دهرکـه بشکـێنه،
پـهچه بـدڕێنه،
ڕاکه مـهدرهسه
چاری دهردی کـوردهواری
خوێندنه،
هـهر خوێندنـه..!
#م .هێمن
پـهچه بـدڕێنه،
ڕاکه مـهدرهسه
چاری دهردی کـوردهواری
خوێندنه،
هـهر خوێندنـه..!
#م .هێمن
باوەڕ_مەکە__سەلاح_کوردی___شاسوار.m4a
4.3 MB
باوەڕ مەکە
شێعر: #مامۆستا_سەلاح_کوردی ✒️
بێژەر: #م_ڕ_شاسوار
🆔 کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

🆔کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شێعر: #مامۆستا_سەلاح_کوردی ✒️
بێژەر: #م_ڕ_شاسوار
🆔کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
@Mangashao مانـگەشـەو
عومەر ڕەسوولی (جێژنەت موبارەک)
🎼 بابەت ؛ دیکلەمەی گۆرانی
✍ هۆنراوەۍ؛ #م.ئاسۆ
🎤 بە دەنگۍ ؛ #عومەر_ڕەسووڵی
جەژنت موبارەک چاوەکەم
ئەی شۆخەکەی تاراوەکەم
لەو خاکی خۆ بێزراوەکەم
وا جێژنی قوربان هاتەوە
جەژنت موبارەک چاوەکەم...
🍃🍂
✍ هۆنراوەۍ؛ #م.ئاسۆ
🎤 بە دەنگۍ ؛ #عومەر_ڕەسووڵی
جەژنت موبارەک چاوەکەم
ئەی شۆخەکەی تاراوەکەم
لەو خاکی خۆ بێزراوەکەم
وا جێژنی قوربان هاتەوە
جەژنت موبارەک چاوەکەم...
🍃🍂
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
🍀🍀🍀🍀🍀
🍀🍀🍀🍀
#ڪەژاوەی خەیاڵ
هــەدا نادا خـەیـــاڵم ،چۆن هــەدا دەم
دەمم تاڵـە هــەناســەم گـــەر نەدا دەم
خـەیاڵیش بێ ئـەتـۆی بـوڪی خەیاڵم
دەبا تــارای لـەسـەر ئـەو بوڪـە لادەم
خـــەو وخــەون خــەیاڵــم تێڪــەڵاوە
بـە وادەی خۆت لـەمێژە ڕوو بە وادەم
هـــەواری خـۆشــەویستی پــــڕ دەوارە
هــەوارچیش نیـم بڵـێم بـا تـاوێ لادەم
دەواری خـــۆم هــەتـاڪـو ڕۆژی مردن
هـەواری وا بە ڪۆشڪی شاهی نادەم
دەکا مەستم بزەی لێوت ڪە پشڪوت
دەبـا ڕادەم ڪچۆڵــەی دەس بـە بـادەم
دەبـەم ڪڕنۆش لەبەر دو چاوی ڪاڵت
وەڪـو سـەنعـان ئـەگـەر لەودینە لادەم
بــە مـادەی چـارەنوس نـوسراوە چارەم
ئەگـەرچـی مـن دژی ئـەو بــڕگــە مادەم
شنۆش دور نێ وەڪو بـەندبێژی چازان
بــەهـارانــە ئـەگــەر بــەندێڪ حەوادەم
وەڪو#هۆگر دەڪـا شـابـاشت هەستی
بەسەرگەردت بەرەی پاشڪەوتی ئادەم
#م_ئ_هۆگر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

Telegram
attach 📎
Audio
● دەنگ: #حەسەن_دەرزی
● شێعر: #قانێع
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زەوی ئێستاش لەڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشتکووڕ
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرەدایکان دادڕاوە
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
بەناهەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێنرخ و بێمایە
لەپێناوی وەتەندایە
دەبا باش تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر ھیتلەر نەما گاوانی تۆ خۆش
موخەییەر بم لە بەینی تۆ و بەھەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ «قانع»ـی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەببی وەتەن خواھانی تۆ خۆش
#م_قانع

🍃ˢʰᵖᵒˡ-ᵃᵛⁱⁿ
"خۆشەویستی"
چاو لە چەرخی چاوی یارم،کاتێ نووری لێوە دێ
کام گوڵی ئاڵی بەهاری، بۆی چنووری
لێوەدێ؟
"حەبیبە"ت حەزرەتی"نالی" ئەر بەشی شێعر و دڵە
ئەو دڵەی من بۆی هەراڵەی سنەی سووری لێوە دێ
شەرتە تاجی پادشاهی شایەنی شاهی منە
شێوەی شاجوانی وڵاتی سەلم و تووری لێوە دێ
هەر کە ئامێزی بەپێزی ڕوو لە چاوانم دەنێت
ئەو ڕەقیبەی ڕقدڵم،هەر لوورە لووری لێوە دێ
بێستوون بوو ناوی فەرهادی بەسر عەشقا بڕی
وا بەرەو کێوێک دەچم ئەڵماسی نووری لێوە دێ
کاتێ کەزیەی چون چنووری،سروە
پەخشانی دەکا
سەیری جەرگی "زایەڵە"، کڵپەی تەنووری لێوە دێ
بێتوو ڕۆژێ چاوی دونیا تێر لە چاوی ئەو نەبێ
بێگومانم، ئەو ڕۆژەیە نەفخی سووری لێوە دێ
🖊#م_کۆنەپۆشی [ زایەڵە ]
❤️کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷

# خێڵی_درۆ
کــە منداڵ بــووم
ڪرچ وڪاڵ بــووم
پێیان ڪوتم
بـابـا آمـد
بـابـا
بـا اسب ٱمـد
ڪەچی دە مدی لـە زۆر جێیان
بـۆ هـامووشۆی شـارو دێیان
بابی من ئەسپێڪی نە بوو
بۆبن پێیان
ڪــە منداڵ بــووم
ڪرچ وڪاڵ بــووم
پێیان ڪوم بابا نان داد
بابا آب داد
هەی لەو غـەدرەی داد و بێ داد
ڪەچی دەمدی بـۆ جارێڪ نا
بـۆ هەمیشه
هێنانی نان و ئـاوی خوان
بــۆسەر کەوڵێ هــەموو ژەمێڪ
بۆ دایڪـم ببوو بـەپیشــە
ئیتــر زانیم ئـا لـەم خێڵه
ڕاستی بـە قوڕ سواغ دەدرێ
ژیان هـەمووی فـڕو فێڵه
ئاوی سەرچاوەی ڪانیاوێ
هـەر بە دەستی خۆمان ڵێڵه
#م_ئ_هۆگر
کــە منداڵ بــووم
ڪرچ وڪاڵ بــووم
پێیان ڪوتم
بـابـا آمـد
بـابـا
بـا اسب ٱمـد
ڪەچی دە مدی لـە زۆر جێیان
بـۆ هـامووشۆی شـارو دێیان
بابی من ئەسپێڪی نە بوو
بۆبن پێیان
ڪــە منداڵ بــووم
ڪرچ وڪاڵ بــووم
پێیان ڪوم بابا نان داد
بابا آب داد
هەی لەو غـەدرەی داد و بێ داد
ڪەچی دەمدی بـۆ جارێڪ نا
بـۆ هەمیشه
هێنانی نان و ئـاوی خوان
بــۆسەر کەوڵێ هــەموو ژەمێڪ
بۆ دایڪـم ببوو بـەپیشــە
ئیتــر زانیم ئـا لـەم خێڵه
ڕاستی بـە قوڕ سواغ دەدرێ
ژیان هـەمووی فـڕو فێڵه
ئاوی سەرچاوەی ڪانیاوێ
هـەر بە دەستی خۆمان ڵێڵه
#م_ئ_هۆگر
#ڕۆژی_ژن
هەشتی مارسەو
هەموو ساڵێ لەو ڕۆژە دا
درۆ وسیاسەت چزووی مارن
وەک دوپشک و زەردە واڵەی
بە ئازارن
دەغەڵبازان لەوەی ئازان
له ساڵێ دا تەنیا ڕۆژێک
بکەن بە ژاری حەزیا
بۆ تەمەنێک کوێرەوەری
هەشتی مارسەو
هەشتا ساڵە
دایکی پیرم ژانی تاڵە
بەشی دایکم هەر هەشت یەکەو
کۆنەبەڕەی سەر هەرزاڵە
هەشتا ساڵە
لە تەمەنی هەشت ساڵی دا
کرا بەشاباشی بەرخوین
هەشتا ساڵە
ئەو بێ ماڵە
لە چاکوخۆشی گەڕەکێ
تێکڕا دەڵێن
خودا کوڕت لێنەستێنێ
تۆش هەر بەدایکی کوڕان بی
ئەوەیە نەزای کۆمەڵگاو
پیاوسالاری
هەشتا ساڵە
ئابەوحاڵە
سێ مڵۆزم لەسەربارە
هەم خۆخۆری و
هەم ئەوەی کە مێر سالارە
لێرەش زام ودڵەڕاوکێی
بەردەباران وسێدارە
لێم ببورن کوتم هەشتا
هەشت سەد سەدەو ئەولاتریش
مافی ژنان بوونی نیە
هەموو هەر درۆو کەڵەکە
نەمافی ژنێک دراوە
نە بەختی ڕەشیش بەڵەکە
من بڕوام بەو ڕۆژەی نیە
هەشتی مارسیش هەر شوعارە
هەموو ڕۆژێک #ڕۆژی_ژنە
ئەگەر ڕاستیت لەمن دەوێ
ئەوە قسەی دڵی منە
#م_ێ_هۆگر
۱٥ـ۱۰ـ۲۷۱۷
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸☘🌺🍁🥀

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ســەری ســاڵێ بنــــی ساڵێ
دەرد وخــــەمـــی دڵ ڕاماڵێ
هــەرچێــکی مینـەت و تاڵی
ڕەبی لـە دژبــــەرتـــان هاڵێ
نـــەورۆزەو جێـژنی ڪاوەیە
حـــەلاوەیـــــە و مــەلاویـــە
هێنـەر بێ بــۆ خێرو خۆشی
ساڵێک بێ دوور لە نەخۆشی
#م_ئ_هۆگر
دەرد وخــــەمـــی دڵ ڕاماڵێ
هــەرچێــکی مینـەت و تاڵی
ڕەبی لـە دژبــــەرتـــان هاڵێ
نـــەورۆزەو جێـژنی ڪاوەیە
حـــەلاوەیـــــە و مــەلاویـــە
هێنـەر بێ بــۆ خێرو خۆشی
ساڵێک بێ دوور لە نەخۆشی
#م_ئ_هۆگر
#هەڵۆ
من هـەڵۆی داشامـەجید و
کێوی ئـەستەم و چــڕم
کێوی ئـەستەمتر مەبەستمـە
لێمگەڕێن با هەڵفڕم
خاکی خۆم
نامـۆیە بۆم
چەند دڵ بەسۆم
بـۆیە دەڕۆم
لێم ناگــەڕێن دەربڕم
ڕازی دەروونی پڕگڕم
تامی سەربەستی دەچێژم
لەو چیا بــەرزانەدا
دەک قەلی ڕووڕەش نەمێنی
دراوسێی سارد و سڕم
#م_ێ_هـۆگر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️

شێتە خۆشم دەوێی
شێتە خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی شێتۆکە گیان!
تۆ تەنیا کەسێکی
کە بەجێم ناهێڵی
لە ناو دەردان
تۆ تەنیا کەسێکی
درۆ ناکەی
وەکوو خەڵکان
شێتە خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
هەر تۆ
گۆرانی چاک دەزانی
تۆ باش
پێدەکەنی
سەما دەکەی بە جوانی
شێتە
خۆشم دەوێی.
بە تەنیا بە جێم مەهێڵە
لەو سەر زوییە تاڵە
ئەوانە
نەپێکەنینێ دەزانن
نە سەما
نە گۆرانی
نە سروودێ
کە ئارام کاتەوە
ئەو زەمینە ڕەشە
ژیان بێتۆ مەحاڵە
بەڵێ شێتۆکە گیان
ئەوان
نە سامانێکیان هەیە
لە شادی و خۆشی
نەبزەیەک لە سەر لێویان
جگە دڵ پەرۆشی
شێتە هەر تۆم خۆشم دەوێ
چوونکێ تەنیا ئەتۆی
کەپێدەکەنی ئاوا جوان.
#م_روانشید
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
شێتە خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی شێتۆکە گیان!
تۆ تەنیا کەسێکی
کە بەجێم ناهێڵی
لە ناو دەردان
تۆ تەنیا کەسێکی
درۆ ناکەی
وەکوو خەڵکان
شێتە خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی
هەر تۆ
گۆرانی چاک دەزانی
تۆ باش
پێدەکەنی
سەما دەکەی بە جوانی
شێتە
خۆشم دەوێی.
بە تەنیا بە جێم مەهێڵە
لەو سەر زوییە تاڵە
ئەوانە
نەپێکەنینێ دەزانن
نە سەما
نە گۆرانی
نە سروودێ
کە ئارام کاتەوە
ئەو زەمینە ڕەشە
ژیان بێتۆ مەحاڵە
بەڵێ شێتۆکە گیان
ئەوان
نە سامانێکیان هەیە
لە شادی و خۆشی
نەبزەیەک لە سەر لێویان
جگە دڵ پەرۆشی
شێتە هەر تۆم خۆشم دەوێ
چوونکێ تەنیا ئەتۆی
کەپێدەکەنی ئاوا جوان.
#م_روانشید
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
#م ـــــــــــــــــ ص
دەگەڵ هاوکارێکم لە ئیدارەیەکی حکوومی کارمان دەکرد هەردووکیشمان بە ڕەچەڵەک ئاغاوەت بووین. جا ماوەیەک بوو فێری چای بەیانیان بووین. ئیدی بەیانی کە دەگەییشتینە ئیدارەی دەپێشدا دەچووینە دیوی سەماوەران سەر و دوو چامان لە خورێنی پێدا دەکرد. هاوکارێکمان لە ئێمەڕا ئیشتیای چووبۆیە ئەویش فێری ئەو نەزمەی ببوو. بەیانییەک که چووین ئەو دەپێش ئێمەدا لەپێش سەماوەران چەقیبوو بە ناجسنی لانەدەچوو. بەتوندی تێمخوڕی کوتم بۆ دەڵەی حەمەتاڵی بانەی سەر ڕێت لێ گرتووین پێش ئەو سەماوەرەی بۆ بەرنادەی؟ ئەخر ئەتو بۆ چای بەیانیان دەبی؟ ئەتو دەبوایە تا ئەلحان دوو یەغنیت گەنم درووبا. چاوێکی لێکردم بە نابەدڵی پیاڵە و ئیستیکانی پێکدادان کوتی مەززەبوو دەگێم لەسەر تاتە بەردێکیش بن ئاغایەتی خۆو هەر دەکەن فەرموو ئەوە نەمخواردەوە با ئەویش بۆنگۆ بی!!!!!!

ژیان جوانه
#دلنیا خان گۆرانی #خۆم_کرماشانی آهنگ خوم کرماشانی کاناڵی ژیان جوانە تایبەت بە زمانی کوردی 👇👇👇🌿🌿🌱🌿🌱🌿 https://telegram.me/Mostafazadeh2
دەزانن ، ژین بــــە بێ بابــی چ تـاڵە
بــزەی منــداڵ بـەبێ بــابـی محــاڵە
چــرای ماڵەو چــرای ماڵو گــەشاوە
هەزار خۆزگەم لەوانەی بابیان ماوە
دڵم پڕقین لەتۆیە چەرخی چەپگەرد
بەکامی من نەسووڕای تاوێ نامـەرد
بەمنداڵی لە بوونی بێ بــەری بووم
لەجیات بابم کوڕی دەردە سەری بووم
هەتا دەمرم دەبینم جێی بــە خاڵی
ئەوەی بابی لە لایە خۆش بەحاڵی #م_ئ_هۆگر
وەک دەڵێن ئەوڕۆ بەنێوی ڕۆژی باوک دیاری کراوە هەرچەند دانەری ئەو بۆنەیەش وەک هەموو بۆنەکانی دیکە بۆخۆمان نین و بەسەرمان داسەپاوە
بەڵام جارێ تا بۆخۆمان دەبین بەخۆمان
دەڵێم ئەوڕۆژە لەهەمووباوکێک پیرۆزبێ
و لەهەموو ئەودایکانەش پیرۆزبێ کە بۆمنداڵەکانیان هەم دایک بوون هەم باب و ئەرکی قورسی ژیان بەهۆی قورسایی خۆی لە تاڵاوی کوێرەوەری ودەردەسەری بەزاری دا ڪرد
#م_ئ_هۆگر
دیاری و ناردنی بەڕێز ژیلەمۆ
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

🙏1
ناسر ڕەزازی(ڕسوای زەمانەم)
@chavshin86🌸🦋
رسوای زەمانەم
شێعر ؛ وەلی دێوانە
گۆرانی#م_ناسر_ڕەزازی
مەقام
رسوای زەمانەم رسوای زەمانەم
سەرلێ شێواوی سەحرای وێرانەم
وێنەی بایەقوش شەو له وێرانەم
جــــــەرگ بڕاوی تـــەشەر و تانەم
بـــێــــزار لە بینین دیـــــدەی یــــارانم
پاســـەوانی دێر ســــەر دیـــــــارانم
لە کەس تەوللا و لە خۆم بێزارم
بە شەو و بە رۆژ گریانە کارم
عەسای خەم لەدەس مەی خەم ئەنۆشم
سەرگەردانی خەم شڕەی خەم پۆشم
سزا و ستەم کێش بەختی ڕەش بینم
فەرهادی کۆ کەن موغار نشینم
شەش دەری بەختم رێی لێ گیراوە
خەمبار ودڵ تەنگ جەرگم بڕاوە
چەوت و لاروگێژ چەرخی چەپ گەردم
دەردم گرانە و دوور لە هاودەردم
دڵ پــــڕ ئـــازاری زەمانەی دوونم
پشــــــتم شـــکاوە کۆم و زەبوونم
شەو دیدەی بێخەو و رۆژ بێقەرارم
بە رۆژ و بە شـــــەو لە یادی یــــارم
بێزار لە ژینــــــم رازیم بە مــــــەرگم
بە نەشتەری خەم کونکونە جەرگم
خـــــوایــــە مەگەر تۆ بگەیتە فریام
وەرنە تا مردن ئــــــاوارە و تەنیام

❤4👍1
#م حەسەنپوور
بەسەرهاتێکی تاڵ و شیرینی مامۆستا هێمن
ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی مامۆستا هێمن دوای قاچاغبوونی و پەنا بردنی بۆ باشووری کوردستان و مانەوەی چەندین ساڵەی لە غوربەت، ڕۆژێک تاقەتی تاق دەبێ و دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆیان، کاتێک ساواک دەزانێ هێمن کڵاوی لەسەر ناون سەروان مووسەوی بە چەند ژاندەرمەی چاوزەق بۆ قۆڵبەستکردنی هێمن وەڕێ دەکەون، دەیانهەوێ پێشەبڕکی دەربازبوونی لێ بدەنەوە شەوێ دەچنە گوندی قزڵجەی سەرێ.
خوالێخۆش بوو مام ڕەزاقی قازی سەرخۆشیان دەکا و پیاوێک بەنێوی دەروێش ئەحمەد دەنێرێ بۆ ماڵی مامۆستا هێمن لە شیلاناوێ بۆ ئەوەی خۆی دەرباز کا.
هێمنی شاعیر بەو شەوەی پەڕەوازە دەبێ لە گوندی وزندەرێ لە ماڵە ئاشنایەکی خۆی خۆ حەشار دەدا.
بۆ بەیانی مووسەوی کە دەزانێ هێمن ڕۆیشتۆە شوێنپێی هەڵ دەگرێ هەتا وزندەرێ. دەزانێ هەر لەو دێیەدایە هەموو ماڵەکان دەپشکنێ هەر ماڵە ئاشنای هێمن مابوو کە هێمن خۆی تێدا حەشار داوە ژاندەرمە ماندوو و حەوسەلەی پشکنیان نەماوە هەر لەبەر دەرکەیڕا هەرا دەکەن: حاجی آقای "هیمن" اینجاست؟
خاوەنماڵ دەڵێ؛: نە جناب سروان بە جان بچەام ندیدم
_باشە خداحافظ.
_جناب سروان بفرما نهار
ئەفسەرە چاوێک لە ژاندەرمەکان دەکا و دەڵێ: وەڵڵا خۆ وەختی نەهاریشە.
_باشە چشم میاییم.
دەچنە ژوورێ لە لامێردانێ پاڵ وە هەرزاڵێ دەدەن. هێمنیش لەبن هەرزاڵێدا خۆی شاردۆتەوە.
هێمنی جگارەکێش دەبێ کۆخەی نەیە هەناسەی نەیە هەتا هێلکەوڕۆن دەگاتێ . هێمن وەختە بخنکێ. بۆخۆی دەڵێ دوو دەقەی دیکە نەڕۆیشتبان دەهاتمە دەرێ !
کاتێک ڕۆیشتن، هێمن دێتە دەر بە خانەخوێ دەڵێ: جا ئەوە پیاوەتی بوو؟
کابراش دەڵێ وەڵڵاهی خەجڵابووم نازانم چۆن بوون فەرمووم دان!
بۆ سبەینێ ماینێکی گوێ لەقی بۆ پەیدا دەکەن و دەگەڵ حاجی شێخ عەوڵای کولیجەی و کەسێکی دیکە بە سواری و بەپێیان و بە کۆمەکۆمە پەڕیوەی گەرمێنێ دەبێ و لەوێ ئەو شێعرەی دەنووسێ:
من لە داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئەحمەق هەڵاتم
من لە ترسی زاق و زووقی ئەمنیەی چاوزەق هەڵاتم
کوا بەخۆشیی خۆم بەجێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم؟
من لە ترسی زللـە و باتووم و دار و شەق هەڵاتم
هەر بەپێیان و بەکۆمەکۆمە گەیمە ئەم وڵاتە
ڕەنگە پێت وابێ بەسواری مایەنی گوێ لەق هەڵاتم
(نۆکەری بێگانە ناکەم) هاتە جێ فەرمایشی خۆم
وا لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵاتم .

❤2👎1
پێت شوورەیییە زمانی فارسی بە لەهجەوە قسە بکەیت و بە "افت" دایدەنێیت و لە ترسی ئەوەی پێت ڕانەبوێرن، سەد جار ڕاهێنان دەکەیت، بەڵام پێچەوانەکەیت بە کوردی پێ شەرم نییە. کاتێک سەروگوێلاکی زمانەکەت بە وشەی ناکوردی دەشکێنیت بیر ناکەیتەوە چ کەسانێک بۆ پاراستنی زمانەکەت هەڵواسراون، ئەشکەنجە کراون، خوێنیان ڕژێنراوە، ئاوارە و دەربەدەر بوون. دەبیتە داردەستی ئەوانەی وا بەمەبەست پلانی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوە و خاشەبڕکردنی زمانەکەتیان هەیە!
#م_د_هاشمی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
#م_د_هاشمی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
💯7❤3
#ڕۆژی_ژن
هەشتی مارسە و
هەموو ساڵێ لەو ڕۆژەدا
درۆ و سیاسەت چزووی مارن
وەک دوپشک و زەردەواڵەی
بەئازارن
دەغەڵبازان لەوەی ئازان
له ساڵێدا تەنیا ڕۆژێک
بکەن بە ژاری حەزیا
بۆ تەمەنێک کوێرەوەری
هەشتی مارسە و
هەشتا ساڵە
دایکی پیرم ژانی تاڵە
بەشی دایکم هەر هەشتیەکە و
کۆنەبەڕەی سەر هەرزاڵە
هەشتا ساڵە
لە تەمەنی هەشت ساڵیدا
کرا بە شاباشی بەرخوین
هەشتا ساڵە
ئەو بێماڵە
لە چاک و خۆشی گەڕەکێ
تێکڕا دەڵێن
خودا کوڕت لێنەستێنێ
تۆش هەر بە دایکی کوڕان بی
ئەوەیە نەزای کۆمەڵگا و
پیاوسالاری
هەشتا ساڵە
ئا بەو حاڵە
سێ مڵۆزم لەسەر بارە
هەم خۆخۆری و
هەم ئەوەی کە مێرسالارە
لێرەش زام و دڵەڕاوکێی
بەردەباران و سێدارە
لێم ببوورن کوتم هەشتا
هەشتسەد سەدە و ئەولاتریش
مافی ژنان بوونی نییە
هەموو هەر درۆ و کەڵەکە
نە مافی ژنێک دراوە
نە بەختی ڕەشیش بەڵەکە
من بڕوام بەو ڕۆژەی نییە
هەشتی مارسیش هەر شوعارە
هەموو ڕۆژێک #ڕۆژی_ژنە
ئەگەر ڕاستیت لە من دەوێ
ئەوە قسەی دڵی منە
#م_ێ_هۆگر
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
👍4💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ #چوارشەممە
🌺 ۱۳ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ی کوردی
🌺 ۱۳ی فەروەردینی ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲ آوریل ۲۰۲۵ی زایینی
۱۳نـــــــەورۆز ۲۷۲۵ی هـــــەورامی
سبـەی ســێزدەبەدەرێ
ئــەوانەی دەچـنەدەرێ
ئەگــەر خــاوەنی ڕێزن
ســـروشتێ بپــارێــزن
#م_ێ_هۆگر
👇
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پەیجی ئینستاگەڕام
https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=

ﷺ
#خـاســەکەو
خــــاســـەکـەوێک لــە بـــەندەنێ
بـــــە هـــــەستی پێم ڕادەچــەنێ
بــەگـــلـــە و گـــازەنـــدەوە دەڵێ
کــەو ئێـوەی دی دەبــــێ هـــەڵێ
دەچــێتـە ســـەر دونـــدی کـەلێک
پێدەکـــەنێ چــەل نــــا چــەلێک
بــەکێ؟ بــە من بـــە تــۆ بـــە ئــەو
بـــــە مــرۆڤی نــــــەیـــــاری کـەو
بــە بیری کـوورت و تـــەسـکـی من
بـــە تـــەپکــە و داو و دەسـکـی من
مــنی ڕاوچـی دوورهـــــەنــگــێوە
کـــە تــــارانـــدوومــــە لـــەو کێوە
مـنـی دوور لـــــە ڕحـــــم و بـــەزە
ئـــەو کــــردەوەم زۆر نــــــاحــەزە
کــۆخـتـــەداو سیپــــــە و بـــنــــە
هــــەوێنی ســـەرگـــــەرمی مــنـــە
مـایـــەی دیلبــوونی ئــەو کـەوەن
کـە وەک مـن خــــاوەن نــەتــەوەن
نێــوی ڕکــەی چــــــەنـــــدە تــــاڵە
لـەلای ئـــەو خـۆش خــەت و خـــاڵە
ئــەویش هــەر دەسکـــری خــۆمە
دەبێتــە ســــەرگــــەرمی بـــۆ مــە
بـــەنـدیــخــانـــەی خـــاسـەکـــەوە
ڕۆژی ڕوونــــی بــەنـــدێ شــــەوە
لێــی ون بــــــێ ڕەوەزو و لانــــــــە
چــــاوی لـــە من بـێ بــــــۆ دانـــــە
دەسبـــەسـەری دەسبــــەســەری
تێــک دەرە بـــــۆ بـــەخــــتـــەوەری
تــــــــــازەم زانـیـــــوە خوێنــمـــژم
منیـــش وەک تــــــۆ خـــــاوەن دژم
ئێســتــا دەزانـــــم هــــاوبـــیــــرین
هــەردووک بــۆ ڕاوچـــی نێوچیرین
بــخـوێنین بــــــۆ خـــاک و ئـــــاوێ
دەمــانتـــەنێ بـــــــەنـــــدی داوێ
هــەردووکـــمان بــێسووچ و تـاوان
دەکـــــەویـــنــە بـــــەنــــــدی داوان
هــاودەردی تــــۆم خـــاســەکـــەوم
بــــــەرز بــــــڕوانــــم دەکــــــــەوم
بــــــەسـتـە بڵێــم دەنـگ هـــەڵێنــم
ســـەربـــــزێـــــو و بـــێ بــــەڵێــنم
خــاســەکـــەوی چیــــا و هـــەردان
نـــــەیـــارت بـــمــرن بـــــە دەردان
دەیــانـــهـەوێ دەسـتـەمـۆت کــــەن
وەکـــوو هـــۆرەی دژی خـــۆت کـەن
خـاســەکــەوێــــک دەسبــەسەر بێ
یـــان تـــــرســـان دەربــــــــەدەر بێ
شـــــووڵی ڕکــــەی دەورەی تـــەنـێ
لـەســەر خــوێندن بــــۆ بـــەنـــدەنێ
دەک ژیـــــــانـــــی وا بـــەکـــەم بێ
چ خــــــۆشــــە ژیــانی وا نـــەمبێ
ڕقـــــــم لــــــە داو و دانــــــــەیــــە
ڕکـــەش هـــــەر بــەنــدیخـــانــەیــە
ڕەبی ڕاوچـــــی دەستت تــــەزێ
مـــار قـامکی هــەنگێوەت گـەزێ
دەس هــەڵبگــرە لـە مـن و لـەوی
مـەژی بــە ســەرشــۆڕی و نـەوی
مــەڕێژە خـوێنی مــن و کـەوێک
هــەردوو دەژیــن لــەسەر زەوێک
خوێن هــەر خوێنە لە هـەر لەشێک
نــابێ بوخرێ لـە کــەس بەشێک
لێـمـان گـــەڕێ لێمــــــان گـــەڕێ
دەس هــەڵبگـــرە لــە بەدفـــەڕێ
پس پسی کــــە هــــەودای داوێ
وەرە مــــەرد بــە و مــەچۆ ڕاوێ
قـامک و چـەغمـاغـەی لێگ مەدە
ژیـــانێ لـەو کـەوەی تێک مـەدە
چیـــــا بـــــاڕەکــــەوی نــــەبێ
ســـەری بــــەرزی نـــەوی دەبێ
کـــەو بـــۆ چیـــا بـــــا بخوێنێ
بــــەئــــــازادی دەنـگ هــەڵێنێ
هـــەواڵان لـــەخـــۆی وەکـۆ کا
بــە سـەربـەستی هـــاموشۆ کا
مێ ڕۆژێ بــکـــــا سیـــاسووت
نێرەی دەگەڵ مێیــەی بە جووت
کورک بــکـــەوێ لــــە تــــــەرەی
بـــــەبـــــــاڕی ببـینێ بــــــەرەی
منیش وەک تـۆ خـــاســەکــەوێ
مافی ڕەوای خـــۆم دەس کـەوێ
ژیـنێڪی ســەربـــەستــیم دەنێ
تێر دەخـــوێــنم بــــۆ وەتــــەنێ
بــــــەتـــــەنێ نا دەگــەڵ زۆران
هــاوڕێی ڕەش و سپی و بــۆران
ڕایـــدەبــــوێــرم بـــە دڵخـوازی
پێم نــــەڵێن جــیــاوازیخـوازی
هۆگریش ســـەربــــەستـی دەوێ
بــــۆ مــرۆڤ بێ یــا بـــۆ کـەوێ
#م_ێ_هۆگر
👇
.•°``°•.¸.•°``°•.
♥️❤️❤️❤️♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی

❤1