📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
ڕەش لە دڵ ئاڵایە بێ شەو داگرە
تیشک بهاوە دەس بەسەر شەودا گرە

هەر ئەزەل خولقا بە لەنگی لاقی بەخت
لەم هەرێمە دیلە ڕۆژ ، شەو داگرە

#شیما_نادرسەرا_دڵارام
🆔@nawandi_adab_honar
قەڵای نیشتمان🌼


وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وەگیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ

لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی "ماژینۆ" سینگم قەڵای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد
کە دەتبینم لە دەس بێگانە دای تۆ

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ؟ هەتا من
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ

بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ

لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن "هێمن" هەوڵ خوشک و برای تۆ


🍁 #مامۆستا_هێمن 🍁
به‌ره‌و
ئێواره بارانی په‌پوله و
من و تۆ و ئیشتیای
ماچێ خودایی
من و
تۆ و. . .
#جه‌میل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دڵ ئارام،دیدە تەڕ، گیان پڕ شکۆیە
قەریحەی شێعری ئەمشەو گش لە تۆیە

چرۆی هەڵبەستی هەستم شادەمەرگە
لە خۆشیا ناخی ئاونگی گەزۆیە

کەمەرچین پۆشی شێعری، خانومانی
ئەوین و خۆشەویستیت تینە؛ سۆیە

لە چیت بدوێم، لە چاوانت، لە پاکیت
کە ناوبانگت لە عالەمدا شنۆیە

جوانناسیت بە جێ هێناوە تاقی
بەدەر تۆ فەلسەفەی جوانی درۆیە

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
نە تەنها هەر دڵم مەحبووسی توڕەی زوڵفی تاتارە
لە هەر چینێکی سەد خاقانی چین تێدا گرفتارە

هەتا دێم سەر حیسابی دڵ ببم ڕۆحم دەبا چاوی
عەجەب ساحێب‌فەن و ئەفسوونگەر پڕ مەکر و سەححارە

تەڵاقی خاوی‌دا چاوم لە عیشقی ماهی ڕووی چاوی
وەکوو ئەجرامی سەبعە هەر تەرەف بێ زەرف سەییارە

عەجایەب دڵ لە گەردشدایە بۆ خاڵی لەبی دڵبەر
بە میسلی جەدوەلیپەڕگاری کەشتی هێندە دەووارە


بە یادی ماهی گوڵ‌ڕۆخ ئەشکی خوێن وا دێ لە دیدەم
کەنارم هەر تەرەف تێ دەفکرم وەک عەینی گوڵزارە

لە بارانی حەوادیس قەد قبووڵ ناکا تەڕی قڵبم
سەراسەر جامەیی چاکم لە خوێنا ئەسڵی ئاهارە

هیلال ئاسا لە فیکرا خەم بووە ئەبرۆ لە پاڵ چاوی
وەکوو شاگردی ئەفلاتوون لەسەر بالینی بیمارە

خودا تۆ شاهیدی من و خەسسم کە لەیلایە
بە قەد ئیخلاسی من، بەو ((بالمضاعف)) زید و ئەغیارە

حەکیمی کافرە دڵبەر تەرەححوم زەحمەتە بۆ ئەو
موسوڵمانان عیلاجی کەن دەخیل "سالم" بە ئازارە


مامۆستا سالم

🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"هەناسەی وەسڵ"

بەفری هیجرت قوللەیی کێوی دڵی واگرتووم
مەر شەماڵی وەسڵی تۆ ئەم بەفرە بتوێنێتەوە

ئاوری دووریت وەها جەرگ و دڵی سووتاندووم
مەر هەناسەی وەسڵی تۆ ئەم ئاورە بکوژێنێتەوە


#مەلاحەسەن‌جەوهەری
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁


شه‌رته تاڕۆژی حه‌شــــــر خولیایـــــی
من بێ چاوی یار
وێڵی سه‌حرابم هه‌میشه تەرک
بکه‌م خێش و دیار

شه‌رته وه‌ک مه‌جنوونی بێکــه س
ده‌شت و کێو بێ مه‌سکه‌نم
تا به داخـــــــــی له‌یله‌وه ده‌منێنـــــــه
قه‌بری تەنگ و تار

شه‌رتــــــــه وه‌ک فه‌رهاد قوڵنگی یادی
شیرین هه‌ڵگرم
تا له پای کێوی فیراقا جێ بهێڵم
یادگار

شه‌رته وه‌ک یه‌عقووب له دووری
یوسفی گوم گه‌شته که‌م
سینــــــــه پڕ خه‌م؛دیــــــده پڕ نه‌م؛تا
ئه‌به‌د نه‌گرم قه‌رار

شه‌رته وه‌ک ئازیز مرده ده‌س له
ئه‌ژنۆ به‌ر نه‌ده‌م
بۆ دڵه‌ی وێڵ و غه‌ریبم دائیـــــــمه
بگریم به زار

شه‌رتــــه وه‌ک بولبول به شـــیوه‌ن قه‌ت
لق و چڵ به‌ر نه‌ده‌م
تا ده‌مـــی خونچـــــــه‌ی ئه‌مـــه‌ل نه‌کرێته‌وه
سوبحـــی به‌هار

شــــه‌رته وه‌ک دێوانـــه که‌شکۆڵ و
عه‌سایه‌ک هه‌ڵگرم
بیخه‌مه لاوه به جارێ عیـــــــــززه‌تی
نه‌فس و ویقار

شـــــه‌رته بمبێ تاجــــــی خه‌سره و؛گه‌نجی
قاڕوون؛ته‌ختی که‌ی
هـــــــــه‌ر له ده‌رگــــــای ئه وا بمــــــــرم
که‌ساس و خاکسار

شه‌رته ڕه‌نگین که‌م له داخـی تۆ به
ئه‌شکی دیده‌که‌م
عـــــــه‌رد و به‌رد و شـــــــــــاخ و داخ و
لاله زار و جۆیبار

شه‌رته یا حه سره‌ت لهەگهەڵ خۆما
ئه‌نێمه قه‌بره‌وه
یا ئه‌بێ بمــــــژم له خونچـــــــه‌ی نه‌و
شکۆفه‌ی لێوی یار



مامۆستا ئه خۆل


🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

باور کنیم عمر ما به همین سرعت سپری میشه
بیشتر بخندیم،بیشتر بخندانیم،بیشتر عشق
بورزیم؛بیشتر زِنْـــــــدِگـــــی کنیم

#لبخند😍


🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
من وه‌ڕه‌س،دڵ ته‌نگ و تۆ دوور به‌زمی نووسین سازه بۆت
چی بنووسم من به‌ڵام له‌م ڕه‌نجه بێ ئه‌ندازه بۆت

شه‌و درێژ و بیری من قووڵ، شه‌ونخوونیم هاوده‌مه
من که‌لا و دڵ ناته‌با، ده‌رگای شکایه‌ت بازه بۆت

‌ ‌ گیانه‌که‌م ناخی ته‌نیوم خۆشه‌ویستیت سه‌رله‌به‌ر
دانیشه ده‌سته‌ونه‌زه‌ر بۆم تا بڵێم له‌م ڕازه بۆت

خۆزگه ده‌کرا تا قیامه‌ت جاڕی ئه‌شقم به‌م؛ هه‌تا
گاته گوێی دونیا ئه‌وین و سۆزی ئه‌م ئاوازه بۆت

پاش و پێشم تای سه‌راوه و هزری دووریت ئه‌م کوژێ
ئه‌ی فه‌له‌ک سه‌د ئافه‌رین بۆ ته‌رزی ئه‌م ڕێبازه بۆت

ناسره‌وێ یادت ده‌مێ، دڵ مه‌ست و سه‌ر شێتم ده‌کا
سه‌ر به ئایینی جنوونم به‌م هه‌واو شێوازه بۆت

چه‌شنی کۆرپه‌ی دووره ئامێز،ناسکه‌و دڵ هه‌سته‌وه‌ر¹
ڕیتمی گریانم هه‌تا بێ سه‌بک و شێوه‌ی جازه بۆت

جه‌غزی گوفتار و خه‌یاڵم په‌ڵپ و بێ سامانیه
ناگرن یه‌ک،ئه‌م به تاسه‌و ئه‌و فیداو گیان بازه بۆت

گه‌رچی دووریت چرکه‌یێکی ساته‌مه‌رگێکه گوڵم
سه‌رله‌به‌ر دونیا ئه‌ژی ئه‌م حاڵه بێ ده‌ربازه بۆت

هێن #دڵ‌ئارام داده‌مرکێنم:« #دڵارام » دێت و، دڵ
دێته گه‌شکه و هه‌ڵفڕینی هه‌ر ده‌ڵێی شابازه بۆت

#جه‌میل_م

¹هه‌سته‌وه‌ر: حه‌ساس
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ڕۆڵەکەم وەختێ ڕەفێقێت ماڵوو تاتەی بەش کەرا
یۆ بە یانە و یۆ بە دووکان ،یۆ بە زەڕ دڵ وەش کەرا

دەس بەرە و دەفتەر جە ڕەفڵەو یانەکۆڵەی بارە وار
یا غەزەڵ یا مەسنەویم وانەو دەروونیت گەش کەرا

زیوەر و زەڕ پەی کەسێ خاسا بە بێ زەڕ مەرۮە بۆ
گلکەوانەیچ پەی چەپەی بۆ تا بە زۆر گەورەش کەرا

هەر پەلێو دیوانوو تاتەیت دیوەخانێن ،جەرگەکەم!
هەر غەزەڵ باخێن غەزاڵێ سەرمەسێ کشکەش کەرا

گرۮ لوێنێ و گرۮ ملا،سەرمایەدارێ ملهوڕێ
چي هەژارێ دڵپەڕێ با و پی پەژارا غەش کەرا؟!

گەوهەرێن هەر تاقە بەیتوو شاعێرێ مانۆ جیای
عاشقێ واناش بە سۆز و شارێحێ شەرحەش کەرا

کیسە پەڕکەر دژمەنوو عەمری عەزیزین بێ خەبەر
زۆر وزۆ شانەی گڵێمێو ،عاقڵێ سووکەش کەرا

قسمەتوو سەعدی جە دنیای شێعرە بێ و خەم تا لوا
بێ نەسیب کەی وریۆ نان ؟با، ئەحمەقێچ لۆمەش کەرا



#سەعدی_غەریبی



🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
جوانناسیت بە جێ هێناوە تاقی
بەدەر تۆ فەلسەفەی جوانی درۆیە

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🔸راهیبای فیلم کازیوه شیرین به جشنواره‌ی جشنواره فیلم مریدا مکزیک

🔸فیلم کازیوه شیرین اثرمحمد فرج زاده و جمیل معرفتیان به جشنواره فیلم مریدا راه یافت
@saqqezrudaw
لە ناو چاوی منداڵێکی هاڤاناوە
برسێتی دەستی راکێشا
بۆ سەر شەقامێکی گشتی
یەکەم رێبوار
دڵدارێ هات، هەرچی فرمێسکێکی پێبوو
هەمووی دایە و رۆی تێپەڕی
دووەم رێبوار
بازرگانێ دوو نانی گەرمی بۆ کڕی و
دەستی بۆ ئاسمان هەلبڕی
سێیەم رێبوار
چیرۆک نووسێ ... چیرۆکێکی
ئێجگار تووڕەی لە سەر نووسی
چوارەم رێبوار
کرێکارێ هات و نەڕۆی
تا شەقام و شار و دنیای
چەوساوەی بۆ نەگۆڕی
.
#شێرکۆ_بێکەس
🆔 @nawandi_adab_honar
🌸🌸🌸🍃
🌸🌸🍃
🌸🍃
🍃
هه‌موو شه‌وێ
کورته شیعرێ بۆ خۆشه‌ویستیت ئه نوسم و
له خۆمدا پاوانه‌ی ئه‌که‌م
لێم ببوره
گیرۆییه و زۆر ئه‌ترسم
له منه‌وه عاله‌م گیر بێ. . .

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🍃
🌸🍃
🌸🌸🍃
🌸🌸🌸🍃
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
هوا بس ناجوانمردانه سرد است ...آی...
دمت گرم و سرت خوش باد
سلامم را تو پاسخ گوی، در بگشای
منم من، میهمان هر شبت، لولی وش مغموم
منم من، سنگ تیپاخورده ی رنجور
منم، دشنام پست آفرینش، نغمه ی ناجور
نه از رومم، نه از زنگم، همان بیرنگ بیرنگم
بیا بگشای در، بگشای، دلتنگم

#مهدی_اخوان_ثالث
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂