خوداکان لەشی ئێمەیان نەرم و ناسک دروست کرد، چونکێ وایان بیر دەکردەوە ئێمە باش و خێر خۆاز دەبین
نە شەڕلاتان و خراپ و تاوانبار...
ئەگەر خوداکان بیانزانیبایە مرۆڤ ئاوا دزێوە و لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆی بەشەڕ دێ و دەبێتە سەرچاوەی خراپە، بێگوومان وەکوو کیسەڵ قاپغێکی ڕەقیان بە ئێمەش دەدا، تاکوو بەشە، نەرمەکانی لەشمانیان تێدا بشارینەوە...!!!
📙 #نەتەوەی_ ئەژدیها
✍ #پرل_باک
🔃 #احمد_قاضی
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
نە شەڕلاتان و خراپ و تاوانبار...
ئەگەر خوداکان بیانزانیبایە مرۆڤ ئاوا دزێوە و لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆی بەشەڕ دێ و دەبێتە سەرچاوەی خراپە، بێگوومان وەکوو کیسەڵ قاپغێکی ڕەقیان بە ئێمەش دەدا، تاکوو بەشە، نەرمەکانی لەشمانیان تێدا بشارینەوە...!!!
📙 #نەتەوەی_ ئەژدیها
✍ #پرل_باک
🔃 #احمد_قاضی
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
🟪
سڵاو
بەیانیتان باش ژیانتان لێوڕێژی شادی و خۆشی
ئەمڕۆشەممە
20/خاکەلێوەی/2722کوڕدی
1401/1/20هەتاوی
ساڵانێکە چاوەڕۆانی ڕۆژانی باشترم،بەڵام نازانم بۆچی هەر دۆینیەکان باشتر بوون لەو ڕۆ؟؟؟!!!!!..
#احمد_محمود
وە ـ نادرمستەفازادە
لە گەڵمان بن لە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش ژیانتان لێوڕێژی شادی و خۆشی
ئەمڕۆشەممە
20/خاکەلێوەی/2722کوڕدی
1401/1/20هەتاوی
ساڵانێکە چاوەڕۆانی ڕۆژانی باشترم،بەڵام نازانم بۆچی هەر دۆینیەکان باشتر بوون لەو ڕۆ؟؟؟!!!!!..
#احمد_محمود
وە ـ نادرمستەفازادە
لە گەڵمان بن لە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
🟪
ئەگەر نەفت هەرزانە، ئەدی بۆچی لە تاریکی دانیشتووین؟!
ئەگەریش زۆر گرانە بۆچی پاروێ نانم بۆ خواردن دەست ناکەوێ؟؟....
#احمد_مطر
وە ــ نادرمستەفازادە
لە گەڵمان بن لە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئەگەر نەفت هەرزانە، ئەدی بۆچی لە تاریکی دانیشتووین؟!
ئەگەریش زۆر گرانە بۆچی پاروێ نانم بۆ خواردن دەست ناکەوێ؟؟....
#احمد_مطر
وە ــ نادرمستەفازادە
لە گەڵمان بن لە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
°
چاوەکانی تۆ
جوانترین چاوێکن
کە ئینسان دەتوانێ بیبینێ
وە ڕۆانینت تەواوی هەتاوەکانی
ڕێگەی کاکێشانن
بوومەلێڵی بەیانی
هەموو ئەستێرەکانن
لێوەکانت
ئاوێنەیەکن
کە جوانی ڕووحت دەنوێنێ
ڕووحت
بە شکۆ و لە سەرە خۆیی
شادی بۆ جەستەی خەمم
دێنێ
#احمد_شاملو
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
چاوەکانی تۆ
جوانترین چاوێکن
کە ئینسان دەتوانێ بیبینێ
وە ڕۆانینت تەواوی هەتاوەکانی
ڕێگەی کاکێشانن
بوومەلێڵی بەیانی
هەموو ئەستێرەکانن
لێوەکانت
ئاوێنەیەکن
کە جوانی ڕووحت دەنوێنێ
ڕووحت
بە شکۆ و لە سەرە خۆیی
شادی بۆ جەستەی خەمم
دێنێ
#احمد_شاملو
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
🍂🍂🍂🍂🍂
هەر بڵێی کورد
خەم لە هەر کوێیەک بێ
وەک یاری وەفادار
دەگاتە لات
دەست لەدەستت دەنێ
بە شایی و چۆپی مردن
لە گەڵت
دەکەوێتە سەما
دوا هەناسەی
خۆشیت
لێ دەگرێ
هەر بڵێی کورد
داخ و دەرد،
لەهەر کوێ بن
دێتە سڵاوت
دەبنە خوشک و برا
پەیمانی یەکیەتیت
لە گەڵ
واژۆ دەکا
تۆ بڵێ کورد
نەوتکێش، نەوتکێش،
ئاور دەبارێ
ئوتوبووس، ئوتوبووس
لەش لە ناو دووکەڵ و گڕدا
بێ گیان دەبێ
بەئاسن دا دێتە خۆارێ
هەرناوی کورد بێنی
جەحەندەم باوەش دەکاتەوە
تووند، تووند دەتگرێتەباوەش
تا ئەو جێگایەی دەیهەوێ
لە عەرزت دەداتەوە
حەوت کێو
حەوت ئاسمان
حەوت دەشت وبیابان
لە بەهەشتت
دوور دەکاتەوە
تۆ بڵێ کورد
پان و بەرینی دنیات
لێ دەکاتە
کونی دەرزی
هێندت لێ تەنگ دەکاتەوە
تۆ بڵێ کورد
دنیا دەبێ
بەگۆڕەپانی مینی
چێندراو
باوەشت بۆ دەکاتەوە
تۆ بڵێ کورد
بکوژت پاکە و بێ تاوان
تۆش تاوان باری
لە دوو جیهان
حەڵبجە، حەڵەبجە
بە کیمیایی
دەتکەن، بێ گیان
ئەنفاڵ،ئەنفاڵ
بە حەدیس و قورئان
زیندە بەگۆڕ دەکرێی
مانەوەت
تاوانە،تاوان
کەرکووک، کەرکووک
خەنجەری خەیانەتت
دەدرێ لەشان
عەفرین، عەفرین
ڕژانی خوێنت حەڵاڵە
بۆ مەزەی بادە
دەمی مەستان
تۆ بڵێ کورد
ئاخ کورد
داد و هاوار
کورد
🔶#شێعر
دکتر #احمد_زینی_وند_ایلامی(تکا)
وەرگێڕانی: نادر مستەفازادە ـ ڕەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
هەر بڵێی کورد
خەم لە هەر کوێیەک بێ
وەک یاری وەفادار
دەگاتە لات
دەست لەدەستت دەنێ
بە شایی و چۆپی مردن
لە گەڵت
دەکەوێتە سەما
دوا هەناسەی
خۆشیت
لێ دەگرێ
هەر بڵێی کورد
داخ و دەرد،
لەهەر کوێ بن
دێتە سڵاوت
دەبنە خوشک و برا
پەیمانی یەکیەتیت
لە گەڵ
واژۆ دەکا
تۆ بڵێ کورد
نەوتکێش، نەوتکێش،
ئاور دەبارێ
ئوتوبووس، ئوتوبووس
لەش لە ناو دووکەڵ و گڕدا
بێ گیان دەبێ
بەئاسن دا دێتە خۆارێ
هەرناوی کورد بێنی
جەحەندەم باوەش دەکاتەوە
تووند، تووند دەتگرێتەباوەش
تا ئەو جێگایەی دەیهەوێ
لە عەرزت دەداتەوە
حەوت کێو
حەوت ئاسمان
حەوت دەشت وبیابان
لە بەهەشتت
دوور دەکاتەوە
تۆ بڵێ کورد
پان و بەرینی دنیات
لێ دەکاتە
کونی دەرزی
هێندت لێ تەنگ دەکاتەوە
تۆ بڵێ کورد
دنیا دەبێ
بەگۆڕەپانی مینی
چێندراو
باوەشت بۆ دەکاتەوە
تۆ بڵێ کورد
بکوژت پاکە و بێ تاوان
تۆش تاوان باری
لە دوو جیهان
حەڵبجە، حەڵەبجە
بە کیمیایی
دەتکەن، بێ گیان
ئەنفاڵ،ئەنفاڵ
بە حەدیس و قورئان
زیندە بەگۆڕ دەکرێی
مانەوەت
تاوانە،تاوان
کەرکووک، کەرکووک
خەنجەری خەیانەتت
دەدرێ لەشان
عەفرین، عەفرین
ڕژانی خوێنت حەڵاڵە
بۆ مەزەی بادە
دەمی مەستان
تۆ بڵێ کورد
ئاخ کورد
داد و هاوار
کورد
🔶#شێعر
دکتر #احمد_زینی_وند_ایلامی(تکا)
وەرگێڕانی: نادر مستەفازادە ـ ڕەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئاخری
ئێمە هەموومان لە ژێر ئەو
خاکە ئارام دەگرین
و هێور دەبینەوە
ئێمەی
کە لە سەر ئەو زەوییە ساتێکمان
مۆڵەت بە یەکتری نەدا
تا بە ئاسوودەیی بژین...
■شاعر: #آنا_آخماتووا💙
■برگردان: #احمد_پوری
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئێمە هەموومان لە ژێر ئەو
خاکە ئارام دەگرین
و هێور دەبینەوە
ئێمەی
کە لە سەر ئەو زەوییە ساتێکمان
مۆڵەت بە یەکتری نەدا
تا بە ئاسوودەیی بژین...
■شاعر: #آنا_آخماتووا💙
■برگردان: #احمد_پوری
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
°
نازدارەکەم
ئەوانە دوژمنی هیوان،
دوژمنانی
ئاوی ڕوون و
داری پڕ لە غونچە و گەڵان
دوژمنانی ژینن
دژی قاقا و پێکەنینن
ئەوان
مۆری مەرگیان
پێیە
ددان ڕزیو
گۆشتیان بۆگەن
دڵنیا بە
هەر بەو زوانە
دەمرن
بۆ هەمیشە
دەڕۆن
بەڵێ دڵدارەکەم
ئەو کات
ئازادی
لە جل و بەرگی نەورۆزی
بە ئاوازە وە دێ
بێ کۆت و بەند
هەر لە خۆشی و شادی
پڕ،پڕ دەکا وڵات
#شعر
#ناظم_حکمت
ترجمه: #احمد_پوری
تصویر: #پنه_لوپه_دولاگان
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
نازدارەکەم
ئەوانە دوژمنی هیوان،
دوژمنانی
ئاوی ڕوون و
داری پڕ لە غونچە و گەڵان
دوژمنانی ژینن
دژی قاقا و پێکەنینن
ئەوان
مۆری مەرگیان
پێیە
ددان ڕزیو
گۆشتیان بۆگەن
دڵنیا بە
هەر بەو زوانە
دەمرن
بۆ هەمیشە
دەڕۆن
بەڵێ دڵدارەکەم
ئەو کات
ئازادی
لە جل و بەرگی نەورۆزی
بە ئاوازە وە دێ
بێ کۆت و بەند
هەر لە خۆشی و شادی
پڕ،پڕ دەکا وڵات
#شعر
#ناظم_حکمت
ترجمه: #احمد_پوری
تصویر: #پنه_لوپه_دولاگان
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍2
.
ئێمە هیچکات لە بیر نابەینەوە
بەڵام کەمێ چاوەکانمان دەبەستین
تاکوو بتوانین بژین...
وە ــ نادرمستەفازادە
ما هرگز فراموش نمیکنیم
اما فقط کمی چشمهایمان را میبندیم
تا بتوانیم زندگی کنیم!
■شاعر: #واسينی_الأعرج 💙
■برگردان: #احمد_دریس
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئێمە هیچکات لە بیر نابەینەوە
بەڵام کەمێ چاوەکانمان دەبەستین
تاکوو بتوانین بژین...
وە ــ نادرمستەفازادە
ما هرگز فراموش نمیکنیم
اما فقط کمی چشمهایمان را میبندیم
تا بتوانیم زندگی کنیم!
■شاعر: #واسينی_الأعرج 💙
■برگردان: #احمد_دریس
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👏1
ماچێک ژیانە!
منم
ماچێکی گەرم
چ لە کات و چ لە ناکاو
دەنیشمە سەر
ڕووناکایی
سوری لێوەکانت
لە کاتێکی
کە دەکەی شەرم،
سەرتاکوو پێ
نوقمی چێژم
گەردوو لێومان
لە پاڵ یەکدا
تێک هاڵاو
لەشمان
لێک نزیک
گەرمی دەنگت
کە بە سرتە دەڵێی
لە بن گوێم:
خۆشم دەێی
بێ ترسی ئەوانەی
بۆن بە دەمتەوە دەکەن
نازەنینم
نەکا کوتبێتت خۆشت دەوێم.
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
🌼☘❤️🌱🌺
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
منم
ماچێکی گەرم
چ لە کات و چ لە ناکاو
دەنیشمە سەر
ڕووناکایی
سوری لێوەکانت
لە کاتێکی
کە دەکەی شەرم،
سەرتاکوو پێ
نوقمی چێژم
گەردوو لێومان
لە پاڵ یەکدا
تێک هاڵاو
لەشمان
لێک نزیک
گەرمی دەنگت
کە بە سرتە دەڵێی
لە بن گوێم:
خۆشم دەێی
بێ ترسی ئەوانەی
بۆن بە دەمتەوە دەکەن
نازەنینم
نەکا کوتبێتت خۆشت دەوێم.
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
🌼☘❤️🌱🌺
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤2
ئەنفاڵ
ئەنفاڵ پیلانێکی داڕێژراو بوو ، بۆ لە ناو بردنی نەتەوەی کورد لە عێراق، کە سەدام لە ناوی پیرۆزی سووڕەی ئەنفاڵ لە قورئان کەڵکی وەرگرت، و لە پیلانێکی داڕێژراوی دژی ئینسانی دا 182000کەس لە ژن و منداڵی کوردی بێ تاوانی زیندە بەچاڵ کرد.
ئەردوغانیش وەک سەدام لە شەڕی عەفرین دا پڕۆژەکەی بە سووڕەی فەتح ناو نا ، بەو نێوە جەنایەتی کرد.
ئاخ ئەی وڵاتەکەم
خەوم لێ ناکەوێ
دەڵێی، ئەستێرەکان ئەمشەو
زیاتر لە هەموو شەوێکن
وە ئاسکەکانی خەمی تۆ
پتر لە هەر شەوێ
لە دەشتی زەینم دا
دەکەن هاتوو چۆ
خەوم لێ ناکەوێ
بێ بەڵگە نیە
کە وا قامکەکانم
بێ دەنگ ڕاناوەستن
داییم وەک بەبرێکی توڕە
لە سەر دەشتی ڕەستەی
لاپەڕە سپێکان
هاوار دەکەن،
خەوم لێ ناکەوێ
هەر کە چاو دەنێمە سەر یەک
ڕووحی کچێ
بانگم دەکا
کە تاراکەی هەموو ڕۆژێ
بەسەر دڕۆکانەوە
هەڵدەپەڕێ،
داوێنی ناسکی تاراکەی
بووکێنی
ڕیشاڵ ڕیشاڵ دەبێ
دیسان
ڕووحی کۆرپەڵەیەک
بانگم دەکا
کە باوەشی لانکی
ساڵانێکە
بێ لایە لایە وپێکەنین
بە بەتاڵی ماوە
کەسێ
لە ناو گۆڕ دا بانگم دەکا
کە ئێسکەکانی لەگەرووی
دەشتی پان و بەرین
گیراوە
لەو کاتەدا
شەیتان دەستی
پیسی ڕادەوەشێنێ بۆم
بانگم دەکا
که بێ ڕێزی لەوزان ،
سوور ،قەسری شیرین ،سایکس پیکوو الجزایری
پێبەخشیوم
هەر خەوم نایا
لەبەر گشت ئەو بێ ڕێزیانەی
کە دیتوومە
تەواو ئەو ئەنفاڵ و
زیندە بەچاڵانە
کە کڕاوم
تەواوی ئەو بارانانەی
کە بە سەرم دا باریون
یا ئەو تیرە بە سامانەی
کەلە داڵانی دڵم دا
هەر زایەڵەیانە
خەوم نایا
لە بەر هەموو
ئەو شێعرە نەکوتراوانە
کە لە ناو مێشکم دا
دەگوڕێنن
هاواریانە
#احمد_زینی_وند_ایلامی
وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ــ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئەنفاڵ پیلانێکی داڕێژراو بوو ، بۆ لە ناو بردنی نەتەوەی کورد لە عێراق، کە سەدام لە ناوی پیرۆزی سووڕەی ئەنفاڵ لە قورئان کەڵکی وەرگرت، و لە پیلانێکی داڕێژراوی دژی ئینسانی دا 182000کەس لە ژن و منداڵی کوردی بێ تاوانی زیندە بەچاڵ کرد.
ئەردوغانیش وەک سەدام لە شەڕی عەفرین دا پڕۆژەکەی بە سووڕەی فەتح ناو نا ، بەو نێوە جەنایەتی کرد.
ئاخ ئەی وڵاتەکەم
خەوم لێ ناکەوێ
دەڵێی، ئەستێرەکان ئەمشەو
زیاتر لە هەموو شەوێکن
وە ئاسکەکانی خەمی تۆ
پتر لە هەر شەوێ
لە دەشتی زەینم دا
دەکەن هاتوو چۆ
خەوم لێ ناکەوێ
بێ بەڵگە نیە
کە وا قامکەکانم
بێ دەنگ ڕاناوەستن
داییم وەک بەبرێکی توڕە
لە سەر دەشتی ڕەستەی
لاپەڕە سپێکان
هاوار دەکەن،
خەوم لێ ناکەوێ
هەر کە چاو دەنێمە سەر یەک
ڕووحی کچێ
بانگم دەکا
کە تاراکەی هەموو ڕۆژێ
بەسەر دڕۆکانەوە
هەڵدەپەڕێ،
داوێنی ناسکی تاراکەی
بووکێنی
ڕیشاڵ ڕیشاڵ دەبێ
دیسان
ڕووحی کۆرپەڵەیەک
بانگم دەکا
کە باوەشی لانکی
ساڵانێکە
بێ لایە لایە وپێکەنین
بە بەتاڵی ماوە
کەسێ
لە ناو گۆڕ دا بانگم دەکا
کە ئێسکەکانی لەگەرووی
دەشتی پان و بەرین
گیراوە
لەو کاتەدا
شەیتان دەستی
پیسی ڕادەوەشێنێ بۆم
بانگم دەکا
که بێ ڕێزی لەوزان ،
سوور ،قەسری شیرین ،سایکس پیکوو الجزایری
پێبەخشیوم
هەر خەوم نایا
لەبەر گشت ئەو بێ ڕێزیانەی
کە دیتوومە
تەواو ئەو ئەنفاڵ و
زیندە بەچاڵانە
کە کڕاوم
تەواوی ئەو بارانانەی
کە بە سەرم دا باریون
یا ئەو تیرە بە سامانەی
کەلە داڵانی دڵم دا
هەر زایەڵەیانە
خەوم نایا
لە بەر هەموو
ئەو شێعرە نەکوتراوانە
کە لە ناو مێشکم دا
دەگوڕێنن
هاواریانە
#احمد_زینی_وند_ایلامی
وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ــ ڕەحیمخان
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍3🕊2
بوونت بەهەشتێکە بۆ هەڵاتن لە جەحەندەمی ژینم هان دەدا
دەریایەکە، نووقمی ناو خۆیم دەکا.
تاکوو لە هەموو تاوانە درۆکان بشۆرێمەوە و کازێوەی بەیانی بە لاواندنەوەی دەستەکانت وەخەبەر بێم...
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
.
دەریایەکە، نووقمی ناو خۆیم دەکا.
تاکوو لە هەموو تاوانە درۆکان بشۆرێمەوە و کازێوەی بەیانی بە لاواندنەوەی دەستەکانت وەخەبەر بێم...
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
.
👌1🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازادی
وەکوو باڵ وایە بۆ مەلان
وەک شنەبایەکە
گەر دێتە دەر
لە ناو گەڵای داران
ئارام دەگرێ
لە سەر گوڵێکی ساکاری جوان
وەکوو خەوێکە
کە لەو دا
ئێمەین و خەیاڵی خۆمان
#اکتاویو_پاز
برگردان: #احمد_شاملو
کوردی ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وەکوو باڵ وایە بۆ مەلان
وەک شنەبایەکە
گەر دێتە دەر
لە ناو گەڵای داران
ئارام دەگرێ
لە سەر گوڵێکی ساکاری جوان
وەکوو خەوێکە
کە لەو دا
ئێمەین و خەیاڵی خۆمان
#اکتاویو_پاز
برگردان: #احمد_شاملو
کوردی ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍3❤1👌1
Forwarded from ▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M
.دوکتور
سینگمی پشکنی
کوتی:
دەردەکەت لێرەیە؟
کوتم:بەڵێ
بە تیغی نەشتەرگەری
گیرفانی باڵتەمی بڕی
پێنووسی دەرکێشا
سەری ڕاوەشاند لێم
داهاتەوە
بزەی هاتێ
کوتی:
دەردت لەو پێنووسە
زیاترنەبوو!!
پێم کوت:
نا نا
گەورەم
ناڵێم
شارەزا نی
بەڵام!
دەستێکە و زارێک
گوللەیە و خوێن
بوختانە و پێکەنین
کە بێ پێ دەڕۆن
لە سەر زەمین...!!!
🖋برگردان: #سهند_آقایی
🖌 #احمد_مطر
کوردی ــ نادرمستەفازاە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
سینگمی پشکنی
کوتی:
دەردەکەت لێرەیە؟
کوتم:بەڵێ
بە تیغی نەشتەرگەری
گیرفانی باڵتەمی بڕی
پێنووسی دەرکێشا
سەری ڕاوەشاند لێم
داهاتەوە
بزەی هاتێ
کوتی:
دەردت لەو پێنووسە
زیاترنەبوو!!
پێم کوت:
نا نا
گەورەم
ناڵێم
شارەزا نی
بەڵام!
دەستێکە و زارێک
گوللەیە و خوێن
بوختانە و پێکەنین
کە بێ پێ دەڕۆن
لە سەر زەمین...!!!
🖋برگردان: #سهند_آقایی
🖌 #احمد_مطر
کوردی ــ نادرمستەفازاە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
👍1
بیستبووم دڵی هەر کەسێ
بە ڕادەی مستی قووچاویەتی
دەستم دەکەمە مست
دەڕوانمە قامکە نووشتاوەکانم
دەستم دەسوڕێنم، تەماشای دەوراندەوری دەکەم،
دڵم دەبێ چەندە چکۆلە و کز و لاواز بێ!!؟؟
پێم سەیرە کە چۆن ئەو مردەلۆخە چکۆلەیە.هەر چی هەیە بە سەر ڕۆژگارم دێنێ؟
کاتێ تەنگ دەبێ..
دەمهەوێ ئاسمان و زەوی لێک بدورم!
کاتێ دەشکێ... چنگ دەخاتە گەرووم
هەناسەم بە سەغڵەت دێتە دەرێ
کاتێ شتێکی دەوێ و ناتوانێ پێی بگا
شەپۆل شەپۆل فرمێسک بە خەڵات بۆ
چاوەکانم دەنێرێ
سەیرە لام کە چۆن ئەو کز و لاوەزەیە
وا ئەو هەموودەردەم بە سەر دێنێ؟؟!!
'#احمد_شاملو
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بە ڕادەی مستی قووچاویەتی
دەستم دەکەمە مست
دەڕوانمە قامکە نووشتاوەکانم
دەستم دەسوڕێنم، تەماشای دەوراندەوری دەکەم،
دڵم دەبێ چەندە چکۆلە و کز و لاواز بێ!!؟؟
پێم سەیرە کە چۆن ئەو مردەلۆخە چکۆلەیە.هەر چی هەیە بە سەر ڕۆژگارم دێنێ؟
کاتێ تەنگ دەبێ..
دەمهەوێ ئاسمان و زەوی لێک بدورم!
کاتێ دەشکێ... چنگ دەخاتە گەرووم
هەناسەم بە سەغڵەت دێتە دەرێ
کاتێ شتێکی دەوێ و ناتوانێ پێی بگا
شەپۆل شەپۆل فرمێسک بە خەڵات بۆ
چاوەکانم دەنێرێ
سەیرە لام کە چۆن ئەو کز و لاوەزەیە
وا ئەو هەموودەردەم بە سەر دێنێ؟؟!!
'#احمد_شاملو
#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍4
چەند خۆش باوەڕە
ئەو مانگە
لەو ڕۆژەوە
کە پێم کوتۆ
وەک تۆ دەچێ
لە بەر پەنجەرە وێستاوە
هەنگاوێک لاناچێ
#احمد_دریس
وە ــ نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
چه زود باور است این ماه
از روزی که به او گفتهام
شبیه توست
یک قدم هم از پنجره پا پس نکشیده است
#احمد_دریس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەو مانگە
لەو ڕۆژەوە
کە پێم کوتۆ
وەک تۆ دەچێ
لە بەر پەنجەرە وێستاوە
هەنگاوێک لاناچێ
#احمد_دریس
وە ــ نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
چه زود باور است این ماه
از روزی که به او گفتهام
شبیه توست
یک قدم هم از پنجره پا پس نکشیده است
#احمد_دریس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍1
ئێمە
لە جەحەندەم دەترسێنن
وادەزانن
لە بەهەشت دا دەژین
لە مردنمان
دەترسێنن
وادەزانن
ئێمە زیندووین
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️
.ما را از جهنم میترسانند
انگار
دربهشت زندگی میکنیم !!
ما را از مرگ می ترسانند،
انگار ڪه ما زنده ايم ...
#احمد_شاملو
.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
لە جەحەندەم دەترسێنن
وادەزانن
لە بەهەشت دا دەژین
لە مردنمان
دەترسێنن
وادەزانن
ئێمە زیندووین
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️
.ما را از جهنم میترسانند
انگار
دربهشت زندگی میکنیم !!
ما را از مرگ می ترسانند،
انگار ڪه ما زنده ايم ...
#احمد_شاملو
.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👍1
خۆشەویستم
زۆر لە مێژە هیچم بۆ نەنووسیوی،
ژیان دەرفەت نادا،بە تایبەت غەمی نان!
سەرە ڕای ئەوەش بۆ خۆت باشتر دەزانی
هەناسەیەک کە هەڵدەکێشم و خوێنێک
کە بە دەمارەکانم دا دەڕوا و گەرمایەک گەر
ناهێڵێ لەشم ببێتە سەهۆڵ لە خۆشەویستی تۆوەیە.
ئەمڕۆ زیاتر لە دۆینێ و سبەینێ زیاتر لە ئەوڕۆم خۆش دەوێی وە ئەوە زەبوونی من
نیە بەڵکوو هێزی تۆیە کەوا گوڵی خۆشەویستی لە دڵم دا دەڕوێنێ...
#احمد_شاملو
🌼#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
زۆر لە مێژە هیچم بۆ نەنووسیوی،
ژیان دەرفەت نادا،بە تایبەت غەمی نان!
سەرە ڕای ئەوەش بۆ خۆت باشتر دەزانی
هەناسەیەک کە هەڵدەکێشم و خوێنێک
کە بە دەمارەکانم دا دەڕوا و گەرمایەک گەر
ناهێڵێ لەشم ببێتە سەهۆڵ لە خۆشەویستی تۆوەیە.
ئەمڕۆ زیاتر لە دۆینێ و سبەینێ زیاتر لە ئەوڕۆم خۆش دەوێی وە ئەوە زەبوونی من
نیە بەڵکوو هێزی تۆیە کەوا گوڵی خۆشەویستی لە دڵم دا دەڕوێنێ...
#احمد_شاملو
🌼#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤3👍1
من تەنیا ماچم کردی
تۆ بۆ خۆت
بووی بە شێعر و
باری...
وە ــ نادرمستەفازادە
من فقط بوسیدمت ؛
تو خودت
شعر
شدے
باریدے ..!!
#احمد_شاملو
تۆ بۆ خۆت
بووی بە شێعر و
باری...
وە ــ نادرمستەفازادە
من فقط بوسیدمت ؛
تو خودت
شعر
شدے
باریدے ..!!
#احمد_شاملو
❤2
فرمێسک نەهێنییەکە
پێکەنین نەهێنییەک
وە ئەوین نەهێنییەک
فرمێسکی ئەو شەوە
پێکەنینی ئەوینم بوو
چیرۆک نیم کە بیگێڕێوە
گۆرانی نیم بیڵێیەوە
دەنگ نیم بیبیستی
یا شتێک
کە بیبنی
یا ئەوەی کە بیزانی
من ئازارێکی هاوبەشم
هاوارم کە...
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
🦋💫
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
پێکەنین نەهێنییەک
وە ئەوین نەهێنییەک
فرمێسکی ئەو شەوە
پێکەنینی ئەوینم بوو
چیرۆک نیم کە بیگێڕێوە
گۆرانی نیم بیڵێیەوە
دەنگ نیم بیبیستی
یا شتێک
کە بیبنی
یا ئەوەی کە بیزانی
من ئازارێکی هاوبەشم
هاوارم کە...
#احمد_شاملو
وە ــ نادرمستەفازادە
🦋💫
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤2
بریا گەر ببایە
نیشتمانم
لە ناو
نەقشەیەک قەد کردبایە
دەمدا دەست منداڵان
کە بیخەنە ژێر سەر
خەونی خۆشی بۆ ببینن...
ئەی بریا ببایە
نیشتمانم
خستبایە
سەر نەقشەیەک
ئەو کات
قەدم دەکرد
بە بەر چاوی سنووروانان و
مەئموورانی فڕۆکەخانە و
پرسگە و خاڵی پشکنین
ڕەتم دەکرد
خەڵکەکەیم
هان دەدا بەرەو ڕزگاری ...
بریا ئەگەر ببا
نیشتمانم
لە ناو نەقشەیەک خستبا
چکۆلە و جوان
لە گەڵ خۆم
دەمبرد بۆ شوێنکی
کە پێم باش با
دەمشاردەوە
لە بەر چاوی دزان
وەکوو فەڕشێ
ڕام دەخست
بە دڵی خۆم
دەژیام و دەحەسامەوە
بریا هەر ببایە
نیشتمانم
لە ناو نەخشەیەک دانێم
ئەو کات
لە گەڵ خۆم دەمبرد
بۆ هەر شوێنێک
پێم خۆش بایە
بۆ وێنە
دەمبردە تەماشای نیاگارا
یا ونیز
دوڕگەکانی قەناری
دیسان
شاد و سەر خۆش
دەمهێناوە
بۆ ماڵەکەم
بریا ببا
نیشتمانم
قەد کردبا
نابامە ناو سەرینێ
هەموو شەوێ
بێ خەم و ئاسووده
لە سەری خەوتبام
تاکوو
بەڕۆژی ڕووناک
نەبیستم گەر دیسان
چەندی لێ دزراوەو
بردراوە بە تاڵان
ئەی بریا
ئەی بریا ...
#احمد_دریس
#وە_نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️
کاش میشد وطنم را
میان نقشه ای تا می کردم
و به کودکان می دادم
که به زیر سر بگذارند
و برای آن خواب ببینند ....
کاش می شد
وطنم را
میان نقشه ای تا می کردم
و از چشمان مرزبانان
ماموران فرودگاه
و ایست بازرسی ها
رد می کردم
و مردمانش را
به رهایی سوق می دادم ....
کاش می شد
وطنم را
میان نقشهای با خودم جا به جا میکردم
و هرجا که مناسب می دیدم
همچون قالیچه ای پهن می کردم
و زندگی می کردم....
کاش می شد
وطنم را
میان نقشهای هر جا که دوست داشتم
با خودم می بردم
مثلا می بردم به تماشای نیاگارا
یا ونیز
و یا جزایر قناری
و دوباره او را
شادمان به خانه باز می گرداندم...
کاش می شد
وطنم را
میان نقشه ای تا می کردم
و هرشب زیر سر می گذاشتم
که آسوده بخوابم
که توی روز روشن نشنوم
چقدر از آن را
غارت کرده اند
کاش می شد ...
#احمد_دریس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
نیشتمانم
لە ناو
نەقشەیەک قەد کردبایە
دەمدا دەست منداڵان
کە بیخەنە ژێر سەر
خەونی خۆشی بۆ ببینن...
ئەی بریا ببایە
نیشتمانم
خستبایە
سەر نەقشەیەک
ئەو کات
قەدم دەکرد
بە بەر چاوی سنووروانان و
مەئموورانی فڕۆکەخانە و
پرسگە و خاڵی پشکنین
ڕەتم دەکرد
خەڵکەکەیم
هان دەدا بەرەو ڕزگاری ...
بریا ئەگەر ببا
نیشتمانم
لە ناو نەقشەیەک خستبا
چکۆلە و جوان
لە گەڵ خۆم
دەمبرد بۆ شوێنکی
کە پێم باش با
دەمشاردەوە
لە بەر چاوی دزان
وەکوو فەڕشێ
ڕام دەخست
بە دڵی خۆم
دەژیام و دەحەسامەوە
بریا هەر ببایە
نیشتمانم
لە ناو نەخشەیەک دانێم
ئەو کات
لە گەڵ خۆم دەمبرد
بۆ هەر شوێنێک
پێم خۆش بایە
بۆ وێنە
دەمبردە تەماشای نیاگارا
یا ونیز
دوڕگەکانی قەناری
دیسان
شاد و سەر خۆش
دەمهێناوە
بۆ ماڵەکەم
بریا ببا
نیشتمانم
قەد کردبا
نابامە ناو سەرینێ
هەموو شەوێ
بێ خەم و ئاسووده
لە سەری خەوتبام
تاکوو
بەڕۆژی ڕووناک
نەبیستم گەر دیسان
چەندی لێ دزراوەو
بردراوە بە تاڵان
ئەی بریا
ئەی بریا ...
#احمد_دریس
#وە_نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️
کاش میشد وطنم را
میان نقشه ای تا می کردم
و به کودکان می دادم
که به زیر سر بگذارند
و برای آن خواب ببینند ....
کاش می شد
وطنم را
میان نقشه ای تا می کردم
و از چشمان مرزبانان
ماموران فرودگاه
و ایست بازرسی ها
رد می کردم
و مردمانش را
به رهایی سوق می دادم ....
کاش می شد
وطنم را
میان نقشهای با خودم جا به جا میکردم
و هرجا که مناسب می دیدم
همچون قالیچه ای پهن می کردم
و زندگی می کردم....
کاش می شد
وطنم را
میان نقشهای هر جا که دوست داشتم
با خودم می بردم
مثلا می بردم به تماشای نیاگارا
یا ونیز
و یا جزایر قناری
و دوباره او را
شادمان به خانه باز می گرداندم...
کاش می شد
وطنم را
میان نقشه ای تا می کردم
و هرشب زیر سر می گذاشتم
که آسوده بخوابم
که توی روز روشن نشنوم
چقدر از آن را
غارت کرده اند
کاش می شد ...
#احمد_دریس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤1