خوای گەورە، مناڵی لە نێو ئاوێکی سۆێر لە زاڤدانی دایکیدا جێگیر کردۆ تا لەشی خاوێن بمێنێ و دایکیشی کەمتر هەست بە قورسایەکەی بکات، هەر وەها لە ڕێگای بەندی ناوکیشێوە ڕسقی پێدەگەیەنێ.........
دەسا ئەگەر دایک لە خواردنی چێشتدا سستی بکات، لە چێشتی کۆرپەڵە شتێک کەم نابێتەوە چونکە لوگەلێک بە وەرگرتنی کەرەسەی پێویست لە دیان و ئێسقانی دایک چێشتی کۆرپەڵە دابین دەکەن،هەر ئەوەشە هۆکاری ئەوەیکە بە چوونەسەری تەمەن، دیان و لاق و چۆکیان ژان دەکات، لە کۆتاییدا دەڵێن: ژن زووتر لە پیاو پیر دەبێ......
ئەگەر مرۆڤەکان تێبگەن کە دایکیان بە هۆی ئەوان ئێسقانەکانیان تاواوەتەوە ، لەوە دا دەمێننەوە کە چڵون ڕێزیان لێبگرن و سپاسیان بکەن...
فەرهەنگۆک:
چێشت: غەزا
زاڤدان: مناڵدان
وەرگێڕان:
کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

✨ ئاشنا✨
هەتا تۆم ئاشنابی، ئاشنا سەرپاکی بێگانەن
لەسەر چاوم،تەماشای خەڵکی دیکە هەروەکوو تانەن
ئەتۆ بەرز و بەڕێزی، من وەکوو تەیرێکی زستایم
فەقەت هەرباوەشی تۆیە، لەبۆمن چەشنی هێلانەن
وەبیرت دێ چەلێکی سەیری خاڵی گەردنم کردی؟
کەچی نەمزانی ئەو خاڵە لەبۆم وەک داو و وەک دانەن
نەسیمی بای هەناسەم زولفی ئاڵۆزکاندی، نەتزانی
لەبۆ ئەو بسکە ئاڵۆزەت، فەقەت پەنجەی ئەمن شانەن
هەتا ئاشق نەبی گیانە ،لەشیعری ئاشقان ناگەی
ئەگەر کورد بی دەزانی جا، هەموو ڕێیێ بەرەو بانەن
بزەو شیعر و هەوای خۆش وئەوین و دەنگی گۆرانی
ئەگەر جوان تێبگەی جوانێ، غەزای ڕۆحی مە ئا وا نەن
بەداوی عەقڵ و عیلم و دین ئەوەندە پێوە بوون شاعیر
هەر ئەو تەئویلە باعیس بوو، مەبەستیان پاکی شێتانەن
ئەمن ڕاستە لە بۆکانـــم، دڵم سابڵاغــیە گیانە
شنـــۆ ڕووگەی خەیاڵیمە، لەبۆنوێژ قیبلەکەم خانــەن
مەڵێن ئاسۆ بەبێ شارە، فیدای گشت خاکی کوردانم
لەشاریش ڕێم نەکەن ماڵم، دڵی ئەو کێوە بەرزانەن
#ئاسۆ
بۆکان هاوینی ۹۱

Telegram
attach 📎
مرۆڤی مێشک خاو
دایم لە گۆڕان دەترسێ.
ئەو لەو دۆخەی کە لەئارا دایە،
هەست بە هێمنایەتی دەکا و
ترسی نوێ بوونەوە، لێی بۆتە نەخۆشی.
گەورەترین ژان بۆ ئەو،
بۆچوون و ڕوانگەی نوێیە.
مارتین لۆترکینگ
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
دایم لە گۆڕان دەترسێ.
ئەو لەو دۆخەی کە لەئارا دایە،
هەست بە هێمنایەتی دەکا و
ترسی نوێ بوونەوە، لێی بۆتە نەخۆشی.
گەورەترین ژان بۆ ئەو،
بۆچوون و ڕوانگەی نوێیە.
مارتین لۆترکینگ
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ده نگ و دیمه نی جوانی مکریان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Forwarded from عکس نگار
🌟
سبەینێ ...
لە چاوی ئەو منداڵەدا
شیعرێک ئەبینم ، کە من خۆم
بۆم نەنووسرا و ، لە دواییدا ئەم
ئەینووسێ .
لە دەنگی ئەو منداڵەدا
تۆنێک ئەبیسم ، کە " مەزهەر"
بۆی نەوتراو، بەڵام سبەینێ ئەم ئەیڵێ .
لە جووڵەی ئەو دەست و پەنجەی منداڵەدا
وێنەکێشانێ ئەبینم ، کە " ئیسماعیل" بۆی
نەکێشرا و ،
لە دواییدا ئەم ئەیکێشێ .
لە لەشی ئەو منداڵەدا
من نواندنێ ئەبینم ،
کە " ئەحمەد سالار" نەیتوانی بیکا و ،
بەڵام سبەی لەسەر شانۆ ئەم ئەیبینێ .
لە عەقڵ و هۆش و گۆشی ئەو منداڵەدا
گەورە ڕۆمانێک ئەبینم ،
کە "بەختیار" بۆی نەنووسرا و
بەڵام سبەی ئەم ئەینووسێ ! ...
✍️شێرکۆ بێکەس📚
🌟
🌟 🌟

سوێند بە نێوت
من نیگەرانی ئەوە نیم
کە بە جێم بێڵی
پەرۆشی ئەوەم گەر
دنیا بێ بەش کەی
لەڕوانینی ژنانەت
ئەو کاتە
هەتاویش
سارد دەبێ
و سەهۆڵ دەبەستێ
مستەفا باقرزاده
وە ـ نادرمستەفازادە

من..!!!
بوومە شاعیر
تاکو تۆ بکەمە شێعر
بووم بە نووسەر
تا لە چیرۆکەکانم دا
لە گەڵت بژیم
بوومە شەتڕەنجباز
تا ماتی ڕۆانینت نەبم
گۆرانی دەڵێم
تا بەدەنگم
بەهێمنی بگەی
شانۆنامەم نووسی
تا بۆ بزەیەکت
ژیان بێنمە سەر سێن
بوومە نیگارکێش
تا تۆ لە سەر لەش و دڵ و
ڕوحم بکێشمەوە
تۆ بڵێ
من چبکەم؟؟
#مستەفا باقرزاده
وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان

سڵاو
بەیانیتان باش
دەبێ فێر بین کە هێڵێکی کۆتایی هەیە
ئێمە نابێ هەموو شت لە نیوەیدا بەجێ بێڵین، بەڵکو دەبێ تەواوی کەین، ژین پڕە لەو هێڵە کۆتاییانە گرینگ دەس پێکردنە
بەهەموو هێزەوە ئەمڕۆت دەس پێبکە
ئەمڕۆ پێنج شەممە
15/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/15هەتاوی
شادیتان شادی ئێمەیە

#وشەڪان👇🏽👇🏿👇🏼👇
#روانشناسی_👈🏾 دەروونناسی
#علم_ 👈🏾زانست
#تبار_👈🏾 ڕەچەڵەک، بناچە
#متاثر_👈🏾 کارتێڪەر، کاریگەر
#از_یڪسو_ 👈🏾لەلایەک
#حوزه_ 👈🏾 ئاقار، مەڵبەند، ناوچە
#مختلف_ 👈🏾جۆراوجۆرە
#از_سوی_دیگر_ 👈🏾لەلایەڪی تر
#سیاستگذارـ_👈🏾 سیاسەتدانەر، سیاسەتداڕێژ
#چون_ 👈🏾چونڪە
#موضوع_ 👈🏾 مژار، بابەت
#مطالعه_ 👈🏾خوێندنەوە
#زمینه_👈🏾 بوار
#دانش_ 👈🏾زانیاری
#بشر_ 👈🏾 مرۆڤ
#انسان_ 👈🏼 ئێنسانە
#جدید_ 👈🏼نوێ
#تحت_عنوان_ 👈🏼 لەژێر ناو
#بهم_ 👈🏼لەگەڵیەڪ
#پیوند_ 👈🏼 پێوەندی
#با_ 👈🏼 لەگەڵ، لە، بە
#روابط_ 👈🏼 پێوەندی
#سر_و_کار_داشتن_👈🏼 پەیوەندی هەبوون
#توانستن_ 👈🏼 توانین
#اثر_ 👈🏼 بەرهەم
#روانشناختی_ 👈🏼دەروونناسێتی
#نادیده_گرفتن_ 👈🏼لەبەرچاو نەگرتن
#دهه_ 👈🏼 دەیـە
#بزرگترین_ 👈🏼 گەورترین، مەزنترین
#خطا_ 👈🏼هەڵـە
#تفکر_سیاسی_ 👈🏼 بیری سیاسی
#بدون_اشاره_ 👈🏼 بێئاماژە
#لذا_ 👈🏼 ڪەوابوو
#باید_ 👈🏼 ئەبێت
#فهم_ 👈🏼 تێگەیشتن
#طبیعت_ 👈🏼 شروت
#رشد_ 👈🏼 گەشە
#سهم_ 👈🏼 پشک،بەش
#عمده_ 👈🏼 زۆر، فرە، کۆ
#نوشته_ 👈🏼 نووسراوە
#راه_👈 ڕێگە
#همکاری_ 👈 ئاریڪاری
#پرثمر_ 👈 بەرهەمدار، پڕبەرهەم
#روانشناس_ 👈 دەروونناس
#جامعهشناس_ ڪۆمەڵناس
#سیاستشناس_ 👈سیاسەتناس، سیاسەتوان

وشەڪان👇🏽👇🏽👇🏼👇
#اکنون_👈🏾 ئێستا، ئێستاکە، ئیستە، هەرئێستا، ئێستاڪانێ
#اصطلاحا_👈🏾وهکباو، ڕواڵەتەن، بەناو
#بالا_👈🏾 سەروو، لەسەر، سەرەوە، بان
#بیابان_👈🏾 بیاوان، چۆڵگە
#بیابان_زا_👈🏾 بیاوانزێ، بیاوانزا
#بیابان_زدایی_👈🏾 بیاوانسڕی، بیاوانپەڕێنی، بیاوانئەستڕی، بیاوانماڵەفە
#بحران_👈🏾 قەیران
#پدیده_ 👈🏾 دیاردە
#پیشروی_👈🏾 پێشڕەو، پێشەنگ، پێشقەرەوڵ
#تخریب_👈🏾 داڕووخاندن، داڕماندن، ڕووخاندن
#تهدید_ 👈🏾 هەڕەشە
#خرداد_ 👈🏾 جۆزەردان، بارانبڕان،گیاچنین
#خشک_👈 وشک، هیشک، بیئاو، هشک
#دشمن_👈🏿دوژمن، بەرهەڵست، نەیار، ناحەز، ناڪۆک
#رده👈🏿 ڕیز، لەپاڵییەکدا، زنجیرە، قەتار
#زاد_آوری_ 👈🏿 خستنەوە، زاووزێ، لێرە بڵاوبوونەوە
#ضعیف_ 👈🏼 لاواز
#قرن_ 👈🏼سەدە
#فعلی_ 👈🏼ئێستایی، ئێستاکەیی، ئێستەیی
#سازمان_ملل_ 👈🏼ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
#سرزمین_ 👈🏼 وەڵات، نیشتمان
#کاهش_ 👈🏼کەمبوونەوە
#کشاورزی_ 👈🏼کشتوڪاڵ
#گزارش_ 👈🏼ڕاپۆڕت
#گسترش_ 👈🏼 بڵاوە، بڵاو
#محیط_👈🏼 ئاقار، دەوروبەری، چوارلاگر، دۆراودۆر
#مرطوب_👈 تەڕ، نماوی، نمدار، نمین، نمکێشاو
#معادل_ 👈 هاوسەنگ، هاوکێش، بەرانبەر
#مقطع_👈بڕگە، قۆناغ
#مدیریت_👈 بەڕێوەبەرایەتی
#نیمە_خشک_👈 نێوەهیشک، نیوەوشک
#هڪتار_ 👈ڕووبەر

پرچی هەتاو
ساڵەهایە نەگبەتی شەو ڕێی هەتاوی بەستوو وم
دەرک و ڕۆچنەی روو بە ژوانگەی عەشقی لێ داخستوو وم
نا تەبایی و نەکبەتی و بوغز و تەماع و مەینەتی
بوونە شێر پەنجەی بەژان وا لەداویان خستوو وم
هێندە بێ هۆ کات وسات و چرکەکانم تێپەڕین
دەردی پیری داوی مەرگی وا لە ڕێ ڕاخستوو وم
ئێستێ بێ هێز و تەوانم هام لە گۆشەی ئۆدەیەک
داخ وحەسرەت چەشنی مارێ جەرگ وناخی گەستوو وم
ڕۆچنەێێکم لێ دیارە ها لە بان تەشقی سەرم
پرچی نوورینی بە تاوی وا لە ڕێ هەڵخستوو وم
چاوەیی دڵ ڕوون دەکا دەپژێتە سەر تاڤگەی ئەوین
گەرچی تاپۆی ئەو شەوە پەتکی تەنافی ڕستوو وم
پێم دەڵێن شاهۆ دە ڕابە هەستە سستی تا بە کەی
ڕاپەڕە با ڕاچڵە کێن ئەو خێڵە مەستەی نووستوو وم
#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی

چۆن کوردی فێر بووم
سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویستم من پێم خۆشە بڵێم چۆن زمانی دایکیم فێر بووم لە ساڵی 1384 هەتاوی چووم بۆ تاقەوسانی کرماشان لە گەڵ کچێکی کوریای باکوور بووین بە ئاشنا ماوەی 4 ساڵ هاتوو چووی ماڵی ئێمەی دەکرد لە شاری سنە ڕۆژێ وتی من دانیشتووی ئیستەمبوڵم و لە تورکیە دەژیم، پێت خۆشە لەگەڵ ساحێب ماڵەکەمان کە وەکوو خۆت کوردە ئاشنا ببی؟؟
منیش قەبووڵم کردوو تەلەفونی کرد و وتی ورە قسە بکە بە داخەوە لە قسەکانی کە زاراوەی کرمانجی بوو هیج تێ نەگیشتم زۆر لە خۆم شەرمەزار بووم وتم ئەم کچە لە ئەوپەڕی دنیاوە هاتوو زمانەکەی من دەزانێ بەڵام من لە سنەوە تا ناوچەی ورمێ و بادینان 350 کیڵۆ مترە یان زیاتر بێ من بۆچی زمانی خۆم نەزانم وتم شەرت بێ زمانی کرمانجی سۆرانی کەلهۆڕی هەورامی فێر بم لە تەمەنی 46 ساڵەگیدا بە هەموو زاراوەکانی کوردی فێر بووم ئەوە ئێستا شێعر و پەخشان دەنووسم باوڕم پێ بکەن فارسیم لە بیر چووەتەوە لە کاتێکدا من سی ساڵ لە ئەدارەی ئامووزش و پەروەرش خزمەتم کردووە
زۆریش بە خۆم شانازی ئەکەم ،
سەدیق حسێنی

🔴کچی جوانی شوان
شوانێک کچێکی جوانی بوو. کوڕی پاشا داواکاری کچە بوو. بەڵام هەرچەندی دەچۆ خوازبێنی کچە دەیگوت دەبێ سەنعەت و پیشەیەک فێر بێ. کوڕی پاشا ڕۆیشت و فێری پیشەی تەون کردن بوو.
پاشان کچە بوو بە هاوسەری. پاش چەند ڕۆژێک کچە و کوڕە چوونە سەیران و گەڕان. لە ڕێگا دەگەنە قاوەخانەیەک، دەچنە ئەوێ خواردن بخۆن. لەبەر دەرگای قاوەخانە فەڕشێکیان ڕاخستبوو، کوڕە و کچە هەرکە لاقیان هاویشتە سەر فەڕشەکە کەوتنە ژێرزەمینێک. چاویان لێکرد دیتیان هەموو سووچ و قووژبنێکی پڕە لەو گەنجانەی کە گرفتار بوون. هەر ڕۆژێ چەند کەسێک دەهاتن و سێ،چوار کەس لەو گەنجەنەیان هەڵدەبژارد، دەیان کووشتن، گۆشتەکانیان دەبرژاند و دەیاندا بەوانەی ئیشیان بۆ دەکردن هەتا هێز و توانایان زۆر بێ و فرە کار بکەن. کوڕی پاشا فیکرێ بە مێشکی داهات و بە قاوەچێکانی گوت: من مەکووژن، لە هەمبەردا من فەڕشی واتان بۆ دەچنم کە بە فرۆشتنی هەرکامیان پێنج هەزار تمەن و دەسدەکەوێ.
قاوەچی ئامراز و کەلوپەلی کاری تەیار کرد. کوڕە فەرشێکی چنی کە لەودا شوێنی گرفتار بوونی نووسیبوو. پاشان فەڕشەکەی دا بە قاوەچی و گوتی: ئەو فەڕشە جوان چندراوە بیبەن بۆ پادشا. دەسخۆشانەی باشتان دەداتێ. ئەوان فەڕشەیان بۆ پاشا برد. پاشا دەسخۆشانەیەکی باشی بە قاوەچی دا. دوایی فەڕشەکەیان کردەوە دیتیان کوڕی پاشا پەیامی ناردۆ.
لە رووی ناوونیشانەکە قاوەچیان دۆزێوە.
کوڕە و کچە و ئەوانیتریان ئازاد کرد و قاوەچیشیان کوشت.
کچی شوان ــ خەزێنەکانی ئەدەبی ئازەربایجان ــ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

لێرە ئەوین فرۆشرا
خۆشەویستی
لە هەڕاج خانە دانرا
بە پووڵەکەیان
نەردیوانێکی بڵیند، بڵیندیان کڕی
کە پێیدا سەر کەون
بۆعەڕشی خودا
تالەوێ پێی بگەن
نەیانزانی
گەر خودا
دۆینێ شەو
لە کەلاوەیەک دا
ببوو بەمیوانی
چاوی منداڵێکی
چاوڕەش
کە بە برسێتی
چاوی چوو بۆ خەو
ــــــــــــــــــ
نادرمستەفازادە ـ رەحیم خان

بە پیکاسۆشم کوت:
کۆتر نیشانی ئاشتی نیە
بۆچی ئەویش گیانلەبەرە وردیلەکان
وەک کرم و مێش و کوللە و... دەخوا
کە تاسە و ئاواتی ژیانیان هەیە
ئەویش ئەو سەرەکەی پێنج ساڵ...
ئاغای پیکاسۆ کۆتر گیانلەبەرێکە وەکو ئامریکا...
ژن، ژن، ژن
هەرچەندی کە ئێمە، بەڵامان بە سەر زەوی هێناوە دیتوویەتی،بەڵام هەر وا سوور و پێداگرە بۆ دیتنمان...
#عامر_الطيب
ترجمه: #سعید_هلیچی

💠دادە شادی💠
هەربەیان هەستای لەخەو دەسپێکی عومرێکی نەوە
تۆخودا ئیدی لەفیکری دەردەکەی دوێنێ بەوە
قەت لەسەر ڕۆییو مەڕۆ، بێهوودەیە بۆی خەم مەخۆ
خۆش وناخۆش ڕابراوە! کاکە خۆ نایێتەوە!
ئەوسەعاتەی دادە شادی هاتە دەرکی ماڵەکەت
تێکەڵی غەم هەرنەبی عومری موفیدت لای ئەوە
دڵ حەسابە، جوانیی و پیریی بەدەستی تۆنیە
چونکە خشتی کۆشکی عومرت چەرخشی ڕۆژوشەوە
ڕۆژوشەو کوانێ بەدەستی ئیمەیەدێن و دەڕۆن
مۆرە گەر نەیدا لەنەردا! کاکەفەرموو بیبەوه❗!
تاکوو دیواری تەمەن زۆرتر بەرەو بەرزی بچێ
مەنزەرەی جوانتر دەبینی کوانێ پیریی؟داکەوە!
شەست وچوار شەمعت لەسەر کەیکی تەمەندا هەلگڕاند
بیرلەڕابوردووت کەوە؟ پێت وایە خەونی ئەمشەوە
هەرکەتاریکی وغەمی ژین دەوری هەستی دای کەسەم
چاو لەچاوێ جوان بڕە چون بۆڕەشیی ژین پەڕتەوە
دەرفەتە تاساقی پێکی شادمانی تێدەکا
نۆشی کەو سۆزێ بڵێ بۆکێ بە تاسەر مانەوە؟؟
خۆشەویستی ئاووخاکە بیری بەرزە بەرخی بام
نیشتمان دۆس بە ئەگەر تائێستە خەوتووی هەستەوە
خاکی بێگانان بەمەوتەن ناکرێ مەجبورنەبی
گەرسەبر کەی رێک دەبێ ئەم ڕژدی و لێژی و گەوە
سەروەتی دونیائەوین وپاکییەو خزمەت بەگەل
خۆشەویس بوونیش لەخزمەت خەڵک وعەولاد ونەوە
شەرتە تائاسۆ بژی هەرخاک پەرەست بێ وگەلپەڕەست
عاقیبەت بێکەس دەبێ ئەوشاعیرەی تەنیا ڕەوە
#ئاسۆ
بۆکان ٩ ٣ ٩٩ساڵڕۆژی شەست وچوارەمین بەهاری ژینم