ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram

‍ کوتت سبەینێ دێم
ئاخ سبەینێ
چەند درەنگە
نازانم ، نازانم
کەبۆ؟؟
ئەمڕۆ ناگات بە سبەینێ
ڕەنگە،
سبەینێ هەر نەبێ
لە سبەینێی من دا...!!
بە کێ دەبێ بڵێی
یەکێک نییە
ئەگەر دەنگم
بە گەردوون ڕا بگەێنێ
تا دەورانی
چاک بسووڕێنێ
نە تەگەری
بە شوێن خۆی دەگەڕێ
نە ئەوڕۆی من
دەگا بە سبەینێ
نازانم بۆچی کە ئەمڕۆ
بە سبەینێ ناگا؟؟
گاهەیە خەو
بە سەر شەوی دادابێ
یا ڕەنگە خۆرە تاو
بە دیلی
پێی لە قیلی شەو گیرا بێ
مەگەر دەکرێ
هەتاو بەدیل بگیرێ
مەگەر دەبێ
شەو خەوتبێ
بەو هەموو درەنگێ
باوەڕ ناکەم
هەتاو درەنگ بێ
گاهەیە ڕێی ون کردبێ
لە شوێنی تر دەرکەوتبێ

#سید_داود_جاسمی_س_سایه
#خوانش_پروین_چوبری

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️

http://telegram.me/Mostafazadeh2

‍ کوتت سبەینێ دێم
ئاخ سبەینێی ئەتۆ
چەند درەنگە
نازانم ، نازانم
بۆچی؟؟
ئەمڕۆ ناگاتە سبەینێ
ڕەنگە،
سبەینێ هەر نەبێ
لە ڕۆژانی من دا...!!
بە کێ دەبێ بڵێم
کەسێک نییە
ئەگەر دەنگم
بە گەردوون ڕا بگەێنێ
تا دەورانی
چاکتر بسووڕێنێ
نە تەگەری
لە شوێن خۆی دەگەڕێ
نە ئەوڕۆی من
دەگاتە سبەینێ
نازانم بۆچی کە ئەمڕۆ
هێند دوور و درێژە
بە سبەینێ ناگا؟؟
گاهەیە خەو
چاوی شەوی گرتبێ
یا ڕەنگە خۆرە تاو
بە دیل چوو بێ
پێی لە قیلی شەو گیرا بێ
مەگەر دەکرێ
هەتاو بەدیل بگرن
مەگەر دەبێ
شەو خەوتبێ
تا ئەو درەنگانە
هەڵنەستابێ
باوەڕ ناکەم
باوەڕ ناکەم
هەتاو درەنگ بێ
گاهەیە ڕێی ون کردبێ
لە شوێنی تر
دەرکەوتبێ

#سید_داود_جاسمی_س_سایه
#خوانش_پروین_چوبری

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️

http://telegram.me/Mostafazadeh2


#شعر_کوردی_کلهری

#احمد_زینی_وند

گیانم پێشکێش نیشتمان
ئارامی دڵ و ڕووح و گیان

گەڵای ویشکی دارم بێ‌ئەو
پەشێووخەمبارم بێ‌ئەو

لە ژیانم بێزارم بێ‌ئەو
وێنەی گەستە مارم بێ‌ئەو

تاژیان لە ژێر فرمانمە
ئەوینت دووا ودرمانمە

وەتەنی کوردان شانازییە
کەی جێی درۆ یابازییە

کوردی شیرینە وەکوو قەند
گیانم بەو قەندەوەیە بەند

وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە

ــــــــــــــ

#شعر_کوردی_کلهری

#شعر :
#احمد_زینی_وند

#خوانش
#هانا_سلطان_بیگی
#چهارده ساله،
#ایلام

گیانم وەنەزردنیشتمان
هازدڵ و ئارام گیان

گڵای وشک دارم بێ تو
پشیووخمبارم بێ تو

ژارم بێ تو خارم بێ تو
وینەگەستە مارم بێ تو

تاژیان وە فرمانمە
عشقت دووا ودرمانمە

کوردی وەتن شانازیە
کەی درووە یابازیە

کوردی شیرینە چۆ قەنە
گیانم وەی قەنە بەنە

#سپاس_لە_خاتوو
#مەنسورە_محەمەدیان


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
ئەمڕۆ ناچار بووم تەقەلە سەربازێک بکەم، کە کاتێ کەوتە سەر عەرزی، هەر ناوی خێزانی دێنا و بانگی ئەوی دەکرد و دەیکوت:
ماریا ... ماریا ... وە پاشان لە پێش چاوی من گیانی دا و مرد. کە تەماشام کرد گەردەنبەندێکی بە ملەوە بوو،کە وێنەی زەماوەندی خۆی و کیژۆڵەیەکی کەم تەمەنی تێدا بووه.
بە خەیاڵم دا هات کە ماریایە، ڕقم لە خۆم بوو،کە بۆچی ئەو کارە ناحەزەم کرد؟؟
ئاخر من زۆربەی هەرە زۆری، لاقیان نیشانە دەگرم، هەوڵ دەدەم نەیانکوژم و تەنیا دەمهەوێ برینداریان کەم، تا نەکەونە شوێنمان.
بەڵام کاتێ لاقی ئەو سەربازەم بە نیشانە گرتبوو، لە ناکاو داهاتەوە و گوللە وەسینگی کەوت.
ئێستا بڵێی ماریاچکۆلەکەی دەبێ چەنده لە دەرکە و بە چاوەڕۆانی بمێنێ.
چەند شاڵ‌گەردن و کراسی گەرمی بۆ بچنێ تا ئەو ڕۆژەی کە مێردەکەی لە شەر دەگەڕێتەوە...
ئاخ ماریای بەستزمان،تەنانەتی نازانێ،کە پیاوەکەی لە ژێر باران لە کاتی گیان‌دان دا بۆ دواین جار تەنیا بانگی ئەوی دەکرد.
شەڕ پیسترین و خراپترین بیرۆکەی ئینسانە.
بە منداڵی زۆر جار بیرم لەوە دەکردەوە، مەگەر ئینسانەکان مەجبوورن پێکەوە شەڕ بکەن؟؟؟
ئێستا دەبینم و دەزانم،کە بەڵێ جاری وایە مەجبوورن...
چوونکێ ئەو کەسانەی دەستوور و فەرمانی شەڕ دەدەن، لە ژێر باران و قوڕ و چڵپاو دانین. بەڵکوو لە سەر سەندەڵی و جێگەی گەرم پاڵیان داوەتەوە، وە بە یادی چاوە سەوزەکانی ماریاوە نامرن.


#نویسنده_آندره_مالرو
#خوانش_پروین_صفرنژاد_چوبری

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2