ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
بریا
ئێمە ئینسانەکان
کەمێک پێکەوە بوون
لە کەوشەکانمان
فێر ببواین
کەهیچکاتێ بە تەنیا
ناڕۆن...

#خدیجه_صفالومنزه ( #عاتکه )

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
کابرایەک خەریکی خاوێن کردنەوەی ماشینەتازەکەی دەبێ
کاتێ سەر بەرزدەکا ـ دەبینێ کە کچە چکۆلەکەی دەستی داوەتە
بەردێک ماشینەکەی ڕووشاندۆ
بەتوڕەیی لێیچۆ پێش وبەتوندی دەستی
گرت وسێ چۆار زەربە چاکی لێ دا ــــــــ ئیتر بێ خەبەر لەوەی کەئەوزەربانەی بەئاچارلێ داوە و دەستی گشت زامدار بۆ ـــ بەپەلە دەیبا بۆنەخۆشخانە لەوێ دوکتور پاش چاو لێکردن دەڵێ ــــ
بە هۆی زەربەی زۆر و ورد بوونی ئێسکەکانی بەداخە وە
دەبێ قامکی ببڕدرێتەوە بەڵێ قامکەکانی دەبڕنەوە کاتێ کە باوکی دەچێ بۆ دیتنی کچەکە بەچاوی پڕ گریانەوە دەڵێ .
بابە گیان کەی قامکەکانم دەڕوێنەوە ؟؟(شین دەبنەوە)
باوکی لەبەر خەم وپەژارە قسەی بۆ ناکرێ لەنەخۆشخانە دێتە دەرو دەچێتە لای ماشینەکەی وهێندێکی چاو لێ لێ دەکا پاشان سێ چۆار پێلاقەی پێدادەدا ـ نەیدەزانی چ بکا ؟
دانیشتبو ئەژنۆی خەمی گرتبۆ باوەش وبیری دەکردەوە
کەچاوی بە ڕوشاوی ماشینەکە کەوت کچە نووسیبوی (خۆشم دەوێی بابەگیان) لە بیرمان بێ توڕەیی وخۆشەویستی و عیشق وئەوین ڕادە وسنووری دیاری کراویان نێ ـ دەبێ لەوکاتانە دا وریا بین ولەبیرمان نەچێتەوە
کەکەل وپەل دەبێ کەڵکیان لێ وەرگیرێ وتەنیا بۆئاسودەی مروڤە کانە ـ
بەڵام ئینسانەکانمان دەبێ خۆش بوێ وعیشق وئەوینیان پێ ببەخشین ــ
بەداخەوە گیروگرفتی ئەڕۆی دنیا ئەوەێ
کە بەشەرەکان کەڵکیان لێ وەردەگرێ
ماشین وکەل وپەلەکانیشمان خۆش دەوێ وبونە هەوێنی ژیانمان وتەنانەتی کچە چکۆلەکەشمان نابینین وئاوا توشی قامک بڕینەوە و ڕوداوی دڵ تەزێن تریشی دەکەین ـــ
تێبینی لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕش کابرایەک لەبۆکان کوڕەکەی ماشینەکەی دابو بەدیواردا خشتێکی لەسەری کوڕەکەی داو کوڕەکەی مرد
دەقی فارسی سەید ڕەحمان بەرزەنجی ـــ

وەرگێڕان ـ
نادر مستەفازادە ـ ڕەحیم ـ خان
🌾
🌿🍂
🍂🌺🍃

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش

ئەمڕۆ پێنج شەممە
19/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/19هەتاوی
#پەروانە

حەمام کردن لە ڕابردوودا

حەمام چون لە ڕابردوودا بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەمە بۆ پێنج شەمە  یان جومعە بۆ جومعە بوو.
۱= کە دایک بانگی دەکردی وەرە دەی  نۆرەی تۆیە دەتکوت ئەمنیە  بانگت دەکات بۆ ژووری ئەشکەنجە ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەهاتە دەرێ هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەندەی دیکە  ترس هەڵی دەگرتی .
۲= لاقت دەخستە حەمامەکە ڕێک چەپۆکێکی جوانت دەخوارد دەیکوت زووکە حەمامەکە سارد بۆوە .
۳=جا دەست دەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو چون ئەو بلوزانەی لە بەری دابوون ملەکەی زۆر تەنگ بوو چونکە  ئی براکان یان خوشکەکانی دیکەی بوون لەبەریدا.
 ٤=دایکت کاتێ جلەکانتی دادەکەند  وەک وەی بوو  مریشکی پاک دەکات و دایدەپەڵۆسێ  ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو .
٥=جارێ جامێک ئاوی بەسەرت دا دەکردگەرمتر لە70 دەرەجەبوو ، هەرکوتبات  ئاخ جامەکەی بەبەتاڵی لەسەرت ڕادەکێشا دەیکووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە نێو زارت.
٦= سابوونی چی لە بەردی ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو لە پەنجەی پێتی دەدا و مردنت بەچاوی خۆت دەدیت .
۷=جا لە هەمووی ناخۆشتر کەپۆی تووند تووند دەگرتی دەیکوت فن کە با کەپۆت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت فنت دەکرد چڵمەکە لە کوێچکەت دەهاتە دەر چونکە دایکت کەپۆی گرتبووی.
  ۸= ئەوجار نۆرەی لەش شوشتن بوو بە لفکەی زوور و ڕەق ، کە بە گیانتی دا دەکێشا دەتکوت  پەنیری لە ڕندە دەدات ئەوەندە بێ ڕەحمانە بوو گیانتی شوێن شوێن دەکرد 😃
۹= بەردەپێ لێدان بوو  ئەوەندەی لەبەری پێت دەدا باڵات هەمووجارێ چەند سانتی مێترکورت دەبۆوە .
 ۱۰=وەبەڵام وشک کردنەوە ، قوڕم بەسەر خاولێکە بۆخۆی تەڕ بوو بەحساب وشکت دەکاتەوە تەواو دەتکوت قەسابە و گۆشتت لێ دەکاتەوە .
۱۱=دوایە کە قژەکانتی شانە لێدەدا دەتکوت گاسنە  و ئەرزی دەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ شانەیەکی لێ قایم دەکردی .😃
۱۲=جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر دەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ  جارجار قۆڵێکی لەبیر دەچوو لەبەرت بکات ئەتۆش هەستت پێ نەدەکرد تا شەوێ لەجێگای دا دەتزانی ئەوە خواروخێچی.
۱۳=لە ئاخرێ دا دەیکووت دەی فڵان خوشک یا براتم بۆ بانگ کە با بێ بیشۆم ، کە لەحەمام دەچوویە دەرێ خوشک یان براکەت چاوی پێت دەکەوت هەر لەوێ ئەژنۆی دەشکا

وەرگیراوە
کۆڕۆنا...
بۆتە زمانی یەکگرتووی هەموو گەلان...!


✏️

زمانێک لە هەزاران وشە پێکهاتووە...
هەر گەلێک زمانی تایبەتی خۆی بە شوێن دانەری زمانەکانی دیکە هەیە
ڕەنگە زمانێک بە هۆی باڵا دەستی ڕامیاری و ئابووری و ئایینی و زانستی لە سەر هەموو یا بەشێکی زۆر لە زمانەکانی دونیا دا شوێن دانەر بووبێ..،
ڕەنگە زمانێکیش بە هۆی بندەست بوون و سەرکوت کراوی نەیتوانیبێ گەشە بکات و بەرەو لاوازی چووبێ و بە بنە زاراوەیەکی زمانی دەستەڵات بژمێردرێ..
چەند ساڵ لە مەو پێش هێندێک زانای زمانەوانی گووتیان زمانێکی ساکار ساز دەکەیین "وشە"ی کەم بن و لە ماوەیەکی زۆر کورت دا هەموو گەلان بە سانایی فێری ببن و لێک تێبگەن...
ئەو زمانە لە شازدە پیت پێک هاتووە ناوی زمانی "ئیسپرانتۆ"یە... کەچی نەک هەر نەیانتوانی جێگۆڕکێی بۆ زمانی دیکە پێ بکەن، بەڵکوو کەس بەبیریشی نەماوە...
ڕامیاری و ئابووری و وەرزش و زانستەکان و ئایینەکان بێجگە لە زمانی کار پێکەران، چەندین وشەی تایبەتیان هەن کە ئەگەر بە کاریان دێنن پێ یان دەڵێن وشەی تایبەتی زمانی ئەو بوارە...
بۆ نموونە دەڵێن: زمانی دیپلۆماسی ، زمانی ئابووی ، زمانی ئایینی و....
"ڤایرۆسی کۆڕۆنا"ش بە هۆی شوێن دانەری لە سەر هەموو خەڵکی جیهان و هەموو جومگەکانی ڕامیاری و ئایینی و ئابووری و فەرهەنگی و وەرزشی و کۆمەڵایەتی بۆتە زمانی یەکگرتووی ئەمڕۆی هەموو گەلان...
وشە و دەستەواژەکانی کۆڕۆنا لە هەموو وەڵاتان دووپات دەبنەوە... ڕەنگە ئەدا و دەڕبڕینی پیتەکان جیاواز بێ ... بەڵام واتا و شوێن دانەری و بەکاربەری وەک یەکە...
کۆڕۆنا... هەمەگیری... لێڕاگرتنەوە...
سنوور داخستن... تەندرووستی ،خۆپارێزی... مەرگ ، ئێش و ژان ، قەرەنتینە، دکتۆر و پەرستار، دەرمان و نەخۆشخانە، دەمامک و دەستەوانە، داخستنی بازاڕ و شەقام و کارگە و فڕۆکەخانە و ترمیناڵ و... سەتان وشەی دیکە ... کە هەموو ڕۆژێ لە زمانی خەڵک و دەستەڵاتەکان و مێدیا و ڕێکخراوەکان دا دەیبینین و دەیبیسین ...
ئەو یەک زمانیەش سەرەڕای شەڕ و ئاژاوەو جیاوازی بیر و بۆ چوون و ئایینەکان، لە هەموو وەڵاتان دا بۆتە هۆی لێک نزیک بوونەوە و بیرو ڕا گۆڕینەوە بۆ هاوکاری و هاوخەمی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆڕۆنا...
هەموو چالاکیەکانی ڕامیاری و فەرهەنگی و وەرزشی و دیپلۆماسی و زانستی و ئابووری و تەنانەت نوێژی بە کۆمەڵ(هەینی و جەماعەتەکان) و شادی و شایی و پرسە و سەردانەکانیش یا ڕاگیراون و یا زۆر کەم و کورت بوونەوەو ئەو ڕاگیرانەش خۆی بۆتە زمانێکی یەکگرتوو....
بەڵام دەبێ بەرەی مرۆڤ هەتا کەنگێ بەو زمانە بدوێ.... هەتا "فنکانی" ڤایرۆسی کۆڕۆنا...یا لە دوای مەرگی کۆڕۆناش وەک جاران دێنەوە سەر پێو دانی خۆیان و دەست دە پرچی یەکتر دەنێنەوە....
کۆڕۆنا، زەنگی مەترسی قڕبوونی بەرەی مرۆڤە... بەڵام بە هاتنی کۆڕۆنا...شەڕ و تێکهەڵچوونەکانیش ڕاوەستاون و ئەگەر "ئەردۆغان" لێگەڕێ ئێستا بۆتە سەردەمی "حەمەدی مادی"(محمد مهدی) و گورگ و مەڕ پێکەوە خەریکی خۆ قوتار کردنن لە دەست مەرگ...
بەشێک لە ئاییندارانی موسڵمان گووتوویانە و دەڵێن: کاتێک دونیا پڕ بوو لە ستەم و کوشتار لە ناکاو دەرفەتێک دێتە پێش و "حەمەدی مادی" دێت و هەموو خەڵکی ڕەگەڵ خۆی دەدات و لە قەڵشتێکی شارێکی ئێران وەک کەنگری بن بەردی و قیسکە پیواز سەر دەردێنێ و هێندێک زانای ئایینی پەیڕەوی خۆی دەکوژێ و دونیایە پڕ دەکات لە خۆشی و گورگ و مەڕ پێکەوە لە "کانی مرادان" ئاوێ دەخۆنەوە... بەڵام ئەوە شەڕەکان کران و خەڵک زۆر کوژران و شەڕەکانیش ڕاوەستان ... خۆ درووست لەو شوێنەی حەمەدی لێ دێتەدەر بەڵا سەری هەڵداو زانایانی ئایینی زوویان پێزانی و خۆیان قوتار کردوو حەمەدیش نەک هەر نەهاتووە بەڵکوو کورتە نامەیەکیشی نەنارد...
ئەدی چ بکەین... ؟
دەبێ هەر بەو زمانە یەکگرتوویەی کۆڕۆنا دایبەزاند یەکتر تێبگەیەنین...؟ چونکە ئەو ڤایرۆسە لە زمانی دیکە تێناگا و دەبێ بە زمانی خۆی بەرەنگاری بینەوە و چاوەڕوانی هەڵوێستی حەمەد نەبین...

✏️
📝 حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە
۲٤ی ڕەشەمەی۱۳۹٨ی هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ئاڵپا چینۆ:
زۆرجاران لەجێی مشتومڕ،تەنیا دەڕوانمە لایەنی بەرامبەر و سەرسام دەبم لەوەیکە چلۆن ئەو هەمۆ نەزانی و نەفامێ لەو کەللە چوکەیە دا جێگەی بۆتەوە.....
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زێد و نیشتمان زۆرخۆشەویستە نابێ هیچ زۆردارێک زۆربکا ودەبێ بەرەنگاری بکرێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
گەلی بێ زمانی مـن زمـانـی بە هــێــزە
وشـە و ڕێـزمـانـی مـن ڕێـزی بــەڕێــزە

لە بەر وەی کون کونە پەرتووکی شێعری
عــەرەبــی و عــەجــەم لــێ داوە نـێـزە

#میلاد_کیانپوور

پەیجی هونەری ئینستاگرامی
شێعر و مووسیقا و تەرانەکانی
میلاد کیانپوور


اینستاگرام
instagram.com/miladkiyanpour_official
Forwarded from Mohammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
( کوردم بە شەقامی ڕێزدا دەڕۆم )

ئەویندارانی زمان و وێژە و ئەدەبی کوردی،
ئەی هەموو ئەو کەسانەی دۆستی فەرهەنگی ڕاستەقینە و گراوی ئەلف بێی ڕێز و خۆشەویستین، زۆر لەمێژە خوتخوتەی نووسینی مژارێک لەسەر فەرهەنگی بانگکردن و وەڵامدانەوەم لە دڵدا دێت و دەچێ.
ئەو بەشە لە ئاخاوتن بەشی هەرە زۆری گفتوگۆی ڕۆژانەی ئێمەیە و نکوڵی لێ ناکرێ.
بەڵێ، هەموو نەتەوەیەک بنەمایەکی تایبەتی فەرمی و نافەرمی بۆ ئەو بەشە هەیە و لەلای خۆیان و نەتەوەکانی دیکەش دەبێ ڕێزی لێ بگیرێ.
ئێمەی کوردیش بنەمایەکی تایبەتیمان هەیە و نابێ وەپشت گوێ بخرێ، چونکە ڕیشەی زانستی، فکری و ئەخلاقی لەو جۆرە ئاخاوتنانە دا بەدی دەکرێ.
کاتێک دەڵێین فەرهەنگ، واتا لایەنی باش و قەبووڵکراوی هەموو کردەوەیەکی مرۆڤانەی جوان.
چاکوچۆنی، بانگکردن و وەڵامدانەوەش بەشێکن لەو شتە جوان و قەبووڵکراوانە.
بێگومان ڕووی جوانی ئەدەب، لە ئاخاوتن دا چاکتر دەردەکەوێ، چونکە کەسێک قسە نەکا ناسینی ئاستەمە، بەڵام کاتێک وەقسە دێت ئەوە ڕووی ئەدەبی، زانستی و مرۆڤانەی زۆر جوان ئاشکرا دەبێ.
ئەوەی زمانشڕە و قسەی نەشیاو و ناحەز دەکا، دیارە زنەی ئەدەبی لاوازە و ڕەنگە وردە وردە خەڵک لێی بتەکێنەوە و لە دوایش دا دەبێزرێ.
هەموومان ئەو وشانە دەزانین و دەناسین:
کاک، دێد، خوشک، برا، ڕۆڵە، گیانە، بەڵێ، نەخێر، مام، پوور، بەڕێز، خاتوون، باجی، مامە، خاڵە، هێژا و ..... .
یان هێندێک وشەی پەیوەندیدار لەگەڵ کاری هێندێک کەس وەک وەستا، دکتۆر، ئەندازیار، مامۆستا، مەلا و ...... .
هەروەها هێندێک دەستەواژە وەک: سڵاوت لێبێت، بەیانیت باش، دەم باش، کات باش، ئێوارە باش، ماڵ ئاوا، خوات لەگەڵ، ژیانت باش، شەوت ئارام، شەوت باش و ..... . ئەو وشە و دەستەواژانە هێندێکیان دەلکێندرێن و هێندێکیش بە تەنیا کاریان پێ دەکرێ و هەر هەموویان ڕێز، حورمەت، پەیوەندی خۆشەویستی میهرەبانی زۆر دەکەن، بەڵام کەمتر دەبیسرێن و دیارە لەگەڵ کەم لوتفی خەڵک ڕووبەڕوو دەبنەوە، ئەگەر کەڵکیان لێ وەرنەگیرێ بێ ئەوەی هەست پێ بکەین، جێگەیان بە دەستەواژەی ساز کراو و بێگانە دەگۆڕنەوە.
لێرەدا دەمهەوێ بڵێم ئەو وشانە لەخۆڕا نەهاتوون، ئەگەر هەن بۆ لە جێگای خۆیان کاریان پێ ناکرێ؟ یان بۆ دەبێ هێندێک وشەی نەشیاو و نابەراو کە نیشانەی ئەدەبیان پێوە دیار نییە، ببنە جێنشینی ئەوان؟
لەگەڵ ڕێزم بۆ زاراوە جیاوازەکانی هێندێک ناوچەی کوردستان، زۆر جار دەبیسین کەسێک بانگ دێڵێ: کا ساڵە؟ کا ڕەسوو؟
بەڕێزان، بیرتان لێ نەکردۆتەوە ( کا )، وردکرا و ئەنجنەراوی کڵۆشی گەنم و جۆیە؟
یان ساڵە دەبێتە پاشگری تەمەن وەک دووساڵە، سێ ساڵە و .... ؟ دروستی ئەو بانگکردنە ( کاک ساڵح )ە.
کاک واتا برا و لە جێگای برا، ( ساڵح )یش، ناوی کەسەکەیەو واتا کەسێکی خوایی.
لێرەدا دەردەکەوێ چەندە جیاوازی هەیە لە ناو ئەو دوو جۆرە بانگکردنە.
بانگکردن و وڵام دانەوە ڕاستە بۆ ئاگادار کردنەوەیە، بەڵام دروست گوتنەکەی، ڕیشەی پەروەردەیی و ئەخلاقی و هێژایی پێوە دیارە، کاتێک دایک بانگی منداڵەکەی دەکا دەڵێ: ڕۆڵە گیان! منداڵەکەش وڵامی دەداتەوە: بەڵێ دایەگیان! لێرەدا پەیوەندیەکی قووڵی خۆشەویستی و ڕێز ساز دەبێ و ئەو منداڵەش هەست بە ئۆقرەیی دەکات و بۆشایی خۆشەویستی لە ناخی دا ساز نابێ.
با سەرنج بدەینە وشەی ( مامۆستا )،
مامۆستا واتا ئەو کەسەی زانا و لێزانە لە بوارێکی پەروەردەیی و فێرکاری، قوتابی و خوێندکاری هەیە و وانەیان فێر دەکا، بەڵام بەهەڵە پێی دەگوترێ ( مامەستا )یان( مام وەستا )! وشەی مامەستا و مام وەستا واتای ( مامۆستا ) ناگەیێنن وا باشترە دروستەکەی بڵێین.
ڕەنگە لەناو هێندێک نەتەوە، فەرهەنگی جیاوازی بانگکردن و وڵامدانەوە بە جۆرێکی دیکە هەبێ، زۆربەمان دیومانە لە ناو دراما و فیلمە سینەماییەکان دا ناوی وەک( جەک، بێل، ڕاکی) و .... بێ پێشگر و پاشگری ڕێز دەگوترێن، دیومانە مندالێکی بچووک بانگی بەساڵاچوویەک دەکا هەر بە ناوی بچووک بانگی دەکا، ئەو جۆرە دوانە بۆ ئەوان ئاساییە و ئێمە نابێ لاسایی ئەو فەرهەنگە بکەینەوە ئەگینا دۆڕاندوومانە.
سەرنج بدەنە دەوڵەمەندی زمانی کوردی:
خاتوو شەهێن ، کاکە ڕێبوار، دایەگیان، خاڵە مەحموود، دێدە ڕابی، پوورە شەیدا، باجی سنوور و ...... .
ئێمە بە درێژایی تەمەنی مرۆڤ و جێگە و پێگەی کەسەکان وشەی ڕێزمان هەیە.
خۆ ناکرێ فەرهەنگی نابەرا و دوور لە ڕێز و خۆشەویستی بێگانە بکەینە باو و لە گفتوگۆی ڕۆژانە کاری پێ بکەین چونکە خەسارێکی گەورەیە لە زمان، بەڵام ئەرکی ئێمەی فەرهەنگی چییە؟ هاوەردە کردنی ئاکاری جوان و بەکەڵک، هەناردەکردن و ناساندنی فەرهەنگی ڕەسەنی خۆمان، وەلانانی ئاکاری خراب و ڕاگرتن بۆ پەڕینەوە و بە مێژوو ئەسپاردنیان.
لە کۆتاییدا ڕاستە ئەو بابەتە زیاتر هەڵدەگرێ بەڵام بە کورتی دەڵێم: دەبا چیتر لە شەقامی کاڵفامی و نەزانی و بێ ڕێزیدا هەنگاو نەنێینەوە.

نووسینی: حەسەن ڕەوش ( پارێزەر‌)
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ هەینی
20/پووشپەڕی/2720کوردی
1399/4/20ەەتاوی
شادیتان ئاواتی بەرزمانە

beyanît baş gulim heste
şewim kêşawe sêdare

êste xot u reşî çawit
bê reghîbin le em şare

#Mîlad_kîyanpûr

بەیانیت باش گوڵم هەستە
شەوم کێشاوە سێدارە

ئێستە خۆت و ڕەشے چاوت
بێ ڕەقیبن له ئەم شارە

#میلاد_کیانپوور



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
گوتی: بۆچی
شێعرەکانت هێندە جوانە؟

گوتم: له کاتی منداڵی
کرێکارێک دەستی گوشیم...

#میلاد_کیانپوور

He said why
Your poems are very beautiful

I said
When I was a child
A worker touched my hand...

#ENGLISH

Il a dit pourquoi
Tes poèmes sont très beaux

J'ai dit
Quand j'étais petit
Un travailleur m'a touché la main
#France

Dijo por qué
Tus poemas son muy hermosos

dije
Cuando yo era un niño
Un trabajador me tocó la mano
#España

#Milad_kiyanpour




کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
چیرۆک
تەرکەدنیایەک گوتی:ناچار بووم نوێژی سی ساڵەی خۆم کە مودام لە ریزی پێشەوەی نوێژخوێنان بووم بەقەزا بگێڕمەوە.لەبەر ئەوەیکە ڕۆژێک بەهۆی ئیشێکەوە کەوتمە درەنگ و نەپەرژامە ریزی پێشەوە،کەوابوو لەریزی دووهەم دا ڕاوەستام.بەڵام ڕاوەستانم لەریزی دووهەم دا بوو بەهۆی ئەوەیکە لەبەر چاوی ئەوان خۆم بە شەرمەزار بزانم،هەر بۆیە چوومە بەرەوە و لەریزی یەکەمدا جێی خۆم کردەوە، ڕێک لەو کاتە دا تێگەیشتم کە گشت نوێژەکانم بەتاڵە چونکە بۆ دووڕوویی و بۆ چێژبردن لە سەرنجدانی خەڵکان بوو هەتا بیبینن کە من ڕچەشکێنی کارە چاک و باشەکانم........
لەبۆ گەیشتن بە گەورەیی و خودا
نە خۆنوێنی گەرەکە و نە ڕیا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئـەگـەر کاتی مردنت نەهاتپێ هەموو ڕووداوەکان دەست بەدەستی یەکترئەدەن بـۆئـەوە تـۆ لەمردن ڕەزگارت ببێ.

بـەڵێ قوڕعانی پیرۆز ئـەوەمان پێدەڵێت تـاکاتی مردنت نەهاتووە جیهان بیهەوێ بمری بەخوا ناتوانن بت بمرێنن .

بەڵام کاتی ئەجەل بوو بەمیوانمان ئیتر هیچ پـەناگـایەک نیە پەنای بۆبەریەن. ولەمردن نەجاتمان بێ .

تەنانەت کۆشکوو قەڵاکانیش ناتوانن بەربـەست بـن بـەڵێ بـاوەڕ بەجـەل ژیان خۆش دەکا شەهامەتیومەردانەگی بۆمڕۆڤ دینێت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەز کچم کچا کوردانم



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://telegram.me/Mostafazadeh2
نانت لێ دەدزن
پاشان لەتێکت پێ‌دەدەنەوە
ئەوکات دەستوور دەدەن
کە بۆ ئەو بەخشینەیان
سپاسیان بکەی و شوکرانە بژێر بی

ئەمان لەو هەموو بێ‌شەرمێیان !!

«غسان کنفانی»،
تصویر: کودک سیستانی

وە ـ نادرمستەفازادە
بەهاری بوونم
ماندوو لە پشکووتنە
لە دابڕگەی نەبوونت دا
بمخە بەندیخانەی چاوەکانت
گاهەیە دیسان
بە تۆوە گوڵ بدا
بەهار.

#مریم_گمار

وە ـ نادرمستەفازادە


http://telegram.me/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💢 هرگز در گروه‌های ادد کن و پول بگیر عضو نشوید و احیانا اگر عضوتون کرده‌اند، هرچه سریعتر گروه رو ترک کنید که ممکن است اطلاعات کارت بانکی‌تون رو پیدا کنند و حسابتون خالی شه!


❇️ #با_ما_بروزترین_باشید
🔻 #بوکان_آنلاین

🆔 @BoukanOnline