#پەندی_پێشینان
#پیرەمێرد
نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد:
وتیان بە ڕێوی شاھیدت کێیە؟|وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە
حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە|بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە
بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز|پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز
لە شار‌و لادێ ئەم نەقڵە باوە|گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە
شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە|بەردی زل بەڵگەی نەھاویشتنە
ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد|چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد
وتیان پشیلـە، گووت بە دەرمانە|دایپۆشی بە خۆڵ ئەو بێویژدانە
شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە|گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە
قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە|ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە
مەشھورە بزن بۆ تاقە شەوێ|جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە|لە قوڕ ئەوەندە تۆز ھەستێ چاکە
زۆر گوڕتان خوارد و بازێكتان نه‌دا|بۆیه باوه‌ڕتان پێناكه‌ین به خوا.
ئمڕۆ به كه‌ڵكه تۆ به دۆست ده‌رچی|پاش لێزمه و باران كه‌په‌نك بۆچی.
مادام دنیایه و ئه‌مانه‌ی تیایه|پیاوی دنیایی له بره‌ودایه.
كه قه‌له‌ڕه‌شمان ڕێ نیشانده‌ر بێ|ئه‌بێ گه‌وره‌مان هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێ.
ئه‌مه دووجاره ئه‌كه‌وینه چاڵ|زه‌ره ده‌بینین به ماڵ و مناڵ.
هێشتا پیاوی چاك لێك ناكه‌ینه‌وه|گره‌و له پیاوی به‌د نابه‌ینه‌وه.
ناوه‌جاخ بێنه بیخه‌ره سه‌ر كار|له پێشدا برای خۆی ئه‌دا له دار.
سوحبه‌تی نادان تاڵ ڕابواردنه|له دوای كه‌ر ڕۆیین ته‌رس بۆن كردنه.
مه‌یه‌ڵن نه‌فام ده‌نگی ده‌ربێنێ|سه‌گی هه‌ڵه‌وه‌ڕ دزتان بۆ دێنێ.
شێخ ئه‌ڵێ: ئاگام له عه‌رش و قورشه|كێت دیوه به دۆی خۆی بڵێ ترشه.
سه‌بری عاشق و پاره‌ی ده‌ست بڵاو|قه‌رار ناگرن بیشیان خه‌یته دا‌و.
ئه‌وی به هێزی قۆڵی ئه‌نازێ|زوو په‌كی ئه‌خا سه‌ختی هه‌ورازێ.
به ڕێسی خه‌ڵكی بۆچ ئه‌ڵێی: په‌ته|زوبانت بێڵێ سه‌رت ڕه‌حه‌ته.
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزه‌خ به‌ره|له‌وێشدا ئه‌ڵێ: داره‌كه‌ی ته‌ڕه.
ئاگری درۆزن ساتێك ئه‌گڕێ|به‌ڕه هه‌ر له لای ته‌نكی ئه‌دڕێ.
ئه‌م قه‌ومه وه‌كو مه‌ڕی بێ زمان|دوای هه‌ركه‌سێ كه‌وت نه‌یبرده ناوڕان.
وا دامه‌نیشه ته‌مه‌ڵ و به‌تاڵ|تا نه‌گری مه‌مك ناده‌ن به مناڵ.
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2

🔶 #پەندی_پێشینان
دەڵێن ئەو کەسەی کە فێری سواڵە
زۆرت ڕوو دایە، خۆی خاوەن ماڵە
زۆریش بە نەرمی خۆت بدەی نیشان
زەلیل دەبی وەک ماری بێ‌ددان
ڕاست و ڕەوانە لە جۆگەدا ئاو
خۆشیان لە یەک دێ تاقمی بێ‌چاو
هەروەکوو حۆجەی ڕیش بە شانەیە
ئاکامی پێستیش دەباغ خانەیە
کەسێ خاوەنی پووڵ و پەیکانە
عەقڵیشی نەبێ، مەردی مەیدانە
هەر دوو گوێم ببڕی، چاوم دەربێنی
خاترجەم لە جێی خۆم نابزوێنی
پشیلە شەرتی لەگەڵ ناکرێ
بۆ ڕەزای خودا مشک ناگرێ
ئەم پەندە جوانەش قسەی قەدیمە
گورپەی تەوەزەل مشکی حەکیمە
پشیلە بە گۆشت نەگەیی لچی
دەیکوت بۆگەنی لێوەدێ کەچی
گورپە لە دیوێک بکەی زیندانی
عامبازت دەبێ لە تاوی گیانی
گورپه ڕۆنی خوارد، بوو بە بیانوو
بۆن لە دەمی من دەکا کەبانوو
پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی، لاپەڕە ۲۲۹
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

👍1
#پەندی_پێشینان
ئەسعەدقانعی‌چۆمەڵوو( #لانەواز)
زۆر عەیبە ئینسان نابێ ئاوا کا
چاو بقووچێنێ و دەم بەرەڵا کا
گوێ بکەرەوە چاو بکەرەوە
بیر بکەرەوە جا دەم کەرەوە
ئەگەر بە شمشێر هەور دابێنی
چون بێ‌ئەخلاقی فلسێ ناهێنی
ئەمن زۆر ڕقم لە زەم‌کردنە
زەم‌کردنم پێ برا کوشتنە
زمانت لاڵ بێ، کەم بکە غەیبەت
تۆی لە بەرچاوم خستوە ئەو عەیبەت
گۆشتی براکەی خۆت بەمردوویی
بخۆی نەک بکەی زەم و دووڕوویی
هەڵەکانی یەک ڕاس بکەنەوە
زیاد لە ئەندازەی زەق مەکەنەوه
لە عەیبی یەکتر مەکۆڵێنەوە
لە یەک مەبن بە کاسەی خوێنەوە

👏1