This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#خۆراسان
ڤیدیۆیێکی جوان لە کوردەکانی کرمانج
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

"بە پێی ئەو قسانەی بیستووتانە خەڵک داوەری مەکەن"
کەسێک چۆ لای هاوسێکەی و گوتی :
"گوێ شل کە،دەمهەوێ شتێکت بۆ باس بکەم، هەواڵێکم بەم زووانە سەبارەت بە تۆ دەیگوت" هاوسێ بڕی بە قسەکەی دا و گوتی: بەر لەوەیکە بۆم باس بکەی، پێمبڵێ ئاخۆ قسەکەت لە سێ پاڵوێنە داوە یان نا؟!
گوتی: "کام سێ پاڵوێنە؟"
یەکەم؛لە پاڵوێنەی ڕاستی
ئایا دڵنیای ئەو قسەیەی کە دەتهەوێ باسی بکەی ڕاستە؟
گوتی: "نا...من بەس بیستوومە، کەسێک بۆی گێڕامەوە."
سەری لەقاند و گوتی:
کەوایە بێ گومان قسەکەت بە پاڵوێنەی دووهەم واتا خۆشحاڵی پاڵاوتۆ.!
یانی ئەوەی دەتهەوێ باسی بکەی، تەنانت ئەگەر ڕاستیش نەبێ، دەبێتە هۆی خۆشحاڵیم...
گوتی: هەواڵی خۆشەویستم، پێم وانێ خۆشحاڵت بکا.
زۆر باشە، ئەگەر خۆشحاڵم ناکا،ئیزدەرەم بە پاڵوێنەی سێهەم دا، واتا قازانج، تێپەڕیوە..!
ئاخۆ ئەو قسەیەی دەتهەوێ بیگێڕێوە، قازانجی بۆم هەیە و بە کەڵکی من دێ؟
نا، بە هیچ جۆرێ!
٭هاوسێ گوتی: کەوایە ئەگەر ئەو قسەیە، نە ڕاستە، نە خۆشحاڵکەرە و نە بەقازانج، ئەوە با لە لای خۆت بێ و حەول بدە بۆخۆشت زوو لەبیری کەی...٭
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

باوکم لێی دەدام و دایکم ڕزگاری دەکردم لەژێر دەستی .
لەدڵی خۆمدا وتم:
باوکم هەڵوێستی چی دەبێت ئەگەر ڕۆژێك دایکم لێیدام ؟
بۆئەوەی توڕەیی دایکم ببینم بڕیارمدا لەدایکم یاخی بم،
ڕۆژێك پێی وتم: بڕۆ لەبازاڕ شیر بکڕە، نەڕۆشتم.
کاتێك دانیشتین بۆ نان خواردن وتم نانی زیاترم دەوێ .
داوای لێکردم لەسەر کورسیە بچووکەکەم دانیشم و نانەکەم بخۆم، بەڵام من خواردنەکەم بەسەر فەرشەکەدا ڕشت و بەئەنقەست جلەکانم پیس کرد .
بەزمانێکی توند قسەم لەگەڵ کرد، چاوەڕێ بووم بەتوندی لێم بدات .
بەڵام ئەو بەتوندی لەباوەشی گرتم و وتی: چیتە کوڕم؟ خۆ نەخۆش نیت؟
لەوکاتەدا فرمێسك بەچاومدا هاتە خوارەوەو دڵنیابووم پێویستم بەوەنابێت باوکم لەژێر دەستی دایکم ڕزگارم بکات .
" ئەدیب میرزا "
وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە

جادەی مەریوان_سەقز لە پشتی ئاوایی گەوێڵەوە تێپەر ئەبێ. بە هۆی قەمچ و پێچی زۆر و باریکی جادەکە زۆر شوێنێکی سەخڵەت و ترسناکە.
لادان، دەرچوون و تلێربوونەوەی بارهەڵگرەکان(کامیون) بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی.
جارێک بارهەڵگرێک پڕ لە نووشابە(ساردی) ئەکەوێتە خوارەوە و مناڵەوردەی ئاوایی ئەچن بۆ کۆکردنەوەی نووشابە. شوانێکی خەڵکی ئەو ناوچەیە بە مناڵەکان ئەڵێ ڕۆڵە جارێ مەیخۆن با کەیکەکەیش بگات.
#گەوێڵە_تاڤگە
قسە و بەسەرهاتی خۆشی مەریوان و هەورامان و سەرجەم کوردەواری لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لادان، دەرچوون و تلێربوونەوەی بارهەڵگرەکان(کامیون) بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی.
جارێک بارهەڵگرێک پڕ لە نووشابە(ساردی) ئەکەوێتە خوارەوە و مناڵەوردەی ئاوایی ئەچن بۆ کۆکردنەوەی نووشابە. شوانێکی خەڵکی ئەو ناوچەیە بە مناڵەکان ئەڵێ ڕۆڵە جارێ مەیخۆن با کەیکەکەیش بگات.
#گەوێڵە_تاڤگە
قسە و بەسەرهاتی خۆشی مەریوان و هەورامان و سەرجەم کوردەواری لە
کاناڵی "مەلای مەزبوورە"👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەڵاح داوود چریکەی گەرمیان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دیوی میوان
زۆربەی ماڵەکان وەتاغێک تەرخان دەکەن کەس ناچێتە نێوی و پێی دەڵێن دیوی میوان ئەو دیوەش بە تایبەت لە زستان دا بە هۆی ئەوەی سۆبەی تێدا نییە و هەر ئەگەر جار و بار میوانێک ڕووی تێکرد بە پەله سۆبە هەڵدەکەن و میوان دەبەنه ژوورێ و دوو سەرینی بۆ دادەنێن و دەرگای لێ پێوه دەدەن بە ڕێزەوە
پشتا و پشت دەچنە دەرێ و بە جێی دێڵن ـ!!!!!!!
کابرایەک کوتی; ڕووم کرده ماڵێک و بردیانمه دیوی میوان شەوێ کە نووستم هێند سارد بوو خەریک بوو تەواوی گیانم ڕەق بێ چارم نەما هەستام دەرگا و پەنجەرەم کردەوە و فەڕشەکانم له ناوەڕاست وەتاغ کۆ کردەوە و خۆم خستە ژێریانەوه بەیانی ئەگەر گوێم ڕاگرت ئەوە دەنگی خاوەن ماڵ دێ کە لێم دەگەڕا سەرم بردە دەرێ کوتم ـ ئەوەتام کاکە خەریکم ببمە گۆشتی یەخزەدە ماڵ و ئاوەدان نەبێ بۆ دیوی میوانتان وەڵا
لە سەهۆڵخانەتان خستبام گەرمتر بوو ـ
نادر مستەفازادە ــ ــ ڕەحیم خان
🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱🌱

چەند ڕستەی جوان
1 ـ ئەگەر چووی بۆ میوانی گورگ , سەگ دەگەڵ خۆت بەرە
2 ـــ لوتکەیەک چەند جار بگیرێ , بێ گومان ڕۆژێک دەبێتە جێی سەیرانگای گشتی , وریای دڵت بە کە ڕۆژێک نەبێتە سەیرانگا !!
3 ــ گەلێ جار دەمی بە پێکەنین لە ناخەوە لە چاوی پڕ ئەسرین پتر دەرد و ئازار دەچێژێ !!!!
4 ــ هەر کات باسی ماریفەت و ویژدان و ئینسانێت دێتە پێش زۆر کەس دەستیان کورت دەبێ ـ
5 ـ کاتێ باس لە ڕاستی دەکرێ تەنیا کەسانێ تووڕە دەبن کە بنچینەی ژیانیان لە سەر درۆ ڕاوەستاوە و بە لای ڕاستەوە نەچوون ,,
6 ــ لە بیرت بێ هەموو کات خۆت بخە تا بتگرنەوە ,
ئەگەر خۆت بگریەوە وات دەخەنە عەرزی کە هەستانەوەت ئەستەمە !!!
7 ـــ ژیرترین و بوێرترین ئینسانی کە تا ئێستێ دیتوومە ئەو کەسانەن کە لە کاتی هەڵە و ئیشتباە کردن دا داوای لێ بوردن دەکەن !!
7 ــ داهاتی مەزرا کرم و مۆریانە خۆردویانە بەڵام ئێمە داوەڵ بۆ چۆلەکەکان دەچەقێنین نەحلەت لەو کەریەتێ بڕوانە تا چ ڕادەیە نەزانین؟!
9 ــ ئەوانەی کە لە ژیانتان دا ڕۆڵیەکیان هەبۆ ڕێزیان لێ بگرن و هەموو کات خۆشتان بوێن ,
نە ئەوانەی کە زمان لووس و ڕۆڵتان بۆ دەر دێنن و هەڵتان دەخەڵەتێنن !!!
10 ـــ تێ پەڕبوونی کات و زەمان وەفاداری ئینسانەکان ثابت دەکا نەک زمان هەوڵ بدەن فریوی زمان نەخۆن !
وەرگێڕان : نادر مستەفازادە
ڕەحیم خان

کاتی باسی کوشتن دەکرێ ،باس هەر لە کوشتن بە چەقۆو تفەنگ ناکەم.
بێئینسافی بۆ خۆی قەتڵە، بێ بەرپرسی کردن لە کۆمەڵگا دا قەتڵە، ڕۆیشتن بەپێخاوسی ڕۆیشتن بە سەر ئەو لەشە ماندوویەی کە پەنا بۆ تۆ دێنێ قەتڵە، هاوار و دادی من ئاوام و ئاوام بە خەنجەری وشەکان کە بە سەر سینگی ئینسانەکاندا دێتە خوارێ، قەتڵە،من لە
جنایەت و تاوانی گەورە دەترسێم.
لەنێو نامەکانی
#حسێن_دەریابەندی بۆ #غەزاله_عەلیزاده
وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بێئینسافی بۆ خۆی قەتڵە، بێ بەرپرسی کردن لە کۆمەڵگا دا قەتڵە، ڕۆیشتن بەپێخاوسی ڕۆیشتن بە سەر ئەو لەشە ماندوویەی کە پەنا بۆ تۆ دێنێ قەتڵە، هاوار و دادی من ئاوام و ئاوام بە خەنجەری وشەکان کە بە سەر سینگی ئینسانەکاندا دێتە خوارێ، قەتڵە،من لە
جنایەت و تاوانی گەورە دەترسێم.
لەنێو نامەکانی
#حسێن_دەریابەندی بۆ #غەزاله_عەلیزاده
وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ سێ شەممە
30/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/30هەتاوی
ئاواتە خوازی ژینی تەژی لە خۆشیتانین
هـــەڵــــــۆ
چیا شوێنی هەڵۆیە
کەی جێگای چەقەڵانە
لووتکەی چیا بەرنادەم
بەرەو ڕووی ئەو زۆڵانە
وەک هەڵۆ لەنگەر دەگرم
لە ئاسمانم بۆ لانە
شاخ و کێوم چۆڵ نابێ
بۆ ئەو کوندە کوێرانە
✍ هیدایەت ئازەری

لە گوندێک مامە حاجی نەخۆش ئەبێ،بە کوڕەکەی دەڵێ: بڕۆ مامۆستام بۆ بێنە با یاسینێکم بخوێنێ.
کوڕ دەڕۆا بە شوێن مامۆستا و مامۆستا دێنێ و
لە سەر سەرینی مامە حاجی دا دەنیشێ و دەڵێ مامە حاجی چییە مامە حاجی دەڵێ مامۆستا زۆر نەخۆشم مامۆستاش دەڵێ مامە حاجی گیان شتێ نییە شادو ئیمانێکێ بە حەق بێنە بە خودا چاک ئەبی.
مامە حاجی دەڵێ مامۆستا گیان بڵێم چی؟؟!!
مامۆستا دەڵێ بێژە ئەشهەدوو لای ئیلای ئیلەڵا ئەشهەدوو ئەنە مەحممەدەن ڕەسوولەڵا ،،
مامە حاجی دەڵێ: مامۆستا گیان دە وەڵاهی تا ئێستا ئائەمەم نە بیستووە ،،
سەدیق حسێنی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کوڕ دەڕۆا بە شوێن مامۆستا و مامۆستا دێنێ و
لە سەر سەرینی مامە حاجی دا دەنیشێ و دەڵێ مامە حاجی چییە مامە حاجی دەڵێ مامۆستا زۆر نەخۆشم مامۆستاش دەڵێ مامە حاجی گیان شتێ نییە شادو ئیمانێکێ بە حەق بێنە بە خودا چاک ئەبی.
مامە حاجی دەڵێ مامۆستا گیان بڵێم چی؟؟!!
مامۆستا دەڵێ بێژە ئەشهەدوو لای ئیلای ئیلەڵا ئەشهەدوو ئەنە مەحممەدەن ڕەسوولەڵا ،،
مامە حاجی دەڵێ: مامۆستا گیان دە وەڵاهی تا ئێستا ئائەمەم نە بیستووە ،،
سەدیق حسێنی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ماوەیەکە
زەریای دڵمت
کردۆته مەڵبەندو
زەیدی ماسی جوانی
ئەوینت
کەچی،
تۆ....
بە ڕۆیشتنت
هەم ئه و
و
هەم منت
لە ئیقیانووسی
نائارامی ئەو
شیعرانەی
کە بەڕۆژ و
بەشەو
بۆتۆم دەنووسی
و
بۆنی ژیانیان
لێوە ئەهات
زۆربە ئاسانی
کووشت
دڵنیا بانە 25/بانەمەڕی 2720کوردی

بە شێوەی باو مەزەوێکان دوژمنانی خۆیان
وەک شەینان و دوژمنی خودا پێناسە دەکەن
ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەیکە هەرچی پێیان خۆش بێ ئەنجامی بدەن و بیخەنە ئەستۆی خودا .
بێرتێراند راسێل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
وەک شەینان و دوژمنی خودا پێناسە دەکەن
ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەیکە هەرچی پێیان خۆش بێ ئەنجامی بدەن و بیخەنە ئەستۆی خودا .
بێرتێراند راسێل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاک عەباس تۆ حەقی قورئان ئەو مۆزەیان با بۆ من بێ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چیایی بێ هەڵۆ
✍نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
دەگێڕنەوە، لە دەورانی پێشوو، چیایەکی سەربەرز کە لووتکەی وێنەی دڵدار دەمی بە کوڵمی هەورەکانەوە نابوو و ماچی دەکردن ڕۆژێ وا هات هەڵۆی لێ ون بوو.
قەلو داڵ کە دیتیان هەڵۆی لە سەر نەماوە، کردیان بە جێژنە و لێی کۆ بوونە و بوون بە کەیخودا و لوتکەی چیایان گرتە دەست و هەرچی کەلاکە بۆگەنیو و پێستە ڕزیوی لەو دەور بەرە دەیاندی کۆیان دەکردەوە و دەیانهێنا بەرزایی لوتکەی کێو دەیاندا بە عەرز دا.
لەبۆگەنیو و قیژە قیژیان چیا وەزاڵە هات ودەگەڕا لە ڕێ چارەیەک کە کۆتایی بەو باروو دۆخە بێنێ.
بەڵام بیری بە هیچ کوێ نەگەیشت، پاش ماوەیەک ڕۆژێ بڕیاری گرت، کە هەستێ بڕۆا نەگەڕێتەوە ،تا هەڵۆ نەدۆزێتەوە.
بەڵێ، چیا هەستا ڕۆیی گشت لا گەڕا و کەلێن و قوژبنانی پشکنی و پرسیار پرسیار لەباغ و گوڵ، لە کەروێشک و ئاسکی سڵ، لە ڕێبوار تەنانەت لە پێڵنگ و شێری کێوی، بە هیوا و ئومێدەوە هاتەوە پرسی لەڕێوی، بەڵام هیچیان بەشوێنی هەڵۆیان هەر نەزانی.
چیا بەلۆژە لۆژ و دڵ پەڕۆش و خەمبار گەڕاوە سەر لوتکە، دیتی ئەوە قەل و داڵ هەر وا دەوریان گرتوە و دەرەتانیان لێ بڕیوە و خۆشییان لێ هەڵگرتوە. تەنگیان پێ هەڵچنیوە.
هەر وا زەمان دەچۆ پێش قەل و داڵ سەر چیایان پیس و پیستر دەکرد.
چیا خەم و پەژارەی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبوو تا ئەوەی شەوێک لە ناکاو بڕیاری دا گەر هەڵۆی بۆ نادۆزرێتەوە ئاگر لە خۆی بەرداو کۆتایی بەژیانی بێنێ تا لانی کەم لە ناو چێ و لە ژێنە ڕزگار بێ.
مردنی گەلێ پێباشتر بوو لە ژیانی لای قەل و داڵ.
هەر ئەو شەوە بەردەکانی گشت بەیەک دادا و ئاورێک لە دەروونی هەستا و یەکە یەکە بەردەکانی توانەوە قەل و داڵیش لە ناو ئاگر سووتان و نەمان چیاش بوو بە تەپ و تۆز و خۆڵەمێش با بردی لە گەڵ خۆی. لە چیا و لوتکە نەما ئاسەوار...
❤️❤️🌷🌷🌺🌺☘☘🍁🍁🥀🥀🌸🌸

👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ چوارشەممە
31/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/31هەتاوی
#کوردی_قسە_بکەن
#کوردی_بنووسن
#کوردی_خۆشە
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ چوارشەممە
31/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/31هەتاوی
#کوردی_قسە_بکەن
#کوردی_بنووسن
#کوردی_خۆشە
💎نیگارکێشێکی گەڕیدە بۆ پەیا کردنی چەند وێنەی کاری لە یەکێ لە گوندەکانی نێوڕێ ڕادەوەستێ.
یەکێ لە مشتەرێکانی پیاوێکی "مەست" بوو کە بە پێچەوانەی سیمای پیس و ڕیشی نەتاشراو و جلوبەرگی قوڕاوی، بەشەرم و حەیا و سەنگینی و گرانی کە لە خۆیدا بەدی دەکرد، بەرامبەر بە نیگارکێش دادەنیشێ.
دوای ئەوەیکە نیگارکێش لەڕادەبەدەر لەسەر ڕوخساری ئیش دەکا، تابڵۆکە لەسەر سێ پایەکە هەڵدەگرێ و ڕووی لەو دەکا....
پیاوە مەستە ، گێژووێژ، چاو لە پیاوی تەڕپۆش و ڕووخۆشی تابڵۆکە دەکا و دەڵێ:
خۆ ئەوە من نیم!
نیگارکێش وەڵام دەداتەوە:
من تۆم بەجۆرێک کێشاوەتەوە کە دەتوانی وەها بی!

ئارامی دڵ / ئەحمەد ئیسلامی
@Sedayebokan
🎼 گۆرانی " ئارامی دڵ " بهدهنگی هونهرمهند "ئهحمهد ئیسلامی" لهمایهی ئهفشاری لهسهر دهستگای شوور