ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
ئازادم کە!

ئازادم کە!
تا بفڕم
لێم گەڕێ
تا بار بکەم
بۆ ڕێگەی بێ‌گەڕانەوە!
لێم گەڕێ با بخۆمەوە...
ڕاوەستان
لە ئایینی مەلان دا نیە
گەر بمێنم
پێناکەنم
ئەگەر نەڕۆم
تازە بەهار
بە غونچەی
هەنگاوەکانێوە نایا
ڕۆژێک دەبێ
کە لە هەموو نیشتمانم
باڵ دەکەمەوە
خەڵک
گۆرانیە بێ‌نێوەکانم
لە سەر زمان
دەڵێنەوە.

#ئەحمەد_کایا

وە نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🔻جێژنی قوربان و #شاعیرانی_کورد

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف

هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـــــــلالی عیدە قوربانی دەوێ
#نالی

ئەوا دووبارە قوربانە ، دلم قـــــوربانی قــــوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
#قانع

عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک صافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قــــوربانە کە قـــوربانە دلی من
#صافی

عیدە و هـــەرکەس ژ دیدارا تەلــــێ پــیرۆزە عــید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـــێرم ئەز جــانــا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الــبــاری بٳسعــــاد عــلیـــها یـــوم عــیــد)
#مەلای_جزیری

ئەوا جەژن هات بەخـــــــــۆشی
عالەم شەڕابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی
#فایەق_بێکەس

کەدادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی :ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپێ دەگرم
#مەحوی

جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قــــــوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم
#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆژی عــیــــدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
#صافی

تازە صەییادە لەچین هاتــــووە
عیدی قـوربانە بەقوربانی دەین
#ناری

جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانەیە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زارو گـــــریانە بە بێ تۆ
(ئەخۆل)

جانا وەرە ئەم جەژنە قـــــــوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
#کوردی

قوربان :قوربانەن ،جەژنەن ، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیـــــــــگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن
#مەولەوی
👍1
‌ گەلێ دەردان سەر لێدان، ساتێک ناگرم قەرارێ
شەو و ڕۆژێ ناسەبرم، لەبەر غەمی دەیارێ

دڵێ من چەند مەحزوونە، ئەسرینم دێنە خوارێ
مەگەر بەوەی ساکین بێت، بە ڕەنگی دەبەهارێ

بەهارم چەندە خۆشە، مزگێنی بێت هات بەهار
هاتن تەیری دەڕەنگین، جوتبەجوت بوون بە قەتار

کەوتن لە دەم دەراوان، لەوانم دیت سەت هەزار
ئەو بەهارەی وا ڕەنگین، لێم بووە بە بازاڕ و شار

غەمی لە دڵی من زۆرن، با بچن دەگەڵ زستانێ
هەوری دەڕەش دەخرۆشن، دەگرن بەری ئاسمانێ

لەبەر گوڕەی شەماڵی و لە ڕێژنەی دەبارانێ
کوێستان ماون دەتەمێ، هەوەڵ مانگی نیسانێ

ڕەببی خودا شادمان کەی، بە دوو چاوی دەجوانێ

مەکەن مەنعی عاشقان، عیشق کاری دژوارە
هەرکەس عیشقی لە دڵ بێ، بێسەبر و بێقەرارە

دایمە لەبەر هیجرانێ، ڕەنگ زەرد و لێو بەبارە
لە عیشقێ دا سووتاوم، غەمم لە چوارکەنارە

مزگێنی بێت لە یاران، دەڵێن ئەوڕۆ بەهارە

👤شاعر: #ئەحمەد_کوڕ
📕
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
لە بیری ناکەم


لە بیری ناکەم
ئێوارانی پاییز
مانگە شەوی
چلەی زستان
ماندوو و شەکەت
سەرما بوو و
سەهۆڵبەندان
بە دیواری
دڵت دا سەر کەوتم
تۆ کەزیەکانت
بۆ لای من ڕاکێشا
تا بێمە خوار
بێ هیچ دەنگوو و قسەو باسێ
لە بیری ناکەم

لە بیری ناکەم
ڕۆژانی گەرم و بەتینی هاوین
کاتێ
نازدارەکەم وەک دارە سێوێ
بە بەژن و باڵای سێبەری
بۆ دەکردم
تا بێ هیچ کێشەیەک
خەوم لێکەوێ
لە بیری ناکەم
لە بیری ناکەم

#ئەحمەد عەلینیا ئوغاز
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی خەرمانانی۲۷۲۲ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Kerîm Kaban | Şew
@KBC_LM
🎧گۆرانی: شەو
🎙گۆرانی‌بێژ: #کەریم_کابان
👤شاعر: #ئەحمەد_هەردی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1
نا!
قەت بڕوام بە شەو نەکردووە
چونکە
لەو دیوی ڕێرەو و داڵانەکانی دا
بە هیوای دەلاقەیەک
دڵخۆش بووم.

#ئەحمەد ـــ شاملوو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوری


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم

شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
تروسکەی تیا بەدی ناکەم، سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە
ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باخچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە

هۆنراوەی | مامۆستا #گۆران و مامۆستا #ئەحمەد_هەردی
بە دەنگی | #مەحموود_محەممەد « #خولە_دۆم »


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1👍1
هیچ ئەشكەنجەیەك
هێندەی ئەوە بە ئێش و ئازار نیە
كە بێگانەیەك
لە نیشتیمانی خۆت دەرت كا...

#ئەحمەد_کایا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
2
دڵنیابە بە مەرگیش بێت
حوسێن ڕەشید
دڵنیابە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم
خەمی دووریت وەکوو دۆزەخ
هەموو ناخم ئەسووتێنێ
وەکوو پاییز لە بەهارا
بە جارێ گوڵ دەوەرێنێ

زۆر ئەترسم ڕۆژانێ بێ
کە نەتبینم بە یەکجاری
لە ناخی سینەدا عەشقت
لە دڵ دەرکەم بە ناچاری
دەسا وەرە لەم غرووبە
دەرم بێنە بە یەکجاری
لە دووری تۆ گۆشەگیرم
ئەو دەمانەم لە بێزاری

ڕێگای دوورم یادی تۆیە
مەڕۆ نەبا نەتبینمەوە
تۆ باران بۆ پشکۆی دڵ
بڕژێرە نێو ئەوینمەوە
دە بڕوانە هەردوو دیدەم
سیا پۆشی ڕەنگی تۆیە
ڕێگام بەرەو تەنیاییە و
دڵم کەیلی دەنگی تۆیە
دڵنیابە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم

#حسێن_ڕەشید

#دڵنیابە_بە_مەرگیش_بێ

#هۆنراوە: #ئەحمەد_محەممەد


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
3
ڕۆژێک دێ
کە ئەوین
لەسەر دارە ئەفسانەییەکان
سیمەل‌ئاسا هەڵدەفڕێ
و چریکەی
گۆرانییەک بە بەرفراوانی بەهار
بەرز کاتەوە
ڕۆژێ کە تا پشکوتنی سووڕەگوڵ
زۆری نامێنێ
و باڵندە
بە تاسەی پێدەشت
پێی وە عەرز ناکەوێ
ڕۆژێ کە زەردەپەڕ
تەژی لە عەتری شنەبای ئەگریجەی
تۆیە
و گوڵاڵەسوورەکان
ڕەنگی لێوانی تۆ قەرز دەکەن
ڕۆژێ کە سێو
چەشنی کوڵمەکانت
سەرخۆشی گەیشتن دەبێ...

#ئەحمەد شاملوو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی پووشپەڕی۲۷۲۳ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2🤨1
ڕۆژێک دێ
کە ئەوین
لەسەر دارە ئەفسانەییەکان
سیمەل‌ئاسا هەڵدەفڕێ
و چریکەی
گۆرانییەک بە بەرفراوانی بەهار
بەرز کاتەوە
ڕۆژێ کە تا پشکوتنی سووڕەگوڵ
زۆری نامێنێ
و باڵندە
بە تاسەی پێدەشت
پێی وە عەرز ناکەوێ
ڕۆژێ کە زەردەپەڕ
تەژی لە عەتری شنەبای ئەگریجەی
تۆیە
و گوڵاڵەسوورەکان ڕەنگی سووریان
بە قەرز لە لێوەکانت وەردەگرن
ڕۆژێ کە سێو
چەشنی کوڵمەکانت
سەرخۆشی گەیشتن دەبێ...

#ئەحمەد شاملوو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی پووشپەڕی۲۷۲۳ی کوردی
👌1
خۆزگە کاتێ هاتی بۆ لام دەرگای دڵم داخستایە
بەدوا نیگاو خۆشەویستیت پێکەنینم بهاتایە
من نەمزانی وەک باڵندە تۆ گەرمیان و کوێستان ئەکەی
بە چوار وەرزم هۆگر نابی هەر ڕۆژێ بێ لە باڵ ئەدەی
بڕوام نەکرد ئەو ئەشقەی تۆ ڕووبارێکی کۆچ لەبەر بێ
بەهارێکی بێ وەنەوشەو هاوینێکی بێ سەمەر بێ
خۆمن عاشقی پڕ شەونوێژی سەر بینایی چاوانت بووم
لەبەر ماڵی تەنیایدا دەستەو دۆعای شەوانت بووم
سەردەمی زێڕ ئەوە نەبوو کە بەهەشتی ئەم دنیا بێ
تا سەرابی بیابانیش لەبەر چاوت وەک دەریا بێ
کە تۆ ڕۆیشتی خونچەیەکت بەجێنەهێشت بۆ یادگاری
گوڵم بۆچی وەک با بردت بۆنی عەتری وەفاداری

#ئەحمەد_محەممەد
👍1
کوردە دەخیلە، دەس کەن بە خوێندن
خوێندن سیلاحە بەرانبەر دوژمن
هەر بە خوێندنە ئەگەی بە ئاوات
سەربەرز و شادی تا ڕۆژی مردن

#لوتفی

بخوێنن، چوونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتان
هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە

#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆڵەکەم! خوێندن بخوێنە! مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتن مەرهەمە بۆ زامی بێسامانی کورد

#قانع

بخوێنن، خوێندن ڕووناکیی چاوە
گەلی جاهیل بە دائیم بەش‌خوراوە

#شێخ_محەممەد_حیلمی
🍁🍁


سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج شەممە

18/گەڵاڕێزانی/2723کوردی
1402/8/18هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍31
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ سێشەممە
12/بەفرانباری/2723کوردی
1402/10/12هەتاوی

📝
دنیایەکی سەیره،
له چێشتخانەکانیش "زمان" له "مێشک" گرانتره.
هەر وەک کۆمەڵگا، که زمان لووسەکان بایەخیان زۆرتر پێ دەدرێ تا زانا و تێگەیشتووەکان.

#ئەحمەد_شاملوو

وێنەیەکی جوانی چیاکانی دێی ئەنبی لە مەڕگەوەڕی ورمێ


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👌3
سەیری کەن توخوا حاڵەتی زاری وەتەن
چەند پەرێشانە لەبەر غەفڵەت هەموو کاری وەتەن

وەختی تێکۆشانە ئەی قەومینە غەفڵەت تا بەکەی
وا خەزانی کردووە ئێستێکە گوڵزاری وەتەن

خۆ وەتەن ئیمڕۆ نەخۆشە ئەم تەبیبی حازیقە
چی ئەبێ بیکا موداوای قەلبی بیماری وەتەن


#ئەحمەد_موختاری_جاف

🌺🌸
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
🗓 ئەوڕۆ پێنجشەمبە

۲٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲٥ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱٥ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۰ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 ئەحمەد موختار بەگی جاف؛
سڵاوی خودای لەسەر بێ.

🔻كەسایەتییەکی #نیشتمانی ‌و كۆمەڵایەتی‌ و هۆنەر و چیرۆكنوسێكی گەورە و پایەبەرزی كوردستانە کە لەڕێی بەرهەمە ئەدەبیەكانییەوە خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەبی ‌و كەلتوریی كوردستان كردووە.

🔻#ئەحمەد_موختار کوڕی وەسمان پاشای گەورەی عەشیرەتی (#جاف)ە. لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری #هەڵەبجە لە دایکبووە، دایکیشی عادیلە خانم یەکێک بووە لە ژنە ناودار و هەڵکەوتووەکانی #کورد.

🔻ئەحمەد موختار بەگ تێکەڵی ڕامیاری و کاروباری دەوڵەتیش بووە، لە ساڵانی ۱۹۱۹ بۆ ۱۹۲۴ قایم مەقامی قەزای هەڵەبجە بووە و ساڵی ۱۹۲۴ لە یەکەمین ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

🔻ئەحمەد موختار جاف لە تەمەنی ۳۸ ساڵیدا لە سەر #ڕووباری_سیروان شەهید دەبێ و لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری هەڵەبجە بە خاک دەسپێردرێت.



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
1
کێشەی مرۆڤەکان لە خۆشەویستی، خیانەت، رۆیشتن و بێ وەفایی‌دا نییە!
بەڵکوو، لە دەرکەوتنی رووی راستەقینەیانە..!!

    #ئەحمەد_كايا

👇👇👇
👍3
#ئەحمەد_کایا

لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ تورکیا

کۆچی‌دوایی ١٦ی تشرینی دوەمی ٢٠٠٠   فەڕەنسا


🔹گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو کە لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە دوای ئەوەی باوکی سازێکی بۆ کڕی، ئەحمەد لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خەریکی مۆسیقا بووە. پێش ئەوەی وەک گۆرانیبێژ دەرکەوێت، ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ شۆفێری تەکسی بووە

🔹کایا لە ساڵی ١٩٨٥ یەکەمین ئەلبومی خۆی بە ناوی «مەگری کۆرپەکەم» بڵاو کردەوە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوازەکەی شێوازێکی نوێ بوو و ناوەڕۆکی شیعرەکانی شۆڕشگێڕانە بوون، ھیچ دەزگایەکی ھونەری ئامادە نەبوو ھاوکاری بکات. ھەرچەندە ئەمە نەبووە ھۆکاری ساردبوونەوەی و بەھاوکاری دۆستەکانی یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، بەڵام حکوومەت ئەلبومەکەی قەدەغە کرد.

🔹زۆرێک لە گۆرانییەکان و کلیپەکانی کایا وەگێڕدراون بۆ سەر سۆرانی. زۆرێک لە شوێنەکانی هەرێمی کوردستان بەناوی ئەحمەد کایاوە ناونراون، لەوانە شەقامی کایا و پارکی ئەحمەد کایا لە سلێمانی. 

🔹دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە ٣٠ ی نیسان تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی، دایە پاڵی و لە ھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ ڕۆژنامە و دەزگای ڕاگەیاندن داوای حوکمی ئیعدامیشیان بۆ کرد.
لەو ماوەیەدا، ئەحمەد کایا چووە ئەورووپا. دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە دوا دانیشتنیدا، بەبێ ئامادەبوونی کایا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ ئەو دەرکرد.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔1
Audio
🟣 بەیتی خەلیل‌پاشای کورد؛

🔻کاک #ڕەحمان_تەقی‌زادە ساڵی ٤٤ بۆ یەکەمجار بەیتی مێژوویی خەلیل‌پاشای بە دەنگی #میرزا_برایمی نەوەی خانبەگی برای #خەلیل‌پاشا تۆمار و ماندگاری کرد؛ دەنا بە دڵنیایی ئێستا ئەو بەیتە لەناو چووبوو.

🔻بەڕێز کاک #ئەحمەد_بەحری بەیتی خەلیل‌پاشای لە کتێبی گەنجی سەربەمۆردا چاپ کردووه و دەڵێ نازانین ئەو خەلیل‌پاشایە کێیە وا ئەو بەیتە پێی هەڵدەڵێ.

🔻دوای گفتوگۆیەک لە ناوەندی جامی، کۆنفڕانسێکیان پێکهێنا. لەو کۆنفڕانسەدا ڕەچەڵەک و کەسایەتی خەلیل‌پاشا و چلۆنایەتی دانانی ئەو بەیتە لە لایەن #میرز_جەلیل‌_بەگی برازای خەلیل‌پاشام ڕوون کراوە، سەد و چەند ساڵ لەمەوبەر میرزاجەلیلی برازای لەسەر ئیزنی خەلیل‌پاشا ئەو بەیتەی بۆ ئەو شەڕانەی خەلیل‌پاشا دەگەڵ عرووسان (#ڕووس) کردوویەتی، داناوە و #میرزا_برایم‌بەگی برازای میرزا جەلیل بە دەنگ کوتوویەتەوە.

🔻#فۆلکلۆری_کوردی قەرزداری کاک ڕەحمان تەقی‌زادەیە؛

لێکۆڵینەوەی بەیت #بەڕێز_کاک_عەلی_ئازیز

🍃🌺کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
3
📝 #بەخشندە_بن
بەسەرهاتێک لە پیاوی ڕووخۆش و قسەخۆش، کاک #ئەحمەد_جۆڵا

"دوو کرێکارم گرتبوو بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی ماڵەوەمان
وتیان 40000هه‌زار دینار.
منیش وتم زۆرە.
هێنایانە 30000 هه‌زار دینار.
پاش کۆتایی هاتنی کارەکە لە ئەو هەوا گەرمەدا سێ دانە 10000هه‌زار دیناریم پێدان.
یەکێک لە کرێکارەکان 10000 دیناری هەڵگرت و 20000 هه‌زار دیناری دا بە ئەویتر.
وتم مەگەر ئێوە شەریک نین؟
وتی با بەڵام ئەو خێزاندارە، زیاتر لە من پێویستی بە پارە هەیە.
منیش لەبەر ئەو هەڵویستە جوامێرانەی دیسان 10000هه‌زار دیناری ترم پێدا.
سوپاسی کردم و دیسان 5000 هه‌زار دیناری دا بە ئەویتر و ڕۆیشتن.
لەوێدا بوو کە کەوتمە بیری ئەو ڕستە جوانەی کە جارێک لە سەر پردێکی پەڕینەوە خوێندبوومەوە."
"بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ، نەک سامانێکی زۆر"


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2