ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🟣 خودات لەگەڵ هونەرزانی گەلەکەم؛

🔻ڕۆژی 21ی گەلاوێژی ساڵی 2725ی کوردی، بە داخێکی گرانەوە مامۆستا #سەعدوون_عەسکەری لە نەخۆشخانەی #بۆکان کۆچی دوایی کرد.

🔻مامۆستا سەعدوون بە هۆی نەخۆشییەوە ماوەیەک لە جێگەدا #پشووپێویست بوو بەڵام بەداخەوە، تەمەنی بەساڵداچووی ڕێگری لە چارەسەری کرد و بە یەکجاری ماڵاوایی لە #گەلی_کورد کرد؛

🔻مامۆستا سەعدوون ڕەنگە دوایین ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی #مووسیقای_کلاسیکی_کوردی بێ کە دەنگە بێهاوتا و پڕ لە چریکەکەی وەبیرهێنەرەوەی دەنگی  مامۆستا #عەلی_عەسکەری_کوردستانی (سڵاوی خودای لەسەر بێ) بوو.

🔻ئەم دەنگە زوڵاڵە و ئەم چریکە پڕسۆزە، بۆ دوایین جار دڵی #پڕهەست و پڕئاوازی لە ترپە کەوت و گیانی پیرۆزی بۆ هەمیشە تێکەڵ بە #مۆسیقا و مێلۆدی و ئاهەنگ و بەستە بوو.

🔻ئەوڕۆ 22ی گەلاوێژی 2725ی #کوردی، تەرمی مامۆستا لە لایەن خەڵکی #شاری_بۆکان و زۆربەی کوردانی دەوروبەر بە ڕێزەوە بە خاک ئەسپێردرا. گیانی شیرینی پیرۆز و ڕێگەی #پڕڕێبوار بێ.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3