🎵دۆ🎵
شێـعـرەکانے مـن وڵـاتـے سـەربـەخـۆن
بۆ هەموو شوێنێ بەبێ پاسـپـۆرت ئەڕۆن
نە وەکوو کۆرپەے بزێوے شێعرے نوێن
نەک خـەواڵوو نووستووە لە بـێشکے کـۆن
بولبول و سەیرە و قەنارے و کەون
لە بنے سەربەستیا گشت دەستەمۆن
هەر وشەے بفڕێ لە سەر ئاسمانے هەست
دژ بە نافەرمانے ئەسپے وشکەڕۆن
هاتووە مەیدان حەریفے تازە کار
هەر دەپرسێ ئەم چلۆنە و ئەو چلۆن؟
تۆ لە سەر عەرووزے و سەروا بەشه
من لە ژێر ساے مووسیقایه پشتے تۆن
جا وەرە بۆ سەیرے ئاوێنەے تۆنیک
گشت بە وێنەے سی لا سۆل فا می ڕێ دۆن
#میلاد_کیانپوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

ئەوینم
هەموو ڕۆژێ
بە تاسەی دیداری تۆوە
چاو بە ڕوی دنیا هەڵدێنم
گاهەیە تۆ
لەو دیوی مەودا
خۆت بەمن گەیاندبێ
تەواوی دڵەکوتەی من
بە دەنگی خۆشت بهارۆژێنەوە
من ڕێزی ئەو
هێرشە خەیاڵییە دەزانم
بێخەمی بەربەستی خەڵکانم
ئەوین بێوێنەترین
خۆشی هەر دوو جیهانە
#ماریا_کەریمیان
وەرگێڕان
نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️

هەموو شەوێ کاتێ دەگەڕێمەوە بۆ ماڵێ دایکم دەبینم کە چاوەڕۆان دانیشتووە، هەر کە دەمبینێ دەڵێ:کوڕم دەتوانی ئەو دەرزی و دەزوویەم،بۆ پێوەکەی؟؟؟!!!
شەوێک لەو شەوانە لێم پرسی بەو درەنگانی شەوە چی دەدوری؟؟؟؟
کوتی:گیانی دایە هیچ نادروومەوە تەنیا
تاقیکاری مەستیم لێ وەردەگرتی...
باوەڕ بکەن ئێستاش پۆلیسی ئامریکا ئەوەی بە بیردانەهاتووە کە ئاوا تاقیکاری لە مەست وەرگرێ!!!!
وەرگێڕان
نادرمستەفازادە
🔴 🔴
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
شەوێک لەو شەوانە لێم پرسی بەو درەنگانی شەوە چی دەدوری؟؟؟؟
کوتی:گیانی دایە هیچ نادروومەوە تەنیا
تاقیکاری مەستیم لێ وەردەگرتی...
باوەڕ بکەن ئێستاش پۆلیسی ئامریکا ئەوەی بە بیردانەهاتووە کە ئاوا تاقیکاری لە مەست وەرگرێ!!!!
وەرگێڕان
نادرمستەفازادە
🔴 🔴
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ماندووتر
لە میلەکانی کزی کاتژمێر
قورسایی ئازار لە سەر شان
زبڵدان بە زبڵدان
دەگەڕێم بۆ لەتێ نان
بۆنی مردووم
گرتووە
ڕاست لای سەگێ
کەنازانێ
بۆچی هەڵدێ
بە شەو و ڕۆژ
کاتێ تۆفان
لە هاتن ناوەستێ
دەڵێی نا،
لە مابەین
چاڵێکی ڕەش
بە هەوای خەفەقان
دەست بکێشە
سەر پێستی چرچهەڵگەڕاوم
بەو خودایەی
کە ددانی دا
باوکم بە ئێسکە کزەکانی
لە زاری کراوەی
شەقامێ باسی دەکرد
کە ڕووتەکانی شاری
لە بەر چاوی ئاسمان
یەکجێ قووت دەدا !!!
شێعر و خوێندنەوە
#مەعسومه_قەنبەری(هامون)
۹۹/۳/۱۸ ۰۴:۴۰
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
❤️🥀💜🌺
@Theloverain
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە
ـ🌷❤️🌷❤️🌷❤️🌸☘🌺🥀💐🍁

Telegram
attach 📎
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانێکی خۆش و بێخەم و دەردتان بۆ لە خودا داواکارین
ئەمڕۆ سێشەممە
20/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/20هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بەیانیتان باش
ژیانێکی خۆش و بێخەم و دەردتان بۆ لە خودا داواکارین
ئەمڕۆ سێشەممە
20/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/20هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سووتاو:
خۆزگەم بەو کـــەسانەی
کە بە چەکی قەڵەم شەڒ
دژی شـەوەزەنگ دەکەن
و پێنووسیـــان بۆ چارە
نووسی گـــەلەکەیان بە
کار دێنن و لـــە ئاکام دا
قەڵەم هــەرمانیان دەکا
پێشمەرگەیڒیگایقەڵەم
هەرمانن قــــەتنامرنو
نەقیمیسوریسەرعەرزن
وبۆیەفرمێسکیقەلەمیان
بەهیچ بایەخێ نافرۆشن.
ـــــــــــ
((قه له م))
قـــــهڵەم،قـەڵەم ئەی پڕ لە ڕاز
ئــــــە ی زمـــــــانی ڕاز و نیاز
ئەی خۆشەویستی خوایبەرز
چــهکی تووڕەی دەوری عهرز
شهمشیری مـەیدانی شەڕەف
ئهنگێوەکهی جــهرگی ههدف
په یکانــی دژی ملهــــــــوڕان
چهکـی دەستی کیژ و کـوڕان
قهڵەم ئەی ئایــــهی یهزدانی
کــه لاڵیش بم تــــــۆم زمانی
قهڵەم تەنیا چـــەکی دەستم
زمانـــــــی پاراوی هــــهستم
قـــهڵەم سهرۆکی سهرداران
هان وتینی سهربـــــــەداران
دیرۆک پڕن له ســــــهربازت
پڕن لــــه نهغمــــه و ئاوازت
سوقڕات پێشمهرگەی ڕیگەته
شهوکەران بـــۆ وی شهربهتە
قهڵەم حـــــهللاج سهربازته
ســـهرداری خــــاوەن ڕازته
ڕێگەی پاکت بە رەو حــــەقه
ههرکەس تۆی بێ ئەنەلحەقه
سەعدی سەلمان لە ڕیگەی تۆ
بە ڕواڵەت دەبێ ڕەنجـــــەڕۆ
گەر لە بـەندیخـــــــانەی نایە
دەمێنێ هــــەتا هـــــــــەتایە
سەعید سیرجانی و سوڵتانی
لە ڕێگەت بوونە قــــــوربانی
سەمــەد بەو پەڕی بێهرەنگی
فیدائیتە بەبــێ دەنــــــــــگی
فەروخی یەزدی لە ڕێــیتۆ
بۆتە ئەستێرەی گــەشی کۆ
گەر دەیدروون دەم و لێـوی
پڕ شکۆتر دەبـــــێ نێــــوی
قەڵەم قـــەسەم بە نێویتۆ
بەو شەهێدانەی خێــویتۆ
"سووتاو"یکـورد وەفا دارە
ئەویش عــــاشقی سەرداره
((#سووتاو))

🌾بەهارییە🌾
ئەوادیسان بەهارهات و کەژ و کێو پاڕە خەمڵاوە
لەشاریی چوونەدەر خەڵکی، لەجومعان وان بەسەحراوە
بەرەڵبێنەی لەنێو قەد خستو وە نازداری بەر سێبەر
لەبۆ ڕێواس وگێلاخە پەچەو چارشێوی لا داوە
لەسەرچۆم دیم کچێ سەیزادە بەرهەڵبێنەکەی شل بوو
منیش زۆر زیرەکیم کرد و بە دووماچ بۆم گرێداوە
بزەی هاتێ و کوتی! هەرچەندە پیریشی حەڵاڵت بێ
قوڕت دا وا بە دەمبێنی هەواداری کوڕۆناوە
وەسەر کەوتم بەرەولای کێوی مەولوودەی وڵاتی خۆم
گوڵم دیتن لەچەند ڕەنگان دەڕەقسین گشت بە دەم باوە
گوڵاڵەی سوور و خاشخاشە وەکو شووشەی شەڕابی کۆن
بەسەر پەنجەی خەناویی بادەگێڕی مەجلیسی شاوە
تەبیعەت مەجلیسی شایە چەمەن فەڕشی گەلی مەیخۆر
ئەوەی ئەوبەزمە ناگێڕێ قوماری ژینی دۆڕاوە
بەڕاسی عەیبە جۆزەردان نەچی بۆ شاخی هەورامان
نەبینی گەردەنەی گاڕان نەچی بۆ پارکەکەی پاوە
بەچاوی تۆقەسەم هاوڕێ کەم و زۆر هەرتەمەن دەڕوا
لەترسی مەرگ ئەوەی بمرێ خەیاڵی خاوو شێواوە
وەکوو ئەو زولفە ئاڵۆزەی پەری! ئاسۆ بەشانەی کرد
بەشانەی شیعری دڵداری و دەقی هێشتاکوو نەشکاوە
بۆکان ١٣ ٣ ٩٩
#ئاسۆ

Audio
دیاری خاتوونی بەڕێز دڵنیا لە بانەوە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چەند جوانی گوت نیمایووشیج:
هەرگیز چاوەڕوانی
"داهاتووی خەیاڵی" مەبە.
بەشی خۆت لە"خۆشی ژیان"
هەر ئەمڕۆ وەرگرە.....
لەبیرت نەچێ
"شوێنی مەبەست" مودام جێگەیەک
لە "کۆتایی ڕەوگە" نێ!
"مەبەست؛ چێژ بردن لەو هەنگاوانەیە کە لە مەعبەینی شوێنی دەسپێک تا شوێنی مەبەست هەڵیان دێنینەوە!
چایەکەت بخۆوە!
پەرۆشی سبەی مەبە، لە مەزرای گەنمی من و تۆ لاوێچێ کا بۆ با دەمێنێتەوە و بەس
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

گیانە ئەمڕۆ نیشتمانم
ئاهی گەرمە
ناخی ژانە
زوڵفی ڕنیاو
چاوەکانی پڕ گریانە
دەبێ چی هیواکانم
بەم ژیانە
هەمووی مەرگە و هەر نەمانە
باڵەندەی عەشق
هەڵفڕیوە
بێ هێلانە
ماڵی بەختی چەن وێرانە ،
گیانە ئەمڕۆ نیشتمانم
ڕۆژی نوقمە و
ئاسمانی لێڵ و تارە
لە سەر لێوی
کانی وشکی ئەم هەوارە
بزە تاڵە
خەمی بارە
کەژ و کێوی
چۆڵ و هۆڵە
هەڵۆکانی لەسەر دارە
شێرەکانی
جێگای زامیان پڕ لە ژارە
قەل و قاڵاو
گەورەی شارە ،
گیانە ئەمڕۆ نیشتمانم
چۆمی سوورە و
ئاگر بەرگی دارستانە
دڕک و داڵیش
پادشاهی گوڵستانە
دەست درێژان
تاجی سەرن و
پینەدەست لە بن دەستانە
ئەوەی وا کە
بێ نیشانە مێژۆی کۆنی کوردستانە ،
گیانە ئەمڕۆ نیشتمانم
باڵەندەیەک سەرگەدانە
شاخی ئازادی له کوێیە
بیکاتەوە بە هێلانە
هەڵۆکان با هەموو کۆ بن
چنگ بەن لەوەی
داگیرکەری نیشتمانە
ئێرە خاکە ئێرە پاکە
ئێرە دایکە بۆ کوردانە !!!
شوان کوردستانی

🌺🍀🌺
عەداڵەت،یا ئازادی⁉️
ئەگەر من بۆ هەڵبژاردن لە ناو عەداڵەت و ئازادی دا سەرپشک کەن، من ئازادی هەڵدەبژێرم.
بۆچی لە کۆمەڵگایەکی ئازادی ناعادڵدا، من ئازادی پارێزگاری لە عەداڵەتم هەیە
بەڵام گەر لە کۆمەڵگایەکی نابەرانبەر و ناعادڵدا ئازادیم لێ بستێنن و عەداڵەت بەڕێوە نەچێ، من ئازادی ڕەخنەگرتن و ناڕەزایەتیشم نیە..
▫️#کارل_پوپر
🌸
وە ـ نادرمستەفازادە

بەیانتیان باش
ئەمڕۆ چوارشەمە
21/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/21هەتاوی
خاک
نه دۆستانم ههڵدهبژێرم،
نه دوژمنم!
عهشقی خاكێک،
بۆته ڕازی سهركهوتنم!
كه تهنیا ههر لهبهر ئهوه،
ڕاپهڕین و سرهوتنم!
بۆیه ئهوهی خۆشی دهوێ
دۆستی منه و
نهیارانیشی،
دوژمنم!
🍁 #ک_د_ئازاد 🍁

به گریانم وەڪوو گــوڵ پێڪهنی یار
له باغی من به بارش غونچه پشڪووت
شوڪر ههر مامهمهوه بۆ یــــادگارے
بەڪارے زهخمهڪەےشمشێرے ئهبرووت
له غهمزهےچاوت ئهبرۆ داگره و بهس
مهڪە بۆ قهتڵی عـاشق ڕهنجه بازووت
نهخۆشی عیشقی لێوت وهسیهتی ڪرد
بتــاشـن دارے عوننـابی به تابــووت
منی بهم حاڵ و قاڵه دے ڪه دهیوت
ڪتێـبێـڪی غهریبــم دیوه، پهڕپووت
به نیله بێ نهباتی میــسرے لـێوت
جلم، سوبحم ههموو ههر شامه بێ ڕووت
له ناڵهے گهرمی دڵ باڪت نهبوو تۆ
به ئاهی سهردے"مهحوے" من دڵم سووت
#حەزرەتۍمەحوے

شێعری کوڵمت؟
ئەی بە چاوان
بەڵام لێوت
ئامان هەرگیز!!!!
گەلی کوردین و بێزارین
کە خوێن بە شوێنی خوێنا بێ
#میلاد_کیانپوور
ئەی بە چاوان
بەڵام لێوت
ئامان هەرگیز!!!!
گەلی کوردین و بێزارین
کە خوێن بە شوێنی خوێنا بێ
#میلاد_کیانپوور
زۆرن ئەو ژنانەی لە خۆیان دەپرسن:
بۆ مناڵێک بێنمە دنیا؟
بۆ ئەوەیکە برسێتی بکێشێ ؟
لە سەرمان بلەرزێ ؟
لە خەیانەت و سووکایەتی ئازار بچێژێ؟
ڕاستی ئایا هیچ بوون باشترە یان هەبوون و ژان چێژتن؟
من تەنانت لەو چرکانەی کە سەبارەت بە تێکشکاندن و نامرادێکانم فرمێسک دەڕێژم ، ئاوا بەرژەوەند دەکەم کە:
هەبوون و ژان چێشتن باشترە لە هیچ بوون!
ئوریانا فالاچی