ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
🍀🍀🍀🍀🍀
🍀🍀🍀🍀


#ڪەژاوەی خەیاڵ


هــەدا نادا خـەیـــاڵم ،چۆن هــەدا دەم
دەمم تاڵـە هــەناســەم گـــەر نەدا دەم

خـەیاڵیش بێ ئـەتـۆی بـوڪی خەیاڵم
دەبا تــارای لـەسـەر ئـەو بوڪـە لادەم

خـــەو وخــەون خــەیاڵــم تێڪــەڵاوە
بـە وادەی خۆت لـەمێژە ڕوو بە وادەم

هـــەواری خـۆشــەویستی پــــڕ دەوارە
هــەوارچیش نیـم بڵـێم بـا تـاوێ لادەم

دەواری خـــۆم هــەتـاڪـو ڕۆژی مردن
هـەواری وا بە ڪۆشڪی شاهی نادەم

دەکا مەستم بزەی لێوت ڪە پشڪوت
دەبـا ڕادەم ڪچۆڵــەی دەس بـە بـادەم

دەبـەم ڪڕنۆش لەبەر دو چاوی ڪاڵت
وەڪـو سـەنعـان ئـەگـەر لەودینە لادەم

بــە مـادەی چـارەنوس نـوسراوە چارەم
ئەگـەرچـی مـن دژی ئـەو بــڕگــە مادەم

شنۆش دور نێ وەڪو بـەندبێژی چازان
بــەهـارانــە ئـەگــەر بــەندێڪ حەوادەم

وەڪو#هۆگر دەڪـا شـابـاشت هەستی
بەسەرگەردت بەرەی پاشڪەوتی ئادەم


#م_ئ_هۆگر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2