تا هەتا ناژیم و فەرمانت ئەگەر مانی منە
زیندەگانی تا ئەبەد فەرمانبەری گیانی منە
ئەو دەمودوودەم نەبوو عەشقم لە ڕووی تۆ دەربڕم
نازەنین دێوانەیی من شەرحی دیوانی منە
لەو هەسارە و ماهە ئەوشۆ ڕادەمێنم وا بە حەز
تا بەیانی بێژم ئەوڕۆ ڕۆژی ڕامانی منە
پێ لە سەر دیدەم مەنێ، گۆمیلکە گۆمیلکەی خەمن
دەس لە دیدارم بشۆوە ، دەشتی گریانی منە
یەک شەوێکم بۆ بنێری دڵ لە ئامێزی گرم
باوەشێ خۆشی رژاوەی کۆش و دامانی منە
مێهرەبانی زەحمەتی بۆ تۆ نییە دایەی دڵم
تا سەری بابی هەموو ڕەنجێ لە سەر شانی منە
ئەو وجوودەی شاری تۆ بۆ عاشقی دەگرێتە بەر
ئاخیری هەر نیشتەجیێ ئاوایی وێرانی منە
با بسووتێ خامە، شەرحی غەم بە زاریدا نەیە
دەفتەری ئاسوودەیی، سینەی هەراسانی منە
جوانە بەو زولفی پەرێشانەت لە بەر ئاوێنە بی
شیاوی ئەو دیدارە کەی گیانی پەرێشانی منە
خاسە دڵ هیندت لە دوو بێ چینی داوێنت بکا
مەنزڵی ڕزگاری، چون ئەو خاکە زیندانی منە
چەن بە تەڕدەستی لە یێخەت کۆترێکت خستە دەر
سێحری سینەی بازی تۆ سەرتر لە سەیرانی منە
گیانە چی پێویستە ئیعجازت؛ بە تەشریفی خودات
هەر ڕەسووڵێ بێتە دی چاوی لە ئیمانی منە
خشڵی وێکەوتوو لە نەرمانی مەمت ئەی سەربەزێڕ
شاخەوانی سەختی کێوی سەر بە حەیرانی منە
هەوری رەحمم لێ پەڕاگەندەن دەگەڵ ئاهی شەماڵ
گوڵ ئەگەر کۆ بن لە سایەی چەتری بارانی منە
شیوەنی هێمن دەگەڵ شینی هونەر تێکەڵ بووە و
بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانی ئینسانی منە
عـگ(هونەر)/۱۰ی رەزبەری ۹۷/مهاباد
#عەبدووڵڵاگولابی
#هونەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
هەڵدەدەم رەشماڵی تەنیایی لە گردی دەردی خۆم
هەڵدەکەم ئیتر دەگەڵ داغ و هەناسەی سەردی خۆم
چێدەکەم هێلانەیێکی لانەوازی؛ بێنە واز
بازی تەڕلانم! لە بستێ ئاسمان و هەردی خۆم
وا بەتەوتیشم لە گیانی رۆیشتوو، دڵ دێتەدەر
تا بە شوێنیدا بچێ گیانی لە عالەم تەردی خۆم
لێم سەر و زێدن کڵاوی خۆڵ و پێچی با، دەنا
رانەوەستابوو لە سەر من زێدی دار و بەردی خۆم
دڵ بڕۆ مەردانە یارێ بگرە لەو سەیرانەدا
چی دەبینم من لە یارانی گەڕاوەی مەردی خۆم
شەو ئەگەر چاوت لە سەر هەڵناگرم روناکی چاو
رۆژی روونم دێتە بەر ئاوێنەیی بێگەردی خۆم
گەر ڕەژی ڕوورەش دەکا ئەزموونی سووری گڕ، بڕۆ
دڵ بسووتێ تۆ لە سەر روخساری سوور و زەردی خۆم
چم لە چینە و بەردەڵانی خەڵکی حاسڵ بوو ئەرێ
بۆ نەکێڵم خاکی خۆم و بۆ نەچێنم وەردی خۆم
دیارە ناشیم و هونەر دەستێ بە خۆشی گرتنە
با بدۆڕێنم بە لێزانی حەریفم نەردی خۆم
#عەبدووڵڵاگولابی
#هونەر
/۱۹ی گەلاوێژی ۹۷/مهاباد

دارودەستەی شەو دەگەڵ ئاڵا پەرەستانی شەمم
بەو شکستی پرچە دەشکێ دار و دەستەی پەرچەمم
دەردەکەی بۆ من لە دەرکت چەندە جێگەم گرتووە
لەو بەهەشتی تاکەدا تەنیا مەگەر من ئادەمم
بەرزە وا زۆری لە خۆ ناکەم بە ئاواتم نەگەم
ئارەزوومە و نەیگەمێ لەو زێدە بەرزەیدا کەمم
دڵنیا ماچمکە چون ماچی بەرەی رەز دەتگرێ
من کوڕی تاکم نەوەی خومرەم نەتیجەی بەرهەمم
کوا دڵت؟! خاوەندڵم گەر نیتە با پێتی بدەم
کوا غەمت فەرموو جەهانێ؛ دیارە من ئەهلی غەمم
شوێنیتر لەو عالەمەی بۆ دەگری رێگەی ئاخیرەت
خاکە، خاکی دەرگەم و دامەنگری دوو عالەمم
دەتهەوێ چاوم لە چی بێ رۆژی حوسن و ئیلتیفات
من لە بەحری حەزرەتی گوڵدا دڵۆپێ شەونەمم
خوڕڕەم ئەو مەستەی وە دەستی کەوتبێ یارێ لەبار
تا هەرا کا بێنە دڵ چا بێ لە سایەی خوڕڕەمم
خاترم دەگری لە سەر یادت نەماوم چون بە من
دێ فەرامۆشیت و خۆشیتم دەوێ، خاترجەمم
عیشقی من ئەفسانەکەی ئاخرزەمانە و راستی
هەووەڵی دنیاخرابوونێ لە جێگەی ئەستەمم
ویستمی ئەمما بە بێ سۆحبەت دەمت بۆ بەستووە
خواستم ماچێک و نەتدا بێژە بۆ سووتا دەمم
ڕێگەناسێکم بە زانستی نیگاهی تۆ قەسەم
ون لە دەرکت بووم و ئێستا ڕێرەوی پێچ و خەمم
تاقەتی نازێکی کانی قەت نەهێنا کێوی سەخت
دەشتی دڵنەرمم بە نازت کێشەری باری چەمم
لێرە زۆرم بیستبوو گەر زەمزەمەی تێراوی ڕووت
چوومە ئەو سەحرایە تینوو پێدەزانێ زەمزەمم
تا منەتباری گوڵی هەستم لە بن بارانی داغ
کوا سەرم هەڵدێ لەبەر ئەشک و هەنیسک و ماتەمم
سەیرە نایەی سەر دڵ و دینی هونەر نەمرێ لە سۆت
خدری زیندەی سوێسن و ئیعجازی عەتری مەریەمم
#عەبدووڵڵاگولابی
#هونەر
/۱۹ی جۆزەردانی ۹۷/مهاباد
🆔کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

attach 📎
چلنامە۲
ساقیا من ئایهتی ڕهنجی شهوم
تاوێ نهنگێوێ سهرم کوا دهسرهوم
ڕۆدهچێ پێی دڵ له شهوگاری ژیان
تا له ڕۆچنهی خۆرهتاو دهڕژێ بهیان
دیاره لهو گریانه تا گۆڕانی حاڵ
پێکهنینی تاڵی گۆڕێکی بهتاڵ
دانی دڵ هاسانه بۆ سیمۆرغی ماف
کایهکهم لێ بۆته دوندی کێوی قاف
ماوهیێ کهم ماوه تا پڕ کهن سهران
تێدهگهم ناگهم به دهرکی دڵبهران
من به کلچێوکی شنه و به کلهی شهوی
بۆیه دهڕژم چاوی مهستی مهسنهوی
تا ببیسی ساقیا شێعری ڕهوان
ئهرخهیانم کهی به ههستی ئهرخهوان
تا بدهی ڕێگهم له مهیخانهی سهفات
بمدهیهی ئاوێ به دهستی ئیلتیفات
شاعیرێ زانستی پێبدرێ مهگهر
قهت دهکا ساقی قسهی ناموعتهبهر
لهو وڵاتهی شاعیرانن زانیار
نیشتهجێن ئهڵبهتته خهڵکی بهختیار
ئهو گهلهی زانست و دڵشادی دهوێ
تاوی ئازادی له وێ ههڵدێ له وێ

#عومه ر_ره سوولی
@Omar_Rasouli
شێعر
مامۆستا #عەبدووڵڵاگولابی
تۆمارگەر ئوستاد#جەماڵ عەزیزی
🎼
مەهاباد تۆمارگەی سەبا
🎤خوێندنەوە #عومەر_ڕەسووڵی
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی