ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram

‍ کوتت سبەینێ دێم
ئاخ سبەینێ
چەند درەنگە
نازانم ، نازانم
کەبۆ؟؟
ئەمڕۆ ناگات بە سبەینێ
ڕەنگە،
سبەینێ هەر نەبێ
لە سبەینێی من دا...!!
بە کێ دەبێ بڵێی
یەکێک نییە
ئەگەر دەنگم
بە گەردوون ڕا بگەێنێ
تا دەورانی
چاک بسووڕێنێ
نە تەگەری
بە شوێن خۆی دەگەڕێ
نە ئەوڕۆی من
دەگا بە سبەینێ
نازانم بۆچی کە ئەمڕۆ
بە سبەینێ ناگا؟؟
گاهەیە خەو
بە سەر شەوی دادابێ
یا ڕەنگە خۆرە تاو
بە دیلی
پێی لە قیلی شەو گیرا بێ
مەگەر دەکرێ
هەتاو بەدیل بگیرێ
مەگەر دەبێ
شەو خەوتبێ
بەو هەموو درەنگێ
باوەڕ ناکەم
هەتاو درەنگ بێ
گاهەیە ڕێی ون کردبێ
لە شوێنی تر دەرکەوتبێ

#سید_داود_جاسمی_س_سایه
#خوانش_پروین_چوبری

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️

http://telegram.me/Mostafazadeh2

‍ کوتت سبەینێ دێم
ئاخ سبەینێی ئەتۆ
چەند درەنگە
نازانم ، نازانم
بۆچی؟؟
ئەمڕۆ ناگاتە سبەینێ
ڕەنگە،
سبەینێ هەر نەبێ
لە ڕۆژانی من دا...!!
بە کێ دەبێ بڵێم
کەسێک نییە
ئەگەر دەنگم
بە گەردوون ڕا بگەێنێ
تا دەورانی
چاکتر بسووڕێنێ
نە تەگەری
لە شوێن خۆی دەگەڕێ
نە ئەوڕۆی من
دەگاتە سبەینێ
نازانم بۆچی کە ئەمڕۆ
هێند دوور و درێژە
بە سبەینێ ناگا؟؟
گاهەیە خەو
چاوی شەوی گرتبێ
یا ڕەنگە خۆرە تاو
بە دیل چوو بێ
پێی لە قیلی شەو گیرا بێ
مەگەر دەکرێ
هەتاو بەدیل بگرن
مەگەر دەبێ
شەو خەوتبێ
تا ئەو درەنگانە
هەڵنەستابێ
باوەڕ ناکەم
باوەڕ ناکەم
هەتاو درەنگ بێ
گاهەیە ڕێی ون کردبێ
لە شوێنی تر
دەرکەوتبێ

#سید_داود_جاسمی_س_سایه
#خوانش_پروین_چوبری

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️

http://telegram.me/Mostafazadeh2