This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشبینیەکانی نەنە وانکا
هێندێک مرۆڤگەل بۆ ئەوەیکە تۆرەمەیان کوێر نەبێتەوە دەشێ هەڵی فرەبوونی مناڵیان بۆ بڕەقسێ.....
ئەوانەیکە هۆکاری کەیف خۆشی و باش بوونتن....
ئەوانەی کە تەنانت بیرکردنەوە لێیان، بزە دەخەنە سەر لێوت...
هەمان مرۆڤگەل کە لە خراوترین بارودۆخ دا، تەواو پێشوازیان لێکردی....
ئەگەر لەو کەم وێنە و نایابانەت هەیە، بیانگرە و بەریان مەدە
عەلی قازی نیزام
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

من لە هەڵە دابووم.
کە لە هیچ سنوورێک ناتوانی بەئاسانی تێپەڕ بی. بێ گومان لەپاش خۆت دەبێ واز لە شتێک بێنی،
واماندەزانی بێ چەرمەسەری دەکرێ تێپەڕ بی، بەڵام بۆ ڕۆیشتن لە نیشتمان دەبێ پێست فڕێ دەی واتا خۆت لە پێستت جیا کەیەوە....
لۆران گودێ

کاتێ چوم بۆ مەکەوام بیر دەکردەوەکە گشت گوناحەکانم پاک بوونەتەوە ووەک منداڵی ساوام لێهاتۆ وگوناحم نماوە
بێ هەواڵ لەوە کەتەواو گوناحەکانم گوناح نەبوون
وتەواوی راستەکانیشم بەتاوان نووسرابوون
لەمەکە دیتم خودا چەندساڵ لەوەپێش لەوشارە ڕۆیشتۆ و ئینسانەکان بەدەوری خۆیان دا دەگەڕێن وبێ ئامانج دەخولێنەوە لە خودایەک کە بێ گەڕان لەبەردەرکی خۆیان بۆونەیاندیتۆ ـ
لەوێ دیتم هیچ کەس لەفکری
فەقیریەکی دەست فرۆش دانیە
هەموو دەیانهەوێ زوو بگەنە خودا و گوناحەکانیان بۆ بسرێتەوە بەڵێنی بەهەشتیان داتێ ـ
ئیتر بێ هەواڵ لەوەی کەئەو دەستگێڕە فەقیرەی وائەو بە هێندی نەگرت خودی خودابوو
لە مەکە دا بۆم دەرکەوت کە خودا لەوێ نیە ودیسان دەبێ ئەو ڕێگا دوور ودرێژە بپێوم وبێمەوە ماڵی خۆم ــ
وهەرلەنوێژکردنە ساکارە کەی خۆم داوێنەی خودا لە یارمەتی دان بە خەڵک بدۆزمەوە
بەڵێ شادکردنی دڵی خەڵک لەپێوانی ڕێگای دوورودرێژو چون بۆ مەکە چاک وبە خێرترە
هەرئەو ساتانەی والەپشت چرای سوور دەوێستین گاهەیە خودا ئاواتی منداڵیەکی دەستفرۆش بەجێ بێنێ
خودا لەنزیک و دڵ ودەرونی خۆتان بدۆزنەوە بەدەست گرتنی لێقەوماوێک بەتێر کردنی فەقیرێک بەدەست بەسەرداهێنانی هەتیوێک ــ لەراستەقینە دا خودا لەناو دڵی منداڵێکی هەتیو پیرێ ژنێکی بێ نان فەقیریەک کەدراوسێی حاجین دەژی و حاجیش بێ هەواڵ لەناوعەڕەبان لەگرمای عەڕەبستان لە خودا دەگەڕێ کەلەوێ گوناحی بۆ بسرێتەوە بێ هەواڵ لەوە کە خودا لەبەر دەرکی خۆی بووبەڵام بەداخەوەئەو هێندە تامەزرۆی ناوی حاجی بوو هەستی پێ نەکرد ونەیدیت!!!!!!!
وەرگێڕدراوی : نادر مستەفازادە
رەحیم خان
#حجت_الاسلام_شهاب_مرادی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

نوێنەری وڵاتی ئەمریکا لە چ گوارا دەپرسێ : ئێمە بیستومانە لەوڵاتی ئێوە خەڵک و لایەنگرانت هیچ بڕوایان بەخودانیە؟ئایا دروستە؟
چ گوارادەڵێ : نەهەڵەت بیستۆ
بەڕاشکاوی پێت دەڵێم تابزانی من وڵات و سەرزەویم نیە وەتەن و سەرزەوی من ئەو جێگایەێ کەوا مروڤ تیا بەئازادی بژی
خەڵک و لایەنگران و تێکۆشەرانی ئێمە باوەڕیان بەخودا هەیە وگشتی خودا پەرەستن ـ
نوێنەری ئەمریکادەڵێ : ئەی بۆ خۆت چی ؟
تۆبڕوات بەخودا هەیە!! ؟
چ گوارا : ئەمن بڕوام بەئینسان
و ئازاد بوونی بەشەرەکانە ـ نا تاکاتێ کە وا منداڵێک بە لاق شکاوی ناچار بێ 200 کیلومتر رێ بپێوێ تا
بەنەخۆشخانە بگا وناشتوانێ بەو حاڵ ودەردەوە ئەو ڕێگایە بپێوێ
من کاتم بۆ بیر کردنەوەی خودا نیە و تەنیا بیرم لای ئەو منداڵەیە وا بەلاق شکاوی ماوەتەوە و دەبێ چ بکا بەدەم ئەو ئێش ئازارە زۆرەوە ؟
بەشێک لە قسەکانی چ گوارا لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتۆکان پاش سەرکەوتنی شۆڕشی کوبا
کوردی : نادر مستەفازادە ـــ
ــــــ رەحیم خان ــــــــ

بە ئاسمانی خۆشەویستیتدا
هەڵدەفڕیم
باڵەکانمت چنی
ئێستێ چەندین ساڵە
بۆنی پەپوولەی مردوو
ماوە لە سەر پێستی
دەستەکانت
#مریم_گمار
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببین

چەکی پێنووست لەشان داماڵە
کاتی ڕاونانی دزی ناو ماڵە
لێنووست بکە بە مەیدانی شەر
کاتی بەسەرچوو دژ بێ بەخاڵە
شاهۆ موکریانی
99/4/27
کاتی ڕاونانی دزی ناو ماڵە
لێنووست بکە بە مەیدانی شەر
کاتی بەسەرچوو دژ بێ بەخاڵە
شاهۆ موکریانی
99/4/27
ڕۆڵە! لافی فەیلەسووفی لێ نەدەی هەرگیز بەدەم
نۆکەری هەرگیز نەکەی ، بۆ حاکمی ڕۆم و عەجەم
چی لە دڵتایە مەترسە بیخە سەر نووکی قەڵەم
گوێ نەدەی ڕۆڵە، بە جەور و ئێش و ئازار وستەم
٭ڕاپەڕەو بانگێ بدە ، بۆ خزمەتی کوردی زمان
بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە، نەک لە بۆ دۆشین و ڕان
#قانع

Forwarded from عکس نگار
#قانع شاعیری چەوساوەکانی کوردستان
✅ ئایا چیرۆکی پشت ئەم وێنەیە چییە ؟
🔹️ ئەم وێنەیە لە ساڵانی پەنجاکان لە کەرکوک گیراوە ، شوفێرێکی هێڵی نێوان سلێمانی ــ کەرکوک دەگێڕێتەوە دەڵێت : ڕۆژێکیان خەریکی نەفەر گواستنەوە بووم لە سلێمانی بۆ کەرکوک ، کابرایەکی لاوازو سیس و هەژار لەولاوە وەستابوو خەریکی ژماردنی پارەی گیرفانی بوو ، ناسیمەوە کە قانیعی شاعیرە بەڵام پێم نەوت کە دەیناسم ، چوومە لای پێم وت بۆ سەرناکەوی؟ وتی ئاخر نەفەری بە سەدو بیست و پێنج فلسەو من تەنها حەفتاو پێنج فلسم پێیەو دەچمە کەرکوک هەندێ ئیشی دائیرەم هەیە ، ئەڵێ منیش وتم سەرکەوە خواکەریمە بۆ پارەکە ، قانیع سوپاسی دەکات و سەردەکەوێت ، کە دەگەنە کەرکوک شوفێرەکە پێی دەڵێت بڕۆ کارەکانت تەواوکەو دوای سەعاتێکی تر دێمەوە دوات ، قانیعیش زۆر سوپاسی چاکەو پیاوەتیی کابرا دەکات و دەڕواتە دوای کاری خۆی ، کابرای شوفێر دەڵێت : چوومە ناوبازاڕ لای دوکانی وێنەگرێک بینیم وێنەیەکی گەورەی قانیعی هەڵواسیوە ، چوومە لای پێم وت ئەم وێنەیە نافرۆشی؟ ئەویش وتی نەخێر هی فرۆشتن نییە چۆن دڵم دێ وێنەی ئەو کەڵە شاعیرە بفرۆشم؟ بیست دیناریشم بدەیتێ نایفرۆشم! کابراش بە وێنەگرەکە دەڵێت : ئەی ئەگەر من قانع بەڕاستی بێنمە بەردەمی تۆ نەک بە وێنە؟ وینەگرەکەش دەڵێ : ئەگەر وابکەی من دوو قاتی پارەکەت ئەدەمێ ، کابراش ئەڵێ چاوەڕێکە نیوسەعاتی تر قانعت بۆ دێنم ، ئەڕواتە دوای قانع و ئەڵێ مادام ئیشەکەت تەواو بوو وەرە بڕۆین ، قانعیش لێی دەپرسێت تۆ کێی ئاوا یارمەتیی من دەدەیت؟ کابرا دەڵێ من لەسەرەتاوە تۆم ناسی زانیم قانیعی شاعیریت ، وەرە بڕۆین حەقی خۆت وەرگرە ، قانیع دەڵێ حەقی چی؟ کابرا دەڵێ تۆ وەرە لەگەڵم حەقت نەبێت ، دەچنەوە دوکانی وێنەگرەکەو کابرا پێی دەڵێ فەرموو ئەمەش قانیع ، وێنەگرەکە بە واق وڕماوی سەیری قانع دەکات و لەبەری هەڵدەستێ و دەست و چاوی ماچ دەکات ، پاشان دەعوەتیان دەکات لەماڵەوەو زۆر خزمەتیان دەکات و چەند وێنەیەکی قانیع دەگرێت و لەسەر وەعدی خۆشی دووقاتی پارەکە دەدات هەرچەندە قانیع وەریناگرێت بەڵام وێنەگرەکە دەڵێت با ئەمە وەک دیارییەک بێت ئینجا قبوڵی دەکات ، ئەم وێنەیەی قانیعی شاعیر هی ئەو کاتە.
تێبینی / وەرگیراوە بەسوپاسەوە.
👇👇👇👇👇

ئای چەند خۆشە بەیانییەک لە خەو هەڵسیت و تەنیا بیت ,
ئیتر ناچار نەبیت بە کەسێ کە خۆشت ناوێ بڵێی خۆشم دەوێی !
#ڕیچارد_براتیگان

بڕیار بوو ببینە خوێندەوار.....
تەمەنێک بەیانی زوو لەخەو هەستاین و جلی یەکدەست و فۆڕممان پۆشی.
نانی بەیانیمان خوارد و نەخوارد، خاوێر و خەواڵوو، خۆشحاڵ و ناڕەحەت، تامەزرۆ یان بەزۆر، ڕێی چونە قوتابخانەمان گرتە بەر.....
بڕیار بوو ببینە خوێندەوار....
لەسەر کورسی دانیشتین، چیڕەی ترازانی گەچ لەسەر تەختەڕەشمان گوێ لێ بوو، بە لێدانی زەنگی پشوودان هەناسەی ئاسوودەیمان دەکێشا، بەبیستنی زەنگی کۆتاییش وەکوو باڵندەی ناو قەفەز کە دەرکەی ئاواڵا بێ لە شەقەی باڵمان دەدا....
بڕیار بوو ببینە خوێندەوار ....
ڕاهێنانی نووسینمان دەکرد و جومگەی دووهەمی قامکمان لەژێر گوشاری پێنووس بلۆقی دەکرد، نژوەیان(دیکتە) پێدەگوتین هەتا درووست بنووسین....
گوتیان لە ڕاستکراوەی هەڵەکانتان بنووسنەوە هەتا فێر بن، ئێمە نووسیمانەوە و فێر بووین....
بڕیار بوو ببینە خوێندەوار....
لە شێعر، لە ڕابردووی دوور، لە ناوچە بەپێت و بەرەکەتەکان، لە کۆمەڵ، لە یاسای جازیبە، لە فیساغورەس، لە خشتەی مەندەلیێف دەدوان، هەتا ئێمە هەموو شتێک فێر بین....
دڵەتەپە و دڵەڕاوکێ....شەوبێداری و تەرکە دنیا بوون.
کۆنکوور گاڵتەی پێ ناکرێ، دەشێ ببینە خوێندەوار.
بڕێار بوو ببێنە خوێندەوار....
زانستگا، نامیلکە، پەڕتووک، تاقیکردنەوە و نمرە.....تەواو بوو. پیرۆزبایی ئێستا ئێمە ئیتر بووینەتە خوێندەوار
بەس دەمهەوێ چەند پرسیارێک بکەم....
ئێمە لەمەڕ ڕەوشتی کۆمەڵایەتی خوێندەواریمان چەندە؟
چەنێ سەوادی فەرهەنگیمان هەیە؟
سەوادی پێوەندیمان چەندە؟
سەوادی خۆشەویستیمان چەندە؟
سەبارەت بە مرۆڤایەتی چەنێ سەوادمان هەیە؟
چەندە سەوادی ژیانمان هەیە؟
بڕیار بوو ببینە خوێندەوار....
حوسین حائرییان

بەرهەمێکی جوان به دەنگی حەسەن هەیاس
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بــــەیــــانـــیـــت بـــــاش
بەیانیت باش ڕووناکی دەم بەیانی
بە ویژدانم له خۆر زۆرتر جوانی
لە نێو پاییزی بەرگڕێزی دڵی من
گوڵم پڕ گوڵ وەکوو مانگے گوڵانی
بەیانیت باش گوڵاڵەی خەمڕەوێنم
حـەزت لە کام گوڵـە بۆتی بـهێــنـم
لە سەر پەڕەی بنووسم تا قیامەت
دەک ڕۆژێ نەتدوێنم حەک نەمێنم
بەیانیت باش هەتاوە ڕوونەکەی ژین
بە کوێری چاوی خۆر با پێکەوە بین
لە سەر ڕۆخساری مانگی تۆ دەمێکە
وەکوو ئەستێرە مانگ لێم کەوتووە قین
بەیانیت باش عەزیزم هەستە دێـرە
لە شەهدی لێوەکەت چاشتم بنـێـرە
بە هیوای خواردنی هەنگوینم ئەمڕۆ
توخوا مـەیهێنـە گـەر نـان و پەنـێـرە
#میلاد_کیانپوور

سڵاو
بەیانیتان بە جوانی کێو و دەشتی نیشتمان
ئەمڕۆ یەکشەممە
29/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/29هەتاوی
ئەوەندە بە هێز بە تا هەموو ڕۆژێ
بە ڕوانینێکی تازە لە گەڵ ژیان ڕوو بە
ڕوو بێوە، ژین کێ بەر کێیەک نیە، بەڵکو سەفەرێکە کە دەبێ هەنگاو بە هەنگاوی هەست پێبکەی و چێژی لێ وەرگری.

بە جێ مام
یاران هەموو ڕۆیین و غەریبانـە بـە جێ مام
دڵخۆشە هەموو عالەم و لەو لانە بە جێ مام
بیرم لە ئەزەل داخی وەتەن بوو کە چی ئەمڕۆ
بەو داخەوە دەمرم دڵەڪەم ژانە بە جێ مام
کاروانی خەباتــم سەری هەڵــدا لە بنـەی ڪێـو
هەر خۆم لە گەڕی شانەیی ئەو شانە بە جێ مام
بولبول بە نەوای نەغمە و ساز ڕازی کە چی من
شێعری غـەزەلــم نـازە چ وەیلانـە بـە جـێ مـام
شەو هات و دڵی من بە هەوای شەوقی بەیانـی
سازی خەبەری دا شەوی هەستانە بەجێ مـام
سایەی خەم و تەم نیشتە بەری قوڵکەیی چاوم
خەمنـامـەیــە ماڵی دڵـە فەوتانە بـەجێ مـام
ئەی شاری وەتەن خانە لە کۆڵم سەفەرم دوور
نایەت شنە شەوبا سەرە جێژنانە بە جێ مام
ئاشق بەگوڵی ڕووتــە قەلەندەر سـەری بێ نـاز
تاری تـەمـەنـم لەتـلـەتـە قەڵمـانە بە جێ مام
قەلەندەر
هێما : ــ ــ ٮ/ ٮ ــ ــ ٮ/ ٮ ــ ــ ٮ/ٮ ــ ــ
کێش : مفعولُ ، مفاعیلُ ، مفاعیلُ ، فعولُن
بەحـر : هەزەجی هەشتی ئەخڕەبی مەکفووفی مەحزووف
خوێندنـەوەی هــۆنــەرمـەنــد :
[ ابـوبڪر بــــرا ]

attach 📎
کێو
دەمهەوێ وەکو کێوێ بم
خۆ ڕاگر و توند و قایم
هەرلە سەر پێی خۆم ڕاوەستم
بە پێوە بمێنم
بە دایم
لە داوێنم
جۆگەکان وەک مار بخوشێن
پەپوولەکان بە سەماوە
بگەڕێن لەدەورم
بەرخۆڵەی شاد و جوان
بێتە بەرزترین جێگام
تێر بێ لە لەوەڕگە و گیام
من نامهەوێ تەپۆڵکە بم
لەژێر چەرخی ئەڕابەی مێژوو
مەحو ببمەوە و نەمێنم
یا بە سووکە بایە
بلەرزێم و تۆزم لێ هەستێ
ماندوو نیم
دڵم وێنەی پەلەوەرێک
بە ئازادی باڵ لێ ئەدا
گەر چی بۆ خۆم لە ناو خۆم دا
دیلم،
بەڵام ئێستاش
هەر ماوم و هەر دەمێنم
تەنیا و خۆڕاگر
خەم و دەردەکانم
دەخەمە لاپەڕەی بیرەوەریەکانم
چیڕۆکی من
تەنیا دارکانی
کەناری کانی ئاوایی دەیزانن.
لە بەر باو و باران
بە سەبر و خۆ ڕاگرم
ئەستێرەکانی ئاسمانی
ژیانم دایم
دەدرەوشێنەوە
جوان وڕەنگین
دەمێنم، دەمێنم
تا دوا هەناسەی ژین
لەسەر، زەمین.
نەسرین کچی مامۆستا قەلەندەر
وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ــ ڕەحیمخان

گرینگی# شایی و سەمای کوردی بە پێی باس و گێڕانەوەی دیاکۆنووف;
لە دەوری ساڵەکانی 612 پێش زاینی ئیمڕاتۆڕی ماد بە ڕێبەرایەتی هووخشتەرە، نەینەوای لە ژێر دەسەڵاتی ئاشوڕیەکان کە داییم ببوونە هۆی ساز کردنی کێشە و دەردەسەر دەر هێنا، و خستێ ژێر دەسەڵاتی خۆێ، دوای تەواو بوونی شەڕ پادشای ماد (هووخشتەرە یا هووخشتەر) داوای لە فەرماندەکانی کرد، کە چۆنیەتی شەڕەکەی لە ڕۆاڵەتی شانۆیەک دا بۆ شی کەنەوە، لە بەر ئەوەی بردنی چەک و شەمشێر بۆ ناو کۆشکی پادشایەتی قەدەغە بوو، بۆ شی کردنەوە و پێشاندانی ڕۆاڵەتی شەڕ بە چەشنی زیندوو، فەرماندە بە جێگای شەمشیر لە دەسرەیەکی سوور کەڵکی وەرگرت و چۆنیەتی شەڕی بۆ پادشا شی کردەوە،
فەرماندە کەناوی سەرچۆپی (چۆپی کێشی) پێدرا، دەستی تەواوی سەربازەکانی خۆی بەدیاردەی یەکیەتی
و وەفادار بوون سەبارەت بەیەکتر گرت و لە سەرەتاوە بە شایی و سەمای ئارام و لە سەرەخۆ، کە ئێستا پێی دەڵێن(گەڕیان) دەست پێ کرد، بەو مانایە کە ئێمە شەڕمان لە سەرەتاوە هێدی و ئارام دەست پێ کرد، پاشان بە (هەڵگرتن) هەوای شایی توندتر کرد، بەو مانایە کە وا ئێمە بە توندی و بێ وچان هێرشمان کردە سەر دوژمن و مۆڵەتمان پێ نەدان.
هەڵگرتن لە ناو سەما و شایی دا حماسی و ئازایەتیترین شایی مێژوویە.
چەند جۆری تری شایی هەیە، بۆ وێنە (سێ پێی) کە پێیەک دەکشێنەوە و خێرا دوو پێ دەچنەوە پێشێ، بەو مانایە کە ئەگەر هەنگاوێک بکشێینەوە، خێرا دوو هەنگاو دەچینە پێش.
هەر وەها چەشنی تری شایی بە ناوی (شەلان،شەلان) لە ناو سەما و شای کوردی دایە،کە چۆپی کێش ئەوەڵ لاقی ڕاستی دەشەلێنێ، پاشان لە ناکاو شایی تووند دەکا، بەو مانایە کە ئەگەر لە شەڕ دا بریندار بووین، بۆ ماوەیەکی کورتە، زۆر زوو چاک دەبینەوە و هێرش دەکەینەوە سەر دووژمن.
هەر لەو کاتەوە هووخشتەرە،پادشای ئیمپڕاتۆڕی ماد دەستووری دا، ئەو ڕێ و
ڕەسمانە، لە هەموو کۆڕ و کۆ بوونەوەکاندا ، بە تایبەت پاش سەرکەوتن و شادیەکان بە ڕێوەی بەرن ، تا ئازایەتی و سەرکەوتنی ئیمپڕاتۆڕی دەوڵەتی ماد بە سەر دوژمنان دا لە بیر نەچێتەوە...
وەرگێڕانی :
نادر مستەفازادە ـ ڕەحیمخان
دیاری وناردنی سوژەی فارسی
لە لایەن شاعیری بەڕێز مامۆستا
قەلەندەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️