه بۆ عا‌له‌م
له بۆ ئه‌مسالی ئه‌من و تۆ چله‌ی مه‌رگه و حشووری خه‌م

له جه‌معی عاشقان شه‌وگار؛ هه‌مووی یه‌ڵدایه بێ کۆتا
ده‌بێ ئه‌غیاری بێ ئاگا چلۆنی تێ‌په‌ڕێنن ژه‌م

چه‌ماوه پشتی پێنووسم دۆعای تا که‌ی ئه‌سه‌ر ناکا
بڵێی تۆم پێ بدا ساتێ زیاتر گه‌ر تکای لێ که‌م

ده‌ڵێن ڕوخساری وه‌ک مانگت له ژێر هه‌وری خه‌ما نوقمه
مه‌عازه‌الله مه‌ڵێ چاوت به خه‌رمان که‌وتووه ژێر ته‌م

عه‌زیزم خۆت له کام سووچا له شێعر ئاڵاندووه ئه‌م شه‌و
که وا ده‌یجووری عاله‌م‌گیر هه‌میس به‌ر شه‌ق ده‌دا ده‌رکه‌م

هه‌زار یه‌ڵدا به‌قوربانت ئه‌گه‌ر مایل به غه‌دداریت
بڵێ تا خۆم هه‌ناری دڵ له به‌رپێت دانه دانه بکه‌م

گوڵم په‌یمانی زستان و خه‌زان شادی و سه‌مای ناوێ
له‌ ده‌ست ئه‌م خێڵە نامۆیه سه‌ری ژین دا نه‌ده‌م چ‌بکه‌م

مه‌لا هه‌رگیز نیه عالیم به‌وه‌ی حه‌ووا له دڵیا بوو
به‌ره‌ی دایکێ ئه‌ویندارم ، به فیرده‌وسی خودات ناده‌م

 هەتا ئامێزی تۆ باخەو هەتا سێوە بەرەی باخت
ئەمن تاوان بەشم ناکات و ئیمان ناگرێ بەرگەم

وه‌ره دڵ سه‌ر دڵی من نێ ده‌می کردۆته‌وه زامم
حه‌کیمه مێهری تۆ قوربان ببه بۆ زامی دڵ مه‌رهه‌م

عه‌شق ناوت به ڕیسوایی نه‌کێشێ هه‌ر دوو پێی له‌نگه
مه‌که‌ن لۆمەم‌ زڕا ناوم ، به عه‌شقۆ دادرا نوتفه‌م

به‌نا بوو تێک بده‌ین نه‌زمی فسووڵی ساردی ته‌نیایی
نه‌وه‌ک ته‌نیایی تێکی دا قه‌رار و سه‌بر و سۆ سه‌رجه‌م

که به‌ر تیری موژه‌ت که‌وتم له مه‌یدانی نیگاهت دا
به‌ڵێنم دا که جن جن بێ دلم له‌م ناوه ڕا ناکه‌م

وه‌کوو پێشینیان وتیان که کورده‌و غه‌یره‌ت و عه‌هدی
منیش ڕیشه‌م له کوردانه به‌ڵێنم داوه لا ناده‌م

شەوێ بێ ڕادە دڵتەنگە و دەچۆڕێ خەم لە هەرلاوە
دڵارامیم نیە ئەم شەو ، دەتاوێمۆ بە وێنەی شەم

#شیما_نادرسەرا_دڵارام
#یه‌ڵدا
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
لبخند بزنید
این دومین کار خوبیه
که با لبها میشه انجام داد❤️
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"حــــــــەج"

لە ئەزەڵگاهەوە من شێتی ئەو ئەبرۆ کەجەتم
قیبلەم هەر تۆنی دەمێکەش لە سەفی ئەو حەجەتم

بە توافت هەموو تاوانێ لە من هەڵدەوەرێ
ئەگە پەنجەی حەزم هەڵواسمە پرچت بە جەتم


ئازاد سەییدئیبراهیمی "هۆگر"
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
غزل زیبایی از حضرت شیخ حسن مولاناوا، شاعر، عارف و قرآن پژوه سقزی عصر صفوی:

*تا بر کمر آن زلف چلیپای تو پیوست
عاشق خَم زنّار اطاعت به کمر بست

تاب سر زلفین تو دامی است که هرکس
در حلقه آن بند شد آنجا زخطر رست

تیر مژه ­ات جان کسی را چوهدف ساخت
پیش از زدن ازشوق تو ازروزن ­تن جست

تیمار کن این دلشده بیمار غمت را
زآبی که خضر گر بچشد،مست شود مست

تربتگه من ساز قدمگاه پس از مرگ
کاحیا شده در دامن لطف تو زنم دست

تشبیه تو با حور و پری سخت محالست
کز جان به جهان گرنگری فرق ­جلی هست

تا گشت زمین از فر رخسار تو تابان
بازار مه چرخ برین برزده بشکست

دکتر شهباز محسنی
انسان های "بزرگ" راجع به ایده ها صحبت می کنند، انسان های "متوسط" راجع به اتفاقات، و انسان های "کوچک" در مورد افراد...!

"داستایوسکی
سڵاو و ڕێز ،"کوردستان موزیک "مەزن ترین ئارشیڤی مۆسیقای کوردی . هاوڕێمان بن بۆ پێشکەش کردنی مۆسیقای نیشتمانمان لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلگرام.
@KurdistanMoozik
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
گەرچی لێم تۆراوی ئازیز ئێستەش ئەیڵێم بێ ڕیا
خۆشەویستی تۆ لە لای من چەشنی نەورۆز لای گیا

گەرچی وێڵ و هەڵوەدای ئەم شاخ و هەردەم یادی تۆ
ئاوەڵی هەست و خەیاڵ و دڵمە لێم نابێ جیا

دێتە بیرم دوا نیگای خۆم و تکەی فرمێسکەکەت
تا دەبینم تیشکی خۆر و بەفری سەر گۆنای چیا

سەد ئەوەندەی تر بڕەنجێنی دڵم خۆشم دەوێی
خۆشەویستی من فەقەت تۆی، دڵنیا بە دڵنیا!
Nasim..
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوه
بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوه

مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوه

وا سه‌رم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردی‌سەری من وا بە گەردی پاتەوه

گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم؛ دور بێ لە ڕووت
وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوه

چاوی خوێنخواری بە خوێنم فێره، وەک لێوی بە مەی
لێی‌گەرێن ــ ئێوە و خودا!ــ ئەو شۆخە با بیخواتەوه

شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر
مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوه!

مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەنده بە شەهدی ڕوومه‌تی زێباتەوه


شین و واوەیلایە، ئاساری قیامەت هەڵدەسێ؛
گوڵبەدەن ئەمرۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوه

لەبشەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات؛
مێشی رۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوه

خەتتی دەرسی عیشقی (ناری)وەک ڕقوومی خاڵەکەت
وا به‌ لەوحی گەردنی بێگەردی وەک میناتەوه

ناری"
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
(( پێنج خشتەکی لەسەر "بازنشەست"ـی ئاسۆ))

"لەیلی هەورامان"

ڕەنجی دڵ دانت هەتاکەی دڵ کە بەرد و دار نییە
خۆشەویستی ئەم زەمانە قەت وەفایان بار نییە
عەهدشکان و بێ‌بەڵێنی قەت لەلایان عار نییە
[[ لەو هەموو یارانە ئێستا تاقەیێکیان دیار نییە
دۆست و یاری ئەو زەمانەش تاقەیێکیان یار نییە ]]
٭٭٭
کوانێ یاری نەونەمامی چاوبەڵەک لە منی کەوێ
ڕۆح و گیان و دڵ هەمووی قوربانی بێت بۆ نایهەوێ
ژێر چەنەی گۆمێکی قووڵە و من لەمێژە وام لەوێ
[[ کوانێ ئەو یارەی کە ئاوێزانی بووم ترسام شەوێ
پێی کوتم لەمنت کەوێ پەلکەن مەترسێ مار نییە ]]
٭٭٭
دڵ لە دووری نازەنینە دەنگی لێ‌دێ وەک جەڕەس
من لە هیجری ئەو ئەسووتێم لێم بڕا هێز و نەفەس
عەشقی من خاوێنە بەخوا چۆنە لێم ناگاتێ کەس
[[ عاشقیش زۆرە بەڵام عەشق و ئەوین بۆتە هەوەس
دڵ هەمووی بەسوێن کەچی هیچ دڵبەرێ دڵدار نییە ]]
٭٭٭
من لەسەر عەشق و ئەوینم عەقڵ و دڵ لێم کەوتنە جەنگ
تاو و تینم لێ بڕاوە، لێم بڕاوە هێز و ڕەنگ
عەقڵ دەڵێ وەسڵی مەحاڵە دڵ بە گرژی هاتە دەنگ
[[ هەر دەڵەی دونیا هەوارێ کۆنە جێی بیری چەلەنگ
رانە مەڕ خەوتوون و لوورەی گورگە، شوان هەر دیار نییە ]]
٭٭٭
یاری دڵمەندی بەنازم کێیە زیزی کردووە؟
هۆی چییە نایێتە چێژوان بۆچی مانی گرتووە؟
نامدوێنی، دڵگرانە پێم بڵێن سا چی بووە؟
[[ هێندە گریاوم مژۆڵم وا تەڕ و جووت جووت بووە
پێی لەسەر دانێ مەترسێ چاوەکەم بزمار نییە ]]
٭٭٭
شەرتە سەدساڵ لێم بتۆرێی تۆم لە بیر ناچێتەوە
دەنگێ هاتە گوێم کوتی موژدە کە یارت دێتەوه
دڵ له خۆشی وەسڵی باڵات وەک بەفر ئەتوێتەوە
[[ پێت لەسەر چاوم ئەگەر دووبارە ئاشتت بێتەوە
ماڵی دڵ ئی خۆتە قوربان جێگە پێی ئەغیار نییە ]]
٭٭٭
پیاوی عاشق کوانێ قەت گوێی لە نەبوون و بوون دەبێ
لەیلی هەورامانی شۆخم "سەرمەس"ـی مەجنوون دەبێ
کێ ئەوینی پاک و ڕاست بێ ئەم وتەی بۆ ڕوون دەبێ
[[ بارەگای عیشقە بە پیریش عەیب نییە بۆ چوون دەبێ
گەرچی ماڵی دڵ وەها ڕووخاوە جێ بۆ بار نییە ]]
٭٭٭
خورد و خۆراکی شەوانەم دەرد و ژانە ژەم بە ژەم
هێندە دڵتەنگم دەگریێم تاکوو پێک بێ چەم بە چەم٭
داخی دڵ با هەڵبرێژم من بە نووسین کەم بە کەم
[[ شێعری من ئاوێنەیە خۆی تیا دەبینی دەم بە دەم
گەرچی خودبینی خراپە بۆ ئەویندار عار نییە ]]
٭٭٭

زۆر بە دەم باوە پەشێوە زوڵفە لوول و ئاڵەکەت
بوون بە پەرژین و حەساری لێوی ئاڵ و خاڵەکەت
"سەرمەس"ـم شێواوە حاڵم چۆنە ئەی تۆ حاڵەکەت؟
[[ گەر کرێکارت دەوێ بۆ دەرکەوانی ماڵەکەت
بازنشەستە ئێستە "ئاسۆ" کەس وەک ئەو بێکار نییە ]]



مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان "سەرمەس"


--------------------------------------------------
٭ چەم بە چەم

چەمی یەکەم: ڕووبار
چەمی دووهەم: چاو، وشەیەکی هەورامییە

واتە: لە دڵتەنگی‌دا هێندە دەگریێم تاکوو بە ئەسرینی چاو ڕووبار درووست بێت.
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
بارانێکه
چه‌ترێ له دوو دڵیت
کردۆته با په‌نای
یاسای‌
دیکتاتۆرێکی خه‌یاڵی
دیکتاتۆرێ
خۆت هێناته‌و
خۆت ده‌نگت پێ داوه و
هه‌ڵت بژاردوه و
بۆ خۆشت بووی
به وڵات و فه‌رمانبه‌ری
منیش
سه‌ره‌کی ترین دوژمنیم
دوژمنێ
هه‌زار پلانی بۆ هه‌یه
بارانێکه
له‌و هه‌رێمه
یه‌ک له دوای یه‌ک
یاسای به رنگاری
ئه‌خولقێت وبه گۆرانی ئه‌یڵێیته‌وه
سروودی نیشتمانیه و
وه‌کوو حه‌ڵقه به گوێته‌وه
دڵارام
چه‌ن بارانه خۆزگه کانت
ئاو ئه‌یبات و
دوژمن ئه‌یکاته هۆنراوه
چه‌ن بارانه ته‌ڕ نه‌بوویت و
هیواکانت
چه‌تر کوژ و سه‌رکوت ئه‌کرێن
چه‌ن بارانه به پێی یاسا
حه‌رامه
خه‌و بینینه‌وه
دڵارام
بارانێ سه‌رت له ئاسمان بڕه. . .

#جــــــــــەمیــــل_م
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
هەر کاتێ دەکەومە بیری
ئاوتی ڕۆژانی جوانی
بۆ ساڕێژی زامەکانم
بە تەنیا دێمە سەر کانی

زووخاوی دڵ هەڵدەڕێژم
بۆ وردە شەپۆلەکانی
ئەم بەستەیەی بۆ دەخوێنم
بە لاوک یا بە گۆرانی

ناسر ئاغابرا
ده‌زانم
باده‌یی عیشقه خه‌ته‌رناک
که‌چی هه‌ر‌چووم
ئه‌گه‌ر مام و ئه‌گه‌ر چووم. . .!
#مه‌حوی
🆔 @nawandi_adab_honar
ئاوازێک
بۆ ته‌نیاییم بژه‌نه
با خه‌می سه‌ده‌یێک فه‌رامۆشکه‌م. .
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#تۆ
چاوی تۆم
نیشانی شێعرێ دا
وتی ئاخ..
ئه بوایه ئه و له ناو منا بێ
ده می تۆم
نیشانی باخێک دا
وتی ئاخ..
ئه بوایه ئه و له ناو به رزایی چڵما بێ
په نجه تم
نیشانی تارێ دا
وتی ئاخ..
ئه بوایه ئه و له سه ر (ژێکانی) دڵم بێ
گه ردنتم
نیشانی زێ یه ک دا
وتی ئاخ..
ئه بوایه قه ڵبه زه ی ده نگم بێ
ئه و ده مه ی باڵات و
هه ر هه مو جوانیتم به ڕووتی
نیشانی دواڕۆژ دا
وتی ئاخ..
خودایا
با مردن بمرێت و ئه و نه مرێت.

#شێرکۆ
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
((بینایی دیدەم))

بینایی دیدەم شای سۆسەن خاڵان
ئـــی دەستە بەستەی مەستی گوڵاڵان

بگێرە جە دەس ئی کەم تاڵەوە
بینەش بەو گۆنای موشکین خاڵەوە

گوڵ پەی گوڵ خاسەن جەمین جامەنی
گوڵ بۆ، گوڵ قامەت، گوڵ ئەندامەنی

شاباشی تۆ بان گوڵاڵانی مەست
"سەیدی" خار خاسەن بگێرۆ وە دەست


مامۆستا سەیدی هەورامی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂