ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
سوێند
بە یەکڕەنگی گشت
ئاوێنەکانی شار
به پاکی و ڕوونی ئاوی
حەوزی ماڵی
دایە گەورە سوێند

بەچاوی مەست
بەئاسکی هەڵاتوو و
ڕزگار بووی خەتەر
بەتیشکی چاوی شاپەڕەک
بەبۆنی خۆشی باغی شیلان
بە دەنگ و ئاوازی
مەلی ڕزگار بووی قەفەس
سوێند بە هەستی سەربەرزی
شانی لەرزۆکی
پیاوی تەڕبووی بەر باران
بەهەستی ئەوینی کچان
سوێند
بەساتەکانی
بێ تاقەتی و تەنیایی شوان
بە دەفتەری بیرەوەری
بەسەربازی دور لە خێزان
ئەوجار سوێندم
بە ئەوین
بەڕزگاری دەری پیرۆز
بە شەوی تاریکی خۆم
بە خەیاڵی بێ‌کۆتایی
جوانی بەر بەیان

ئەگەر لە من و دنیام
هەڵێی
تازە هیچکات
بۆ لای هەست و ئەوین دا
ناچمەوە، ناچمەوە و ناچمەوە



#خورشید_بخشایی_بهار

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



قسم
به یک رنگی تمام
آینه های ‌این شهر
به زلالی آب حوض
کوچک خانه مادربزرگ

به چشم مست
آهوی رمیده از خطر
به برق نگاه معصوم یک شاپرک

قسم
به عطر خوش باغ نسترن
به چهچه‌ پر از شوق
پرنده رها شده از قفس

قسم
به غرور شانه های لرزان
مردی ویران شده در باران
به احساس لطیف
دخترکی عاشق

قسم
به لحظه های بیقرار
تنهایی یک چوپان
به دلتنگی عاشقانه
دفتر خاطرات
سرباز مانده در غربت


قسم
به عشق
به ناجی مقدس
شبهای تار خودم
به تکرار بی پایان
رویای قشنگ
هر صبحم

اگر از من و دنیایم
تو بگریزی
گذر از عشق و احساست
نخواهم کرد
نخواهم کرد
نخواهم کرد ....


#خورشید_بخشایی_بهار



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ڕزگارم کە
لەو هەموو غەم و دڵە خورپەیەدا
وا ئەمشەو شەپۆلی بێ‌کەسی
کەوتۆتە داوێنم
لەو شارە دڵگرم
هیچ کەسێ نادوێنم
من لە گەڵ خۆت بەره گیانە
من لە گەڵ خۆت بەرە

دامنێ لە لای خۆت
بۆ تێ پەڕبوونی کاتەکانم
بە پیاڵەێ سەرخۆشم کە
و مەستیم بۆبێنە
من ماوم لێرە بە تەنیا
پڕ لە ترس
پڕ لە داخ
من لە گەڵ خۆت بەرە
گیانە

من هێمنیم لە لای تۆ دەوێ
لای شیرنی قەندی لێوەکانت
دوو ئیستکان چایی
جار جارە کتێبێکی فروغ
و ئاورێک کە گەرم کاتەوە
لە بێدەنگی‌دا
وشەکانم
من لە گەڵ خۆت بەرە...
من لەگەڵ خۆت بەرە گیانە



#خورشید_بەخشایی

#وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
من لوڕم،
لە نەتەوە ئاریایی
خەڵکی ئەو ئاو و خاکەم
لێرەیە ڕیشەم
شامم نانە بەڕوو
خوراکی بەیانم
ڕێواسی تەڕ و ناسک
کەشکی خەیاڵ دەسوم
لە ناودەست هاۆنگی چارە نووسم
بەژن و باڵا بەرز
وەک گوڵە چنوور
پتەو و قایم
خۆڕاگرم
وەک کێوی دنا
گوڵاڵە سوورەی بەر ئاوەژوو
گوڵی هەستی منن
من تفەنگ ئابڕوومە
یاڵی ئەسپم
ڕازدارمە
کەسێ نابینێ ئەسرینم
جگە دایکم نەبێ
لە ئازایەتی دا وەکو شێرم
سەرفەڕازم وەک هەڵۆ...!!!



#خورشید_بخشایی_بهار

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خۆشەویستم
ئەگەر ڕۆیشتی
لەقەولی منەوە
بە چاوەکانت بڵێ
شەوانە لە خەیاڵم دا
پیاسە نەکەن
ئێرە وێرانە ماڵێکە
کە لە ترسی
خەیاڵاتی
بەدی‌نەهاتوو
چرای بیرەوەرییەکانت
دایم لە تاریکی تەواودا
بە ئاواتە وەدی‌نەهاتووەکان
بەو پەڕی ڕق و قین
قا، قا دەس دەکەن
بەپێکەنین...


#خورشید_بخشایی

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
1
ئێرە سەرزەوی
خەیاڵە وەدی‌نەهاتووەکانی منە
کەسێ لە ئاسمان
بە خەیاڵی ڕزگار بوون لە
چەتری ئاواتەکان
شوێنی هەموو
هەورە ڕەشەکان دەگرێ
تەنیا بۆخواردنەوەی
چۆڕێ هێمنی

ڕاستی
کچۆڵەی نەترسی شێعر
بەکام کوێرە ڕێ دا ڕۆیشت
لەکوێ گیری کرد
کە ئاوا نوقم بوو
لە ناو وشە بێ‌‌بایەخ و بێ‌بنەماکان
ئاخ ئەی هەپەڕووتی بێ ئاگا
کوێی لاڕێ و کوێرە ڕێ
لەکامە لاوە بەسترابوو ڕێگا؟؟

#خورشید_بخشاےی

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
من لە ناو چاڵی ڕەشێ
باوەشت‌دا
هەر ئەو شوێنە
کەزیندانی تاکە کەسی
هەموو شەوێی
خەیاڵاتی منە
حەپس کە
لێگەڕێ با تەنیا
بەندکراوی سەر زەوییەک بم
کە دیل بوونی
لەسەر پیرۆزە....

#خورشید بەخشایی بەهار


وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#فارسی // ڪوردی:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ابر 👈 هەور,هەڤر
#خورشید👈هەتاو,خۆر,تاو
#ماە 👈 مانگ,مان
#ستارە👈ئەستێرە,هەسارە
#زمین 👈زەوی,هەرد
#خاک 👈 خۆڵ,هەر

#هوا 👈هەوا
#دریا 👈 دەریا, زەریا
#باد👈 با,بێ
#آب👈ئاو,ئاڤ
#آبشار👈تاڤگە,ئاوهەڵدێر,سۆلاڤ
#اقیانوس 👈 پاناو
#صحرا👈بیاوان,چۆڵگە
#گل👈گڵ,هەڕی, هەڕگ

#گل 👈گوڵ,گوڵێڪ
#دریاچە👈زێ,بەحرئاو
#گل👈گڵ، قۆڕ, هەڕگ
#رعد_برق👈هەورە تریشقە

#سنگ👈بەرد,کوچڪ
#چشمە👈کانی,کێنی
#چشمەزار👈 کانیاو
#درخت👈دار, درەخت
#درختچە👈نمام,نەمام

#کوە👈کۆ,کێو,شاخ
#تپە👈 یاڵ, تەپک
#مزرغە👈 کێڵگە
#جالیز 👈 بێسان
#درە👈دۆڵ, دوێڵ, دەرە

#دشت👈دەشت,دەیشت,
چۆڵەوانی
#ژرفاب👈گۆماو,قووڵایی
#گیاە👈گیا,گژ,
#خار👈دڕوو, دڕک,دڕێ
#علف👈 ئاڵف,لەوەڕ
#برگ👈 گەڵا,پژە
#نی 👈قامیش,زەل

#نیزار👈قامیشەڵان,شەخەڵان
#یخ 👈 سەهۆڵ, ڕەچ
#گرما👈 تین, گڕ
#سرما👈چایگ, چایمانی
#یخبندان👈سەهۆڵبەندان,شەختە,
بەستەڵەک
#گردغبار👈تەپ‌وتۆز,خۆڵ

#مە👈مژ, تەم و مژ
#جنگل👈 دارستان,لێڕەوار
#طبیعت👈سروشت,سەوزەوانی
#منظرە👈دیمەن,بەرجەەن
#بیابان👈بیاوان,چۆڵگە,چۆڵەوانی
#محیط_زیست👈ژینگە

#زلزلە👈بوومەلەرزە,زەویلەرزە
#سیل👈 لافاو,سێڵاو
#طوفان👈تۆفان,
گەردەلوول, بۆران
#رودخانە👈چەم,چۆم,ڕووبار


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2