ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
؛ ☆.🔆💜°•° ❤️
؛🌼🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
؛💜°●°🔆
؛🍂
☆.🔆💜°●°❤️
❤️🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
💜°●°🔆
🍂
. وەسیەت
ڕۆڵە! من ئەمرم لە پێشدا هۆشی ئیمانت ببێ
بیری هۆز و نیشتمان و ژینی ڪوردانت ببێ
ڕۆڵەڪەم هێندە بخوێنە ڕووی شارانت ببێ
هەوڵی تەنیا خۆت نەدەی, هەر هەوڵی یارانت ببێ
تووش وەڪوو من فەرمووفەرمووت با نەبێ ئەی چاوەڪەم
هۆشی خۆتت بێ دەخیلە ڪوێر نەڪیتۆ ناوەڪەم

ڕۆڵە من تاوێ مەلا و لەحزەیێ دێوانە بووم
تاوێ سۆفی خانەقا و گەهـ لە ناو مەیخانە بووم
تاوێ هاوڕێ ڪۆمەڵ و تاوێ تەواو بێگانە بووم
تاوێ وەڪ ڕەندی قەلەندەر, جاربەجار شێخانە بووم
بەم هەموو جۆرە لەگەڵ ڪوردا, زەمانم بردە سەر
ئاخری هەر یەڪ نەڪەوتین گشت بڵاو و دەربەدەر

ڕۆڵە! گوێ بگرە بە جوانی بۆ بەڵێ‌قوربانی من
بۆ ڪزی و لارەملی لای ئاغە و خانانی من
جا ئەزانی چۆن بووە و چۆن ڕۆییوە دەورانی من
ڪەس بە حاڵی من نەبێ بۆ باری سەر شانانی من
سەد هەزار زانین بە پوولێ ناچێ لای ئەربابی زەڕ
تا بزانی ئەو خراپتر لێت ئەبێ بە شومڵی شەڕ

ڕێگەیێڪت پێی نیشان دەم تا بژیت بۆ خۆت جوان
پرچی شۆڕی لێ دروست ڪە و ڕێشی گرژ و لوول و پان
هەر وەڪوو خۆت خەڵقی ڪەر ڪە و بیبە بۆ لای شێخەڪان
نیوی بۆ تۆ, نیوی بۆ شێخ, ڕەنجی سۆفی هیچ‌نەزان
لێخوڕە و لێدە و بڕۆ, لاباری خۆت بگرە لە مشت
ڪوردی چی‌! نیشتمان چی! بۆ ڪورد چلۆن خۆت دەی بە ڪوشت

گەر ئەوەت لا زەحمەتە هەستە بڕۆ قاپی سەرا
وەرگرە هیچ گوێ نەدەیتە ئاشنا و باوڪ و برا
لەو شەریڪە تۆ شەریڪ بە, بەش ببە هەرچێ ڪرا
ماڵی مسڪێنی هەژارە, بۆ ئەفەندی دانرا
پارە پەیدا ڪە بزانە دینی چی؟ ئیمانی چی؟
خوێنی میلەت هەڵمژە, ئینسافی چی؟ ویژدانی چی؟

ڕۆڵە! گەر قاپی سەرا هات و نەبوو بۆ تۆی هەژار
باڵی لێ هەڵماڵە چابووڪ, دێ‌بەدێ و شاربەشار
ڪۆمەڵێ پێڪۆبنێ, هەر یەڪ بە ناوی"موستەعار"
تا حڪومەت پێت ئەزانێ و تۆش ئەخاتە ئیش‌وڪار
چوویتە سەر ڪورسی بزانە, پارە چۆن پەیدا ئەڪەی
چۆن بە ناحەق ڪوردی بێ پشت‌وپەنا ڕیسوا ئەڪەی

#قانع
؛💜🔆
؛🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
. ؛🔆💜°●°❤️°●°
🍂
💜🔆
🔆°●°🔆❤️🌼❤️°●°
🔆💜°●°❤️°●°


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سێ‌سێی قانع

سێ شتن ئەمڕۆ لە دنیا بێ وەجاخ و جێگەدار
شاعیران یەڪ, عالمان دوو, نیشتمانی ڪوردەوار

سێ شتن لەم دەورەدا, ناویان نییە
عەیبی دەوڵەتمەند و شیعری قانع و مەرگی هەژار

وەڪ پڵاوی خانەقا ئیسمێڪی بێ جسمن برا
یەڪ مرووەت, دوو سەخاوەت, سێ وەفای عەهد و قەرار

سێ نەخۆشی ڪەوتە دنیا, هیچ دەوا و چاریان نییە
ڪیبر یەڪ, بەرتیل دوو, سێ موخلیسی پارە و دینار

سێ مەتاعی پڕ بەها ئەمڕۆ تەواو بێ قیمەتن
یەڪ شیعر, دوو ڕاستی, سێ حورمەتی خاڪ و دیار

بێ وەفایی لازمەی سێ تایفەن لەم ڪاتەدا
دولبەران یەڪ, ڪورسی دوو, سێهەم گوڵی غونچەی بەهار

سێ ڪەسن هەرگیز بە مەیل و ئارەزووی خۆیان نەگەن
قانعی یەڪ, برسی دوو, بولبولی دیوانەڪار

#قانع


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#قانع_و_تازە_موسڵمان

کاک وریا گێڕایەوە و فەرمووی:

ماڵمان لە سەرکان بوو، کابرایەکی نۆموسڵمان ماڵی هاتە سەرکان، ناوی میرزا عەلی بوو.
هەموو ڕۆژێک لەبەر مزگەوتەکەدا لە سەر حەوزەکە، خەڵکەکەی بە گیر دەهێنا: من دینی موحەممەدم زیاد کردووە و پێویستە خزمەتم بکرێ و من ئیسلامم سەر خستووە و دینی مووسام شکاندووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەوەندە لەم بابەتە دوا، ڕۆژێکیان باوکم پێی وت: میرزا عەلی، وەڵڵاهی چ خێرێکت داوەتەوە بۆ مووسا، هەر ئەو خێرەش دەدەیتەوە بۆ موحەممەد، دە واز بێنە..😂😂😂


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#قانع
#نەخۆشم_چی_بکەم


چ کۆتێ بوو، لە پێی باپیری مندا
هەر ئەو کۆتە ئەنێمە لاقی میران

بە ئەو پەتکەی کە خنکانی براکەم
ئەخنکێنم هەزار ئاغاوو خانان

بە هێز و کۆششی کاریگەرانم
قەڵای پۆڵا ئەبێتە گەردی بانان

تەواوی ڕێک ئەوەستێ بەرز و نزمی
ئەوی کۆنە پەرەست بێ دێتە ئامان

چ خۆشە! دەستی ڕەنجبەر ڕای ئەکێشێ
لەقەسرا، قاسەیی ئاغا بە تاڵان

وەرن! کاریگەرانم ، هەر وەکوو شێر
دەری بێنن خەزێنەی لۆردی شاران

بەمیزانی عەدالەت بەش بەشی کەن
چ فەرقێکی نەبێ سالار و گاوان

بەسەرچوو دەوری ئیستعماری بۆگەن
وەکوو سەگ هەڵوەڕێ و ، ڕوو بکاتە ئاسمان

بژی ئەو بیرە تیژە ئەمیە دانا
کەڕوخانی قەڵای فیرعەون وهامان

بژی کاکی[......ـین]بۆ نیهادی
لەگەڵ دەستەی فەقیران و هەژاران

ئەگەر بۆ خۆت نەبوو [قانع]، مەترسە
نەوەت سەربەست ئەژی ، بێ زەجر و لێدان


#ڕۆژی_جیهانی_کرێکار_لەهەموو_کرێکاران_پیرۆزبێت

کاناڵی #مامۆستا_قانع


ناردنی بەڕێز عەلی قادری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#کوڕ_ئەبێ_چۆن_بێ


کوڕ ئەبێ جێگەی شاخ و بن بەرد بێ
ڕەنگ زەرد و زایف هەناسە سەرد بێ

خەمبار و پەشێو سەرسام و بێ رەنگ
بێ کەیف ودەماخ وەک نەقشی ڕوی سەنگ

وەک پڵنگ چابک، وریا وەک ڕەشمار
بە زاهیر سەرکز وەک مەردە موردار

مردن و ژیان لە لای یەکسان بێ
بۆ بە جێماوی پیشەی گریان بێ

زۆر چاک تێکۆشێت بۆ بەرزی هۆزی
خۆ بکات بە قوربان بۆ خاکی کۆزی

هەتا ئەتوانێ دەس هەژار بگرێ
سارد نەبێتەوە هەتاکوو ئەمرێ

جەنگ لابا لە ناو برادەرانی
ئاشتی خاتە بەین کەس و کارانی

هێندە تێکۆشێت چاک خوێندەوار بێ
لە ڕێی ئازادی زرنگ و هۆشیار بێ

وڵات نەفرۆشێ ببێ بە جاسوس
پارە وەرنەگرێ لە باتی نامووس

خۆی پڵاو نەخوا و برای نانی جۆ
فاسۆن نەپۆشێ و براکەی پەڕۆ

خەمی تێکەڵاو خەمی یاران بێ
پڵنگی نەبەز لە ڕووی مەیدان بێ

ژیانی گەلی نەدا بە پارە
لەسەر حەق بڕوا بۆ ژێر قەتارە

زیندان لە لایا باخ و بێستان بێ
بەرزی یا نزمی لەلای یەکسان بێ

ئەوسا پێی ئەڵێم ، کوری جوانە
شێری بێچوە شێر ، بێشەی نیشتمانە

💥مامۆستا #قانع

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ڕۆڵە! لافی فەیلەسووفی لێ نەدەی هەرگیز بەدەم
نۆکەری هەرگیز نەکەی ، بۆ حاکمی ڕۆم و عەجەم

چی لە دڵتایە مەترسە بیخە سەر نووکی قەڵەم
گوێ نەدەی ڕۆڵە، بە جەور و ئێش و ئازار وستەم

٭ڕاپەڕەو بانگێ بدە ، بۆ خزمەتی کوردی زمان
بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە، نەک لە بۆ دۆشین و ڕان

#قانع
Forwarded from عکس نگار
#قانع شاعیری چەوساوەکانی کوردستان

ئایا چیرۆکی پشت ئەم وێنەیە چییە ؟

🔹️ ئەم وێنەیە لە ساڵانی پەنجاکان لە کەرکوک گیراوە ، شوفێرێکی هێڵی نێوان سلێمانی ــ کەرکوک دەگێڕێتەوە دەڵێت : ڕۆژێکیان خەریکی نەفەر گواستنەوە بووم لە سلێمانی بۆ کەرکوک ، کابرایەکی لاوازو سیس و هەژار لەولاوە وەستابوو خەریکی ژماردنی پارەی گیرفانی بوو ، ناسیمەوە کە قانیعی شاعیرە بەڵام پێم نەوت کە دەیناسم ، چوومە لای پێم وت بۆ سەرناکەوی؟ وتی ئاخر نەفەری بە سەدو بیست و پێنج فلسەو من تەنها حەفتاو پێنج فلسم پێیەو دەچمە کەرکوک هەندێ ئیشی دائیرەم هەیە ، ئەڵێ منیش وتم سەرکەوە خواکەریمە بۆ پارەکە ، قانیع سوپاسی دەکات و سەردەکەوێت ، کە دەگەنە کەرکوک شوفێرەکە پێی دەڵێت بڕۆ کارەکانت تەواوکەو دوای سەعاتێکی تر دێمەوە دوات ، قانیعیش زۆر سوپاسی چاکەو پیاوەتیی کابرا دەکات و دەڕواتە دوای کاری خۆی ، کابرای شوفێر دەڵێت : چوومە ناوبازاڕ لای دوکانی وێنەگرێک بینیم وێنەیەکی گەورەی قانیعی هەڵواسیوە ، چوومە لای پێم وت ئەم وێنەیە نافرۆشی؟ ئەویش وتی نەخێر هی فرۆشتن نییە چۆن دڵم دێ وێنەی ئەو کەڵە شاعیرە بفرۆشم؟ بیست دیناریشم بدەیتێ نایفرۆشم! کابراش بە وێنەگرەکە دەڵێت : ئەی ئەگەر من قانع بەڕاستی بێنمە بەردەمی تۆ نەک بە وێنە؟ وینەگرەکەش دەڵێ : ئەگەر وابکەی من دوو قاتی پارەکەت ئەدەمێ ، کابراش ئەڵێ چاوەڕێکە نیوسەعاتی تر قانعت بۆ دێنم ، ئەڕواتە دوای قانع و ئەڵێ مادام ئیشەکەت تەواو بوو وەرە بڕۆین ، قانعیش لێی دەپرسێت تۆ کێی ئاوا یارمەتیی من دەدەیت؟ کابرا دەڵێ من لەسەرەتاوە تۆم ناسی زانیم قانیعی شاعیریت ، وەرە بڕۆین حەقی خۆت وەرگرە ، قانیع دەڵێ حەقی چی؟ کابرا دەڵێ تۆ وەرە لەگەڵم حەقت نەبێت ، دەچنەوە دوکانی وێنەگرەکەو کابرا پێی دەڵێ فەرموو ئەمەش قانیع ، وێنەگرەکە بە واق وڕماوی سەیری قانع دەکات و لەبەری هەڵدەستێ و دەست و چاوی ماچ دەکات ، پاشان دەعوەتیان دەکات لەماڵەوەو زۆر خزمەتیان دەکات و چەند وێنەیەکی قانیع دەگرێت و لەسەر وەعدی خۆشی دووقاتی پارەکە دەدات هەرچەندە قانیع وەریناگرێت بەڵام وێنەگرەکە دەڵێت با ئەمە وەک دیارییەک بێت ئینجا قبوڵی دەکات ، ئەم وێنەیەی قانیعی شاعیر هی ئەو کاتە.

تێبینی / وەرگیراوە بەسوپاسەوە.
👇👇👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
"کۆتری ئاشتی"

ئەی کۆتری ئاشتی، ئەی نووری چاوم
تەسکینی ئێشی جەرگی قرچاوم

بێرە گەردولوول، باڵ ڕاوەشێنە
بە ڕووی گێتیدا ئاشتی بنوێنە

چون ئێمە لە جەنگ تەواو بێزارین
لەبەر هەژاری یەکجار بیمارین

ئێمە هەوڵ ئەدەین بۆ ئاو و بۆ نان
ناشترسین لە جەنگ، یان لە ڕووی مەیدان

ئەی کۆتری ئاشتی، ئەی هۆی ئاسایش!
بە خۆت ئەکەوێ جلوە و نومایش

شەققەی شاباڵت با کەڕ کا دوژمن
بخە ئاسایش هەزار وەکوو من

#قانع


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
گوڵ کە مەیلی دولبەری بێ، مشتەری پەیدا ئەکا
دڵ کە کەوتە عیشق بازی، زاهدێ ڕیسوا ئەکا

ماڵەکەم دارالجنونە، خەستە خانەم بۆ ئەبەن؟
عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا

بمکڕێ چەرخی زەمانە گەر لە خەم سەهوی زلە
بۆ مەتاعی بێ بەها، کێ مامەڵە و سەودا ئەکا

بۆیە عوریان ناگەڕێم ، داوێن ئەگەر پڕ بێ لە خوێن
ڕەنگی ئاڵ و واڵی لێوی دولبەرم پەیدا ئەکا

ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ
چون وتارت هێندە تاڵە، دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا

گەر تماشای جێ دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ
عاشقی ئەبرۆی ئەبێ، هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا

(قانعی) چون کەوتە فیکری دولبەری کوشتی بەخەم
کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا

#قانع



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#قانع



جەنابا نامەکەت ھات و گەیشتە دەس منی بێکەس
منت دانا بە کوردێکی ھەژار و بێکەس و بێدەس

ئەگەر چی تۆ ئەنووسی ئاشەوانی فەخرە لام قوربان
کە چۆن ئەشعاری پڕمانا و کەلامی گەوھەرینم ھەس

ئەتۆ سامان و پارەی زۆر و کۆشکی بەرز و ڕەنگاوڕەنگ
منیش بێقەوم و بێعەشرەت قەسیدەی ئاگرینم ھەس

ئەتۆ مڵک و سوارە و چەک ھەتا خۆت ماوی ھەر ماوی
منیش بۆ کورد دڵ و جەرگ و دەروونێکی حەزینم ھەس

ئەتۆ خنجێر و شمشێر و ڕم و نێزەت لە مەیدانە
منیش ھەڵبەستی پڕمانا و پەندی مەرھەمینم ھەس

ھەموو سامانی دنیا پێشکەشی تۆ بێ وەجاخکوێری
منیش شابەیتی ئاودار و ھەزاران ئافەرینم ھەس

کە تۆ مردی بەیەکجاری ئەبیتە مشتێ خاکوخۆڵ
منیش دوای مردنم ئینجا بزانە دەوری ژینم ھەس

ئەتۆ نازت بە شەستیر و چەک و دینار و باخاتە
منیش نازم بە کوردانە و بە کورد بڕوای مەتینم ھەس

        ¯\_(ツ)_/¯


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#HASSAN



#قانع_و_مەلایەتی

کاک وریا کوڕی مامۆستا قانع گێڕایەوە و فەرمووی:

ڕەمەزان دەبێ ، #قانع فەقێ دەبێت و لە سەردەمی فەقێتیدا دەگەڕێ بۆ دێیەک کە ببێ بەمەلای ڕەمەزانی ئەو دێیە وشتێکی دەست کەوێ، سەرفیترەو شت و ئەمانەی بدەنێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژی جومعە دەبێ دەگاتە دێیەک، دەست نوێژ دەگرێ ولە ڕیزی جەماعەتدا دادەنیشێ .مەلاکە خوتبە دەخوێنێتەوە باس دەکا دەڵێ: لە بەهەشتدا هەنار هەیە بەقەد وشترێک دەبێ،، قانع دەنگ ناکا.
دوای نوێژەکە دێنە دەرەوە ، مەلاکە قانع دەباتەوە بۆ ماڵی خۆیان ،کەدەچێتەوە بۆ ماڵ بەمامۆستا دەڵێ: مامۆستا تەشبیهاتەکانت زۆر دوورن لە واقیع.، دەڵێ چۆن ؟ قانع دەڵێ: تۆ دەڵێی لەبەهەشتا هەنار هەیە بەقەد وشترێکە! هەنار بە وشتر ناچوێنرێ . وشتر ملێکی درێژ وچوارقاچی درێژ و دوو گێکی بەرزی هەیە، هەناربەم شێوە نییە، ئەگەر بت وتایە وەکوو مەنجەڵێک ، وەکوو تۆپێک، یا شتێکی وا، دەگونجا. سەرەڕای ئەوە وشترێک دەوری ۲۵۰کیلۆ و زیاتر دەبێ ، مەعقوول نییە هەنارێک ۲۵۰ کیلۆ بێ زەلامێک بیکاتەوە بیخوا ،،هەناری وا قونچکەکەی دەبێ بە تەور بیبریتەوە بە دەست ناکرێتەوە..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مەلاکە تووڕە دەبێ دەڵێ: ئەو کتێبە بێنە. قانعیش دەڵێ: ئاخر مامۆستا ئەو کتێبە کە ئەمەی نووسیووە بۆ خەڵکی 800 ــــــ700 ساڵی لەمەوپێشی نووسیوە کە ئەو عەقڵیەتەی نەبووە. بەڵام ئێستا خەڵک عەقڵیەتێکی تری هەیە و پێویستە ئەو وتارانە بگۆڕدرێن، چونکە ئەو جۆرە شتانە نە خوا فەرموویەتی و نە پێغەمبەر(د.خ).

#وەرگیراو_لە_کتێبی_زایەڵەی_زرێبار


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سەد وەکوو لوبنان وبەرلین ، بۆ قەزاگێڕی سەرت
سەدهەزاران جەوهەری،قوربانی تۆزی جەوهەرت
ڕۆژی تەنگانەش ئەبینم، شاخەکانی سەنگەرت
گوڵ گوڵی سوور وسپی خاڵخاڵی خاکی گەوهەرت
٭پۆدرەی ڕوخسار و سورمەی ڕیشتنی چاوانتە

خەزنەیێکی دەستی قودرەت کردوێتی بۆ هەژار
ڕوو لەهەرلایێ ئەکەم هەر گوڵشەن وهەر مێرغوزار
کۆهسارت گەرمیان و گەرمیانت کۆهسار
عاشقی ڕەنگی خەزانی تۆیە بۆیە دێ بەهار
٭فەسڵی هاوین گەرمە مەیلی بەفرەکەی زستانتە


پێنج خشتەکی #قانع و #حەمدی_ساحبقەڕان


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئەیوەتەن! ئەمجارە نەمرم، بەم دڵەی نەسرەوتەوە
گەر نەجاتم بوو لە دەس ناوچاوی لارو چەوتەوە
بۆ نەجاتی تۆ، بەوەڵڵا دەچمە گێژی مەوتەوە
[[ ئەیوەتەن! مەفتوونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە
وەختی بەندییو ئەسارەت، پێ بەتەوق وکۆتەوە]]


تۆ، نەڵێی من بێ وەجاخم، قەت خەیاڵی وا نەکەی!
تیر وتانەی سارد و سڕ، هەرگیز لە لاوانت نەدەی!
قەت مەفەرموو ڕۆڵەکانم نووستوون، وا زەن نەبەی!
٭[[ من لە فیکر و بیری تۆ غافڵ نەبووم،وا تێ نەگەی.
حەپس و تێ هەڵدان و زیللەت،تۆی لەبیر بردۆتەوە؟]]


دەستە دوعای تۆیە بەخوا، ئەو کەسەی وا زاهیدە
نووکی خامەی شاعیرانت،بۆ زەلیلت شاهیدە
دەم بەدەم هەروا ئەڵێ بۆ تۆ ئەوەی وا عابیدە
٭[[ بەو خوایەی لامەکان و بێ شەریک و واحیدە
عەشقی تۆ جۆرێ لەدڵما ئاگری کردۆتەوە ]]


هێندە سەرگەرمە کوڕت، کاتێ کەسەر دێنێتە دەر
پێ لەخوێنی خۆی ئەنێ، دەر بەس نیە بۆ ڕۆح و سەر
ئاگری تێ چوو بەجارێ، کەوتە سەر شین و چەمەر
٭[[ ئاگرێکی وا هەزار ساڵ ئاوی بڕژێنیتە سەر
قەت گڕو کڵپەو بڵێسەی، تا ئەبەد ناکوژێتەوە ]]



پێنج خشتەکی #قانع و #فایەق_بێکەس



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🔻جێژنی قوربان و #شاعیرانی_کورد

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف

هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـــــــلالی عیدە قوربانی دەوێ
#نالی

ئەوا دووبارە قوربانە ، دلم قـــــوربانی قــــوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
#قانع

عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک صافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قــــوربانە کە قـــوربانە دلی من
#صافی

عیدە و هـــەرکەس ژ دیدارا تەلــــێ پــیرۆزە عــید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـــێرم ئەز جــانــا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الــبــاری بٳسعــــاد عــلیـــها یـــوم عــیــد)
#مەلای_جزیری

ئەوا جەژن هات بەخـــــــــۆشی
عالەم شەڕابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی
#فایەق_بێکەس

کەدادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی :ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپێ دەگرم
#مەحوی

جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قــــــوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم
#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆژی عــیــــدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
#صافی

تازە صەییادە لەچین هاتــــووە
عیدی قـوربانە بەقوربانی دەین
#ناری

جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانەیە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زارو گـــــریانە بە بێ تۆ
(ئەخۆل)

جانا وەرە ئەم جەژنە قـــــــوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
#کوردی

قوربان :قوربانەن ،جەژنەن ، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیـــــــــگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن
#مەولەوی
👍1
کوردە دەخیلە، دەس کەن بە خوێندن
خوێندن سیلاحە بەرانبەر دوژمن
هەر بە خوێندنە ئەگەی بە ئاوات
سەربەرز و شادی تا ڕۆژی مردن

#لوتفی

بخوێنن، چوونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتان
هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە

#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆڵەکەم! خوێندن بخوێنە! مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتن مەرهەمە بۆ زامی بێسامانی کورد

#قانع

بخوێنن، خوێندن ڕووناکیی چاوە
گەلی جاهیل بە دائیم بەش‌خوراوە

#شێخ_محەممەد_حیلمی
🍁🍁


سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج شەممە

18/گەڵاڕێزانی/2723کوردی
1402/8/18هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍31
من گۆڕی کەسانێکم دیت کە بۆ مافی خۆیان شەڕیان نەکرد، نەوەکوو بکوژرێن...



بە سکی برسی لە چلەی زستان
سەربەست بگەڕێم کوێستان بە کوێستان

خۆشترە لە ناو قەفەزی ئاڵتوون
لەسەر تەختی شا بەزاری و زەبوون

ئەم دان و ئاوە بە میراتم بێ
چون هیوام نییە قەت نەجاتم بێ!


🖊 #قانع

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
#قانع

عومرەکەم باریک و کورتە، ئارەزووم پان و درێژ
فیکرەکەم فیکری ئەدیبە و سوورەتیشم گێژووێژ

ئاوی لافاوی خەیاڵم، ھێندە ساف و ڕۆشنە
ئاویاری خۆی ئەکا، بێ فەرقە لای ھەوراز و لێژ

بێ تەماشا کە لە کوردا، دائەپۆشێ شیعری من
پژدەر و گۆران و سۆران، جافەتی و شیروان و گێژ

گەر لە نوکتەی خامەکەم دیقەت بکەی، ئیقرار ئەکەی
سەربەسەر یاقووتی سوورە و شەوچراغی شوعلەڕێژ

شەخس وەختی عالمە، عالم بە ھەر ئەشیا ببێ
بێسەواد وا تێ ئەگا، زانین ھەموو دەسنوێژە و نوێژ

«قانعا» مونکیر ئەگەر فیکری کولی ئامادە کا
بێنە دەر تێغی زمانت ھەر وەکوو شمشێری تیژ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
1👍1
من و تۆ هەردوو زادەی یەک خاکین
بۆ تۆ حاکم و من ئاشەوان بم؟
ئەگەر لای دوژمن هەردوو مەکرووهین
چۆن تۆ وەزیر و من پاسەوان بم؟

#قانع


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🕊3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ـ🍃🍃🍃🍃
ـ🍃

من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟

تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس با،
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە؟

تا کتێبی  وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ،
وەسفی رکن‌ ‌آباد و  نەهری روبادم بۆ چییە؟

شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ،
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چییە؟

نەی کە شومشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ، من عوود و تارم بۆ چییە؟!



#قانع

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3👍2
ئەی لە کونهی زاتی پاکت کوێر و نابینا منم
وەی لە بازاڕی سیفاتت بێ سەر و سەودا منم

گەر خواناسی وەها بێ پێشەواکان کردیان
قوڕ بەسەر خۆم لەم زەمانە هەرزە و ڕیسوا منم

هەر کەسێ بۆ خۆی تەریقی حەقشوناسی گرتە پێش
کەس نەناس و بەش بڕاو و سەرکز و شەیدا منم

««لَيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ» نەمگرتە گوێ
بۆیە ئێستە موستەحەققی ئاگری عوقبا منم

ئاگری هەوڵم بەجۆش و هەڵمەتی حیرسم گران
دائیما غەرقی خەیاڵی پووچ و بێ مەعنا منم

واعیزێ گەر خێری خۆی وەعزم بدا من پێی ئەڵێم
ژاوەژاوت لابە واعیز موفتی و مەللا منم

موژدە بێ ئەی قانعا ڕەحمی خوا بۆ عاسییە
جا کە وا بوو موستەحەققی ڕەحمەتی عولیا منم

#قانع

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1