ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.81K videos
243 files
6.93K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
له‌ داوێنی ئاربه‌با ـ ژمارە ٥٦.pdf
4.7 MB
گۆڤاری ژمارە ٥٦:
لە داوێنی ئاربەبا

ڕێبەندانی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🕊1
تۆ بە وێنەی
ئەو قسانەی
کە نەت وێراوە پێم بێژی!

منیش
وێنەی ئەو شێعرانەم
کە زۆر دوورن لە خوێنڕێژی!

#ک_د_ئازاد
🕊1
له‌داوێنی_ئاربه‌با_ـ_ژمارە_٥۷‌‌.pdf
4.9 MB
گۆڤاری ژمارە ٥۷:
لە داوێنی ئاربەبا

ڕەشەمەی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
(( #زمانی_دایک ))

زمانی دایک،
زمانی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و
زمانی هێزه‌،
بۆ هه‌ر که‌س و هه‌ر وڵاتێ!

ناتوانێ بێ ڕێز سه‌یری کا
هیچ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێ!


من دڵنیام، ڕۆژی قیامه‌ت؛
خواش نامه‌ی کرده‌وه‌ی کوردان،
به‌ زمانی شیرینی کوردی ئه‌یان داتێ!


#ک_د_ئازاد

(۲ی ڕەشەمە)ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆز بێت.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
قەرار نەبوو
کوێستان بکەی بە جێژوان و
بەفر بکەی بە هێلانە
گەر دەت‌زانی
شاری بانە، چاوەڕوانە!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊21
کە بەهار بێ
ماڵەکان پڕ دەبن لە گوڵ
شەقام جمەی دێ لە ماچ و
دەشت و سارا
دەبنە ژوانگە!

کە بەهار بێ
ڕێبوارەکان دەبنە شاعیر
دێ و شارەکان
دەبنە باخچە
فەلا دەبنە گۆرانیبێژ

کە بەهار بێ
کچان تێکڕا دەبنە ئاسک
کوڕان
دەبن بە شالوور و
باخچەکان دەبن بە ژوانگە!

کە بەهار بێ
دیسان لە سەر لێوی کوێستان
دەڕوێتەوە گوڵی شادی
نیشتمانی کەونارای کورد
دەشنێتەوە بە ئازادی!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
له‌‌داوێنی_ئاربه‌با_ـ_ژمارە‌‌‌٥۸.pdf
5 MB
گۆڤاری ژمارە ٥۸:
لە داوێنی ئاربەبا

خاکەلێوە(نەورۆز)ی ۲۷۲٥
(۱٤۰٤ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد
1👍1
Forwarded from @ladaveni_nallashkenava
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە بەهار بێ
ماڵەکان پڕ دەبن لە گوڵ
شەقام جمەی دێ لە ماچ و
دەشت و سارا
دەبنە ژوانگە!

کە بەهار بێ
ڕێبوارەکان دەبنە شاعیر
دێ و شارەکان
دەبنە باخچە
فەلا دەبنە گۆرانیبێژ

کە بەهار بێ
کچان تێکڕا دەبنە ئاسک
کوڕان
دەبن بە شالوور و
باخچەکان دەبن بە ژوانگە!

کە بەهار بێ
دیسان لە سەر لێوی کوێستان
دەڕوێتەوە گوڵی شادی
نیشتمانی کەونارای کورد
دەشنێتەوە بە ئازادی!

#ک_د_ئازاد

👇👇👇
https://tttttt.me/ladaveninallashkenava
1
دەک وێران بێ
ماڵ و حاڵی ئەو کەسانە
لە بەرهەمی ڕەنجی ئێمە
ئاوەدانە!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍5
ئەو شێعرەی بۆ تۆم نووسیبوو
دوێشەو
بۆ شارم خوێندەوە
بەرەبەیان
دڵدارەکانی شەو بێدار
دوو دوو دەچوون بەرەو نزار!

#ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
وەک ئازادی
دوور بووی لە خاکی نیشتمان!
بەڵام دیسان
لە غوربەتیش
دەنگت ئاوازی شادی بوو
موژدەی خۆشی ئازادی بوو!

مامۆستا #ک_د_ئازاد

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍2🕊1
باشترین حاڵەتی خەوتن.pdf
680.4 KB
پاشکۆی گۆڤاری لە داوێنی ئاربەبا

باشترین حاڵەتی خەوتن کامەیە؟
🖌نووسینی: کەماڵ مەولوودپووری
(کارناسی باڵای فێرکاری زمانی ئینگلیزی)

بەهاری ۱٤۰٤ ی هەتاوی

دەرهێنانی: #ک_د_ئازاد
👍1
له‌ داوێنی ئاربه‌با ـ ژمارە ٥۹.pdf
3.7 MB
گۆڤاری ژمارە ٥۹:
لە داوێنی ئاربەبا

بانەمەڕ(گوڵان)ی ۲۷۲٥
(۱٤۰٤ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد
3
تۆ
کیژی وەرزی گوڵان و
من
کۆتایی گەڵاڕێزان!

هەر بە تەنیا خۆشەویستی
ئەم وەرزانە دەشێوێنێ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane
2👍1
تۆ بەهاری
چون لەوساوە
پێت ناوەتە ناو ژیانم
چەپک چەپک
گوڵ و ڕیحان دەنووسنەوە
پەنجەکانم!

#ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سنە ـ ٧و٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤  هەتاوی

خەڵاتی قەڵەمی مامۆستا هەژار

بە هیممەتی دانشگا کوردستان و بەشداری مامۆستایان،قەڵەمەکان و چالاکانی ئەدەبی چوار پارچەی کوردستان

#ک_د_ئازاد
👌41
سنە.خەڵاتی قەڵەمی هەژارـ ٧ و٨ ی جۆزەردانی١٤٠٤ ی هەتاوی


لە خەڵاتی
قەڵەمە بێ وێنەکەی هەژار دا
هەموو هاتبوون:

ئاواتەکانی بارزانی و
قەڵەمەکانی ڕێبەندان و
برینەکانی کرماشان و
زامەکانی ڕۆژهەڵات و
دڵتەنگیەکانی باشوور و
بڵێسەکانی باکوور و
شەهیدەکانی سنوور و
دەریای ئیجە و
هاوارەکانی زیندان و
ده‌نگی بێ وێنەی کۆمار و
ئاواته‌کانی پێشه‌وا!

سنە
هەر خۆی میواندار بوو
بە ماڵی کورد و زانیاری مێژووی کۆن و
دیمەنی شەنگی ئاوییەر!

هه‌موو شاره‌کان هاتبوون
هه‌ر یه‌ک به‌ دیاری خۆیه‌وه‌:

مەهاباد
بە مێژووی کۆمار و
تیشکی پێشه‌وا و ڕێبه‌ندان!

شنۆ
گێلاسی ئەدەبیی
لە سەر کەشەفی شەڕەف دا پێشکه‌ش ده‌کرد!

سەردەشت هەر خۆی
شێعرێکی مه‌لائاواره‌ و
زام و ژانی کیمیا بارانی هێنابوو!

بانە
چەپکێ گوڵی زەرد و سووری
سڵێمان بەگ و
به‌رامه‌ی داوێنی ئاربەبا و
ئازایه‌تی حه‌مه‌تاڵی ناردبوو!

مەریوان
هێز و هەناوی
دوازدە سوارەی لە گەڵ دابوو!

بۆکان
سۆزێکی تەرەغە و
قه‌سیده‌یه‌کی حه‌قیقی و
دەمکە ئاوی حەوزەگەورەی کردبۆ دیاری!

سه‌قز مێژووی
هه‌زار ساڵه‌ی شکۆ و
چه‌پکێ‌‌
شێعری ئاواتی هێنابوو!

دیواندەرە
ورە و عەشق و ئازایەتی
کردە خەڵاتی ئەو کۆڕە!

هەورامانیش
شکۆی تەتە و
سۆزێکی پیری شالیار و
خوێنی خەستی هەنارێکی لە گەڵ دابوو!

کرماشانیش
شیرینترین خۆشەویستی
فەرهاده‌که‌ی بێستوون و
نەغمەی تەموورەی یارسانی لە گەڵ دابوو!

ئیلام
بە سواری ئەسپێکی ڕه‌سه‌ن
به‌رامه‌ی کێو و کوێستانی
قه‌ڵاره‌نگ و
بانکۆل و
به‌رزی کڤر کووی بۆ هێبنابوو!

لە خوراسان
گۆرانییەکانی غوربەتی
کلیده‌ر و
شێعرەکانی جەعفەر قولی
بە سواری ئەسپی کازیوە
ڕکێفکوت هاتبوون بۆ سنە!

لە باشووری نیشتمانیش
ئاواتەکانی بارزانی و
قەڵەمەکانی ڕێبەندان
بە سەر باڵی شەماڵەوە
خۆیان گه‌یانده‌ شاره‌که‌ی
پڕ له‌ شێعر و
پڕ له‌ جوانی و
پڕ له‌ هونه‌ری کوردستان!


#ک_د_ئازاد
@azadbane
4
له‌داوێنی ئاربه‌با ـ ژمارە ٦١.pdf
4.6 MB
گۆڤاری ژمارە ٦١:
لە داوێنی ئاربەبا

پووشپەڕی ۲۷۲٥
(۱٤۰٤ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد
👌2
له‌داوێنی ئاربه‌با ـ ژمارە ٦٢.pdf
3.6 MB
گۆڤاری ژمارە ٦٢:
لە داوێنی ئاربەبا

گەلاوێژی ۲۷۲٥
(۱٤۰٤ی هەتاوی)

سەرنووسەر: 
#ک_د_ئازاد
4
"فریو"

مێژوو دووپات دەبێتەوە:
حەسەن خەیری
کوێستان و شۆڕش و شەڕەف
دەنێتە ناو قەباڵەوە و
ئەتاتورکیش
هەر بە پاژنەی کەوشەکانی
مۆر و واژۆی لێ دەنێت و
ئیتر کوێستان
ملی شۆڕ شۆڕ دەکاتەوە و
دیسان وشەی
کورد و ئازادی و بەرخۆدان
وێکڕا دەچنەوە بۆ زیندان!

#ک_د_ئازاد
@azadbane


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1