🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#یه‌ڵدا
#شیما_نادرسەرا_دڵارام
شه‌وی یه‌ڵدا ئه‌گه‌ر عه‌یش و سه‌فا و سامانه بۆ عا‌له‌م
له بۆ ئه‌مسالی ئه‌من و تۆ چله‌ی مه‌رگه و حشووری خه‌م
له جه‌معی عاشقان شه‌وگار؛ هه‌مووی یه‌ڵدایه بێ کۆتا
ده‌بێ ئه‌غیاری بێ ئاگا چلۆنی تێ‌په‌ڕێنن ژه‌م
چه‌ماوه پشتی پێنووسم دۆعای تا که‌ی ئه‌سه‌ر ناکا
بڵێی تۆم پێ بدا ساتێ زیاتر گه‌ر تکای لێ که‌م
ده‌ڵێن ڕوخساری وه‌ک مانگت له ژێر هه‌وری خه‌ما نوقمه
مه‌عازه‌الله مه‌ڵێ چاوت به خه‌رمان که‌وتووه ژێر ته‌م
عه‌زیزم خۆت له کام سووچا له شێعر ئاڵاندووه ئه‌م شه‌و
که وا ده‌یجووری عاله‌م‌گیر هه‌میس به‌ر شه‌ق ده‌دا ده‌رکه‌م
هه‌زار یه‌ڵدا به‌قوربانت ئه‌گه‌ر مایل به غه‌دداریت
بڵێ تا خۆم هه‌ناری دڵ له به‌رپێت دانه دانه بکه‌م
گوڵم په‌یمانی زستان و خه‌زان شادی و سه‌مای ناوێ
له ده‌ست ئه‌م خێڵە نامۆیه سه‌ری ژین دا نه‌ده‌م چ‌بکه‌م
مه‌لا هه‌رگیز نیه عالیم به‌وه‌ی حه‌ووا له دڵیا بوو
به‌ره‌ی دایکێ ئه‌ویندارم ، به فیرده‌وسی خودات ناده‌م
هەتا ئامێزی تۆ باخەو هەتا سێوە بەرەی باخت
ئەمن تاوان بەشم ناکات و ئیمان ناگرێ بەرگەم
وه‌ره دڵ سه‌ر دڵی من نێ ده‌می کردۆته‌وه زامم
حه‌کیمه مێهری تۆ قوربان ببه بۆ زامی دڵ مه‌رهه‌م
عه‌شق ناوت به ڕیسوایی نه‌کێشێ هه‌ر دوو پێی له‌نگه
مه‌که‌ن لۆمەم زڕا ناوم ، به عه‌شقۆ دادرا نوتفه‌م
به‌نا بوو تێک بده‌ین نه‌زمی فسووڵی ساردی ته‌نیایی
نه‌وه‌ک ته‌نیایی تێکی دا قه‌رار و سه‌بر و سۆ سه‌رجه‌م
که به‌ر تیری موژه‌ت که‌وتم له مه‌یدانی نیگاهت دا
به‌ڵێنم دا که جن جن بێ دلم له‌م ناوه ڕا ناکه‌م
وه‌کوو پێشینیان وتیان که کورده‌و غه‌یره‌ت و عه‌هدی
منیش ڕیشه‌م له کوردانه به‌ڵێنم داوه لا ناده‌م
شەوێ بێ ڕادە دڵتەنگە و دەچۆڕێ خەم لە هەرلاوە
دڵارامیم نیە ئەم شەو ، دەتاوێمۆ بە وێنەی شەم