ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سپای_کۆتر
شێعر: #لەیلا_ساڵحی
ئاهەنگساز: #مەسعوود_یارە
دەنگ: #ژیار_قوڕەیشی
#ساڕێژ_ئەحمەدزادە
دابەشکردنی دەنگ: #شاباز_شاهینپوور


«سپای کۆتر»




کوڕ:

تۆ کچی کام کانیاوی؟لێرە کام ئاسۆت دەوێ؟
بۆ بەرەو ئەو دەشتە بووی تۆ؟کام گوڵت بۆ خۆت دەوێ؟

کچ:

من پەری شاری شکۆفەم دەبمە باغ بۆ نیشتمان
دەستەکانم دەبنەوە هێلانە بۆ باڵندەکان

کوڕ:

دەبمە هاوڕێت ئەی پەری، من بانگ دەکەم سێرووی بەهار
چۆلەکەو چێرگ و کەوێکی وا ،دەنووک رەنگی هەنار

کچ:
ئەی کوڕی شاخ، ئەو دڵەی من بۆ تەوار هێلانەیە
چاوەکانم بۆ هەموو باڵندەکان گوێسوانەیە

کوڕ:

دەبمە هاوڕێت تۆ ببە پێشەنگی نوێی باڵندەکان
با سپای کۆتر وەڕێ خەین تاکوو ئاشتی بۆ جیهان..



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1