ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
دەستم لەقەدے وەراند ڪە هەستم
دوو مەمڪی هەنارے ڪەوتە دەستم

ڕۆژباشم ئەڪرد لە ڪوڵم ولێوے
ئاوقاے دەمم بوو گورجێ گەستم

سووڕ ماوە سەرم لەبەختی سوێرم
وابەو دەم و دەستە گەیمە قەستم

لەو ڪاتەوە هەرچی دەس دەگێڕم
هەر بۆو دەمەیە حەزم ؛ مەبەستم

پێت وانەبێ مەے لە ڪارے خستووم
هەر بەو دەم و دەستەیە ڪە مەستم


#مامۆستامحەمەدنوورے
🌈
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
بەهار وگوڵ بەجارێ مردن ،
خەونەکانم
بە شاخساری پڕ حەسرەتەوە
ماون ،
ئازارەکانم
لە بنمیچی ماڵی منداڵیمدا
هێلانەیان بەستووە ،
کچە کوێستانچیەکەم
مەهێڵە ئەسپەکانی
مەغۆل و خەنجەری عوسمانییەکان
جەرگم هەڵدڕن ،،

سەدیق حسێنی
ئێواران لە
لاسێبەری ناو کوڵانە
بەر تەسکەکانی شار بە مەزەی
عەشقەوە بەرەو مەیخانە
ڕامدەکێشن ،
نە دڵی مەیخانە ئەشکێنم
نە جامی مەی ئەڕژێنم ،
بەڵام چڕنووکی پاییزی نامەرد
دڵی ئاسمان و مەیخانەی بەجارێ
هەڵوەراند، پڕی کرد لە دەرد

سەدیق حسێنی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئاشتی نابەهەق باشترە
لە شەری بەرهەق.

#میکل ــ ئانژ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

من لەبۆ ئاشتی ،
بەردەوام هوژداری دەدەم؛
ئاشتێکی هەرچەند نادادپەروەرانە ،
زۆر باشترە لە شەڕێکی دادپەروەرانە.

#سیسرو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێمە لەبۆ ئاشتی لێهاتووییمان
نابێ مەگەر ڕۆژێک کە خاوەنانی دەسەڵات ، زێدەخوازو تەماحکار
ڕاوەستن و چینی هەژاران ئازایەتی و بوێری فێر بن.

#تاگور
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
سڵاو
بەیانیتان باش
لێوتان بە بزەو پێکەنین
🌷🌷❤️❤️ـ
چەندشیرنە ئەوکاتە لام
وا لە لای تۆ بە گیانەڵڵام
سەرم کردبێتە سەرشانت
بێ هەناسەو لە غەم ڕەهام
ئەمڕۆ شەممە
17/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/17هەتاوی
پێنج خشتەکی غەفور کەس نەزانی ژاکاو لە سەر غەزەلی [ سێحری جوانی ] هەڵگوردی پەسوێ


دڵبەر کە دای ئیشارە، بەو چاوی ناز خومارا
گڕکانی کێوی ئەشقی، پڕژا لە ناو دەمارا
ڕشتی جامی ئەوینی، مەیلی بە لای جەخارا
یارم کە ڕووی وە دەرخست، وەک ڕۆژ لە سەر مەدارا
پەی تاوی گەردشی ڕووی، تاری لە شاری تارا


گرتی عولومی سەردەم، بێ باک و ترس و بێ خەم
هەستا لە هەستی ماتەم، پەروانە ما لە دووی شەم
بە ناز و عیشوە کەم کەم، وەک زین دڕی دڵی مەم
هۆشی ستاند لە عالەم، پەروا بڕا لە ئادەم
چەشنی حەوا کە دەم دەم، غەمزەی دەخستە ئارا


دڵداری سەر بزێوی، هەڵهات و کەوتە کێوی
باخی بە باری خێوی، بێ ترسی شێر و ڕێوی
بارانی جیوە باری، لە دار و پەلک و چێوی
پەیوەندی باغی سێوی، گەر دای لە بەژنی مێوی
خەندەی بڕی لە لێوی، سەروی چیا و چنارا


ئەسپی هەستی نە پڕ ما، ئەم گۆیە هەر بە خڕ ما
بارگەی پێچاوە هێدی، زستانی خەونی سڕ ما
پشکۆی ئەوین کوژاوە، پۆلوو بێ نازی گڕ ما
سەروا لە شێعری سووڕ ما، واقی لە مەکری وڕ ما
شاعیر لە سێحری کڕ ما، سوحبەت بڕا لە زارا


تاوانی گرت وە باڵی، پەردەی حەیای دەماڵی
سەر بە هەشە خەزاڵی، کەوتە هەواری خاڵی
ناردی بە بای شەماڵی، ناسک پەردەی شەپاڵی
تاووس کە دی جەماڵی، دەندووکی دا لە باڵی
باڵی لە خوێن شەڵاڵی، دەدا بە سینگی خارا

هەواڵی دا بە گش لا، بە سادیی و بە حینجەی
گوڵووکی بوون بە پەرژین، سەرا پا بێخ و پنجەی
ئەتۆ سوڵتانی دڵمی، خێووی ئەو زێڕ و گەنجەی
نۆ بووک لە داخی پەنجەی ، بەو بەهرەی پڕ لە ڕەنجەی
پای کرد حەنا لە پەنجەی، تۆرا لە تۆڕ و تارا


هەستم کە هاتە سەر چز، بێ ترسی چاو لە ئاو دز
گەیشتە خەتتی قرمز، پێکرا بە بەردێ قۆقز
پێنووس گوتی بە قاقز، لە خاکی پاکی سەقز
ڕەوتی سڵی چوو مامز، شاعیری خستە تورمز
لای دا لە سەبکی حافز، نەی گرت ڕەهی مودارا


تووڕەم لە بەزمی پەستی، گیرم لە ڕێی ئەلەستی
خامەم کە کەوتە گەردش، زێڕن تراوو خەستی
کۆرپەی شێعر کە دەر کەوت، ژاکاو بە لێی گەستی
هەڵگورد و هەست نیستی، دۆڕا بە چاوی مەستی
کی این همای هستی، قارون کند گدارا ؟


شەوی 12 \ 3 \ 1399 هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لۆڕستانی کوردستان.
🎼 کەمانچە و دۆمەک ئێ خاتونەیل هۆنەرمەن ئۆڵگەی پەهڵەویان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🏼:Anillo

#زاگرۆس_جەستەی_کوردستانە

وە ــ نادرمستەفازادە

کاتی کێشانی ئەم وێنە بیرم بە وتەیەک لە زمانی "میجێری پیر" لە کتێبی "قەڵای ئاژەڵان" نووسراوەی جۆرج ئۆروێل دەکرد، کە کاتێ دیتی تەواوی ئاژەڵەکان کۆ بوونەتەوە، ڕووی تێ کردن و وتی:

هاوڕێیان! ناوەڕۆکی ژیان چییە؟ دەبێ دان بەوەدا بێنین کە ژینی ئێمە کورتە و پڕە لە دەرد و مەینەت. کە لەدایک دەبین بژیوێکی زۆر کەممان هەیە و ئەو کەسەی توانای کارکردنی ببێت هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی ئەخرێتە ژێر باری کار. هیچ ئاژەڵێک تامی خۆشی و بەختەوەری لە تەمەنی یەک ساڵەیی بەرەو بان نەچێشتووە، هیچ ئاژەڵێک ئازاد نییە. ژیانی ئاژەڵان واتا نەداری و کۆیلەتی، ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە!

هاوڕێیان! پەیامی من بۆ ئێوە گۆڕانە...
هاوڕێیان! هیچ مرۆڤێک دۆست و هاوڕێی ئاژەڵان نییە...
هاوڕێیان...

تێکەڵ بە هەستێکی ئاژەڵانە ببووم و هەروا کە ئەم ڕستەگەلەم بۆ خۆم دووپات دەکردەوە و وێنەکەم دەکێشا، مێشکی مرۆڤیم پێم گوتی:
ئەی ئەوانە وا ژینگەیان وەکوو خاک دەپارێزن چی؟
ئەوانە کە بۆ نەسووتانی دارێک سووتان و تێکەڵ بە ژیانی ژینگە بوون چی؟
هەڵۆکان کاتی باران بەرزتر لە هەورەکان دەفڕێن!
دارەکان بە پێوە دەمرن هەروا کە مرۆڤی نیشتمانپەروەر لە کاتی مردندا چۆک دانادات!
باجوەرەکان تێکەڵ بە هەناسەی دار و خاک و ئاو و ئاگر بوون!
لێکچوونی مرۆڤ و ئاژەڵ لەم وڵاتە دوور بوو لە نووسین و بۆچوونەکەی ئۆروێل!

ئەو سا بوو کە تێگەیشتم لە سەردەمی ئۆروێل و لە وڵاتی ئۆروێل، نیشتمان واتای نەبووە و هەروەها مرۆڤ بوون.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
یاساو ڕێسای هەر وڵاتێ ، وەک تەنینەو تەونۆکەی جاڵجاڵۆکەیە؛ "چینی هەژاران" پێوە دەکا و بەدەستی "دەسەڵاتداران" تێکەوە دەپێچرێ.

📙شازادە سکایی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
تەواو ئاوی زەریاکان ناتوانن کەشتێک نوقم کەن،مەگەر ئەوەی بۆ خۆی دەرزی،
ئینسانە خراپەکانی دنیاش ناتوانن، سووکایەتی بە ئێوە بکەن، مەگەر ئەوەی بێنە ناخی دەرونتانەوە.
بۆ هەر شوێنێ چوون نوێنەری هیوا و ئەوین بن،لێ گەڕێن دنیا وەڵامی وریایی ئێوە لە هەمبەر وەرگرتنی چاکیەکان بە چاکە بە خۆتان بداتەوە، ئیزن مەدەن ترس و نائومێدی خەڵکانی تر لە ناخی ئێوەدا پەرە بستێنێ، لە هەر شوێنێ باس لە ناهومێدی کرا، ئێوە بە بزەیەک باسەکە بگۆڕن، خودا وەڵامی هیواداران دەداتەوە...

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئەو وڵاتە بۆ ئێمە نیە
هەر چی کە لە سەر زەوی و ئاسمان و پاناوەکانە
سەر بە نیشتمانە
وە نیشتمان
بۆ تاقمێ دزە
ئاخ ئەی ئاغای پۆلیس.
ئەگەر ئەمن
مرۆڤی عەڕەب
مافی سەگێکی فەڕانسەم بایە
بە پێنووسی غەم
لەو دەفتەرە دڕاوەم
مۆجزەم دەکرد.

#محمد_الماغوط
ترجمه: #سعید_هلیچی

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە
سڵاو
ڕۆژتان لەپەنای خودا
دەستی هەتاو چەند لە سەرەخۆ دەخزێ بە نازەوە لە باوەشی بەیانیمان هەڵدەستێنێ ئەوە یەنی بوونی خودا و بەئومێدی خودادەست پێ بکە
ئەمڕۆیەکشەممە
18/جۆزەردانی/2720کوردی
1399/3/18هەتاوی
مامۆستایەک لە تەک قوتابێکی لە باخێک تێپەر دەبوون، چاویان بە پێڵاوە کۆنێ کەوت.
قوتابی گوتی گومان دەکەم ئەوە پێڵاوی کرێکارێکە کە لەم باخە دا ئیش دەکا.
وەرە با پێڵاوەکەی بشارینەوە تا کاردانەوەکەی ببینین و بەم شێوەیە بڕێک شاد بین پاشان بیدەینەوە.....!
مامۆستا گوتی بۆچی بۆ پێکەنینی خۆمان ئەو ناڕەحەت بکەین،
وەرە بە ئەنجام دانی ئیشێک کە من دەیڵێم کاردانەوەکەی ببینە!
بڕە پوڵێ بخەرە ناو پێڵاوەکەی
قوتابی قەبووڵی کرد و پاش دانانی پوڵەکە ، خۆیان حەشار دا.
کرێکارەکە بۆ گۆڕینی جلەکانی هات بۆ لای کەلوپەلەکەی
هەرکە پێڵاوەکەی لە پێکرد بوونی شتێک لە پێڵاوەکە دا سەرنجی ڕاکێشا تا بڕوانێتە کەوشەکەی ، پاش چاولێکردن پوڵەکەی بینی.
بە گریانەوە هاواری کرد:خودایە شوکرت!
خودایەک کە هیچکات بەندەکانی لەبیر ناکات،
دەزانێ کە هاوسەری نەخۆش و منداڵی برسیم هەیە ، لەبیری ئەوە دابووم کە ئەمڕۆ چۆن بە دەستی بەتاڵ و بە چ ڕوویەک بگەڕێمەوە بۆ لایان ، هەروا فرمێسکی دەڕشت.
مامۆستا بە قوتابێکەی گوت:
هەمیشە تێبکۆشە بۆ خۆشحاڵی خۆت ببەخشی نەک بستێنی.
هیچکات لەبیری نەکەین کە کەس لە کەس زیاتر نێ
مەگەر بە"فام و شعوور"
مەگەر بە"ئاوز و ئەدەب"
مرۆڤ تەنیا لە حاڵێکدا مافی هەیە لە سەرەوە بڕوانێتە دیتران ئەویش کاتێکە کە بیهەوێ دەستی کەسێ بگرێ کە کەوتۆتە عەرز بۆ ئەوەیکە هەڵی بستێنێوە
ئەوە هێزی تۆ نێ،
ئەوە مرۆڤایەتیە

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ ‍ ‍ تەخمیسی #مامۆستا_ئاسۆ لە سەر غەزەلی سیحری جوانی #هەڵگورد_پەسوێ


کێ بێ لە جوان پەرستان عەقڵی هەبێ لە کارا
ئەو نوکتە جوان ببیسێ وەک زێڕی گەردی زارا
کێ چاوەڕێی هەتاوە لە تاری شاری مارا
‍ ""یارم که ڕووی وەدەر خست وەک ڕۆژ لە سەر مەدارا
پەی تاوی گەردشی ڕووی تاری لە شاری تارا""


لەو ڕۆژەوە کە ئادەم چەشتی لە ئاوی زەمزەم
هەر تاکوو ئێستە بەرزە تەواوی قەڕنی بیستەم
نەیدیوە کەس ئەوەندە کوڵمی بسووتێ وەک شەم
""هۆشی ستان لە عەلەم پەروا بڕا لە ئادەم
چەشنی حەوا کە دەم دەم، غەمزەی دەخستە کارا""


ئیدی ئەوە کە دیتی نە شامی ما نە شێوی
دەهاتە سەیری باڵای چ دەستەمۆ چ کێوی
گش چاویان دەرپەڕی بوو نەبات و دار و چێوی
""پەیوەندی باخی سێوی، گەر دا لە بەژنی مێوی
خەندەی بڕی لە لێوی، سەروی چیا و چنارا"""


سەرما نەبوو کە پەنجەم بۆ شەرحی بەژنی سڕ ما
چووم بۆ غەزەل، قەسیدە وەک پارچەیێکی شڕ ما
سەنعات هەموو هەڵاتن، نە شێعر و سۆز و گڕ ما
""سەروا لە شێعری سووڕ ما، واقی لە مەکری وڕ ما
شاعیر لە سێحری کڕ ما، سوحبەت بڕا لە زارا""


شەیتان کە ڕێی نەبوو بێ جا کەوتە سەر خەیاڵی
دی تاووسێ بە لەنجە هەڵنیشتووە لە پاڵی
یارم بە ماری کەزیەی لەعنەتی کرد لە حاڵی
""تاووس کە دی جەماڵی، دندووکی دا لە باڵی
باڵی لە خوێن شەڵاڵی، دادا به بەردی خارا""


لاچن بڕۆن ئەدیبان وەسفی کەن ئەو تورەنجەی
کوا یاری ئێوە ئاوا دەڕوا بە لار و لەنجەی
کاتێ بە حاڵ بزاوتی ئەو لێوە نوکتە سەنجەی
""نۆ بووک لە داخی لەنجەی، بەو بەهرە پڕ لە ڕەنجەی
پای کرد حەنا لە پەنجەی، تۆرا لە تۆڕ و تارا""


سی ساڵ لە شاری بۆکان دوو ساڵ لە شاری سەقز
یەک دوو چەلیش لە خانێ، بووم یاری پەنجە قرمز
دیم یاری مامە هەڵگورد ساکت بوو مات و مل کز
""ڕەوتی سڵی چو مامز، شاعیر دەخاتە تۆرمز
لایدا لە سەبکی "حافز"، نەیگرت ڕەهی مودارا""


رو راه خویشتن گیر دریاب هرچە هستی
زیرا در این شرایط از دام طعمە رستی
دۆڕاوی گەر وەک #ئاسۆ" دەرکی غروور نەبەستی
""#هەڵگورد" و هەست و نەستی، دۆڕا بە چاوی مەستی
کی این همای هستی، قارون کند گدا را؟؟؟""

#هەڵگورد_پەسوێ

خوێندنەوە:: بە دەنگی پیرۆز و پڕ سۆزی مامۆستا #ئاسۆ



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2

نا،نا
ناتوانم فەرامۆشت کەم
زامەکانی من
بێ بوونی تۆ
ساڕێژ نابنەوە

تۆ....
تەنیا ڕۆاڵەتی دایمی
لە سەر ڕوخساری
هەموو پێغەمبەرانی
بای تینووی هاوینی
کە گەنمە گەیشتووەکان
لە ژێر پێت دا
دەچەمێنەوە
نا، ناتوانم
نامهەوێ فەرامۆشت کەم.

#شمس_لنگرودی
ـ♥️♥️

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەش بەزمی یوسف و لەیلا😂

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
گاهەیە،من باشتر لە هەموو کەس بزانم گەر بۆچی ئینسان تەنیا گیان لە بەرێکە کە پێدەکەنێ:
تەنیا ئەوە کە ئەوەندە ئازار دەکێشێ، کە ناچار بۆ پێکەنین بخوڵقێنێ...

▫️#نیچە

وە ـ نادرمستەفازادە
🌸
🔶 تا ئێستا لە خۆتان پرسیوە شاعیری ئەو ئاهەنگە کێیە!؟
Şikoyê Hesen
▫️ئەو شێعرە خۆشە، کە باس لە شیرنی زمانی کوردی ئەکا؛ شێعری شاعیری کورد ئێزدی شەکوی حەسەنە.
ئەو لە ئەرمەنستان ژیا و لە لنینگراد خەریکی خوێندنی دوکتورا لە لکی زمانناسی بوو.
بەڵام هەژاری دەرەتانی لێ هەڵگرت و مۆڵەتی نەدا، لە ئاکامدا دوای کۆچی زۆری کە سەرچاوەی هەژاری بوو. لە تەمەنی 48ساڵەیی دا ماڵ ئاوایی لە ژیان و دنیایی هۆنەر کرد و لاپەڕەی تەمەن و کتێبی ئاواتە گەورەکانی بۆ هەمیشە بەسترا...


وەرگێڕان

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شیرین و خۆشە زمانی کوردی


شێعر و هۆنراوە
@sher_kordi