🟣 خودات لەگەڵ هونەرزانی گەلەکەم؛
🔻ڕۆژی 21ی گەلاوێژی ساڵی 2725ی کوردی، بە داخێکی گرانەوە مامۆستا #سەعدوون_عەسکەری لە نەخۆشخانەی #بۆکان کۆچی دوایی کرد.
🔻مامۆستا سەعدوون بە هۆی نەخۆشییەوە ماوەیەک لە جێگەدا #پشووپێویست بوو بەڵام بەداخەوە، تەمەنی بەساڵداچووی ڕێگری لە چارەسەری کرد و بە یەکجاری ماڵاوایی لە #گەلی_کورد کرد؛
🔻مامۆستا سەعدوون ڕەنگە دوایین ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی #مووسیقای_کلاسیکی_کوردی بێ کە دەنگە بێهاوتا و پڕ لە چریکەکەی وەبیرهێنەرەوەی دەنگی مامۆستا #عەلی_عەسکەری_کوردستانی (سڵاوی خودای لەسەر بێ) بوو.
🔻ئەم دەنگە زوڵاڵە و ئەم چریکە پڕسۆزە، بۆ دوایین جار دڵی #پڕهەست و پڕئاوازی لە ترپە کەوت و گیانی پیرۆزی بۆ هەمیشە تێکەڵ بە #مۆسیقا و مێلۆدی و ئاهەنگ و بەستە بوو.
🔻ئەوڕۆ 22ی گەلاوێژی 2725ی #کوردی، تەرمی مامۆستا لە لایەن خەڵکی #شاری_بۆکان و زۆربەی کوردانی دەوروبەر بە ڕێزەوە بە خاک ئەسپێردرا. گیانی شیرینی پیرۆز و ڕێگەی #پڕڕێبوار بێ.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2

❤3