ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
اتچ بات:
‍ ‍ #بگری

دایە گیان بگری لە سەر خاکم ، کەوا شینم دەوێ
زۆر بگریە دایە گیان ، فرمێسکی خوێنینم دەوێ

من گوڵی سەد ئارەزووی ، ژینم لە خاکا خەوتووە
خاکی مەیدانی خەبات ، ڕەنگینی خوێنی من بووە

دامەنیشە دایە گیان ، بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیابە ، بەسیەتی ، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ

دایە گیان سوێندم بە فرمێسکی گەش و ئێشی دڵت
دایە گیان سوێندم بە جەور و مەینەتی بێ حاڵت

من دەمێکە جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵپڕی کردووم خەمی دەستی کورت و ڕەنگ زەردی گەل

من کوڕێ کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیان
کۆتری خوێنین پەڕی باخی وڵاتم دایە گیان

هەر وەکوو بێگانەیێ دڵ پڕ لە ناکامی و گرێ
لەم هەموو دەستە نەبوو دەستێ ، کە بێ و دەستم گرێ

من لە شاری خۆم و غەریب و بۆ هەموو بێگانە خۆم
کۆتری کوژراوی ڕێگای لانە خۆم ، بێ لانە خۆم

دایە گیان بگری لە سەر خاکم ، کەوا شینم دەوێ
زور بگریە دایە گیان ، فرمێسکی خوێنینم دەوێ

دایە گیان ئەو کیژە وا ئەتویس بە بووکی تۆ ببێت
خۆت بدە پێشانی جارێ ، با بە هیوای من نەبێت

تاکوو بتبینێ کە ڕەشپۆشی لە سەر تا ‌پاتەوە
بەڵکوو بڕوا و دڵنیا بێ و من لە بیرەو باتەوە

#مامۆستا_شەریف

🌸🌿🌸🌿
🌿
🌸
🌿
#دایە_گیان
هونەرمەند : #مامۆستا_نەجمەی_غوڵامی
شاعیر : #مامۆستا_شەریف
ئارێنج : #گۆران_کامیل


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2