ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
خەڵکانێک هەیە کە هەرگیز ژیان ناکەن!
چونکە وادەزانن ژیان غارغارۆکێنە و دەبێ هەرچی خێراتر خۆیان بگەیەننە ئامانجە دووردەستەکان بێ ئاگا لەوە کە هێندە ماندوو دەبن کە ڕەنگە بە شوێنی مەبەست نەگەن!
یاخود گەر بشگەن لەپڕ خۆیان لە کۆتایی هێڵدا دەبیننەوە.لە حاڵێکدا نە سەرنجیان داوەتە ڕەوگە و نە چێژیان لە ڕێگە بردۆ.

جێن وێبستر
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
کام جەستە بگرمە باوەش
کە تۆ وێنەی فیلمێکی بێدەنگ
بە بەر چاوم دا نەڕۆی
کام دەست
لە ناو قامکەکام دا بگوشم
کە زامدار نەبم
وە بۆنی تۆ
ناخافڵ لە کەش و هەوام نەهاڵێ

تۆ وابزانە
لە بیرم کردووی
ئیتر هیچ ئەوینێک نەماوە
بۆ من
کە گیرۆدەی خۆشەویستی تۆم
هەر ئەو یادەت
هێورکەرەوەیەکی بەهێزە
لێی گەڕێ
با بیر بکەیەوە
یادێک لە تۆ
نەماوە.

#مریم_گمار

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
30/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/30هەتاوی

نانی هـــــــــەژاری زۆر شیرینە لام
عەبدی پارە نیم وەک پیاوی نەفام


دینارێک بەڕەنج بێتە گیـــــــرفانم
خۆم لەجێی شاه و سوڵتان ئەزانم


"مامۆستا پیرەمێرد"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گورانێکی خۆش لە مەرزییە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
(چیرۆک)گوڵستانی سەعدی
بەندی یەکەم: ڕەوشت و ئاکاری پادشایان
پادشایەک چەن کوڕی بوو،یەک لەوان کورتەباڵا و تیژکەڵە و ناشیرین بەڵام ئەوانیتر گشتیان باڵابەرز و جوان چاک. پاشا بە چاوی ڕق و بێزاری لە کورتەباڵاکەی دەڕوانی و سووکایەتی پێدەکرد.کوڕە بە وریایی و ژیری تێگەیشت لەبەرچی بابی بە سووکایەتی چاوی لێدەکا،ڕووی لەبابی کرد و گوتی:ئای بابە!کورتەباڵای ژیر باشترە لە کەڵەگەتی نەزان، ئاوا نێ هەر کەسێ باڵابەرز بێ بایەخی زیاتر بێ.
لەپڕ لەو کات و چاخە دا سپایەکی دوژمن بۆ شەڕ لەگەڵ سپای پاشادا گەیشتە سەریان.یەکەم کەس لە سپای پاشا کە پاڵەوانانە هێرشی بردە سەر ناوەندی سپای دوژمن،هەر ئەو کوڕە کورتەباڵا و ناحەزە بوو کە زۆر ئازایانە و بوێرانە جەندەکی چەن کەسی لە سەرانی دوژمن خستە سەر عەرز بەڵام ژمارەی سپای دوژمن زۆر لە سپای ئەوان زیاتر بوو.کاتی توندبوونی شەڕەکە،تاقمێ لە سپای پاشا ڕایان کرد.هەر ئەم کوڕە لەڕووی ئەوانا نەڕاندی:ئۆی پیاوینە!یان تێبکۆشن یان جلی ژنان بپۆشن.
هەر ئەو نەڕڕە بەورئاسایە وزەی دا بە سوارەکان و بە هێزی کردن هەتا تێکڕا بە لەخۆبردوویی هروژمیان کردە سەر دوژمن و شکستیان بە دوژمن هێنا.
شا بە بینینی ئەو حەماسەیە ئەو کوڕەی ماچکرد و کردێ یەکێک لە نزیکانی خۆی و ڕۆژبەڕۆژ بە نیگای بەرز و ڕێزی تایبەت لێی دەڕوانی هەتا وای لێهات پلەی جێنشینی و میراتگری خۆی پێبەخشی.
براکانی ئێرەیییان پێبرد و ژەهریان بۆ لە خواردن کرد هەتا بیکوژن.خوشکەکەیان هەرکە بینی ژەهریان لە ناو خواردنەکە کرد دەربیجەکەی بە توندی پێک دادا،کوڕە بە وشیاری و ژیری تایبەتی کە هەی بوو لە بابەتەکە گەیشت و خێرا دەستی لە خواردن کێشایەوە و گوتی:مەحاڵە هونەرمەندان بمرن و بێ هونەران زیندوو بمێننەوە و شوێنی ئەوان بگرنەوە.
بابەش ئاگاداری ڕووداوەکە بوو،کوڕەکانی تەمێ کرد و هەرکام لەوانی بۆ لایەکی وڵاتەکەی ڕەوانە کرد و بەشێک لە سامان و دارایەکەشی پێدان.بەو شێوەیە ئاگری فیتنە و بەڵا کپ کرا و دەگژیەکڕاچوون و دوژمنایەتی لەناو بڕا
هەروەکو دەڵێن:دە هەژار لەبان سیپاڵێک ئوقرە دەگرن بەڵام دوو پاشا لە هەرێمێک جێیان نابێتەوە و ناحاوێنەوە.

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بەڵێنی بێ
نە "لێنووسم"
دەبێتە مۆڵگەی بیری پووچ
نە خامەم "خەساو" و "نەزۆک"...
شمشیرێکە،
زنەی مێشکم
نەیارانم لە ئاست شێعرم
دێنە سەر "چۆک"...

✏️✏️✏️✏️
عەبدۆڵڵا حەمزە

خەساو: گیاندارێک لە ڕەگەزی نێر خەسێنرابێ و هەستی نێرینەی تێدا نەمابێ

نەزۆک: گیاندارێکی مێیینە کە زاو و زێ نەکا...

زنە: تەڕایی کە بە هێمنی لە شوێنێک یا دەفرێک دێتەدەر، تەڕایی ئاو لە زەوی کە ئەگەر زەوی زیاتر بۆ هەڵکۆڵی ئاوەکەی زیاتر دەبێ، تەڕای یەک کە لە ژێر و تەنیشتی گۆزەی گڵی پڕلە ئاو دێتەدەر

چۆک : ئەژنۆ
دێنەسەرچۆک: چۆک دادەن و کڕنۆش دەبەن



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ کە تۆ ڕۆیی دڵم شێوا بەجارێ

لە ناخـم دا بە دایــم گڕ دەبـــارێ


لە تەنیایــــی ژیـــانـم دا کـــــەژاڵێک

دڵی بردم ،کەوی کردم ، عەیارێ

قەلەندەر



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاتێ خودا ئینسان ئەندازە دەگرێ
میتر لە دەوری دڵی دەدا، نە لە بەژن و باڵای!


#وینسنت_پیل
ملینا ئەگەر ملیۆنێک کەس خۆشیان بوێی، ئەوا من یەکێکم لەوان.

ئەگەر تەنیا یەک کەس خۆشی بوێی ئەوە منم.

ئەگە کەس خۆشی نەویستی ئەوە بزانە کە من مردووم..

#نامەکانی_کافکا_بۆ_ملینا
ـــــــــــــــــــــــــ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
بــەیــانــیــت بــــاش گــوڵےبــاخــےژیــانــم
مــەڕەنــجــێ گــێانــەڪەم روحــے رەوانــم

ئەمڕۆ سێشەممە
31/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/31هەتاوی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەرزییە فەریقی شیرین گیان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاتێ ئینشاکەم خوێندەوە، هەموو تێکڕا چەپڵەیان بۆ لێدام؛ مامۆستاکەم نێوچاوانی ماچ کردم و نمرەی بیستی دامێ، هێندە خۆشحاڵ بووم کە پێمخۆش بوو گۆی زەوی بە تەواوی لەباوەش بگرم و هەر هەمووی بەجارێ ڕامووسم. پێمخۆش بوو بەو خوێنەی کە لەدەمارەکانم دایە، بنووسم:"ئاشقی ئامانجەکانمم."
لە پۆل، تێر سەما بکەم؛ هەر چەندی کە سەما کردنم نەدەزانی، فیکەفیک بکەم و چەپڵە لێدەم، تێر پێبکەنم و هاوار بکەم لە ئاواتەکانم.
بەڵام کاتێ کە لەو کەیف و خۆشێ دابووم، مامۆستاکەم بەخوێن ساردی و لەسەرخۆ گوتی:"تۆ بەهیچ نابی ئازیزەکەم!"
بە بیستنی ئەو قسەیە هەر دەتگوت تەواوی لەشم سارد بۆوە و دڵم لەسینگم دێننە دەر و لەت لەتی دەکەن. هەروەکوو باڵندەیەکی بێ پەڕوباڵ بووم لە سەحرایەکی بێ ناو و نیشان کە ڕێگەی ون کردۆ و تامەزرۆی دڵوپە ئاوێکی لەدڵ دایە. تەواوی لەشم دەسووتا، نازانم بەڵام پێموابێ ڕەنگ بە ڕوومەوە نەما و نەمتوانی چاو بتروکێنم؛ بەڵام بە تەواوی هێزەوە زمانم گێڕا و گوتم:" لەبەرچی ئەو قسەیە دەکەی!؟"
بەڵام ئەو بێدەنگ بوو و سەری نایە سەر مێزەکە. زەنگی کۆتایی لێدرا و بەزۆر خۆم گەیاندە ماڵێ و هەتا چەند ساڵان نەمتوانی بیر لە ئامانجەکانم بکەمەوە. هەر دەڵێی ئامانجەکانم لە هەمان چرکە دا نەخۆش کەوتن. گومانم نێ ئەگەر ئەو ڕۆژە مامۆستاکەم بەدار لێی دابام یان بەڕووتی لەژێر بەفر و بۆران لەبەر قامچی دابام، ئامانجەکانم بەو شێوەیە نەخۆش نەدەبوون؛ هەقم بوو، چونکە نەخۆشی ئامانجەکان، دەردێکی زۆر گەورەیە و لە نەخۆشی جەستەیی فرە بەژانترە.

#بەشێک ــ لەــ ڕۆمانی:#دالکە
#نووسەر:مستەفا باقرزادە
#وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بە شوێن بەهەشت و جەحەندەمەوە مەبە هەر دووکیان ئێستا هەن.
کاتێ بتوانین کەسێکمان بێ‌معامەلە و بێ‌چاوەڕۆانی خۆش بوێ لە بەهەشت داین.
وە کاتێ کە گیرۆدەی بەخیلی و ڕق و قین بین، لە ڕاستی‌دا بەرەو جەحەندەم شۆڕ بووینەتەوە.

الیف شافاک

وە ـ نادرمستەفازادە

#


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🍂🌸🍂🌸
🌸🍂
🍂
چەند شێعری کورت
بۆ کچی دار بەڕوو

اااا🌸🌸🌸

دەتوانم ڵە هەموو کەس و
هەموو شتێک هەڵێم
بەڵام لە تۆ هیچکات
کچی دار بەڕوو.

🌸🌸🌸ـ

ڕوو بە ڕۆگەیەک نوێژ دەکەم
کە چاوی تۆن
کچی دار بەڕوو.

اااا🌸🌸🌸

دوێشەو خەونی بەهاری چاوەکانتم دی
لە تاران تا کبیرکوە
بە پیاسە کردن ڕۆیشتم
باوەڕ ناکەی؟!!
وەرە کەوشی خەیاڵەکانم بۆن کە
بۆنی سوێسن و ڕیحان دەدەن

ااا🌸🌸🌸

وە من لە ناو دەچم
بێ تۆ
ماسی کەوتوو لە ویشکانیم
کە نە باڵی فڕینم هەیە
نە پێی هەڵاتن.

کبیرکوە ـ کێویەکی ئیلامە

#احمد_زینی_وند_ایلامی(#تکا)

وەرگێڕانی

نادرمستەفازادە
🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂🌸🍂

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
مـانـگـی نـاسیـاوی بـزەی ئەستێرەکان هەستە کـنـم
چەشنی سـەربـازی نـەمـاوی لەشکـەری خۆیی ونــم

هـێـندە بێـهـۆ کەمـبەرەی شـاری ئەوین خولـیـامەوە
چی گەڕەک بۆوتە گەڕۆک و موشتەری دووهەم منم

#میلاد_کیانپوور
ئەمڕۆ لە مێژووی گەلی کورد دا...
ـــــــــ
یادێک لە بۆمبارانی گوندی "زەردە"ی کرماشان

بەیانی ڕۆژی ۳۱ ی پووشپەڕی ۱۳۶۷، چەند ڕۆژ پێش ڕاگەیاندنی ئاگربڕو قەبووڵی بڕیارنامەی ۵۹۸ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن وەڵاتی ئێران، گوندی "زەردە"ی کرماشان لەلایەن پێنج فڕۆکەی بۆمب هاوێژی پڕچەک بە بۆمبی شیمیایی، بۆمباران کرا، لەو هێرشەدا ۲۷۵ کەس لە دنیشتووانی ئەو دێ یە کە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی ئایینی لە بارەگای "حەزرەتی داوود"و بارەگای "حەزرەتی بابا یادگار" کۆببوونەوە، گیانیان لە دەست داو ۱۱۴۶ کەسیش بریندار بوون و کەوتنە بەر گازی کیمیایی و ژارای بوون. چونکە ئەو ڕۆژە جێژن بوو ، کەسانیکی زۆر له گوندەکانی دەوروبەریش لەوێ بەشداربوون و حەشاماتێکی زۆری لێ بوون وخەریکی نوێژو پاڕانەوەی تایبەتی خۆیان بوون...
حەشیمەتی زەردە ئەوکات ۱۷۰۰ کەس دەبوون، چەند بۆمبێک لە پەنا گوندو یەکێک لە بۆمبەکان لەنێو ئاوی سەرچاوەی گوند کەوتە خوار کە کەسانێکی زۆر لە خەڵک کە لە ئاوە کەڵکیان وەرگرت زیاتر زامدارو شەهیدبوون،
هەر لەو ڕۆژەداو هاوکات لە گەڵ زەردە گوندەکانی "نسادیرە"و "نساردیرەی خواروو" و "شاهمار دیره" لە شاری "گیلانغەرب"، "شیخ صله" لە "ثلاث باباجانی"، وپاوەو "دودان" لە بابا جانی" لە "داڵاهۆ" بۆمبارانی شیمیایی کران

یادی شەهیدان لەدڵمان داو سڵاو و تەندرووستی بۆ زامداران

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کورتە چیرۆکی ئامۆژگاری.pdf
208.4 KB
کورتە چیرۆکی ئامۆژگاری

لە سێ بەشدا

لە سەر چیرۆکە شێعری مامۆستا قەلەندەر

نووسینەوە و هێنانە سەر پەخشان نادر مستەفازادە
ڕەحیم خان
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانتان لێو ڕێژی شادی و خۆشی بێ

ئەمڕۆ چوار شەممە
1/گەلاوێژی/2720کوردی
1399/4/1هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ دەورگیراوە تەواوے شەو
لە نێوان چاوانے نووستووت

چاوێ بترووکێنە هەڵبێ
خۆر لە سەر هەورازے شار

#میلاد_کیانپوور


محصور شدە تمام شب
میان چشم خفتەات

پلکے بزن طلوع کند
خورشید بر فراز شهر

#میلاد_کیانپور

It is enclosed all night Between your sleeping eyes Eyelash Sunrise sun On the high of the city
#ENGLISH

Il est fermé toute la nuit Entre tes yeux endormis Cils Sunrise sun Sur le haut de la ville

#France

Está cerrado toda la noche Entre tus ojos durmiendo Pestañas Sol de amanecer En lo alto de la ciudad

#España

#Milad_kiyanpour
مەلای ئایینی و مامۆستای قوتابخانە
ـــــ ئاوڕدانەوەیەک لە زمانی زگماکی ــــ

زمانی دایک ئەو زمانەیە کە لە دایک و باوک و خزمانمان فێری دەبین، بە بڕوای پسپۆڕان منداڵ لە ناو منداڵدانی دایکی لەگەڵ زمانی زگماکی ئاشنا دەبێ.
هەر دوا بە دوای لە دایکبوونی منداڵ وردە وردە لەگەڵ دوان و ئاخاوتنی کەسانی نێزیکی خۆی فێری زمان دەبێ و دەست دەکا بە قسەکردن.
کاتێ بەزمانی دایک قسە دەکرێ ئەوە لە نێوان زەین، دڵ و زار (زمان) پەیوەندی بێ پسانەوە دێتە گۆڕ، چونکە ئەو قسانە بیرەوەری، ساتەخۆشەکانی ژیان، هەست و ئەزموونی ڕابردوو لە زەین و مێشکی منداڵ دا زیندوو دەکەنەوە.
هەر بۆیە زمانی دایک زمانی فام و ئاوەزە و، زمانی بێگانە تەنها زمانی گوتەیە.
باسەکە زۆر ناکەمە زانستی ئەگینا (ئەو هەویرە ئاوێ زۆر هەڵدەگرێ).
لێرە دەچمە سەر نووسینی بابەتی سەرەکی ئەو دڵنووسەی خۆم.
بەڵام با لێرەدا ئەوەش بڵێم لەگەڵ ئەوە نیم مرۆڤ فێری زمانی بێگانە نەبێ و نەیزانێ، چونکە کەسێک چەند زمانی زێدە لە زمانی دایکی بزانێ، وەک ئەوەیە ئەوەندە کەسە یاریدەدەر و هاوکاری بن.
ڕووی دڵنووسەکانیشم لە مەلای ئایینی و مامۆستای فێرگە و قوتابخانەکانە.
زۆرێک لە ئێمە دیومانە مامۆستا لە قوتابخانە لە سەر پۆلی خوێندن دەست دەکا بە قسەی قمبەقمبەی زمانی بێگانە، کە خۆشی لێی حاڵی نییە و بۆ قوتابیەکان وانە دەڵێتەوە.
وا بیر دەکاتەوە ئەگەر بەو شێوە بدوێ ئەوە سەوادی زۆرە یان دەیهەوێ خۆی بە پسپۆڕ و لێهاتوو نیشان بدا! یان لای وایە قوتابی چاکتر لە دەرس فێر دەبێ کە بە هەڵە لە بابەتەکە حاڵی بووە! ئەوە نازانێ کە منداڵ، چونکە لە ماڵ بە زمانی دایک فێر بووە فێرگەی لێ دەبێتە نامۆ و جێگەی خۆف و جیاواز لە دوان و ئاخاوتنی ماڵ!
هەروەها وا بیر دەکاتەوە ئەوەی لە دایک و باوکی فێری بووە هیچی سوودی نییەو خۆی وەک سەرلێشێوارێکی نەزان دێتە بەرچاو و ئەو زمانە بێگانەش لەگەڵ ناخی یەک ناگرێ و دەبێتە هۆی لە بیر کردنی هەست و ئیحساسی ڕابردووی خۆی و مەراق دایدەگرێ.
جگە لەوانەش هێزی بڕوا بەخۆبوونی دادەبەزێ.
فێرگەی خوێندنیش دەبێتە شوێنێکی نامۆ و جێی ترسی قوتابی.
لەو کاتەدا هەم زمانی دایکی لەبەرچاو دەکەوێ هەم زمانە بێگانەکەشی لێ دەبێتە دێوەزمەی خۆف، وەک جووەکە دەڵێ:( لە هەردووک دینان دەبێ).
ئەوانەی زمانی بێگانە دەخوێنن قسە کردن لە سەر پۆلیش هەر بەو زمانە بێگانەیە دەبێتە هۆی فێر بوون و زمان بوونەوەیان و نکوڵی لێناکرێ، بەڵام جگە لەو خاڵە دەبێ بۆ فێر بوونی منداڵ مامۆستا هەوڵ بدات بە زمانی دایکی فێری بکا.
زۆرن مامۆستای قوتابخانە گەورەترین خەسار بەزمانی دایک دەگەیێنن، لێرە ئەوەندە دەڵێم خۆزگە مامۆستا بیزانیبا کە زمانی دایک چەندە بۆ فێر بوونی منداڵ، گرینگە و بەسوودە.
بەڵام با بێمە سەر باسی مەلای ئایینی.
نازانم مەلای ئایینی خەڵک فێری خواپەرەستی و ئایین دەکەن یان زمانی عەڕەبی؟
ئاخۆ ئێمە دینمان بە ناوەرۆک قەبووڵ کردووە، کەی تاپۆی زمانی عەڕەبیشی لەگەڵ بووە؟
مەگەر خوا بەزمانی هەموو گەلێک و نەتەوەیەک نازانێ؟ مەگەر خوا هاواری ئەو کەسانە نابیسێ کە بە زمانی جیا لە عەڕەبی قسە دەکەن؟
کاتێ خوا لە زمانی ئاژەڵیش حاڵییە و خوای زەوی و ئاسمانە بۆ دەبێ بە عەڕەبی کە لێی حاڵی نین هاواری بۆ بەرین؟
لەگەڵ ڕێزم بۆ هێندێک مامۆستا زۆربەیان وتارەکانیان هەشتا لە سەتی عەڕەبین!
نەوەت لە سەدی گوێگرەکانی ئەو وتارانە لە بابەتەکان حاڵی نین! ئاخر چۆن ئاوها دین لە دڵی خەڵک دا جێ دەگرێ؟
مەلا پێی وایە ئەگەر نزاکانی عەڕەبی نەبن ئەوە خوا لێی وەرناگرێ!
ئاخر کوا کەسێکی بێ سەواد لە عەڕەبی حاڵی دەبێ؟
مەگەر نووسەران، وەرگێڕان و زانایانی دین، کتێبە ئایینی و حەدیس و ڕەوایەتەکانیان نەکردوونە زمانی کوردی، کە بەو جۆرە مەلا بە زمانی عەڕەبی خۆی دەنوێنێ؟
عەڕەب خۆی لە خۆی حاڵی نییە! من چۆن لێی حاڵی بم؟ دەجا بە زمانی شیرینی دایکم بدوێ تا وتارەکانت لە دڵم جێگیر بن و کەیفی پێ بکەم.
سەتی حەفتای ئیمانداری کورد لە واتای نوێژ و حەدیس و قوڕئان حاڵی نییە و تا دەمرێ بە هەڵە دەیڵێ و دەیڵێتەوە.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هێندێک مەلای ئایینی ئۆگری زمان و وێژەی کوردی، ئەوەندەی کۆلکە مەلا خەساریان لە زمانی کوردی داوە هیچ وڵات و هیچ زمانێکی دیکە نەیتوانیوە ئەو خەسارە بگەیێنێ! مەلا هەیە دەیان جار حەدیس دەخوێنێتەوە ئێستا نەیتوانیوە لە دڵی ئیماندارێکدا جێگەی پێ بگرێ، نازانم ئیماندارەکە چۆن لەو مەلایە و وتە زەقەکانی وەڕەز نابێ؟
ئەگەر هەزار زانا و پسپۆڕ لە نەتەوەیەک بمرن و زانستیان لەگەڵ خۆیان بەرنە ژێر خاک، هێندەی خەساری ئەوانە نییە زمانی زگماک بەو شێوە لە خەڵک دەستێنن، چونکە زمان ناسنامەی هەموو گەلێکە.

حەسەن ڕەوش (پارێزەر)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2