پـاییز! پـاییز !
بووڪی پرچزەرد
من مات, تۆ زیز
هەردوو هاودەرد!
من فرمێسڪم, تۆ بارانت
من هەناسەم, تۆ بای ساردت
من خەم, تۆ هەوری گریانت
دوایی نایەن دادم, دادت
هەرگیزهەرگیز
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت
من مات, تۆ زیز
هەردووڪمان جووت
هەر چەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ
بگرین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ
بگرین
بگرین... بگرین...
چاومان نەسڕین
هەرگیز, هەرگیز
پاییز! پاییز!
#گۆران
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

اتچ بات:
#بگری
دایە گیان بگری لە سەر خاکم ، کەوا شینم دەوێ
زۆر بگریە دایە گیان ، فرمێسکی خوێنینم دەوێ
من گوڵی سەد ئارەزووی ، ژینم لە خاکا خەوتووە
خاکی مەیدانی خەبات ، ڕەنگینی خوێنی من بووە
دامەنیشە دایە گیان ، بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیابە ، بەسیەتی ، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ
دایە گیان سوێندم بە فرمێسکی گەش و ئێشی دڵت
دایە گیان سوێندم بە جەور و مەینەتی بێ حاڵت
من دەمێکە جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵپڕی کردووم خەمی دەستی کورت و ڕەنگ زەردی گەل
من کوڕێ کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیان
کۆتری خوێنین پەڕی باخی وڵاتم دایە گیان
هەر وەکوو بێگانەیێ دڵ پڕ لە ناکامی و گرێ
لەم هەموو دەستە نەبوو دەستێ ، کە بێ و دەستم گرێ
من لە شاری خۆم و غەریب و بۆ هەموو بێگانە خۆم
کۆتری کوژراوی ڕێگای لانە خۆم ، بێ لانە خۆم
دایە گیان بگری لە سەر خاکم ، کەوا شینم دەوێ
زور بگریە دایە گیان ، فرمێسکی خوێنینم دەوێ
دایە گیان ئەو کیژە وا ئەتویس بە بووکی تۆ ببێت
خۆت بدە پێشانی جارێ ، با بە هیوای من نەبێت
تاکوو بتبینێ کە ڕەشپۆشی لە سەر تا پاتەوە
بەڵکوو بڕوا و دڵنیا بێ و من لە بیرەو باتەوە
#مامۆستا_شەریف
🌸🌿🌸🌿
🌿
🌸
🌿
#دایە_گیان
هونەرمەند : #مامۆستا_نەجمەی_غوڵامی
شاعیر : #مامۆستا_شەریف
ئارێنج : #گۆران_کامیل

Telegram
attach 📎
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانتان لێوڕێژی ئەوین و جوانی
ئەمڕۆچوارشەممە
11/خاکەلێوەی/2721کوردی
1400/1/11هەتاوی
کوڕ: بڕوانە! شایییە، چۆپییە، لەو ماڵە
گوێ بگرە! دەهۆڵە، زوڕنایە، شمشاڵە!
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، هەرایە
لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە!
سا توخوا خێراکە با بڕۆین دەست بگرین
بە کامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین!
کچ: گوڵ نەبێ بۆ سەرم ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
تروسکەی تیا بەدی ناکەم، سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە
ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باخچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
هۆنراوەی | مامۆستا #گۆران و مامۆستا #ئەحمەد_هەردی
بە دەنگی | #مەحموود_محەممەد « #خولە_دۆم »
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

❤1👍1
ناسر ڕەزازی / نــیــاز
@NaserRazazi
سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باغچەی ژیانم
بێ ورتە بوو ناو هێلانەی بولبولەکانم
لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکا بوو
شەپۆلی بای بەرە و جۆشم مەنگ ڕاوەستا بوو
ناهومێد بووم وام ئەزانی دەردێکە کاریی
بەرەو پیری چووم هێنایە دیاری ئیجگاری
چاوەڕوان بووم ساکەی گەردون گەردونی بێباک
جانەوەری گۆڕ هان ئەدا بمکەنە خۆراک
بەڵام ئەی یار یاری نازدار شۆڕەژنی شۆخ
بەلێوی ئاڵ بە چاوی ڕەش چاوی ڕەشی تۆخ
بەم جوانیانەی کە زینەتی بەهەشتی دنیان
بەم جوانیانە کەلە تۆدا هەموویان پەیدان
لەو رۆژەوە دیومە سێحری زەردە خەنەی تۆ
دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سهرچاوهکهی عومری جوانیم هاتۆتەوە کوڵ
باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ
#نیاز
هۆنراوە: #گۆران
دەنگ: #ناسر_ڕەزازی

❤5
ھیوا مەگری، ھەنیسکی نیوەشەو بەس ھەڵدە، بەس بگری
لە چاوی بێقەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی
.
کوڕی خۆم کۆرپەڵەم میوانی دنیای تازەخوڵقاوم
ئەدا گریەت بە زەربەی چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم
.
چییە ئەم گریە بێغایە، کڕووزەی نیوەشەوخورپێن
چییە ئەم قەترە وردانەی لە چاوت بێمەئال ئەڕژێن
.
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لەسەر خەڵفی بەھار ئەڕوێ
چییە فەرقت؟ لەبەرچی ئەو ھەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ
.
چییە تو خوا؟ چ سیڕڕێکە وەھا مەحکوومی گریانی
کە تۆ ھێشتا لە خەم ناگەی لە مەعنای گریە نازانی
ئەگەر وەک باوکە حەسرەتدیدەکەت زەھرت بچێژایە
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت بە دەم باوە بپێژایە
.
حەقت بوو عەرش بلەرزێنی بە ناڵەی ڕۆحی پڕئێشت
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵی ڕێشت
.
بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری لە ئێستاوە
بە چی مەعلووم کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە
.
#گۆران
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن