ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دینا میوانی شارا خانه



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
هزرو بیرت بە سێکس و مەزەب و ئینتێرنێت و تەلەویزیۆن سەرقاڵ دەکەن،
تۆش بەخەیاڵت مرۆڤێکی سەربەست و ئازادی
بەڵام تا ئەو جێگەی کە من دەیزانم،
تۆ هەر ئەو ڕەعییەتە بەنەحلەتکراو و بێ بایەخەی!
من لەسەر ئەو باوەڕەم کە لەنافەرمانی خەڵک دەترسێن بۆیە ئیشگەلی بێ بەهرە و هیچ و پووچ هەروا درێژەیان هەیە.
بیروباوەڕەێ کە باوی هەیە ئاوایە کە زۆربەی خەڵک ئاژەڵی بەستەزمان و بێ بایەخن کە ئەگەر بێکار بمێننەوە مەترسیدار دەبن، کەوایە دەبێ ئەوان وەها سەرقاڵ بکەی کە هەلی تێڕامان و بیرکردنەوەیان نەبێ.

#جۆرج ئۆرۆل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
تۆئەو ڕووناکیەی
لە پنجەرەی چاوەکانم دا
ئەو بایەی لە توێ، توێی
پێچی مویەکانم هاڵاوی
عەتری لە غونچەکانی هەستم‌دا
ببی و نەبی
جیاوازی چییە
کاتێ من
وەک زەوی لە دەوری هەتاو
بە دەورت دا دەخولێمەوە.

#مریم_گمار

وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چاوەڕوانی تۆ
وشەیەک نیە
تەمەنێک بێ‌ئوقرەی
و هەدا نەدانە

تەنیا چەند سات پێش هاتنت
بێ‌چەتر دەڕۆم
لەژێر بارانی خۆشەویستیت دا

تۆ مۆجزەی
هەر ئەو دەنکە بارانانەی
کە بە‌سەر مەزرای
هەستم دا دەباری.

#مریم_گمار

وەرگێڕان

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

ـ❤️🌷❤️🌷❤️🌷


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خۆشەویستم
ئەگەر ڕۆژێ
بە قەڵەمی بیر و باوەڕ
تێلدڕۆی نێوانمان هەڵ‌کەندرێن!
ئەگەر ڕۆژێ،
سنوورە دەسکردەکانی دەستی داگیرکەر نەمێنێ
تا ببێتە هۆی لێک جیابوونەوەمان!
ئەو ڕۆژە،
جێژنی شادی دەگرین
کە لە ژێر ئاڵایەک دا دەژین.
من و تۆ،
لە هەر چوار بەشی وڵاتمان
دەست لە نێو دەستی یەک
یەک دەنگ و یەک ڕەنگ،
ئەوسا ئەبینە یەک خاک و یەک نیشتمان
نیشتمانێک بە نێوی پیرۆزی کوردستان!

نادر مستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش ژیانتان لێوڕێژی کامەرانی بێ
ئەمڕۆپێنج شەممە
2/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/2هەتاوی

شەو واران لە قاپی دەر وسانە

خوتورەی تەرم م وە خەم بەسانە

م چۊ دۊر بووم لە ئی زامە ڕەفیقەیل

خودا هەیڕوو خودا لەی ناکەسانە
م. سووزان


مهوش سلیمان پور سوزان
خاتون اول شعر کوردی
💥💥 فروغ کەڵهوڕ 💥💥

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دایـــــە گــیـــان

شەقام شەقام
کۆڵان کۆڵان
گەڕەک گەڕەک
وشەم کۆ کردووە ئەمشە
له ژێر سای مانگی ڕۆخسارت

بە شنە بای خۆشەویستی
کردوومە چەپکە هەڵبەستێ
بۆ گزگدانی ئازارت...

میلاد_کیانپوور


Dear mother
Tonight
Street to street
Alley to Alley
Neighborhood to neighborhood
I gathered the word
Under the moonlight on your face

I turned it into poetry
I gave in to the breeze of love
To clear all sorrows you
#Milad_Kiyanpour


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🌺🌺🌺سخن روز🌺🌺🌺

کاش
قلب و روح انسانها
آنقدر پاک و بی آلایش بود

که برای گفتن
" دوستت دارم "

نیازی به سوگند نبود
کاش
روح انسانها آنقدر رها از
بند بود
که
برای عاشقی بی خدشه
نیازی به
قول دادن های بیهوده نبود
کاش
آنقدر باورها
واقعی بود و ظرفیت اعتمادها
گنجایش داشت
که دیگر نیاز به ادله و مدرک نبود
تنها برای
((دوستت دارم))
از ژرفای دل و احساس
کاش
کاش
انسانها واقعا فقط یک عشق داشتند
که پرستش میکردند
و باور و باور باور..
#پروانه_رنجبریان
#بداهه
#کتابخوان_نمونه_کشوری
#شاعر

ـــ🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌷❤️

🌺🌺🌺 قسەی ڕۆژ 🌺🌺🌺

بریا
دڵ و ڕوحی ئینسانەکان
ئەوەندە پاک و خاوێن با
کە بۆ کوتنی:
خۆشم دەوێی
پێویستی بە سوێند نەبا

بریا
ڕوحی مرۆڤەکان
ئەوەندە لە بەند ئازاد با
کە بۆ ئەوینێکی
پاک و بێ‌گەرد
پێویستی بە بەڵێنی دانی
بێهوودە نەبا

بریا
ئەوەندە بڕواکان
ڕاستەقینە بان
و توانایی بەڵێنیەکان
جێی بایە
کە ئیتر پیویستی بە دەلیل و بەڵگە نەبا

تەنیا بۆ
خۆشم دەوێی
لە قوڵایی دڵ و دەرونەوە
بریا، بریا
ئینسانەکان بەڕاستی تەنیا یەک ئەوینیان بایە
کە بیانپەرستبا
وە باوەڕ و باوەڕ و باوەڕ

#پروانه_رنجبریان


وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ رەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💐💐عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا ...

ماموستا هێمن
🍂🌸🍂🌸🍂
🍂🌸🍂
🍂🌸
کراسی هەڵ‌تڵیشاوم
هەڵگرتووە
تا حاشا
نەکەی لێم

من یەسپم!

دەترسێم
تۆهەمیشە
زولەیخا نەبی


🔷🖊#احمد زینی وندایلامی(#تکا)

وە ـ نادرمستەفازادە

🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کۆڵبەر

تۆ نانی و من کۆڵبەرم
کچی داربەڕوو
بۆ وەدەست هێنانت
دەست لە گیان هەڵدەگرم

سفرەی دڵم
موحتاجی تۆیە
بێ‌تۆ مەگەر
بەرگەی ژیان دەگرم؟؟؟


👤 #احمد_زینی_وند_ایلامی(#تکا)

وە ـ نادرمستەفازادە


🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان جوان و ڕازاوە
دڵتان پڕ ئەوین و لێوتان دایم بە پێکەنین بێ،
ئەمڕۆ هەینی
3/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/5/3هەتاوی

وێنە👎👎

کێڵگەی گوڵەبەڕۆژە
پیرانشار
وێنەیەک بەبارستایی کتێبێک قسە


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بابەتی سەرەکی پووڵە!
ئەگەر لە دنیادا پووڵت هەبێ: شانازی، بڕوا، شەڕەف و هەموو شتێکت هەیە. لەخۆوە خۆشەویست دەبی، نیشتمانپەرست و وشیاری، تەشی ڕێسیت بۆ دەکەن و هەموو کارێکت بۆ دەکەن.

پووڵ عەیب پۆش و سڕپووکەرە!
ئەگەر پووڵی دزێتی بێ دەتوانی حەڵاڵی بکەی، لە شیری دایک حەڵاڵتر دەبێ و بۆ ئەو دنیاش دەتوانی نوێژ و ڕۆژوو و حەجیش بکڕی. ئەم دنیا و ئەو دنیاشت هەیە. تەنانت پووڵەکەت کە زۆر بوو: ئەو کات ڕەوایە و ڕێگەت هەیە بچی ماڵی خوداش زیارەت بکەی. هەموو جێیەک جێتە و هەموو بایەخت پێدەدەن و لێت دەترسێن.

👤سادقی هیدایەت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
من بە ڕادەی
ئەو منداڵە
ماندووم
کە لە دۆینێوە
دووسێ جوت کەوشی
زیاتر ڕەنگ کردووە
ئەو کەوشانەی
کە خاونیان
ناچەمێتەوە و خەم نابێ

وە بەڕادەی
هاویشتنی دوو سکە بە حەواوە
خۆشحاڵم
بریا سبەینێش وەک ئەمڕۆ
محەڕەم بایە
ئاخ چەندە جوانە
زگ تێر
هەموو پاک و خاوێن
کۆرپە و لاو و ژن و پیر
بریا هەموو ڕۆژێ هەرمحەڕەم بێ
لەشم بە شووڵی تەڕ گەرم نابێ
هێزم لێ نەبڕا
چاوی زڕدایکم بەپێکەنین
وەک کەوشە جوانەکانی
حاجی حەسەن
تازە و بریقەدار نەبوو،
من لەو ڕەنگە ڕەشە بێزارم
ڕەنگی برینی لەش
زللەی سەرسفرەی بەتاڵی شەوم

ئەدی مجرییەکەم کوا؟
نەزری خۆڕایی و
دوو سکە بۆ حەوا
بە باڵ لێدان
گەرچی شەو تابەیانی دەناڵم
منداڵی بۆیاخچی پارکم
خۆشحاڵم....

ڕەزا جیهانی

وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لێم ببوورە گەر لە شێعرم
نێوے تۆ نابەم بە ناو

ئەوینت تۆمار کراوە
لە ڕۆح و گیان و هەناو

لە خوێناوے سوورے دڵما
نووساوە نێوت بە شین

چۆن دەترسم چاوێکے پیس
چاوەکەم بتکاتە چاو


#میلاد_کیانپوور
جێژنی من
ڕۆژێکە کە زەحمەتی
ساڵێکی وەرزێر شامی
شەوێکی پادشا نەبێ

چ‌گوارا
🌱
حاجیەکی بەتەمەن لە دووکانەکەیا دانیشتبوو لەگوزەری هەورامیەکان؛ لەپڕ زۆر بەخێرایی ژنێکی جوان و شۆخ و شەنگ خۆی کرد بە دووکانەکەی حاجیا بەجانتایەکی دیپلۆماسیەوە(کیف سامسونێت).
حاجی زۆری بە دڵ بوو!!. ژنه وتى ئەوە حاجی ئەم دووکانە هی خۆتە؟

حاجی بەپۆزەوە وتى: بەڵێ هی خۆمە. چوار دووکانی تریشم هەر لەم گوزەرەدا هەیە و لە سنەش سێ دووکانم هەیە و لە سەقزیش حەمامێکم هەیە و لەتارانیش هوتێلێکم هەیە. داهاتی مانگانەم لە ۱۰۰ملیۆن کەمتر نیە،

زۆریش حەزم لەژن هێنانە و تەندروستیم زۆر باشە و شكور ھەر نازانم ڤیاگرا(تقویت جنسی) چییە!.

ماڵی سێ تەبەقە و ناوماڵی تەواو و ماشینی مۆدێل بەرز و ٥۰۰ملیۆنیش پووڵی دانراوم ئامادەیە بۆ ئاهەنگ و شایی ژن گواستنەوە!.

ژنەش وتى: منیش خانمی .... م سەرۆکی بەشی ماڵیات لە ئیدارەی دارایی.

حاجی بەو پەڕی سەرسامی و ترسەوە دەمی داچەقا و وتی ببوورە داده گيان!

منیش قالەدرۆزن، کوڕی حاجی کەریمی قۆڵبڕم، لەبنەماڵەیەکی درۆزن و فشەکەر و سەگ و سەگباب و چاوچنۆک.

ئەگەر باوەڕیش ناکەی فەرموو بڕۆ لە گوزەرەکە بپرسە بزانە چ سواڵکەرێکی لەبرسا تۆپیووم!.😂


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەگەر تفەنگی..
هەژاران نەبایە..
شەرەفی دەوڵەمەندان..
ئەڕووشا...!!!

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان