ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
' ئازادی '

ئه‌گه‌رڕۆژێک،
ـ ته‌نیاڕۆژێک ـ
بیر له‌خه‌بات و ئازادی نه‌که‌مه‌وه‌؛
دڵنیابن:
ئه‌وڕۆژه‌یان؛
یا وڵاتی من سه‌ربه‌سته‌ و،
بووکی ئازادی له‌ کنمه‌،
یا ئه‌وڕۆژه‌،
ڕۆژی نه‌مان و مردنمه‌!


#ک_د_ئازاد
ئه‌ی دل ئه‌ی دل ❤️

خوشم‌ئه‌وی به دل❤️
هه‌وری ئێمه‌ له‌ هه‌وری
هیچ ئاسمانێكی تر ناچێ
كه‌ دائه‌كات و ئه‌بارێ
له‌ چوار لاوه‌ ئاوی چاوانی ئه‌دزرێ.
خاكی ئێمه‌ له‌ هیچ خاكێكی تر ناچێ
خۆی یه‌ك دڵه‌و هه‌موو ڕۆژێ به‌چوار جاجدا دائه‌كوترێ
دایكی ئێمه‌ له‌ هیچ دایكێكی تر ناچێ
له‌ یه‌ك كاتدا سكی ئه‌و چوار جار ئه‌سووتێ.
یه‌ك كه‌سمان چوار جار ئه‌كوژرێ.
بۆیه‌ ڕۆژێ له‌ ئاهه‌نگی
ئه‌م خوێنه‌دا
چوار جه‌ژن ئه‌كه‌ین به‌ جه‌ژنێ!


🍁شێر کو بێ کەس🍁
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆردەواری و دەنگ 🌾
مامۆستا
#مەزهەر_خالقی🎗
لەو کەلە دەنگی ساز دێ
سڵاو
بەیانیتان باش و ژیانتان شاد
ئەمڕۆ پێنج شەممە
25/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/25هەتاوی

بەشەر دەمرێ بەڵام بیرەوەرییەکان دەمێنن چ باش دەبێ گەر بە چاک یاد و بیرەوەریمان بمێنێ
💎ڕۆژانێکی فرە دوور ؛ پیرێژنێ بوو کە ؛ بۆ کڕینی پێداویستی خۆی هەموو ڕۆژێ بە شەمەندەفڕ لە دێوە دەهات بۆ شار...
لەتەنیشت پەنجەرەوە دادەنیشت ؛ هەندێ جار؛ شتگەلێکی لە جانتاکەی دەر دێنا و لە پەنجەرەی شەمەندەفڕەوە فڕێی دەدا
یەکێ لە بەرپرسانی شەمەندەفڕەکە لە تەنیشتێوە ڕاوەستاو تێی خوڕی و پرسی : پیرێژن ئەوە چدەکەی؟!
پیرێژن؛ چاوێکی لێکرد و بە بزەیەکی دڵسۆزانە گوتی : من تۆوی گوڵ بە ڕێگەوە دەکەم و دەیچێنم
ئەو پیاوە بە گاڵتە و گەمە، گوتی : درووستم گوێ لێ بوو؛ تۆوی گوڵ بە ڕێگاوە دەکەی؟!
پیرێژن وەڵامی داوە؛ بەڵێ تۆوی گوڵ....
پیاوە بەپێکەنینەوە گوتی :
جا خۆ ئەوە با دەیبا ؛ بەندەی خوا ؟
پیرێژن وەڵامی داوە ؛ منیش دەزانم کە با دەیبات...
بەڵام بڕێک لەو تۆوانە دەگەنە عەرز و خۆڵ دایاندەپۆشێ
پیاوە کە وایدەزانی پیرێژنە ئەقڵی گۆڕاوە
گوتی : گریمان وابوو خۆ ئاوی دەوێ.
پیرێژن گوتی : چاندنی تۆوەکە بەئەستۆی من .. ئاودێرێکەشی بۆ خودا..
ڕۆژێ دێ کە گوڵ و گیا تەواوی ئەم ڕێگا و ڕێرەوە دادگرێ؛ ڕەنگ و دیمەنی ڕێگەش دەگۆڕدرێ و بۆوبەرامەی گوڵەکان هەستێکی باش بە تەواوی دانیشتووان و ڕێبواران دەبەخشێ و من و تۆ و دیترانیش لە ڕەنگاوڕەنگ بوونی ڕێگە چێژ وەر دەگرین...
پیاوە لە ئاخاوتنی خۆی لەگەڵ پیرێژنە وەڵامی دەس نەکەوت بە گاڵتە و پێکەنین بە ئەقڵی ئەو پیرێژنە ؛ گەڕاوە جێی خۆی...
ماوەیەکی زۆر تێپەڕی بوو کە ؛ ئەو پیاوە دووبارە سواری شەمەندەفڕ بۆوە و لەتەنیشت پەنجەرەوە دانیشت و دەیڕوانێ دەرێ کە لەپڕ هەستی بە بۆنێکی تایبەت کرد..کونجکاو بوو؛ دیتی کە ڕەنگ و دیمەنی ڕێرەویش گۆڕاوە و بە قەراخ ڕەنگ و بۆنی شادی هێنەر دا تێپەڕ دەبوون ، ڕێبواران بە مەراق و تامەزرۆیی گوڵەکانیان پێشانی یەکدی دەدا
ئەو پیاوە ؛ چاوێکی لە سەندەڵی هەمیشەیی پیرێژن کرد ؛ بەڵام..... جێگای چۆل بوو کەوتە پێ و شوێنی و لە دیترانی دەپرسی ؛ گوتیان : چەند مانگێکە ؛ ماڵئاوایی لەژیان کردۆ فرمیسک بەچاوانی پیاوەدا هاتە خوار و بە نیشانەی ڕێزلێنان لەو هەمۆ هەستە جوانە هەستا سەرپێ و کڕنۆشی برد

ئەو پیرێژنە ڕەنگ و بۆی گوڵەکانی نەبینی و بۆنی نەکرد ؛ بەڵام دیارێکی جوانی پێشکەش بە دیتران کرد
هەمیشە ئەوین و خۆشەویستی و دلۆڤانی بەدیاری بە خەڵکان بدە ؛
ڕۆژێک دێ کە ئەو کەسەی دڵسۆزیت لەگەڵ کردۆ بە قامکی ئاماژە(دۆشاومژە) بەچاکە یادت بکات....

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
یاسای تۆ دڵڕەقە ، هەژار کوژە ، ئاڵات سامناکە خوێن ڕێژە ، من بە ئاوی کانیاو و گوڵەجاڕی کوێستانم پەروەردە کراوم ، یاسای من گوڵە هەڵاڵە و مێلاقە گوڵە هێرویە ، لە سەر چیا وبەندەنەکانم بۆ خۆشەویستی گەل و نیشتمانم ڕواوە ، هەموو ڕۆژێ هاواری پێکەوە ژیان دەکەن ،،
سدێق حسێنی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاگرین،، شەهێن تاڵەبانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

🎼 بابەت ؛ دیکلەمەی_شێعر
نووسینی؛ #عەلی_شەریعەتی
وەرگێڕانی: #مامۆستا_هەژار
بە دەنگۍ ؛ #نیاز_حەمەعەلی
👇👌❤️👌👇
یەک لە پەنای خاڵ و سفری بێ بڕانەوە

پیری لەرزی لە کار کەوتوو
زۆر هانی لە جێ دا خەوتوو
بێکار وەرکەوە، بیرکەوە
خۆت خاڵی بە پاڵ یەکەوە

دێتەوە بیرت مناڵ بووی؟
شلک و ساوا، کرچوکاڵ بووی
تاوێک لەسەر سنگ دەخزی
دەگریای لەبەر وەڕەزی

دەس به ڕەوڕەوە دەگەڕای
بە دەست هەڵگێڕ وەرگێڕ دەکرای
زل بووی فێر بووی خاڵ ببژێری
لە کاروبار خۆ ببوێری

گەورەتر ئاگایان لێت بوو
دای و باب هیوایان پێت بوو
پلەپلە بەرەو ژوور چووی
پێت نایە سەتەوە پیر بووی

چوویتەوە دەقی مناڵی
نەبەگە و شلی و بەتاڵی
هەتا ساوا و لەبەر چاو بووی
گەمەجاڕی دای و باو بووی

ئێستاش لە پاش دەیان ساڵان
بوویتە گەیجاڕی مناڵان
خوێن‌شیرنۆکە بووی بە کاڵی
ئێستا مناڵی خوێنتاڵی
❤️
ڕاکشێ داکشێ بیر کەوە بیر
پێشتر چ بووی مناڵی پیر
ژن و پیاگێ پێ‌گەیشتن
بە چاو بە دڵ تێ‌گەیشتن

دڵۆپێک لەو تنۆکێک لەم
لە ناو پزدانێ کران جەم
تێکەڵاو بوون، بۆ تەواو بوون
گۆڕا ئێسقان و گۆشت و خون

نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ و نۆ سەعات
چاوەچاو بووی تا نۆرەت هات
ئەتۆش وەکوو جووجیلەی مەل
مایتەوە تا هەڵکەوت هەل

تێکوڵت شکاند،
پەردەت دڕاند
بەرەو ژین لەمپەڕت پەڕاند
تۆ لە جووجک بێ هێزتر بووی
بێ دەرەتان و پێزتر بووی
ئەو دێتە دەر بە جووکەجووک
بۆ دان دەکووتێ پەل و دەنووک

بەڵام تۆ پەلە گۆشتێ شل
نە پەل
نە مل
نە گوڕ
نە تل
چاونەپشکووتوو، گوێ‌نەبیست
تەوەزل نەگریس سیس‌ و پیس

لە ناو بێشکە قەتیس و گیر
مڵچەی لێوت دەهات بۆ شیر
زیقەت دەهات، شیرت دەویست
دەگریای دەبنە خۆت دەمیست

ئێستا چی لە پاش سەت ساڵی
چوویتەوە دەقی مناڵی
چاو نابینێ،
گوێ ناژنەوێ،
دانت نەما و شیرت دەوێ

یەخسیری لە ناو جێگە دا
مۆغەرەت زەوی بەر نادا
لە وەڕەزیان ئاغڵەب خەوتووی
بێ هێزوپێز لە کار کەوتووی
هەر سێ کارت ماوە لە ژیان
خواردن و
ڕنێنە و
گریان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەگەر ئێوە گیوتین‌تان هێناوەتە سەر سێن
بە شادی و شانازێوە بەرزتان کردۆتەوە و گەیاندوتانەتە ئاسمان.
تەنیا لە بەر ئەوەیە، کە بڕینی سەر لە هەموو کارێک ئاسانترە، بەڵام بارهێنان و پێگەیاندنی فکرو هزر لە سەردا لەهەموو کارێک ئەستەمتر.
. ئێوە خوێڕین و پەرچەمی ئێوە لە کۆنە پارچەیەک زیاتر نیە و هێما و شاندەری بێ‌هێزی...

گیوتین ـ کەرسەیەکی وەکو داس کە لە ساڵی 1792لە فەڕانسە سەری تاوانبارانیان پێ‌لێ دەکردەوە

📚 جن لێدراوەکان
👤 #فئودور_داستایوفسکی

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
26/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/26هەتاوی
هەوێنی ژین ومانم تاقە مانگایەک
هەمەبە تەنیا ئەو مانگایە و خودایە
من ئەو وئەویش هەر منە بۆ مانی ژیان
ئەگەر ئەوم نەبێ نیمە هیچ پەنایەک
💎پیرەپیاوێک لەتەک هاوسەرەکەی زۆر بە هەژاری دەژیان
کاتی خەو، هاوسەری پیرەپیاوە داوای لێکرد شانەیەکی بۆ بکڕێ هەتا قژی پێ دابێنێ.

پیاوەپیرە بە نیگایەکی خەماوی لە هاوسەرەکەی ڕوانی و گوتی ناتوانم بیکڕم تەنانت دەزبەندی کاژمێرەکەشم پچڕاوە و ناتوانم دەزبەندێکی نوێی بۆ بکڕم..
پیرێژن بزەیەکی هاتێ و بێدەنگ بوو.
پیرە پیاو ڕۆژی دواتر لەپاش تەواو بوونی کارەکەی ڕۆیشتە بازار و کاژمێرەکەی فرۆشت و شانەیەکی بۆ هاوژینەکەی کڕی.
کاتێ شانە بەدەست گەڕایەوە ماڵێ سەری سووڕما هەرکە بینی خێزانی قژی کورت کردۆتەوە و دەزبەندێکی تازەی بۆ کاژمێرەکەی کڕیوە..
هەر دووک حەپەساو بە چاوی فرمێسکاوی لە یەکتریان دەڕوانی.
فرمێسکەکانیان بۆ ئەوە نەبوو کە کارەکەیان بە فیڕۆ چۆ بەڵکوو لەبەر ئەوە بوو کە یەکدیان بە یەک ڕادە خۆشدەویست و هەر کامیان لە فیکری دڵخۆش کردنی ئەویدی دابوو.

👤وەرگیراو لە چیرۆکی "دیاری ساڵی نوێ" بەرهەمی ئۆ هێنری
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان بە جوانی گوڵانی بەهاری، کوێستانە بژوێن و سەربەرزەکانی نیشتمانی کوردەواری
ئەمڕۆ شەممە
27/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/27هەتاوی
شادیتان بەرزترین ئاواتمانە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زەمبیل فرۆش
کارێک لە نیزامەدین ئاریچ

🎶دەنگ:
نیزامەدین ئاریچ
بیژەن کامکار
کانی
عەدنان کەریم
شێعر: فەقێی تەیران (١٥٦٣-١٦٤١)

زەمبیل فرۆش لە گرنگترین چیرۆکە زارەکی و نووسراوەکانی کوردەوارییە.
🔻چەند باوەڕی هەڵە سەبارەت بە کوردی‌نووسین:

1. دەڵێن: «کوردبوون بە کوردی‌نووسین نییە.»

ئەی بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە بزانن لە چ ڕەگەزێکی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەکەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا کوردم؟ وەڵڵا خۆ کوردبوون بە وتن و نووسینی «با افتخار کوردم» و «kurd & proud»یش نییە! بە دروشم و قسەی زلیش نییە.

2. دەڵێن: «تا تەواو فێر نەبم، کوردی نانووسم.»

تا نەنووسی چۆن فێر دەبی؟ ئەمە لە خۆیدا پارادۆکسە، هیچ شتێک تا ڕانەیەی فێری نابی و ڕاهاتنی نووسینیش، بە نووسینە! هێندە هەڵە بنووسە تا فێری دروست دەبی! بەڵام بە مەرجێک وردەوردە و ڕۆژلەگەڵ‌ڕۆژ باشتر بی. ئیدی هەرکەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پێوەندیی به تۆوە نییە و سەرت بە کاری خۆتەوە بێ!

3. دەڵێن: «ئەوەنییە کوردی دەنووسم، کێشەی چییە تەختەکلیلەکە کوردی نییە؟»

هەرکات ئینگلیزییەکتان دیت بە تەختەکلیل و ئەلفوبێی کوردی، ئینگلیزیی نووسی و ئەگەر فارسێکتان دیت بە ئەلفوبێ و تەختەکلیلی چینی، فارسیی نووسی، ئێوەش فەرموون کوردی بە تەختەکلیلی فارسی یا ئینگلیزی بنووسن! ئەمە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە و لە کەسی ژیر و ئاگا ناوەشێتەوە!

4. دەڵێن: «تەختەکلیلی کوردیم نییە.»

ئێستا بۆ هەموو پلەتفۆرم و ئۆ.ئێسێک تەختەکلیلی کوردی هەیە. ئەپڵ بە فەرمی دایناوە، گووگڵیش بە فەرمی لە تەختەکلیلی خۆیدا جێگیری کردووە، مایکرۆسافتیش لە سەر ویندۆوز دایناوە. تەختەکلیل نە بە پووڵە، نە لە کێوی قافە، نە ئەژدیها پاسەوانیی لێ دەکا! تا کاتێک دووچەرخەت نەبێ، فێری لێخوڕین نابی؛ چۆن دەتەوێ بێ تەختەکلیل، فێری کوردی‌نووسین بی؟!

5. دەڵێن: «کوردیمان نەخوێندووە و فێر نەکراوین.»

باوەڕ بفەرموون ئەوانەش کە دەینووسن و دەیزانن، بە سەریاندا نازڵ نەبووە، بە کوردییان نەخوێندووە یا شەوێ لە خەودا پێیان ئیلهام نەکراوە! هەموو وەک تۆن. هەموو بۆخۆیان فێر بوون! تۆش فێر به!

6. دەڵێن: «هاوڕێی غەیری‌کوردم هەیە.»

ئەگەر بەمە بێ، هەموو کەسێک لێرە هاوڕێیەک، ئاشنایەک، هاوکلاسییەکی غەیری‌کوردی هەر هەیە. دەی کەواتە با فاتحایەکی دەستەجەمعی بۆ زمانی کوردی بخوێنین؛ چون هیچ کەس نابێ کوردی بنووسێ! نەخێر، بەپێچەوانەوە بۆ تۆ فەڕزتریشە؛ چون تۆی دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان و فەرهەنگ و مێژووی خۆتی! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیکە؟ بۆ زمانی خۆت بۆ ئەوانی دیکە دەفەوتێنی؟ ئەوان ئامادەن ئەم کارە بکەن؟

7. دەڵێن: «پێداگری لە سەر زمان، تەعەسوبە.»

ئاخۆ تەعەسوبە داوات لێ بکەن وەک هەر مرۆڤێک بە زمانێک بنووسی که هی خۆتە و مێژوویەکە لەگەڵتە و زمانی دایک و باوکتە، زمانێکە پێی گەورە بوویی و ئاوێتەی ڕۆح و گیانت بووە؟ واتە هەموو دنیا موتەعەسیبن کە هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن و تەنیا تۆ ڕووناکبیری کە زمانەکەت فڕێ دەدەی؟!

سەرچاوە :«کوردینووس»


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا ک . د ئازاد
دیاری بەڕێز عەباس خەیاتی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خەڵکی چۆڵگەم

ئۆلم ئەوین و مەزەوم ڕاستی
پەرستگەم ناخم و شوێنی مەبەستم خودا
نوێژم بێدەنگییە و نەزر و نیازم هەمووی خۆشەویستییە
شوێنی حەسانەوەم جەرگە و دڵی شاخانە و کۆڵ و بارم
گشتی سەما
گشتی هۆنراوە
گشتی تەگبیر
شێوازم پەپوولەییە
ڕێبازم ئەویندارییە
نووڕ دەخۆم
ئەوین دەبەخشم
خۆشەویستی دەپارێزم....

خەڵکی چۆڵگەم.....

سۆهراب سپێهری
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش، دڵتان شاد
دایم لێوتان بەبزە و پێکەنین و دووربن
لە ڕق و قین
ئەمڕۆ یەکشەممە
28/بانەمەڕی/2720کوردی
1399/2/28هەتاوی
مامۆستا ئەدەب

دوو هەناری نەوڕەسن، هەر یەک بە یەک گوڵنارەوە
یا دوو نارنجی ڕەسیدەن لەو بەهاری پارەوە

دوو شەمامەن دەمتەرەک، هەر دوو لە یەک بوستانەوە
یا نە جووتێ گوڵبەدەم سێون، بەری یەک دارەوە

دوو پیاڵەی زەڕنیشانن، سەر بە دوو گژنیژەوە
یا دوو حوققەی گەوهەرن، بەندن بە دوو بزمارەوە

نار و نارنج و شەمامە، چەندە خۆش دێنە نەزەر
هەر لە یەک شاخ و لە یەک باخ و لە یەک گوڵزارەوە

نە هەنارن، نە شەمامەن، نە بەهێن، نە سێوی کاڵ
جووتێ مەمکی ئاتەشیڕەنگن، بە بەر دڵدارەوە

ئەی خودا، چەندە ڕەوانبەخش و لەتیف و دڵبەرن
ئەو دوو نارە نەوڕەسە، بەو سەروی خۆشڕەفتارەوە

حاڵی زاری من لە حەسرەت ئەو دوو نارانە، دەڵێی
گینگڵی مارە، بەسەر کانوونی پشکۆی نارەوە

دڵبەرا ڕەحمێ بکە، ئاخر هەتا کەی بەندەکەت
ڕۆژ و شەو، بێ ڕوویی تۆ بەو ئاهـ و ناڵە و زارەوە

گەر لە تاڵیی شەربەتی هیجرت دەپرسی؛ بەو سەرەت
خۆزگە دەخوازم هەموو جارێ: بە ژەهری مارەوە

ئەی «ئەدەب» ئێستا لە هیجران، ناڵە بێوەجهە لەلام
هەر دەبوو ئەووەڵ نەچووبایتایە ژێر ئەم بارەوە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لە بێ‌دەنگی شەو
لە هەست لە گەڵ تۆبوون ئەنووسم
نووسراوەکانم تەژی
پیتی تێکەڵن
بۆ هۆنینەوەت
جاری وایە کاغەز کەم دێنم
کێ دەزانێ؟؟؟
گاهەیە ئەمشەو
تەواوی شێعرەکانم
لەبیر چێتەوە
بیانسووتێنم
هۆشم لە هاتنی
بەهار نێ!
وەکو شێتێ دەچم
کە بۆخۆی
گۆرانی دەڵێ...

#بهـارناهــیدی


وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2