ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
‍ گڕی دڵ


تاکوو لە دڵ گڕ بەر نەبێ
هەستی دڵی پێ دەرنەبێ

تا هەڵنەچێ سۆزی بزوێن
نەڕژێ لە چاو ڕووباری خوێن

کۆڕی وشەی پڕ ڕەمز و ڕاز
نابێتە شێعری غەرقی ساز

تا موو لە لەش چورک دەر نەکا
زامی دەروونیش سەر نەکا

بەستەی بەزام و پڕ لە جۆش
کوا دێنە سەر چۆپی و خرۆش

ساقی وەرە سووتاوە دڵ
تا مۆمی لەش نەبۆ گڵ

تاشەو بەسەر ڕۆژ زاڵ نەبێ
ڕوخساری سوورم کاڵ نەبێ

لێو ڕێژکە جامی من بەلێو
دەرژێمە ژێر پێت چەشنی کێو

مەیگێڕ دڵم مەیخانەیە
سەوداسەری پەیمانەیە

کێ وەک منی بێ لانەیە
مەرگی لە لا ئەفسانەیە

ساقی بدە جامێکی پڕ
بەر بۆ لەدڵ گڕکانی گڕ

تاوی دڵم ئاوا دەبێ
با تاوی دڵ ئاوا نەبێ

تا هەڵنەچێ خوێنی دەمار
هەستی دڵیش نەڕژێتە خوار

تا نە پشکوێ گەرووی هاوار
گڕی ئەوین ناڕژێ لە زار


کاناڵی ڕەسمی:
#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#سکڵی_شێعر

تا بڵێن شاعیر لە پێناو خاکی گیانبازی دەکا
پڕ بە باوەش سکڵی شێعرم دێت و هاوڕازی دەکا
سەر لە پێناو گەل دەنێ بۆ بەرژەوەندی نیشتمان
ڕۆژ و شەو هەر تێدەکۆشێ کاری سەر بازی دەکا
هەر دەم و ساتێ بفەرمێ حازرە بۆ وەسڵی خاک
گیان دەبەخشێ بۆ وەتەن تاکوو وەتەن ڕازی دەکا
تۆ لە من ڕازی نەبی من چۆن بژیم بێ میهری تۆ
خاکی تۆ پاراوی خوێنە بۆیە تەننازی دەکا
ئەسپە شێکەی هەستی مەستم ڕوو بە مەیدان تاو دەدەم
قەمچی پێنووسی منە وا مەشقی ڕمبازی دەکا
تەیری دڵ دەفڕێ بەرەو گوڵزاری جوانی عاشقان
بۆیە گەل ئیمڕۆ بە هەستم هەست بە شانازی دەکا
ئەو دەمەی ئاڵای مەزارم ڕادەژێنێ بای سەبا
نەعرەتەی ڕۆڵەی گەلە وا باسی گیانبازی دەکا



#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موڪریانی
97/9/16

🆔کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دڵ بە حەسرەت بۆ وڵاتی چوار بەشم

هەر دەڵێن هەرگیز نەبووی و هەر هەشم

فرچکم گرتۆ بە سێدارەو تەناف

کۆچەرێکی لانەوازی دڵگەشم

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#غەزەل
#تەمی_ڕێ

وەرە ساقی بەدڵ من هۆگری بادەم
دەڵێم تاوێ لە لای مەیخانەکەت لادەم
بە ڕووسووری سەری شووشێکی خەم تاوێن
بۆ هەتوانی دڵە سووتاوەکەم بادەم
تۆخوا لوتفت ببێ ساقی پەرێشانم
کوڕی دەرد و کەسەر گڕکانی خەم زادەم
پەنای هێناوە مەیخانەت بە خەمناکی
کوڕە کوردێکی ئازادەی نەوەی ئادەم
وەڕێ کەوتووم وەها دەفڕم بەرەو ئاسۆ
هەتا بستۆ ملی ڕێگایە بەر نادەم
وەها دیلم بە داوی تۆ هەتا وەستان
هەموو دەم من دەبێ داوێن تۆ بادەم
دڵم دەکوڵێت وهەڵدەڕژێ نەمەی هەستم
لە ڕێی عەشقت دەبێ نوێژی وەفا دادەم
لە پێناوی ئەوینی تۆ هەتا هەرمان
بەدڵ تۆز و گڵ وخاکی سەری جادەم
بە خۆ بەخشی دەبێ بمرم لەڕێی تۆ دا
منی شەیدا وەها سوور و لەسەر وادەم
وەکوو لافاوی خوێنێکی وەرێ کەوتوو
دەبێ تووش و تەمی ئەو ڕێیە هەر لادەم


#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موڪریانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
#سۆفی

دوێنێ شەو سۆفی لە مزگەوت ڕووی لە ڕێی مەیخانە کرد
ڕووی لە جامی ئاورین و ساقی و پەیمانە کرد


دۆێنی شەو سۆفی بە مەی دەسنوێژی تۆبەی گرتەوە
ساقی تۆبەی پێشکاند و وا لە خۆی بێگانە کرد


هاتە هەڵپەڕکێ بە مەستی سۆفی تا تولحی بەیان
عالەمی بەم کارە سۆفی شێت و هەم دێوانە کرد


زیکری سۆفی بوو بە چۆپی و هاتە نێو کۆڕی سەما
بەزمی ئەغیاری لە ڕووگەی عاشقی جانانە کرد


شەم بە سووتانی شەوی تاراند و ڕۆژی کردەوە
چوو بەرەو ژوانگەی ئەوین و ڕووی لە ڕێی پەروانە کرد



#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موڪریانی

🆔
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چۆن بەبێ تۆ من بژیم کاتێ کە ئاسۆم لێ ونە
خۆری بێ تینی بە تاوی ژینی نامۆم ڷێ ونە

ئاخ بەچی ساڕێژ دەبێ زامی دەروونی پڕ لە ئێش
ئەودەمەی هەستی بەتاوی شێعری شاهۆم لێ ونە


#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی
‍ ‍ ناوی شێعر:‍ گڕکانی دەرد
قالب: غەزەل
بەحر:هەزەجی شەشی قرتاو
کێش: مَفاعیلُن/مَفاعیلُن/فَعولُن

لەمێژ ساڵە دەگەڵ بارانە دەڕژێم
دەمێ کانی دەمێ ڕووبار دەمێ زێم

دەمێ لافاو دەمێ ئەسرینی چاوم
دەمێ خوێنم لەسەر ئەو زێدە دەخزێم

دەمێ گڕکان دەمێ تۆفانی دەردم
دەمێ تیشکم بەسەر ئەو خاکە دەپژێم

دەمێ کێوێکی سەختی بەردەڵانم
دەمێکی داربەڕووم لەو هەردە دەڕوێم

دەمێکی هاودەمی ژینی بەژانم
دەمێ شللێرەموو لەو خاکە دەردێم

دەمێ دیڵی دژوو زیندانی سەختم
دەمێکی پەت لەمل بۆو خاکە دەفڕێم

دەمێ سوارێکی ڕێبازی ئەوینم
دەمێ ئەستێرەم و لەو بانە دەگڕێم

دەمێ قەندیل دەمێ هەڵگورد و شاهۆم
دەمێ سازی گەل و بەو سازە دەچڕێم

دەمێ جامی دڵی پڕ هەستی #شاهۆم
بە بەردی ناتەبایی خۆیی دەشکێم

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موڪریانی
98/11/7


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
کۆچەر

سەر دەمێکە چاوەرێم ساقی ئەدی پەیمانە کوا
چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ و خونچە وو ریحانە کوا


کوا لە کوێن بادە و سوڕاحی نابی دەستی چاوڕەشان
مەرهەمی زامی دڵی مەجنوونی ئەو کێوانە کوا


هەستە ڕابە بەسسە سستی دەس دە دەفر و جامی مەی
بەزم و هەڵپەرکێ بگێڕە غەمزەکەی جانانە کوا


کۆچەرێکی دڵبەژانم دوور لە خاک و مەوتەنم
من خەمی ئەو لام وەلانا پێم بڵێ مەیخانە کوا


ڕۆژ و شەو هەر گیان ئەدەم تا نیشتمانم سەرکەوێ
بەرژەوەندیم بۆ وڵاتە مەجلیسی شاهانە کوا


ئارەزوومە ڕۆژێ رووح دەرچێ لە بەر مەیخانەکەت
شۆخێکی قۆڵ پڕ لە بازن بانگ بکا دێوانە کوا


من هەموو ژینم سەراسەر نەگبەتی و نامۆیە چون
هەر حەزێکی ڕوو لە دڵ کا زوو دەڵێ زیندانە کوا


شۆێن وجێگەی جێ هەوارم پڕ لە دڕک و ڕووتەنە
کوندەبوو تێدا دەخوێنێ هەر دەڵێ وێرانە کوا


دەستی لەرزۆکی غەزەل دەخشێ لە سەر باڵی ئەوین
بۆیە #شاهۆ هەر دەنووسێ زێدەکەم پاوانە کوا


کاناڵی فەرمی:
#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی
۲٥ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دێمەوە

دڵنیا بە کە دێمەوە
تاوێری خەم جاڵە دەکەم
لە سەر ئاسۆ کیژی بەیان
لە کوڕی هەتاو ماره دەکەم
فیشەکدان و چەکی شانم
بە چڵێک زەیتوون دەگۆڕمەوە
بە ڕێژاوی بەفری قەندیل
تەمی غوربەت دەشۆمەوە
لە سەر ئاگری و بابه گوڕ گوڕ
سروودی ژین دەهۆنمەوە
لە کۆچبەر و ئەنفال کراو
لە گیراوانی بەند بڕاو
لە هاوڕەگ و چین و توێژم
لە هەر کەسێ
لە هەر شوێنێ
هەستی ئینسانیم ببزوێنێ
به دڵ و زمان دەپرسمەوە
دڵنیا بە کە دێمەوە
شوورەی پەرژین دەڕووخێنم
چیغی شەوی بێ بڕانەوە
بە تیشکی ڕۆژ دەسووتێنم
دڵنیا بە کە دێمەوە
جێژوانی چۆل ئاوا دەکەم
هەستی مەستی ناخی دەروون
بە بێ پەروا ڕەها دەکەم
دڵنیا بە کە دێمەوە
بە ئامێزێک گوڵی بەیبوون
بۆ سەر‌گۆڕی شەهیدی ون
لە زیارەتان دەخولێمەوە
ئەشکی هەتیوانی وڵات
به پەلکی گوڵ دەسڕمەوە
چەپکێک بزەی دەم بەخەنه
لە جێی فرمێسک دەچێنمەوە
دڵنیا به کە دێمەوە
دەبمە شوانی ڕانەکانت
بەرەو پیری نەورۆزی پیر
بە شایەدی گڕی پیرۆز
ئاڵقەی زێڕی پێکەوەبوون
بە یەکجاری دەگۆڕمەوە
دڵنیا بە کە دێمەوە
شەوگاری ڕەش دەسووتێنم
پەردەی شوومی دڵتەنگییەکان
بە یەکڕەنگی لە بن دێنم
دڵنیا بە کە دێمەوە
له ئامێزت دەتوێمەوە
لە نێو تۆز و خاک و گڵت
بە سەربەستی دەتلێمەوە

‌ ‎‌‌‌‎ ࿐჻ᭂ⸙♥️⸙჻ᭂ࿐

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دێمەوە

دڵنیا بە کە دێمەوە
تاوێری خەم جاڵە دەکەم
لە سەر ئاسۆ کیژی بەیان
لە کوڕی هەتاو ماره دەکەم
فیشەکدان و چەکی شانم
بە چڵێک زەیتوون دەگۆڕمەوە
بە ڕێژاوی بەفری قەندیل
تەمی غوربەت دەشۆمەوە
لە سەر ئاگری و بابه گوڕ گوڕ
سروودی ژین دەهۆنمەوە
لە کۆچبەر و ئەنفال کراو
لە گیراوانی بەند بڕاو
لە هاوڕەگ و چین و توێژم
لە هەر کەسێ
لە هەر شوێنێ
هەستی ئینسانیم ببزوێنێ
به دڵ و زمان دەپرسمەوە
دڵنیا بە کە دێمەوە
شوورەی پەرژین دەڕووخێنم
چیغی شەوی بێ بڕانەوە
بە تیشکی ڕۆژ دەسووتێنم
دڵنیا بە کە دێمەوە
جێژوانی چۆل ئاوا دەکەم
هەستی مەستی ناخی دەروون
بە بێ پەروا ڕەها دەکەم
دڵنیا بە کە دێمەوە
بە ئامێزێک گوڵی بەیبوون
بۆ سەر‌گۆڕی شەهیدی ون
لە زیارەتان دەخولێمەوە
ئەشکی هەتیوانی وڵات
به پەلکی گوڵ دەسڕمەوە
چەپکێک بزەی دەم بەخەنه
لە جێی فرمێسک دەچێنمەوە
دڵنیا به کە دێمەوە
دەبمە شوانی ڕانەکانت
بەرەو پیری نەورۆزی پیر
بە شایەدی گڕی پیرۆز
ئاڵقەی زێڕی پێکەوەبوون
بە یەکجاری دەگۆڕمەوە
دڵنیا بە کە دێمەوە
شەوگاری ڕەش دەسووتێنم
پەردەی شوومی دڵتەنگییەکان
بە یەکڕەنگی لە بن دێنم
دڵنیا بە کە دێمەوە
له ئامێزت دەتوێمەوە
لە نێو تۆز و خاک و گڵت
بە سەربەستی دەتلێمەوە

‌ ‎‌‌‌‎ ࿐჻ᭂ⸙♥️⸙჻ᭂ࿐

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ ساقی تێکە زۆر پەرێشانە دڵم
هیچ دەزانی چەندە وێرانە دڵم

وەک مەلی ئاوارە ماوم بێ وەتەن
ئاگری دووژمن دەسووتێنی بەدەن

نیشتمانیش چەشنی خۆم ئاوارەیە
دیل ویەخسیری گڕی ئەو هارەیە

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ غەزەل:
جەغزی ئەوین

تا دەستی غەزەل پرچی ئەوین شانە دەکا دێم
تا تەیری دڵم ڕوو بە سەما لانە دەکا دێم

تا جەغزی ئەوین بگڕێ لەسەر دڵبەر ودڵدار
تا مەی لە سوڕاحی پڕی پەیمانە دەکا دێم

تا سێبەری شەو لاچێ لەسەر کوڵمی گەشی یار
تا هەڵمەتی ڕۆژ زەربەتی جانانە دەکا دێم

تا شۆخی گوڵم شەرمی لەسەر ڕوومەتی لاچێ
تا هەستی ئەوین ئەودڵە پاوانە دەکا دێم

تاشایی لەدڵدا بگەڕێ ڕۆژ وشەو و مانگ
تا عیززەتی گوڵ مەکتەبی بۆ وانە دەکا دێم

تا کۆرپەیی دڵ نێوە شەوێ دێتە گڕووگاڵ
تا غەمزەیی یار مەرهەمی دێوانە دەکا دێم

تا دەستی غەزەل سازی ئەوین دێنێتە هاوار
تا هەوری ئەوین شاهۆ بە بارانە دەکا دێم

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی
99/3/10
🆔

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پرچی هەتاو

ساڵەهایە نەگبەتی شەو ڕێی هەتاوی بەستوو وم
دەرک و ڕۆچنەی روو بە ژوانگەی عەشقی لێ داخستوو وم

نا تەبایی و نەکبەتی و بوغز و تەماع و مەینەتی
بوونە شێر پەنجەی بەژان وا لەداویان خستوو وم

هێندە بێ هۆ کات وسات و چرکەکانم تێپەڕین
دەردی پیری داوی مەرگی وا لە ڕێ ڕاخستوو وم

ئێستێ بێ هێز و تەوانم هام لە گۆشەی ئۆدەیەک
داخ وحەسرەت چەشنی مارێ جەرگ وناخی گەستوو وم

ڕۆچنەێێکم لێ دیارە ها لە بان تەشقی سەرم
پرچی نوورینی بە تاوی وا لە ڕێ هەڵخستوو وم

چاوەیی دڵ ڕوون دەکا دەپژێتە سەر تاڤگەی ئەوین
گەرچی تاپۆی ئەو شەوە پەتکی تەنافی ڕستوو وم

پێم دەڵێن شاهۆ دە ڕابە هەستە سستی تا بە کەی
ڕاپەڕە با ڕاچڵە کێن ئەو خێڵە مەستەی نووستوو وم


#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
دەفری ئازادی


وەرە موتریب هەتا کەی دەرد و ناڵە
هەتا کەی چێژی ژین وەک ژەهری تاڵە

وەرە لێدە بەسازوو نای وسەنتوور
بە هەڵپەڕ کێ بەگۆرانی بەسەد جوور

بڵێ ساقی بە دەفری مەی سەما کا
دڵی پڕ ژان لە دەرد وخەم ڕەها کا

بەجامی مەی بپڕژێنێ دڵی نار
نەوای شادی بەکوڵ بێنێتە سەر زار

دەروون پڕکا لە نەغمەی شادمانی
بە مەی بشوا غوباری زیندەگانی

کەسەرخۆش بوون بەجارێ کیژ ولاوان
بەدڵخۆشی دەکەن ئەو موڵکە پاوان

دەگەن لاوان بە ئاواتی دڵی خۆ
ئیتر نامێنێ ناڵە و وەرهەم و سۆ

بەئازادی دەژین بێ دەرد وناڵە
حەریف ودژ ئیتر نابن بەخاڵە

وەکوو عالەم هەموو سەربەرز ودڵخۆش
لەبادەی دەفری ئازادی دەکەین نۆش

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی
مەسنەوی
(من وئەو)

من دەڵێم جوانن تریفە ئەو دەمەی تاریکە شەو
ئەو دەڵێ پڕهەستە شەو کاتێ کە عالەم چوونە خەو

من دەڵێم خۆشە نەمێنێ کۆیلەتی و بەند و قەفەس
ئەو دەڵێ خۆشە نەمێنێ هیچ هەوایەک بۆ نەفەس

من دەڵێم جوانە لە ئاسۆ کاتێ ڕۆژ هەڵدێ بە تاو
ئەودەڵێ ئەو کاتە خۆشە شەوقی ڕۆژ دەبڕێ لەچاو

من دەڵێم زۆر خۆشە ژینێک پڕ لەشادی و پێکەنین
ئەو دەڵێ ئەو ژینە خۆشە پڕ لە ناسۆر و برین

من دەڵێم خۆشە بەهاران کاتێ ڕێژنە دێنە خوار
ئەودەڵێ خۆشە خەزان کاتێ گەڵا دەڕژێن لە دار

من دەڵێم زۆر خۆشە نەورۆز بۆ دڵانی پڕ لە سۆز
ئەو دەڵێ ئەو کاتە خۆشە ڕێی بگیرێ چاو بە تۆز

من دەڵێم خۆشە بەهاران کاتێ کۆچەر دێنەوە
ئەو دەڵێ ئەوکاتە خۆشە سەر بە داو دەخولێنەوە

پێت دەلێم هەڵنەبڕی شاهۆ تاکوو تۆ ماوی لە ژین
هەر لەسەر پێ چەشنی شاهۆ وەک قەڵای بەرزی ئەوین

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
غەزەل:

مەستی غەزەل و بادەیی ئەو چاوە شەهێنەم
سەرمەستی دوو لێوی دەسی ئەو بادە شکێنەم

شاباڵی غەزەل دەفڕێ بەرەو تەشقی ئەوینم
دەس شانەدەکا زولف و بەدڵ شێتی گلێنەم

تۆفانی غەرەز دەدرێ لە شابسکی ئەوینم
شێتانە لەمەیدانی شەڕ ئەو نێزە وەشێنەم

دوو چۆکی سڕم دێنەوە ئامێزی خەیاڵم
شێتی شەرەرم،کوشتەیی ئەو مەنزڵ و شوێنەم

شەودێتەوە من پیاڵە بەدەس بێدەرەتانم
هاوارە لەمن ساقی کڵی جام و گڵێنەم

دەدرەوشێ لەسەر تەشقی سەما گەوهەری ژینم
نازانێ گوڵم خاوەنی سەد کووپە خەزێنەم

هەر جارێ کەدڵ دەفرێ بەرەو ژوانگەیی یاران
دەڕژێ لە قەڵەم بەستەیی ئەو قەلبە بزوێنەم


#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی
۷ی بەفرانباری ۱۳۹۹ی هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ ‍ گڕی ناخ

وەها زار و پەرێشان وپەشێوم
کە سەرداران لە سەرداران دەبینم

خەمی دونیا بە شانان ڕادەگوێزم
بە حەسرەت کۆچبەری یاران دەبینم

دەبینم چۆن ئەوەی زانایە زانا
بە ناچاری دەگەڵ ماران دەبینم

نەیار وناحەزوو گشت هەرزە وێژان
بە هێز و قودرەت وفەرمان دەبینم

گڕێ بەر بۆتە ناخی پڕ لە ژانم
گەلێ خەوتوو بە ئازاران دەبینم

دە چێژم ژەهری ژینی پڕ لە ئازار
لەخەودا مەرگی نازداران دەبینم

گرانە باری قورسی زێد و مەوتەن
سەری پڕشۆر بەدەست هاران دەبینم

دەروونم کەیلی زامێکی بەسامە
هەوێنی دەرد بە بەدکاران دەبینم

شەمی خامۆشی سەر کێل ومەزاران
بەڕەش پۆشی وەکوو تاران دەبینم

لە ژوانگەی پڕ لە ناڵەی دڵتەڕانیش
بزەی ویرووسی ماڵ وێران دەبینم

لە سای باڵی ڕەشی کوند وقەلانیش
بە ڕوونی مەرگی دێ و شاران دەبینم

سەراسەر دەردوو زووخاوە دەروونم
ئەمن ئەو ژینە وا وێران دەبینم

بەسە #شاهۆ مەکە ناڵەو فوغانێ
لەسەر ئاسۆ گڕی یاران دەبینم


#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️❤️❤️

http://telegram.me/Mostafazadeh2
دڵۆپ

دڵۆپ
کوڕی زەریایە
دار کچی دارستان
گابەرد
نەوەی زۆزان و مەتەرێز و ژوان
دڵی منیش مەکۆی عەشقە
عەشقی پیرۆزی نیشتمان

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موکریانی


کاناڵی ژیان جوانە

@Mostafazadeh2
‍ ‍ غەزەل:
جەغزی ئەوین

تا دەستی غەزەل پرچی ئەوین شانە دەکا دێم
تا تەیری دڵم ڕوو بە سەما لانە دەکا دێم

تا جەغزی ئەوین بگڕێ لەسەر دڵبەر و دڵدار
تا مەی لە سوڕاحی پڕی پەیمانە دەکا دێم

تا سێبەری شەو لاچێ لەسەر کوڵمی گەشی یار
تا هەڵمەتی شەو زەربەتی جانانە دەکا دێم

تا شۆخی گوڵم شەرمی لەسەر ڕوومەتی لاچێ
تا هەستی ئەوین ئەو دڵە پاوانە دەکا دێم

تا شایی لە دڵدا بگەڕێ ڕۆژ و شەو و مانگ
تا عیززەتی گوڵ مەکتەبی بۆ وانە دەکا دێم

تا کۆرپەیی دڵ نیوە شەوێ دێتە گڕ و گاڵ
تا غەمزەیی یار مەرهەمی دێوانە دەکا دێم

تا دەستی غەزەل سازی ئەوین لێدا بەجارێ
تا هەوری ئەوین #شاهۆ بە بارانە دەکا دێم


#سەید_سمایل_شاهۆیی
شاهۆ موکریانی
۱۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۰ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ ‍ ناوی شێعر:‍ گڕکانی دەرد
قالب: غەزەل
بەحر:هەزەجی شەشی قرتاو
کێش: مَفاعیلُن/مَفاعیلُن/فَعولُن

لەمێژ ساڵە دەگەڵ بارانە دەڕژێم
دەمێ کانی دەمێ ڕووبار دەمێ زێم

دەمێ لافاو دەمێ ئەسرینی چاوم
دەمێ خوێنم لەسەر ئەو زێدە دەخزێم

دەمێ گڕکان دەمێ تۆفانی دەردم
دەمێ تیشکم بەسەر ئەو خاکە دەپژێم

دەمێ کێوێکی سەختی بەردەڵانم
دەمێکی داربەڕووم لەو هەردە دەڕوێم

دەمێکی هاودەمی ژینی بەژانم
دەمێ شللێرەموو لەو خاکە دەردێم

دەمێ دیلی دژوو زیندانی سەختم
دەمێکی پەت لەمل بۆو خاکە دەفڕێم

دەمێ سوارێکی ڕێبازی ئەوینم
دەمێ ئەستێرەم و لەو بانە دەگڕێم

دەمێ قەندیل دەمێ هەڵگورد و شاهۆم
دەمێ سازی گەل و بەو سازە دەچڕێم

دەمێ جامی دڵی پڕ هەستی #شاهۆم
بە بەردی ناتەبایی خۆیی دەشکێم

#سەید_سمایل_شاهۆیی
#شاهۆ_موڪریانی
98/11/7


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2