✓ کوردی [مستەفا بەگی ساحێب قڕان]
لەیلەکەی بێمەیلەکەی مەحبووبەکەی عەییارەکەم
شۆخەکەی بەدبەختەکەی بێڕەحمەکەی غەددارەکەم
زاڵمەی لەخوانەترسەی کافرەی بێمرووەتە
قاتلەی عاشقکوژەی جەللادەکەی خوونخوارەکەم
گوڵبەدەن سیمینزەقەن خەتیاسەمەن فندقدەهەن
ئەسمەرەی قەدعەرعەرەی ناز و نەزاکەت دارەکەم
نەوجەوان ئەبرۆکەمان شیریندەهان و نیکتەدان
تورکڕەفتار و پەریڕوخسار و کاکۆڵدارەکەم
ئەی ڕەقیب سەد جار دەرم کەی یا جوێنم پێ بدەی
ناعیلاجم هەر دەبێ بێم بۆ عیلاجی کارەکەم
ژەهری دووری چەشتووە [هیجری] ئەمێستا بۆیە وا
تەڵخگوفتارە کەلامی لەعلی شەکەربارەکەم
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

✓ حەریق
عاشقی سەروی قەدت قومریسیفەت زاری ئەکا
ڕووی گوڵی تۆ بولبولی دڵ فێری غەمخواری ئەکا
خۆت وەکوو سوڵتان چاوت حاکم و برۆت شمشێر
تیری موژگانت وەزیرە مەشقی خونخواری ئەکا
کەوتە نێو زوڵماتی زوڵفت دڵی ئەسکەندەرم
خدری زیندە ماچی لێوت کێی دی ڕزگاری ئەکا
من بە میزانی تەبیعەت گەوهەر ئەفرۆشم، دڵم
وا لە شامی زوڵفی تۆدا کەسبی عەتتاری دەکا
مەیخەرە ژێر پێتەوە گەر حەز دەکەی ژیر بێتەوە
دڵ کە منداڵە شەکەرخەندە لەبت جاری دەکا
مورغی دڵ برژا لەبەر قرچەی هەتاوی فیرقەتت
تا بەکەی داوی سەری زوڵفت گرفتاری دەکا
مەستی بادەی چاوی ئەوم و پێم دەڵێ مەستی مەیە
سەیری کەن بوختانی ناحەق چۆن بە لەب جاری دەکا
بێرە مەیدانی فەساحەت ئەسپی خۆت لینگ دە [حەریق]
تا بزانم کێ بە شیعرت سوحبەت و یاری دەکا

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەلماندنی هێزی بەهێز و پڕ لە وزەی زمانی کوردی!
وەستا ڕەحیم مینایی
ناسراو بە وەستا ڕەحیمی کوچک و وەتەمیش
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
وەستا ڕەحیم مینایی
ناسراو بە وەستا ڕەحیمی کوچک و وەتەمیش
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تاسەی قەڵەم
نووسین و خوێندنەوە: مامۆستا عەزیز وەلیانی

حەوت گەڕەك بگەڕێ پیانۆیەك ، سەنتوورێك ، گیتارێکت دەستناکەوێت. بەڵام لە هەموو ماڵێ کڵاشینکۆفێکی تیایە...
بەهەموو تەمەنت دوو سیدی مۆسیقات ، بۆ مناڵەکەت نەکڕیووە، بەڵام مۆبایلەکەت پڕەیەتی لە ڤیدیۆی سەربڕین و کوشتن و شەڕە بلۆك و گۆرانی بێمانا..
لەڕۆژی لەدیکبوونی مناڵەکەتدا ، لەجیاتی کتێب و فیلم ، باوەشێك تەرەقە و دەمانچەی مناڵانە ئەهێنیتەوە بۆی!
ژێرخانی ماڵەکەتان لەبری تابلۆی گرانبەها و میراتی هونەری بەجێماوی باوباپیرتان ، پڕیەتی لە تایەی کۆنە و مۆلیدەی شکاو قایش پانکەی سەیارە و فەردەی دڕاوی گەنم و تەنەکەی چەور و چەقۆی کۆڵ..
ئێمە ئالێرەوە هاتووین، مناڵی ناو خێزانێکین کە بەیانیان بەشەڕی نێوان دایك و باوك خەبەرمان بۆتەوە ، بە دەم و چاوی ترشاوی مامۆستای مۆن و دڕ گۆشکراوین. گوێمان بە وتاری ئاگراوی مەلای توڕە ڕاهێنراوە. ڕۆحمان بە جوێن و قسەی زبری وەستای دیوار ئاودراوە. شەوان گوێمان لە سیاسەتی کوردی گرتووە.
ئێمە نەوەی ئەو شاخ و کەژ و کێوە بێ خێر و زبر و وشکانەین ، کە جگە لە عەبەسیەت و توندڕەوی و کەڵەکەکردنی ڕق و بوغز ، هیچ هەستێکێتر ناخاتە دەروونمانەوە.
ئێمە لەو مرۆڤانەین کە هەژاری نەیهێشتووە چاومان بکەینەوە.
ئێمە لێرەوە هاتووین ، لەم ژینگەوە درووست بوین.
ئیتر زۆر بە ئاسانی دەبینە پیاو کوژ ، دەبینە کەسێکی توڕە دەبینە دەسکەلای حیزب و خۆمانی بۆ فیدا دەکەین.....
بەڵێ ئەمە حەقیقەتێکی ناخۆشە بەڵام ئەشبێت جار جار دەست بخرێتە سەر برینەکان بۆ ئەوەی هیچ نەبێت کەمێک هۆشیار بینەوە
کەمێک بگۆڕێن،کەمێک هێمنیمان خۆش بوێت
ئاوارە بۆکانی

Audio
دەنگی هونەرمەندی دەنگخۆشی ناوچەی ئاڵەشین
یۆسف مستەفا و پێشکەشی شێعری بەرەو موکریانی مامۆستا هەژار
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
یۆسف مستەفا و پێشکەشی شێعری بەرەو موکریانی مامۆستا هەژار
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
✓ مەدهۆش
عەرەب بە تێکڕا پەرۆشی چاون
گیرۆدەی قژ و ئەگریجەی خاون
تورکان لەشولار بە جوان ئەزانن
بە چاوی هونەر لە ڕووت ئەڕوانن
فارس بۆ ڕان و سمت و ساق وێڵن
قەستە بە چاو و بە چنگ بیکێڵن
غەربی بۆ سووڕ و سەما بەجۆشن
زیاتر بۆ ماچی دەم بەپەرۆشن
کورد کە پەروەردەی لوتکەی چیایە
ئارەزوی لەگەڵ مەمکی قوتایە
جگە لەمانەش لە هەر ولاتێ
دڵ و چاو وێڵن لە دووی ئاواتێ
هەر یەک بە جۆرێ لە جوان ئەڕوانن
شوێنێکی دیاری بە تاک ئەزانن
هەرچەندە تەنها بەژنی ڕێک جوانە
هەر کەس بەشێکی لا دەست نیشانە
هەندێ حەز ئەکەن کەمێ لاواز بێ
بۆ زۆرانبازی و ڕاکردن ساز بێ
گەلێ کەس ئەڵێن کەمێ گۆشتن بێ
بۆ هەڵگوشین و جێ دەست خڕپن بێ
لای گەلێ سەوزە و ڕەشتاڵە جوانە
ئەڵێن خوێنگەرمی ماڵی زستانە
لای هەندێ سپی یا بەفر و خوێن بێ
سەیری ڕوخساری خەفەتڕەوێن بێ
لاوان ئارەزووی دەستبازی ئەکەن
پیر حەز لە مەنگی و هاوڕازی ئەکەن
شاعیر بەرەو ڕووی جوانان ئەوەستن
بزێوی ناکەن هەر جوانپەرستن
گەر لە من پرسن ئەی تۆ چیت ئەوێ
خۆم چیم وتووە هەموویم ئەوێ
دیاری بەڕێز ناسرویسی

لە ناو فرمێسکەکانمدا
وێنەی کەسێکی لێ دیارە
ئەو کەسەی کە ڕۆژێ سەد جار
منی داوە لە سێدارە
من لە لای ئەو وەک داگیرکەرم
بەڵام ئەو لام تەنها یارە
شوان کوردستانی

" وێـنــە "
پێکەنینت لە قاپ دەگرم
بۆو ڕۆژانەی
کە بێدادی
ناهێڵێ تۆزقاڵێک شادی!
#ک.د.ئازاد

ڕۆژێک مامۆستایەکی زانستگاە سەرو فوودانە و دەرزێکی بە هەرکام لە خوێندکارانی پۆل دا و گوتی خولەکێکتان مۆڵەت هەیە فوودانەکانی یەکدی بتەقێنن هەرکەسێ پاش خولەکێک فوودانەکەی بەساغی بداتەوە براوەیە
کێبەرکێ دەستی پێکرد و پاش خولەکێک من و چوار کەسیتر بە فوودانەی ساغەوە براوە بووین
پاشان مامۆستا ڕووی لە خوێندکاران کرد و گوتی :
من هەر ئەو کێبەرکێیەم لە پۆلەکەیدی بەڕێوە برد هەموویان بردیانەوە چونکە کەس فوودانەی ئەویدی نەتەقان چونکە بڕیار بوو پاش خولەکێک هەر کەسێ فوودانەکەی ساغ ماوە براوە بێ کە هەرواش بوو.... ! ئێمە مرۆڤەکان لەو کۆمەڵگەیە هومالی یەکتر نین و خۆ بڕیار نێ ئێمە براوە بین و دیتران دۆڕاو!!!!!
بڕیار نێ بختەوەری خۆمان بە ڕووخاندنی دیتران مسۆگەر بکەین دەتوانین پێکەوە بیخۆین، پێکەوە شۆفیری بکەین، پێکەوە خۆشحاڵ بین، پێکەوە...پێکەوە....
فەرهەنگۆک:
هومال : ڕەقیب
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کێبەرکێ دەستی پێکرد و پاش خولەکێک من و چوار کەسیتر بە فوودانەی ساغەوە براوە بووین
پاشان مامۆستا ڕووی لە خوێندکاران کرد و گوتی :
من هەر ئەو کێبەرکێیەم لە پۆلەکەیدی بەڕێوە برد هەموویان بردیانەوە چونکە کەس فوودانەی ئەویدی نەتەقان چونکە بڕیار بوو پاش خولەکێک هەر کەسێ فوودانەکەی ساغ ماوە براوە بێ کە هەرواش بوو.... ! ئێمە مرۆڤەکان لەو کۆمەڵگەیە هومالی یەکتر نین و خۆ بڕیار نێ ئێمە براوە بین و دیتران دۆڕاو!!!!!
بڕیار نێ بختەوەری خۆمان بە ڕووخاندنی دیتران مسۆگەر بکەین دەتوانین پێکەوە بیخۆین، پێکەوە شۆفیری بکەین، پێکەوە خۆشحاڵ بین، پێکەوە...پێکەوە....
فەرهەنگۆک:
هومال : ڕەقیب
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#کلیپ
🎼شیعرێکی زۆر جوانی:
#دلێر_موحەممەد
بەنێوی:
#جێژوان
📃... نازانم تۆ چۆن دڵت هات
بمخەیتە شاری تەنیایی😞

🌺 غـــەزەڵ🌺
🎶🎵 شادی 🎶🎵
ئافەرین بۆ میلی چرکە،خولکە،گووسکی کاتەوە
بۆۆ؟ بەبێ باتری له ملدان دەستی بەر ناداتەوە!
ڕەقەمی بیستۆکی مێژوو چەندە؟ چەند بێژم ئەلۆ!
کۆتر و چاپار ئەنێرم بەڵکوو زوو جواو باتەوە
ئاورینگی شەوژەنی دەرکی کەوەن چەشنی زەڕە!
ماوەرای ڕەنگێ لە کێ بم، ژەنگەکەی بشواتەوە؟
ئاسەواری شێعرە سەروا؟؟ چاکە👍کاکە❌ بڤەیە
فز نەدەی دێوێ له تاریکە شەوا ئەتباتەوە
شۆڕشی سەنعەت له باوەش گوڵوشە گوڵچن کرا
داخۆ بۆ لووتکەی جیهانی سواری کەر بمگاتەوە؟؟
ئاژەڵ و ژن ، جوان و پیر و خزم و بێگانە هەموو
خاوەنی ڕێزی نەقانن ...شەرمە زیقی شاتەوە!!!
ڕێ بە ڕێ ڕێگا دەپێوێ شۆپی پێنووسم بژی
ڕەمپی ڕێبەندانی هەینیم ، ڕەنگە شەم هەڵخاتەوە
دوا هەناسەی شێعری دیلم دەم بە دەم دەگرم بەدەم
با دەمێکیش دەم دەمی دەرچم وەنەی هاناتەوە
ئاسنە پێڵاوی کوردی وا هەتا سەر هاتە سەر
بێم بەرەو پیری بە شمشاڵ،یان بە دەم سەڵواتەوە؟
نێوی شادیم کردووە پەسڤۆردی شێعرم بێ گومان
با خەمانی پڕ خەمانم هەر خەم و خەم خواتەوە
هێڵی شەمەندەفەری شەوگەردی ئەگریجەت گوڵم
ڕاخە بۆ ئێستگای ئەوینداران بلیتم هاتەوە..
یا حەبیبی و عجقەکەم ئیدی بەسە شاجوانی کورد
خۆشم ئەوێکی ڕاستەقینەم چاوەڕێ ئیمزاتەوە
گەرچی شێعرم پڕ له قوفڵە و ڕەسمە شێعری ئاوەڵا
تۆ بڵێ مفتاح، کلید ، یاکوو کلێڵ ئەیکاتەوە؟
#میلاد_کیانپوور

ئەو ڕۆژانە
دڵم تۆی دەوێ
تا ئەوینداریەکانت
بە گوێم دا بچرپێنێ
سەیر
ئازار دەکێشێ
جێی نەبوونت
#ماریا_کریمیان
وە ـ نادرمستەفازادە
دڵم تۆی دەوێ
تا ئەوینداریەکانت
بە گوێم دا بچرپێنێ
سەیر
ئازار دەکێشێ
جێی نەبوونت
#ماریا_کریمیان
وە ـ نادرمستەفازادە
لە قسەخۆشەکانی بارام بەگ
ـ سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ ژن، غەیبەتی لە كفتە پێ خۆشترە!
ـ سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ، خوا فەقیری بەس بۆ قەرەباڵغی بازاڕ درووست كردووە!
ـ سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ هەموو چایەک جگەرەیەكی دەوێ و هەموو جگەرەیەكیش چایەكی دەوێ!
ـ سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ ژن و مێرد هەرگیز رێک ناكەون؛ ئەگەر هیچ كێشەیەكیان نەبێ، یەكێكیان دەڵی: گەرمە و ئەویتریان دەڵێ: سەرمامە!
ـ سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ نەگبەتیی كورد لەوكاتەوە هات كە بە درۆیان وت: سیاسەت!
ـ سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ هەركات پیاو لە ماڵەوە گۆرەوی لە پێ بێ، هەرچی نەعل(سەرپایی، دەمپایی) هەیە لەو ماڵەدا هەمووی تەڕە!
ـ سێبەسێ تەڵاقم كەوتبێ یەپراغ سارد نابێتەوە، كە ساردیش بووەوە، هەرگیز گەرم نابێتەوە.
ـ پێی دەڵێن: بارام بەگ! ئۆتۆمبێل هەرزان بووە، بۆ دانەیەک ناكڕی؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ: تەڵاقم كەوتبێ ئۆتۆمبێل ببێ بە دینارێک، دەكاتە هەموو سەروەتەكەی من، دەبێ بە هەژدە پەنجایی!
ـ بارام بەگ ماوەیەک بێكار بووە، بۆیە خەڵک پرسیاری لێ دەكەن: بۆ بە بەتاڵی دەسووڕێیتەوە؟
ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ: تەڵاقم كەوتبێ دووكانی كڵاو دابنێم، خوا ئینسان بە بێ سەر دروست دەکا!!!!

هەموو ڕۆژێ
بە کاتی خۆشەویستی
باوەشت بکەوە
میوانیم کە
بە چەند چۆڕێ
لەکانی چاوەکانت
پێکەنینە بخە
خەزێنەی لێوان
تا ماچ دانێمە
سەر گۆنەکانت
با ئەوین ڕوودا
هەڵاتنی دووپاتە
بۆ دەستپێکی من و تۆ...
#ماریا_کریمیان
و ـ نادرمستەفازادە

لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ شاعیران
بەڵام تكایە بەهەستەكانیان تێنەكەون
خزمێكم هەیە شاعێریكی هەست ناسكە
بەڵام كێشەیەكی هەیە هەفتەكە پێنج ڕۆژی لەزیندانە لەبەر شەڕ لەگەڵ خێزانی و دایكی
هەموو هەفتەیە دایكی سكاڵایەكی لای دادوەر لێدەكا
جا دۆێنی شەو پێشمەرگەیەكمان دانیشتبو هێدفۆنێك لەگۆێدا هۆڕە هۆڕ دەگریا
وتم كاكە چی بوە كێشەت چیە وتی گۆێی لێگرە چی بۆدایكی دەڵێت
كەسەیرم كرد كابرای پورزامە وتم دەی بەڕەبی كەعبە درۆدەكا ئەوە شەمەیە و ئازاد كراوە ئەینا تاپێنج شەمەش لەزیندان بوو لەسەر سكاڵای دایكی
وتی دەی بەنەعلەت بێت لەمن وایە دایكی مردوە
هێرش براخاس

خێزانم لەگەڵ دایکم نموونەی ناسازگاری بووک و خەسوون. تەنانەت بۆ ساتێکیش نەمبینیووە بە قسەی یەکتر بکەن. ئەگەر خێزانم بڵێ ماست سپیە دایکم ئەڵێ ڕەشە.
جارێک ئەچووین بۆ سنە دایکم هات لە سەندەڵی پێشەوە سوار بێ، خێزانیشم هەمان دەسوور. خۆلاسە هەردووکیان هاتنە پێشەوە سواربوون.
لە نزیک نگڵ پۆلیس هاتە ڕێگەمان و وتی باشە بۆ سەندەڵی پشتەوە خاڵیە و دوانت لە پێشەوە سوار کردووە؟
منیش ماجەراکەم بۆ باس کرد بە زەردەخەنەیەکەوە وتی بەخوا برا من لە تۆ زەلیلترم. کەوتینە قسەی خۆش، ئیتر جەریمە(غەرامە)ی نەکردم و ژمارەی مۆبایلەکەمان بە یەکتر دا و ئێستایش پێوەندیمان هەیە. خۆشتر ئەوەیە کە بێ ئەمە بە یەکترمان وتبێ دوایی دەرکەوت کە هەردووکمان ژمارەی یەکترینمان بە "قوڕبەسەر" زەخیرە کردووە.
قسە و بەسەرهاتی خۆشی مەریوان و هەورامان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
جارێک ئەچووین بۆ سنە دایکم هات لە سەندەڵی پێشەوە سوار بێ، خێزانیشم هەمان دەسوور. خۆلاسە هەردووکیان هاتنە پێشەوە سواربوون.
لە نزیک نگڵ پۆلیس هاتە ڕێگەمان و وتی باشە بۆ سەندەڵی پشتەوە خاڵیە و دوانت لە پێشەوە سوار کردووە؟
منیش ماجەراکەم بۆ باس کرد بە زەردەخەنەیەکەوە وتی بەخوا برا من لە تۆ زەلیلترم. کەوتینە قسەی خۆش، ئیتر جەریمە(غەرامە)ی نەکردم و ژمارەی مۆبایلەکەمان بە یەکتر دا و ئێستایش پێوەندیمان هەیە. خۆشتر ئەوەیە کە بێ ئەمە بە یەکترمان وتبێ دوایی دەرکەوت کە هەردووکمان ژمارەی یەکترینمان بە "قوڕبەسەر" زەخیرە کردووە.
قسە و بەسەرهاتی خۆشی مەریوان و هەورامان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژی میدیا زەندی هاوسەری ئوستوورەی گۆرانی کوردی مامۆستا حەسەن زیرەک