ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
لەیلا فەریقی
ID☞ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی
#لەیلا_فەریقی

لە دەرگای قوتابخانەوە
فێری خۆشەویستیمان کەن
خۆشەویستیی خاک
جوانی و کتێب
ژیان و مروڤ
با مناڵیمان نەشێوێ
تفەنگەکانتان بێدەنگ کەن...

دیاری بەڕێز عەلی قادری
#عومه ر_ره سوولی
@Omar_Rasouli
هەستی خۆشەویستی
هۆنراوەی خاتوو #لاو لاو
شاعیری بە توانا #لەیلا بەهرام بەگی
دانیشتووی بۆکان
کاری فەننی مامۆستا #جەماڵ عەزیزی
مەهاباد تۆمارگەی ـــ سەبا

http://telegram.me/Mostafazadeh2
سنوور

باوەشت تەنیا وڵاتی بێ شەڕی ئەم سەردەمە
ئاخۆ کەی بشکێ سنوور و دەم بنێمە ئەو دەمە؟

باوەشت بۆنی بەهاری ئەم وڵاتەی لێوەدێ
کەی سەفەرکەم بۆ وڵاتت، بۆم بەهارە ئەو دەمە

خەم لە ناخم دا ڕواوە، هەر چوار وەرزی ژیان

هێزی ئەژنۆم! هێزی من کوا بۆ بژاری ئەو خەمە؟

ڕاحەتی گیانم! ڕەوانم! ڕوون دەبێ ژینم کە بێی

ڕاشکاوە شەو لە ژینا، تێک‌شکێنە ئەو تەمە

هەر دەڵێی ئەفسانەیە و عەشقی ئەساتیرە و خەیاڵ

چاو کە هەڵبێنی دەبینی، بوویە زین بۆ ئەم مەمە

یادی تۆ کاتێ دەکەم ، کانیی دڵم دێتە خرۆش

باوەشت ئاواڵە کە کانی بە ئاواتی چەمە

دەی وەلی دیوانە بۆنی ئەم هەوار و بەردە کە
ئەو وڵاتە شوێنی خێڵ و جێگە لاقی سەد شەمە

هەر وەکوو لاولاوی حەوشە ناگرم ئۆقرە مەگەر
هەڵزنێم بەو بەژنە جوانەت، چاوەرێی ئەو کاتەمە!

#لەیلا_بەهرام_بەگی_لاولاو"

#هاوینی_97



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەزیزم بۆ چی تۆراوی لە خۆڕا


#لەیلا_فەریقی


کاناڵی ژیان جوانە

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#لەیلا_زانا ئەو ژنەی عەڕشی تورکیای هەژاند
#خوشکە_لەیلا لە چوارچێوەی یاسای دەوڵەتی تورکیا نەترسانە توانی خزمەتێک بە نیشتمانەکەی بکات لە هیچ پیاوێک غیرەتی ئەوەی نەبوو.


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#شعر_خوانی

#خوێندنەوەی_شێعر

"دایک"
شاعێر: #لەیلا_ساڵحی
خوێندنەوە: #باران_سەرتالوو

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2
تۆ وەک بەفری پار نیت ناچیتەوە
ئەتۆ هیچ کاتێ بیر ناچیتەوە

100سەدەی دیکەیش لە مەرگت ئازیز
تێپەڕ بێ، هێشتا بیر ناچی هەرگیز

#لانەواز: بۆ نەمر #لەیلا_قاسم🌹🌺💐❤‍🩹


#تێبینی: هەموو شەهیدانی دیکەش دەگرێتەوە
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سپای_کۆتر
شێعر: #لەیلا_ساڵحی
ئاهەنگساز: #مەسعوود_یارە
دەنگ: #ژیار_قوڕەیشی
#ساڕێژ_ئەحمەدزادە
دابەشکردنی دەنگ: #شاباز_شاهینپوور


«سپای کۆتر»




کوڕ:

تۆ کچی کام کانیاوی؟لێرە کام ئاسۆت دەوێ؟
بۆ بەرەو ئەو دەشتە بووی تۆ؟کام گوڵت بۆ خۆت دەوێ؟

کچ:

من پەری شاری شکۆفەم دەبمە باغ بۆ نیشتمان
دەستەکانم دەبنەوە هێلانە بۆ باڵندەکان

کوڕ:

دەبمە هاوڕێت ئەی پەری، من بانگ دەکەم سێرووی بەهار
چۆلەکەو چێرگ و کەوێکی وا ،دەنووک رەنگی هەنار

کچ:
ئەی کوڕی شاخ، ئەو دڵەی من بۆ تەوار هێلانەیە
چاوەکانم بۆ هەموو باڵندەکان گوێسوانەیە

کوڕ:

دەبمە هاوڕێت تۆ ببە پێشەنگی نوێی باڵندەکان
با سپای کۆتر وەڕێ خەین تاکوو ئاشتی بۆ جیهان..



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوو نیشتمان
شاعێر:
#مورید_ئەلبەرغوثی
وەرگێڕ:
#لەیلا_ساڵحی

تۆ
وەک نیشتمانێکی ئازادکراو
پڕی جووانی
من
وەک نیشتمانێکی داگیرکراو
پڕی ڕەنجم..
2
هەمیشە
حەول و تەقەلا هی ئێمە بووە
و بژیو و مووچە هی ئێوە !

ئێمە لە کێڵگەکانمان
تۆوی گیانمان چاند
و ئێوە بە داسی وڕێنە
دروێنەتان کرد؛
زۆر جار که ئێمە
شەتڵی خۆشەویستیمان لێدا
ئێوە بە ڕق و تووڕەیی
کرۆژتان !

وە زۆر لەمێژە کە هەروا
به بەردەوامی
بە تاسەی نان
سەر دەخەینە سەر سەرین
تا خەونی نان ببینین،
وە ئێوە
خودی نان
گەرووگیرتان بێ
ژیان تاڵی و ئازارمان !

بەکورتی..
ئەگەرچی درەنگە و دوور
بەڵام
شوکرانەبژێری دەکەین
بۆ نەبوونتان..!!

#لەیلا ئەحمەدی ئەفزەلی
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1