ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
‍ ڕۆژ و شەو
چرکە بە چرکە
دەم بە دەم
گشت کات و سات

میلے چالاکے خەیاڵم
بەردەوام هەر ماوە لات

کاتژمێر لەو کاتەوە
دەست پێدەکا
واکوو هەتاو

نێوے ڕۆخسارے
وەکوو مانگے تۆ
دایــــــە
شـــەوق ئەدات

#میلاد_کیانپوور
من نازانم که جیهان من بەچی دەزانێ؟بەڵام من خۆم وەک مناڵێک دەبینم کە لە گوێ چەم و کەناراوەکان سەرقاڵی کایەکردنە و جارناجارێ بەدۆزینەوەی زیخێ یان گوێ ماسیلکەیەکی جوانتر و لووستر لەوانیتر،دڵخۆش دەبێ؛لەحاڵێکدا،پاناوی گەورەی ڕاستێکان هەروا بە نەدۆزراوەیی بەشێوەیەکی بەربڵاو لەپێشمایە.
نیۆتۆن
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
(که ویار)،به ده نگی سه هنرمندی به ناو بانگ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مه لیک روژهات. میوانی ئه وین ئاسو یه

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
پرسیارم کرد لە خۆم
ئایا ئەوانەی کە لە کارخانەی
چەک و تەقەمەنی کار دەکەن
کرێکارانی مەرگن؟؟

وەئەوانەی کە دوکانی
کەل و پەلی خۆ جوان کردنیان هەیە
کڕێکارانی جوانین؟؟؟

وە منی شاعیر
کە دێر بە دێر لە هەر شێعرێک‌دا
خۆم تەنیاتر دەکەم
کرێکاری تەنیاییم؟؟؟

یا ئەوانەی کە لە بەندیخانەی
ماڵێ دا حەپس کراون
کرێکارانی ئازادی بوون؟؟

کار بەڕێوە بەر
بە ژیانی کرێکاران کایە دەکا؟؟؟

‌هیچ شتێ
بۆ شی‌کردنەوە نیە
ئێمە برسین، برسی
بە هەر نرخێک
وە لە هەر شوێنێک بێ
کرێکاران خەریکی
کارن...


«محسن بیدوازی»

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🔷🔶🔹🔸

پرولتاریا
باوە گەورەم
کۆیلە بوو
باوکیشم ڕەشایی
منیش کرێکارم
باوەگەورەم هەستا
لە خاجیان دا
باوکم شەڕی کرد
لە ژێر گیوتین کوشتیان
بۆ خۆشم شۆڕشگێڕم
لە بەندیخانە خرام
خەشابیان خستە تفەنگ
و نێوی منیان خوێندەوە :
پرولتاریا!
تاوان:
خەباتی چەکدارانە
دژی ئیمپریالیزمی دنیا خۆر
بۆ قازانجی کرێکارانی دنیا
ئەژنۆیان دادا زەوی
نیشانەیان گرت
چاوەڕوانی
ژومارە③و فەرمان
مەحکووم بە ئێعدام!!!

#مرضیه_احمدی_اسکویی

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان لێوڕێژی ئەوین و جوانی بێ
ژیانتان بە دوور لە کەند و کۆسپی ڕۆژگار
ئەمڕۆسێ‌شەممە
17/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/17هەتاوی

ئاهەنگ ـ کۆمسای
ئەگەر ڕابەری سوپایەکی درووستکراو لەسەد شێران بە گەماڵێک بسپێری،ئەوە گشتیان بە وێنەی سەگ دەکوژرێن و سللاردەبنەوە.بەڵام بەپێچەوانە ئەگەر ڕێبەری سوپایەکی سازکراو لەسەد سەیان ڕادەستی شێرێک بکەیت،ئەو کات تێکڕای سەیەکان شێرئاسا خەبات دەکەن و دەجەنگن.

ناپلئۆن بناپارت
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گرتەیەک لە دەسکەنەی نۆک،
لە گەڵ گۆرانی مریەمێ بە دەنگی زیرەکی نەمر

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
‍ ‍ کچی کافرۆش

"كیژەكەی كافرۆش"خەجیج" مۆنالیزای كورد؛ بەهۆی جوانییەكەی ئەفسەرێكی ئینگلیز لە هەولێر دەیڕفێنی و دەیبا بۆ بەریتانیا"👇

"خەجیج جومعە مەولود شكاك" كە لەنێو كوردان بە كیژەكەی كافرۆش ناسراوە، ساڵی 1934ی زایینی لەو كاتەی كە تەمەنی لە كچێكی دوانزە ساڵی‌دا بەولاوە زیاتر نەبوو لە رێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە نزیك تەكیەی شێخ عەبدولكەریم لە شاری هەولێر، لە لایەن ئەفسەرێكی باڵای سوپای ئینگلیز كە ئەوكاتە ئێراق لە ژێر فەرمانڕەوایەتیی ئەوان دادەبێ، لە دوای چەند جارێك خوازبێنی‌كردن و وەرنەگرتنەوەی وەڵامێكی ئەرێنی لە لایەن باوكییەوە، لە رێگای گەڕانەوەی و جێهێشتنی دوكانی كافرۆشیی باوكی بە چەند خولەكێك،دەڕفێنرێ.
بە چەند مانگێكیش دوای ڕفاندنەكەی، باوكی خەجیج "كچی كافرۆش" پاش تۆماركردنی داواكەی، بنكەی پۆلیسی جولەكەكان لە گەڕەكی تەعجیل ئاگاداری دەکەنەوە كە كچەكەی لە وڵاتی بەریتانیایە.
ڕۆژ لـە مـەڵبەندی هـەتاوا خـۆری مـن هـەڵـهـاتەوە
شەو لە سوێ مانگەشەوم مانگەشەوی هەر ناتەوە

چەشنی ئاسمانی خودا ڕوونوێنی ئاسمانم دەکەم
چاوەڕێم ئەستێرە کەنگێ دەست لەوێ بەرداتەوە

#میلاد_کیانپوور
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دڵنیاخان ڕۆژێکی خۆش لەگەڵ کچەخالان 😊

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
خۆشنووسێک بناسین

✏️

ڕەسووڵ قادری

دانیشتووی شاری سەردەشت
لە خۆشنووسی دا پلەی "فەوقی مومتاز"ی هەیە ...
لە ساڵی 2688ی کوردی واتە 1367ی هەتاوی دەستی بە خۆشنووسی کردووە
کاری ڕۆژانەی ،
خۆشنووسی بە هەموو جۆرە قەڵەم و قەڵەم ڕەنگ و قامیش و مرەکەب وفڵچە و ڕەنگە...
تابڵۆ و پلاکارد دەنووسێ ....
بانگەواز و ڕێکلام بۆ کار و پیشە و بۆنەکان دەنووسێ ...
وەک زۆربەی خۆشنووسان زۆر هۆگری نووسینی وتەی باش و پەند و شێعری شاعیرانە لە سەر دار و کۆلکی داتاشراو ....
وتەی بە نرخ و شێعری کورتی زۆربەی شاعیرانی لە سەر کۆلک و توێڵکی دار نووسیون و خەڵک لە دوکان و ماڵ و نێو ماشێن و شوێنی پیشە و دیکۆڕی شوێنی ژیان و کاریان دایان دەنێن ....
لە گەڵ زۆر لە شاعیران و هونەرمەندان دۆست و ئاشنایە و بەرهەمەکانیان بۆ خۆشنووسی بە کاک ڕەسووڵ دەسپێرن ...
تکایە
لە ڕێی لینک سەردانی کاناڵەی بکەن و کەڵکی باش لە نووسینە جوانەکانی وەرگرن....


✏️ عەبدۆڵڵا حەمزە
"ملوانکەشێعری سەربەستی"


دەپێنووسم ڕادەبینم
بوێرانە
لە سەر سینگی سپی پەڕاو
بە بادەی هەستم،
مەستی کەم...!
ڕستە ڕستە
وشەی ڕەسەن بهۆنیتەوە و
بیکاتە ملوانکەشێعر و
دەگەردنی سەربەستی کەم...

🔏🔏📝📝
عەبــدۆڵڵاحــەمــزە
۲ی خاکەلێوەی۱۳۹٨


✏️✏️✏️✏️

ڕۆژی پێنووس
لە هەموو پێنووس بە دەستانی بە ئەمەگ و چاکنووسی کوردستان و جیهان پیرۆز بێ ...
سڵاو
هیوامانە بەیانیتان بە بزە و پێکەنین دەست پێبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە
18/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/18هەتاوی

لە ڕۆژگارێک کە دەسەڵات بە پووڵ بکڕدرێ
عەداڵەتیش بە پووڵ دەفرۆشرن...
وە ئەو کات ئینسانێت کەم کەم دەمرێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
انتظار
تنها بهانه ایست
برای طلوع چشمهایت
در روزمرگی
زندگیم
و امید برای آمدنت
انتظار میکشم
بداهه #رز

سپکو

انتظار

ـ🌺🌸🍁🥀💜💜

چاوەڕۆانی
تەنیا بیانویەکە
بۆ هەڵاتنی چاوەکانت
هەموو ڕۆژێ
لە ژیانم
بە ئومێدی هاتنت
چاوەڕوانی دەکێشم

سپکو

چاوەروان

شێعر ـ رز

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
" ڕەسەن "

کۆڵانێکم
تەژی لە شێعری سەربەستی
دڵم تەنگە
بۆ نارەنارێکی تازە
لە ڕەگەزی خۆشەویستی!

.د.ئازاد
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەند بێــژمامۆستا عەبە دەڕژێ
مەستم...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
عەفرین

لێوم ئامێزی لێوانت
لە لێوانم ئەتۆ یاسی!
بۆچی سوورپۆشے ناکۆکم
تێناگەی له دێمۆکراسے؟

سریوەی ناشناس ڕەنگی
له سەر ڕۆخساری تۆ زاڵە
گومانم برده بێدەنگیت
شەوەزەنگ ئان نۆرماڵە!

زڕەی ئالارمی تەنهاییم
ئەڵێ شاعێر خەریکی چیت
پـەڕڕە شێعرێ بەزوو داخە
قەڵــەم وەستاوە قنج و قیت

بڵێ شێعرانە عاشق بە
برووسکەی دڵ بخە لاوە
جار و بار تەرکشی یەک شێعر
گیراتر له هەزار چاوە

فڕێکانسی دڵت چەندە
مەسیری شێعر تەنزیمه
لە ڕاستەوە ئەوین دەرکەوت
لە چەپ کێ گوێ لە بیسیمه؟

لە ساے ڕۆژانەوەی غوربەت
تەمەنم کورت ناهێنێ
وەتەنت ، وەتەنم هەر شەو
بە تەنما جوان ئەدوورێنێ

له سۆڵتەے مانگ و ئەستێرەش
هەتاوے ڕوون ئەتبینم
له یەخسیریش کۆڵ نادەم
گوڵم من خەڵکی عەفرینم

#میلاد_کیانپوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەمی خۆم نییە خەمی تۆمە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2