ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
خەونەکان
خەوم بینی بە دەستی ماندووم سواڵەگەنمەکانم لەنێو کێڵگەی سینگی تۆدا مەڵۆ مەڵۆ دام دەنا بەڵام ترسام بمبەن بۆ ئاسیاوکوچکینە و بم هاڕن بۆ نانی زۆرداران،
خەوم بینی بۆ دوا هەناسەکانی عومرم دانەدانە ئێشەخنکاوەکانم لەژێر سێبەری
قژت دا ئەژمارد . بەڵام ترسام بۆ یەکجار مجری زێڕینی خەونەکانم تێک بشکێنێ ،
خەوم بینی ماسییە چکۆلەیەکی سەر رووباری چاوەکانتم بەقاچاخی مەلە ئەکەم ، بەڵام ترسام لە نێو شەپۆلی چاوەکانت بخنکێم ،
خەوم بینی باڵندەیەکی باڵشکاوم لە خێڵی کۆچ بەجێماوم بەو هیوا بووم بۆ یەک سات لە نێو زڵفی تۆدا هێلان ببەستم ، بەڵام ترسام سیخوڕەکان باخەبەر بن و کەلبچەم کەن ،
خەوم بینی لە وەرزی تاریکایی شەودا ،
لەو دیوی سنوورەکان مانگەشەویان بۆ چەندساڵ لە تاکەکەسی دیل وحەبس کرد ، وتیان تاوانی بردنی رووناکی بۆ سەرچیا و بەندەنەکانە ،،
زۆر تەقالام دا بۆچەن چرکەی سەر لە سەر شانت دانێم وئارام بگرم ،
بەڵام ترسام تۆپی زەوی لارە سەنگ کەوێ ،
لە خەومدا وتیان ژن وەکوو زەوی تینووی رووباری خۆشەویستیە ،
بەڵام تۆی داگیرکەر و ئاژاوەگێڕ
ساحێو موڵکی ئەوی ،،
خەوم بینی پیاوی چاوحیز بۆ هەر ڕەشایی چاوی ژن دەبینێ و بیر لە هەستی دەروونی ناکاتەوە ،
وتیان تۆ دوا کەوتووی ناتوانی لە هەر گوڵەجاڕێک گوڵێ هەڵکەنی ،،
خەوم بینی ژن بە دیمۆکراسی گەیشتووە
بێدەنگی شکاندووە و حەز و ئەوینداری خۆی دەڵێت وکەس نایکوژێ ،
بەڵام نوێنەری خودا وتی تۆ ژن زەلیلی
تکایە خێڵی شارە زردەواڵەکان مەشێوێنە
با ئایاتی سێدارەت بۆ نە خوێنم ،،

سەدیق حسێنی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئە گەر
له هەرچی
هەوری نەزۆکی
ناو دونیا
تەنانەت ئەوپەڕی
دونیاش
بپرسی
دڵنیام
حەزی لە و بارانەیە
کە لە چاوانی من
دەبارێ
دەیهەوێ
لە چاوانی ئەویش ببارێ
کە چۆن به
ئەسرینم
ئاگری هەڵگیرساوی
پڕ لە تینی
ناخی دڵ و دەرونمی
پێ دائەمرکێنم
ئەویش....
توونیەتی‌وفێنکایەتی
ببەخشێ بە چیا
وچرۆی
نەپشکووتی
ئەم بەهارە

دڵنیا بانە 15جۆزەردانی 2720ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەگەر بێتوو شەیتان بە ڕاستی هەبێ، بۆ دەبێ بە پێی بیر و باوەڕی ئێمە بەدفەڕ و خراپتر لە ئینسان بێ.
بێ‌گومان دەڵێن:لەبەر ئەوەی ژیر وئاقڵتر و تێ‌گەیشتووتر و بەهۆشتر لە ئێمەیە!!
بەڵام کەسێ گەر ئاقڵتر و تێگەیشتووتر و زیرەکتر لە ئێمەبێ، بۆ دەبێ بەدفەڕ و سەر چاوەی خراپی و دزێوی بێ؟؟؟!
بێچارە شەیتان کە لە سەر گۆی زەوی بەدنێوە، و بە خراپەکاری ناوبانگی دەرکردووە،لە بەر ئەوەی جگە خۆمان کەسی‌تر نییە، و ئێمە بە هیوای ئەوەی کە پاکانەیەک بۆ خۆمان بکەین، تەواوی ڕق و قین و دوژمنایەتی و بەغیلی و بێ‌بەزییەکانمان لە بوونی شەیتان دا شاردۆتەوە و گەرنا شەیتانی بە ڕاستی تەنیا وتەنیا بۆ‌‌خۆمانین و بەس، بوونی شتێ بە ناوی شەیتان نییە!!!
،
خودا و بوون
#موریس_مترلینگ

وەرگێڕانی ‌ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ڕۆژی خۆتان بە ناتەواوی دۆینێ دەس پێ مەکەن، بەیانی کەلەخەو هەڵدەستین یەکەم ڕۆژی، پاشماوەی تەمەنمانە بۆ دۆینێ بە هەدەری نەدەین.
ئەمڕۆپێنج شەممە
22/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/22هەتاوی
 کورد له کوردستان
                    وەکوو گوڵ
               لە گوڵستان دوور کەوێ

سیس و گەش بێ
                      نێو و ناوکی
                                 هەر وەکوو یەک هەر گوڵــە
               
                               
                              #میلاد_کیانپوور  
💎زەحمەتی هەیە
مرۆڤ بوون دەڵێم
دەکرێ ئەمە لە داوەڵ فێر بی
ئەوان تەواوی تەمەنیان بەپێوە دەبن
هەتا بە پیاویان دانێن.

فەرهەنگۆک:
داوەڵ:مەتەرسەک

سادقی هیدایەت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
وێنەی خاتوونێکی کورد ساڵی 1900
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوز لری شەهرام نازری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وێنەکانی مەهاباد
وێڕای دەنگی نەمر جەماڵ مفتی
هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ ماوە ...

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چیرۆک(گوڵستانی سەعدی)
بەندی چوارەم:کەڵک و سوودی بێدەنگی

لەنێوان زانایەکی هەڵکەوتەی دینی و کەسێکی بێ دین مشتومڕ و وتووێژ ڕوویدا بەڵام لەنیوەی وتووێژەکە دا،زاناکە وازی لە ڕووبەڕووبوونەوەکە هێنا و خۆی پاراست لە درێژە دانی مشتومڕەکە.لەویان پرسی:تۆ بەو هەمۆ زانست و فەزڵەوە،بۆچی لەهەمبەر ئەو دا پاشەکشەت کرد؟
لە وەڵام دا گوتی:زانستی من لە گوتاری گەورە پیاوانی دینی و قورئانەوەیە،بەڵام ئەم کەسە قورئان و قسەی گەورە پیاوانی قەبووڵ نێ و نایبیستێ کەوابوو بیستنی قسەکانی ئەو چ سوودێکی بۆ من هەیە.

🔷کەسێ لەدەسی قوتار نەبی بەقورئان و کەڵام
🔶وەڵامەکەی ئەوەیە نەیدەیەوە پاگۆ و وەڵام

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سەرچاوەی پەندی پێشینیان

نرخێکە و شا عەباس دایناوە!!!!

سەرچاوە:دەگێرنەوە شاعەباسی سەفەوی دەگەڵ نۆکەرەکەی خۆی لە سەفەرێکدا هاوڕێ دەبن، هەریەک بەسوار ئەسپی خۆی دەڕوا. لە ڕێگادا ئەسپی نۆکەرەکە بایەکی لێ بەردەبێ،شاعەباس دەڵێ:ئای بە ڕیشی سێحەبی،...،
لە درێژەی سە فەردا ئەمجار نۆبەی ئەسپی ئاغا دێو ئەویش بە هەمان شێوە لێی بەردەبێ،نۆکەر کە ناوێرێ ڕاست بیڵێ دەڵێ نرخێکەو شا عەباس دایناوە.

ئامادە کردنی نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
شێوەی ژیان ئەوە نییە،کە نەخشەی گەورە بۆ سبەینێ بکێشی،بەڵکو ئەوەیە ئەمڕۆ لە تاوهەڵاتەوە تائێوارێ چێژی باشت لە ژین چێشتبێ.
ئەمڕۆهەینی
23/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/23هەتاوی
ئەوین سزایەکە، ئێمە لە بەر ئەوەی توانامان نییە بە تەنیا بمێنین تەمبێ دەکرێین.

#مارگریت_یورسنار
نقاشی: #اگون_شیله
وە نادرمستەفازادە
هەر کوردم❤️

بەدەر بەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب یان لە ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دەقات بێت وێرانه ماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان
یان زەنجیر لە مل لە سووچی زیندان
ساغ بم جەحیل بم بگرمگوێ سوانان
یان زار و نەزار لەنەخۆشخانان
دانیشم لە سەر تەختی خونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری
کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر له پێناوم گیان له سەر دەستان


مامۆستا ــ هەژار


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کۆیلەی عەڕەب نابم

لەهەر لاوە سەدای نامۆی زمانێکی ترسناکە
زمانێکی وەکو تاعون، کوشندە و زبر و بێ باکە
زمانی شیر،زمانی تیر، زمانی هزری بێ تەدبیر
زمانی حوکمی شەلاق وجیهادوسوتنی یەخسیر
گەلی ژێردەستە وا فێرە،بکا مەدحی بتی بیانی
بەپاک وپیسی داگیرکەر،بنوسێ شێعرو گۆرانی
لەمێژە بۆتە پێلیگە، هەواری ئیزەدی و مانی
لەژێر پۆستاڵی ئەندیشەی،خەلیفەی دوربیابانی
لەمێژە شۆڕە لاوی کورد،ئەسیری فکری ئەعڕابە
کەنیز دارانی ئەهریمن، لەخاکم بونەتە بابە
گوڵاڵە شاری ڕەنگینم،لەخوێن دا بوو بەجەلەولا
سەری هەرچی گوڵەبڕیان،ڕژاخوێنی لەهەردولا
ڕماندیان تاقەکەی کەسراو ئیلامیش بوبەوێرانە
تەخت کراشاری تێسفون وسوتاندیانن کتێبخانە
سوتا تەختی سولیمان و دیرۆکیان کردەناوزێراب
بەفەرمانی خودا هاتون،بەخێر نێیەن بن الاکلاب
غەریب کوردی پەرێشانە، بە ماڵ وحاڵی تێدا چو
سەرت دەبڕا کەنەتکوتبا،اللەولاالاهە الاهوتوفلحو
ئەخر چۆن بێتەسەرزارم،زمانی منە ئەوێستایی
لەدڵمان ئاگری کوردەو،لەچاو ئەشکی ئەهورایی
بەڵێ داگیرکریا میدیا،هەمو مێژوشی سوتێندرا
کچی جوانی وڵات ماد،لەمیسروشام فرۆتێندرا
دەبێ چۆن نەمرم ئێستاکە،لەبتخانەی عەڕەبدابم
کە دایکم بە کەنیزکراوەو،سەریشیان بڕیوە بابم

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
De Bero
Chopy
دەنگی خۆشی چۆپی فەتاح

پێشکەشتان بێ

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌿💫

"لەنجە عەلی"

ئەی باغەوان من غەریبم ڕێگای باغت لە کوێ دا

روژ باش

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پەلکەکانے شێعرەکانم پەلکە پەلکە بەپەلە
کردەوە چوارینە،قەتعە، تا ئەوەی وا غەزەلە

گشت بە کۆمەڵ قنج و قیت هاتوون بەرەو پیری ڕۆخت

پێت بڵێن شاجوانی شاکوژ تۆی سەرۆکی ئەم کەلە

#میلاد_کیانپوور
‍ ,
ڕۆژگارێکی غەریبە!!
......ئیتر تەنانەتی ،،،
ئەوینیش مەڕهەمی
برینی دڵە شکاوەکان نییە
ژنێ دەناسم ...
کە هەموو بەیانێک
لە گۆزە شکاوی خەیاڵی
بە کاسەی‌بەتاڵی ژیانی
مەی خەمی دەخواردەوە
جگە دەرد و ئازار ئومێدی لە دڵ دا نەبوو
ڕۆژگارێکی غەریبە !,,,,
غەمی دڵتەنگی،ئینسانەکان...
وەکو شێعرێ ....
لە ڕەدیف و قافیەی تەمەن
ڕەنگ دەدۆڕێنێ
بەڵام سەیرە
ئێستاش لە دڵەڕاوکێی تەنیایی دا
ئەوین باشترین
حەشارگەی بێ خەمە


#دلنوشته‌_رز
#اجرا_مژگان_برنده


وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو
لە ناخی دڵەوە جوانترین سڵاوتان پێشکێش و ئاواتە خوازی ژیانێکی بێ خەم ودەرد وبە دوور لە کەند و کۆسپی ڕۆژگارتان بۆ لە خودای میری مەزن ئاواتە خوازین
ئەمڕۆ شەممە
24/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/24هەتاوی