ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
فەرەیدوون فەڕوخزاد :
تا منداڵی پێت دەڵێن منداڵە نافامێ

دەبی بە هەرزەکار(نُوجَوان) دەڵێن وازی لێ‌بێنن کەللەی پڕە حاڵے نابێ

کاتێ کە پیر دەبی دەڵێن خەرەفیاوە لێی گەڕێن تێ‌ناگا

کاتێکیش دەمری پێت دەڵێن خوا عافووی بکا بنیادەمێکی تێگەیشتوو بوو❗️

لەم وڵاتە مردووپەرستەدا تا نەمریت یا نەکوژرێیت نابیت بە قارەمان؛

وەرگێڕ: #لانەواز


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
بۆ کوردی شەرم‌نەکەر

جاری وا هەیە بە فارسی شتێک دەنووسی ئەگەر هەڵەیێکی ڕێنووست(غَلط اِملایی)هەبێ، تا ماوەیێکی دوور و درێژ بەو هەڵەیەت پێ دەکەنن[ خۆم لە قوتابخانە بە سەرما هاتووە بۆیێ وا دەڵێم] چۆن شەرم ناتانگرێ کاتێ 4 کەلیمە بە کوردۍ دەنووسن 40 هەڵەی تێدایە،

شوورەییە داڕزینە مردنە
ئەم خوێڕیەتییە و خۆپێ‌کەمگرتنە


#لانەواز


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
لە دوای ژاکانت گوڵی جوان چیبکەم؟
بە داخی تۆوە لە جیهان چیبکەم؟
داخی جەرگ‌سووتان نییەتی هەتوان
من و دەردێکی بێ‌دەرمان چیبکەم؟

وەرگێڕ: #لانەواز

بَعدِ پَرپَر شُدَنَت اِی گُل زیبا چە کُنَم؟
مَن بە داغِ تو جَوان رَفتە زِ دُنیا چە کُنَم؟
بَهر هَر دَرد دَوایی‌ست بە جُز داغ جَوان
مَن بە دَردی کە بَر او نیست مُداوا چە کُنَم؟


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
#کورتەبەندێک

ئەگەر تۆ مسوڵمانی
زۆر بە دین و ئیمانی
ئەگەر پێت خۆشە دەردی هەژارەکان بزانی
سەرکە نێو زبڵدانا شەوێک هەتا بەیانیی
ئەمجارە دەردی برسی و هەژاران چاک دەزانی
چون ئێستا زۆر کەس هەیە بۆ بژیوی ژیانی
زبڵدانە مەکانی بە شەو هەتا بەیانیی

#لانەواز: ڕەمەزانی 1398ی هەتاوے
😁🍅 تەماتە 🍅 🤣


ئەرێ تەماتە ئەتۆش تەماتە
تاڵ بکەی ژینی خەڵکی ئەم وڵاتە

بە وێنەی مریشک باڵت گرتەوە
خەڵاتی گرانیی ساڵت بردەوە

بەم کەش‌وفش و فیز و پۆزەوە
هاکا خۆت لێمان، کردە مۆزەوە🍌

لە ساڵا جارێک ڕەنگی نابینین
دایمە لەتاوی مات و خەمینین

هاکا لەگوێن مۆز بۆ زۆرینەمان
بووی بە ئاواتی لەمێژینەمان

تەماتە ڕەببی بیت بە ژەهری مار
ئاخر گوناح نییە بووی بە 0️⃣2️⃣ هەزار⁉️

ئەی هەزار خۆزگەم بە خۆت تەماتە
دڵی گەلەکەت ئێستا لەلاتە🤪

کەش‌وفش= دەعیە و فیز

لەگوێن(هَمانَند)

بۆ زۆرینەمان: بَرایِ اَکثَرِمان

#ئەسعەدقانعی‌چۆمەڵوو ( #لانەواز)
18ی خاکەلێوەی 2722ی کوردے


لە گەڵمان بن لە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#خەمناکیی

هەتا هەم هەر بە دڵپاکیی دەژیم
بە ئەوینداریی و بە چاکیی دەژیم
بەڵام داخەکەم دەدردم کارییە
بۆیێ ئێستا بە خەمناکیی دەژیم

#لانەواز: پێنجی ڕێبەندانی2721ی کوردے
کاتژمێر 16:45


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماڵێکتە بە منداڵے ئەوەندە بە وەی(مُضِّر) بووین{هەڵبەت ئێمەیش لە گەورەکانەوە فێر ببووین}، کاتێ دوو ژن لە دەستی یەکەوە هەڵدەپەڕیان، لە پشتەوە لەچکەکانیانمان لە یەک گرێ دەدا؛ کاتێ یەکێکیان دەستی بەر دەدا و دەڕۆیشت ئەوی تری بە شوێن خۆیا کێش دەکرد و دیمەنێکی پێکەنیناوی دەخولقا...😁🤣😂

#لانەواز

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینان
ئەسعەدقانعی‌چۆمەڵوو( #لانەواز)

زۆر عەیبە ئینسان نابێ ئاوا کا
چاو بقووچێنێ و دەم بەرەڵا کا

گوێ بکەرەوە چاو بکەرەوە
بیر بکەرەوە جا دەم کەرەوە

ئەگەر بە شمشێر هەور دابێنی
چون بێ‌ئەخلاقی فلسێ ناهێنی

ئەمن زۆر ڕقم لە زەم‌کردنە
زەم‌کردنم پێ برا کوشتنە

زمانت لاڵ بێ، کەم بکە غەیبەت
تۆی لە بەرچاوم خستوە ئەو عەیبەت

گۆشتی براکەی خۆت بەمردوویی
بخۆی نەک بکەی زەم و دووڕوویی

هەڵەکانی یەک ڕاس بکەنەوە
زیاد لە ئەندازەی زەق مەکەنەوه

لە عەیبی یەکتر مەکۆڵێنەوە
لە یەک مەبن بە کاسەی خوێنەوە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👏1
هیچ داوەڵێک(مَتَرسَک) لە شێوەی گورگ یا ورچ و پڵینگ درووس نەکراوە،
پێموایە: لە مرۆڤ تۆقێنەرتر و دڕندەتر نەبووە تا لەڕوویەوە داوەڵ درووس بکەن.


#تۆماس_هابز
وەرگێڕ: #لانەواز


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
کابرایێکی تەقریبەن 60 ساڵەی خەڵکی #وەشارە(خۆشەدەرە) هەردوو گورچیلەی لەدەس دابوو بەڵام هێشتا دایکی مابوو.
دایکی هەرچی ڕۆژە لە کاتی ژەمی فراوین(نَهار) 2 نانی دەگرت بە دەستەوە و لەپاڵ کولانەی گەماڵەکاندا دەیخوارد، وتبوویان بۆ خاتری خوا ئەوە چی ئەکەی؟😱 ئەویش وتبووی: بەشکەم خوا بە سەگم حیساب کا و دۆعاکەم قەبووڵ کا و کوڕەکەم نەمرێ و جەرگم نەسووتێ😭😭

#دایک_ئەویندارترین_و_دڵسۆزتترین_کەسی_ژیانتە

#لانەواز
#لانەواز: 8ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی

هەڵە و #پەڵە

لە دوێشەوەوە باران دەبارێ
هەروەک شۆڕابە ئاو دێتە خوارێ

بەڵام وەرزێران هێشتا ناشوکرن
دەم‌بەگلەیین هەر خەریک کوفرن

هەر دەڵێن :هێشتا پەڵەی نەداوە
ئاو لە نێو شێفدا خۆ نەوەستاوە

پەلەی پەڵەتان با نەبێ جارێ
لەبـری باران با بەرد نەبارێ

چێژ لەو نێعمەتە جوانە وەربگرن
لە ژێریا بە بێ #چەتر🌂 ڕاببرن

زۆر جوانە حەوشەی لە ئاودا-خووساو
زۆر خۆشە بۆنی گڵی داتلیساو

کوردستان خۆشە بەوێنەی بەهەشت
قەد و لاپاڵ و چیا و چۆڵ و دەشت

بۆ من لە بەهەشت جوانتر دەنوێنێ
دیمەنی شەنگی دڵ دەلاوێنێ.
👌1
وەرگێڕ: #لانەواز


‌ئەحمەدی‌نژاد لە پەڕاوی بیرەوەرییەکانیدا دەنووسێت: لە ساڵی سێهەمی خولی دووهەمی سەرۆکایەتیمدا، لە گەشتێکمدا بۆ پارێزگای "ساری". لە کاتی گەڕانەوەماندا؛ لە ساڵۆنی فڕۆکەخانەی ساری، چاومان بە کوڕێک کەوت کە سەرقاڵی فرۆشتنی شتێکە و کڕیارێکی ئەوەندەشی نییە و زۆر خەمبارە.
بەزەییم پێیدا هات... گوتم با بچمە پێشێ و بزانم چ دەفرۆشێ و ئەگەر بکرێ کەمێ شتی لێ‌بکڕم... لەگەڵ پاسەوانەکانمدا چووینە لای، چوومە پێشێ و تەوقەم لەگەڵی کرد، بە بزەیێکی قەستینە وەریگرتم. چاوێکم لە مێزی بەردەمی کوڕە کرد و بینیم دوو جۆر قوتووی بۆیاخ(واکس) لە بەردەمیایە، ڕەنگی دانەیێکیان قاوەیی سپی‌واش و ئەوەی دیکەیان ڕەش بوو. مەبەستم بوو شتێکم لێ‌کڕیبێت و پارەیەکیشم خستبێتە گیرفانیەوە. سێ قوتووی قاوەیی و سێ قوتووی ڕەشم هەڵگرت و دام بە پاسەوانەکانم و ڕووم لە کوڕە کرد و گوتم: ماندوو نەبی کوڕەکەم... ئافەرەم بۆ تۆ کە بە کاسبی حەڵاڵ، ڕۆزییەکی پاک بەدەست دێنی. دیسانەوە بزەیێکی قەستینە و ناخۆشی ئاراستە کردم... لە بەر خۆمەوە وتم: مەحاڵە نەیناسیبێتم! لە حاڵێکدا کە خەریک بووم دەستم دەکرد بە گیرفانمدا کە پارەکەی پێ‌بدەم؛ پێم گوت: خۆ دەمناسی؟ زۆر ڕاحەت و ساردوسڕانە گوتی: ئەرێ ئەحمەدی‌نیژادی.
گوتم ئافەرەم من ئەحمەدی‌نیژادم، ڕاژەکاری ئەنگۆم و...
کارتەکەم دا بە دەستیەوە و گوتم: بوو بە چەنێک؟ کوڕە بە لووتەلاییەوە کارتەکەمی لێ وەرگرت و گوتی ڕەمز؟ کاتێ کارتەکەمی کێشا و فاکتۆری دا بە دەستمەوە و لە حاڵێکدا لە هەڵسوکەوتی دڵمەند بووم؛ بینیم 2ملوێنی کێشاوە!
گەڕامەوە و پێم گوت ئەمە دزیی و گەندەڵییەکی ئاشکرا و دیارە. ئێستا کە تۆ لەنێو فڕۆکەخانەدای نابێتە دەلیل بۆ ئەوەی 6 قوتوو بۆیاخ وەها گران بفرۆشی.
جا چۆن گرانیی بەم ئەندازەیە؟
بۆ مەگەر شاری بێ‌دەروازەیە؟


کوڕەش بە سیلەی چاو و بە شیلەبزەیێکی واتادارەوە لێی‌دەڕوانیم، بێ ئەوەی هیچ جۆرە نیشانەیێک لە ترس و دڵەڕاوکێ بە ڕوخساریەوە دیار بێ گوتی:
زۆر بەداخەوەم بۆ ئەو کەسانە
ڕەئـیان داوە بە تۆ کوێرانە
خۆم و پاسەوانەکانم لە حاڵێکدا کە شتاقمان نقەمان نەدەدا؛
سەرمان سووڕمابوو، شاخمان لێ ڕوابوو
دەممان ماق مابوو
ئەویش لە کۆتاییدا گوتی: ئەمانە خاویــارن، خاویــاری خەزەرن --
هەرشتێک سوور بێ لات تەماتەیە
هەرچێکیش بۆر بێ پێت پەتاتەیە(یاڕەڵماسی)
زڕتەپیاوێکی گەمژەی وەک تۆ چۆن
سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتەیە؟!😇


منیش جوچکەم(کلک) کرد بە گەڵۆزمدا
هەڵاتم خۆم کرد بەنێو کۆزمدا
بڕوام پێ‌بـکەن جۆرێک تێم‌تەقاند
خۆم ون بووم لە نێو تەپ‌وتۆزمدا


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍5
تۆ وەک بەفری پار نیت ناچیتەوە
ئەتۆ هیچ کاتێ بیر ناچیتەوە

100سەدەی دیکەیش لە مەرگت ئازیز
تێپەڕ بێ، هێشتا بیر ناچی هەرگیز

#لانەواز: بۆ نەمر #لەیلا_قاسم🌹🌺💐❤‍🩹


#تێبینی: هەموو شەهیدانی دیکەش دەگرێتەوە
👍1
#وەرگێڕان  #لانەواز


لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، کاتێک هەر بیروباوەڕێک بە پیرۆز داندرا، مەرگی مرۆڤەکانی لێ‌دەکەوێتەوە!
مێژوو شاهیدی ئەم ئیدعایە
مەرگی پێوەیە و دەرد و بەڵایە!
هەروەکوو ڕۆژی ڕوون ئاشکـرایە
حاشای لێ ناکرێ، تەواو خۆیایە.

---
باوکی دین ترساندنە و دایکیشی توندوتیژییە. ئەم دوانە بەدرێژایی مێژوو، قۆڵیان لەنێو قۆڵی یەکدا بووە.

ئایین لەخۆڕا پێش نەکەوتووە...
بە توندوتیژیی پەرەی سەندووە



#برتراند_راسل می‌گوید:

در هر کجای جهان وقتی باوری امری مقدس شمارده شود، مرگ آدمیان را به همراه خواهد داشت، تاریخ خود گواه این ادعاست ...

پدر دين ترس است و مادر آن خشونت است.
بی‌جهت نیست اين دو در طول تاريخ دست در دست هم پيش رفتەاند.


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍4
وەرگێڕ: #لانەواز بەدەسکارییەوە


دەڵێن: شەیتان بەیانییەکی زوو چووە جڵدی مسوڵمانێکی عێرانی، کەوتە دوانیوەڕۆ خێرا هاتە دەرێ!
لێیان پرسی بۆچی لێی هاتیە دەر؟
وتی: خودا بەلەعنەتی بکا باشە جا! خۆ شێت و گێژ و کاس‌ و‌ وڕی کردم.

لەنێو کومیدەکەیدا قورئانی داناوە، هەر لە بان ئەو کومیدەدا ئارەقی داناوە.
تەزبێحێکی پێیە بەیانان زیکری پێ‌دەکا، شەوان دەیکا بە چۆپی دەستی و قوونی پێ‌با دەدا...
بەدزییەوە دزی و حیزی و بێ‌شەرەفی و گەووادیی دەکا، کەچی دێت باسی شەڕەف و نامووس و ئەو جۆرە شتانە دەکا و نوێژیش دەکا!

سەرم لێ‌شێواوە، یان باشتر بڵێم: سەرم لێ‌تێک‌دراوە! نازانم من چوومەتە جڵدی ئەو، یان ئەو هاتووەتە جڵدی منەوە؟😇



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
پیاوێک لە خوای پرسی: بۆچی ئافرەتانت ئەوەندە جوان ئافراندووە؟
خوا فەرمووی: بۆ ئەوەی لەبەردڵان بن و خۆشیانت بوێ.

ئەمجا وتی: ئەی بۆچی ژنانت ئەقڵ‌ناتەواو(ناقث‌الاعقل) خولقاندووە؟

خواش کردیە جواب: من کەی کاری وام کردووە؟ ئەو ژنە ئەقڵی ناتەواوە(ناقس‌العقل) کە کەرێکی وەک تۆی خۆش بوێ!


وەرگێڕ: #لانەواز بەدەسکارییەوە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👌3
وەرگێڕ: #لانەواز


لە سەدای پێنجی ئەو بوودجەیەی بۆ شەڕ تەرخان دەکرێ، ئاوا جیهانی پێ وێران دەکرێ، گیان‌لەبەرانی پێ لەناو دەبرێ. گەر لە پەروەردە و بارهێنان و بۆ تێر کردنی هەژاران خەرج بکرێ. یەک هەژاریش چییە نامێنێ و تەنانەت گۆیەکی دیکەی وەک زەوی پێ ئاوەدان دەکرێ‌. بەڵام خودایانی شەڕ: [ڕووسیای ڕووڕەش و ئامریکا و ئینگلیس و دەس‌نیاکانیان(دست‌نشاندﺓ) ] تا ئەو جێگایەی کە پێیان دەکرێ ناهێڵن کاری وا قەت سەر بگرێ.

خوا غەزەبی شەڕ لە گشتیان بگرێ
بە هەشت و بە نۆ لە ماڵیان بمرێ٭
👍2
#لانەواز


چەند ساڵ لەمەوبەر کوڕ و کچێ هەبوون
حەزیان لێک دەکرد، بۆ یەک مردبوون

کوڕە ناردیە سەر( چووە داوای) کچەی مارە کرد
لێ کۆسپێ ڕێی بەو دوو دڵدارە گرت

پێک‌ نەگەیشتن بە ئەم هۆکارە
چون خۆکوژیی کرد کچەی بێچارە.

کچە برایێ لاساری هەبوو
کە وەک خۆی نەبوو ناحاڵی و بەدخوو
گاڵتەی بە خوشکەکەی دەکرد زوو زوو
ئەم قسە قۆڕەی، جاچکەی دەمی بوو
:

دەزگیرانەکەت کورتەباڵایە
هێ‌هێ خۆ هەتا ژێر چەنەت نایە
پێم بڵێ دڵت لە کوێنێی چووە؟
کچێ یاڕەبی کوێراییت دایە!

هێندە سەرکۆنە و لۆمەی خوشکەی کرد
ئەو کچەی هەژارەی کونەجەرگ کرد
وازی نەهێنا تا بەم دەردەی برد😱
کچە لە داخا خۆی دەرمانخوارد کرد.

کوڕە خۆی بەقەد مانگایێ دەبوو
لێ قوونەبانی(عُرذِە) کاسبـی نەبوو
بۆ خۆی دەگەڕا دەگەڵ بەتاڵان
ژنەکەشی دەنارد بۆ کاری ماڵان
پارەی ئەویشی دەدا بە دووکەڵ🚭
تف لە ویژدانت هەی گابرای دەغەڵ!
👍3🕊2
وەرگێڕ: #لانەواز


دێموقوڕازە(دێموکڕاسی)

کەسێ کە مافی پاسکیل‌سواری نەبێ،
مافی هەڵبژاردنی جۆری لەبەرکرنی جل‌وبەرگی خۆی نەبێ،

مافی گۆرانی‌وتنی نەبێ،

لەسەر دەرخستنی دوو تاڵ لە زوڵفی، پێی دەکوتـرێ دەلیقانی(سَلیطە) و جڵفی؛

لە شەقامان وەبەر شەپان دەدرێ، بە قژ ڕادەکێشرێ، هەرچی پەت‌پەتێنە بە سەریا دەهێنرێ،
ئەگەریش بمرێ، بە نیوەمرۆڤ دیەکەی حیساب دەکرێ و پێی دەکوترێ هەرتـک دیەی دەرێ، هەقیە خراپتریشی بەسەرێ؛
بە هەمەجۆرە سزا دەدرێ، سیغە دەکرێ، وەک کاڵا مامەڵەی دەگەڵ دەکرێ،

نابێ مافی بەشداری‌کردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکانیشی هەبێ!؟...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍1
بای دێ و دەبزێوێ کەزیه و بسکانی
بۆنی خۆشیانی بۆ لای من هانی

بە دەست خۆت نیە، مەگەر دەتوانی؟
لە ڕووی وەک مانگی چواردەی نەڕوانی!

وە: #لانەواز

ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

با لە بسک و کەزێکان هاڵاوە
بۆنی عەتری شەویان هەر ماوە
ناتوانی کە تەماشا نەکەی
مانگ دەرکەوێ لە هەموو لاوە


وە ــ نادرمستەفازادە

ــ❤️❤️❤️❤️❤️

بادها چنبره می زنند در موها
می پیچد عطر شب بوها
نمی توان نگاه نکرد
ماه می تابد هر سوها

#عادل_کریمزاده_تبریزی
#کلاسیکنو


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
👌31