🌹 زەماوەند 🌹
@awiin
🌺🌺🌺🌺🌺
ڕووپەری
ڕووگەی پەری
تۆ شاپەری
ئەوپەڕی بیر و خەیاڵی،
لاپەڕی!
گوڵپەڕی تیشکی، گزینگی
دەستەمۆ نابی
بە چاومدا کە ڕابردی
چەواشەم، بۆم وەکۆ نابی
مژۆڵ شۆڕابی بەرداوە
لە دیتن ئێستە پەرژینە
کە سووڕای و بزەت هاتێ
هەڵیدا کۆڵکەزێڕینە !
بە زرمەی دڵ
لە باخی سێوەکانتدا
گەڕی بەرمووری لە گۆوەندە
دەڕۆی و ماچ دەکەن سینەت
بەرەو جێژوان
زەماوەندە
🌺🌺🌺🌺🌺
#سەلاحەددین_ئاشتی
@awiin
@awiin
🌺🌺🌺🌺🌺
ڕووپەری
ڕووگەی پەری
تۆ شاپەری
ئەوپەڕی بیر و خەیاڵی،
لاپەڕی!
گوڵپەڕی تیشکی، گزینگی
دەستەمۆ نابی
بە چاومدا کە ڕابردی
چەواشەم، بۆم وەکۆ نابی
مژۆڵ شۆڕابی بەرداوە
لە دیتن ئێستە پەرژینە
کە سووڕای و بزەت هاتێ
هەڵیدا کۆڵکەزێڕینە !
بە زرمەی دڵ
لە باخی سێوەکانتدا
گەڕی بەرمووری لە گۆوەندە
دەڕۆی و ماچ دەکەن سینەت
بەرەو جێژوان
زەماوەندە
🌺🌺🌺🌺🌺
#سەلاحەددین_ئاشتی
@awiin
@awiin
پاییز! پاییز!
بووکی قژ زەرد،
من مات ، تۆ زیز:
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم ،تۆ بارانت؛
من هەناسه م، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە:دادم ،دادت،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز!پاییز!
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات ،تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەن گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین،
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین،
بگرین...بگرین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز! پاییز!
مامۆستا #گۆران
@awiin
پاییز! پاییز!
بووکی قژ زەرد،
من مات ، تۆ زیز:
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم ،تۆ بارانت؛
من هەناسه م، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە:دادم ،دادت،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز!پاییز!
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات ،تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەن گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین،
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین،
بگرین...بگرین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز! پاییز!
مامۆستا #گۆران
@awiin
ڪـچە جیرانەڪەمان نازو نیگایێڪی هەیە
سەری لاوان لەوێ نرخی پەڕە ڪایێڪی هەیە
لەوەتا ئەو گوڵە پشڪوتووە لەم حەوشەیەدا
ئێواران کوچەکەمان سەیر وسەفایێڪی هەیە
مـنی شـەیدا لە بزەی لێـوی شڪەر بێبەش نیم
ڕۆژێ سەدجاری فیدا بم چ عەتایێڪی هەیە
بە هەزار دەردەوە ساغم ڪە سڵاوم لێدەڪا
بۆیە ڪوتراوەکە هەر دەردە دەوایێڪی هەیە
ساڵێ جارێڪ نەبێ قاقای نییە ئەو خاسە ڪەوە
دەردی بۆمن بێ عەجەب شەرمو حەیایێڪی هەیە
دەنگی بازنەی لەسەراوێ بێ ڪوڕان پێی مەستن
ئەی خودا بازنە عەجەب سازو نەوایێڪی هەیە
هەر ڪوڕێڪ بێتو بوێرێ دوو ڪەلامی پێبڵێ
ئەرسەلانی گەرەڪە و فەڕڕوخ لوقایێڪی هەیە
بابە جیرانە ڪـچی جوانە خودا پێی بێڵێ
وەلی ئاخر ڪوڕی خەڵڪی چ خەتایێڪی هەیە
#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://telegram.me/awiin
سەری لاوان لەوێ نرخی پەڕە ڪایێڪی هەیە
لەوەتا ئەو گوڵە پشڪوتووە لەم حەوشەیەدا
ئێواران کوچەکەمان سەیر وسەفایێڪی هەیە
مـنی شـەیدا لە بزەی لێـوی شڪەر بێبەش نیم
ڕۆژێ سەدجاری فیدا بم چ عەتایێڪی هەیە
بە هەزار دەردەوە ساغم ڪە سڵاوم لێدەڪا
بۆیە ڪوتراوەکە هەر دەردە دەوایێڪی هەیە
ساڵێ جارێڪ نەبێ قاقای نییە ئەو خاسە ڪەوە
دەردی بۆمن بێ عەجەب شەرمو حەیایێڪی هەیە
دەنگی بازنەی لەسەراوێ بێ ڪوڕان پێی مەستن
ئەی خودا بازنە عەجەب سازو نەوایێڪی هەیە
هەر ڪوڕێڪ بێتو بوێرێ دوو ڪەلامی پێبڵێ
ئەرسەلانی گەرەڪە و فەڕڕوخ لوقایێڪی هەیە
بابە جیرانە ڪـچی جوانە خودا پێی بێڵێ
وەلی ئاخر ڪوڕی خەڵڪی چ خەتایێڪی هەیە
#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو
https://telegram.me/awiin
🌹ماچی پاییز..🌹
@awiin
گوڵم وا ڕۆیی خەرمانان بەسەر چوو
جلی زەردی دەمەو پاییز بە بەر چوو
بەڵام پوشپەڕ بەڵێنی ماچو دامێ
ئەویش وەک قەولی پارت ڕەهگوزەر چوو
وەرە ئەمجارە سەرچاوەی وەفا بە
پەیام هێنی ئەوینی لای خــودا بە
وەرە گیانم بە قوربانـی بـــەڵێنیت
ئەڵێن ماچی دەمەو پاییز سەوابە
ئەبێ چی بێ شەرابی لێو لە سەرما!!؟
بڵێی کەی بێ هەناسەت بێ بەسەرما
وەرە با هـــەڵوەدا بێ وەرزی پیــــری
بەماچێکت گەڵای عومرم لە سەر ما...
#پەژار_شەریفی
95/06/30
@awiin
@awiin
گوڵم وا ڕۆیی خەرمانان بەسەر چوو
جلی زەردی دەمەو پاییز بە بەر چوو
بەڵام پوشپەڕ بەڵێنی ماچو دامێ
ئەویش وەک قەولی پارت ڕەهگوزەر چوو
وەرە ئەمجارە سەرچاوەی وەفا بە
پەیام هێنی ئەوینی لای خــودا بە
وەرە گیانم بە قوربانـی بـــەڵێنیت
ئەڵێن ماچی دەمەو پاییز سەوابە
ئەبێ چی بێ شەرابی لێو لە سەرما!!؟
بڵێی کەی بێ هەناسەت بێ بەسەرما
وەرە با هـــەڵوەدا بێ وەرزی پیــــری
بەماچێکت گەڵای عومرم لە سەر ما...
#پەژار_شەریفی
95/06/30
@awiin
🌹یار یار 🌹
@awiin
🌺🌺🌺🌺
یار یار
شیرین لەنجەولار
چاوم ڕووا
سەبرم سووا
هێزم لێ بڕا
هەر نەهاتی، دەرنەکەوتی
بۆچی تۆخوا ؟
یار یار
شیرین لەنجەولار
ژماردم گشت ئەستێرەی شەو
تاقتاقکەرەم کردە خەو
لە بەر کزەی بای سارد تەزیم
لە گەڵ گەڵای درەخت لەرزیم
ئاونگ وەک گیا تەڕی کردم
هەر نەهاتی، ئەوا مردم
چاوەڕوانم
پەرێشانم
پەرۆشە گیانم
سا بمگەرێ هێزی ژیانم
یار یار
شیرین لەنجەولار
نیگام تینووی تەماشاتە
دا دووراوی سەر ڕێگاتە
گوێم عەزرەتی ترپەی پێتە
هەمیشە ئاراستەی ڕێتە
دڵم پڕ تاسە و پەرۆشە
دۆزەخێکە و گەرمی جۆشە
یار یار
دەرمانی ئازار
ـــــــــــــــــــــ
تاقتاقکەرە=باڵندەیەکە شەوانە دەخوێنێ
عەزرەت=حەسرەت
ـــــــــــــــــــــ
🌺🌺🌺🌺
#گۆران
@awiin
@awiin
🌺🌺🌺🌺
یار یار
شیرین لەنجەولار
چاوم ڕووا
سەبرم سووا
هێزم لێ بڕا
هەر نەهاتی، دەرنەکەوتی
بۆچی تۆخوا ؟
یار یار
شیرین لەنجەولار
ژماردم گشت ئەستێرەی شەو
تاقتاقکەرەم کردە خەو
لە بەر کزەی بای سارد تەزیم
لە گەڵ گەڵای درەخت لەرزیم
ئاونگ وەک گیا تەڕی کردم
هەر نەهاتی، ئەوا مردم
چاوەڕوانم
پەرێشانم
پەرۆشە گیانم
سا بمگەرێ هێزی ژیانم
یار یار
شیرین لەنجەولار
نیگام تینووی تەماشاتە
دا دووراوی سەر ڕێگاتە
گوێم عەزرەتی ترپەی پێتە
هەمیشە ئاراستەی ڕێتە
دڵم پڕ تاسە و پەرۆشە
دۆزەخێکە و گەرمی جۆشە
یار یار
دەرمانی ئازار
ـــــــــــــــــــــ
تاقتاقکەرە=باڵندەیەکە شەوانە دەخوێنێ
عەزرەت=حەسرەت
ـــــــــــــــــــــ
🌺🌺🌺🌺
#گۆران
@awiin
Forwarded from عکس نگار
بمێنەوە ئەوین
من هەزاران جار سوێندم داوی
بەچاوی چاو خوماران
بەگەردنی گردن کێلان
بە هەتاوی لێوڕێژی سینگی نازداران
بە بزەی لێوی لێو شەکەران
بە باڵای باڵابەرزان
بە داوی کەزیەی، کەزیە داران
جێم مەهێڵە
بمێنەوە ...
منیش وەک هەمو دڵداران
موەفەق ئیبڕاهیمے
؛؛سەربەرز؛؛
https://telegram.me/awiin
من هەزاران جار سوێندم داوی
بەچاوی چاو خوماران
بەگەردنی گردن کێلان
بە هەتاوی لێوڕێژی سینگی نازداران
بە بزەی لێوی لێو شەکەران
بە باڵای باڵابەرزان
بە داوی کەزیەی، کەزیە داران
جێم مەهێڵە
بمێنەوە ...
منیش وەک هەمو دڵداران
موەفەق ئیبڕاهیمے
؛؛سەربەرز؛؛
https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
ئەی وەتەن پاییز بەخێربێ،
چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت
عەینەن دڵەی شێواومە
قانع
https://telegram.me/awiin
چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت
عەینەن دڵەی شێواومە
قانع
https://telegram.me/awiin
کە پایز هات
هەموو شەوێ
وەک گڵۆپێ
بەسەر لکی دارەکانا شۆڕ دەبمەوە.
دەبمە چاوی ئەو گەڵایەی
دەستی خەزان
لە دەفتەری ئەم دارستانە دەیدڕێ
با کوێرانـە
بەرەو مــردن
ڕێگە نـــەبــــڕێ
مارف_ئاغایی
https://telegram.me/awiin
هەموو شەوێ
وەک گڵۆپێ
بەسەر لکی دارەکانا شۆڕ دەبمەوە.
دەبمە چاوی ئەو گەڵایەی
دەستی خەزان
لە دەفتەری ئەم دارستانە دەیدڕێ
با کوێرانـە
بەرەو مــردن
ڕێگە نـــەبــــڕێ
مارف_ئاغایی
https://telegram.me/awiin
Forwarded from اتچ بات
Telegram
attach 📎
لە ڪۆڵانے بێ بەزەیـــے
پایزے گەڵاڪان دا
شێعریان دەفرۆشت
بە ئاهەنگے ژێر پێــے ڕێبوار
بیڪەن بە گۆرانے
لە گۆوەندے هەژاران دا
گیرفانیان هەڵتەڪێنن
بۆ دیمەنے بووڪە بەفرینەڪەے زستان
سەرم سوڕ ما لە پیانۆڪان
بوونە ژێر چەپۆڪەی ئەنگووستے
ژەنیاران ...
تەنیا دوو لە حەوت دەزانن
کوا پارێزەر ؟!!!
نۆتەڪان پڕ لە سڪاڵان
بەختیار.تاڵاوی
https://telegram.me/awiin
پایزے گەڵاڪان دا
شێعریان دەفرۆشت
بە ئاهەنگے ژێر پێــے ڕێبوار
بیڪەن بە گۆرانے
لە گۆوەندے هەژاران دا
گیرفانیان هەڵتەڪێنن
بۆ دیمەنے بووڪە بەفرینەڪەے زستان
سەرم سوڕ ما لە پیانۆڪان
بوونە ژێر چەپۆڪەی ئەنگووستے
ژەنیاران ...
تەنیا دوو لە حەوت دەزانن
کوا پارێزەر ؟!!!
نۆتەڪان پڕ لە سڪاڵان
بەختیار.تاڵاوی
https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
لەخەیاڵم دا
بەرز تر لە ئاسمانی،
دوور لێت دەڕوانم
پێ و شوێنت لە سەر هەورەکانا هەڵ ئەگرم
لە ناو دڵۆپەکانی باران دەتدۆزمەوە
لێم ون مەبە
جێم مەهێڵە
بملاوێنه وە
لە بێشکەی باوەشی گەرمت
وەک مناڵ
گڕوو دەگرم
بۆ جووتە سێوی
باخی سینەت
موەفەق ئیبڕاهیمے
،سەربەرز،
https://telegram.me/awiin
بەرز تر لە ئاسمانی،
دوور لێت دەڕوانم
پێ و شوێنت لە سەر هەورەکانا هەڵ ئەگرم
لە ناو دڵۆپەکانی باران دەتدۆزمەوە
لێم ون مەبە
جێم مەهێڵە
بملاوێنه وە
لە بێشکەی باوەشی گەرمت
وەک مناڵ
گڕوو دەگرم
بۆ جووتە سێوی
باخی سینەت
موەفەق ئیبڕاهیمے
،سەربەرز،
https://telegram.me/awiin
دەنگے من زەنگە،دەڵێ ئازادے
هەنگےمن جەنگە،دەگەڵ بێدادے
،عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان مەرڪەزے،
https://telegram.me/awiin
هەنگےمن جەنگە،دەگەڵ بێدادے
،عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان مەرڪەزے،
https://telegram.me/awiin
بە گریەم پێکەنی، خەندەت بە شینە
دەڵێی پاش گریە نۆرەی پێکەنینە
دڵت گەر سەد یەکی سینگت نەرم با
نەرم بووی ئێستە بۆ ماچێک لە سینە
؛مامۆستا هەژار؛
https://telegram.me/awiin
دەڵێی پاش گریە نۆرەی پێکەنینە
دڵت گەر سەد یەکی سینگت نەرم با
نەرم بووی ئێستە بۆ ماچێک لە سینە
؛مامۆستا هەژار؛
https://telegram.me/awiin
ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە
تابەکەی کووشتەی نازت بم
دەمەکەت وەتەکەللوم بێنە
تا نەمردووم هاوڕازت بم
جارێکیش بە کەڕهم بمدوێنە
بەفیدای دەنگ و ئاوازت بم
؛وەفایی؛
https://telegram.me/awiin
تابەکەی کووشتەی نازت بم
دەمەکەت وەتەکەللوم بێنە
تا نەمردووم هاوڕازت بم
جارێکیش بە کەڕهم بمدوێنە
بەفیدای دەنگ و ئاوازت بم
؛وەفایی؛
https://telegram.me/awiin
لەڪاتی بارینے باران
زەنگوڵ زەنگوڵ
دڵۆپەڪان
شۆڕشۆڕے پلوسڪے
گوێسوان
دەست دەخەینە
نێو دەستے یەڪ
تا سمفۆنیاے سروودے ئەوین
بگێڕین .
سرودێڪ بێ
تەنیا
بۆتۆ
ئاخ دڵتەنگم :
بێ هەناسەے تۆ
هەڵ ناڪەم
لەنێودڵماے
گەر بشمرم
دەرت ناڪەم
موەفەق ئیبڕاهیمی
؛سەربەرز؛
ـ https://telegram.me/awiin
زەنگوڵ زەنگوڵ
دڵۆپەڪان
شۆڕشۆڕے پلوسڪے
گوێسوان
دەست دەخەینە
نێو دەستے یەڪ
تا سمفۆنیاے سروودے ئەوین
بگێڕین .
سرودێڪ بێ
تەنیا
بۆتۆ
ئاخ دڵتەنگم :
بێ هەناسەے تۆ
هەڵ ناڪەم
لەنێودڵماے
گەر بشمرم
دەرت ناڪەم
موەفەق ئیبڕاهیمی
؛سەربەرز؛
ـ https://telegram.me/awiin
Telegram
هۆنراوەے ئەویڹ
https://tttttt.me/komarisawa
لەوێ مەمرە.. جانی جانان!
لەوێ مەمرە!
نە "با"ی ئەوێ تۆ ئەناسێ و
نە مەلێكی و
نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ
تۆ لە كام بەفری شاخانی!
لەوێ مەمرە
جانی جانان!
كێ نایزانێ
گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و
ھەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ
كێ نایزانێ!
تۆ تەنیایت
بە شێوەبێ یا بەڕەگ و
یان بە گەڵاو یان بە لاسك
ھەر لە درەختی شەوانێ
ئێرە ئەچێ...
تۆ تەنیایت
لە پایزە ھەژارەكەی سلێمانی و
تۆ تەنیایت ھەر لە تەنیایی خوای ئێرە و
لە كۆترە شینكەی كەسیرەی
بەر پڕوشەی ئێواران و
لە ئەرخەوانی بێ خەوی
سەیوان ئەچێ!
لەوێ مەمرە و
نە غەریبی غەریبتر و
نە تەنیایی تەنیاتر و
نە بێكەسم بێكەستركە!
لەوێ مەمرە
جانی جانان
لەوێ مەمرە...
شێركۆ بێكەس
https://telegram.me/awiin
لەوێ مەمرە!
نە "با"ی ئەوێ تۆ ئەناسێ و
نە مەلێكی و
نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ
تۆ لە كام بەفری شاخانی!
لەوێ مەمرە
جانی جانان!
كێ نایزانێ
گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و
ھەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ
كێ نایزانێ!
تۆ تەنیایت
بە شێوەبێ یا بەڕەگ و
یان بە گەڵاو یان بە لاسك
ھەر لە درەختی شەوانێ
ئێرە ئەچێ...
تۆ تەنیایت
لە پایزە ھەژارەكەی سلێمانی و
تۆ تەنیایت ھەر لە تەنیایی خوای ئێرە و
لە كۆترە شینكەی كەسیرەی
بەر پڕوشەی ئێواران و
لە ئەرخەوانی بێ خەوی
سەیوان ئەچێ!
لەوێ مەمرە و
نە غەریبی غەریبتر و
نە تەنیایی تەنیاتر و
نە بێكەسم بێكەستركە!
لەوێ مەمرە
جانی جانان
لەوێ مەمرە...
شێركۆ بێكەس
https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
بڕیارم بوو
بتنووسمەوە
لە لاپەڕەکانی مێژوو
یادەکانت بهۆنمەوە
کە چی خۆت مێژوی و
هەزار
ئایەتی جوانی لە ژیان
لە ئاشتی و لە خۆشەویستی
لە عەشقی پاکی نیشتمان
؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛
https://telegram.me/awiin
بتنووسمەوە
لە لاپەڕەکانی مێژوو
یادەکانت بهۆنمەوە
کە چی خۆت مێژوی و
هەزار
ئایەتی جوانی لە ژیان
لە ئاشتی و لە خۆشەویستی
لە عەشقی پاکی نیشتمان
؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛
https://telegram.me/awiin
نووقمے زەریاے
خەیاڵے "بوون " له گەڵ تۆم
وەره و ڪۆتایـے به
چاوەڕوانے بەژنے نیگام بێنه
پەنجەڪانت چەشنے شانە
بخه نێو زولفے ئاڵۆزم
پشڪۆژے گوڵزارے لێوم
بە ودمے لێوت بسپێرە و
تاوێ له باخی سینەم دا بحەسێوە
ئینجا
گوێ له ترپەے دڵے
پڕ له تاو و تێم بگره
ڪە مۆسیقاے خۆشەویستے دڵمت بیسے
داگیرم ڪە ....
ڪە من شێتانە مەستے تۆم
ئەے خۆشەویستیت
بێ سنوور
داگیرڪەرے دڵ پڕ ئەوین
#سڪاڵا
https://telegram.me/awiin
خەیاڵے "بوون " له گەڵ تۆم
وەره و ڪۆتایـے به
چاوەڕوانے بەژنے نیگام بێنه
پەنجەڪانت چەشنے شانە
بخه نێو زولفے ئاڵۆزم
پشڪۆژے گوڵزارے لێوم
بە ودمے لێوت بسپێرە و
تاوێ له باخی سینەم دا بحەسێوە
ئینجا
گوێ له ترپەے دڵے
پڕ له تاو و تێم بگره
ڪە مۆسیقاے خۆشەویستے دڵمت بیسے
داگیرم ڪە ....
ڪە من شێتانە مەستے تۆم
ئەے خۆشەویستیت
بێ سنوور
داگیرڪەرے دڵ پڕ ئەوین
#سڪاڵا
https://telegram.me/awiin
من گوڵێکم،
بتانەوێ و نەتانەوێ،
لەم شۆرەکاته ڕوواوم.
ئێوەی دڕکیش،
ڕق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوه،
دڵنیا بن دەستتان ناگا،
به ترۆپکی بەرزی ناوم.
ئێوه چین من بتاندوێنم؟
من شاعیری دڵی خۆمم،
من هەر ئاواز بۆ خۆم و
بۆ دڵدارەکەی خۆم دەخوێنم.
🔹مامۆستا جەلال مەلەکشا
https://telegram.me/awiin
بتانەوێ و نەتانەوێ،
لەم شۆرەکاته ڕوواوم.
ئێوەی دڕکیش،
ڕق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوه،
دڵنیا بن دەستتان ناگا،
به ترۆپکی بەرزی ناوم.
ئێوه چین من بتاندوێنم؟
من شاعیری دڵی خۆمم،
من هەر ئاواز بۆ خۆم و
بۆ دڵدارەکەی خۆم دەخوێنم.
🔹مامۆستا جەلال مەلەکشا
https://telegram.me/awiin
Telegram
هۆنراوەے ئەویڹ
https://tttttt.me/komarisawa