ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هه لپرکه له هه ورامان زور جوان ورنگینه



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🔷درس پنجم حروف (ل و ڵ)
در زبان کردی دو نوع حرف لام داریم، "ل" یا لام سبک و "ڵ" یا لام سنگین. این حرف نقش پررنگی درکلمه ایفا می‌کند چه بسا اگر تلفظ و نوشتار درستش رعایت نشود کلمە مفهوم خود را از دست می‌دهد، مانند کلمات (کەل و کەڵ) کە کلمە اول (کەل) معانی بسیاری دارد همچون: کوچە/ تَرَک/ اسباب/ احتیاج و ... دارد و اما کلمە دوم (کەڵ) بە معنای کل کوهی/ بزرگ/ گاو نر/ هنگامە جفتگیری مادە گاو و ... می‌باشد.
لام سبک همان تلفظ حرف لام در زبان فارسی می‌باشد اما تلفظ "ڵ" یا لام سنگین کمی متفاوت است بە صورتی کە در هنگام تلفظ این حرف نوک زبان کمی باریک می‌شود و مدتی به کام می‌چسبد و وسط زبان چال شده و متمایل به کف دهان می‌شود.

🔺نکتە مهم
در زبان کردی هیچ کلمەای با "ڵ" یا لام سنگین آغاز نمی‌شود بلکە این حرف در میانە و انتهای کلمات می‌آید.

🔸مثال:
لەڕ/ لاغر
داڵ/ لاشخور
لاڵکیان/ لابە و زاری
لێڵەدان/ هنگامه غروب و تاریک شدن هوا

🔷درس ششم حرف (ڤ)
این حرف در زبان فارسی بە صورت واو (و) نوشتە می‌شود. در هنگام تلفظ حرف (ڤ) دندانهای پیشین فک بالا روی لب پایین قرار می‌گیرند و هوا از‌ لابلای دندانها عبور می‌کند.
🔸مثال:
گڤ/ موی ژولیدە
ئەڤداڵ/ درویش/ قلندر
هڤدە/ هفدە (۱۷)
بڤه/ زخمی شدن بە زبان کودکان


🔷درس هفتم حرف (و)
نوشتن این حرف مانند نوشتن واو در زبان فارسی است. در هنگام تلفظ این حرف ابتدا لبها غنچە می‌شوند، سپس باز می‌شوند.
🔸مثال:
کوڕ/ پسر
کورد / کُرد ( کورد در تلفظ کلهری با کورد لە تلفظ سورانی کمی متفاوت است)
ئەنەخورد/ کشتزار دست نخوردە
وڕاوە/ غرولند/ هذیان


ادامە دارد...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شعري_
<unknown>
هۆنراوەی حاجی ڕێوی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ ئاخ کوتی: ده ساڵە هیچ نەڤەوماوە، ده ساڵە مەلێک نەیخوێندووە.
دە ساڵە پەپوولەیەک باڵی لێ نەداوە،
دەساڵە دارێ چڕۆی دەرنەکردووە.
ده ساڵە گەشە و پاراوی لە هەموو شتێ‌ ڕۆیشووە.
دە ساڵە لاوێ لە ژێر ئەودارە ڕاکشاوە
دەساڵە خوێنی بەستوویەتی ، دەساڵە دڵی لێی‌نەداوە.
تەڵخون کوتی:تۆ نەخەوتبووی، تۆمردبووی،دەبیستی؟؟!!!
مردبووی، دەساڵە غەمی دووریت دەخۆم


#سەمەد_بێهڕەنگی ( تلخون)

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان لێو ڕێژبێ لە ئەوین و جوانی
ئەمڕۆپێنج شەممە
1/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/1هەتاوی
خۆشبەختی شتێک نێ
کە بتهەوێ داگیری کەی، خۆشبەختی چۆنیەتی بیرکردنەوەیە،چەشنێ بار و دۆخی ڕوحە، کە پەیوەندی ڕاستەو خۆی بە دنیای دروونی خۆتەوە هەیە...

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لەپشت شتگەلێکی ساکار خۆم حەشار دەدەم
هەتا تۆ بمدۆزێوە،
ئەگەر نەتدۆزیمەوە
شتگەلێکی ساکار دەدۆزێوە و هەر شتێکی کە من دەستم لێ دابوو
دەستی لێ دەدەی،
ئاوا
شوێنی دەستەکانی من و تۆ
لەسەریەک نەخش دەبن

یانیس ــ ریتسووس
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیاری بەڕێز شەهاب قادری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ [ چوارێنەی بەسۆز ]


کە ماچم ڪرد لەبی لەعلـی بەیانی

بە ئیما پێی دەفەرمووم چاوەکانی

دەشێوێنی ئــــەتـــۆ گوڵــــزاری لێـــــوم

لەبەر تاوێکــی هەست و کامــەرانی

! ـــــــــــــ !

بــەبــێ تــۆ من دڵــم شێــوا بــەجــارێ

چ تامێکی نەبــوو گەشتـی بـەهــارێ

لە ئەودوڕگەی خەیاڵم دانەبوومن

ببینـــم شێـوەیـــەک بۆسـەو کەنـــارێ

! ــــــــــــــ !

کە هەرچی بووئەمن کردم نەسازا

بـــە لاوازی لــە گەڵ من بوو لە ڕازا

پەرێشانی ئەوەم نەیبێ هـەتـا سەر

نـــە غـەمـزەی بێ نەنازی چاوی بـازا

! ــــــــــــــــ !

خـەیــاڵــــم بوو هەتـا ژینم هـەبێ مـن

هەتا زوڵفێکی چین چینم هەبێ من

نـــەکەم نــــاڵــــە لـــە شـەوگاری درێـــژم

سكـاڵایەک لــــە نــــاو دڵـمـــا نــەبـــێ من

! ـــــــــــــــ !

کە چی ڕۆیی کەژاڵم بێخەبەرچوو

بە جــێ مام و لەناکاوێ سەفــەرچوو

تقەللام کرد نەبــوو هەرگیز کە بێتـــۆ

نەما لام وتەمەن ڕۆیی هەدەرچوو

! ـــــــــــــــ !

بە شێوەت هەروەکوو پەریانی جانا

گـــەلێــک قووڵی لـە واتات و لە مـــانـــا

بەنرخیش تـۆوەکووگەنجی نەهێنی

کە سووڕماون سەری کارزان و زانا

! ـــــــــــــ !

وەرەو تـــا ڕۆژی هـاتـێ پێکــەوە بین

دەبائەسبی خەیاڵـی خــۆ بکەین زین

ئەتۆ شیرین ئەمن فەرهــادەکەی کۆ

ئەمن مەم بم ئەتۆخاتوونەکەی زین

! ــــــــــــــــ !

قەلەندەر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
💧ئەنەوشیروانی دادپەروەر


💎کاتێ کە ئەنەوشیروان ویستی کۆشکی پاشایی مەدایین درووست بکا فەرمانی کرد زەوییەکانی چوار دەوری بکڕن،زەوییەکانی چوار دەوریان لە خاوەنەکانیان کڕی جگە لە پیرێژنێک کە ملی نەدا و گوتی :
من هاوسایەتی شاهنشا ئەنەوشیروان بە تەواوی جیهان نافرۆشم .
ئەنەوشیروان قسەکەی بەدڵ بوو و گوتی :
ماڵە پیرێژنە با هەر لە جێی خۆی بێ ئەوجار خانووبەرەی ئەویان نوێژەن و پتەو و قایم کرد و کۆشکی شاهانەشیان لەدەوری ئەو درووست کرد. خەڵکی ئەو ناوچانە بەو شوێنەیان دەگوت خانووی پیرێژن.
دەڵێن هەموو ڕۆژێ دووکەڵی چێشتخانەی پیرێژن لەسەر دارودیواری کۆڵینکاری جوانی باڵاخانە دەنیشت و هەموو ڕۆژێ بەیانی و ئێوارێ مانگاکەی بەسەر فەڕشەکانی کۆشک دا دەڕۆیشت و نۆکەرەکانیش لە لای پاشا سکاڵایان کرد بەڵام پاشا گوتی هەرچێک خراو بوو سەرلەنوێ چاکی بکەنەوە.
دەڵێن قەیسەری ڕۆم باڵوێزی خۆی ناردە ئێران، کاتێ باڵوێز هاتە مەدایین لە گەورەیی و بەربڵاوی ئەو بینایە سەری سووڕما. لە سووچێکی کۆشک کەمووکوڕی و خواری سەرنجی ئەوی ڕاکێشا و پرسی :
ئەو بەشە لەبەرچی درووست نەکراوە ؟ گوتیان ئەو شوێنە خانووی پیرێژنێکە کە ڕازی نەبوو بیفرۆشێ و پاشاش ئەوی ناچار نەکرد.
وەها لاری و کەمووکوڕییەک کە لە داد و دادپەروەری ڕا پێک دێ باشترە لە ڕازاندنەوە و ڕاستێک کە لە زووڵم و زۆر دەردەکەوێ....

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دۆستێکم گێڕایەوە وتی پێرارەکە لە ئاوایی گۆخڵانەوە لە ناوچەی شلێری پێنجوێن، مای بەیبی(my baby)م هاوردەی مەریوان ئەکرد. چەن جارێک لە ئاوایی .... کۆڵبەرم بە کرێ گرتبوو، ئێوارەیەک ڕۆیشتم چەن کەسێک وەکوو جاران وەکوو کۆڵبەر بۆ هێنانەوەی مای بەیبی بە کرێ بگرم بەڵام کەس حازر نەبوو لەگەڵم بێت.
پرسیارم کرد وتم باشە بۆ وەکوو جاران لەگەڵم نایەن؟
خۆ من بە ڕێک و پێکی هەموو جارێک کرێم پێداون.

بڕێک سەیری یەکتریان کرد و دوای ماوەیەک یەکێکیان هاتە دەنگ وتی: عەمردرێژ بی یاخوا تۆ فرە چەکلی(ڕژد).
وتم باشە بۆ؟
ئەمجار یەکێ تر هاتە دەنگ وتی: لەگەڵت دێین بەو شەرتەی سەرو مای بەیبیمان بۆ هەڵچڕی بیخۆین.

وایان زانیبوو مای بەیبی ئەخۆرێت.

#کارزان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
//// درۆ ////

درۆ ڕیشەی کۆمەڵگا ویشک دەکا !!!!
نەفەرێک دەیگێڕاوە دەیکوت لە قەراغ سی و سێ پولی ئیسفەهان دانیشتبووم
چاوم بە کچێکی سێ ـ چوار ساڵەی لاوەکی کەوت کە هێندێک لە دایک و بابی دور
کەوتبۆوە و چاوی لە من دەکرد ئەوەندە جوان و خوێن شیرین و ڕەزا سووک بوو کە بێ دەسەڵات بە دەست ئاماژەم بۆ کرد کە بێتە لام
بەڵام ئەو بە ڕۆاڵەتی ترس و دوو دڵێوە لە جێگای خۆی ڕاوەستا بوو جولەی نەدەکرد
دوو ـ سێ جاری دیکەم ئاماژە پێ کرد ـ هیچ سرنجی پێ نەدام و نە هات ـ
بە عادەتی دایمی خۆم دەستم بە بەتاڵی کۆ کردەوە و کردمە مست و بۆ لایم ڕاداشت تا وا هەست بکا شتێکی دەدەمێ ئەویش بە دیتنی ئەو ڕۆاڵەتە خێرا هاتە لام ــ
لەو کاتە دا باوکی کە لە دوورەوە چاوەدێری لێدەکرد خێرا خۆی گەیاندە لای من و بێ ئەوەی کچەکە بزانێ دەنکیەکی شوگڵات لە دەستم نا و منداڵەکە گەیشتە من و شوگەڵاتەکەی لێ وەرگرتم !!
بە دیتنی ئەو ڕۆاڵەتە سەرم لێ شێوا بە بابی کچەم , کە کەسێکی ئیتالیایی بوو کوت : مەبەستم ئەزیەت و ئازاردانی نەبوو هێند منداڵێکی خوێن شیرین و جوانە ویستم گاڵتەی دەگەڵ بکەم!!
ئەویش کوتی دڵنیام کە مەبەستت ئەوە بوو گاڵتەی لە گەڵ بکەی !
بەڵام کاتێ دیتم مستت بە , بە تاڵی بۆ لای ڕاداشت ئەو شوگەڵاتەم خێرا بۆ هێنای لە بەر ئەوەی دەستتی بە تاڵی لە لا نەکەیەوە و ئەویش وا تێ بگا کە بێهودە مەتمانەی بە تۆ کردۆ !!
بۆچی ئەو کارەی تۆ دەبۆ هۆی ئەوەی ئەو منداڵە یەکەم ئەزمونی درۆ تاقی کاتەوە و تازە تا دۆایی تەمەنی بە کەس مەتمانە نەکا وا بزانێ هەر کەس بانگی کا درۆی دەگەڵ دەکا و درۆ زنە ـ
درۆ سەر چاوەی گشت خراپیەکانە وەکو مڵۆزمێک داری سەر سەوزی کۆمەڵ گا ویشک دەکا

وەرگێڕدراوی
نادر مستەفازادە ـ ـ ڕەحیم خان
https://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانێکی پڕ لە شادی و خۆشیتان بۆ دەخوازین
ئەمڕۆ هەینی
2/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/2هەتاوی

کورتە ویدئۆی ئاسمانی شاری بۆکان لە ساڵی 1399
🌼 ملوانکەی شین 🌼

نیوەڕۆی گەرمی ڕۆژێكی بەهار
لە ژێر هەتاوی ڕێگای زرێبار
منداڵی مل كز،چۆخە و ڕانك شڕ
رێگا دەپێوێ،پەشێو و دڵ پڕ

بێوچان ئەڕواو، هەنگاو هەڵ دەگرێ
بەگوێ چۆخەكەی، ئارەقی ئەسڕێ
نەختێ نانە ڕەق،لەتوێ جامانە
بونەتە تۆشوی، ئەو بەستەزمانە

بۆ تێكۆشانی ڕۆژێ ماسی ڕاو
نەختێ شریت و تۆڕێ پورتوكاو
لەگەڵ قولاپی كۆن و ژەنگ هێناو
هێناویە ئەمڕۆش بیانخاتە ئاو

ئەڕوات و جار جار لە چۆڵی ڕێ دا
ئەزرنگێتەوە دەنگێ لە گوێی دا:
هیوا خێراكە، خوا نەت هێنێ تۆ
حەو ڕۆژە ئەڕۆی،دەس خاڵی دێیتۆ

ئەم جار بێ ماسی، نەی تەوە بۆ شار
ئەرە بۆت نەگیرا،خۆت خە زرێبار
ئەڕوات و لە نێو دڕك و داڵی ڕێ
كڵاش كۆنی تاوتاو،ئەكنرێ لە پێ

بێ وچان ئەڕواو هەنگاو هەڵ دەگرێ
بە گوێ چۆخەكەی، ئارەقی دەسڕێ
جارێ بۆ لاڕێ، ورد ئەبێتەوە
ملوانكەیەكی شین ئەدۆزێتەوە

بە چاكی چۆخەی،خاكی لا ئەبا
ئەڕوات و جار جار سەرنجی ئەدا
بێ وچان ئەڕواو هەنگاو هەڵ دەگرێ
بە گوێ چۆخەكەی ئارەقی دەسڕێ

کاتێ ئەگاتە ئاوی زرێبار
دێتە گوێ،دەنگی،شەپۆل و لێوار
دوو فرمێسكی داخ،دێنە گۆی چاوی
سووكێ ئەشورێن، گۆنای سوتاوی

ئەڵێ : زرێبار،چەن پاڕێمەوە
لەم لێوارانەت بسوڕێمەوە
حەو ڕۆژ ئەم تۆڕەم هێناو و بردم
ماسیت پێ نەدام مەیۆست كردم

باوەژنیشم گوتویە ئەمجار
ئەو ماسیەت نەگرت خۆت خە زرێبار
بەڵكو نەختێ زوو بگەڕێمەوە
ملوانكەی شینم دۆزیوەتەوە

دەیبەمەوە بۆ،خوشكم ئێوارە
ئاخر نێو هاوماڵ،سەری لەخوارە
زرێبار من و خوشكم،هەژارین
دایكمان نەماوە،باوەژن دارین

خوشكم هەر خەریك فرمانە بۆ ئەو
وچانی نییە بەیان تاكو شەو
هەرچی دەیبینم،چاوی پڕ ئاوە
لەبەر سەرماوە،دەستی تەزاوە

شەوان كە ماندوو، دێینەوە بۆ ماڵ
كارمان گریانەو بیستن قسەی تاڵ
بەیان ناهێڵێ خۆر سەر دەربێنێ،
هەر یەكمان بەرەو،شوێنێ ئەنێرێ

خوشكی هەژارم،دەس ئەكا بەكار
منیش بۆ ماسی، دێم بۆ زرێبار
خێراكە توخوا با بگەڕێمەوە
با ئەم ملوانكەی زوو بۆ بەمەوە

گیرفانم كونە،نەك وا داكەوێ
یا لە دەستم بێ، هەتاكو شەوێ
ئەمڕۆش بە وێنەی ڕۆژانی پێشو
دێتو شریتی،ئەخا هاتوچۆ

هەتا ڕۆژ ئەگات،داوێن خۆر ئاوا
سێبەری كێوان دێنە سەر ئاوا
هیوا هەر پەنجەی لێ هەڵپێكاوە
چاوەڕێی تۆر و دەریا وەستاوە

تاریكی شەو هات ڕەنگ ئاوی گۆڕی
هێشتا ماسی یەك نەكەوتووە تۆڕی
وتەی باوەژن،لەو نیوە شەوە
هەروەها لە گوێی،دەنگ ئەداتەوە

هیوا خێراكە خوا نەت هێنێ تۆ
حەو ڕۆژە ئەڕۆی دەس خاڵی دێیتۆ
ئەمجار بێ ماسی نەیتەوە بۆ شار
ئەرە بۆت نەگیرا،خۆت خە زرێبار

زرێبار تاریك، شەو سارد و دڵتەنگ
هیوا كش و مات وەستاوە بێدەنگ
وتەی باوەژن لەو نیوە شەوە
هەروەها لە گوێی،دەنگ ئەداتەوە

بەیان زرێبار تەمی گرتبوو
باران دوێنێ شەو لێڵی كردبوو
پەڵەی هەوری ڕەش بە ئاسمانەوە
لەسەر ئاوی لێڵ ئەسوڕانەوە

كاتێ چەخماخە،لێ ئەدا تاو تاو
لاشەی منداڵێ،كەوتبووە سەر ئاو
ملوانكەیەكی شین لەنێو دەسیانە
بۆ كێو ئەڕوانێ،ئەڵی وریایە

نێو ئەو شەپۆلەی،دەور و بەریایە
دوو بەچكە ماسی،كەوتبونە كایە
کاتێ كە نم نم باران هاتە خوار
ئەڕژا سەر سینگی ساردی زرێبار

سوكێ كەوتە ڕێ،شەپۆلێ خەمبار
تا لاشەی هیوای، هێنا بۆ لێوار
ملوانكەیش هەروا لە چنگیا مابوو
هێشتاكو لە دەست،بەری نەدا بوو

زرێبار ئەی گوت: زۆری كۆشا بوو
بەستەزمان،ماسی،بۆ نەگیرا بوو

ملوانکەی شین، مامۆستا شەریف



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هێندەت
چاوەکانم
لەخوماری
نیگاکانت
ماتڵ هێشتۆتەوە
کە بۆساتێ دیتنت
بیانۆدەگرێ و
لە سەرما وسۆڵەی
نیگادا
ڕەق دەبێتەوە...!

دڵنیا بانە/2 جۆزەردانی 2720کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شەو

مردنی مۆم
شینی بایەقووش
ئەوچاوانەی کە لە ڕەشەوە دێن
لە سەر سپیایی پەردە
جەنازەیەکە
قاقا پێم پێ‌دەکەنێ


#ماریا_کریمیان

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئاو، ئاو نوقم ناکات
با، با ناڕووخێنێ
خۆڵ، خۆڵ ناشارێتەوە
ئاور، ئاور ناسووتێنێ

بەڵام

"مرۆڤ"، "مرۆڤ".....

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
ئازیزەکەم
لەو کاتەوە کە تۆم ناسی
وێنەی پەپوولەیەکی
ئەویندار
بە شادی و خۆشی
بەدەورت دا
گەڕام و خولم خوارد
تۆش هەر وەکو مۆمێ
سووتاندت پەڕ و باڵی
ئەوینم
باڵی فڕینم لێ بڕا
ئاخ چەندە شیرینە
ئەو گیان دانە
وا لە لای تۆوە بێ
کە دوا هەناسەی ژینم
دەبەخشم بە خاکی ڕێگات

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
هەر لە ئێساوە بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆز بایی لە هەموو لایەکتان دەکەین و هیوادارین گشت ڕۆژتان جێژن و شادی و خۆشی بێ.
ئەمڕۆشەممە
3/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/2/3هەتاوی
💎پیاوان قەت بوونەوەرێکی هەستیار نەبوون و دەڕبڕینی هەست و کوڵی دەروون فرە ئاسان نێ بۆیان.لەمەڕ خودا و دایک و بنەماڵە دەتوانێ تا ڕادەیەک وەڵام دەرەوە بێ، بەڵام کۆڵینەوە سەبارەت بە ڕۆحی و هەستی دڵ لەبۆی گرانە.

🟩وەک پیاوێک بیر بکەوە، وەک ژنێک هەڵسووکەوت بکە
#ئێستیو ــ هاروی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
@hazhar_mokryani
قسە خۆشەکانی مامۆستا هێمن
💠قسە خۆشەکانی مامۆستا هێمن💠


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2